تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

ئايا کوڕانى به‌رپرسان .... له‌ کورانى ئێمه‌‌ زياترن؟ ... دڵسوز نانه‌که‌لى.....کوردستان

The University of Kurdistan Hawler 

The University of Kurdistan Hawler

The University of Kurdistan Hawler

19 Apr 2008
وه‌ك ئاشکرايه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانى ديموکرات و پيشکه‌وتوى جيهان و حکومه‌ته‌ شارستانييه‌کانى ئه‌م گه‌ردوونه‌،هه‌مووئه‌ندامانى کومه‌ڵگا به‌يه‌ك چاو سه‌ير ده‌کرين و به‌هه‌مان ئاست مامه‌له‌يان له‌ ته‌ك دا ده‌کريت.هه‌ر تاکيکى کومه‌ليش ئه‌رك مافى سه‌رشانى خوى زوردلسوزانه‌و ژيرانه‌ جێ به‌جێ ده‌کات وژيانى ئاسايى خويان ده‌گوزه‌رينن و ده‌وريکى زور پوزه‌تيفانه‌ ده‌بينن له‌ بونياد نانى کومه‌لگاى هاوچه‌رخ و مه‌ده‌نى سه‌رده‌م و‌هه‌موان مل که‌چى ياسان..
له‌ کوردستانى خوشمان به‌داخه‌وه‌ ده‌بينين که‌ جياوازييه‌کى له‌ راده‌ به‌ده‌ر ده‌بينريت له‌ نيوان زورينه‌ى تاکه‌کانى کومه‌ل دا...به‌تايبه‌تى له‌ نيوان کاربه‌ده‌ستان وبه‌رپرسانى ده‌سه‌لاتدار له‌لايه‌ك و........ هاوولاتيانى ساده‌و ساکارله‌لايه‌کى ديکه.
‌ مه‌خابن کار گه‌يشتوته‌ راده‌يه‌کى ترسناکى وا که‌ به‌رپرسان و ده‌سه‌لاتداران به‌ خويانه‌وه‌ ناوه‌ستن به‌ڵکو زور بێشه‌رمانه‌ و دوور له‌ هه‌موو حساب کردنيك بو هه‌ست و نه‌ستى هاوڵاتيان.....رێگا به‌ (کوره‌کانيان..که‌سى نزيکيان....هتد) ده‌ده‌ن که‌ زور بيشه‌رمانه‌ کارى نا به‌جى ودژى يا سا و دوور له‌ عادات و ته‌قاليدى کورده‌وارى يه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن که‌ روژانه و روژ له‌ دواى روژيش ‌چه‌ند باره‌ ده‌بيته‌وه‌و
ئه‌وه‌نده‌ى تر هاوولاتيانى که‌م ده‌رامه‌ت و چينى گه‌نجان به‌تايبه‌تى رق ئه‌ستوورده‌کات .
تازه‌ترين پێشێلکارى که‌ له‌لايه‌ن کوڕه‌ به‌رپرسان کراوه‌ ئه‌وه‌يه‌ که‌له‌ ماڵپه‌رى (په‌يامنير)دا بڵاو کرايه‌وه‌....کوڕه‌
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  19 Apr 2008کاتژمێر  10:40 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆی کوردستان:  خوازیاری به شداری کردن ته له شکاندنی ریکۆردی هه واڵه و بابه ته گرنگه کانی کۆمه ڵگای کوردی له کوردستان و له ده ره وه ی وڵات!

Photobucket

باشترین و خزمه ت گوزارترین که س و په یام نێر تۆی کاتێک له شوێنێکی و ڕوداوێک کاره ساتێک توندوو تیژیه ک کارێکی ناڕه وا یاخود گه نده ڵی و هه ڕه شه ی به رپرسان و زۆرشتی تری له م بابه تانه ده بینیت و ئاگادرمان ده که یته وه! ناردنی هه واڵ و بابه ته کانت گه یاندنی ده نگی خه ڵکی زوڵم لێکراو کۆمه ڵگاکه ته به چاودێران و به رپرسانی مافی مرۆڤ و دڵسۆزانی وڵاته که ت. به م ئی مه یله هه واڵ و بابه ته کانت بۆ ئێمه بنێره - bawafa@live.co.uk  

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  19 Apr 2008کاتژمێر  4:5 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
ئه وه سه رانی کورد خۆیانن که نایه ڵن خونچه ی خه ونه کانی کورد بکرێته وه و بن بڕی ده که ن!...  ئه حمه د 

barzani &  talabani  has committed the crime war
وێنه که له کوردستان پۆسته وه وه رگیراوه

ئه گه ر له ڕوانگه یه کی ڕۆشن بیرانه وه بنواڕینه...
بابه تی جیابونه وه ی کوردستان له عێراق ده بینین گه وره ترین هه ل له به رده ست ده سه ڵات دارانی سیاسی کورد دا یه بۆ ئه م کاره!
کورد له عێراق دا له ڕێی زۆرینه ی خه ڵکی عێرا قه و ده نگی هێنا! ئه گه ر ئه مه ش به ساخته کرابێت ده ستی بیانی و ئیمپریالیستیشی تێدا بوو بێت که بێ گومان تییدا بووه به ڵام لێره دا ئه وه ی به رچاوه  ئه وه یه جه لال تاله بانی سه رۆک کۆماری عێراقه و مه سعود به رزانێش سه رۆکی کوردستانه ئه گه ر ئه وو به ناو سه رکرده یه  و حزبه که نیان واته یه کیه تی و پارتی  بیانه وێت داخوازیه کان و خه ونی کورد که سه ربه خۆیی یه بهێننه دی ئه وا ئه مڕۆ گه وره ترین هه له که کۆبونه وه ی خۆیان بکه ن و له ماوه ی مانگێک دا ده توانن هه ربه شێکی داگیرکراوی کورد بگه ڕێننه وه سه ر کوردستان و به یانی جیابوونه وه ی کوردستان له عێراق ڕاگه یه نن! چونکه یاسا له ده ست ئه واندایه ئه وان بیانه وێت گۆڕانکاری له یاسای عێراق دا ده که ن و کوردستان جیا ده که نه وه له عێراق!،،،dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Apr 2008کاتژمێر  10:53 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ده سه ڵات دارانی کوردستان وه ک ئیمپراتۆره جه لاده کان ده ژین و له هه مووشتێک به هره مه ندن ده رامه تی کوردستان ده چێته سه رحسابی شه خسیان و کوردیش با چۆن ده ژی بژیه ت...  کوردێک

jalal talabani is a criminal he committed crime ag,jalal talabani has committed crime against kurd

من دوو ڕۆژ له مه و به ر کێشه یه کم هه بوو هه ستام ئه ندام په ڕله مانی ئه و شاره ی که لێی ده ژیم به ئی مه یلێک ئاگادار کرده وه له و کێشه یه م! ئه مڕۆ  به نامه یه ک وه ڵامی دامه وه و کێشه که شمی حه ل کرد! ناسراو ترین ئه ندام په ڕله مانی به ریتانیاشه
له به ریتانیا هه مو شارێک ئه ندام په ڕله مانی خۆی هه یه!

زۆر جار له سه نته ری شار پێی ده گه م که ته نها خۆشی دێت بۆ ناوشارو ده ش وه ستێت و وه ک خه ڵکه ساده که قسه ده که ین

 ڕۆژێک پێم وت مسته ر(ف) ئه ندام په ڕله مانی کوردستان لاندکرۆزه رو دۆشکه یان به دواوه یه که به ناو شار دا تێ ده په ڕن!dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Apr 2008کاتژمێر  8:5 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌مجاره‌ش به‌خێر بێیه‌وه‌ کاک نێچیر... سه‌ردار پشده‌ری

sardar bshdari - Nichirawan barzani

وه‌زیری نه‌وتی عێراقی حوسه‌ین شه‌هرستانی به‌ کاک نێچیری ووتوه‌:

باسی نه‌وتی کوردستان نه‌که‌ی

فوئاد مه‌عسوم: یاسای‌ نه‌وت غاز به‌بێ‌ ئاگاداری‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان هه‌مواركراوه‌

ئه‌ی ئێوه‌ چده‌که‌ن له‌ به‌غدا کاک فواد ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

خالد ئه‌لعه‌تیه‌: په‌رله‌مان ره‌شنوسی‌ كۆتایی‌ یاسای‌ نه‌وت و غازی‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌

  http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=8231&cat=2 

 

ئێمه‌ پێمان وایه‌ راستی نه‌گوتن و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان ده‌بنه هۆی چاو به‌ستن و سه‌رلێشێواندن و به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردنی کورد.

 

به‌درێژی چل ساڵی رابردوو، سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ کوردیانه‌ درۆیان له‌گه‌ڵ کورد کردوه‌و به‌ناوی کوردو کوردایه‌تی و گفتوگۆوه‌ داهاتێکی باشیان بۆخۆیان به‌ده‌ست هێناوه‌و زۆرینه‌ی کوردیشیان ره‌شپۆش و ماڵوێران و ده‌ربه‌ده‌ر کردووه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Apr 2008کاتژمێر  8:42 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بارو دۆخه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ هێشتا له‌ بار نییه‌  به ڵام رۆژێك ئه‌م ئامانجه‌ هه‌ر دێته‌ دی....   مه سعود به رزانی

خورماش له به سره زۆره!

 

trkan barzani

به ڵی جه نابی به ناو سه رۆک... خورماش له به سره زۆره.

پێشینان گوتوویانه که ڵه شێریش نه خوێنێت هه ر ڕۆژ ده بێته وه!

ئه وه بوو وه ڵامه که ت (بارو دۆخه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ هێشتا له‌ بار نییه‌  به ڵام رۆژێك ئه‌م ئامانجه‌ هه‌ر دێته‌ دی....   مه سعود به رزانی)
کام ڕۆژ...! بۆ تۆو ئه مسالی تۆ دێڵن ڕۆژی سه ربه خۆیی کورد بێته دی! له ساڵی 1991 وه تۆو جه لال تاڵه بانی مامه ڵه و بازرگانی به کوردوو کوردستانه وه ده که ن! هه ر له 1991 وه که ئێوه به کرێ گیران که باروو دۆخه که کۆنترۆڵ بکه ن زۆرێک له وڵاتان جیابوونه وه و سه ربه خۆیی خۆیان ڕاگه یاندوو باردۆخه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ ش له‌ بار نه بوو ئیمپریالیستیش ڕێی لێ نه گرتن! بۆ نمونه له ڕوسیا چه ند وڵات سه ربه خۆیان ڕاگه یاندوو له ڕووسی یا جیابوونه وه! کۆسۆڤۆ سه ربه خۆیی ڕاگه یاند زۆربه ی ئه و وڵاتانه به قه ده ر یه ک ساڵی کورد مێژوو خه پاتیان نی یه!

ته نها جه نابت و پارتی و جه لال تاڵه بانی و یه کیه تی ڕێگر بووه له جیابوونه وه ی کوردستان له حێراق! ته نها ئێوه ناتانه وێت کوردستان سه ربه خۆ بێت چونکه له به رژه وه ندی ئێوه نی یه و بۆ خۆتان ده زانن که  کورد سه ربه خۆ بێت ده نگ بۆ ئێوه ناده ن سه رباری ئه وه ش ئێوه له به ر پاراستنی ناوبانگ و پارستنی سه روه ت و سامان و پاراستنی به رژه وه ندی حیزبی ناتانه وێت کورد سه ربه خۆ بێت ده نا سه ربه خۆیی و جیا بوونه وه ی کوردستان له عێراق نه ک ته نها له به رژه وه ندی گه لی کورده به ڵکوو له به رژه وه ندی هه موو دونیایه، 

خۆ سیاسه تی نێو ده وڵه تی له چاو بیست ساڵی ڕابردوو دا %98 برسنت به رامبه ر به کورد گۆڕاوه چونکه کورد دووه م وڵاته له دوای هێرۆشیماو ناکازاکی که خاوه نی 182،000 جینۆسایت، ئه نفال و 5،000 قوربانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه یه و ئیدی دوونیا ده زانێت کورد هه یه و مافی خۆی وه ک نه ته وه ده بێت ببێت خۆ 17 ساڵه کوردستان له عێراق جوودا بووه و نه ئه مه ریکا نه به ریتانیا نه ئه وروپا ڕێگر بوون له و جۆره جودایی یه به ڵام ئه و ئێوه ن که ناتانه وێت کوردستان له عێراق جیا بێته وه چونکه به رژه وه ندیتان له عێراقی بوونتان دایه ده نا 17 ساڵه ئێوه که به کرێگیراویش بوون ده تان توانی سه ربه خۆی کوردستان ڕاگه یه نن و له عێراق جیا ببنه وه به ڵام ئێوه خۆفرۆشن ئێستاش ئیسکۆرت و حیمایه شه خسیه کانتان به عسی و پیاو کوژوو ئه نفال چی یه کانی سه رده مه ی به عسوو سه دامه ئیدی چۆن دۆزی سه ربه خۆیی کورد نافرۆشن،
ئێوه ده بێت بڕۆن واز له ده سه ڵات بێنن چونکه میلله ت ئێوه ی قبووڵ نی یه ئێوه دیکتاتۆرن بڕواتان به سه ربه خۆیی و ئازادی و هه ڵبژاردن نی یه و ناتانه وێت ده نا ڕێگه تان به گه لی کورد ده دا سه رۆکو حکوومه تی خۆیان هه ڵبژێرن! به ڵام ئێوه له به عس باشتروو به هێزتر نێن میلله ت به پشتیوانی کوردانی شۆڕش گێڕی ده ره وه ی وڵات دوونیاتان لێ هان ده ده ن و ڕاپێچی دادگاش تان ده که ن چونکه ئێوه تاوان باری جه نگن ده بێت ده سه ڵات تان لێ وه ر بگیرێته وه و وه ک تاوان باری جه نگ بناسرێن و ڕاپێچی زندانتان بکه ن که خۆش به ختان ئێستا ئێمه و خه ڵکانێکی زۆر له هه وڵ و کۆششی ئه وه داین که دادگای یه کیه تی ئه ورۆپای تاوانبارانی جه نگ و دوونیاتان لێ هان بده ین تا بانگ هێشتی دادگاتان بکه ن بۆ ده ست به سه رکردنتان و بتان گه یه نن به سزای گه ل و نیشتیمان.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Apr 2008کاتژمێر  0:56 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

خه ڵک ده یانه وێت ئیمه بینه سه ری نێزه دژی ده سه ڵات! به ڵام ئه وه کاری ئێمه نییه، کاری ئێمه باشکردنی ده سه ڵاته نه ک ڕوخاندنی... نه وشیروان مسته فا ...  ڕۆژنامه ی ڕۆژنامه ... کۆمپانیای وشه

rozhnama - ����ا��

کام ڕۆماڵو گۆڕانکاری ئه وه تی ئه و ڕۆژنامه ی ڕۆژنامه و کۆمپانیای وشه دروست بووه نه ک نه یتوانیوه بچوکترین گۆڕانکاری بکات سه رباری ئه وه ش ده نگی ڕۆژنامه گه رێشی به خۆیه وه خه فه کردووه، ڕۆژنامه یه ک ئه مه شیعاری بێت ( خه ڵک ده یانه وێت ئیمه بینه سه ری نێزه دژی ده سه ڵات! به ڵام ئه وه کاری ئێمه نییه، کاری ئێمه باشکردنی ده سه ڵاته نه ک ڕوخاندنی) ده بێت ئه و ڕۆژنامه چی بێت ! ئێمه زۆر به ده ڵنیایی یه وه ده ڵێین ئه و ڕۆژنامه و ئه و کۆمپانیایه  ئامرازێکه بۆ پارێزگاری کردن و مانه وه ی ئه و ده سه ڵاته ی ئێستا و فه رمان ڕه وا، هه ر بۆیه له لا یه ن ده سه ڵاته وه پاره ی به ملیۆن بۆ سه رف ده کرێت و ڕیگای کارکردنی پێ دراوه پاشانیش ئه و ڕه خنه و نوسینانه ی له و ڕۆژنامه ی ڕۆژنامه دا بڵاو ده کرێنه وه سه ره تای ترین ڕه خنه ن و هیچ شتێک له بارو دۆخه که ناگۆڕیت به بڕوای ئێمه نه بونی له هه بونی باشترێکه و خه رج و مه سره فێکی که متر!  هه ر چه ند دیسان ئه و پاره یه بۆ قاسه ی گه نده ڵی ده گه ڕێته وه و دیسان به کاردێت بۆ پارستن و مانه وه ی ده سه ڵات!
نه وشیروان موسته فاو جه لال تاڵه بانی دوو هاوڕیێ هاوشێوه ن له سیاسه  تی فێل و گزی و ته ڵه که بازی دا و هه ر شتێکیان بوێت له به رده ستیان دایه و که سێش ناتوانێت ڕییان لی بگرێت و به شێکی کوردستانیان بۆ خۆیان زه وت کردووه! کوڕانی مه لا مسته فاش به هه مان شێوه! ده نا له چ یاساو له چ ویژدانێک دا ڕه وایه که ڕه وڕه وه ی ژیان و گوزه ران و چاره نوسی میلله تیک 17 ساڵ ته نها دوو بنه ماڵه به ڕێووه ی به رن ئه وه ش بارودۆخو گوزه رانه که بێت و قه تیش نه گۆڕدرین! ئێمه هیج ئینتزارێکمان له م ڕۆژنامه نی یه چونکه به ڕۆژنامه یه کی ئازاد و سه ر به خۆی نازانین،
به ڵام ئه وه ی که زۆر گرنگه و ده مانه وێت ئیشاره ی پێ بکه ین  (گۆڕانکاری) یه و گۆڕانکاری گه وره تریش دروست ده کات ته نها هه ڵبژاردنێکی ئازادانه و سه رتا سه رییه له کوردستان! بۆیه ده بێ خه ڵکی کوردستان داوای هه ڵبژارنی ئازادانه بکه ن و هه وڵی گۆڕینی ده سه ڵات بده ن ئه و کات گۆڕانکاری مانای ڕاسته قینه به خۆیه وه ده گرێت!

ده سه ڵاتێک جڵه وی فه رمان ڕه وای تاپۆ بکاو بڕوای به هه ڵبژاردنی ئازاد نه بێت گۆڕانکاری بێ خۆش نییه و هه رگیز ڕێگه شی پێ نادات زۆرترین کاتی فه رمان ڕه وای و حکومه ت کردن 8 ساڵه بنه ماڵه ی مه سعود و جه لال و یه کیه تی و پارتی بۆ 18 ساڵ ده جێت هه ر خۆیان و خۆیان که سیش بۆی نی یه نقه بکات ته نانه ت ڕۆژنامه ی ڕۆژنامه ش چونکه پینه چی ده سه ڵاته،  ده نا ڕاگه یاندنی به قه ولی نه وشیروان بۆ  چاک کردنی ده سه ڵات نه ده کرد ڕاگه یاندنی بۆ گۆڕانی ده سه ڵات و هه وڵی به رقه رارکردنی هه ڵبژاردنی ده دا.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Apr 2008کاتژمێر  10:43 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به ڵێ جه نابی به ناو سه رۆک و به زۆر سه پێنراو! 

Kak Masoud

زیاتر له حه ڤده ساڵه تۆ و ئه مسالی تۆ  له به ر پاراستنی ناوبانگ و  سه روه ت و سامان و مانه وه تان نه تان هێشت کورد سه ربه خۆیی وه ر گرێت و دۆزی سه ربه خۆی کوردستانتان کرده قوربانی خۆتان و ده وڵه مه ند بوون و مانه وه تان له سه ر ده سه ڵات ده نا له ساڵی نه وه دو یه که و تا ئه مڕۆ  زۆر وڵات سه ربه خۆیی خۆی وه رگرتووه ته نها له ڕوسیا چه ندین وڵات له ڕوسیا جیا بوونه وه و سه ربه خۆییان ڕاگه یاند که به قه ده ر ساڵێکی کورد مێژوو خه باتیان نه بووه کۆسۆڤۆ سه ربه خۆی وه رگرت!

به ڵام تۆ یه ک که به قه ده ر دوژمنانی کورد تاوانت به رامبه ر گه لی کورد کردووه چۆن داوای سه ربه خۆی بۆ کورد ده که یت تۆ بۆ خۆت ده زانیت جیابوونه وه ی کوردستان له عێراق شتێکی زۆر ئاسای یه به نسبه ت ئه مریکاو به ریتانیاو ئه ورۆباوه بگره به قازانجی هه موو دونیاو کوردستانه چونکه سیاسه تی دونیا له چاو بیست ساڵ له مه وبه ردا گۆڕان کاری به سه ردا هاتووه و کوردیش وه ک نه ته وه یه کی خاوه ن 182،000 جێنۆسایت، ئه نفال و 5،000 قوربانی و شه هیدی هه ڵه بجه ناسراوه و بێجگه له ئێوه هیچ ڕێگرێک له به رده م ئه م نه ته وه دا نه ماوه که جیابوونه وه ی خۆی له عێراق و سه ربه خۆیی خۆی ڕاگه یه نێت. 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Apr 2008کاتژمێر  9:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وه ڵامی نامه سوک و بی به هاو ناشارستانیه که ی مه سعود بۆ عومه ر فارس

omar faris aziz - masoud barzani - kurdistan net

عومه ر فارسی کوردستان نێت نامه یه کی به ناوی شه ش هه زار (بتڵه خاز)  نه فه ره وه بۆ مه سعود به رزانی ئه و به ناو سه رۆکه ی چوار هه زار مرۆڤی کوردی له پێناو پاره و ده سه ڵات دا دا به کوشت ناردبوو و له نامه که ی دا داوای له مه سعود کرد بوو که گوایا* ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان تاکه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کورد و کوردستانه‌!* به کوردی و به کورتی عومه ر فارس له نامه که ی دا داوای له مه سعود کردووه که سه ربه خۆیی کوردستان ڕاگه یه نێت  هه ر له م چه ند ڕۆژه ی ڕابردوو دا نامه یه کی گله یی و بناشتی تری  وه ک بیرخستنه وه یه کی نامه کۆنه که ی پێشتری ئاراسته ی به ناو سه رۆک و به زۆر  سه پێنراو مه سعود کرده وه و تێیدا  گوتویه تی گوایا ئێستاش نه‌چووه‌ بچێت،  ئه‌و هه‌له‌ هه‌ر له‌باره‌ و فرسه‌تێکی مێژووییه‌ که‌ سه‌روه‌رییه‌ك بۆ خۆت و گه‌له‌که‌ت تۆمار بکه‌یت.
ئێمه  ئه م  نامه یه ی عومه رفارس و ئه م چاوه ڕوانی یه  ساویلکانه یه ی عومه ر فارس له سه رۆکه به کرێ گیراوه که ی به کارێکی نا  شاره زا له کاری ڕۆژنامه وانی و سیاسه ت و هه رجۆره کارو هه ڵوێستێک ده زانین به تایبه ت له بواری ڕاگه یاندن دا هیچی تر! )

 

وه ڵامی نامه سوک و بی به هاو ناشارستانیه که ی مه سعود بۆ عومه ر فارس:
April 15, 2008, 14:04:14
برای به‌رێز كاك عومه‌ر فارس / به‌رپرسی سایتی كوردستان نێت
سڵاو و رێز
به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان نووسینه‌كه‌ی به‌رێزتانی خۆێنده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی 9ی نیسانی 2008، له‌ سایتی كوردستان نێتدا بڵاوت كردبۆوه‌و سوپاسی ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ت ده‌كات وپێت راده‌گه‌یه‌نێ كه‌ به‌رێزیان ئێستاش پابه‌ندی سوێند خواردنه‌كه‌یه‌تی به‌ پارێزگاری كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردو هاوڵاتیانی كوردستان و رێز و پێزانینێكی زۆریشی بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ناوی زیاتر له‌ (6000) كه‌س ئاراسته‌ی به‌رێزیان كرابوو و تیایدا پێشنیاری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانتان كردبوو.
سه‌رۆك بارزانی وه‌ك هه‌ر كوردێك هیواو ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و رۆژه‌ ببێنێ كه‌ كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌ مافێكی سروشتی نه‌ته‌وه‌كه‌شی ده‌زانێ.
به‌ڵام باردۆخه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ هێشتا له‌ بار نییه‌ وپێویست ده‌كات زه‌مینه‌یه‌كی له‌ باری بۆ بره‌خسێ.
ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و دوور له‌ توندوتیژی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ له‌باره‌ بره‌خسێنێ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌.
ئه‌م كاره‌ ته‌نها به‌ سۆز ناكرێ، به‌ڵكو به‌ حیكمه‌تێكی له‌ راده‌به‌ده‌ر و دوور بینیه‌ك و دڵنیاشه‌ رۆژێك ئه‌م ئامانجه‌ هه‌ر دێته‌ دی.


ده بوو کورد هیچ کاتێک هیچ چاوه ڕوانی یه کی له مه سعود به رزانی نه کردایه به تایبه ت پاش ئه و هه مووه تاوانه ی که مه سعود و پارتی و  بنه ماڵه که یان له دوای ڕاپه ڕینه وه کردیان  به رامبه ر به گه لی کورد!
مه سعود به رزانی
که سێکه ده ستی  سوره به خوێنی ئه م گه له سته م دیده و ژێرده سته ی کورد و تاوانباره به هه ڵگرساندنی شه ڕی ناوخۆ که چوار هه زار مرۆفی کوردی  به کوشت دا!

له ماوه ی ۱۷ ساڵی فرمان ڕه وای مه سعود به رزانی و جه لال تاڵه بانی و حزبه هاو په یمانه کانی پارتی و یه کیه تی دا  ۳۰،۰۰۰  سی هه زار حافره ت و ده هه زار پیاو کوژراوه


مه سعود به رزانی تاوان باره به وه ی که له شکری سوپای پاسدارانی ئێرانی هێنایه هه ڵه بجه و کێشه کانی نێوان عێراق و ئێرانی ئاڵۆزتر کرد که ئه م هه ڵوێسته ی پارتی و مه سعود به رزانی به هاوکاری ئیسلامی یه کان و یه کیه تی و حزبه کانی تر وای له ڕژێمی به عس کرد که کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه بکات پێنج هه زار مرۆڤی بێتاوان ببنه قوربانی به رژه وه ندی و هه ڵوێست و ئامانجی پارتی و مه سعود به رزانی و جه لال تاڵه بانی و حزبه کانی ترو سه دام و  دوژمنانی گه لی کورد.


مه سعود به رزانی تاوانباره به دزین و خه رج کردنی پاره و ده رامه ت و داهاتی
کوردستان
ئه وه به ره و هه ژده ساڵ ده چێت دا هاتی ئه م وڵاته یان بۆ کاری شه خسی و حیزبی و بنه ماڵه که یان به کار دێنن و به کار هێناوه به  ملیۆن دۆلاریان له کرینی ڤێلاو هۆتیل و فه راری و هامه روو کارخانه دا خه رچ کردووه.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Apr 2008کاتژمێر  8:55 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
مه‌سعود بارزانی هه ڕه شه ده کات و ده ڵێت‌ پارتی‌ حه‌قی‌ له‌سه‌ر میلله‌تی‌ كورد هه‌یه‌!

ئێمه ش ده ڵێن تۆو پارتی و حکوومه ته به زۆر سه پێنراوه که شت حه ڤده ساڵه ده رامه تی کوردستان ده دزن ئیدی هیچ حه قێکتان به سه ر کورده وه نی یه و نه شتان بووه!

masoud barzani  para u xeyanat

مه‌سعود بارزانی‌ رای گه‌یاند پارتی‌ حه‌قی‌ له‌سه‌ر میلله‌تی‌ كورد هه‌یه‌و وتی‌" جۆره‌ كه‌سانێك هه‌ن داروده‌سته‌ی‌ دوژمنانن، جاران به‌شه‌ڕو چه‌ك گه‌لی‌ كوردستانیان له‌ناوده‌برد، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی‌ دیكه‌وه‌ سوكایه‌تی‌ به‌و وه‌زعه‌و كیانه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ته‌شویهی‌ ناوبانگی‌ حكومه‌ت بكه‌ن،

 یه‌كه‌م و دووه‌ممان پێ قبوڵه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ سێیه‌ممان قبوڵ نییه‌

ئه م چه ند دێڕه ی سه ره وه به شێکه له وتارێک که له له هاوڵاتی بڵاو کراوه ته وه  به ناونیشانی،  مه‌سعود بارزانی‌: پارتی‌ حه‌قی‌ له‌سه‌ر میلله‌تی‌ كورد هه‌یه.

بۆیه ئیمه ش وه کو خه ڵکێکی خزمه ت گوزارو خاوه ن هه ڵوێست به رامبه ر به وڵات و گه له که مان نه مان توانی چاوپۆشی له هه ڕه شه و گوڕه شه ی مه سعود به رزانی و ئه و  وتاره ترسنۆک و بێ شه رمانه یه بکه ین و سوربونی ئه و به ناو سه ر کرده و به زۆر خۆ سه پێنه ره له سه ر هه ڕه شه و تاوانکرد ن بۆ هاوڵاتیان ڕون که ینه وه که چۆن ئێستاش چاو سورانه هاوار ده کات که شه ڕو چه کی قبوڵه و خه ڵکی به داروو ده سته ی دوو ژمنان ناو ده بات که گوایا جاران به چه ک و شه ڕ کوردیان له ناو بردووه و ئێستا به شێوازی تر ناوبانگی حکومه ته به زۆر سه پێنراوه که ی ده زڕێنن که ئه مش خۆی له خۆیدا بانگه وازی زۆرداری و دیکتاتۆری و به زۆر خۆ سه پاندن و بن بڕ کردن و سه رکوت کردنی ئازادی و بن بڕ کردنی  هه وڵوو کۆششی چه سپاندنی یاسای هه ڵبژاردن و خواسته کانی خه ڵکی کورد و کۆمه ڵگای کوردی یه!

مه سعود به رزانی ده یه وێت خۆی له قاڵبی جاشایه تی و خۆفرۆشی ده ربێنێت و به و وتاره درۆزنانه یه ی جیلی نوێ و تازه پێگه شتوو به لا ڕی دا به ریت و خۆڵ بکاته چاوی ئه و گه نجه ڕووتوو ڕه جاڵانه ی که له وه تی هه ن خۆشییان نه دیووه و خۆییان لێ بکاته که سێک که هه موو ژییانی بۆ وڵاته که به هه ده ر دابێت و قه ت ده ستی نه خستبێته ناو ده ستی دوژمنان و  مێژوویه کی ساخته و درۆزنانه بۆ خۆی دروست بکات،

خۆش به ختانه ئه وه ی که تۆزیک خۆی ناسی بێت به جیلی کۆن و تازه وه مێژوو ی خۆفرۆشی بنه ماڵه ی مه سعود به رزانی ده ناسێت و به ئاگایه له وه ش  که کورد له لایه ن چوار ده وڵه تی دراوسێ و به هاوکاری ئیمپریالیست کراوه به چوار به شه وه و کوردیان وه ک نه ته و قبوڵ نه بووه و درێخیان له ئه نفال، جینۆسایت و کیمیاوی بارانکردنی نه کردووه،
لاوی کورد له وه ش به ئاگایه که ئه م حز به و ئه م  بنه ماڵه یه له هه موو سه رده مێک چ له ڕابردوو چ له ئیستاش دا خیانه تیان له کورد کردووه خودی  مه سعود به رزانی هه میشه و دایم ده ستی له ناو ده ستی دوژمنانی کوردا بووه و له پێناوی پاراستنی خۆی و سه روه ت و سامان و ناوبانگ و مانه وه ی دا هه موو سه رشۆڕییه کی به رده م دوژمنانی گه لی کوردی قه بوڵ کردووه،

مه سعود به رزانی به هه ڕه شه و گوڕه شه و چاو ترساندن و درۆ و ده له سه ده یه وێت خه ڵکی کوردستان وا لێبکات که ڕابردووی له بیر که ن!  به به کار هێنانی  وشه ی دوژمنان ده یه وێت خۆی بکاته دۆستی کوردوو وێنه یه کی ساخته له فکری خه ڵکی ماندوو لاوی تازه پێگه شت و دا دروست بکات و نه هێڵیت که بیر له وه بکه نه وه که هه ر پارتی و ئه و حزبانه بوون که  هاوکاری ئێرانیان بۆ لێدانی حکومه تی ئه وکاته ی عێراق کردوو سه دامیش ڕقوو توڕه ی به رامبه ر به وانی به گه لی کوردی ژێرده سته ڕشت و هه زاران گوندی سوتاند و خاک و ماڵ و کاری لێ بڕینه وه و باری کردنه ئۆردوگای زۆره ملێ،
مه سعود به رزانی ده یه وێت خه ڵکی تازه پێگه یشت و نه زانێت که هه ر پارتی و ئه و حزبانه بوون ئێرانیان هێنایه هه ڵه بجه و سه دامیش له داخی ئه واندا کیمیاوی به هه ڵه بجه دا کرد،
مه سعود به رزانی ده یه وێت خه ڵک ئه وه یان له بیر چیته وه که هه ر پارتی و یه کیه تی و ئه و حزبانه بوون ساڵی نه وه دو سێ بۆ نه وه دوو حه وت  شه ڕی ناوخۆو شه ڕی برا کوژیان دروست کردوو چوار هه زار مرۆڤیان دا به کوشت
مه سعود به رزانی ده یه وێت خه ڵک بیر له وه نه که نه وه که چۆن پارتی و ئه و حزبانه له و شه ڕه دا دیله کانی یه کتریان بێ لێپرسینه وه گوله باران  کرد بیر له وه نه که نه وه که چۆن ئێران و تورکیایان دژی یه کتر ده هێناو وڵاته که یان پێ ویران کرد، بیر له وه نه که نه و که سه روه تو سامانی پارتی و مه سعود و بنه ماڵه که ی چه نده! بیر له وه نه که نه وه که چۆن مه سعود و جه لال و یه کیه تی و پارتی و حزبه کانی هاوکاریان بۆ هه ژده ساڵ ده چێت ده رامه تی کوردستان ده دزن و جه هه نه مێکیان بۆ کورد خولقاندووه
مه سعود به رزانی هه ڕه شه داکات و ده ڵێت به هیچ شیوه یه ک که س بیر له گۆڕانی پارتی نه کاته وه و بیر له هه ڵبژاردن و گۆڕینی ده سه ڵات نه کاته وه ده ڵێت ئه وه شی باسمان بکات وه ک عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف' ی به سه ردێت .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Apr 2008کاتژمێر  4:43 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
جەللادەتی کۆترو سامیری بابلی... ستار محەمەد قادر

Star_qadr@yahoo.com 

Photobucket

جەللادەتی کۆتر لە رۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکاندا، بریتییە لە کاراکتەری یەکێک لەو هەزارەها کوردەی کە لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا بۆ تێربوونی ئارەزووە کووشندەکانی گورگەکانی بەعس راپێچی بیابان کرابوون، لێ ئەو یەکێک دەبێت لەو کەسانەی کە هەڵگری پەیامی ئەو 182000 هەزار مرۆڤەیە کە بەبێ هیچ تاوانێک خۆیان و خەونەکانیانیان کرانە ژێر لمەوە.
 ئەوانەی وا لە بیابان گەڕانەوە، تەنها بوون، لێ جەللادەت توانی لەگەڵ خۆیدا دیاری و دیاردییەک بکات بە ئەندێشەی خۆی، دیارییەک کە ئەوی لە مەرگ قووتار کردبوو و ئامادەیی ئەوەی تیادا بوو رووبەڕووی کەس و کاری ئەو قووربانیانە ببێتەوە کە ئەوی جەللاد ئاگری لە هەناویان بەردابوو، دیاردییەکیش کە تا ساتە وەختەکانی لەدایکبوونی رۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان کەس پەی پێی نەبردبوو!
جەللادەت توانی ویژدانی خۆی لە بەرانبەر کەس و کاری قووربانییەکان ئاسوودە بکات، بۆیە سەرەڕای ئەو چاکەیەی کە سامیری بابلی لە گەڵ ئەوی قووربانیدا کردبووی، نەیتوانی پشت لەو خەڵکە بکات کە سامیری جەللاد لە رابردوودا چرای ژیانیانی کوژاندبووەوە، هەرچەندە چارەنووسی جەللادەت لە سامیر باشتر نابێ و dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Apr 2008کاتژمێر  1:5 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

‌پرۆژه ی چاک سازی یاخود پڕۆژه ی جاسوسی و خه راپ سازی

په یامێک له ئێمه وه بۆ هه موو کوردستانی و دلسۆزێکی گه لی کورد و کوردستان!

www.pimp.blogfa.com

ماوه یه که کۆمه ڵێک خه ڵکی خاوه ن فایل و گومان لێکراو که له ڕابردوو ئێستاشدا کاریان بۆ دوژمنانی کورد کردووه و ده ستیان له فرۆشتنی خه باتی گه لی کوردا هه بووه و کاسه لێسیان بۆ وڵاتی سعودیه و ئێران و وڵاتانی تری ده وروو به ر کرددووه  سه رباری ئه وه ش هاو کاسه ی یه کیه تی و پارتی بوون و ده ستیان له خوڵقاندنی ئه و باروو دۆخه دا هه بووه که ئه مڕۆ له کوردستان به رقه راره و جه نگه ڵستانێکه بۆخۆی، ئێستا ها توو ن له ژێر ناوی پڕۆژه ی چاک سازی دا ده یانه وێت ڕوخساری ڕه شوو نه گریسیان له خه ڵکی به ش مه ینه تی کوردستان بگۆڕن و گورگ ئاسا له پێستی مه ڕدا هاتوون دیسان به شێوازێکی تر 17 ساڵی تر که وڵمان که ن و بمان فڕۆشن! بۆیه ئێمه وه ک ڕۆژنامه ی سه ربه خۆی کوردستان دا وا له هه موو کورد و کوردستانیه ک ده که ین که به هیچ شیوه یه ک ‌دوای بڕۆژه و بیروو باوه ڕی ئه وانه نه که ون و جارێکی تر فریو گۆڵی ئه و جۆره کۆمه ڵ و تاقمانه نه خۆن!

ده بێت خه ڵکی کوردستان به دیلی سیاسی بۆ دیاری کردنی چاره نوسی خۆیان دروست بکه ن و نه ش هێڵن دوژمنانی گه لی کورد ده ست له چاره نوسیان وه رده ن!
ته نها ڕیگا چاره یه ک بۆ گۆڕان کاری ئه وه یه که:

1: خه ڵکی کوردستان به ڕیکخراو بوون و یه ک بوونیان هه وڵ بده ن بۆ گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی ئه مڕۆ له کوردستان به رقه راره.
2:
هه ڵبژاردنی ئازادانه و سه رتا سه ر له کوردستان بکرێت و له ڕێگه ی ده نگی زۆرینه ی خه ڵکی کوردستانه وه به دیلی سیاسی و خۆماڵی خۆیان هه ڵبژێرن.
3:
خه ڵکی کوردستان خۆیان قه رار له سه ر چاره نوسی خۆیان بده ن و نه هێڵن دوژمنانی کورد ده ست له چاره نوسیانه وه وه ر بدات.
4:
سه ربه خۆیی کوردستان ڕاگه یه نرێت و کوردستان له عێراق جییا بێته وه.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2008کاتژمێر  10:27 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
مه‌منونی که‌سیش نین ئه‌م بارودۆخه‌ یانسیبیکه‌ بۆمان ده‌رچووه‌ ، له‌ده‌ستی ناده‌ین... کورد بوون

kurdboon@hotmail.com

Talabani & Barzani money laundering, drugs weapons

به‌لێ روون و ئاشكرایه‌ ئێمه‌ش گه‌نده‌لین دزین ، دۆخین شلین ، ٣١ ئابمان كردووه‌ ، شه‌ری پ ك ك مان كردوه‌و ده‌یكه‌ین با هه‌موو لایه‌ك باشتر بزانی ئێمه‌ دونیامان له‌گه‌له‌ هه‌رله‌ئه‌مریكا و ئیسرائیل ، یه‌كێتی نیشتمانی ، شیعه‌ ، جاش كۆنه‌ به‌عسی ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌دامیش زیندوبیته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بلێ ئاشی نه‌زانان خوا ده ‌یگرێ ، ئه‌وا بێگومان خواشمان له‌گه‌له جگه‌له‌مه‌ش به‌شیخۆمان سیاسه‌ت فێربووین ئه‌گه‌ر كه‌سێك گروپیك زماندرێژی بكات چاوی له‌ پاره‌وپۆلمان بیت ئه‌وا به‌گوێره‌ی سه‌نگ و ره‌نگیخۆی مشووری ده‌خۆین چاوی قه‌پات ده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر هه‌ردانه‌كاسا و ده‌ستمان بیگاتی ناچارین په‌یكه‌رێكی بۆبكه‌ین به‌كوردی حالی حازر به‌دیلمان نیه‌ ، كورد ئه‌وه‌نده‌ش ساویلكه‌و نه‌فام نیه‌ به‌ حوكمی قه‌ره‌قوشی مه‌لا عه‌لی و مه‌لا كریكار و مه‌لا وانه‌ك رازی بیت به‌ ته‌وور سه‌ری رۆله‌كانیان ببرن ، فه‌رمایشته‌كه‌ی هه‌ڤال سه‌رۆقادر مامعه‌لی كه‌ ده‌لێ: { كورد سیفه‌تی سه‌گی وه‌رگرتووه‌ ئه‌گه‌ر نانی نه‌ده‌یتی ده‌نگت ناداتی} به‌هه‌ند وه‌رگیرا ، بۆیه‌ له‌مه‌وپاش هه‌لبژاردنه‌كانیش شانۆگه‌ری ده‌بن ، چونكه‌ هه‌رخۆمان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ین ، ئیتر باكه‌س به‌ته‌مانه‌بی به‌ئاسانی قوونمان له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌ گه‌رمه‌ هه‌لگرین مه‌منونی كه‌سیش نین ئه‌م بارودۆخه‌ یانسیبیكه‌ بۆمان ده‌رچووه‌ ، له‌ده‌ستی ناده‌ین

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2008کاتژمێر  2:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ده‌ک ده‌سته‌که‌تان خۆشبێت دزه‌کانی مۆدێرن...  سه‌ردار پشده‌ری

 sardar pshdare

Talabani & Barzani money laundering, drugs weapons

تێر ته‌ماشایان بکه‌ن و بزانن ده‌نگتان بۆ چی دا ؟، ده‌نگتان بۆ ئه‌وه‌ دا ئه‌وانه‌ بکه‌نه‌ بلوێنه‌رو خاک و نیشتمانیشت ببێته‌ خه‌ڵوزی خوێناوی تاریکستانێکی بێ ئاو ؟ خۆشت روت و ره‌جاڵ و ژێر ده‌سته‌و بێ ئیش و کار.

 

قه‌ڵه‌مه‌ به‌ ویژدانه‌کان له‌مڕۆدا ده‌که‌ونه‌ جوله‌و پرسیار ده‌که‌ن، ره‌خنه‌ ده‌گرن، دڵی دزو بێ ویژدانان که‌ به‌ ناوی مرۆڤایه‌تی و دین و دیموکراتیه‌ت و کوردایه‌تیه‌وه‌ ده‌بنه‌ قه‌ره‌قوش و فیرعه‌ونی سه‌ده‌می ئه‌مڕۆ کون ده‌که‌ن.

قه‌ڵه‌م ده‌پرسێ ؟: dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2008کاتژمێر  2:40 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

په یامی ئێمه وه ک ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان... په یامی سه ربه خۆیی و جیابوونه وه ی کوردستانه له عێراق!

www.pimp.blogfa.com 

 بۆ گشت سایت و ماڵپه ڕو ڕیکخرا و ئه نستیتۆ و کۆمه ڵگا کوردی یه کان تکایه تا ئه و جێگایه ی بۆتان ده کریت په یامی جیابوونه وه ی کوردستان له عێراق و سه ربه خۆیی کوردستان ڕاگه یه نن! په یوه ست بوونمان به ڕژێم و حکوومه تی عێراقه وه بێجگه له نه هامه تی و ئاواره ی و کوشت و کوشتارو بێکاری و هه ژاری و چاره نوسێکی نادیار هیچ شتێکی تری به دواوه نی یه! بۆیه ده بێت خه ڵکی کوردستان داوای جییا بونه وه له عێراق و سه ربه خۆی بۆ کوردستان بکه ن.

www.pimp.blogfa.com

www.pimp.blogfa.com 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Apr 2008کاتژمێر  8:26 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
تاهیر عەبدوڵڵاى جێگرى پارێزگارى هەولێرو ئاکامى سەفەرەکەى بۆ تورکیا!...

مەغدید بندیان

 magdidshakr@yahoo.com

Tahir Abdulla (Deputy Governor of Erbil

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵڵا پێش بوونى بە جێگرى پارێزگارى هەولێر ، فەرمانبەرى گومرگى هەولێربوو ، ئەویش لە پاى تیاچوونى سەعد عەبدولچڵاى براى پۆستێکى پێ بڕا و لە سایەیدا هەموو کارێکى نا ئەخلاقى و نامرۆفانە وکوردانەى لە ئەستۆ گرتووە، جگە لە پیاوەتى و خزمەتکردنى خەڵکى هەولێرو لەو ڕۆژەى ئەم پۆستەى پێبڕاوە بۆ ساتێک درێغى نەکردوە لە گەندەڵیەکان بە گشت شێوازەکانیەوە هەرچى ئەمیش دەیکات لەسەر نەوزاد هادى حسابە چونکە جێگرێتى !
پارتى ئەو شەرەفەى بەم ئەندازیارە دزە بەخشیوە ، گشت پڕۆژەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر ئەم ئەو دەست و ئەو دەستى پێدەکات ! لە پڕۆژەى باخچەو پارک و شایگەر کردنى شۆستەکانى هەولێر 500 هەزار دۆلارى پێبڕاوەو ئێستا خانویەکى بە 450000 هەزار دۆلار لە هەولێر کڕیوە! زەویەکى کشتوکاڵى لە مەلا ،dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Apr 2008کاتژمێر  0:33 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online