تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

خزمایه‌تی مام جه‌لال له‌ گه‌ڵ خێزانی صدام... که‌مال چوارتایی jalal talabani and saddam hussain

خزمایه‌تی مام جه‌لال له‌ گه‌ڵ خێزانی صدام

که‌مال چوارتایی

زۆرن ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌توانیویانه‌ مێژوویه‌کی پڕ شکۆو سه‌روه‌ری بۆ خۆیان تۆمار بکه‌ن.وه‌لێ زۆریش له‌و سه‌رکردانه‌ بونه‌ته‌ هۆی ناسانی خه‌بات وشۆڕشی میلله‌تیانان له‌ جیهانی به‌رخۆردان و تێکۆشاندا، وه‌ك گه‌لی کورد به‌هۆی قازی محمد وده‌یانی تروگه‌لی کوبا به‌هۆی جیڤاراوه‌ وگه‌لی جه‌زائیر به‌هۆی عبدالقادری جه‌زائیری و..هتد

ئه‌بێت نهێنی له‌ نه‌مری ئه‌م سه‌رکردانه‌ له‌کوێدابێ تا ئه‌و مێژووه‌ پڕ سه‌روه‌ریه‌یان بۆ خۆیان تۆمار کردبێت؟          

له‌م نزیکانه‌دا له‌م سه‌کۆ ئازاده‌وه‌نوسینێکی کۆمینتاری کوردستانپۆستم خوێنده‌وه‌ که‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی مام جه‌لال ئه‌کات له‌ گه‌ڵ به‌رزانی برا دایکی صه دام ، که‌ به‌ جۆرێك تێکه‌ڵیان هه‌بوه‌ بۆ بۆ ژنهێنانی دیاری بۆ هێناوه.ئه‌م زانیاریه‌ نوسه‌ری توشی سه‌رسوڕمان کردوه‌‌ وپێی وایه‌ ئه‌مه‌ زانیاریه‌کی مه‌ترسیداره‌. بێگومان نائاسایی و مه‌ترسی داره‌ په‌وه‌ندی سه‌رکرده‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌ گه‌ڵ یه‌کێك له‌سه‌رکردنه‌ دڕنده‌کانی ئه‌و ڕژێمه به‌و شێوه‌یه‌بێت.‌

سه‌رکرده‌ داسه‌پاوه‌کانی ئێمه‌ی کورد هه‌میشه‌ به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌تی خۆیان هه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵات وگه‌وره‌یی وعه‌نته‌ری ئه‌که‌ن* وه‌ك کاک مه‌سعود هه‌موو میڵله‌تی کوردی به‌ قه‌رزاری  بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی هه‌ژمار کرد* .مه‌خابن به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانیش زۆر له‌و جاشه‌ بچوکترن که‌ به‌ سه‌ربازێکی ئه‌منی ئه‌وت (سیدی) ،چونکه‌ ئه‌وسه‌ربازه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو ،ئه‌مان بۆ باڵڵکراوو له‌ قه‌فه‌زه‌کانیش هه‌ر بچوك وزه‌لیلن ،ئه‌ی ئه‌وه‌ مام جه‌لال نیه‌ کرێی خانوو کۆشکه‌کانی له‌ به‌غدا بۆ خیزانی صه‌دام وداروده‌سته‌که‌ی  ده‌نێرێت.‌

هه‌ر ئه‌مان نین زه‌وی وزاری هاوڵاتیان داگیر ئه‌که‌ن ئیتر کشتوکاڵی بێت یان نیشته‌جێیی وڕیگه‌شیان ناده‌ن داوا له‌ دادگا تۆمار که‌ن تا هه‌ندێکك قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌،دوایی ئه‌یبه‌خشنه‌وه‌ به‌سه‌ر تورکومان وعه‌ره‌به‌کاندا وتا پێگه‌یان له‌ به‌غدابه‌هێز تر بکه‌ن، وگه‌نجانی خوشمان یان سه‌ریان هه‌ڵ ئه‌گرن به‌ره‌وچاره‌نوسێکی نادیار  یان

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Apr 2008کاتژمێر  0:21 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
مه سعود به رزانی سه رشۆڕێکه له به رامبه ر بیانی داو دیکتاتۆرێک به رامبه ر گه لی کورد

masoud barzani xofrosh u nishtiman frosh

مه سعود به رزانی سه رشۆڕێکه له به رامبه ر بیانیداو دیکتاتۆرێک به رامبه ر گه لی کورد

 زۆربه مان به چاو ی خۆمان بینیمان که چۆن شه وی ڕابردوو و کۆنگره ی کورد فرۆشی بۆ مه سعود به رزانی خاین و خۆفرۆش و نیشتمان فرۆش به سترابوو کۆنگره ی چی!  به ناو سه رۆکی وڵاتێک له گه ڵ وه زیری ده ره وه ی به ریتانیا زۆر خۆفرۆشانه و بێ شه رمانه به رامبه ر پێنج شه ش به ناو ڕۆژنامه و به ناو ڕۆژنامه نووس وه ستابوو عه ره قه ی شه رمه زاری و خۆفرۆشی به له شی چه په ڵ و  ناپاکی دا ده هاته خوارو له و بارودۆخه دروست کراو ڕسوایه دا پێشانی داین که ئه وانه نه ک خۆفرۆشن به ڵکوو دیکتاتۆرو نیشتیمان فرۆشن و که رکوک و نێشتیمان ده گۆڕنه وه به بێگانه یه ک که بچوک ترین به ڵێنی بازرگانیان پێ بده ن و پێیان بڵێن له سه ر ده سه ڵات بمێننه وه!
ئه مه یه ده سه ڵاتی کۆنه په ره ستی و بنه ماڵه و دیکتاتۆری ئه مه یه خیانه ت و کورد فرۆشی!
کۆنگره یه ک که ژماره ی کاسه لێسه کانی نێچیرو مه سرورو عومه رفه تاحی تا بینه قاقه گه نده ڵ و پیاوکوژ و زمان بڕ له ژماره ی ڕۆژنامه و ڕۆژنامه نووس و چاودێرو پسپڕو هتدا ی زیاتر بێت! کۆنگره یه ک که بۆ  که سێکی به ناو سه رۆک و به کرێ گیراوی ئینگلیزو بیانی مه سعود به رزانی ڕو ڕه شی قاتل گێرابێت و که س بۆی نه بێت له و گۆنگره یه دا وجودی هه بێت ئه گه ر کاسه لێسی ماڵی سوڵتان مه سعودی کوڕی مه لامسته فای کورد فۆرش نه بێت ده بێت ئه و کۆنگره یه ئامانجه کانی چی بێت و چی به دواوه بێت جگه له فرۆشتنی دۆزی که رکوکی نیشتمان جگه له بازرگانی کردن به گیانی مرۆڤی کوردوو خاکی کوردانه وه هیچ شتێکی تر نی یه،
مه سعود به رزانی ئه گه ر که سێکی خاین و خۆفرۆش نه بوایه له به رده م وه زیری ده ره وه ی وڵاتێکی بیانی وه کو ئینگلیزدا سه ری شۆڕ نه ده کردوو پێ ی بڵێن که که ر کوک و مه سه له ی که رکوک په یوه ندی به هیچ که سێکه وه نی یه و ته نها عێراق خاوه نی مه سه له و کێشه ی که رکوکه  و عێراق ده توانێت هه ر قه رارێک له سه ر دۆزی که رکوک بدا مه سعود به رزانی 'له وه ڵامی یه کێک له و زه لامانه ی که پرسیاری ماده ی 140 ی  لێ کرد و پرسی پێت وانی یه دواخستنی ئه و ماده یه بێته هۆی له بیرکردنی و ئه نجام نه دانی' وتی ئه وه کێشه یه کی گرنگه و چه ند وشه یه کی تری خاینانه که له ڕوی ڕه شی دا دیاربوو مه سعود بۆ خۆی ئه و ماده یه ده فرۆشێت بۆمانه وه ی له سه کۆشکی سه ڵته نه تی و بنه ماڵه ی و گه نده ڵی ده نا وه ک به کرێ گیراوێکیش مافی ئه وه ی هه بوو وه ڵامی وه زیری خاری جی به ریتانیا بدا ته وه و پێی بڵێت نه خێر ئێمه ین خاوه نی که رکووک و ئێمه ش قه رار له سه ر که رکوک ده ده ین نه ک عێراق به ڵام مه سعود بۆ خۆی خاینه و وڵات فرۆش و هه رگیز جورئه تی ئه و‌ه ش ناکاد فزه بکات له برامبه ر هیچ بیانی یه ک دا!  هه موو کاتێکیش سه رشۆڕی به رده م بیانی بووه  و دێکتاتۆر به رامبه ر گه لی کورد.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Apr 2008کاتژمێر  9:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لەوریا ئەمینەوە بۆ ڕۆژنامەى سەربەخۆى کوردستان... وریا ئەمین 

گەرمترین سڵاو ئەم کاتەتان باش
داواکاریەکى بەپەلە
تکایە بەناوى هەموو کوردێکى دڵسۆزوە داواتان لێدەکەم کە پەخشى  ڕادیۆى نەوا  لەسەر ماڵپەرەکەتان لاببەن چونکە بەڕێزان ئەو ڕادیۆیە بەهەق ڕادیۆیەکە کەتاسەر ئێسقان دژى گەلى کوردە لەوەڵامتان ڕێز دەگرم تکایە ئەم پەخشە لاببەن

وریا ئەمین

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2008کاتژمێر  11:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
محەمەدى مەلا قادر ئەندامى م.س. پ د ک دەڵیێت: پارتى و یەکێتى ئەنفالى کوردیان کردووە... ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید

talabani, barzani committed genocidal against Kurd

محەمەدى مەلا قادر ئەندامى م.س. پ د ک دەڵیێت: پارتى و یەکێتى ئەنفالى کوردیان کردووە
ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

لە ڕێپۆرتاژێکى گۆڤارى لڤین ژمارە 60  لەسەر شوێنبزربووەکانى شەڕى ناوخۆ بابەتێک بڵاو بووەتەوە کە جێگەى ئومێدە خەڵکى کوردستان لە خەوى غەفڵەت  وەئاگا هاتوونەتەوە و لەو ڕیپۆرتاژەدا یەکێک لە کەسوکارى شوێنبزربووەکان دەڵێت"داوا دەکەم بەرزانى و تاڵەبانى بدرێنە دادگا،چونکە ئەوان تاوانبارى هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆن و بەفەرمانى ئەوان ئەو شەڕە هەڵگیرساوە" من نامەوێت بەدرێژى لەبارەى ئەو ڕیپۆرتاژەوە بدوێم ئەوە هەڵدەگرم بۆ ووتارێکى دیکە،ئەوەى بوویە مایەى سەرسوڕمانى من ئەوەبوو کاتێک پرسیارى بێسەرو شوێنبووەکانى شەڕى ناوخۆ دەکرێت لەوەڵامدا محمد مەلا قادر دان بەوەدا دەنێت کە پارتى و یەکێتى هاوشێوەى بەعس ئەنفالى خەڵکى کوردستانیان کردووە،ئەمجارەیان ئەوە ئێمەنین پارتى و یەکێتى بەبەعس بەراورد بکەین بەڵکو ئەوە ئەندامى مەکتەب سیاسیەکى پارتیە کە ئیعترافى ئەوە دەکات کە بەڵى بەعس چى کردووە ئێمەش کردوومانە لە وەڵامى پرسیارێک سەبارەتە بەو کەسانەى کە لە شەڕى ناوخۆى نێوان یەکێتى و پارتى شوێنبزرن دەڵێت:"دڵنیام ئەوانە وەک ئەنفالەکان لە ژیاندا نەماون،تا ئێستاش بڕیارێکى ئەوتۆ لەو بارەیەوە نییە کەچى بکرێت بەڵام ئەوە دەزانم بەشەهید دادەنرێن."
هەر کەسێک لەماناى ئەو قسەیە وورد بێتەوە تێدەگات کە کارەساتى ئەنفال تەنها بەدەستى بەعس ڕووى dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2008کاتژمێر  9:37 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئایا مەسعود بەرزانى و کۆسرەت ڕەسوڵ شیروان حەیدەرى دەناسن؟ sherwan-haedari - barzani - kosrat

ئایا مەسعود بەرزانى و کۆسرەت ڕەسوڵ شیروان حەیدەرى دەناسن؟

ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید
هەتا زیاتر بژی شتى سەیرو سەمەرە دەبینیت، سەیرو سەمەرەترین مەملەکەت ووڵاتى زەرد و سەوزە(کوردستان) لەناو ئەو ووڵاتەشدا بەرپرسانى سەمەرەترین کەسن لە ناو بەرپرسانیشدا کەسانى پایەبەرز.جار جارێک سەیرى تیڤیەکانى ناوخۆ دەکەم،

بەڵام لە سەیرو سەمەرە بەولاوە هیچیتریان لێنابینم،لەم شەوانەدا لە یادى ئەنفالدا تیڤى سەوزو زەرد دیمەنى بەشداربوونى مەسعود بەرزانى و کۆسرەت ڕەسوڵى پیشاندا کە لەساڵیادى ئەنفالدا بەشداریان کردووە و ئامادەبوون،من نازانم چى ئەو دوانەى پەلکێش کردووە و گەیاندوونیەتیە ئەو شوێنە؟من دڵنیام ئەو دوانە هەتا 13ى4 نازانن قەزیەیەک هەیە بەناوى ئەنفالەوە،چونکە لە ماوەى ساڵێکدا کە 366 ڕۆژە ، ئەوان 365 ڕۆژ لە خزمەتى بەعسى و جاش و موستەشارو ئەنفالچیەکاندان و دەفتەرە دۆلاریان بەسەردا دەبارێنن و مەنسەب و پلەو پایەى حیزبى و حکومیان پێدەدەن و حورمەتیان دەگرن و پارێزگاریان لێدەکەن،

بەڵام لەماوەى ئەو ساڵەدا تەنها 1 ڕۆژ ئەنفالکراوەکانیان دەکەوێتە بیر،من دڵنیام لە دواى جێهێشتنى کەسوکارى ئەفالکراوەکان لە و مەراسیمەدا،لە نوسینگەو شوێنەکەى خۆیان ، پێشوازیان لە ئەنفالچیەک کردووە یان ئیمزاى کارێکیان بۆ ئەنفالچیەک کردووە یان هەر کارێکیتر کە بۆ ئەنفالچیەک پێویست بێت کردوویانە.بە مەسعود بەرزانى و کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێم جەنابتان شیروان حەیدەرى دەناسن؟ حەز دەکەن بیناسن؟پێتان بناسێنم؟ نا من پێتا ناناسێنم،چونکە ئێوە ئێستا هاوڕێ و هاو خەبات و هاوخەمى هەزاران ئەنفالچی و بەعسى و dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2008کاتژمێر  8:40 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

یادی تێپه‌ڕینی 34 ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی 24/4/1974، شاری قه‌ڵادزێ و 20 هه مین ساڵیادی کیمیاوی باران کردنی هه ڵه بجه به رزو به ڕێز ڕاگرن...  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان

qaladza - halabja

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2008کاتژمێر  6:48 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Kurdistan post

وه ڵامێکی (که ڵبه و لمۆز و پۆزه ) شکێنی کوردستان پۆست به نامه یه کی به( ناو) ئاسایشی سلێمانی

ASAISH has supported terrorist

کوردستانپۆست: له‌سۆنگه‌ی مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ هه‌مووان ،‌ رێک به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ، که‌ گوێی خۆی له‌ هه‌موو پێشێلکاریانه‌ خه‌واندووه‌ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نیه‌ گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵکار وه‌به‌رهه‌مده‌هێنیت ، گه‌وره‌ترین خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامده‌دات ، ئێمه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین. بۆ ناوهێنانی مامۆستا عه‌زیز له‌ بڕی مامۆستا سه‌یفه‌دین ، له‌ ورژاندنیدا بیئاگایتان ده‌رده‌خا ، چونکه‌ ئێمه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له‌ نێوان ئه‌و دوو زاته‌ نابینین ، هه‌ردووکیان کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانین ، به‌لام هه‌رزوو ناوه‌که‌یمان ،که‌ هه‌ڵه‌یه‌کی چاپ بوو ، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه شیکارییه‌‌که‌ ،راستمان کرده‌وه‌‌.. ئاسایش پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌والی چاودێرێک له‌ که‌رکوک بداته‌وه‌ ،که‌ له‌لای ئێمه‌ بڵاوکرابۆوه‌، ده‌بوایه‌ داوای لێبوردن له‌ درۆکانی خۆیان بکه‌ن ، کاتێ له‌ کۆنگره‌ی رۆژنا‌مه‌وانییه‌که‌یان جاڕی پاڵه‌وانیی و وریایی وه‌همی خۆیاندا، که‌ گوایه‌ ئه‌وان پێشتر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ تیرۆریسته‌ له‌ ژێر چاودێری دابوون ، ئاسایش ئاگادارییان بوو.. خه‌ڵکی کوردستان به‌و گۆته‌یه‌ی ئاسایش قه‌ناعه‌تی نه‌کردوو و ، پرسی گرنگی له‌لا دورستبوو ، که‌ پێویسته‌ وه‌ڵامبدرێته‌وه‌..خه‌ڵکی مافی خۆیه‌تی بپرسێ : ئه‌گه‌ر ئاسایش ئاگاداریان بوو بۆچی هیڵای کاره‌ تیرۆریستیه‌که‌ رووبدا ؟!. ئه‌م پرسیاره‌ ،‌ دلنیاین dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Apr 2008کاتژمێر  8:14 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌ردۆغان باش بزانه‌، زانا شاژنی کوردانه‌... دیاری زانا

leyla-zana,leyla-zana 

لەڕۆژنامەنوسانى بێسنورى کوردستانەوە
بۆ :
رەجەب تەیب ئەردۆگان
پەرلەمانى ئەوروپا
کۆشکى سپى
دیارە لاى هەموانتان ئاشکرایە کەلەناو گەلى کورد دا زۆرجار کەسانى خەباتێگرو تێکۆشەر دەرکەوتونە جائەو کەسە یان شاژن بووە یان کەڵە پیاو بەڵام بەداخەوە لەلایەن دوژمنانەوە دەکرێنە ئامانج و ڕووبەڕووى گرتن و ئەشکەنجە دان دەبنەوە لەمنێوەندەشدا و لەنوێترین کارى نەیارانى گەلى کورد لەیلا زانا کرایە ئامانج بەتۆمەتى ئەوەى گوایە ووتویەتى کورد سآ سەرکردەى هەیە دیارە سزادانى خاتوو زانا بەم تۆمەتە جگەلەوەى کارێکى دوژمنکارانەیە لەلاى گەلى کوردیش قابیلى قبوڵکردن نیە بۆیە گەلى کورد بەتایبەتى ئەوانەى خاوەن ئیرادەیەکى نەتەوەین دژى ئەم هەڵوێستەى تورکیان بەبڕواى ئێمە ئەگەر خاتولەیلا زانا توانى[10]ساڵ لەزیندانى تورکەکان دا بێت بەدڵنیاییشەوە دەتوانێت تامردن لەپێناو گەلەکەى لەزیندان بێت بەڵام ئەوەى ڕۆژنامەوانانى کوردستانى باشوورى نیگەران کردووە بێدەنگى پەرلەمانى ئەوروپا و کۆشکى سپیە کەبەڕاستى ئەم بێدەنگیەى ئەوانیش گومانێکى تر لاى گەلى کورد دروست دەکات بۆیە ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى کوردستان سەرەڕاى ئەوەى ئەو بڕیارە مەحکوم دەکەن داوا لە پەرلەمانى ئەوروپا و کۆشکى سپى دەکەن فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەى لەم بڕیارە پاشگەزببێتەوە و ئەردۆگانیش ناچاربکرێت داواى لێبوردن لەخاتو لەیلا زانا بکات چونکە نەک بەتێڕوانینى ئێمە بەڵکو گەلى کورد زۆر لەمێژە خاتو لەیلا زاناى وەکو dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Apr 2008کاتژمێر  2:39 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پرسی کەرکوک لەنێوان خەون و واقیعدا... ستارمحەمەد قارد Star_qadr@yahoo.com

Photobucket

cities_kirkuk

بەختیار عەلی لە شیعری نامەی کلیلسازی "بەرلە مردن" دا دەڵیت: ئەی ئەو پیاوەی ئەگەر یەکێک خەونەکانی راست بۆ تەفسیر بکردمایە، ئێستا لە بەهەشت بووم، من خەونامە زێرینەکانم بۆ هێناویت تا کلیلەکانی خۆت تاقیبکەیتەوە".بەڵێ کلیلی ئەو دەرگایە کە نهێنییەکان ئاشکرا بکات وفاکتی دروشم و نازناوەکانمان بۆ تەفسیر بکات، فاکتی ئەو قسە و قسەڵۆکانەی کە لەگەڵ هەر راڤەکردنێکیاندا ئەوەمان بۆ روون دەکاتەوە کە دەبێت لە چاوەڕوانیدا ژیان بکەین، هەر چەندە ناخوشترین شت لە ژیانی مرۆڤدا چاوەڕوانییە، لێ ئێمە ساڵانێکی زۆرە چاوەڕوانین، چاوەروانی نەمانی dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Apr 2008کاتژمێر  11:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

کاک مه‌سعود راستی ده‌ڵێم زینده‌ به‌چاڵم مه‌که ... سه‌ردار پشده‌ری Sardar pshdari,Masoud Barzani has commeted war crime

بێجگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی پێشویی کاک مه‌سعود له‌ نوسه‌رانی نه‌یار، سایتی سبه‌ی به‌شێک له‌ گفتووکۆ رۆژنامه‌وانیه‌که‌ی کاک مه‌سعودی بڵاو کردۆته‌وه‌و ئێمه‌ش مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ که‌ تێبینی خۆمان ده‌رببڕین، پێم خۆشده‌بێ کاک مه‌سعود باش بزانێ که‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆی له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌مه‌ریکادا به‌ده‌ستهێناوه، له‌ ئه‌مه‌ریکاش نوسه‌رو رۆژنامه‌وان ئازادن و سنوریان بۆ دانانرێ و ده‌میان نابه‌سترێ، تۆش ناتوانی له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌مه‌ریکادا ده‌می خه‌ڵک ببه‌ستی، بۆیه‌ پێم خۆشه‌ به‌قسه‌ی ده‌ورو به‌ره‌که‌ت نه‌که‌ی و شێوازی گفتووکه‌ت بگۆڕی له‌ به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ڵه‌می به‌ په‌رۆشدا.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Apr 2008کاتژمێر  10:1 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مه رگی بێگه رد له په نای هه ر ئامانجێک دا بوو سه رشۆڕی و مل هوڕییه کی تری به ناو حکومه تی هه رێمی وکردستانه

begerd hussein has stabbed to death by her ex husb

وه رن با به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ دژی یاسا و ده‌ستوری دواكه‌وتوو دیکتاتۆرانه ی به ناو حکوومه تی هه رێم و نامووس په ره ستی و کۆنه په ره ستی و ئه و ده‌سه‌ڵاته به زۆر سه پێنراوه ی بنه ماڵه ی مه سعود به رزانی و جه لال تاڵه بانی بێینه‌ مه‌یدان و به‌ یه‌كجاره‌كی كۆتای به‌م به کۆیله کردن و پیاوسالاری و گه نده ڵی و تیرۆرکردن و بازرگانی پێوه کردنمان له لایه ن یه کیه تی و پارتیه وه بهێنین!  ته‌نها راپه‌رین و هه‌ڵسانه‌وه‌مان و ژێره‌و ژووركردنی ته‌واوی ده سه ڵاتی بنه ماڵه که ی مه لا مسته فاو جه لال تاڵه بانی، زامنی به‌رگرتنه‌ له‌ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوی جه‌رگ بڕی دۆعاو بێگه‌رد و هه زاران بێگه ردی تر...

پاش ئه وه ی بێگه رد حسه ین به شێوه ی یاسایی له مێرده که ی جیا ده بێته وه چوار جار ده که وێته به ر هێرشی دڕندانه ی جه قۆی 'محه‌مه‌د مسته‌فا' هاوسه ری پێشووی  به ڵام به هه ر شێوه یه ک ده بێت بێگه رد له و هێرشه دڕندانه ڕزگاری ده بێت و هه رجارێک که دووچاری هێرشی ئه و دڕنده یه ده بێت پۆلیسی به ناو حکومه تی هه رێمی کوردستان و ته واوی ڕێکخراوه کانی به ناو مافی ژنانی کوردستان ئاگادار ده کاته وه و پێیان ڕاده گه یه نێت که ئه و گیانی له خه ته ر دایه و گه ر محه‌مه‌د مسته‌فا نه گرن دیسان هێرش ده کاته وه سه ری و ده ی کوژێت به ڵام کاربه ده ستان زۆر به سوکی ده ڕواننه مافی داخوازی به رگری کردن له ژیانی ئه و کێژۆڵه نه مره!
 بێ به ها ته ماشا کردنی ژیانی بێگه رد له لایه ن به ناو حکوومه تی هه رێم و کاربه ده ستانه وه بوو یه ڕێگا خۆشکه رو مایه ی ڕشتنی خوێنی دۆعایه کی تر،  به ڵی بێگه رد دوا جار  شه‌وی 18/19-4-2008 له‌ گه‌ره‌كی ئاری شاری هه‌ولێر هێرشی كرایه وه ‌ سه‌ر و جه‌سته‌ی ناسكی كه‌وته‌ به‌ر شاڵاوی بی ره‌حمانه‌ی (محه‌مه‌د مسته‌فا) ی هاوسه‌ری پێشوی، سه ره نجام ڕۆحی پاکی په یوه ست بوو به ڕۆحی دۆعاو 30،000 ژنانی تری پێتاوان که له ماوه ی 17 ساڵی فه رمان ڕه وای یه کیه تی و پارتی و حزبه هاو په یمانه کانیان و به ناو حکوومه تی هه رێمدا کوژراون.  

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Apr 2008کاتژمێر  6:52 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بەڕێز:جەنابى بان کى مۆن سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان

United Nation

نێرراوه له لایه ن: kurdh@yahoo.com

 بەڕێز:جەنابى بان کى مۆن سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان سڵاوێکى گەرم ئێمە کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنوسانى هەرێمى کوردستانى عێراق گەرمترین سڵاوت پێشکەش دەکەین و بەناوى گەلى کورد لەهەرێمى کوردستانەوە زۆر سوپاست دەکەین بەبۆنەى ئەوەى لەکاتى سنوربەزاندنى خاکى کوردستان لەلایەن سوپاى تورکیاوە چەند جارێک ناڕەزایەتیت نیشاندا کەبەراستى جێگەى خۆشحاڵى گەلى کورد بوو لەهەرێمى کوردستان.،،dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Apr 2008کاتژمێر  7:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حکومه تی هه رێم حکومه تێکی نایاسایی یه و ده بێت ده ست له کار کێشێته وه!

Nechirvan - Barzani  Talabani has committed crime

له نیزامی نێوده وڵه تی دا حکومه تێک که سه رۆکه که ی و په ڕله مان تارو به ربرس و چاودێرانی درۆ له گه ڵ میلله ته که یاندا ده که ن،
حکومه تێک که نه یاره کانی ئه شکه نجه یاخود تیرۆ کردبێت
حکومه تێک یاسای ته ندروسی و  ئاسایشی هاوڵاتیان و وڵاته که نه پارێزێت یاخود یاسای ته ندروستی و ئاسایشی به ر قه رار نه کردبێت
حکومه تێک چاوپۆشی له بازرگانی ده رمانی موخه ده رات واته ماده بێ هۆش که ره کان و جگه ره و مه شروبی قاچاخ  کردبێت
حکومه تێک چاوپۆشی له دابه شکردنی خوارده مه نی کۆن و به سه ر چو به سه ر هاوڵاتیاندا کردبێت
حکومه تێک چاوپۆشی له له ش فرۆشی و بازرگانی کردن به گیانی ژنانه وه کردبێت
حکومه تێک چاوپۆشی له بازاڕی ڕه شی بازرگانی چه ک و ته قه مه نی و ساخته کردنی ناسنامه ی هاوڵاتیان و ئاڵوگۆڕی دراو کردبێت
حکومه تێک یاسای کار و مافی بێکاری نه بێت
حکومه تێک گه نده ڵی تێیدا گه شتبێته لوتکه
ئه و حکومه ته به حکومه تێکی نایاسای له قه ڵه م ده درێت و ده ست به جێ  ئیجبار ده کرێت که ده ست له کار بکێشێته وه!
حکومه تی هه رێم یه كیکه له و حکومه تانه ی که نه ک چاوبۆشی له م خاڵانه ی سه ره وه کردووه به ڵکو خودی حکومه ته که خوڵقێنه ر و به رپرسه و بگره به رپرسانی ئه م حکومه ته ده ستیان له خولقاندنی ئه م بارودۆخو کاره سات و ڕوداوانه دا هه یه که ئاکامه کانی ئه و مه رگه ساته ی خستووه ته وه که ڕۆژانه به چاوی خۆمان ده یبینین و ده یبیستین که چۆن جه نابی به ناو سه رۆک و به کرێ گیراو کارتۆنی نێچیره وان به رزانی  سه رباری بازرگانی کردنی به چاره نووسی میلله تێکه و درۆ و ده له سه و فڕو فێڵ و هه ڕه شه کردنی کرۆته وه سیله ی خۆسه پاندنی هه تاهه تای و خێڵه کی به سه ر کوردی هه ژاردا و له و لاشه وه کۆمه ڵێک پیاوکوژو کۆنه جاوش و به عسی و کۆنه ئه من و ته واری کردۆته وه سیله ی سه رکوت کردن و تیرۆرکردنی هاوڵاتیان! نێچیره وان و حکومه ته که ی به رپرسیارن له مه رگی هاوڵاتیان به ده رمان و خۆراکی به سه رچوو به رپرسیارن له خولقاندنی هه ژاری و بێکاری و له ش فرۆشی و بازرگانی کردن به گیانی ژنان و بازاڕی ڕه شی چه ک و ته قه مه نی و دزینی گومرگ و داهاتی کوردستان و بێ ئاو کاره بای.
بۆ یه ده بێت ده ست له کار بکێشنه وه و ده بێت بکێشرێنه دادگاو به تاوانی هه ڵگیرساندنی شه ڕی ناوخۆو دزینی ده رامه تی کوردستان دادگای بکرێن

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Apr 2008کاتژمێر  5:51 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆنى نەوت نێچیرى گەیاندەوە بەغداى پایتەختى تاوان... نوسینى : عادل چەرمەگایى

Nechirvan - Barzani - Talabani has committed crime

نوسینى : عادل چەرمەگایى... adl_ali66@yahoo.com

 دەسەڵاتدارانى مافیاى کوردستان لە پێناوى زیاترى کۆکردنەوەى سەرمایە دا ، کێچ کەوتۆتە کەوڵیان ، لە ساڵى 1991وە بۆ کۆکردنەوە و دزینى سامانى ئەم میللەتە ئەوەى نەشیاوە کردویانە ، سەرەتا بە ئاو دیو کردنى ئامێرە گرنگەکان و بەنداوى بێخمە و شۆڤڵ و ئامێرەکانى تر و تا گەیشتەسەر شوشە شکاو مس و نەعلە دڕاوو سەیارە باشەکانى کوردستان ، دەستیان پێ کرد ، میللەتێکیان فێرى دزى و ڕاووڕووت کرد ، ئینجا دوایى دامەزراندنى حکومەتە ساو ا و باڵق نەبوەکەمان دزییەکەیان شەرعیەتێکى ترى وەرگرت ئەویش بە ناوى گومرگەوە کەوتنە تاڵانى کردنى خەڵک ، گومرگیان لە هەمووشتێک وەردەگرت ، بە ناوى ئەوەى درێژە بدەن بە ژیانى حکومەتە ساواکە کەوتنە ڕاووڕووت، هەر لە پێناوى درێژە دان بەم ڕاووڕوتە و کۆکردنەوەیان بۆ تەنها سەرۆک و بنەماڵەیەک ئیتر بیریان لەوە کردەوە ئەبێت ئەم گومرگە تەنها بۆ یەک بنەماڵە بێت ، بۆیە شەڕى نەگریسى ناوخۆ یان دامەزراندو بە هەزاران لاوى کوردى خێر لەخۆ نەدیویان بە کوشت دا ، ئەو لاوانەى لە پیناو برسێتیدا پەنایان بۆ چەکدارى بردبوو ، بەڵام ئەمانى دز کە سەروەتى کوردستانیان داگیر کرد بوو ، ئەو لاوانەیان ئیستغلال کردو لە پێناوى گیرفانەقوڵەکانى خۆیاندا بە کوشتیان دان ، چەندین ساڵ ئەم شەڕە نەگریسە بەردەوام بوو ، لەسەر گردێک سەدان لاوى،،dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Apr 2008کاتژمێر  5:20 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه‌روکى حکومه‌ته‌ داماوه‌که‌ى کوردستان..چى پى ده‌کریت؟؟؟؟... دلسوز نانه‌که‌لى

kirkuk Article 140

21/04/08 کوردستان

به‌راستى جیگه‌ى سه‌رسورمان و رامانه‌ ......!!!!!!! که‌ ده‌بینین سه‌روکى حکومه‌تى هه‌ریمه‌ داماوه‌که‌مان ....روژانه‌ له‌ فرکان فرکان دایه‌ بو به‌غدادى پایته‌خت ، له ژیر ناوى دانووستان و دوزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بو پرسه‌ هه لواسراوه‌کانى نیوان حکومه‌تى هه‌ریم و حکومه‌تى ناوه‌ندى عیراق به‌تایبه‌تى (کیشه‌ى نه‌وت و پیشمه‌رگه‌ و مادده‌ى 140) . به‌ داخه‌وه‌ هه‌موو جاریکیش سه‌روکى حکومه‌تى هه‌ريمى کوردستانى خوشمان ...به‌ هه‌گبه‌ى به‌تال و خالى یه‌وه‌ دیته‌وه‌و ....منیش هاتمه‌وه‌ هیچیان نه‌دامى...!!! زور جیگه‌ى شه‌رمه‌ که‌ له‌ کاتیك دا خه‌لکى کوردستان له‌ ده‌ست چاووچنوکى به‌رپرسانى گه‌نده‌ل و بازرگانانى بیویژدان روژانه‌( ته‌وقى ده‌ورى) ملى هه‌تا دیت زیاتر ته‌سک ده‌بیته‌وه‌ و به‌ئاشکرا ده‌ستیان ناوه‌ته‌ بینه‌ قاقاى میلله‌تى ره‌ش و رووت وبه‌ به‌رده‌وامیش ژه‌هر و ژه‌مى ژه‌هراوى کوشنده‌ ده‌رخواردى هاوولاتیانى کوردستان ده‌دریت به‌ چه‌ندین جور.....له‌وانه‌( هینانى خوراکى ماوه‌ به‌سه‌رچوو...هینانى داو ده‌رمانى ماوه‌ به‌سه‌رچوو.... ‌هتد). پاش بینینى به‌رنامه‌ى رابردووى (له‌گه‌ل ره‌نچ)dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Apr 2008کاتژمێر  5:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ديسان به!!!!‌رنامه‌ى(بى کونترول) و ئابروو بردنيکى ديکه‌!... دلسوز نانه‌که ‌لى ... کوردستان be-kontrol - Kurdistan TV and Corruption

وه‌ك ئاشکرايه‌ لاى هه‌مووان....‌ هه‌موو ميلله‌تيك له‌ جيهان دا...به‌ پيشکه و‌تن و هووشيار بوونى تاکه‌کانى له‌ گشت بواره‌ جياجياکانى راگه‌ياندن و روشنبيرى و ......هتد،ده‌چيته‌ پيش وره‌وره‌وه‌ى شارستانى و هاوچه‌رخى بوونى هه‌ميشه‌ به‌ره‌و پيش تاو ده‌دات.
کوردستانى خوشمان يه‌کيکه‌ له‌ و وولاتانه‌ى که‌ گه‌له‌که‌ى زور تامه‌زروى هونه‌رو روشنبيرى وشانو و  ئه‌ده‌ب و....زور بوارى ديکه‌ى هاووچه‌رخ بوونى نه‌وه‌کانيتى....!!!!!!
له‌بوارى راگه‌ياندان دا کومه‌لگاى کورده‌وارى هه‌نگاوى زور چاکى ناوه‌ و زوربه‌ى کاره‌کانيش ( پوزه‌تيف...ياخوود  نيگه‌تيف ) بيت هه‌ريه‌که‌يان جيگاو ريگاى خوى گرتووه‌ وبه‌شيکى له‌ ئه‌رشيفى بوارى راگه‌ياندن و هونه‌ر وئه‌ده‌بى کوردى دا داگير کردووه‌.
به‌لام ئه‌وه‌ى شايانى باس ليوه‌ کردنه‌ ئه‌وه‌يه‌ که‌ زور به‌رنامه‌ هه‌يه‌ (به‌رنامه‌ى بى کونترول) جگه‌ له‌ خزمه‌ت به‌ تاکه‌ شه‌خس کردن و پاره‌ سه‌رف کردن ....هه‌روه‌ها بوته‌ هوى دروست بوونى  چه‌ندين کيشه‌ى کومه‌لايه‌تى و چه‌ندين جاريش کارى نه‌خوازراوى ليکه‌وتوته‌وه‌ وچه‌ندين خيزان شيرازه‌ى پچراوه‌و چه‌ندين منال له‌ دايك و باکى کراوه‌.....هتد.،،،dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Apr 2008کاتژمێر  4:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

جوتێک به‌و دوو وه‌زیره‌ بکرێ ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ... سه‌ردار پشده‌ریhoshiar zibari has support a committed corruption

جوتێکی سیاسی که‌ به‌و دوو وه‌زیره‌ بکرێ، تۆوه‌که‌ی نایه‌ته‌ به‌رو  ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ که‌ ئه‌مڕۆ عێراق و ئه‌مه‌ریکاو کوردی تێکه‌وتووه‌

http://sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=8268&cat=2

رایس: ئه‌وه‌ڵ‌ جار و دواجاریش عیراق ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بییه‌ و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب تیایدا به‌هێزه‌

له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ سازیكرد، كۆندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "له‌ ئه‌وه‌ڵ‌ جار و دواجاریشدا عیراق ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بییه‌ و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب تیایدا به‌هێزه‌ و پێویسته‌ وڵاتانی دراوسێشی ئه‌و ناسنامه‌ عه‌ره‌بییه‌ی به‌هێز بكه‌ن و پشتگیری لێبكه‌ن".

 

بۆ مێژوو پێویسته‌ رۆژانه‌ له‌سه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌کی نابه‌جێ یان هه‌ر هه‌ڵوێستێکی نابه‌جێ قه‌ڵه‌م بخرێته‌ کارو  هه‌ڵوێسته‌ ناڕه‌وایه‌کان رسوا بکرێن، دڵنیاشم له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی بێگانه‌ نوسینه‌کان ده‌خوێننه‌وه‌.

  dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Apr 2008کاتژمێر  2:18 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هیرۆی ئیبرایم ئه حمه د و جه لال تاڵه بانی دوژمنی ئازادی و هه ڵبژاردن و سه ربه خۆیی کوردن و به دیکتاتۆری خۆیان به سه ر گه لی کورددا سه پاندووه

hero ibrahim ahmed talabani crime and corruption

ئه وه بۆ هه ژده ساڵ ده چێت کورسی و  جڵه وی ده سه ڵاتیان داگیر کردووه و ده رامه توو داهاتی کوردستان ده دزن و کوردستانیان کردۆته  تاریکستان و به هیچ شێوه یه ک ئاماده ی ئه وه نین که هه ڵبژاردنی ئازاد و سه رتاسه ری له کوردستان بکرێت و خه ڵکی کوردستان سه رۆک و حکومه تی خۆیان هه ڵبژێرن،
کوردستانیان کردۆته جه نگه ڵ و پازرگانی به گیانی مرۆفی کورده وه ده که نوو له پێناوی مانه وه یان له سه ر ده سه ڵات.
ده بێت خه ڵکی کوردستان به هێچ شیووه یه ک له هیچ بۆنه و کارێکی ئه مانه دا به ژداری نه که ن و نه شهێڵن ڕۆله کانتان تێکه ڵ به و نیشتمان فرۆشانه بن، ئه وانه هه ڵه بجه و ئه نفال و شه هیدان و که سووکاری شه هیدان و مێژوو خه بانی کوردیان فۆرشت، ئه وانه له ماوه ی چه ند ساڵێک دا 10،000 مرۆڤی کوردی بێتاوانیان به کوشت دا ئه و بنه ماڵه ده ستیان به خوێنی ڕۆڵه کانتان سوره مه چنه ناویان نه فره تیان لێکه ن. 

ئیسپاتمان کرد بۆ عاله می سه ر ڕوی زه مین...
بنه ماڵه یه کی سه رکوت که رین
دیکتاتۆرین کۆنه به عسی و کۆنه جاش و ناپاک و بی سه رو به رین
هه تا بتوانین زوڵمه که ین دژی ئازادیی و تاک ڕه وین
ڕێگه به هیچ که سێک ناده ین
ئێمه تاوانباری شه ڕین
خۆمان و خێزانمان بۆ پاره له گه ڵ دوژمن براده رین فه رمان به رین
ڕێگه به هیچ که سێک ناده ین
ئێمه تاوانباری شه ڕین
دیکتاتۆرین کۆنه به عسی و کۆنه جاش و ناپاک و بی سه رو به رین
هێرۆ ئیبراهیم ئه حمه د - جه لال تاڵه بانی 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Apr 2008کاتژمێر  1:4 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online