تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

Ayub_Rahmani

ئه‌یوب ڕه‌حمانی

وه‌رگێڕی نامه‌ێکی سه‌رئاوه‌ڵه‌ بۆ کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو و که‌سایه‌تیی مرۆڤدۆستی جیهان

 

به‌ شێوه‌ی ئێ ماێڵ بۆ هه‌موان ناردراوه‌

 

زوریخ، 21ی ژولای 2008

بابه‌ت: گیانی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له‌ به‌ندیخانه‌کانی ئێران له‌ مه‌ترسیدایه‌!

 خوشک و برا به‌ڕیزه‌کان

 ڕژیمی تۆتالیتێر و دواکه‌وتوو (ئیرتیجاعی) ئێران له‌ ساڵه‌کانی 1979ی زایینیه‌وه‌ تا کو ئێستا به‌ شیوه‌ێکی زۆر دژه‌ مرۆڤانه‌ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌کات و له‌م ماوه‌یه‌شدا بنه‌ماکانی خۆی به‌ وه‌حشیانه‌ ترین شێوه‌کان داکوتاوه. ئه‌م ڕژیمه‌‌ به‌ هۆی هه‌بونی زه‌خیره‌ فوسیلیه‌ ژێرزه‌وینیه‌کانی وه‌ک نه‌وت و گاز، بنه‌ما ئابوریه‌کانی خۆی به‌هێز کردوه‌ و به‌ داخه‌وه‌ به‌شێکی بچوک له‌ وڵاتانی جیهان، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌و ڕژیمه‌ له‌گه‌ڵ حه‌سار و بایکۆت ڕوبه‌ڕووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی قازانجه‌ ئابوریه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه‌دا، چاو له‌هه‌مو ئه‌رزشێکی ئه‌خلاقیش ده‌نوقێنن و واز له‌ به‌ستنی په‌یمانه‌ ئابوریه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه‌ ناهێنن. ئه‌و وڵاتانه‌ ئابه‌م شێوه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هێزتربونی ڕژیمی ئێران و ئه‌ویش ده‌توانێت به‌م شێوه‌ زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێت و زیاتر چه‌ک و ته‌سلیحات بۆ تێرۆریستان بنێرێت و هه‌روه‌ها گه‌لانی ناوخۆی ئێرانیش

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Aug 2008کاتژمێر  10:29 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه‌وڵى تیرۆركردنى رِۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازان گه‌شته‌ شارى سلیَمانى

"بیَده‌نگكردنى میلله‌تیَك هه‌ندیَ جار له‌ بیَده‌نگكردنى رِۆژنامه‌نوسیَكه‌وه‌ ده‌ست پیَده‌كات"
به‌ختیار على

stop_killing_journalists


ماوه‌ى چه‌ند مانگیَكه‌ له‌لایه‌ن ده‌ستیَكى له‌رزۆك و ترسنۆكه‌وه‌ هه‌وڵى كوشتنى رِۆژنامه‌نووسانى سه‌ربه‌خۆ و ئازادیخوازانى كوردستان ده‌دریَت,دویَنى له‌ كه‌ركوك ئه‌مرِۆ له‌ سلیَمانى نیشانده‌رى ئه‌و رِاستیه‌ كه‌ هیَزه‌ ئه‌منیه‌كانى كوردستان زۆر بیَباكن له‌ ئاست گیانى رِۆژنامه‌نووسان بۆیه‌ هه‌ركه‌س بیه‌ویَت ده‌ستى له‌رزۆكى خۆیان پیَده‌گه‌یه‌نیَت,ته‌قه‌كردن له‌ رِۆژنامه‌نووس له‌ شارى سلیَمانیدا هیچمان پیَناڵیَت جگه‌ له‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌مان كاتیَك له‌ماڵه‌كانمان دیَنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ى باوه‌رِمان پیَى نه‌بیَت ئه‌منیه‌ت و ئاسایشى شاربیَت,ئه‌وه‌ى پشتى پیَنه‌به‌ستین هیَزه‌كانى ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش بیَت,باشه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سیَك هیَنده‌ جورئه‌تى هه‌بیَت له‌ ناوشارى سلیَمانیدا ته‌قه‌ له‌ رِۆژنامه‌نوسیَك بكات و ده‌ربازى ببیَت,ئیتر پیَمناڵیَن هیَزه‌ ئه‌منیه‌كانى كاریان چییه‌؟هه‌وڵى تیرۆركردنى ئامانج خه‌لیل هه‌وڵى تیرۆركردنى ئه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌ویَت قسه‌یك بكه‌ن رِه‌خنه‌یه‌ك بگرن و گه‌نده‌ڵیه‌ك بلاَو بكه‌نه‌وه‌.
ئیَمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵیَك له‌ رِۆژنامه‌نوسانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌وڵى تیرۆركردنى رِۆژنامه‌نووس ئامانج خه‌لیل ده‌كه‌ین و لیَره‌وه‌ رِایده‌گیه‌نین هه‌موو كاریَكى له‌م جۆره‌ هیَزه‌ ئه‌منیه‌كانى كوردستان ده‌خاته‌ ژیَر پرسیاره‌وه‌ و هه‌وڵ نه‌دانیان بۆ ئاشكرا كردنى ئه‌م ده‌سته‌ رِه‌شه‌ى دژ به‌ ئازادى ده‌مانگه‌به‌نیَته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ هه‌موو قسه‌یه‌كى به‌رپرسان له‌باره‌ى به‌رقه‌رابوونى ئاسایش و بوونى ئه‌منیه‌تى كوردستان له‌ وه‌هم به‌ولاوه‌ هیچیتر نه‌بوو,ئه‌وه‌شى كه‌ رِوونادات نه‌هاتنى تیرۆرستانه‌ نه‌ك رِیَگری هیَزه‌كانى ناوخۆ.

كۆمه‌ڵیَك له‌ رِۆژنامه‌نووسانى هه‌ڵه‌بجه‌ىشه‌هید
3-8-2008
هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Aug 2008کاتژمێر  8:39 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ رِۆژتیڤی

Soran-hama-lvinpress

به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ رِۆژتیڤی له‌سه‌ر تیرۆركردنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌ و هه‌رِه‌شه‌ له‌ رِۆژنامه‌نووسان و كرداره‌ خۆ كوژییه‌كه‌ی كه‌ركووك له‌ رِۆژ تیڤی
ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ سبه‌ی شه‌و سیَ شه‌ممه‌ 5-8-2008 كاتژمیَر 20,30 به‌ كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا , 21,30 به‌ كاتی كوردستان , رِۆژ تیڤی به‌رنامه‌یه‌كی رِاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كات له‌سه‌ر پرسی ترۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك سۆران مامه‌ حه‌مه‌ و هه‌رِه‌شه‌كردن له‌ رِۆژنامه‌نووسان و كرداره‌ خۆكوژییه‌كه‌ی كه‌ركووك و دوا پیَشهاته‌كانی دۆزی كه‌ركووك , له‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رِیَزان : رِزگار ساڵه‌ح پیَشمه‌رگه‌ی دیَرین و عه‌لی مه‌حموود له‌ ناوه‌ندی چاك به‌شدار ده‌بن .
ناوه‌ندی چاك

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Aug 2008کاتژمێر  8:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌ڵمانیا تاوانباره‌ و ده‌بیَ قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه‌!

بۆ: -حكومه‌تى هه‌ریَمی كوردستان 
 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ سه‌رجه‌م  راگه‌یاندنه‌كان

chak

ئیمرِۆ له‌ هه‌ولیَر كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی باڵویَزی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق ئه‌نجامدراو گویَمان لیَ بوو چۆن جه‌نابی د. هانز شوماخه‌ وه‌ك قوتابییه‌كی به‌وه‌فای گۆبڵز، له‌ به‌رچاوی كه‌سوكاری قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی ئه‌ڵمانی و وسه‌رجه‌می گه‌لی كوردستان له‌بری ئه‌وه‌ی داوای لیَبوردن له‌ گه‌لی كوردستان بكات  ,بۆ به‌شداری حكومه‌ت و كۆمپانییه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ تاوانه‌كانی به‌عس دژ به‌ خه‌ڵكی كوردستان، كه‌چی قسه‌ی دوور له‌ رِاستی ده‌كات . ئیَمه‌ به‌ به‌رِیَز شوماخه‌ و حكومه‌تی كوردستان ده‌ڵیَین: حكومه‌ت و كۆمپانییه‌كانی چه‌كی كیمیاوی و پیشه‌سازی جه‌نگ له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌شدارن له‌ تاوانه‌كانی به‌عس له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان(برِواننه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان )، بۆیه‌ ئیَمه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Aug 2008کاتژمێر  8:18 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه‌رۆکی پارتی چه‌پ و 4 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سویدی,  ئیدانه‌ی تیرۆرکردنه‌که‌ی ( سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌)  ده‌که‌ن

www.vansterpartiet.se 

ده‌قی نامه‌که‌ به‌ زمانی کوردی

21 مانگی جولای رۆژنامه‌وان سۆران مامه‌ حه‌مه‌ له‌ شاری که‌رکوک له‌ ناو ماڵی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ تیرۆر ده‌کرێت. ته‌نها تاوانی سۆران که‌ 23 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، ‌ ئه‌وه‌بووه‌ که‌ وه‌کو ژورنالیستێک له‌گۆڤاری لڤین راپۆرتێکی له‌ سه‌ر ، گه‌نده‌ڵی و تۆڕێکی سۆزانی له‌ شاری که‌رکوک ئاشکراکردووه‌ که‌  ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پۆلیسی شاری که‌رکوکی تێدا پێوه‌ست بووه‌.

 

کوشتنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌ رداوێکی گۆشگیر و ده‌گمه‌ن نه‌بووه‌. ڕۆژنامه‌وانی تریش له‌م ماوه‌ نوێیه‌دا دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ بوون. له‌ کوردستانی عیراق بواری ڕه‌خنه‌گرتن له‌ گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌گه‌ری  ڕۆژانه‌ ته‌سکتر ده‌بێت و به‌ هه‌ڕشه‌ بێده‌نگ ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی به‌کارهێنانی زۆر دژی ژنان و ئه‌وانه‌ی کاری سۆزانی ده‌که‌ن.

چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین و بڵاوکردنه‌وه‌ که‌ کۆڵه‌که‌ی دیموکراتیه‌  له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی که‌ دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ و کۆنترۆڵکردن بووه‌، که‌ خودی کورده‌کان قوربانی زۆریان بۆ داوه‌، ڕێزی لێبگیرێت.

 

هه‌ردوو پاریتی، پدک و ینک که‌ له‌ کوردستانی عێراق باڵا ده‌ستن ، به‌رپرسیاریرتێکی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و گۆڕانکاریه‌ ترسناکه‌. ده‌بێت کۆتایی به‌ هه‌ڕشه‌ دژی ڕۆژنامه‌وانانی بێسنوور  و ڕه‌خنه‌گران بهێنرێت.

 

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Aug 2008کاتژمێر  6:19 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ به‌ریَوبه‌ری قه‌زاو ناحیه‌كان ئاگات له‌ پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه. هاولاَتیه‌ك                 

Theft_Sign

هه‌ڵه‌بجه‌ گیری خواردووه‌ به‌ده‌ست پۆلیسه‌ دزه‌كان و به‌ریَو به‌ره‌ چاوپۆشی كه‌ره‌كانه‌وه‌، ئایا به‌ریَوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كان ئاگات له‌م دزیه‌ گه‌وره‌یه‌ی پۆلیس هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌، ئیَوه‌ش خۆتان گیَل ناكه‌ن له‌م دزیه‌یه‌ی له‌ هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ ، ئا بینیوتانه‌ پۆلیسی حه‌ره‌سی دوكان  دزی بكات ئه‌مه‌ مه‌گه‌ر له‌ حكومه‌ته‌گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ریَوبه‌ره‌ دزه‌كانی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بوه‌شیَته‌وه‌،
. شه‌وی 16 /17ی-6- 2008 چوار پۆلیس له‌و هه‌شت پۆلیسه‌ی حه‌ره‌سی  دوكانه‌كانی ناو بازارِی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ناوه‌كانی (پشتیوان ویوسف و كۆسار و فه‌همی) ده‌چنه‌ دوكانی كابرایه‌ك به‌ ناوی (ره‌فعه‌ت كۆكۆی )كه‌ سۆپه‌رماركیَتیَكی گه‌وره‌یه‌و ده‌كه‌ویَته‌ بازارِی چناره‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانگه‌ی ئاو،چه‌ندین شتی بچوكی گران و كارتی مۆبایل ده‌دزن و پیَیان ده‌زانریَت. پاشان كه‌شف بوو كه‌ ئه‌م پۆلیسانه‌ ئه‌مه‌ ئیشی یه‌كه‌م جاریان نه‌بووه‌، تا ئه‌و كاته‌ بایی نزیكه‌ی (50) وه‌ره‌ق شمه‌كیان ناو به‌ناو دزیوه‌و به‌ شیَوه‌یه‌ك دزیویانه‌ كه‌ هه‌ستی پیَنه‌كریَت و كه‌س پیَیان نه‌زانیَت بۆیه‌  زۆربه‌ی دوكانه‌كانی تری هه‌ڵه‌بجه‌ش دوای ئاشكرا بوونی ئه‌م دزیه‌ كه‌وتوه‌نه‌ گومان كه‌ چه‌ند

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Aug 2008کاتژمێر  1:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بابزانن وه بزانیین جاش قه له مه کان ئه م جاره
چ شه کرێک ئه شکێنن و ئه مه ش ناوی 80 دزو گه نده ل و پیاو کوژو داوێن پیس. خه لۆ به رزانی
 - گوندی بارزان

KRG-PDK-PUK

من ئه وا له دوای  هه ول وکۆششێکی زۆر توانیم ناوی زۆربه ی لێپرسراوانی ده سلاتی گه نده ل بدۆزمه وه که چۆن چۆنی هه ر ئه وبنه ماله گه نده لانه ده سلاتیان قۆرغ کردوه بۆ خۆیان وکه ئه وه ی من لێره باسی ئه که م مشتێکه له خه روارێک چونکه له وانه یه زۆر که س ئه م راستیه نه زانێت و به لام ئه وانه ی نه یان ئه زانی بابزانن وه بزانیین جاش قه له مه کان ئه م جاره چ شه کرێک ئه شکێنن و ئه مه ش ناوی 80 دزو گه نده ل و پیاو کوژو داوێن پیس که چۆن هه موویان ئه بنه وه خزمی یه کترو که به دلنیایه وه ئه لێم له سه دا 99 ی زانیاریه کان راستن و له وانه یه گه ر له پله ی که سانێکیان هه له م هه بێ و لێره وه داواله جاش قه له مه کان ئه که م گه ر نادروستی له م زانیاریانه هه یه بابۆم بسه لمێنن و ئه وسا منیش ئاماده م واز له ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆم و واز له نوسینیش بێنم ؟ هه رچه نده دڵنیام که ئه م حکومه ته ئه وه نده گه نده له  و نه فام و گه مژیه وه ک پاشای فه رنسایان لێ هاتووه ئه وه بوو (میلله تی فه رنسا خۆنیشاندانیان کردو وتیان جه نابی پاشا برسیمانه نان نیه بیخۆین که چی پاشا ووتی برۆن کێکی بخۆن )  دوای چه ند رۆژێک پاشایان هه لواسی و کێکیان ده رخواردی دا لێره دا ئه بێت ده سه لاتدارانی کوردستان چاک بزانن که مێژوو روحمیان پێ ناکات و له زبلدانی مێژوو پشکی شێریان ئه بێت یه که م جار له هه ردوو بنه ماله ی ناکورد به چه ی ئه سل شێخ و عه ره ب ده ست پێ ئه که م

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  3 Aug 2008کاتژمێر  7:11 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ لیَنه‌گه‌ریَن ئیسلامی سیاسی په‌ره‌بستیَنیت
شوان سدیق

bzotnawa-terrorist

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئیَستا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنگره‌ی خۆی به‌ست بۆدووباره‌زینوكردنه وه ‌ی سیاسه‌ت وخه‌ڵك له‌خۆیان كۆكردنه‌وه‌، من قسه‌م له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كۆنگره‌كه‌یان نیه‌ كیَیان هه‌ڵبژاردووه‌ و كیَیان كردووه‌ به‌ئه‌میره‌و رابه‌ری خۆیان. به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵیَم میَژووی ئیسلامی سیاسی له‌هه‌ڵبجه‌دا لیَوان لیَوه‌ له‌تاوان وتووندوتیژی ده‌رهه‌ق به‌وشاره‌خۆشه‌ویسته‌ ئه‌وه‌ی بۆساتیَك له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا بمیَنیَته‌وه‌ وژیابیَت راستیه‌كانت بۆ ده‌رده‌كه‌ویَت كه‌ئاسه‌واری ئیسلام گه‌رای به‌سه‌روسیماو نیَوچاوانی خه‌ڵی ئه‌وشاره‌وه‌ دیاره‌،پارته‌ئیسلامییه‌كان له‌هه‌ڵبجه‌دا به‌ناوی جیهاد وعه‌قڵیه‌تی خوادا گه‌رایه‌وه‌ خه‌ڵكیان ده‌چه‌وسانه‌وه‌ و ئافره‌تییان به‌ناوی نامووس شه‌ره‌فه‌وه‌ ده‌كرده‌ قوربانی سیستمه‌ نابه‌جیَكانی خۆیان واخۆیان له‌و شاره‌دا ویَنا ده‌كرد كه‌نوویَنه‌ری ئه‌و دوونیای وه‌همگه‌رین، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ هۆشیارانه‌بیر بكه‌نه‌وه‌ ئه‌مرۆ رۆژی نه‌وه‌یه‌كی تازه‌یه‌ لیَنه‌گه‌ریَن عه‌قڵیه‌تی ئیسلام گه‌رای په‌ره‌بستیَنیَت، هه‌ڵه‌بجه‌ تاهه‌نووكه‌ش شه‌هید

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  3 Aug 2008کاتژمێر  7:9 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مشتیَك له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانى دلیَر یوسف به‌رِیَوه‌به‌رى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ناڵى سلیَمانى پارتى
كارمه‌ندیَك

kurdtv

هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ئاره‌زووى كارى هونه‌رى بووم، له‌بوارى ویَنه‌گرتن به‌ كامیَراى فیدیۆى، كاتىَ په‌یمانگاشم ته‌واو كرد، بۆ زیاتر وه‌رگرتنى زانیارى و زانست له‌ بوارى كامیَرا، به‌گشت شیَوازه‌كانیه‌وه‌، به‌شدارى چه‌ند خولیَكى هونه‌رى زانسته‌كانى كامیَرام له‌ تیفى خاك كرد، به‌سوپاسه‌وه‌ هه‌موو وانه‌ بیَژه‌كان، زۆر شاره‌زایانه‌و دڵسۆزانه‌ بابه‌ته‌كانیان بۆ شیكار ده‌كردین، كه‌ تا مردن خۆم به‌ قه‌رزاریان ده‌زانم.
به‌ر له‌ شه‌ش مانگ له‌رِیَگه‌ى هاورِیَكمه‌وه‌، سه‌ردانى ته‌له‌فزیَونى كه‌ناڵى سلیَمانىم، له‌ گه‌رِه‌كى هه‌واره‌به‌رزه‌كرد، له‌ویَ دواى سه‌عاتیَك له‌ دانیشتن له‌ پرسگه‌، به‌لاَم چۆن پرسگه‌یه‌ك ؟ ده‌تگووت: به‌ر حه‌وزه‌ وشكه‌كه‌یه‌، هه‌ركه‌سه‌ له‌ ئاوازیَك ده‌یخویَند!
گه‌نجیَكى ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ رِووبه‌رِووم هات و زۆر رِیَزى گرتم، خۆى پیَناساندم، كه‌ یه‌كیَك بووه‌ له‌و هاوكارانه‌ى كه‌ به‌شدارى خوله‌كانى فیَربوونى كامیَراى كردبوو، دواى چه‌ند قسه‌یه‌كى خۆش: گووتى: لیَره‌ فیَرى زانستى كامیَرا نابى، لیَره‌ ناتوانى خزمه‌تى هونه‌رى پیَشكه‌ش بكه‌یت، ناتوانى رِۆڵت هه‌بىَ؟؟!! ئه‌گه‌ر درۆو ماستاو موجامله‌و قوربان و گه‌وره‌و جه‌نابتان و دزى و وه‌سڵى ساخته‌ نه‌بیَته‌ هاورِیَى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  3 Aug 2008کاتژمێر  6:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نجاة صحفي من اعتداء مسلح غرب السليمانية

Rahman Garib

الصحفي آمانج خليل

نيوزماتيك/ السليمانية

نجا مدير مكتب صحيفة أهلية كردية الصحفي آمانج خليل من محاولة اغتيال تعرض لها مساء اليوم الجمعة، عندما أطلق مجهولون النار عليه في الحي الغربي من مدينة السليمانية.

وقال آمانج خليل في حديث لـ"نيوزماتيك" عقب تعرضه للحادث، إنه "كان في طريق عودته إلى منزله الوقع في حي (كاني كوردة) غرب مدينة السليمانية، عندما "أطلق علي مجهولون يقودون سيارة اوبل النار ولاذوا بالفرار" حسب قوله.

وأضاف خليل "لقد تلقيت اتصالا قبل أيام من هاتف مجهول الرقم، وهدد المتحدث بقتلي باسم احد التنظيمات الإسلامية".

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  3 Aug 2008کاتژمێر  5:42 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مه‌سعود بارزانى: پیَم سه‌یره‌ له‌ په‌رله‌مانى عیَراقى ئه‌ندامانى حزبى به‌عس بوونى هه‌یه‌؟!
هه‌ر سه‌رۆكیَك ئاگاى له‌ حزبه‌كه‌ى نه‌بىَ، وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌ ئاگاى له‌ خۆى نه‌بىَ و شایانى سه‌رۆكى نیه‌........( نیلسۆن ماندیَلا )
كاردۆ هه‌ركى

massud-barzani_mala-mecha

پیَم سه‌یربوو، دواى زیاتر له‌ 18 ساڵ له‌ رِاپه‌رِینى به‌هارى 1991 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى هه‌ستى كردووه‌، كه‌ به‌عس له‌ دام و ده‌زگاكانى حزبى و حكومى و په‌رله‌مانى كوردستان بوونیان هه‌یه‌!!
ئه‌وى رۆژىَ له‌ شاشه‌ زه‌رده‌ رِزیوه‌كه‌ى پارتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتی دیموكراتى كوردستانم دى، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیستى هاوپه‌یمانانى كوردستان له‌ به‌غدا، وه‌ها ده‌دوا و په‌یفى ده‌دا، كه‌ ده‌تگووت: 20 ساڵه‌ له‌ خه‌ڵوه‌تدا ژیاوه‌و هیچ ئاگایه‌كى له‌ دۆخى سیاسى و ئه‌منى عیَراق و كوردستان نیه‌! به‌وه‌ى له‌ ووته‌كه‌یدا، هیَماى بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ چۆن ده‌بىَ ئه‌ندامانى حزبى به‌عسى له‌ناوچوو، ببنه‌ ئه‌ندامى نویَنه‌رایه‌تى ( په‌رله‌مان ) ى عیَراقى؟! به‌ سه‌رسورِمان و ده‌هشه‌و عه‌جائیبه‌و رِسته‌كانى داده‌رِشت و له‌لایه‌ن هه‌ندیَك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیسى حزبه‌كه‌یه‌وه‌، جارجاره‌ هه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانیان بۆ رِاست ده‌كرده‌وه‌!
چونكه‌ ته‌نها له‌ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى 12 ئه‌ندامى كه‌ڵه‌به‌عسى بوونیان هه‌بوو، له‌ نیَوانیاندا دكتۆر سه‌عدى به‌رزنجى ، كه‌ ئه‌مینى عام بووه‌ له‌ حكومه‌ زاتیه‌كه‌ى سه‌دام له‌ هه‌ولیَر!
دوجار ئه‌وه‌شى له‌ یاد چووه‌، كه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ى بۆ ناوچه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  1 Aug 2008کاتژمێر  9:56 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حزبی زه‌حمه‌تكیَشانى كوردستان
پشتیوانى له‌داواكه‌ى ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاى كه‌ركوك ده‌كات

 نێردراوه له لایه ن: ئاریان

arian@hetaw.net 

zahmat-keshan

دویَنى 31/7/2008 ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاى كه‌ركوك له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاساییء به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ داوایه‌كى یاساییان بۆ ئه‌نجومه‌نى نویَنه‌رانى به‌غداو په‌رله‌مانى كوردستان به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ تیَیدا داوا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مادده‌ى (140) جیَبه‌جیَ نه‌كریَتء مادده‌ى (24) له‌ پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاكانی عیَراق هه‌ڵنه‌گیریَت، ئه‌وا پاریَزگاكه‌یان بخریَته‌وه‌ سه‌ر هه‌ریَمى كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكیَشانى كوردستان له‌كاتیَكدا ده‌ستخۆشیء پشتیوانى له‌و داوایه‌ى ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاى كه‌ركوك ده‌كاتء به‌هه‌نگاویَكى بویَرانه‌و میَژویی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌هه‌مانكاتدا داوا ده‌كات ئه‌م برِیاره‌ هه‌ر ته‌نها هه‌نگاویَكى تاكتیكىء فشار نه‌بیَت بۆ گه‌یشتن به‌ریَككه‌وتنیَك له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاكانى عیَراق، به‌ڵكو هه‌نگاویَكى ستراتیژیء یه‌كجاره‌كى بیَ له‌ دیاریكردنى چاره‌نووسی شارى كه‌ركوكء گیَرِانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر هه‌ریَمى كوردستان،

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  1 Aug 2008کاتژمێر  9:53 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

 ڕاگه‌یاندن ده‌سته‌ی پشتیوانی که‌رکوک 

kerkuk

داوا‌ی بیست‌و چوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگای که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان گونجاوترین وه‌ڵامی خه‌ڵکی که‌‌رکوکه بۆ پرۆژه‌ یاسای ژماره‌ 24 ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ ڕۆژی 22/7 په‌سه‌ندی کرد. بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عیراق پیلانێکی ئه‌و گروپ‌و حیزب‌و ڕێکخراوانه‌ بوو‌ که‌ ده‌یانه‌وێ ده‌ستوری عیراق قوربانی بیری ته‌سکی شۆڤینیستانه‌یان بکه‌ن‌و به‌ ئاشکرا مافه‌کانی گه‌لی کورد پێشێل بکه‌ن.

به‌ داخه‌وه‌ ده‌بینین که‌سانێک له‌ په‌رله‌مانی عیراقدا هه‌ن که‌ خۆیان به‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکی عیراق ده‌زانن، به‌ڵام دژ به‌ خواسته‌کانی خه‌ڵکی عیراق‌و کوردستان ڕه‌فتار ده‌که‌ن. پرۆژه‌ یاسای 24‌ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئاشکرای زۆر که‌س‌و لایه‌نی سیاسی عیراقییه‌ له‌‌و به‌ڵێن‌و

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  1 Aug 2008کاتژمێر  4:27 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

( بزانه‌ هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مرِۆت له‌ كویَى زه‌مینى سبه‌ینیَ دایه‌)

ferheng-slymany

فه‌رهه‌نگ جه‌لال

هاوریَیه‌كم دواى لیَبوونه‌وه‌ى له‌ پرِۆسه‌ى خویندندا به‌ زانكۆشه‌وه‌ من لاى خۆمه‌وه‌ پیرۆزبایم لیَكرد  له‌ وه‌لاَمدا جیا له‌ سالاَنى پیَشوو ووتى :- وا هه‌ست ده‌كه‌م چوار ساڵى ته‌مه‌نم به‌ فیرِۆ دابیَت ته‌نیا بۆ قوربانى كاغه‌زیَكى بچووكى سپى، كه‌ هیچ كه‌س له‌م رِۆژه‌دا به‌ فلسیَك نایه‌ویَت ئه‌بىَ چى به‌ من بكات ؟ من پیَم وایه‌ تاوانبارى یه‌كه‌م نائومیَد بوونى خۆیه‌تى ، ئه‌وى تریان ئه‌و كه‌سه‌ى به‌رپرسه‌ له‌ دانانى كه‌سى شیاو بۆ شویَنى نه‌شیاو یان كه‌سى نه‌شیاو بۆ شویَنى شیاو ...! ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین ئاستى زانستى به‌ تایبه‌ت له‌ كوردستاندا  نزم ده‌بیَته‌وه‌  واى كردووه‌ عه‌مبارى مه‌عریفیمان به‌تاڵ بیَت باشه‌ بۆ له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ جیهان پیَش ئه‌كه‌وىَ چ گه‌لانى ئیسلام و غه‌یره‌ ئیسلامیش ... ئه‌بیَت بزانین ئه‌و كه‌سه‌ره‌ هۆكاره‌كه‌ى چییه‌ ؟
تۆ بڵه‌ى هۆكارى نه‌بوونى كاره‌باو كه‌مى مووچه‌و كه‌مى سووته‌مه‌نى ..... هتد بیَت !؟ ئه‌بیَت ته‌نها ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین كه‌ ئه‌نجامى هه‌نگاوى مرۆڤ گه‌یشتن بوو بۆ سه‌ر مانگ و تیَگه‌یشتن بوو له‌ ته‌واوى شته‌ شاراوه‌كانى گه‌ردوون ، ئه‌دیسۆن و ئه‌نیشتاین و ناپلیۆنیش دواى چه‌ندین جار شكست به‌ هیَزى خه‌یاڵى بىَ سنوور و برِوا به‌ خۆ بوونیان گه‌یشتنه‌ ته‌لارى ئامانجیان به‌بىَ ئه‌وه‌ى تاقه‌ت پرِوكاو بن .میَشكى مرۆڤ وه‌كو

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  1 Aug 2008کاتژمێر  4:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

با یادی 28 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ بکه‌ینه‌ ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی گشتی دژ به‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ کوردستان و هه‌نده‌ران 2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کورده‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

qarne

 

جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان !

هێزه‌ سیاسییه‌کان !

ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌کان!

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ته‌مه‌نی نگریسی  29 ساڵه‌ی خۆیدا ، گه‌لێک تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه‌ . بێ ئه‌ژمار له‌ ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مانی به‌ کۆمه‌ڵ و به‌ تاک  کوشت و بڕ کردووه‌ . ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ به‌ ئاشکرا كردونى ، یاخود ئه‌و ئیعدامه‌ به‌ کۆمه‌ڵانه‌ی له گرتووخانه‌کاندا ئه‌نجامیداوه‌، بومباران و تۆپ باران کردنی شار و گوند شاخ و ده‌شتی نیشتمانه‌که‌مان به‌ سه‌پاندنی شه‌ڕ له‌ بست به‌ بستی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان و سه‌ره‌نجام تاوانی قارنێ‌ له‌ پاڵ تاوانه‌کانی وه‌ک قه‌ڵاتان و ئیندرقاش وسه‌رووکانی و وسوکه‌ند و....،  به‌شێوه‌ی دڵڕه‌قانه‌ تر له‌ هه‌موو تاوانه‌کانی دیکه‌ ئه‌نجام دران ، قوربانیانی ئه‌م تاوانانه‌ و زۆر تاوانی دیکه‌ ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته‌ و که‌سانی سڤیل بوون . بۆیه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌و تاوانانه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ی تاوانی

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  1 Aug 2008کاتژمێر  4:5 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌م دوانه‌ کامیان شه‌هیده‌ ؟. سه‌ردار پشده‌ری

jabar-farman_mam-yahya

به‌ فه‌رمانی کێ جه‌بار فه‌رمان مام یه‌حیای گوله‌ باران کردو کێ جه‌بار فه‌رمانی به‌ ده‌رزی کوشت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟. 

ساڵی 1992 له‌کاتی کرنه‌وه‌ی بیره‌نه‌وتیه‌کانی شیواشۆک له‌ کۆیه‌، شه‌وێک کۆمه‌ڵێک له‌ که‌سایه‌تی کۆیه‌ هاتنه‌ لام بۆ به‌خێرهاتن و خۆشحاڵی ده‌ربڕین له‌ ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان، خزمێکی کۆییم خه‌لکه‌که‌ی پێده‌ناساندم و سه‌ره‌ گه‌یشته‌ سه‌ر پیاوێکی ره‌نگ پیاوانه‌و خوێن شیرین، دوو شه‌قه‌ی له‌ژێر باڵ دابوو و بێژینگێکی ته‌لی به‌ لاقه‌وه‌ به‌سترابۆوه‌، خزمه‌که‌م پێی وتم ئه‌وه‌ که‌ڵه‌ پیاوی راپه‌رینی کویه‌یه‌و له‌ راپه‌ڕینه‌که‌د رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه‌و ئه‌و قاچه‌ی له‌ راپه‌ڕینه‌که‌دا بریندار بووه‌و ئێسکی لولاکی زۆر به‌ خراپی شکاوه‌و له‌ راپه‌ڕینه‌که‌دا هه‌لیکۆپته‌ر ماڵه‌که‌شی بۆردومان کردووه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی خۆ به‌خۆدا بیستم که‌ کاک جه‌بار فه‌رمان ئه‌و مام یه‌حیایه‌و دوو برای و دوو خزمی تری دوای خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ دان له‌ سه‌ر ده‌ستیی که‌سایه‌تیه‌کانی شاری کۆیه‌وه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jul 2008کاتژمێر  5:34 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌سه‌دا په‌نجاى 50% بودجه‌ى بوارى ته‌ندروستى له‌ یونیسیَف بوَ كوردستان ته‌رخانكراوه.

نێردراوه له لایه ن:  د. دیندار زیبارى

krg_unaffairs@yahoo.com

ocuna- unicef

له‌ سه‌ردانیَكى بوَ باره‌گاى سه‌ره‌كى  سندوقى چاودیَرى مندالاَن – Unicef د. دیندار زیَبارى ریَكخه‌رى حكومه‌تى هه‌ریَم بوَ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چاوى كه‌وت به‌ گیتا ڤیَرما جیَگرى ریَكخه‌رى به‌رنامه‌ى عیَراق وه‌ سه‌روَكى به‌شه‌كانى ڵاراستنى منداڵ، ته‌ندروستى و خوَراك، میدیا و ڵه‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌كیه‌كان، ڵلان، هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون، ڵه‌روه‌رده‌، ئاو و ئاوه‌رِوَكان و به‌رنامه‌ى ناوچه‌یى.  برِیار وایه‌ ریَكخه‌رى نوىَ ى یونیسیَف له‌ عیَراق (سیَكه‌نده‌ر خان) به‌م زووانه‌ سه‌ردانى عیَراق و هه‌ریَمى كوردستان بكات. به‌رڵرسانى یونیسیَف دوڵاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌ى یونیسیَف بوَ عیَراق سیسته‌میَكى تازه‌ ڵیاده‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر ڵازده‌ روَژ جاریَك به‌رڵرسى به‌شیَكى به‌رنامه‌كانى ده‌نیَریَت بوَ ئوَفیسى هه‌ولیَر. 
به‌رڵرسانى یونیسیَف باسیان له‌ چه‌ندین چالاكى كرد كه‌ له‌ هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ روڵیَوى بیره‌كانى ئاو له‌ هه‌ولیَر به‌ هاوكارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئه‌نجام دراوه‌.  به‌ڵیَى ماندیَت و بودجه‌ى یونیسیَف چالاكیه‌كان زیاتر

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jul 2008کاتژمێر  5:26 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ پلانى كوشتنى سۆران مامه‌ى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م ، پاراستنى پارتى( هیَمن هه‌ورامى )ده‌ستنیشانكردبوو..
سه‌یوان كه‌ركوكى/راپۆرت

PDK

ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرابوو، كه‌ كوشتنى سۆرانى مامه‌ حه‌مه‌ى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستى حزبیَكى سیاسى ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌ى وه‌ك پارتى ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌ش رِوون بوه‌وه‌، كه‌ ده‌زگاى پاراستنى پارتى، چه‌ند كه‌سیَكى جه‌لادو پیاوكوژو سیخورِى بۆ ئه‌و چالاكییه‌ خویناویه‌ ده‌ستنیشانكردبوو، تا یه‌كیَك له‌ رِۆژنامه‌نووسه‌ گه‌نجانه‌ى كه‌ركوكى دڵى خویَناوى ده‌زگاى پاراستن تیرۆر بكه‌ن، ئه‌ویش سۆرانى مامه‌ حه‌مه‌ یه‌، كه‌ تادواچۆرِى خویَنتیَزانه‌كه‌ى ئاوات و ئارمانجى سه‌ربه‌خۆى كوردستان بوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ سۆران زۆر جار له‌ گازینۆى حه‌سیره‌كه‌ به‌رامبه‌ر چیَشتخانه‌ى نه‌رگزى جاران، به‌ لاسایكردنه‌وه‌ى ده‌نگى هونه‌رمه‌ند ناسرى رِه‌زازى سروودى ئه‌ى شه‌هیدانى ده‌گووته‌وه‌، كاتىَ لیَمان ده‌پرسى كوردستان ئیتر شه‌هید نادات، چونكه‌ به‌ هه‌وڵ و تیَكۆشانى سیاسى به‌مافه‌كانى خۆى ده‌گات، نه‌ك به‌ خویَنبه‌خشینى و گیانفیداكارى!!
سۆرانى جوانه‌مه‌رگ، زوو زوو ده‌یگوت: زۆر ده‌ترسم له‌ جیاتى ئیرهابى و تیرۆرست، كوردیَكى حه‌رامزاده‌ى حزبه‌سیاسیه‌كان له‌ په‌نا دیواریَكدا، له‌ تۆڵه‌ى ئاشكراكردنى شته‌ شاراوه‌و نهیَنیه‌كان شه‌هیدم بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ ئاره‌زوومه‌ سروودى ئه‌ى شه‌هیدان به‌به‌رده‌وامى بڵیَمه‌وه‌، ئیَوه‌ش ده‌توانن له‌ دوامه‌وه‌ وه‌ك كۆرس بیَڵنه‌وه‌!!
 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jul 2008کاتژمێر  4:33 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڕاپؤرته‌ هه‌واڵێکی گرنگی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌سه‌ر تیرۆری ( سۆران مامه‌ حه‌مه‌ و شێخ ستار )  هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ , بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان .

Amnisti

دوای  شه‌هیدکردنی   ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی نووسینگه‌ی كه ركووكى ناوه‌ندی چاک (سۆران مامه‌ حه‌مه‌) ,(ناوه‌ندی چاک) له‌گه‌ل یه‌که‌م به‌یانامه‌  رامان گه‌یاند که‌ بوار ناده‌ین ، تیرۆرکردنی ( سۆران مامه‌ حه‌مه‌) وه‌ک تیرۆرکردنی ( شیخ ستار تاهیر شه‌ریف ) به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕیت .هه‌ر بۆیه‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌  له‌گه‌ل چه‌ندین مالپه‌رو ڕۆژنامه‌ ، بۆ رسوا کردنی ئه‌م تاوانه تیرۆریستیه‌ کورديیه‌ ، ده ‌ستمان به‌ هه‌لمه‌تێکی راگه‌یاندن کرد،  دواتر هه‌ڵمه‌تێکمان له‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ ناوه‌نده‌ سیاسی ‌ ،مرۆڤ دۆست وڕۆژنامه‌وانی جیهانی  و ده‌یان ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و پارت و ڕێکخراوی سیاسی ئه‌وڕپی کرد ووه‌،وه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ‌  .

 ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌ناسیۆنال که‌ ڕیکخراوێکه‌  له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان   ، دژ به و ده‌وڵه‌ت وسیسته‌مه ‌سیاسيیانه‌ خه‌بات ده‌کات که‌  پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن وه‌ سه‌نگی قورسى ڕێکخراوه‌یی  خۆی   له ‌ناوه‌نده‌ سیاسيیه‌‌ جیهانیه‌کان هه‌یه‌ ، گرنگی تایبه‌تی به‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jul 2008کاتژمێر  4:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

 کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی دره‌نگ هاتی، به‌ڵام خۆش هاتی.

ن: سندووسی

ahmed-aziz

وێنه‌: ئه‌حمه‌د عه‌زیزی

له ‌هه‌ندێک ماڵپه‌ڕدا بڵاوبۆته‌وه‌ که‌ کاک ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی زنجیره‌ سیمنارێک سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی قاسملوو و شوێنه‌واری موسبه‌تی ڕێبه‌رایه‌تیی قاسملوو له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و له‌ نێو بزوتنه‌وه‌ی کوردا به‌ڕێوه‌ ده‌با. له‌و باره‌وه‌ روونکردنه‌ویه‌کی کورت به‌ پێویست ده‌زانین.

‌تا کاک دوكتور قاسملوو زیندوو بوو، تا کاتێک که‌ دوكتور قاسملوو و پێشمه‌رگه‌کانی له‌ شاخه‌کانی کوردستاندا خه‌باتیان ده‌کرد و به‌ربه‌ره‌کانیان له‌گه‌ڵ په‌لاماری سه‌رکوتکه‌رانه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌کرد، کاک ئه‌حمه‌د، نه‌ک هه‌ر پشتیوانی لێ نه‌ده‌کردن، به‌ڵکو به‌ هه‌موو تواناوه‌ له‌دژیان ڕاوه‌ستا و له‌ هیچ درۆ وبوختانێک به‌ حیزب و بزووتنه‌وه‌ و ڕێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی خۆی نه‌ده‌بوارد. کاک ئه‌حمه‌د هه‌موو دنیای پڕکردبوو که‌ حیزبی دێموکرات و ڕێبه‌ره‌که‌ی واته‌ قاسملوو، پووڵ و چه‌ک له‌ ناتۆ وه‌رده‌گرن و له‌ لایه‌ن ئیمپڕیالیزمه‌وه‌ مه‌ئموریه‌تان دراوه‌ تێ که‌ شۆڕشی پڕشكۆی

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jul 2008کاتژمێر  4:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

با بزانیین جه‌لیل گادانی چۆن باسی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ده‌کات؟! چاوی تیژی مێژوو

jalil-gadani_ahmed-aziz

وێنه‌: جه‌لیل گادانی‌و ئه‌حمه‌د عه‌زیزی

 

 بڵاو کراوه‌ ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان

 باشترین وڵام بۆ ئه‌حمه‌د عه‌زیزی‌و تاقمی خه‌یانه‌تکاری حه‌وت که‌سی، که‌ ئێستا بوونه‌ته‌ رێفۆرمیست‌و رێبه‌ری فیکری مه‌لا عه‌بدوڵاو تاقمی مه‌لا حه‌سه‌ن رستگار‌، بۆ خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن باسی دوكتور قاسملوو ده‌که‌ن‌و خۆیان به‌ رێبواری رێگای ئه‌و ده‌زانن، ڕابردویان چۆن بوه‌و ئه‌م دوو ئه‌ندامه‌ی کۆمیسیۆنی پارێزگاری له‌ ئه‌ساسنامه‌، ڕایان له‌سه‌ر یه‌کتر چی بوه‌، ئه‌مانه‌ش نه‌ک قسه‌ی ڕوتێن، به‌ڵکوو ڕاست‌و ڕه‌وان به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری مێژووین.

وێرای رێزدانان دانان بۆ فیداکاری، له‌خۆ بردوویی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی چه‌کداری هاوڕێ عه‌لی عه‌زیزی‌و دلسۆزی‌و خه‌مخۆری ناوبرا، ئه‌وا به‌شێکی بچووک له کارنامه‌ی سیاسیی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی بۆ قه‌زاوه‌ت ده‌خه‌ینه‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ران، که‌ ئێستا کۆڕگێری کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و تاقمه‌یه‌و هه‌مووشمان دیتمان مه‌لا عه‌بدوڵا له به‌ناوی کۆنگره‌ی‌ 14، چۆن سپاسی تایبه‌تی کارو چالاکی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ده‌کرد پاش دابڕان‌و

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jul 2008کاتژمێر  3:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

In  The  Name  Of   Peaceful  Coexistence

 

H. S. Soran,

soransa@hotmail.com

KURDS HUMANITARIAN ATTITUDE  TOWARDS MANKIND , ANIMALS AND PLANTS . 

H_S_SORAN

Tehran - July 29, 2008   

 

As you might  know , it has been scientifically   argued by many potential and expertise scholars as well as  political and demographic researchers , that Kurds in Kurdistan territory of Middle East  with approximately 50 million population , are the largest nation  , which are deprived from independence and simultaneously are divided among 5 countries ( Except a jelly and unstable autonomous region in Iraq)  . From other side , Iraq itself is generally  occupied  by USA and its allied coalition forces !!!.

 

There are many heterogeneous causes , that  have created  this unpleasant catastrophic situations  for Kurds , which include  Kurds' own honesty , compassion , altruism , benevolence plus geographical location  and religious ardent  devotion  etc ; but from many points of view , Kurds' peaceful and friendly character, is the main cause  of their  defeat  in the political arena of the globe .

 

Unfortunately , most of the world  has been transformed into a chaotic  jungle for survival struggle competition   , in which either you must choose to act as  a ferocious  wolf or like an   innocent  lamb  . Honestly speaking , Kurds have chosen the second choice , so always they  are apt to be slaughtered by wolves and other homicide  beasts in the world jungle  ; consequently they   have lost the political  and strategic game.

 

As a few outstanding  typical examples  of Kurds' peacefulness and humanism attitude , I point out to some points , which can be called the   fabulous facts about Kurds' humanism

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  30 Jul 2008کاتژمێر  7:31 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لیَدوانى هه‌ردوو رِۆشنبیر " رِیَبین هه‌ردى و ئاسۆ جه‌بار "

ناسح عبدالرِه‌حیم –هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com

nash-rahim

نووسه‌رو رِۆشنبیر رِیَبین هه‌ردى:
"محكه‌مه‌ى ئه‌م وولاَته‌ تاوانبار نادۆزیَته‌وه‌"
با جاریَكیتر وتاره‌كانى كاك سۆران بخویَنینه‌وه‌,ئه‌م كورِه‌ شه‌هیدى رِاستیه‌ چونكه‌ هیچ كه‌س له‌سه‌ر درۆ ناكوژریَت,ده‌سته‌لاَت له‌ رِاستى ده‌ترسیَت ,بۆیه‌ ده‌بیَت جاریَكیتر هه‌موو ووتاره‌كانى سه‌رله‌ نویَ بخویَنیینه‌وه‌,بیَگومان هه‌موو كوشتنیَكى رِۆژنامه‌نووس مه‌رج نییه‌ مه‌به‌ستى خودىرِۆژنامه‌نووسه‌كه‌ بیَت به‌ڵكو بۆ مه‌به‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌فسیرى ئه‌و رِووداوانه‌ ده‌كه‌ن, بۆ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى ئه‌م واقیعه‌ باشترین رِیَگه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ به‌دواى لیَكۆڵینه‌وه‌و دادگادا بچین چونكه‌ محكه‌مه‌ى ئیَمه‌ تاوانبار نادۆزیَته‌وه‌ !یه‌كه‌م شت كه‌ بكریَت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ترسه‌ بشكیَنین.ئه‌وان له‌ كوشتنى سۆراندا ته‌نها بیَده‌نگكردنى سۆرانیان ناویَ به‌ڵك و بیَده‌نگكردنى خه‌ڵكى تریان ده‌ویَت.

نووسه‌رو رِۆشنبیر رِۆشنبیر ئاسۆ جه‌بار:
یاسا له‌م ووولاَته‌دا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاوانه‌كان بشاریَته‌وه‌
كوشتنى سۆران بریتى نه‌بوو له‌ تیرۆر وكوشتنیَكى ئاسایى,كوشتنى سۆران بۆ ترساندنى سه‌دان رِۆژنامه‌نووسه‌ بۆ بیَده‌نگكردنى رِیَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیه‌,ئه‌م كوشتنه‌ په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ زنجیره‌یه‌ك كوشتن و تۆقاندنه‌وه‌ هه‌یه‌,ئیَمه‌ كوشتنى شیَخ ستارمان بیرنه‌چووه‌ لیَدان و هه‌رِه‌شه‌ كوشتنى ئاسۆى جه‌مال موختار و نه‌به‌ز گۆرانمان بیر نه‌چووه‌,هه‌ر دویَنى هه‌رِه‌شه‌ى كوشتن له‌ سۆران عومه‌ر dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Jul 2008کاتژمێر  8:16 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ریَكخه‌رى حكومه‌ت بوَ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عه‌ممان: بریار وایه‌ ئاژانسه‌ نیوده‌وله‌تیه‌كان چالاكی زیاتر له‌ناوه‌وه‌ى عیَراقه‌وه‌ ئه‌نجام  بده‌ن، باشترین هه‌لیش ئارامى هه‌ریَمى كوردستانه‌ كه‌ پیَویسته‌ سوودى لىَ وه‌ربگیریَت.

د. دیندار زێباری

krg_unaffairs@yahoo.com

dr.dindar_amman

له‌ عه‌ممان ریَكخه‌رى حكومه‌ت د. دیندار زیبارى سه‌ردانى ئوَفیسى خزمه‌تگوزارى پروَژه‌كان (UNOPS)ى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى كرد و له‌لایه‌ن (نیلز گویَنته‌ر) به‌رِیَوبه‌ری نوىَ به‌رنامه‌ى عیَراقى ئاژانسه‌كه‌ پیشوازى لیكرا. به‌رِیَوبه‌ری به‌رنامه‌ى (UNOPS) ئاشكرای كرد ئوَفیسى خزمه‌تگوزارى پروَژه‌كان ئیستا له‌ كوَمه‌ڵیَك بوار كارده‌كات له‌ عیَراق و كوردستانیش، وه‌ك: ئاو و ئاوه‌رِوَكان، چالاكى مین، مافى مروَڤ، ده‌ستوور، ئاواره‌ ناوخوَكان، ژینگه‌، وه‌ به‌رنامه‌ى په‌ره‌پیَدانى ناوچه‌یى كه‌ ئیَستا له‌ سلیَمانى ئه‌نجام ده‌دریَت.  ئاژانسه‌كه‌ خزمه‌ت پیَشكه‌ش به‌ ئاژانسه‌كانى ترى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات له‌ جیَبه‌جیَكردنى سیاسه‌ت و پلانه‌كانیان، واته‌ لایه‌نیَكى ته‌كنیكى، ئیدارى جیَبه‌جیَكاره‌.

تێبینی: ئه و بابه تانه ی له م ڕۆژنامه دا بڵاو ده كرێنه وه له لایه ن نوسه ر و خاوه نی بابه ته كه وه بۆمان نێردراوه به پێچه وانه وه هیچ بابه تێك بڵاو ناكرێنه وه كه خاوه نی بابه ته كه یان نوسه ر خۆی نه ی ناردبێت.dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Jul 2008کاتژمێر  5:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online