تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

با نزیکه‌ی  25 میلیۆن  ئافره‌ت  نه‌خه‌ینه‌  په‌راوێزه‌وه‌ ‌  !!!

H_S_SORAN

به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌

ح.س.سۆران

soransa@hotmail.com

تاران – 5/6/2798

هه‌وا وا روون و بێگه‌رده‌ ، ئه‌ڵێی جێ خێڵی په‌ریانه‌ ،

که‌ یارم ته‌قیه‌ ئه‌شکێنێ و که‌ په‌رده‌ی عاده‌ت ئه‌دڕێنێ ،

له‌ مه‌یخانه‌ی سه‌داقه‌ت دا ، هه‌وێنی باده‌یی ره‌نگین ،

ته‌واوی ره‌نگی دو ره‌نگی و ریا کاری ئه‌به‌تلێنێ .

(ح.س. سۆران)

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Aug 2008کاتژمێر  9:16 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ"كۆشكى سپى.
بۆ"گشت رِیَكخراوه‌ مرۆییه‌كان.

image

به‌رِیَزان:_
لاى هه‌مووتان رِوون و ئاشكرایه‌ كه‌هه‌ریَمى كوردستان بۆته‌ زیندانیَكى ترسناك  بۆ رِۆژنامه‌نوسان رِۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامى رِۆژنامه‌نوسان رِووبه‌رِووى گرتن و كوشتن و زیندانیكردن ده‌بنه‌وه‌ له‌كاتیَكدا له‌هه‌ریَمى كوردستان دا سه‌ندیكایه‌كیش هه‌یه‌ به‌ناوى رِۆژنامه‌نوسان به‌ڵام هه‌تا ئیَستا نه‌یتوانیوه‌ به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ڵبستیَت و تۆزقاڵیَك به‌رگرى له‌رِۆژنامه‌نوسان بكات.گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بآ سنورى كوردستان ده‌ستگیركردنى رِۆژنامه‌نوسیَكى ترى هه‌ریَمى كوردستان به‌ناوى(مه‌ریوان تۆفیق)له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ زۆر به‌توندى ئیدانه‌ ده‌كات و رِایده‌گه‌یه‌نیَت ده‌ستگیركردنى ئه‌و رِۆژنامه‌نوسه‌ نایاساییه‌ و هیچ به‌ندیَكى یاسایی رِیَگه‌ نادات رِۆژنامه‌نوس به‌مشیَوه‌یه‌ بآ رِیَزى به‌رامبه‌ر بكریَت.
گروپه‌كه‌مان جاریَكى تر داوا له‌كۆشكى سپى و رِیَكخراوه‌ مرۆییه‌كان ده‌كات كه‌به‌په‌له‌ ته‌ده‌خول بكه‌ن له‌و رِه‌وه‌ ناهه‌مواره‌ى كه‌بۆ رِۆژنامه‌نوسان خوڵقاوه‌ چونكه‌ تادیَت رِه‌وشكه‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بیَت.
چاوه‌رِوانى وه‌ڵامتانین؟؟؟
گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بآ سنورى كوردستان_باشوور
besnury@yahoo.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Aug 2008کاتژمێر  8:59 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ژوورى پاریَزه‌رانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئیدانه‌ى ده‌ستگیر كردنى پاریَزه‌ر (خالید حه‌مه‌نورى)ده‌كه‌ن
                                  
   

ناسح عبدالرِه‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

nash-rahim

Nasehh2007@yahoo.com
                                                                               

له‌به‌یانامه‌یه‌كدا ژوورى پاریَزه‌رانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ توندى ئیدانه‌ى ده‌ستگیركردنى ئه‌ندامیَكى ژوورى پاریَزه‌رانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن ,شیَوازى ده‌ستگیر كردن و ئه‌مرى بیلقه‌بزه‌ به‌  حوكمیَكى نارِه‌واى داده‌نیَن و كاتى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌شى كه‌ 2:30 پارشنیوه‌رِۆیه‌ و كاتى ته‌واوبوونى ده‌مانى رِه‌سمیه‌ به‌ كاریَكى نه‌گونجا وه‌سف ده‌كه‌ن ,هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ست ئیَمه‌ كه‌وتووه‌ ,هاتووه‌ داوا له‌ دادوه‌رى لیَكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات كه‌ پیَداچوونه‌وه‌ى بكات به‌و برِیاره‌ى كه‌ ده‌رى كردووه‌,له‌كۆتایشدا ئه‌وه‌ رِاده‌گه‌نن كه‌ كه‌ به‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ى كارى له‌و جۆره‌دا هه‌ڵویَستى تر ده‌گرینه‌ به‌ر.  ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ده‌قى به‌یانامه‌كه‌یه‌:        

به‌یاننامه‌ى ژوورى پاریَزه‌رانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆى ده‌ستگیر كردنى پاریَزه‌ر (خالید حه‌مه‌نورى)

پاش ئه‌وه‌ى له‌به‌روارى 2108 -2008 هاواكرمان پاریَزه‌ر (خالید حه‌مه‌نورى )كه‌ ێاریَزه‌ریَكى ئه‌ندامى ژوورى پاریَزه‌رانى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌كاتى سه‌ردانى پاریَزگارى سلیَمانى بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ كۆرشیَكى جه‌ماوریدا كه‌ گویَى له‌ رِاو بۆچووونى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گرت سه‌باره‌ت به‌ رِه‌وشى  به‌رِیَوه‌چوونى ئیدارى و شارى هه‌ڵه‌بجه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Aug 2008کاتژمێر  5:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل نێچیر به‌رزانی ...به‌شی سێیه‌م.  خه‌لۆ به‌رزانی

image

 دوای گه‌رانه‌وه‌ی نێچیر له‌ئێران ئیتر من خۆم کرد به‌ماله‌که‌ی که‌خانوه‌کۆنه‌که‌ی عزه‌ت دووریه‌و سکرتاریه‌تی پێشووی جه‌لاله ئه‌وه‌بوو حه‌ره‌سه‌کانی نێچیر پرسیاریان لێ کردم که‌چیم ئه‌وێ منیش بۆم باس کردن که‌ئه‌چمه‌لای نێچیر و ئه‌وانیش زۆر شه‌فافانه‌ رێگایان دام و وه‌زانیان که‌موعیدم له‌گه‌لی هه‌یه‌ئیتر پاش که‌مێک وه‌ستان بینیم ئیجرا ی سکرتێر ی هاته‌لام و به‌سواری مۆنیکا بردمیه‌ژوره‌وه‌پاش که‌مێک رۆیشتن منی گه‌یاند ه‌برده‌م ماله‌که‌ی نێچیر وئیجرا وتی کاک خه‌لۆ برا گه‌وره‌له‌ژوره‌وه‌چاوه‌روانته که ‌چومه ‌ژور بینیم له‌هۆلی پێشه‌وه‌ئه‌وا ڕه‌وان و بارز ی برای له‌گه‌ل دوو که‌سی تر وابزانم ئسرائیلی بوون کۆنکانیان ئه‌کردو سێ چوار ئافره‌تی جوان و قه‌شه‌نگ به‌دیاریانه‌وه ‌دانیشتبون منیش لێیان ره‌تبووم بینم نێچیر به‌بێجامه‌وه ‌هات ه‌پێشوازیم و خوا هه‌لناگرێ زۆری رێز لێ نام و دوای  چه‌ند پێکێک له‌ویسکیه‌کی نایابی سکۆتله‌ندی پێشکه‌ش کردم و ده‌ستمان کرد به‌خواردنه‌وه دیار بوو چاوه‌کانی ورێنه‌یان ئه‌کرد و وتی کاک خه‌لۆ با به‌شی سێیه‌می دیمانه‌که‌مان بکه‌ین :
خه‌لۆ به‌رزانی :باشه ‌بۆ ئه‌و ئێواره‌ی جه‌نابت له‌ئێران گه‌رایه‌وه‌ تۆپ بارانی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل کرا
 نێچیر : کاکه ‌ئه‌مه‌ وه‌لامه‌که‌ی رونه ‌ئێمه‌له‌گه‌ل کۆماری ئێران رێک که‌وتوین که‌نابێت که‌سی به‌رهه‌لستکار له‌م سنوره‌بمێنن و برایانی ئێرانیش به‌گوێره‌ی ئه‌م رێک که‌وتنه‌تۆپبارانی ناوچه‌که‌ئه‌که‌ن
خه‌لۆ به‌رزانی :جوانه‌؟؟ باشه‌ئێستا زۆر له‌سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی باسی باشی تۆ و ئه‌دائه ‌جوانه‌که‌ت ئه‌که‌ن وه‌ک عیماد ئه‌حمد ودلشاد عبدولرحمان وبرهانی سعید سۆفی و هتد .

 نێچیر : راست ئه‌که‌ی و ئه‌بێت وابن چونکه‌ که‌سیان نیه ‌دوو مۆنیکا یاخود ئه‌رزه‌یه‌کی گران به‌هام پێشکه‌ش نه‌کردبێ بزانم سه‌رکردایه‌تی خۆیان ئه‌مه‌ی بۆ نه‌کردوون له‌به‌ر ئه‌وه‌چاکه‌ی منیان له‌چاوه‌و مجبورن له‌هه‌موو

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Aug 2008کاتژمێر  4:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ"رِاى گشتى
بۆ به‌رپرسانى هه‌ریَمى كوردستان(پ.د.ك_و_ى.ن.ك)
بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى كوردستان
هیچ رِیَكخراویَك به‌دیلى نابیَته‌ به‌دیلى ناوه‌ندى چاك

kbja

ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێ  هه‌وڵ و كۆشش له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نه‌وه‌ له‌ئارادان بۆ دروستكردنى رِیَكخراویَك وه‌كو به‌دیلى ناوه‌ندى چاك ئیَمه‌ وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ  سنورى كوردستان كه‌خۆمان به‌هاوپه‌یمان و خویَندكارى ئه‌و رِیَكخراوه‌ ده‌زانین هیچ رِیَكخراویَك وه‌ك به‌دیلى ناوه‌ندى چاك قبولًَ ناكه‌ین و هه‌ر هه‌وڵیَكى ئاژاوه‌گیَرِیش دژ به‌ناوه‌ندى چاك رِیسوا ده‌كه‌ین ئیَمه‌ ئه‌وه‌نده‌ى له‌نزیكه‌وه‌ كه‌سایه‌تیه‌كانى ناو ناوه‌ندى چاك بناسین ئه‌وانه‌ ساڵانیَكه‌ خۆبه‌خشانه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌و كاره‌ قورسه‌ به‌بێ  ئه‌وه‌ى هیچ هه‌ست به‌ماندو بوون بكه‌ن چاوه‌رِوانى نه‌سریه‌ و فیزه‌شیان له‌هیچ كه‌س و لایه‌نیَك نه‌كردووه‌ بۆیه‌ گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ سنوورى كوردستان رِایده‌گه‌ینیَت ناوه‌ندى چاك بریتى نیه‌ له‌چوار كه‌س و فه‌رده‌یه‌ك دۆلاریان له‌به‌رده‌ست دابیَت و چاوه‌رِوانى موچه‌ى مانگانه‌ بكه‌ن بۆیه‌ هه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك دژ به‌و ناوه‌نده‌ پوچه‌ڵه‌ و به‌ساوایى ده‌میَنیَته‌وه‌...
سه‌ركه‌وتووى به‌رده‌وامى بۆ ناوه‌ندى چاك بۆ ئه‌و رِیَكخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ى كه‌به‌به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ رِۆڵه‌كانى كورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ى كوردستان و ئه‌وروپا ده‌ژیت.
 گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بىَ سنورى كوردستان_باشوور
besnury@yahoo.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Aug 2008کاتژمێر  4:41 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پیوستن زنان زندان نسوان سنندج وفعالین دانشجویی زندانی به اعتصاب غذای زندانیان سیاسی ومدنی کُرد

بنابر اطلاعات رسیده ؛ جمعیت زندانیانی که از اغاز این حرکت به اعتصاب غذا پیوسته اند در روز دوم وسوم اعتصاب افزایش پیدا کرده است ،فعالین زنان ودانشجویی طی روز دوم وسوم اعتصاب غذا با انتشار بیانیه ای اعلام داشتند جهت حمایت از تحقق خواسته های برحق زندانیان و همچنین اعتراض نسبت به عملکرد حاکمیت از روز سه شنبه 5/6/86 دست به اعتصاب غذا خواهند زد.
اعتصاب کنندگان در زندانهای مختلف ایران و کردستان خواستار حمایت سازمان ها و اشخاص فعال حقوق بشر در سراسر جهان از اعتصاب غذای سراسری خود شده اند.
گزارشات حاکیست شماری از زندانیان سیاسی غیرکُرد نیز از دومین روز به صفوف اعتصاب کنندگان پیوستند.
اخبار زندان سنندج به خوبی گویای حساسیت مسوولین زندان نسبت به این عمل گسترده می باشد به طوری که تلفن های زندانیان به بیرون زندان کاملا تحت کنترل می باشد و آنها این امکان را ندارند که از حال و شرایط خود اخبار دقیقی به خانواده و دوستان خود اظهار دارند .
تا این لحظه علیرغم گسترش اعتصاب بی سابقه و سراسری زندانیان سیاسی کرد در زندانهای مختلف ایران و تحت فشار بودن آنان ووضعیت وخیم و نگران کننده ی آنان مسوولین ذی ربط حکومتی واکنشی به این موضوع مهم و حائز اهمیت نشان نداده اند . با این حال زندانیان سیاسی کرد دست از اعتصاب غذای خود تا نیل به هدف و گرفتن خواست ها و حقوقشان برنخواهند داشت . لازم به ذکر است که خواست های زندانیان سیاسی به شرح

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Aug 2008کاتژمێر  9:48 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌یمونه‌کان دێنێ و کاک نێچیریش که‌ر‌

nichir-kar

مانگێک پێش ئێستا کاک نێچیر سه‌فه‌رێکی تارانی کردو میدیاکانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌ سه‌فه‌رێکی سه‌رکه‌وتویان له‌ قه‌ڵه‌م داو باسیان له‌ کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ده‌کردو پیرێژنێکی لای حاجی هۆمه‌رانیش جرتێکی بۆ پڕۆژه‌کانیان  لێده‌دا.

بابه‌تێکی خۆشم له‌ سایتی سبه‌ی و رادوێی نه‌وادا خوێنده‌وه‌و باس له‌وه‌ ده‌کات که‌:

Tuesday, August 26, 2008

ئێران و هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی پاركێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌خاكی هه‌ردوولادا تاووتوێ ده‌كه‌ن

 http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=11405&cat=1

چۆمان: وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێم داوای یارمه‌تی له‌ ئێران ده‌كات بۆ دروستكردنی ناشناڵ پاركێك

وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای یارمه‌تی له‌ ئێران ده‌كات بۆ دروستكردنی ناشناڵ پاركێك له‌ سنوری قه‌زای چۆمان، به‌لاَم شوێنی پاركه‌كه‌ جاربه‌جار له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆردومان ده‌كرێت. وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی ژینگه‌ هاتنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

http://radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=16357&LinkID=63

هه‌ر که‌سێک مێژووی خوێندبێته‌وه‌ بۆی ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ له‌ دوای هه‌ڵوه‌شانی ئیمپراتۆری ساسانیه‌کانه‌وه‌، فارس

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Aug 2008کاتژمێر  8:33 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
کردستان ومشکلة النفط

نفط الأكراد المغتصب من قبل أنظمة الحكم

(العراق، إيران، سوريا، تركيا وآذربایجان)

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Aug 2008کاتژمێر  7:42 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

رِونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى و  دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
                      
ناسح عبدالره‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

Nasehh2007@yahoo.com

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ناو هۆڵى ئه‌حمه‌د موختار من قسه‌ى خۆمم كرد و ئیَستاش لیَیان په‌شیمان نیم,قسه‌كانیشم به‌برِواى خۆمم هه‌موو له‌ جیَگه‌ى خۆیاندایه‌ و ده‌نگى من له‌و هۆڵه‌دا هه‌روه‌ك سه‌دان خه‌ڵك پیَیانگووتمه‌وه‌ كه‌ده‌نگى كپكراوى 65 هه‌زار خه‌ڵكى ماف خوراوى هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌,هه‌ربۆیه‌ش قسه‌كانم ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى دایه‌وه‌ له‌ ناو دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید رِۆژانه‌ش ته‌له‌فونى زۆرم بۆ ده‌كریَت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ ده‌ست خۆشى لیَكردنم له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌رپرسانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید كردوومه‌,ته‌نانه‌ت به‌رپرسى حیزبى و حكومى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بووه‌ ده‌ستخۆشى لیَكردووم له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى كه‌ كردوومه‌, ئیَستاش داواى دادگاى كردنیان ئه‌كه‌م چونكه‌ ئیهمالى و كه‌مته‌رخه‌مه‌ى به‌رپرسان هۆكاریَكى سه‌ره‌كى كاولى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌,به‌ش به‌حاڵى خۆم كیَشه‌ى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسیَكى حیزبى و حكومى هه‌ڵه‌بجه‌دا نییه‌,به‌لاَم ته‌نها رِقم له‌ كارو كرده‌وه‌ خراپه‌كانیانه‌ نه‌ك خودى خۆیان,چونكه‌ ئه‌گه‌ر من رِقم لیَیان بیَت ئه‌وا منیش هیچ جیاوازیه‌كم نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا,من نامه‌ویَت ئه‌وان بم بۆیه‌ نامه‌ویَت وه‌ك ئه‌وانیش بیربكه‌مه‌وه‌ و كار بكه‌م.

یه‌كیَك له‌و به‌رپرسانه‌ى كه‌ ناومهیَنان له‌ كاتى قسه‌كردنه‌كانمدا "خدر كریم سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قى قسه‌كه‌مه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ كاك خدرى سه‌رۆكى شاره‌وانى كردم:
"شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ هیَنده‌ى توكى سه‌رى كاك خدر گه‌نده‌ڵى تیَدایه‌"
"ئه‌م قسه‌یه‌م كردووه‌ و له‌ شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ بیَمنه‌تم چۆن ئه‌یانه‌ویَت بۆ خۆیان و بۆ هه‌موولایه‌كى ئه‌سه‌لمیَنم كه‌ گه‌نده‌ڵى و كه‌موكورتى له‌ حه‌د به‌ده‌رى تیَدایه‌" .
به‌لاَم له‌كاتى ده‌ماوده‌مكردنى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا له‌ ناو دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ركه‌سه‌و به‌ ئاره‌زوى خۆى به‌ گویَره‌ى تیَرِوانینى خۆى بۆ كاك خدر لیَكیداوه‌ته‌وه‌,به‌شیَوه‌یه‌ك له‌ ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا بلاَو بووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ من گووتوومه‌:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  10:17 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هیَرشى میلیشیاكانى به‌درو به‌عس بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قین،
ته‌نها به‌جیابونه‌وه‌ى كوردستان وه‌ڵام ده‌دریَته‌وه‌ نه‌ك به‌ پارِانه‌وه‌ له‌سیستانى و مالكی!. سامان كه‌ریم

saman-karim

ماوه‌یه‌كه‌ گرژى كه‌وتۆته‌ ناوچه‌كانى پاریَزگارى به‌عقوبه‌وه‌، له‌ قه‌ره‌ته‌په‌وه‌ تا خانه‌قینء جه‌له‌ولاء سه‌عدیه‌ء.... له‌م نیَوه‌دا سوكایه‌تى زۆر كراوه‌ به‌ به‌رپرسه‌كانى یه‌كیَتىء پارتى له‌وناوچانه‌دا ته‌واوى ئاڵاى باره‌گاكانیان هیَنراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ء چه‌ند به‌رپرسیَكیشان له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ بۆماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر كردوه‌. بیَشك ئه‌م هیَرشانه‌ى میلیشیاكانى رِیكخراوى به‌درو ناسیونالیزمى عه‌ره‌ب كه‌ له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا یه‌كیان گرتوه‌، جیَگاى ئیدانه‌ى توندى هه‌ر ئینسانیكى ئازادیخوازه‌. به‌لام رِۆشنه‌ كه‌ ئه‌م هیَرشانه‌ ئه‌نجامى شكستى پرۆسه‌ى سیاسى ئیَستاى عیَراقء گشت " ته‌وافقاتى" پیَشووى نیوان یه‌كیَتى ءپارتى له‌ لایه‌كء هیَزه‌كانى ئیسلامى سیاسى به‌رابه‌رى حه‌كیمء مالكى له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌یه‌. ئه‌مه‌ریكا فه‌شه‌لى هیَناء ئه‌م پرۆسه‌یه‌ تیَكشكاء ته‌واو بوو. ئه‌مه‌ شكستى ده‌ستوره‌، شكستى فیدرالیه‌ته‌، بن به‌ستى "مادده‌ى 140"ه‌،  شكستى ریَككه‌وتنه‌ ئیستراتیژییه‌ جوانه‌كانى!! تا ئیَستایه‌.
ئه‌م پرۆسه‌ى شكسته‌ لایه‌نى كه‌م 2 ساڵه‌ ده‌ستپیَكردوه‌. ئیمه‌ چه‌ند جار، خه‌ڵكى كوردستانء سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوو حزبمان ئاگاداركردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ چوارچیَوه‌ى پرِۆسه‌ى سیاسى ئیَستاء حه‌ڵقه‌ى كۆنه‌په‌رستى له‌گه‌ڵ ئیسلامى سیاسى شیعى و جرِوجانه‌وه‌رء میلیشاكانیان وه‌رنه‌ ده‌روه‌، وتمان ئه‌مه‌ریكا كلاوتان ده‌خاته‌ سه‌ر. وتمان فیدرالیه‌ت شكستى خوارده‌وه‌ ده‌ستور باى یه‌ك پوله‌. به‌لام سیاسه‌تء كارى هه‌ردوو حزب هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان نه‌بووه‌ تا گویَبیستى خواستیَكیان بن، ئه‌وان پاریزه‌رى سه‌مایه‌دارانى كوردستانء كۆمپانیا گه‌وره‌ء سه‌رمایه‌ زه‌به‌لاحه‌كانیانن....ئه‌مرۆِ پاش مادده‌ى 24و هه‌ڵخه‌تاندنى سه‌ركردایه‌تى یه‌كیَتىء پارتى له‌ نیَو په‌رله‌مانه‌ دیموكراتیه‌كه‌ى به‌غدا دا!!  له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه‌و، پاش هیَرشه‌كانى قه‌ره‌ته‌په‌ء ئه‌مرۆى خانه‌قین. ئیَتر خه‌ڵكى كوردستان پیَویستیان به‌وه‌یه‌ رِووى ناره‌ِزایه‌تیان بكه‌نه‌ تاڵه‌بانىء بارزانى،  یه‌كیَتىء پارتى. ئه‌وان به‌رپرسى یه‌كه‌مى تیَكچونى هه‌لومه‌رجى ژیان وگوزه‌رانى خه‌ڵكن له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بگره‌ تا

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  7:34 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

قایم قامى هه‌ڵه‌بجه‌ قایم قایم ده‌ستى به‌ پۆسته‌كه‌یه‌وه‌ گرتوه‌. ئه‌حمه‌د كورده‌

میَژوى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه‌ كه‌ خه‌ڵكى خۆرِاگرى ئه‌م شاره‌ مل بۆ هیچ ده‌سه‌لاَتیَكى زالم و گه‌نده‌ڵ شۆرِ ناكات و نه‌یكردوه‌ ، نه‌ بۆ به‌عسیه‌كان و نه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى هاو شیَوه‌ى ئه‌وان حوكم ئه‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ مایه‌ى مه‌ینه‌تى بۆ خه‌ڵكى خیَر له‌خۆ نه‌دیوى ئه‌م شاره‌ ، واته‌ هه‌میشه‌ باجى هه‌ڵویَستى مه‌ردانه‌یان داوه‌، قایم قامى ئه‌م شاره‌ ئه‌گه‌ر له‌بیرى نه‌ماوه‌ باجاریَكى تر میَژوى ئه‌م شاره‌ بخویَنیَته‌وه‌ ، ده‌نا به‌ به‌رده‌وام بوونى له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ نا ماقولاَنه‌ى ئه‌كه‌ویَته‌ به‌ر هیَرشى توره‌یى جه‌ماوه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌سزاى هه‌رچى كارى ناقۆلاى هه‌یه‌ ئه‌یگه‌یه‌نن ، وا نه‌زانن هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان خه‌وتون و ئاگادارى كاره‌ دزیَو به‌دره‌وشتیه‌كانى تۆو ئه‌حبابه‌كانت نین ، با من بۆتان بگَیرمه‌وه‌ كه‌ له‌ زمانى ساده‌ى نیَو ماڵه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و له‌كاتى میوانداریدا چۆن باستان ده‌كریت ،  هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن كه‌تۆو خدرى شاره‌وانى برا به‌شت له‌دزیدا چۆن خه‌ریكى قوماركردنن له‌ مه‌یخانه‌كانى سلیَمانیدا و وه‌ك نوكته‌ ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌گیَرِنه‌وه‌ كه‌ مه‌لا به‌ختیار به‌ خدرى وتبوو (خدر ئه‌ڵین لایه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ت دۆراندوه‌ به‌ قومار) جه‌نابى قایم قامیش ئیستا ده‌لاڵى هه‌یه‌ ، بۆ هه‌ر ئیشیك ده‌بیت بریَك پاره‌ بده‌ى به‌و ده‌لاڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نابیان شه‌و له‌ قومارخانه‌ بىَ پاره‌ نه‌بیَت ئینجا ئیشت ده‌روات ،من ئیستا به‌شوین دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ده‌لاڵه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ى ته‌واوى گه‌نده‌ڵیه‌كانى قایم قامه‌وه‌م ، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ خدر رِیَك كه‌وتوون به‌وه‌ى كه‌ ئه‌مان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌وى بده‌ن به‌ برایان له‌شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌وانیش له‌وى عه‌یب نه‌بیت بیده‌ن به‌ خدرو قایم قام و جه‌ماعه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ ، ئه‌مه‌ قسه‌ى خۆیانه‌و من یه‌كیَكیان ئه‌ناسم ته‌نها كاتى خۆى  به‌ عه‌سكه‌رى ده‌ربه‌ندى دیوه‌ كه‌چى چوار پارچه‌ زه‌وى هه‌یه‌ له‌وىَ...!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  7:15 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

(ئه‌ل ) مالیکی  به‌ که‌ر ناوێرێ ، به‌ کورتان ره‌په‌ره‌پیه‌تی ،

به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌

ح.س.سۆران

soransa@hotmail.com

تاران – 5/5/2708

 H_S_SORAN

ئه‌مه‌ قسه‌یه‌کی نه‌سته‌قی کوریه‌ ،که‌ ده‌ڵێ " به‌که‌ر ناوێرێ به‌ کورتان ره‌په‌ ره‌پیه‌تی " . مه‌به‌ستم  ئه‌مه‌یه‌ که‌ (ئه‌ل) مالیکی (چون ئه‌گه‌ر (ئه‌له) که‌ی پێوه‌ نه‌بێ، خودای نه‌خواسته‌ یا  پردی به‌غدا ده‌رمێ   یا که‌س نایناسێ) ،  له‌م رۆژانه‌ دا ، به‌ هۆی ‌ فه‌رمانێکی چاوه‌ڕوان کراو  ،  بڕیاری ‌ دا ‌ هێزی چه‌کداری عاره‌ب ، بێنه‌ ناوچه‌ی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ر ‌. خه‌ڵک ئه‌م شته‌یان زۆر پێ سه‌یر بو و سه‌ری داغیان  سوڕ ما ، به‌ڵام من هه‌ر وه‌ک له‌ نووسینه‌کانی پێشووم دا هه‌یه‌ ، هه‌میشه‌ ئه‌مه‌م چاوه‌ڕوان ده‌کرد و ده‌مزانی ئه‌گه‌ر له‌ به‌غدا تۆزێک وزه‌  بیته‌وه‌ به‌ریان ، هیز بۆ هه‌ولێر و ئه‌و چه‌شنه‌ جێگه‌یانه‌ش ده‌نیرن ، تا بگا به‌ خانه‌قین و ... . هیچ دووریش نیه‌ هێندێک له‌و ته‌پووتۆزه‌ی که‌ ده‌راوسێکانیش ، له‌ ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل و سنووره‌ کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌یکه‌ن  ، فیت و به‌ داوخوازی (ئه‌ل ) مالیکی نه‌کرابێ ، هه‌مو ده‌زانن ئه‌و  جێ نشیه‌نه ره‌سه‌نه‌ی  سه‌ددام ، له‌  کرده‌وه‌ دا زۆر  له‌ ته‌ک هاوسێ کاندا ، هاوپه‌یمانتره‌ تا کوردستانی به‌ وته‌ی خۆمان " فێدێڕاڵ" ی ئێڕاق  . خودا بێ چاوێنی بکا ، له‌ ته‌واوی گه‌ڕه‌ک ، کۆڵان و شه‌قامه‌ کانی به‌شی عارب نشینی  ئێڕاق،  وه‌ک شاره‌ مێرووله‌ ، تێڕوڕیستی هه‌مه‌ چه‌شنه‌ هه‌ڵ ده‌قوڵێ ، به‌ چه‌شةێکی وا که‌ مرۆڤ جارێ وا هه‌یه‌ پێی وایه‌ ، ته‌واوی باشووری ئێڕاق تیڕۆڕیستن  

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  7:3 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حیمایەكانى دانا ئەحمەد مەجیدیش پەلامارى ڕەخنەگرێكیاندا

ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید :
 Nasehh2007@yahoo.com
 

image 

یەكێكیتر لەو كەسانەى كە لە كۆبوونەوەكەى پارێزگارى سلێمانى هەستایەوە و ڕەخنەى گرت لە پارێزگارى سلێمانى و بەرپرسان"  نەجمەدین "ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى هەڵەبجە بوو ,بەڵام لەكاتى ڕەخنەگرتنەكەیدا بەبەرچاوى پارێزگارى سلێمانى و بەرپرسان و تەواى ئامادەبووناى هۆڵەكەوە لەلایەن حیمایەكانى دانا ئەحمەد مەجید پارێزگارىسلێمانیەوە بە توندى پەلامار دراو بەناچارى خستیانەوە سەر كورسیەكە,هێندە بەتوندى پەلاماریاندا تاوەكو پارێزگار لێیان توڕەبوو فرمانى پێكردن كە وازى لێبهێنن,چەند ڕۆژێكە هەوڵى ئەوە ئەدەم كە وێنەیەكى ئەو پەلاماردانەم دەست بكەوێت بەڵام بەداخەوە دەستم نەكەوت ,بۆیە تا ئێستا بڵام نەكردەوە.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  5:33 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

IN THE NAME OF GREAT KURDISTAN .

Effective  Medicines  To Cure The  Mad Rulers'  Behavior :

H. S. SORAN

soransa@hotmail.com

Tehran- Aug . 23,  2008

H_S_SORAN

Unfortunately we are witnessing a lot of mass killings ,genocides  ,tortures  etc in the world , which are mostly masterminded by mad and ferocious rulers/leaders  , which is incomparable with the jungle  beasts' interactions  , such as wolves, tigers , leopards and so on . When we look at the true history pages  , it is saturated by shameful invasions , devastations and eradication of innocent human beings by such mad rulers/leaders  , which in principally  are assigned or elected to serve their community in particular and humanity in general . But the formidable crimes  , which are committed by such rulers/leaders  , tells us that they suffer from an epidemic psychiatric malady , which urgently requires an effective  medicine ; otherwise the human , animal  and plant communities of the globe , are formidably  exposed to suffer and suffer from extensive threatening annihilations  such as those which are committed by  Egyptian Pharoses ; Arabs , during their invasion of 14 centuries ago in most of Middle & Near Eastern countries , North Africa , and so on ; or Mongolian King? Prophet Chinches Khan's barbarism  ; Ottoman Caliphates massacres  ,  Hitler ignited  second world war    and contemporary Pharaohs of the world .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  5:16 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مه‌كته‌بى سیاسى (ى.ن.ك) به‌تیَكرِا
ئاگادارى شه‌رِه‌كانى راگه‌یاندنى یه‌كیتین له‌ هه‌ولیَر؟!
كادیریَكى راگه‌یاندن

Talabani_PUK_KRG_Azad-jundiani

هه‌ڤالانى مه‌كته‌بى سیاسى (ى.ن.ك) ولیَپرسراوكه‌سه‌ به‌ویژدان وغه‌مخوَره‌كانى ناو یه‌كیتى،ئه‌زانم ئیَوه‌ له‌به‌ر شه‌رِه‌كانى ناوخوَى یه‌كیتى ماوه‌یه‌كى دریَژه‌ بیَ ئاگان له‌و فه‌وزایه‌ى كه‌رووى له‌ ئوَرگان وكه‌ناڵ ومه‌كته‌ب وده‌زگاكانى یه‌كیتى كردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ولیَر.كه‌ده‌لیَین هه‌ولیَر مه‌به‌ستمانه‌ به‌ ساده‌یى وبیَ په‌رده‌ پیَتان بلیَین .خه‌لكى یه‌كیتى پیَى وابوو كه‌ یه‌كیتى ده‌گه‌ریَته‌وه‌ بوَ هه‌ولیَر سه‌رى شیَر ده‌گرىَ وریَویه‌كان به‌ غاره‌غاره‌ راده‌كه‌نه‌وه‌ نیَو كون وده‌م چه‌مه‌كانیان.به‌لام واده‌رنه‌چوو!یه‌كیتى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بتوانىَ به‌نه‌هج وبه‌رنامه‌یه‌كى باش وتازه‌ بكه‌ویَته‌ كارو خه‌لك وكادیران جوَشبدات وخه‌باتى جه‌ماوه‌رى دریَژه‌پیَبدات.كه‌چى ده‌ستى كرد به‌ دروستكردنى مڵملاَنىَ ناوخوَ!به‌تایبه‌ت له‌ ناو راگه‌یاندنى هه‌ولیَر.كاكینه‌ ،براینه‌ ،هه‌ڤالانى مه‌كته‌بى سیاسى وسه‌ركردایه‌تى یه‌كیتى هه‌قه‌ ئیَوه‌ باش بزانن هوَكارى ئه‌و كیَشه‌ زوَرانه‌ى كه‌ ئه‌مرِوَ له‌ناو راگه‌یاندنى یه‌كیتى له‌ هه‌ولیَر دروست بوونه‌ به‌ تاكید ده‌گه‌ریَته‌وه‌ بوَ خودى (ئازاد جوندیانى)چونكه‌ ئازاد ئه‌وه‌نده‌ى به‌ پیرته‌كه‌تولات ودزى وفه‌سادى وئه‌م لاوئه‌ولایه‌ برِواتان هه‌بىَ له‌په‌روَشى راگه‌یاندنى یه‌كیتى دانیه‌ له‌ هه‌ولیَر.بوَ زیاتر سه‌لماندنى ئه‌و بوَچونه‌شمان ئیَمه‌ لیَره‌دا ته‌نیا باس له‌یه‌ك دیارده‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ناو راگه‌یاندنى یه‌كیتى بوه‌ به‌ باووروَژانه‌ دووباره‌و چه‌ند باره‌ده‌بیَته‌وه‌.ئه‌و دیارده‌یه‌یش له‌ دواى دامه‌زراندن وته‌عین كردن وگواستنه‌وه‌ هیَنانى (شیَخ نه‌بى ولاوه‌ندوَكه‌) دروست بوه‌ له‌ هه‌ولیَر.ئه‌و دووانه‌ له‌ ناو راگه‌یاندنى یه‌كیتى له‌ سلیمانى شویَنیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.له‌ ده‌زگاى (خه‌ندان) ده‌ركران ،له‌ كوردستانى نوىَ بووبونه‌ مایه‌ى گالته‌و گه‌پ ورابواردن،بوَ هه‌رشویَنیَك ده‌چوون وده‌بردران به‌ سه‌رشوَرى وگریانه‌وه‌ خوَیان ده‌خزانده‌وه‌ ناو كوَشى ئازاد جوندیانى نامه‌سوڵ وته‌كه‌تولچى وگه‌نده‌ڵ.دواجار جوندیانى ئه‌و دووانه‌ى هیَنایه‌ هه‌ولیَر .له‌وساوه‌ تاكو ئیَستا ئه‌و دووانه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند سودیَك بوَ جوندیانى وه‌ك :

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  5:5 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان وچه‌ند تیَبینیه‌ك
برِوا جاف

puk-bnamala

دواى چاوه‌رِوانیه‌كى زوَر شوكر بوَ داراى یه‌كیتى سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان به‌ سه‌قه‌تى وشه‌له‌لى كه‌وته‌كار.ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ى كه‌ ده‌میَك بوو هه‌موومان له‌ چاوه‌رِوانیدابووین وه‌ك ئیَمه‌ پیَش بینیمان ده‌كردوو پیَشتریش له‌لایه‌ن به‌رپرسانى راگه‌یاندنى یه‌كیتى لافى پیَوه‌ لیَده‌درا ده‌بووایه‌ ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ تاكه‌ هوَكارى په‌یوه‌ندى وكه‌نالیَكى راگه‌یاندنى ئاسمانى حیزبى وهه‌والیبىَ؟به‌لام له‌یه‌كه‌م روَژى ده‌ست به‌كاربوونى ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ ئه‌و كه‌ناله‌ى كه‌ئیَمه‌ چاوه‌رِیَمان ده‌كردوو یه‌كیتى پیَه‌ خوَشحاڵ بوو به‌داخه‌وه‌ واده‌رنه‌چوو!
 پیَش ده‌ست پیَكردنى په‌خشى ئه‌و ته‌له‌فزیوَنه‌ ده‌بوایه‌ ستافى كوَنى ته‌له‌فزیوَنى سلیمانى
ئه‌ركى به‌ریَوه‌بردن وبه‌رنامه‌كانى ئه‌و سه‌ته‌لایته‌یان  له‌ئه‌ستوَیان بىَ.به‌لام دواى كه‌متر له‌مانگیَك (ئازاد جوندیانى) (شوان كابان) ى كوَنه‌ به‌ریَوه‌به‌رى لاداو پاشان (فازل قه‌ساب) ى داناو له‌دوایشدا(جه‌مال حسین) ى داناوه‌ك به‌ریَوه‌به‌ر.له‌هه‌موو كاته‌كانیشدا خوَى (جوندیانى ) لیَپرسراوى مالى ئه‌و سه‌ته‌لایته‌بوو.هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین به‌هوَى دزین ودیارنه‌مانى پاره‌و ئه‌و ئامیَرانه‌ى كه‌ پیَشتر كرِدرابوون ونه‌گه‌یشتبوون ئه‌و سه‌ته‌لایته‌وه‌ك میزى حوشترى لیَهاتبوو ئاشكراشه‌ سه‌به‌بى ئه‌و دواكه‌وتن ودزیه‌ كیَبووه‌ به‌بیَگومان (جوندیانى) خوَى بوو.
كه‌ سه‌ته‌لایته‌كه‌ كرایه‌وه‌ خه‌لكى واى ده‌زانى ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ پیَشبركیَى سه‌ته‌لایته‌كانى ترى كوردى ده‌كات به‌لام هه‌ڵه‌بووین چونكه‌

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Aug 2008کاتژمێر  4:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

قائیمقامى هەڵەبجە لەسەر ڕەخنەگرتن لە كۆبوونەوەكەى پارێزگارىسلێمانى پارێزەر خالید حەمەنورى بەگرتنداوە

هەواڵى بەپەلە:
 
ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید:
 
Nasehh2007@yahoo.com


nash-rahim

ناسح عبدالڕەحیم

  
خالید حەمەنورى پارێزەر كە لە كۆبوونەوە جەماوەرەیەكەى پارێزگارى سلێمانى ڕەخنەى لە قائیمقامى هەڵەبجە گرت ئێستا لە زینداندایە.
 
 پارێزەر خالید حەمەنورى یەكێك بوو لەو هاوڵاتیانەى كە لەكۆبوونەوە جەماوەریەكەى پارێزگارى سلێمانى ئامادەبوو قسەى لەسەر قائیمقامى هەڵەبجە كردوو باسى لە هەندێك لە گەندەڵیەكانى قائیمقام كرد, سەعات 2:30 پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەسەر سكاڵایەكى فوئاد ساڵەح قائیمقامى هەڵەبجە پارێزەر خالید حەمەنورى زیندانى كراوە و ئێستاش لە زینداندایە.
 
 خێزانى خالیدى پارێزەر گووتى :ئەمرى بیلقەبزى بۆ دەركراوە چونكە مەفرەزەیەكى پۆلیس هات بۆماڵەوە بۆ گرتنى بەڵام لەماڵەوە نەبوو
 
 كوڕێكى خالید حەمەنورى كە لەگەڵیدا بوو لە كاتى دەستگیركردنى پێى ڕاگەیاندین كەوا بەتەلەفون ئاگادرى باوكمایان كردەوە كەوا سەردانى مەركەز بكات بۆ كارى پێویست بەڵام كاتێك,ڕۆشتین سەیرمانكرد بۆ زیندانى كردنى بانگكراوە,
 كەسێكى یاساى گووتى :ئەو هەڵەبجەیانەى كە لە كۆبوونەوەكەى دانا ئەحەمەد مەجید ڕەخنەیانگرت زیندانى دەكرێن,ئەو زۆر بەبێزاریەوە گووتى یاسا لەم ووڵاتەدا بووتە گاڵە جاڕى و هەركەس بە ئارەزووى خۆى بەكارى دێنێت,ئەو گووتى هیچ پرسێكیان بە سەندیكاى پارێزەرانەوە نەكرد.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  9:50 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دختۆر نێچیرەڤان بارزانى لە 17ى تەموزى ئەمساڵدا یادى كودەتاى بەعسیەكاندا، پۆستێكى تریشى دا ده‌ڵاڵه‌که‌ی،

 

image

دختۆر نێچیرەڤان بارزانى لە 17ى تەموزى ئەمساڵدا یادى كودەتاى بەعسیەكاندا، پۆستێكى تریشى دایە، عەبدلڕەحیم عەبدوڵڵا ئەحمەد(ئەبو بەنگین) ى كۆنە بەعسى و دەڵاڵە دزو گەندەڵەكەى ئەنجومەنى وەزیران و بە فەرمى كردیە سەرۆكى بازارى دراوى كوردستان!
 عەدۆ بارزانى/ راپۆرتى مەیدانى / سەرى ڕەش:

 سات لە دواى سات نابوتى وگەمژەیى و لەناو چوونى دەستەڵاتدارێتى حوكومڕانى خۆماڵى لە باشوورى كوردستان زیاتر نیشانەكانى بە دیار دەكەوێت....خەڵكى كوردستان بە هەموو چین و توێژەكانیەوە، لە سەرتاپاى  ئایدیاو ئاینزاو ڕەنگەكان،  زەڕەیەك هیواو ئومێدیان بە ئێستاو داهاتووى ئەزموونى باشورى كوردستان نەماوە!!
 ئەمەى كە لێى دەدوێن، تەنها ئینسانە سادەكانى نەگرتۆتەوە، وەلىَ ئەوانەشى خۆیان پشكى شێرى خەبات و قوربانبان بەر كەوتووەو، ڕۆژانێك خەونیان بە مڕۆوە دەدى، ئەوانیش نەفرەت لەو خەون و خەیاڵە دەكەن....راستیشیان گووتووە: ئەوەى لاى تۆ خەیاڵە لاى خواى دلۆڤان بەتاڵە..
 خوێنەرانى ئازیز
 ئەندامانى سەركردایەتى پارتى و بارزانى..
 ئەندام و دۆستان و كەس و كارى شەهیدانى پارتیەكەى خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا..
 شێخانى پایە بەرزى بارزان..
 وەزیرەكانى كابینەكەى دختۆر نێچیرەڤان بارزانى بە عومەر فەتاح یشەوە..
 هەموو خەڵكى كوردستان چاویان بڕیوەتە پەرلەمان و حكومەتى هەرێمى كوردستان، تا ئاوڕدانەوەو چاودێرى كردن و خزمەتگوزارى زیاتر پێشكەش بە خەڵكى كوردستان بەگشتى و، كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كیمیابارانى شوێنەجیاجیاكانى كوردستان بدات، بارى ئابورى و بژێوى و گوزەرانیان چاك بكات ولە نەوەو

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  9:46 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

خالیدى حه‌مه‌نورى پاریَزه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌لاوانه‌ زیندانى كرا

هەواڵى بەپەلە:
 
ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید:
 
Nasehh2007@yahoo.com

nash-rahim

یه‌كیَك له‌و قسانه‌ى كه‌خالید حه‌مه‌نورى له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كردى دیفاع كردن بوو له‌و خه‌ڵكانه‌ى كه‌ كه‌لاوه‌یان هه‌یه‌و بۆیان دروست ناكریَته‌وه‌ به‌لاَم زه‌وى به‌تاڵ ده‌كه‌ن به‌خانوو له‌ده‌ره‌وه‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌سه‌ر حسابى كه‌لاوه‌كان,ماڵى واهه‌یه‌ موسه‌له‌حى ته‌كاندوو كه‌چى خانویان بۆ دروست كردووه‌.ئه‌مه‌ش پیَشه‌كه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌ویَت گه‌نده‌ڵى ئیدارى به‌رپرسانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ببینن.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  9:40 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

جیهان سات نه ک جاش خه فیفه به لکو جاش قه له می ره سه نن !‏

سلاو ئازیزان
سوپاستان ئه که م بۆ بلاو کردنه وه ی ئه م نوسینه
 جیهان سات نه ک جاش خه فیفه به لکو جاش قه له می ره سه نن !
ماوه یه که سه یری ئه م سایته گوماناویه ئه که م له نوسین و بابه ته کانیان ته نیاو ته نیا باسی بنه ماله ی دارزاوی به رزانی
ئه که ن و له وان وابێت جلال و سه گه کانی شه ریفترن له پارتی ؟
میلله تی کورد چاوکراوه یه و باش ئه زانن که جلال و مسعود سه گی یه ک کۆریتن !
ئیتر نازانم بۆ جاش سات شته کان به لا چاوێک سه یر ئه کات و له هه مان کات بانگێشه ی ئۆپۆزسۆن ئه کات و زۆر بێ شه رمانه
هێرش ئه کاته سه ر نوسه ره بوێره کان به تایبه تیش به رێزان نه به ز گۆران و مامۆستا که مال ی به رێوبه ری کوردستان پۆست
من جاری رابردوو ش ته ئکیدم کرده و که له لایه ن زانیاری و ئازاد جوندیانی لوسکه و کۆنه ئه کتر پشتگیری ئه کرێن
بۆیه لێره دا جارێکی داوا له نوسه ران و رۆشنبیران ئه که م که وریابن و بابه ت بۆ ئه م جاشانه نه نێرن وچونکه ئیمێله کانتان
زۆر به ئاسانی ئه دۆزنه وه و له رێگای ده زگای زانیاریه وه شوێن هه لگرتان ئه که ن
له کۆتایدا ئه لێم ڕوره شی بۆ ده سلاتی گه نده لی به ره سه ن عه ره بی جلال ومسعود سه رشۆریش بۆ جیهان سات و هاوشێوه کانیان
براتان خه لۆ به رزانی

http://www.jehansat.com/news.php?readmore=729
http://www.jehansat.com/news.php?readmore=752

ئه مه ش به لگه کان

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  9:35 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عیدى گه‌نده‌ڵ وگه‌نده‌ پیاوه‌كانى ده‌ورى. ahmad kurda  

hamai-hamasa3ed

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى ئه‌و كاره‌ رِیسواو بى شه‌رمانه‌ى كه‌ ده‌رهه‌ق به‌خه‌لكى ناوچه‌كه‌ ده‌یكه‌ن تورِه‌یى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستیَك كه‌ چى دى بیده‌نگ نه‌بن له‌ئاست گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ پیاوه‌ كورته‌ بالاَكانى به‌ حیساب به‌رپرسى ئه‌م ناوچه‌یه‌ رِه‌نگه‌ ئه‌مه‌ پیشه‌ى ئیستایان نه‌بیَت,سالاَنیَكى زۆره‌ ئه‌مه‌ پیشه‌یانه‌ به‌لاَم ئه‌م جاره‌یان حه‌مه‌ى كورته‌ پیاوى فشوڵ وه‌ك سیفه‌تى رۆژانه‌ى خۆیى و به‌حیسابى تلیاك فرۆشه‌كانى به‌رده‌ستى  هه‌ڵشاخا به‌ رۆژنامه‌نووسیكاو په‌لامارى دا، ئیتر ته‌واو رِوى جوانى خۆى هه‌لماڵى  كه‌ چ پیاویكه‌ ، بۆ نا ...... حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید كه‌ به‌شكڵ و شیَواز له‌ موجریم ئه‌چیَت هه‌ر ئه‌مه‌ى لىَ ئه‌وه‌شیَته‌وه‌
 ئافه‌رین حیزبى سۆشیال دیموكرات بۆ خوت و به‌رپرسه‌كانت كه‌ ئه‌وه‌نده‌ سیقه‌تۆریان فراوانه‌و ئاماده‌ى وه‌رگرتنى هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كن، ئاخر بۆ ده‌بیت پیتان ناخوش بیت خه‌ڵكى باسى گه‌نده‌ڵیه‌كانتان بكات ، ئیوه‌ كه‌ له‌خوا ناترسن ئیتر بۆ له‌ به‌نى ئاده‌م ئه‌ترسن كه‌دروست كراوى خوایه‌، ئیتر له‌و رۆژه‌وه‌ كه‌ حه‌مه‌ى كورته‌پیاو ئه‌م ئیشه‌ قۆره‌ى كردوه‌ بوو به‌و فلیمه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى پاره‌كه‌ى سه‌رف كردوه‌و یه‌ك دیمه‌نى لىَ ته‌ێویر نه‌كراوه‌.
من حه‌ز ئه‌كه‌م گه‌نده‌ڵیه‌كى حه‌مه‌و پیاوه‌كانى بخه‌مه‌ رِوو كه‌ به‌ئاشكرا ده‌ستیان بیكردوه‌ ، له‌ماوه‌كانى رِابردوودا بریارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى( 600)خیزانى هه‌ڵه‌بجه‌یى له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه‌ باسى لیَوه‌ كرا به‌لاَم من خوم ئاگادارم ئه‌م ناوانه‌ هه‌مووى له‌لایه‌ن كومیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌رز كراونه‌ته‌وه‌و جگه‌ له‌وكه‌سانه‌ى سه‌ربه‌ یه‌كیَتین یه‌ك كه‌سى دیكه‌ له‌م لیسته‌دا ناوى نه‌هاتوه‌......... به‌لىَ سه‌دام ته‌نها زه‌ره‌رى له‌ یه‌كیَتیه‌كان داوه‌ ، ئاخر ئه‌ڵین بۆ

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  9:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى لۆ بیَ وه‌ڵامیت ؟ كافرۆش هه‌ولیَرى

ka-frosh-hewleri

به‌داخه‌وه‌ لۆ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى , ئه‌و فه‌له‌كه‌دینه‌ى رۆژانیَك جیَ متمانه‌ى شۆرشیَك و به‌رخودانیَك و سه‌ركرده‌كانمان بوو , ئه‌و فه‌له‌كه‌دینه‌ى هه‌رگیز بیرى له‌ كردارى ناره‌واو ناشرین و نامرۆڤانه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ , ئه‌و فه‌له‌كه‌دینه‌ى كه‌ هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ گویَ بیستى ناوى ده‌بوویت میَژوویه‌كت له‌ بواره‌كانى نووسین و ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌و گوتارى سیاسى و میَژوویى و جوگرافى و كۆمه‌ڵآ بابه‌تى چاره‌نوسساز ده‌هاته‌ به‌رچاو , ئه‌و فه‌له‌كه‌دینه‌ى به‌وه‌ ناسرابوو كه‌سیَكه‌ ده‌بیَت گه‌لى كورد شانازى پیَوه‌ بكات , ته‌نانه‌ت له‌ شه‌رِى خۆكوژییه‌كه‌ى نیَوان هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتداریش رۆڵیَكى ئاشتیانه‌و برایانه‌و به‌ یه‌كه‌وه‌ ژیانى هه‌بوو , كه‌چى ئه‌مرِۆ بووه‌ به‌ په‌ناگه‌ى گه‌وره‌ترین مافیاو گه‌وره‌ترین باندى جه‌رده‌یى و دزى و بووه‌ به‌ پاڵپشتى بیَره‌وشترین كه‌سانى ناو وه‌زاره‌تیَك كه‌ هه‌ر به‌ ناو وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه‌ , وه‌زاره‌تیَكه‌ پرِه‌ له‌ دزو كۆنه‌ به‌عسى و گه‌نده‌لڕ و میَبازو خۆ فرۆش و ریَگر له‌ هه‌موو بواریَكى رۆشنبیرى و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندیَك پرۆژه‌یه‌كى هونه‌ری پیَشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكات ده‌بیَت ئه‌و مافیایانه‌و ئه‌و دزو جه‌ردانه‌ شه‌ریك بن تاوه‌كو پرۆژه‌ هونه‌رییه‌كه‌ سه‌ر بگریَت , ئیتر نازانین هۆكارى ئه‌و پاڵپشتییه‌ى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى له‌و كۆنه‌ به‌عسى و جاش و دزو مافیایانه‌ چییه‌ ؟ تۆ بڵیَیت فه‌له‌كه‌دینیش له‌ ئایینى پاكو بیَگه‌ردى گۆرابیَت و چووبیَته‌ سه‌ر ئایینى فه‌رهاد داود , فه‌رهاد داود به‌ریَوه‌به‌رى نووسینگه‌ى وه‌زیرى رۆشنبیرییه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كیَكه‌ له‌ خویَریترین مافیاو دزو گه‌نده‌لڕ و میَباز , یه‌كیَكه‌ مرۆڤـــ نازانیَت چۆن چۆنى وه‌سفى بكات چوونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌د ئه‌خلاقه‌ , باوه‌رِبكه‌ن , پارتى دیموكراتى كوردستانیشى پیَوه‌ ناشرین بووه‌ , به‌ پیَى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌مانه‌ , هه‌ر ئافره‌تیَكى خاوه‌ن فكر رۆشنبیر جا چ هونه‌رمه‌ند بیَت چ شاعیر یا ئه‌دیب یا رۆژنامه‌نووس ......... ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك یاوه‌كینیَ كاریَكى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  9:27 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

محمد شكاك له‌تۆ باشتر هه‌یه‌"


كاك محمد ببوره‌ من هیچ كیَشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ تۆدا نیه‌ و ناتناسم نه‌مبینویت و حه‌زیش ناكه‌م بتبینم به‌ڵام براى من ئه‌وه‌ى له‌مانشیَتى دیمانه‌ى به‌رِیَزت ده‌خویَنریَـته‌وه‌ كه‌له‌ ماڵپه‌رى كوردستان نیَت دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ من ده‌ڵیَم به‌رِیَزم ئه‌وه‌ى ئه‌و پله‌یه‌ى به‌تۆ به‌خشیوه‌ و هه‌ڵبژاردنى نه‌كردووه‌ من نازانم ئه‌و باشترینه‌ى به‌تۆ به‌خشراوه‌ چۆنه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك كارى له‌سه‌ر كراوه‌ ئه‌و لاوه‌ رِۆژنامه‌نوسه‌ كه‌ گوایه‌ پله‌ى باشترینى هه‌یه‌ له‌وه‌ڵامى پرسیاریَكدا ته‌واوى رِۆژنامه‌ و هه‌فته‌نامه‌كانى هه‌ریَم سفر ده‌كات و گۆڤاره‌ بیَناوه‌رِۆكه‌كه‌ى به‌ناو هه‌ریَمى كوردستان وه‌ها وه‌سف ده‌كات كه‌ته‌نیا له‌وآ ئازادى هه‌یه‌ براى من به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ له‌و بڵاوكراوه‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ى ناوى ئازادى بیَت بوونى نیه‌.
له‌به‌شیَكى ترى قسه‌كانیدا ئه‌و لاوه‌ ده‌ڵیَت دیمانه‌ى وه‌زیرو به‌رهه‌م ساڵح نازانم كیَ و كیَى كردووه‌ چه‌ندى ترى له‌به‌رنامه‌دایه‌ كاكه‌ من رِیَزم بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام وه‌ك بڵیَى ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ى كه‌ناوى هه‌ریَمى كوردستانه‌ بڵاوكراوه‌یه‌كى جیهانى بیَت لاوى رِۆژنامه‌نوس حه‌زده‌كه‌م له‌رِیَگه‌ى ئه‌م نوسینه‌وه‌ به‌وه‌زیرى رِۆشنبیرى ده‌ڵیَم كه‌ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ رِابگریَت چونكه‌ تائیَستا خویَنه‌ریَكى وه‌ها و نه‌شیتوانیوه‌ كرِیارى وه‌ها بۆ خۆى په‌یدابكات كه‌شایه‌نى باس كردن بیَت سایتى چراش كه‌تۆى به‌باشترین رِۆژنامه‌نوس ناساندووه‌ ناماقوڵى كرد چونكه‌ من رِۆژنامه‌نوس ده‌ناسم كه‌دیبلۆماتى بیانى دانى پیَداناوه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌ركاتیَك بیه‌ویَت له‌گه‌ڵى دابنیشیَت و به‌سه‌دان رِۆژناه‌مه‌نوسى بیانى ده‌ناسیَت چه‌ندجاریَكیش له‌رِیَگه‌ى ئیمه‌یله‌وه‌ نامه‌ى بۆ به‌رپرسه‌ باڵاكانى ئه‌وروپى ناردووه‌ وه‌ڵامى پۆزه‌تیڤى وه‌رگرتۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌ى لیَره‌دا گرینگه‌ بیڵم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌ست نیشانكردنى باشترین رِۆژنامه‌نوسى لاو ده‌بیَت ده‌زگایه‌كى هه‌ریَمى سازیبكات و براى تۆ وه‌ك ئه‌وه‌ى باس ده‌كریَت ئه‌وها نیت بۆیه‌ ده‌ڵیَم به‌رز مه‌فرِه‌ باباڵت نه‌شكیَن.
هیَڤیدار بارزانى
Kurdh@yahoo.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  8:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لە هەڵەبجەى شەهید ئەوەى ڕەخنە بگرێت كەلەبچەو زیندانى دەكرێت. ناسح عبدالرەحیم-هەڵەبجەى شەهید :

 Nasehh2007@yahoo.com 

nash-rahim

پاش شەوێك زیندانى پارێزەر ئەمڕۆ خالید حەمەنورى بە كەفالەت ئازاد كرا,سەربەیانى ئەمڕۆ خالید حەمەنورى بە كەفالەت ئازاد كرا.سەرلەبەیانى ئەمڕۆ خالید حەمنەورى پارێزەر بەكەفالەت ئازاد كرا كە بەهۆى سكاڵایەكى قائیمقامى هەڵبەجەوە شەوێك زیندانى كرا ڕێبوار ئەمین سەرۆكى ژوورى پارێزەرانى هەڵەبجەى شەهید سەبارەت گرتنى گووتى:
 بەراستى بە زیندانى كردنى خالیدى هاوكارمان بەوشێوەیە نیگەران بووین و  بێتاقەتى و بێزارى خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو بڕیارەى دادوەرى لیكۆڵینەوەى هەڵەبجەى شەهید كە ئەمرى قەبزى بۆ پارێزەرێك ,سەعات 1:30 بڕیارى دەستگیر كردنى دەركردوو لە كاتێكدا سەعات 1:15  دەوام لە دادگاى هەڵەبجە تەواو دەبێت,لایەنى جێبەجێكاریش سەعات 2:30 دەتگیركراوە ,نەدەوبوو بەو شێوەیە دەستگیر بكرایە چونكە ماددەى 433 هێندە قورس نییە,وەك پارێزەرانى هەڵەبجە كۆبوونەوەمان كۆردوو بەیاننامەیەك دەردەكەین,بەتوندنى ئیدانەى هێنانى پارێزەر دەكەین بەكەلەبچەوە بۆ دادگا.
 سەلاحەدین لتیف دادوەرىلێكۆڵینەوە لە دادگاى هەڵەبجەى شەهید گووتى:
 وەك خۆتان ئاگادارن لە كۆبوونەوەكەى پارێزگارى سلێمانى لەگەڵ خەڵكى هەڵەبجەى شەهید خالیدى محامى وەك هاوڵاتیەك بەبەرچاوى خەڵكەوە قسەى لەەسر قائیمقام
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  8:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

جه‌نابی کاک مه‌سعودو مام جه‌لال

رێگا چۆل بکه‌ن بۆ ئێمه‌ با ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست کورد نه‌چێت

talabani-barzani

 

بۆ خۆوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌ سیاسیه‌ کراوه‌یه‌ که‌ مافناسێکی سویسری بۆ کاک مه‌سعودو مام جه‌لالی نوسی مانگی پێنجی 1992 و ئه‌وان ئه‌و نامه‌یان خسته‌ پشت گوێ و دوو به‌دوو ده‌وڵه‌تێکی بێ ئه‌نجامیان دروست کرد، بڕوانه‌ لاپه‌ره‌ی حه‌وت و هه‌شت و نۆ و ده‌ له‌م سایته‌دا:     http://www.kurd-oil.net/koil.html

ئه‌و رۆژانه‌ی که‌ جه‌ماوه‌ری کورد وه‌ک ئه‌مڕۆ بێئومێد بووبو له‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ سیاسیانه‌ له‌ به‌دیهێنانی ده‌سکه‌وتێکی سیاسی له‌ ساڵی 1991، بۆخۆیان راپه‌رین و به‌ حه‌وت رۆژ به‌قده‌ر په‌نجا ساڵ خه‌باتی ئه‌و حیزبانه‌یان ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست هێناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش به‌و راپه‌رینه‌ خۆشحاڵ بوون، به‌ڵام له‌کاتێکدا که‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر راپه‌رینه‌که‌دا گرت، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پشتی تێیان کرد بۆ رسوا کردنیان، چونکه ئاگادار بوون که‌ له‌ژێره‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ رژێمی عێراقیه‌وه‌ هه‌بوو‌، کاتێک کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ستی به‌وه‌ کرد که‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ وه‌ک سۆنه‌ وان (سۆنه‌ به‌ مراوی ره‌ش ده‌ڵێن) و به‌ هه‌زار بارانی وا ته‌ڕ نابن و ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ریکه‌ له‌ناو بچێ جه‌ماوه‌ری کورده‌، ده‌رگای سیاسی مرۆڤایه‌تیان بۆ کورد کرده‌وه‌و ده‌ستیان کرد به‌ ناردنی یارمه‌تی بۆ گه‌لی کورد.

هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ئێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خۆمان خسته‌ ناو سه‌نگه‌ری نه‌وت و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه‌، ئه‌نجامه‌که‌شی پێشوازیه‌کی زۆر گه‌وره‌ بوو له‌ لایه‌ن هه‌سێک ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا، به‌ڵام کاتێک که‌ سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌ کوردیه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی گۆڕانکاری ده‌دات له‌ ناوچه‌که‌و ئه‌و گۆڕانکاریه‌ش به‌زه‌ره‌ری سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ ته‌واو ده‌بێت، بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان په‌نایان برده‌ به‌ر هه‌ڵبژاردن و چاوی کوردیان به‌ست به‌ناوی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانه‌وه‌ خه‌ڵکیان هاندا بۆ ده‌نگدان.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  8:22 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه‌ڵوێستی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ شاری کۆڵن-ئاڵمانیا دژ به‌ ڕه‌شه‌کوژی ژنان

ڕۆژی جومعه‌ ڕێکه‌وتی 24/08/ 1378 هه‌تاوی فریشته‌ی نه‌جاتی،ته‌مه‌ن 18 ساڵانه‌ به‌ ده‌ست باوکی به‌      شێوه‌ییکی جینایه‌ت‌کارانه‌ سه‌ری بڕدڕا ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 16/08/2008 به‌هاره‌ی حوسینی،ته‌مه‌ن 22 ساڵانه‌ به‌ ده‌ستی مێرده‌که‌ی زۆر دڕندانه‌ و بی ڕه‌حمانه‌ کوژرا،

له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا ژوماره‌ی سێ ژن له‌ ئاواییه‌کانی ده‌ور و به‌ری مه‌ریوان به‌ به‌هانه‌ی دیفاع له‌ شه‌ره‌ف و ناموس کوژراون.

''زۆر ده‌مێکه‌ به‌هار له‌ وڵاتی من تۆراوه‌،زۆر ده‌مێکه که‌ شادی و به‌خته‌وه‌ری له ناو بازنه‌ی توند و تیژی هه‌ڵس‌وکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ که‌ به‌ پێی پێوه‌ره‌ ئائینیه‌کان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌یان قانونی

نوسراو و نه‌نوسرای بۆ ڕه‌نگ‌ڕێژ کردوین قه‌تیس ماوه‌.له‌و کاته‌وه‌ که‌ ڕۆژانه‌ جه‌سته‌ی به‌هارێکی هه‌ڵپڕوکاوی بێ‌گیان،ته‌لاری رووخاوی ئاواته‌کانی فریشته‌ییکی بێ‌باڵ له‌ سه‌ر داوێنی ئه‌م خاکه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌،وشه‌ی به‌هار و سه‌وزبونه‌وه‌ بێ‌مانایه‌،چیتر له‌ ئامێزی ئه‌م به‌هاره‌ هیچ سه‌وزه‌یک سه‌ر ده‌ر ناهێنێت...''

باسی ئێمه‌ له‌ کۆمه‌ڵگاییکه‌ که‌ له‌ داوێنی هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیدا ژن وه‌کو ئامرازێک چاو لێ ده‌کات، حوکم ده‌دات تا که‌ی بژی و بۆی دیاری ده‌کات که‌ی بمرێت و چۆن ده‌بێ بمرێت و ده‌سه‌ڵاتیش پایه‌ی له‌ سه‌ر

بنه‌مای پیوه‌ره‌ ئائینیه‌کان که‌ ژن به‌ نیوه‌ی مرۆڤ ده‌زانێ داڕژاوه‌.ئێمه‌ وه‌کو سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ کۆڵن-ئاڵمانیا به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ دڕندانه‌یه‌ که‌ ڕۆژانه‌ به‌ره‌وڕوی ژنان ده‌بێته‌وه‌ هه‌ڵوێست ده‌گرین و به‌ توندی هه‌ر چه‌شنه‌ توند و تیژییک به‌رانبه‌ر ژنان مه‌حکوم ده‌که‌ین.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Aug 2008کاتژمێر  8:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه‌ربازى ناله‌ پىَ پان ته‌نها هه‌ورامى نیه‌
سه‌ركوَ شاره‌زوورى

serbaz-hewramy

له‌ ووتاریَكى  مه‌سینه‌هه‌لگره‌كه‌ى دختور  نیچیردا سه‌ربازى ریسواو گه‌نده‌ل  هاتووه‌ باسى 16ئابمان  بو  ئه‌كات ئه‌م  نه‌خوینه‌واره‌ پیاوه‌كانى سه‌ردیكى  میژوویى زیاتر  هیچى  تریان  بو  نه‌نوسیووه‌ دلنیام  گه‌ر  بارزانى  بمایه‌ سه‌ربه‌ره‌و  خوار  هه‌لیئه‌واسیت   تویه‌ك  باسى  فیكرى بارزانى بكه‌یت  وه‌لاهى  عه‌یبه‌ و  تانه‌یه‌  به‌  نیو چاوانى  بنه‌ماله‌ى  بارزانیه‌وه‌ كورم  زور  عه‌یبه‌  تو  چیت  داوه‌  له‌سیاسه‌ت تو  هه‌ر  خه‌ریكى  بلوك كردنى  پاره‌  دزراوه‌كانى  خه‌لكى  كوردستان به‌ هه‌قت  نه‌بى به‌  فیكرو  مه‌عریفه‌وه‌ ، تكایه‌  ئه‌م  هه‌ورامیه‌ش  له‌  خوت  بكه‌وه‌  چونكه‌  تو  ئه‌وه‌ى  ئیمه‌  بزانین  ته‌نهاو  ته‌نها  كار  بوَ  ناوچه‌ى  هه‌ورامان  و  هه‌ورامییه‌كان ناكه‌یت  ئیتر  به‌  چ  روویه‌كه‌وه‌ نازناوى  هه‌ورامى له‌  خوت  ده‌نییت سه‌ربازى  مه‌سینه‌هه‌لگرو سایه‌ق و  گه‌نده‌ل باسى  كونگره‌ده‌كات گوایه‌  كونگره‌ ئه‌مجاره‌ نه‌وعى و كه‌مى  ئه‌بى راست  ئه‌كات كوره‌كه‌ى  ناله‌  پى  پان  خویان  تیریان  خواردووه‌  نوره‌ى جاش و  موسته‌شاره‌كانه‌  چونكه‌  %17ى هه‌ریم بنكرى  نه‌ماوه‌ و خه‌لكى كوردستانیش  باوه‌رى نه‌به‌  ناله‌و  نه‌وه‌كانى  ماوه‌ كومپرادوره‌كانى كوردستان هیچ  ماوه‌  بیكه‌ن  ئه‌وه‌ى  نه‌تان  كردووه‌  بوتان  نه‌كراوه‌ .ئاموژگاریم  بو  سه‌ربازى  ناله‌  پىَ  پان  ئه‌وه‌ىه‌ كه‌  چى  دى  له‌قه‌بى  هه‌ورامى  له‌  خوى  بكاته‌وه‌  ده‌نا میژووى هاتنه‌  ناو  كوردستانیان بو  خه‌لكى  ئاشكرا  ئه‌كه‌ین  و  ده‌یانكه‌ینه‌  په‌نى  زه‌مانه‌ به‌سه‌  ئیتر  بازرگانى  به‌ناوى  مه‌لا  مسته‌فاوه‌  ئاى زه‌مانه‌  مه‌لا  مسته‌فا  كردى  ناله‌و كوره‌ تورانیه‌كانى  ده‌یخون.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Aug 2008کاتژمێر  6:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

په یامێك بۆ گرگنه كه ی ده سه ڵاتی كوردی  حه مه ی حه مه سه عید له هه ر گۆڕێك هه یت!

hamai-hamasa3ed

حه مه ی حه مه سه عید

ئه و په لامه ره سه گ ئاساو دڕندانه یه ت به رامبه ر ڕۆژنامه نووس به‌ریز ناسیح عبدالرحیم  نیشانه ی خۆفرۆشی و بێ ده سه ڵاتی و مل هوڕیت بوو له به رده م ده سه ڵاتی دڕنده و مافیاو خۆفرۆشی سه رانی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی دا! بۆیه لێره وه ئێمه وه ك ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان به تووندی هۆشداریت ده ده ینێ و پێت ڕاده گه یه نین كه سه رت له  ئاست كه وشه كانی ڕۆژنامه نووس ناسیح عبدالرحیم  دا، دانه وێنه و تۆزی كه وشه كانی هه ست پێ بكه، هه روه ها پێت ڕاده گه یه نین كه بچووكترین كێشه بۆ ئه و به ڕێزه و كه سووكارو هاوڕێكانیشی  درووست بێت تۆ و ئه مسالی تۆ لێی به رپرسن، ئێمه ش له به رامبه ر ڕووبه ڕوو بوونه وه ی كاك ناسیح له هه ر كێشه یه ك تۆ به سزای تاوانه كانت له لایه ن جه ماوه روو دونیاوه ده گه یه نین، له كۆتایدا  سه رشۆڕی بۆ جاش و دیكتا تۆرو كورد كوژانی هه ردوو بنه ماڵه ی كۆنه به عسی به رزانی و تاڵه بانی ده خوازین.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Aug 2008کاتژمێر  6:22 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
کو بوونه وه ی کورده کانی جنووب(،لورستان،کرماشان،ایلام،خانقین) له ده ره وه وڵات 
کو بوو نه وه ی کو رده کانی جنوب له ژیر ناوی،، به ره و یه کیه تی نه ته وه یی ،، له روژه کانی 27،28 سپتامبر له وڵاتی بلژیک به ریوه ده چیت.
داوا له هه موو که سایه تیه،روشنبیر، سیاسی،نووسه ر ،ر‌‌وژنامه نووسه کان له ناو خو و ده ره وه ی وڵات، ده که ین به، به شداری چالاکانه ی خویان باسه کانمان ، ده و ڵه مه ن تر ،بکه ن.
ئه و به ریزانه ی ، ئه یانه ویت ،به شداری کو بوو نه وه که ،بن ،یان به ناردنی بابه ت ، به شداری بکه ن ، ده توانن له ڕێ ،
ئه م ناو نیشانه ی خواره وه، پیوه ندیمان پیوه بگرن.
به سپاسه وه
کومیته ی به ڕیوه به ری
15.08.2008
............................................
کات ؛ روژانی:
2008 سپتامبری27،28
شوین:
بروکسل
کونگره نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ئادرس
Rue Jean stas 41
1060 / Bruxelle
تلفۆن:
0032485432518
0046739265685

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Aug 2008کاتژمێر  2:32 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

 نا مه یه کی بۆ ئه و که سا نه ی که دڵسۆ زن به خوێنی شه هیدان .

asaish_puk_dazgai-zanyare

خوینه رانی ئا زیزو خۆ شه ویست ئه وه ی ده یخه مه به ر داستان ،چیرۆك نیه به ڵکو ڕا ستیه تا وا نێکه به را م به ر به کؤ مه ڵیك قا ره ما نی گه ر میا نه که به ده ستی  خۆفرۆشێك ئه نجا م دراوه و ئێستا ش له ئه و روپا یه ، له وه یه زۆر که س بپر سن ئه م تا وا نباره کێیه و له کوێیه دا ده نیشێت ، یا ن بڵیت ئه م تا وا نباره چۆن به سزای گه ل نه گه یه نرا وه. به ڵام سه د حه یف ئه و وڵا ته ی ئه م تا وا ن باره ی لێیه ڕێخرا وی چا ك با ش ترین ده ور یا ن تێدا هه یه و ده یا ن که سیا ن خستۆ ته به ر ده م دا دگا نا زانم بۆ بێ ده نگ بون لهم خۆ فرۆ شه، ئه م خۆ فرۆ شه  نا وی ‌هێمن ڕه ش نا سراو به قه یسه ر ئێستا له هۆڵه ندا یه له شاری flardingen  نه. ئه م زاته نا مو با ره که کۆنه پێش مه ر گه ی یه کێتی نیشتما نی بو، له پا ش ئه نفال کۆ مه ڵیك له پێشمه ر گه کانی حیزبی شیوعی له گه ر میان ده مێنێنه وه له هه و ڵی ئه وه دا بون جؤن بتوانن خۆ  یان بگو نجێنن له گه ڵ ئه و با رو زرو فه دا، له و کا ته دا ،تو شیان به تو شی مه  فره زه یه ک له پ م کا نی ئه کێتی نیشتمانی به سه ر په رشتی  هێمنه ڕه ش که پێشتر پێوه ندی کر دبو به مو خا به را تی که ر کو که وه داوای چا لا کیا ن لێکر دبو ئه وێش به ڵێنی پێ دابون که کۆ مه ڵێك  پ م حیزبیشیوعی له نا و چه که دانو ده ستیان لێبوه شێنێت، مو خا بن زۆ ر به  نا مه ر دا ده شه هید یا ن ده که ن ، کاتێک که یه کتر ده بینن له نا و چه که دا وا له پ م کا نی حیز بی شیو عی ده که ن که ها و کا ری له نێوا نیا ندا هه بێت ئه وا نیش به خۆ شحا ڵیه وه دێنه پێش  گفتو گۆ ده که ن پا ش کۆ بو نه وه که شوێنه که به جێ دێڵن له دوا وه ته قه یا ن لێده كه ن 3یان شه هید ده که ن 1یهکیان به بر ینداری ته سلیم به ئه منی که رکوک ده که نه وه، ئه وه ی جێگه ی دا خه  ئه م خۆ فرۆ شه ئه ندا می کۆمه ڵه ی پ م دێر ینه کا نه له هۆ ڵه ندا  له لا یه ن  ی ن ك زه وی بۆ دا بین کرا وه ما نگا نه ش  پێنج سه د هه زار خا نه نشینی بۆ بڕا وه ته و، به ڵێ ئه وا نه ی له گه ڵ ئه م خۆ فرۆ شه دا بون ئه ما نه بون 1. کا وه ی کا در 2.سیروان دێڕه شه 3.حه مه ی حه بیب تۆپچی کۆ مه ڵێ خۆ فرۆشی که به دا خه وه نا وه کا نی دڵنیا

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Aug 2008کاتژمێر  2:27 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كورد ئه‌وكات نه‌گبه‌تى گرتى، كه‌ حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فاى سكرتیَره‌كه‌ى سه‌رباز هه‌ورامى بۆته‌ موحه‌لیل سیاسى، وه‌ك عه‌توان عه‌بدولبارى و سه‌حاف...
سه‌یوان كه‌ركوكى/ راپۆرتى شیكارى

HASSAN_AHMED_MUSTAFA

له‌ چه‌ند شه‌وى رابردوو، له‌ شاشه‌ زه‌رده‌كه‌ى بنه‌ماڵه‌ى مه‌سعودى هه‌ڵهاتوه‌وه‌، دیمه‌نیَكى كۆمیَدیم هاته‌ به‌ر دیده‌، دوو كه‌س له‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى خۆیان له‌و خه‌ڵكه‌ كردبوو به‌ سیاسه‌توان و موحه‌لیل سیاسى، به‌ قسه‌كانى ئه‌وان بوایه‌ ئیَستا ده‌بوو سوپاكه‌ى مه‌سعود و جه‌لال له‌ ناوچه‌كانى به‌دره‌و جه‌سان تا نزیكى كوت و عه‌ماره‌بووبوانایه‌ته‌وه‌، به‌ چه‌شنیَك ئه‌و دوو زاته‌ دۆراوه‌ى نیَو قه‌ڵه‌م جاشه‌كانى شاشه‌ زه‌رده‌كه‌ى پارتى ده‌دوان، ئه‌وانیش حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فاى سكرتیَرى سه‌رباز هه‌ورامى كه‌ هه‌موو پارتیه‌كان ده‌زانن ئه‌ركى رِۆژانه‌ى ئه‌و حه‌سه‌نه‌ چیه‌؟! رِۆژانه‌ خه‌ریكى حه‌سه‌ناته‌ بۆ سه‌ربازه‌ وونه‌كه‌ى بنه‌ماڵه‌ى مافیاى بارزانى و12_13 خانمى چاو رِه‌شى عه‌ره‌ب و بیانى بۆ ئاغا سه‌ربازى ده‌بر ده‌كا، كه‌چى جار جاره‌ خۆیمان لیَده‌كا به‌ موحه‌لیل سیاسى وباسى ئاینده‌ى كوردستان سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یه‌كى 40 ملیَونى و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هه‌ست و هزرى نه‌ته‌وه‌یى و جارجاره‌ش باسى رِۆڵى جه‌نابى سه‌رۆكه‌ به‌زیوى و هه‌ڵهاتووه‌كه‌ى ده‌كا، كه‌ چۆن كه‌ركوكى بۆ چه‌ند دۆلاریَكى ئه‌مریكى و دوو چاڵه‌ نه‌وتى زاخۆ فرۆشت، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌م فه‌رخه‌ موحه‌لیله‌شیكارى بۆ درۆكانى ئاغا سه‌ربازى ده‌كاو هه‌ر خۆشى وتارۆكى لۆ ده‌نوسیَت!!
ئه‌وا باباسى پیَشكه‌شكاره‌كه‌ى به‌رنامه‌ى سیَر له‌ولاوه‌ بوه‌ستیَت، عه‌بدولوه‌هاب عه‌لى،  كه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك كارتى دۆراو ده‌یخه‌نه‌ بازارِه‌وه‌، شایانى نووسینى یه‌ك دیَرِ نیه‌، چونكه‌ هه‌موو شتیَكى له‌ منداڵیه‌وه‌ دۆراندووه‌، هه‌ر چۆن سه‌رۆكه‌ به‌زیوه‌كه‌یان له‌ راپه‌رِینه‌وه‌ ئه‌زموونى كوردستانى دۆراندووه‌!
میَژووى خه‌باتى حه‌سه‌نه‌كه‌ى لاى ئاغا سه‌رباز، زۆر جیَگاى شه‌رمه‌زاریه‌، چونكه‌ پیَش راپه‌رِین له‌ قه‌لادزیَ په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌منى سه‌نگه‌سه‌ره‌وه‌ هه‌بوو، زانیارى وردى ئه‌م حه‌سه‌ن لاى مه‌لا حه‌سه‌نى شاخى و فواد

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Aug 2008کاتژمێر  2:4 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ.كۆمیته‌ى به‌رگرى له‌رِۆژنامه‌نوسان.
بۆ.سه‌ندیكاى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان.
بۆ.باڵویَزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له‌عیَراق.

K.B.J.G

ئیمرِۆ یه‌كیَكى تر له‌به‌رپرسه‌كانى سه‌ربه‌یه‌كیَتى له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ په‌لامارى براى خۆشه‌ویست و رِۆژنامه‌نوسمان ناسیح عبدالره‌حیمى دا جگه‌له‌وه‌ى زۆربه‌توندى ئه‌و په‌لاماردانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین هه‌موو پشتگیریه‌كیش له‌ براى  رِۆژنامه‌نوسمان كاك ناسیح ده‌كه‌ین لیَره‌شه‌وه‌ جاریَكى تر داوا له‌رِیَكخراوه‌ نیَوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تى كۆمه‌یته‌ى به‌رگرى له‌رِۆژنامه‌نوسانى جیهان و سه‌ندیكاى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان و هه‌روه‌ها داوا له‌باڵویَزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له‌عیَراق ده‌كه‌ین كه‌ته‌ده‌خول بكه‌ن له‌سه‌رئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى بۆ میدیاى ئازاد  دروست ده‌كریَن بیَنه‌ وه‌ڵام ده‌نگى نارِه‌زایه‌تى هه‌ڵببرِن پیَویسته‌ له‌سه‌ریان كه‌ئه‌م ئه‌ركه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ چونكه‌ له‌ئیَستادا سه‌رۆكایه‌تى  یه‌كیَتى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن  گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بآ سنورى كوردستان رِایده‌گه‌یه‌نیَت

nash-rahim

ناسیح عبدالره‌حیمى

په‌لاماردانى كاك ناسیح له‌ژیَر هه‌ر ناویَك و په‌رده‌ و پاساویَك بیَت كارى بیَ مانایه‌و دژى هه‌موو ئه‌و دروشمه‌ بریقه‌دارانه‌یه‌ كه‌پارته‌كه‌ى كاك حه‌مه‌ ئیدیعایان بۆ ده‌كات.
ئازادى بۆ رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى له‌كوردستان. ...........
      تآ بآ نى.
رِۆژنامه‌نوسناسیح عبدالره‌حیم دانیشتوى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كاتیَكدا له‌به‌رده‌م پاریَزگارى سلیَمانى كه‌سه‌ردانى ئه‌و شاره‌ى كردبوو  داواى كرد كه‌به‌رپرسانى هه‌ڵه‌بجه‌ دادگایى بكریَن له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید به‌رپه‌رچى دایه‌وه‌ و دواتر كۆمه‌ڵیَك له‌چه‌ك به‌ده‌ستانى حه‌مه‌ په‌لامارى كاك ناسیحیان داو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ كاك ناسیح بارى ته‌ندروستى باشه‌ و به‌ڵام ئیَستا ژیانى له‌مه‌ترسیدایه‌............

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  10:27 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ده نگ به یه كیه تی و پارتی و مافیاو خۆفرۆش و كورد فرۆشه كانی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی مه ده ن ده نگ به و حكومه ته كارتۆنی و به كرێ گیراوه مه ده ن كه حه ڤده ساڵه بازرگانی به ئێوه ی كورد و كوردستانه وه ده كه ن، له بیرتان بێت ئه وانه شه ڕی كورد كوژیان دروست كر هه زاران مرۆڤی كوردیان دا به كوشت هه زاران كوردی بێتاوانیان ئه نفال كرد.

Don't-Vote-for-puk-pdk-krg

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  9:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حاجى ئه‌نوه‌رى بریكارى وه‌زاره‌تى كاروبارى پیَشمه‌رگایه‌تى، ناسراوه‌ به‌ مارشه‌ڵه‌ هه‌ڵهاتووه‌كه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ .. هه‌ڵگورد ساڵه‌یى

KRG-kurdistan-puk-kdp

له‌ میَژه‌ كورد وتویه‌تى: تا بنه‌ماڵه‌ تالاَنچیه‌كانى بارزانى و تاڵه‌بانى له‌ گۆره‌پانه‌كه‌دا بن، كورد هه‌موو شتیَك ده‌دورِیَنىَ!
ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌، سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان باس باسى ده‌ركردنى سوپاكه‌ى مه‌سعودو جه‌لاله‌، كه‌ هیَزه‌كانى مالیكى به‌ چه‌ند عه‌ره‌بیَكى خورماخۆرو دسداشه‌ له‌ به‌رو عه‌گال له‌سه‌و شه‌حاته‌ له‌ پیَ، به‌ یه‌ك چاوسوركردنه‌وه‌ ته‌واوى پیاوه‌ به‌زیوه‌كانى ئه‌و دوو زلهیَزه‌ له‌ گه‌نده‌ڵى و دزى سامانى میلله‌ت، باره‌گاو شویَنه‌ سه‌ربازیه‌كانى خۆیان جیَهیَشتوه‌و هه‌ڵهاتن، بۆ ناوچه‌ى ئامینه‌ى پارتى و یه‌كیَتى له‌ عه‌ربه‌ت، ئیَستا هه‌ڵهاتن بۆته‌ مۆده‌ى سه‌ركرده‌و پیاوه‌ به‌زیوه‌كانیان!
له‌ شاشه‌كانى یه‌كیَتى و پارتى خوله‌ سه‌گاوى و حاجیى ئه‌نوه‌ر، حاجیه‌ دزه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى پیَشمه‌رگه‌ى پارتیمان بینى،  كه‌ چۆن خۆیان نمایش ده‌كرد، ئه‌توت، نزار خه‌زره‌جى و سولتان هاشم ئه‌حمه‌دى رِژیَمى له‌ناوچوون، به‌ جلو به‌رگى سه‌ربازیه‌وه‌، وتارى خۆفشكردنه‌وه‌و غوروریه‌تیان پیَشكه‌ش به‌و چه‌ند پیَشمه‌رگه‌ بیَكه‌سانه‌ ده‌كرد، كه‌ ماڵ و منداڵه‌كانیان جگه‌ له‌ خاوه‌نى جل و به‌رگى باوكیان هیچیان خاوه‌نى 1000 دینارى بریمه‌رنه‌بوون، تا ئه‌و ئاسته‌ى پاره‌ى كاره‌باو ئاو پیَداویستیه‌كانیشان نه‌دابوو، هه‌مووى قه‌رزبوو!!
وامزانى به‌یانى ئه‌و دوو فسفس پاڵه‌وانانه‌ى پارتى و یه‌كیَتى وه‌ك سوپاكه‌ى هیتله‌ر په‌لامارى به‌غدادو دیاله‌و رِۆمادى ده‌ده‌ن و هه‌مووى داگیر ده‌كه‌ن، چونكه‌ دانیشتن و قسه‌كانیان ده‌تگووت: له‌ خاڵوانى رِۆسته‌مى زاڵ و زۆراب ده‌چوون، كه‌ وه‌ك ئه‌فسانه‌كان ده‌یگیَرِنه‌وه‌: له‌ خیَوه‌ته‌كانیان نه‌رِه‌یان هاتووه‌و ، نیوه‌ى دونیا شه‌قى بردووه‌!
گه‌ر یه‌كىَ حه‌جى به‌ دزى و گه‌نده‌ڵى و فرۆشتنى چه‌ك و توفاقى سه‌ربازى و خاروبارى ناو رِه‌بیه‌كانى پیَشمه‌رگه‌و تالاَنى سورچیه‌كان كردبىَ، ده‌بىَ چۆن حه‌جیَكى كردبىَ؟!
حاجى ئه‌نوه‌رى جیَنیشنى مارشه‌ڵ زه‌عیم على وه‌زیرى پیَشمه‌رگه‌، كه‌ نه‌ویَنه‌ى دیاره‌ نه‌ لیَدوانى هه‌یه‌، ده‌ڵىَ

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  8:59 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عى لیَپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 28ى یه‌كیَتى بۆ په‌لاماری دام ؟

ناسح عبدالرحیم –هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com

nash-rahim

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى پاریَزگارى سلیَمانى (دانا ئه‌حه‌مه‌د مه‌جید)له‌گه‌ڵ دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كیَشه‌و گرفته‌كانى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و گویَگرتنى له‌ موعاناته‌كانى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید.وه‌ك گه‌نجیَك كه‌ رِۆژانه‌ له‌گه‌ڵ كیَشه‌و موعاناتى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌م,پاش چه‌ند جاریَك سانسۆر كردنى ناوه‌كه‌م چوومه‌ سه‌ر

hamai-hamasa3ed

حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید

مه‌نه‌سه‌كه‌و  له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵیه‌كانى به‌رپرسانى حیزبى و كحومى هه‌ڵه‌بجه‌ قسه‌م كردو باسى گه‌نده‌ڵى و كه‌مته‌رخه‌مى و ئیهمالى به‌رپرسانم كردو ,داوام كرد كه‌ به‌رپرسانى حیزبى و حكومى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید دادگاى بكریَت.
ئه‌م قسه‌یه‌ى من حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عى مه‌سئول مه‌ڵبه‌ندى یه‌كیَتى زۆر تورِه‌كرد بۆیه‌ هه‌ر دوا به‌دواى قسه‌كانم پیاوه‌كانى خۆى ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌وا هه‌رچیه‌كتان كردووه‌ و توانیتان گه‌نده‌ڵیه‌ك خراپه‌یه‌كى ئه‌و كورِه‌م بۆ بنیَرن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌لاَمى بده‌مه‌وه‌,ئه‌وه‌بوو پیاوه‌كانى حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عى دوو درۆى شاخداریان دروست كرد ناردیان بۆ حه‌مه‌ ,ئه‌وه‌بوو حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عى دووباره‌ چووه‌ سه‌ر مه‌نه‌سه‌كه‌و دوو زانیارى نارِاست و تۆمه‌تى به‌رامبه‌ر به‌ من گووت:
1-ووتى ماڵى ناسح كه‌ رِه‌خنه‌ ده‌گریَت و قسه‌ى نابه‌جیَ ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌تى كوردستانه‌وه‌ خانوویان بۆ دروست كراوه‌ و ئیتر بۆچى رِه‌خنه‌ ده‌گرى ؟
2-ئه‌م كورِه‌ خۆى گه‌نده‌ڵه‌و ماوه‌ى  مانگیَك ده‌وامى نه‌خۆشخانه‌ى به‌جیَهیَشتووه‌ چووه‌ بۆ قه‌ندیل بۆ كارى رِۆژنامه‌نووسى.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  4:26 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Execute of the sentences of the Anfal perpetrators

chak 

 The Iraqi president

The Iraqi prime minister

The President of the Iraqi parliament

The Prime minister of Kurdistan Regional Government

The American ambassador in Iraq

The Supporters of victim families

The trial against the perpetrators of the Anfal genocide on august 21, 2006 was a positive step forward to achieve justice, despite of our reservations on the Iraqi High Criminal Court "IHCC" and the procedures of the trials.

Victim families and anti-genocide organization waited for the findings of the Anfal trial impatiently. But the execution of the main perpetrator of the Anfal genocide Saddam Hussein for Dujail crime was the first major disappointment of the Kurdish victims of genocide. Saddam escaped the trial of the crime of Anfal genocide.

Now more than one year pass the deadline of the execution of the sentences released against the three main perpetrators of the genocide crime: Ali Hassan al-Majid "Chimical Ali", Sultan Hashim Ahmed al-Tai and Hussein Rashid al-Tikrity, but the executions of the sentences do not take place yet. This is a clear disapprove of the interests of the victim families.

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  4:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

تاكه ى له سيداره دان , تاكه ى كؤمه لكوژى كوردان له ئيران

ناره زايه تى كوردانى سويد شه ممه 23-8  له ستؤكهؤلم

chak

له سيداره دان ، ئه‌شکه‌نجه‌، زیندانی کردنی چالاکوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی، مافی مرۆڤ بووه‌ به‌ به‌شێک له‌ هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازادی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ڵاته‌که‌مان. ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی ڕه‌شی خۆیدا هه‌زاران مرۆڤی کوردستانی و ئێرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانه ڕه‌شه‌کان کردوون و ئيعدامى کردوون‌.

 ئێران به‌ هۆی فشاره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ شێت و هاربووه‌ و که‌وتۆته‌ گیانی ڕۆله‌کانی کورد و به‌ده‌یان گه‌نجی کوردی له ڕۆژنامه‌وان و تێکۆشه‌ری مافی مرۆڤ و چالاکوانی مه ده نى  به‌ سزای ئيعدام  حکوم داوه‌. بۆ به‌رگری کردن له‌ گیانی مرۆڤ هه‌موو که‌سێ مافی ژیانێکی ئازاد و سه‌ربه‌ستی هه‌یه‌. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد و ناوه ندى چاک هه‌ڵده‌ستن به‌ سازدانى خۆپیشاندانێک له‌ژێر دروشمی (ئیدی به‌سه‌ بۆ ئيعدام ، ئه‌شکه‌نجه‌، زیندانی  چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد و ئێرانی).

داوا له‌ هه‌موو مرۆڤ په‌روه‌رانی کورد ده‌که‌ین بێزاری خۆیان دژ به‌ له‌ سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه‌ نیشان بده‌ن و به شداربن له م هه لمه ته .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  4:1 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

منظمة كردية تكشف أسماء 264 مواطنا كرديا من المتورطين بعمليات الأنفال وتطالب بمحاكمتهم

تظاهرة نظمتها المنظمة خارج العراق ضد مرتكبي جرائم النفال

نيوزماتيك/ السليمانية

كشف مركز حلبجة ضد أنفلة وإبادة الشعب الكردي – جاك- أسماء 264 من المواطنين الكرد الذين تعاونوا مع النظام السابق في تنفيذ عمليات الأنفال، مطالبا الرأي العام العالمي بـ"محاكمة جميع المجرمين الذين شاركوا في عمليات الأنفال الذي نفذها النظام العراقي السابق بغض النظر عن انتمائهم القومي".

وقال المسؤول الإعلامي لمركز حلبجة علي محمود في حديث لـ"نيوزماتيك"، اليوم الخميس، إن "المحكمة العراقية المختصة بالنسبة لقضية الأنفال قامت بمحاكمة سبعة مفقط من مجموعة كبيرة من المجرمين بينهم مرتزقة من المواطنين الكرد المتعاونين مع النظام السابق" حسب تعبيره.

وشهدت مناطق كلار وكفري التابعة لمحافظة السليمانية، اليوم الخميس، تظاهرات شعبية، طالبت بـ"إعدام المدانين بقضية الأنفال ومحاكمة المتعاونين مع النظام العراقي السابق من الكرد".

تظاخرة في السليمانية ضد مرتكبي جرائم النفال
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  3:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بانگه وازێک بۆ ڕزگار کردنی بریندارێکی چه کی کیمیاوی هه ڵه بجه له مردن

سه رۆکایه تی هه رێمی کوردستان
سه رۆکایه تی حکو‌مه تی هه رێمی کوردستان
سه رۆکایه تی کۆماری عێراقی فیدراڵی
سه رۆکایه تی حکومه تی فیدراڵی عێراق
مرۆڤدۆستان له هه ر شوێنێکی جیهاندا هه ن

به ڕێز محمد عزیز هه ڵه بجه یی که وا ئێستا به مه به ستی چاره سه ر کردن له ئه مه ریکایه له گه ڵ خیزانه که یو دوو مناڵی ته مه ن 2 وه 4 ساڵان له کیمیابارانه که ی هه ڵه بجه له 16 ئازاری 1980 خۆی به سه ختی بریندار بو وه ژماره یه ک له که سوکاره که شی بریندارو شه هید بون،ژماره یه کی تریش له م بریندارانه تا ئێستا به هۆی برینه کانی یانه وه مردون، برینه که ی کاک محمد که وا به هۆی هه ڵمژینی گازی خه رده له وه به ڕێژه ی 100% سیه کانی له کار خستوه وه خێزانه که شی ناتوانێت کار بکات چونکه ده بێت به به رده وامی ئاگاداری کاک محمدو مناڵه کانی بێت، وا ده خوازێت که وا سیه کانی که سێکی تری بۆ بڕوێندرێت، به ڵام له به ر ئه وه ی لیستی ناوی ئه و که سانه زۆر درێژه که وا چاوه ڕوانی ڕواندنی سیه کان ده که ن، وه ته ندروستی کاک محمدیش به شێوه یه کی زۆر خێرا به ره و خراپبون ده ڕوات، بیر له میتۆدی تری چاره سه رکردن کرایه وه بۆ ڕزگار کردنی ژیانی وه خۆشبه ختانه ئه و جۆره چاره سه ری یه ئێستا له ئه مریکا هه یه که وا به
:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Aug 2008کاتژمێر  3:48 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online