تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

كێشانه دادگای هاوڕێ و هاوكاری ئازیزمان ڕۆژنامه نووس كاك ناسیح عبدالرحیم بۆ دادگا نا داد په روه ره كه ی هه ردوو بنه ماڵه ی مافیاو كورد كوژوو تاوانباره كانی شه ڕی ناوخۆ به توندی ڕسواو شه رمه زار ده كه ین. 

ڕۆژنامه ی سه ر به خۆیی كوردستان

nash-rahim Pictures, Images and Photos

ڕۆژنامه نووس ناسیح عبدالرحیم

كێشانه دادگای هاوڕێ و هاوكاری ئازیزمان ڕۆژنامه نووس كاك ناسیح عبدالرحیم بۆ دادگا نا داد په روه ره كه ی  هه ردوو بنه ماڵه ی مافیاو كورد كوژوو تاوانباره كانی شه ڕی ناوخۆ به توندی ڕسواو شه رمه زار ده كه ین و له هه مان كاتیش دا سه رانی هه ردوو بنه ماڵه و سه رانی دادگاو به ناو سه رۆكی شاره وانی و ده ڵاڵه كه ی ماڵی گه نده ڵ تاڵه بانی و گه ند‌ه ڵ به رازانیش هوشیار ده كه ینه وه كه بچووكترین هه ڵه به رامبه ر ئه و هاوڕێیه مان بكرێت ئێمه وه ك ڕۆژنامه ی سه ر به خۆیی كوردستان و ڕۆژنامه ی هاوكاری شان به شانی هه موو ڕۆژنامه و ڕۆژنامه نووسوو سایته ئازادیخواز و سه ربه خۆكان ده نگی ئه و ڕۆژنامه نووسه ئازادی خوازه ده گه یه نینه خه ڵكانی ئازادی خوازوو دوونیاتان لێ ده ورروژێنین و به به رده وامیش تاوانه كانتان بۆ دوونیا ئاشكرا ده كه ین.
بژی ئازادی و سه ربه خۆیی بۆ گه لی كوردوو كوردستان - سه رشۆڕی و ڕسوای و هه ڵهاتن بۆ دووژمنانی گه لی كورد 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Sep 2008کاتژمێر  10:31 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ پاداشتى سیخورییه‌كانى بۆ پاراستن،نه‌سرییه‌ى گۆڤارى گولاَن زیادكرا!
مولود گرده‌ره‌شه‌یى

ئاخر بىَ هۆ نیه‌ ئاستى رۆشنبیرى و هۆشیارى و زاستى خه‌ڵكى كوردستان له‌خوار سفره‌وه‌یه‌،كاتیَك به‌ناو گۆڤاریَكى به‌ناو رۆشنبیرى و سیاسى و كۆمه‌لاَیه‌تى و فه‌رهه‌نگى قیَزه‌وه‌نترین كار و ره‌فتارى له‌ په‌ناوه‌ ده‌كریَت، نا، ئاساییه‌، گۆڤاریَك كه‌ كه‌سیَكى بىَ لایاقه‌ى وه‌كو فواد ته‌جاوز به‌ریَوه‌ى ببات ده‌بیَت چاوه‌روانى چ داهیَنانیَك له‌ راگه‌یاندنى كوردى بكریَت و ئاستى هۆشیارى و رۆشنبیرى خه‌ڵكیش هه‌رگیز ناگاته‌ ویَستگه‌ چاوه‌روانكراوه‌كه‌.
وه‌كو پیَشتر له‌ ووتاریَكى تردا رامانگه‌یاندبوو،پاراستن گروپیَكى بۆ چاودیَریكردنى نووسه‌ران و رۆژنانه‌نوسانى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دورست كردووه‌،وه‌كو هه‌موو جاریَكى تر كاریَك قیَزه‌وه‌نى له‌م شیوه‌یه‌ كه‌ په‌ڵه‌یه‌كى ره‌شه‌ به‌ نیَو چه‌وانیان به‌ر كه‌سانیَكى بۆگه‌ خۆر و بىَ شه‌خسیه‌ت و داویَن پیسى ده‌كه‌ویَت،ئه‌مه‌ش بووه‌ نسیبى فواد سدیق، ده‌ك پیرۆزت بیَت كۆتربازه‌كه‌ى مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى پارتى!
دیاره‌ له‌م ماوه‌یه‌شدا فواد تجاوز كه‌ (33)خانووى ماڵه‌ شه‌هیدى له‌ گوندى گرده‌ره‌شه‌ى نزیك هه‌ولیَر به‌ هاوكارى( نه‌جاتى عه‌لى فاتىَ) به‌رپرسیَكى سه‌ربازى پارتییه‌ و ده‌كاته‌ ئامۆزاى فواد به‌ تجاوز كردۆته‌ خانوو به‌كریَیان داون (بۆ زانیاریتان 5 له‌ زه‌وى ئه‌و خانوه‌ تجاوزانه‌ هى مناڵه‌كانى شه‌هیدى هه‌میشه‌ زیندوو كاكه‌ كۆچه‌ره‌) كاك فواد  له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌وریَكى بالاَى بینیوه‌ له‌ بانگ كردن و ئیهانه‌ كردن و چاوسووركردنه‌وه‌ و ئاگاداركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵیَك گه‌نج و لاوى قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستى شارى هه‌ولیَر و ئاگادارى كردونه‌ته‌وه‌ ده‌بیَت ووتار و راپۆرته‌كانیان خاو كه‌نه‌وه‌.
 وه‌كو پیشه‌ى هه‌میشه‌ى خۆشى به‌زیاده‌رۆییه‌وه‌ راپۆرتى كاره‌كانى بۆ ده‌زگاى پاراستن به‌رزكردۆته‌وه‌، له‌ برِى ئه‌مه‌ پاراستن له‌ پاداشتى نه‌سرییه‌ى گولاَنى كرد به ‌(100,000000) سه‌د ملیون دینار و له‌گه‌ڵ زیادكردنى مووچه‌ى دوو ئاسایش بۆى كه‌ كاكى تجاوز ئه‌وانیشى خسته‌ گیرفانه‌ كونه‌كه‌ى. ئه‌وه‌ى جیَگاى باسكردنه‌ فواد له‌ ژیانیدا نه‌یتوانیوه‌ دوو دیَرى جدى هه‌بیَت بۆ رۆژنامه‌گه‌رى كوردى هه‌میشه‌ وه‌كو كه‌سیَكى سیخورِ و به‌كریَگیراو كارى كردووه‌، له‌ گولاَنیش هیچ كاره‌یه‌ وه‌كو ده‌زگایه‌كى سیخورِى و بازرگانى به‌كارى ده‌هیَنیَت و  به‌ هاوكارى(عه‌لى جوكڵ) كه‌ كۆنه‌ به‌عسیه‌كى عه‌یار بیست و چواره‌ و ده‌ستى سوره‌ به‌ خویَنى هه‌زاره‌ها قوتابى و خویَندكار له‌ ناوه‌نده‌كانى خویَندن و ئیستا پارتى كردویه‌تى به‌ راگرى كۆلیژى زمانى زانكۆى سلاحه‌ددین (5) وه‌رگیَرى زمانى ئینگلیزى و توركى و عه‌ره‌بى و فارسیان به‌ كرىَ گرتووه‌ به‌ یارمه‌تى فرهاد محمدى جیَگرى سه‌رنووسه‌رى گولاَن و له‌ سایت و گۆڤاره‌ بیانیه‌كان هه‌فتانه‌ بابه‌ت و ویَنه‌كان ده‌دزن و به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌ بلاَویده‌كه‌نه‌وه‌.
بىَ هۆنیه‌ كه‌ راگه‌یاندنى كوردى له‌به‌رچاوى خه‌ڵك بۆته‌ گاڵته‌جارى، رۆژیَك دادیَت كه‌سانیَكى وه‌كو فواد تجاوز شار به‌ده‌ر ده‌كریَن و وه‌كو سه‌رانى به‌عس به‌ پانتۆڵه‌كانى خۆیان راناگه‌ن با ئیستا پاداشته‌كانى زیاد بیَت!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Sep 2008کاتژمێر  10:15 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

رۆژنامه‌ نوسى ئازاد  و سه‌ربه‌خۆ ( ناسح عبالرحیم )  درا به‌ دادگا: بالاَمبۆ

nasih-abdul-rahim-jurnalist Pictures, Images and Photos

ناسح عبالرحیم  

نو سه‌ ران و ئازادیخوازان  وا ئه‌ مرۆ نو سه‌رو رۆژنامه‌ نوسى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ( ناسح عبالرحیم ) له‌ لایه‌ن  سه‌ رۆكى  شاره‌وانى  هه‌ ڵبجه‌ى  شه‌ هید ه‌وه‌  ده‌ عواى  له‌ سه‌ ر تۆمار كرا و  نا شزا نریَت  چاره‌ نوسى  ئه‌و قه‌ ڵه‌مه‌ ئازاده‌ به‌رو  كام  زیندانیه‌  ته‌ نگو تاریكه‌ كانى  ما فیاكان  ده‌ چىَ، ئه‌مه‌ له‌ كاتیَكدایه‌  كه‌ له‌ هه‌ ڵبجه‌  كۆریَك بۆ پاریَزگاره‌  گه‌ نده‌ ڵه‌ كه‌ى  سلیمانى سازكرابو  له‌ سه‌ ر خه‌ده‌ مات، هه‌ ربۆیه‌ (براو هاوكارمان  (ناسح عبدالرحیم ) ره‌ خنه‌ ى توندى  له‌ سه‌ رۆكى شاره‌ وانى هه‌ ڵبجه‌ى شه‌ هید گرت و هه‌ مو راستیه‌ كانى ووروژاند،  بۆیه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌ رۆكه‌ گه‌ نده‌ڵه‌كه‌ى  شاره‌وانى هه‌ ڵبجه‌ ده‌ عواى له‌ سه‌ ر ناو براو  تۆمار كردوه‌  به‌ بیانوى ته‌ شهیركردن ، بۆیه‌ وه‌ك نوسه‌ریَكى ئازاد داوا له‌ هه‌ مو رۆژنامه‌ ئازاده‌ كان ده‌كه‌م بیَنه‌ ده‌ نگ و  به‌ پیَنوسه‌ برشته‌ كانیانى  ده‌سه‌لاَتى  مافیایى سوك و ریسوا بكه‌ن و سه‌رۆكى  شاره‌وانى  هه‌ڵبه‌جه‌ش  بخه‌نه‌ ژیَر  فشارى  زه‌خت  تا له‌و ده‌ عوا نا یاساییه‌ى  ته‌ نازول  بكات ، هه‌روه‌ها داوا له‌ هه‌ ردو ماڵپه‌رى ئازادی  سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و كوردیستان  پۆستیش  ده‌كه‌م  ده‌نگى خۆیان بخه‌نه‌  پاڵ  ده‌نگمان و  بیَده‌نگى نه‌ نویَنن  . به‌ هیواى وه‌ ده‌ نگ هاتنى هه‌موو لایه‌ك. هه‌ڵبجه‌ى شه‌ هید

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Sep 2008کاتژمێر  6:15 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

گه‌نده‌ڵترین پیاوى بنه‌ماڵه‌و كه‌مال كه‌ركوكى له‌ترسى پاراستن هه‌لاَت له‌كوردستان ؟
كادریَكى لقى3 ى پارتى  - كه‌ركوك

image 

كه‌س نیه‌ له‌ئیَمه‌ ناو بانگى مسته‌فاقایته‌وه‌نى یمان نه‌بیستبیَت ، ئه‌م پیاوه‌ ئازاوخاوه‌ن ته‌جروبه‌یه‌ى پارتى له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادیه‌وه‌ رِاسته‌و خۆ وه‌ك مۆدیَلىَ له‌سه‌ته‌لاَیتى كوردستانه‌وه‌ خۆى به‌ هه‌موان ناساندو رِاسته‌و خۆ كه‌وته‌ دڵدارى كردن و تجاره‌ت كردن به‌سه‌ر و سه‌كوتى كه‌مال كه‌ركوكى كه‌ به‌(د. كه‌مال )ناسراوه‌ وه‌ك له‌ناو قیاده‌ى پارتیه‌كه‌ى ئیَمه‌به‌كه‌مال ده‌ڵیَن نه‌خویَنده‌وار ، مسته‌فاقایته‌وه‌نى خاوه‌ن ته‌مه‌نیَكى زۆر نیه‌ بڵیَن جاش بووه‌ یان پیاوى شۆرِشى ناورِاستینه‌ بووه‌ به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌ چه‌وت و ناپاكه‌ خۆزگه‌ به‌و به‌عسی و مسته‌شارانه‌ رِه‌نگه‌ به‌عسى یه‌كان زۆر پاك تربن له‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ لیَره‌دا كه‌میَك باس له‌م پیاوه‌ ناموحته‌ره‌مه‌ ده‌كه‌ین ، مسته‌فاقایته‌وه‌نى سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى له‌ ده‌یان حه‌بلى جیاجیا یارى ده‌كردله‌وانه‌ خۆته‌سلیم كردنى خۆى مایكى ته‌له‌ڤیزیَونه‌كه‌ى به‌ جه‌نه‌رِاڵ و مه‌سئوله‌ ئه‌مریكیه‌كان و دام و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى سى ئاى ئه‌ى و مۆساد له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى ده‌یان ده‌فته‌ردۆلاری ئه‌مریكى بوو كه‌ ئه‌م په‌ویوه‌ندیه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ كه‌مال كه‌ركوكى و لیوا ئه‌نوه‌ر حمه‌ ئه‌مینى كۆنه‌ به‌عسى بۆیان دروستكردووه‌  ئه‌مه‌ سه‌ره‌ رِاى ئه‌وه‌ى به‌ته‌ڵ و میوانى هه‌موو شه‌وه‌ى رِاپۆرته‌كانى ده‌نگ و باسى مسته‌فاقایته‌وه‌نى بریتى بوون له‌ عبدالرحمان مسته‌فاى پاریَزگاره‌موقه‌باكه‌ى كه‌ركوك و حسیب رِۆژبه‌یانى كه‌گه‌نده‌ڵترین مه‌سئولى پارتیه‌ له‌ كه‌ركوك كه‌ هاوشیَوه‌ى حسیب له‌ هه‌مودنیادا نیه‌ و فازڵه‌ ره‌شى ده‌زگاى رِۆژ كه‌ وه‌ك لاى خه‌ڵك زانراوه‌ كه‌ فازڵ ده‌رگاى ده‌زگاى رِۆژى بۆهیچ كه‌سى كراوه‌ نه‌كردووه‌ به‌س مسته‌فاقایته‌وه‌نى به‌ ئاره‌زووى خۆى وه‌ك گورگى برسى هه‌ر كات  ئاره‌زووى بكردایه‌ ناسكۆڵه‌كانى ده‌زگاى رِۆژى له‌ئامیَز ده‌گرد كه‌سیَكى نزیك و باوه‌رِپیَكراو ئه‌و نهیَنیى و زانیاریه‌ى دركاند كه‌ ده‌یان جار مسته‌فاقایته‌وه‌نى له‌ ماڵ فازڵه‌ رِه‌ش ماوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ فازڵه‌ رِه‌ش ده‌زبازى و شه‌و چه‌ره‌یان به‌و كچانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ژیَر ده‌ستى ئه‌واندا ده‌یان جار نالاَندوویانه‌  ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌نده‌ى مسته‌فاقایته‌وه‌نى  فازڵ و ده‌زگاى رِۆژ له‌ ته‌له‌ڤیزیَون نیشان بدات ،  مسته‌فاقایته‌وه‌نى ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ك و لیَهاتوانه‌ بیویستایه‌ هه‌ر به‌رپرسىَ لاى ماڵى بارزانى موهیم بكات یه‌ك مانگ له‌ ته‌له‌ڤیزیَونه‌وه‌ رِیَكلامى بۆدكردو دواى هه‌ر خۆیشى ده‌چووه‌مه‌كته‌بى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Sep 2008کاتژمێر  6:6 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

 راگه‌یانراوی ژماره‌(3)- كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد – كوردستاني باشوور



 راگه‌یانراوی ژماره‌(3)

كۆنفرانسی‌رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر دوایین بارۆدوخی مانگرتوانی كوردی ناو به‌ندیخانه‌كانییران

كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیكورد – باشووری كوردستان

ماوه‌ی 16 رۆژه‌، كه‌زیاتر له‌130 زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد كه‌زۆربه‌یان چالاكانی بواره‌كانیمافی مرۆڤ، ناسنامه‌ی نه‌ته‌ویی و راگه‌یاندنن. دوابه‌دوای به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی هه‌رچیزیاتری ئازادییه‌گشتی و مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه‌له‌پرۆسه‌ی ره‌شبگیر دا ده‌ستگیر كران و دواترله‌پرۆسه‌یه‌كی ناداپه‌روه‌رانه‌دا دادگایی كرانبه‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌میانه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌یاندا نه‌ده‌سته‌ی داوه‌ری و نه‌كپارێزه‌ره‌كانیان ئاماده‌نه‌بوون .

بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕێن له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ناره‌وایسیسته‌می ئێران و سه‌پاندنی سزای قوورس به‌تایبه‌تی سزای له‌سێداره‌دان بۆ 7 كه‌س له‌چالاكانی مه‌ده‌نی و نادیاری چاره‌نووسی به‌شێكیزۆر له‌زیندانییه‌سیاسییه‌كانی كورد له‌به‌ندیخانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران و كوردستان به‌تایبه‌تی له‌شاره‌كانی تاران،كه‌ره‌ج، كرماشان، سنه‌، سه‌قز، مه‌هاباد و ورمێ مانیان له‌خواردن گرتووه‌له‌پێناوكۆمه‌ڵێك داخوازی كه‌بریتین له‌:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Sep 2008کاتژمێر  5:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئازاد جوندیانى بوَ له‌ زانكوَ وه‌رنه‌گیرا؟!
 ماموَستایه‌كى زانكو

image

 له‌سالى 2003ئازاد جوندیانى به‌ قبوڵ خاس له‌ زانكوَى سلیمانى وه‌رگیرا.ده‌وام ده‌ستى پیَكرد كه‌چى ئازاد وه‌ك خویَندكار هه‌رده‌رنه‌كه‌وت.دواجار لاى هاورىَ وخه‌لك وماموَستاوكه‌سه‌نزیكه‌كانى ده‌یووت له‌به‌ر ئیش وكاره‌كانى راگه‌یاندن نه‌م توانى بخویَنم.بوَیه‌ وازم هیَنا.زوَرجار ئه‌وه‌شى ده‌كرت به‌منه‌ت له‌سه‌ر یه‌كیتى گوایه‌ له‌به‌ر كارى یه‌كیتى نه‌یتوانیوه‌ بچیَته‌وه‌ به‌رخویَندن.به‌لام ئه‌وه‌ دروَیه‌كى شاخداربوو!چونكه‌ ئازاد له‌ئه‌ساسدا بروانامه‌ى (شه‌شه‌مى ئاماده‌ى )نه‌بووه‌ بوَیه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌زانكوَ بخویَنىَ....وه‌ى چه‌نده‌ عه‌یبه‌...........بوَكه‌سَیَك كه‌ خوَى به‌ سه‌ركردایه‌تى وروَژنامه‌نوس وشاعیرو.....بزانىَ ودروَبكات ....هه‌ى بابان كویَر.
 ئازاد له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساله‌دا توانى شه‌هاده‌(بروانامه‌) یه‌كى ته‌زویر(ساخته‌) دروست بكات.ئازاد وایده‌زانى پاش تیَپه‌ربوونى (5) ساڵ ماموَستاوراگرى كوَلیژولیَژنه‌ى وه‌رگرتن وهه‌لسه‌نگاندن ئه‌وه‌یان له‌بیرنه‌ماوه‌ كه‌ جوندیانى بروانامه‌ى شه‌شى نه‌بووه‌.هه‌ربوَیه‌ش ئه‌و چه‌ند ساله‌ وه‌ستاوتقدیمى زانكوَى نه‌كرد.ئه‌لیَن په‌تى دروَ كورته‌ شانسى جوندیانى نه‌ك هه‌ركورتى هیَنا،به‌لكو دروست وه‌ك ئه‌و په‌نده‌ى به‌سه‌ر هات كه‌ ده‌لیَت/به‌دواى بوَنى كه‌باب كه‌وت كه‌چى بینى كه‌رناڵ ده‌كریَت .ئازاد جاریَكى تر ته‌قدیمى زانكوَى كرده‌وه‌ هه‌ر به‌ قبول خاس.به‌لام ئه‌م جاره‌یان برِوانامه‌یه‌كى (ته‌زویرى) موحته‌رِه‌مى دروست كردبوو.وه‌ به‌بىَ ده‌نگى خستبویه‌ ناو فایلیَكى ره‌ش(چونكه‌ ئه‌و له‌ئه‌ساسدا فایڵ ره‌شه‌) به‌لام كویَرایم دایه‌ ئه‌م جاره‌شیان كاكه‌ ئازادم كه‌وته‌وه‌ به‌رلوغم وریسیه‌كه‌ى لیَبوه‌ به‌ خورى جاریَكى تر.هه‌ركه‌ سرِه‌هاته‌ سه‌رفایله‌كه‌ى جوندیانى (فایله‌ ره‌شه‌كه‌) ماموَستایانى لیَژنه‌ دایانه‌ قاقاى پیَكه‌نین وهه‌موویان حه‌په‌سان به‌بینینى بروانامه‌كه‌ى كاكه‌ ئازادم.ئه‌زانن لوَ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟توخوا نازانن لوَ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ده‌بیربكه‌نه‌وه‌ بزانن لوَ؟؟؟؟؟؟؟؟
نه‌تان زانى وانیه‌؟ده‌باشه‌ بامن پیَتان بلیَم/جه‌نابى ئازاد جوندیانى به‌هه‌موو عه‌قل وماریفه‌ت وزوَرزانیه‌كه‌ى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Sep 2008کاتژمێر  10:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

داستانیَكى دیكه‌ى داویَنپیسى م عسمانى جیَگرى مه‌ڵبه‌ندى 28ى هه‌ڵه‌بجه‌

نوسینى :كارمه‌ندیك له‌مینۆمینتى هه‌له‌بجه‌

osman Pictures, Images and Photos

وه‌ك پیشه‌یى هه‌میشه‌یى خۆى مامۆستا( عسمان عبدالله‌ )ى جیَگرى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ رِۆژى شه‌ممه‌  6 / 9 / 2008 سه‌عات 2.30 خوله‌ك به‌ئۆتۆمبیله‌ جام رِه‌شه‌كه‌ى ئه‌م داستانه‌ى تۆماركرد شایانى باسه‌ ژماره‌ى ئۆتۆمبیَله‌كه‌ى ئه‌م كاره‌ قیزه‌ونه‌ى پیَ ئه‌نجامدا بریتى بوو ( 17764 ) پاش چه‌ند جاریَك هاتن وچون پاش كه‌میَك چاوه‌رِوانى بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س نه‌یبیَنیت له‌ به‌رامبه‌ر مینۆمیَنتى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌م پیاوه‌ بۆگه‌نه‌ داوینپیسه‌ ژنیَكى به‌دبه‌ختى سواڵكه‌رى كرده‌ نیَچیرو سوارى ئۆتۆمبیَله‌ جام رِه‌شه‌كه‌ى كرد . ئاخر لیَره‌دا من ده‌پرسم مامۆستا عسمان ئۆتۆمبیَلى جام رِه‌شى بۆچیه‌ !!  ئه‌گه‌ر بۆ كارى نارِه‌واوو بیرِه‌وشتى نه‌بیَت!!  مامۆستا عسمان یَك له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا ته‌نها یه‌ك فیشه‌كى نه‌ته‌قاندبیَت بۆ كوردو یه‌كیَتى ئاخر ئۆتۆمبیلى جام رِه‌شى بۆ چیه‌؟؟؟ ئه‌م مامۆستاى جیگر مه‌ڵبه‌نده‌ ژیانى پره‌ له‌ كارى نابه‌جىَ و سوك وچروك كه‌ ئینسان پیَى شه‌رمه‌ بیاننوسیَت. به‌س له‌ هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م پیاوه‌ سیاسیه‌ قه‌ت عار ناگرىَ له‌ پاش ئه‌و هه‌موه‌ حه‌یا چونانه‌ى .  پیَشینانى كورد وتویانه‌ حه‌یا قه‌تره‌یه‌كه‌ كه‌تكا تكا...!!! به‌س حه‌یایى ئه‌م به‌ناو پیاوه‌ ده‌میَكه‌ تكاوه‌.  هه‌ر له‌سه‌رده‌مى عه‌ربه‌ته‌وه‌ تكاوه‌... له‌ سه‌رده‌مى مه‌نجه‌له‌ یاپراخه‌كه‌ى هه‌ستیارى كورى و باخه‌كه‌ى محمود سنگاوی یه‌وه‌ تكاوه‌ . یان كارمه‌نده‌كه‌ى رادیۆیى شاره‌زوور داستانه‌ به‌ده‌كانى مامۆستاعسمان..!!!  گه‌لیك زۆرن له‌توكى سه‌رى خۆى زۆر زۆرترن!!! پرسیار لیره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ یه‌كیَتى بۆ وه‌هاى به‌سه‌ر هاتوه‌ بۆ ئه‌م هه‌موو كاره‌ نه‌شیاوانه‌ به‌بى لیَپرسینه‌وه‌ تیئه‌په‌رِن و خاوه‌نه‌كانیشیان وه‌ك نه‌بایان دیبىَ و نه‌بۆران؟ له‌و به‌ناو مامۆستایه‌ ئه‌پرسم كه‌س نه‌بو غه‌ریزه‌ى پیسى خۆتى پیَخاڵى كه‌یته‌وه‌ تا ده‌ستریژى نه‌كه‌یته‌ سه‌ر سواڵكه‌ریَكى به‌دبه‌ختى بیَچاره‌؟ ده‌ك سه‌د جار روى كادیرى وه‌ها ره‌شبیَت! له‌كۆتایدا ته‌نها یه‌ك پرسیار له‌ حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید ئه‌كه‌م ئاخۆ ویژدانى ئاسوده‌یه‌ به‌لیَپرسراویَتى ئه‌و مه‌لبه‌نده‌ بۆگه‌ن وهه‌یئه‌ته‌ ده‌به‌نگه‌ى مه‌لبه‌ندى 28ى هه‌له‌بجه‌...؟؟

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Sep 2008کاتژمێر  10:17 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵه‌ی ژماره‌ 2‌

بۆ کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو و که‌سایه‌تیی مرۆڤدۆست

Ayub_Rahmani Pictures, Images and Photos


به‌ شێوه‌ی ئێ ماێڵ بۆ هه‌موان ناردراوه‌
به‌ شێوه‌ی ئێ ماێڵ بۆ هه‌موان ناردراوه‌

زوریخ، 9ی سێپتامبری 2008

دوهه‌مین نامه‌: مانگرتن له‌ خواردن، ئه‌شکه‌نجه‌، وه‌زعی خراپی به‌ندیخانه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان‌ بۆ ماوه‌ی دور و درێژ له‌ سلوله‌ تاکه‌ که‌سیه‌کاندا له‌ به‌ندیخانه‌کانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ‌ گیانی ڕۆشنفکره‌ کورده‌کان!

خوشک و برا به‌ڕیزه‌کان

له‌ 21ی ئاگۆستی ئه‌مساڵدا یه‌که‌مین نامه‌م له‌ مه‌ڕ وه‌زعی زۆر خراپی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له‌ به‌ندیخانه‌کانی ئێراندا بۆتان نوسیی و هه‌وڵم دابو که‌ ئێوه‌ له‌ گرفته‌کانی به‌ندیه‌کان، که‌ ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سییان حوکمی نا مرۆڤانه‌ی مه‌رگیان له‌ لایه‌ن سیسته‌می ئایینی پشکنینی بیر و باوه‌ڕه‌کان و ئینکیزاسیون پێدراوه‌، وێنه‌ێکم کێشابێته‌وه‌! ‌

له‌ حاڵی حازردا و له‌ ڕێکه‌وتی 25ی ئاگوستی 2008هه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆکه‌ 55 که‌س له‌و به‌ندیانه‌ یه‌کگرتوانه‌ و به‌ هێزێکی یه‌کگرتوه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ به‌و شێوه‌یه‌ جیهان له‌ سیسته‌می پشکنینی بیر و باوه‌ڕ له‌ ئێران له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا زیاتر ئاگادار بکه‌نه‌وه‌!

ئه‌مه‌ یه‌خه‌ی هه‌مومان وه‌ک مرۆڤ ده‌گرێته‌وه‌ و پێویسته‌ که‌ ئه‌رکێک بۆ به‌ربونی ئه‌م مرۆڤانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی گیانی و ڕۆحی بۆ ئه‌وان بگرینه‌ ئه‌ستۆ و هه‌روه‌ها پێویسته‌ که‌ سیسته‌می پشکنینی بیر و باوه‌ڕ یه‌ک جار بۆ هه‌میشه‌ له‌ جیهان بشۆینه‌وه‌! هه‌ر بۆیه‌ زۆر لازم و زه‌روریه‌ که‌ ئێوه‌ش له‌ دژی ئه‌و سیسته‌مه‌ ڕابوه‌ستن و کارێک بکه‌ن.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Sep 2008کاتژمێر  10:16 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

تشكيليون أكراد ينتقدون حكومة الإقليم لتأخرها في انجاز مشروع متحف السليمانية

متحف السليمانية-2

نيوزماتيك/السليمانية

وجه فنانون تشكيليون أكراد انتقادات لحكومة إقليم كردستان للإهمال الذي تعرض له مشروع متحف السليمانية المعاصر وسط اتهامات متبادلة بين الحكومة والشركة المنفذة.

وكان من المقرر الانتهاء من المشروع العام الماضي 2007 إلا أن العمل فيه توقف فيه فجأة وسط اتهامات متبادلة بين الشركة المنفذة للمشروع والحكومة. ودخلت القضية أروقة القضاء بعد حدوث انهيارات وتشققات في الواجهة الأمامية للمبنى.

ولدت فكرة المشروع حين شعر مجموعة من الفنانين التشكيليين الأكراد والفرنسيين بضرورة إنشاء مثل هذا المشروع وتمت الموافقة على إقامته فوق مقر استخبارات النظام العراقي السابق على مساحة 2000 متر مربع بتكلفة بلغت مليارين و890 مليون دينار.

وكان الهدف من إقامته عرض لوحات تشكيلية لفنانين عراقيين وأكراد وآخرين من جميع أنحاء العالم وبمساهمة فرنسية خاصة.

وكانت وزارة الثقافة في حكومة الإقليم وافقت عام 2005 على تشييد المتحف في الجزء الجنوبي من بارك آزادي اكبر الحدائق في مدينة السليمانية نحو 360 كم شمال بغداد.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Sep 2008کاتژمێر  9:51 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

عروض راقصة في كردستان رغم أن الجسد مازال من المحرمات

الفنان كاروان اثناء العرض

رحمن غريب/ نيوزماتيك/ السليمانية

بعد عودته إلى السليمانية، نحو 360 كم شمال بغداد، خلال الأسبوعين الماضيين نظم الفنان كاروان عمر مجموعة من الفعاليات بدأها بورشة عمل حول الرقص المعاصر، وعرض مسرحي راقص، وندوة موسعة حول هذا الفن وذلك على قاعة الثقافة في السليمانية نهاية آب الماضي، وسط آراء متباينة حول قبول أو رفض هذا النوع من الفن.

كان كاروان قد غادر العراق عام 1999 باتجاه سويسرا. وهناك بدأ سعيه الحثيث لتحقيق حلمه في الرقص، فنال شهادة الماجستير والعديد من الجوائز التقديرية والكثير من العروض الفنية في أوروبا.

ويعتبر كاروان في حديث لـ"نيوزماتيك" الرقص المعاصر "رحلة في مساحات الجسد حيث تصبح كل مصادر حياتنا جزءا من هذه الرحلة".

ويضيف إن "الجسد إذا هيئ بشكل علمي فإنه يحرر الإنسان الذي سيصبح باحثا عن لغة أخرى في التعبير، لغة أخرى هي لغة الكون".

ويؤكد كاروان، الذي بدا حياته متأثرا بمناهج فيلدن كرايس ( felden krais) "إننا نستطيع أن نميز كل اللوحات الراقصة حسب مدارسها وروادها، فتكنيك كل مدرسة يختلف عن الآخر باختلاف حركاتها الأرضية والتكنيك المتبع، والرقص المعاصر يعطي الحرية للجسد في تشخيص الفكرة".

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Sep 2008کاتژمێر  9:39 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌هادین حه‌مه‌ سه‌عید له‌ تلیاك فرۆشه‌وه‌ بۆ جیَگرى به‌رِیَوه‌به‌رى ئاسایشى گشتى پارتى له‌ هه‌ولیَر!!
ئه‌فسه‌ریَكى ئاسایش

nechir_massoud-mesrur-xofrosh

له‌ زۆربه‌ى ولاَتانى جیهان بۆ كاروبارى ئاسایش و پۆلیسى، ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵده‌بژیَرن و كاندید ده‌كه‌ن، كه‌ چه‌ند مه‌رجیَكى دروست بۆ ئه‌و بواره‌ى تیا هه‌بیَت، له‌سه‌روى هه‌موویانه‌وه‌، خاوه‌نى زانستى ئه‌كادیمى و برِوانامه‌ى كۆلیَژى ئاسایش و پۆلیسى ته‌واو كردبیَت، خاوه‌نى رِه‌وشتى به‌رز و رِابردوو پاك ، له‌ رِووى كۆمه‌لاَیه‌تیشه‌وه‌ نابیَت به‌ هیچ تاوان و كاریَكى به‌دناوى كۆمه‌لاَیه‌تى نه‌ حكوم درابیَت و نه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى له‌ سه‌ر بیَت و ، پیاویَكى نهیَن پاریَزو هه‌ستى ئه‌منى و بویَرو دڵسۆز و رِه‌وشت به‌رزبیَت و له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یدا، جیَگاى شانازى و سه‌رفرازى بیَت..
وه‌لىَ پارتى و یه‌كیَتى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ بوارى ئه‌منى و ئاسایش پاریَزى ده‌ستنیشانیان كردوه‌و،  ئه‌و ئه‌ركه‌ هه‌ستیاره‌یان پىَ سپاردووه‌، چاره‌كى ئه‌و مه‌رجانه‌ى سه‌روه‌یان تیا نیه‌!!
 نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ زۆربه‌یان له‌ رِووى رِه‌وشت و كه‌سیَتى مه‌عنه‌وى كیَرفیان له‌ خوار ویستى ناو كۆمه‌ڵگادایه‌!! به‌ واتایه‌كى تر زۆربه‌یان مه‌نبوس و ناشرین و ناوى دیارى نیَو منداڵبازو تلیاك كیَش و له‌ بازنه‌ى به‌درِه‌وشتى خۆڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكى و خۆیاندا ده‌كه‌ن!
نه‌گبه‌تى و قه‌ده‌رى ئه‌م میلله‌ته‌ مه‌زڵومه‌ له‌وه‌دایه‌، هه‌رچى هیچ و پوچ و پاشه‌ڵپیس و داویَن پیس و تووشى ئینحرافى ئه‌خلاقى بووه‌، پۆستى هه‌ره‌ به‌رزى ئه‌من و ئاسایش و پاراستنى سه‌رو ماڵى هاولاَتتیانیان پیَسپیَردراوه‌!!
له‌ كاتیَكدا ئه‌م وتاره‌ ده‌نووسم، شه‌رم ده‌كه‌م كۆلیَژى خویَندووه‌و، پله‌ى ئه‌فسه‌رى ئاسایشم هه‌یه‌و له‌ هه‌مانكاتدا كۆلیَژى پۆلیسى هه‌ولیَرم ته‌واو كردوه‌و، له‌ ناو ئاسایشى گشتى له‌ هه‌ولیَر ده‌وام ده‌كه‌م و، جیَگرى ئاسایشى گشتى كه‌ ناوى به‌هادین حه‌مه‌ سه‌عیده‌، تا پۆلى شه‌شه‌مى سه‌ره‌تاى خویَندوه‌و پله‌ى عه‌میدى پۆلیسى به‌ستوه‌و، ته‌نانه‌ت ئیمزاكانیشى جیَگاى گاڵته‌جارى كارمه‌ندانى ئاسایشى گشتى یه‌!!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  9 Sep 2008کاتژمێر  3:50 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لێتان ڵیرۆز بێت ئەنفال چیەکان!!. هاواربانیخێڵانى:

hawar-banixelani

ئاواڵە بوون و لە بار بوونى  کات  بۆ زاتە رابوردو  ڵیسەکان و  کۆنە بە عسییە کان  ، بە تایبەت  لە بار بوونى   ئەم کە شەو  رۆڵ و گرنگیان   لە دروست   بوونى  مە قام و  ڵێگە یان  لەم  لە شکرو  ئۆرگانانەى  حیزبیدا   کە لای  بەر ڵرسان  کارێکى ڵە سەندو  جێگاى  شانازییە کى یە جگار  زۆریشە،چونکە  بە لاى   بە رڵرسانى  حیزبى و لە شکریشەوە  کۆنە  بە عسییە کان  گوڵى  ناو  گوڵدا نیانن، بە هامان  شێوە  دۆزە دۆزە شیان   بۆ  دەکەن  نە بادا  کە سێکیان  لەو  هاو شێوانە لێ  وون  بو بێ ،  تا  لە  ناو  دا مەزراوەیەکدا  شوێنێکى  شیاوو  دیاریکراویان   بۆ بکەن  بە خە ڵات ، بۆ ئەوەى  ئەرکى  بە ر ڵرسیارەتى  بخەنە  ئە ستۆى  و عوزور خوایشى  بۆدە هێننەوە  کە ئەو  برە کارە  بۆت  دیارى کراوە  هەر چەندە  لە ئاست  بە ژن و  باڵاى  تۆشدا نیە ،  بەڵام دە بێ  وەک  دیارى  لێمان  وەرگرى ، سروشتى ئەم  وا قعە ش  وا هەڵکە وتوە  کە دە بێت  ڵێکهاتەى  حیزبى و  لە شکرى و کۆمە ڵایەتى و  ئا بوورى   بکە وێتە  چنگ  جاشى  سە قیلە و خە فیفەو  ئەوانەى  بە درێژایى  تەمەنى  بە عس  هوتا فیان بۆ  سیدالرئیس  اڵڵە یرحمە ،  دە کێشا ،  بە واتا یەکى  تریش  بە رێوە بردنى ئیدارە ى  خۆجیەتى   ڵرۆسە یەکە  کە زۆر زۆر  شتى تێکەڵ  لە خۆ گرتوە ، تە نها ڵیاوانى  رژێم  نیە  کە لە سە ر مو قە دە ساتى  میلەت  تە راتێن  دە کەن  ، بە ڵکو  ئە وان لایە نێکى  مە سە لە کەن،  لێرە دا  ئە وەى ڵە یوە ندى  بە کۆنە بە عسیە کانە وە هە یە  رۆژانە  لە دا هاتى  میلەت  دە درێت   بە مۆنیکاو  تازە ترین  مۆدێلى  ڵیکاب  نیسان  و  دە خرێتە  ژێریان  ،  چونکە  ئەوەى  بە عس  نە یتوانى  ڵا داشتیان  بدا تە وە  وا لە کوردستان  ئە و ڵادا شتە یان  وە رگرت،  گەو رە ترین  تە نگو چە ڵە مەش  لەم  واقعەدا   بیرۆکراتێتە  وەک  لایەنە  نیگە  تیڤیەکەى  یە خە ى  دە سە لاتى  ڵێگرتوە ،  ئیدارەى کوردى و  حکومە تى  هە رێم   ئەوەى تا ئێستا  ڵیادەى  کردوە  ( بیرۆکراتێە تى  دەو ڵەتى حیزبە)  نەک جێگیر  کردنى  ( موئە سە ساتى  مە دەنى )  وا تا دەزگا نا شارستا نیە کان  بە زەقى  ئە م شێوازە  ئیداریە  لە ناو  دام و دە زگا کانى  حکومە تدا  رە نگى داوە تە وە، کە شێوازى دە وڵە تى حیزبە. کە شە لە لى خستوەتە  ناو بە رێوە بردنى  ئیش و کارە کانى  خە ڵکى  مە دە نى  و کۆمە ڵگەى کوردستانیش  هە نگاو بە هە نگاو  بە رەو دواوە وە  شە قاو دە هاوێ، وەک  لە وە ى  ڵێشى بخات. هە رچۆنیش  سە رنج  بدرێت  لە فە زاى  تۆتا لیتارى  خۆى  دە بینێتەوە. 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  9 Sep 2008کاتژمێر  3:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ ده‌ بیَت  مندا لاَنى  هه‌ ژاران  به‌ م شیَوه‌ یه‌  بن: فۆتۆ هاواربانیخیَلاَنى

hawar-banixelani

 ده‌ پرسم  تاوانى  هه‌زاران منداڵى  له‌م چه‌ شنه‌ له‌ ئه‌ ستۆى كیَدایه‌ ، گه‌لینه‌

menale-kurd

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Sep 2008کاتژمێر  6:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ.ستافى رِۆژنامه‌ى ئاویَته‌.

besnuran - groue - rojnama - nusan

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایى پاریَزه‌رى رِۆژنامه‌نوس(ئارام مراد)مان پیَگه‌یشت له‌ناخه‌وه‌ نیگه‌رانى كردین به‌ناوى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بآ سنورى كوردستانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان به‌ستافى رِۆژنامه‌ى ئاویَته‌ رِاده‌گه‌یه‌نین و حه‌زده‌كه‌ین ئیَوه‌ش پرسه‌ و هاوخه‌مى ئیَمه‌ به‌كه‌س و كارى ئه‌و جوانه‌مه‌رگه‌ رِابگه‌یه‌نن هیوامان وایه‌ كۆچكردنى ئه‌و هاوكاره‌تان كاریگه‌رى نه‌بیَت له‌سه‌ر چاپكردنى رِۆژنامه‌كه‌تان.
جاریَكى تر هاوخه‌مى خۆمان په‌ژاره‌ى خۆمان به‌ئیَوه‌ى به‌رِیَز رِاده‌گه‌یه‌نین.داواكارین له‌په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ دواكۆستى ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌رِیَزه‌ بیَت.
 
besnury@yahoo.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Sep 2008کاتژمێر  6:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سبه‌ی سێشه‌مه‌ له‌شاری هه‌ولێر كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر پرسی زیندانیاین مانگرتوو ده‌به‌سرێت

چالــاکی 

سبه‌ی سێشه‌مه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ وانی له‌ سه‌ر پرسی زیندانیاین مانگرتوو ده‌به‌سرێت
ئاگاداری سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ رۆژی سێشه‌مه‌9\9\2008 كاتژمێر 4 ئێواره‌ له‌ هۆلی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل چوار چرا كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ وانی له‌مه‌ڕ دوایین هه‌واڵی بارودۆخی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌به‌سترێت.
داوامان وایه‌ سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌ به‌شداری كردنیان پشتیوانی خۆیان له‌ مانگرتوان ده‌رببڕن.
بۆ پێوه‌ندی كردن:KBASHUR@GMAIL.COM
07504918272
كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد-باشووری كوردستان
ناوه‌ندی چاك

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Sep 2008کاتژمێر  5:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

?Are you a Somali, Tamil or Kurd in the UK

Somali community, Sparkbrook
Somalis have lived in the UK for more than a century

The BBC news website would like to hear from Somalis, Kurds and Sri Lankan Tamils living in the UK.

We want to look at how these communities keep their political aspirations and cultural traditions alive - and their relationship with their troubled homelands.

Are you a Somali, Sri Lankan Tamil or Kurd living in the UK? How long have you lived here and under what circumstances did you first come to the UK? How do you keep in touch with your country of origin?

You can share your experiences using the form below.

Comments will not be published but you may be contacted by the BBC.

http://news.bbc.co.uk/2/hi/talking_point/7591834.stm

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Sep 2008کاتژمێر  2:13 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌هۆى ئه‌و راپۆرته‌ى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانى شه‌ماڵى گومرگ به‌رپرسى ده‌زگاى پاراستنى لقى 4 سلیَمانى له‌ كوردستانپۆست بلاَوكرایه‌وه‌ مه‌سرور بارزانى لیَكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپیَكرد..!
كارمه‌ندیَكى پیَشووى ده‌زگاى پاراستن

Photobucket

پیَش كۆتایى نه‌وه‌ته‌كان، شه‌ماڵ عه‌لى ناسراو به‌ شه‌ماڵى گومرگ به‌ پیَناسه‌ى فه‌وجه‌ خه‌فیفه‌ له‌ كۆلاَن و گه‌رِه‌كه‌كانى چوارباخ و شیَخ محیَدین و ده‌رگه‌زیَن وئابلاَخ بیَ هیچ ترسیَك ده‌سورِایه‌وه‌و خۆشى وا نیشان ده‌دا كه‌ سه‌ر به‌ رِیَكخستنه‌كانى حزبى شوعى عیَراقه‌، دواتر زانى كه‌شه‌كه‌ نه‌گونجاوه‌ له‌ 1988 چوه‌ ناو رِیزه‌كانى پارتى له‌ سنورى لیَژنه‌ى ناوچه‌ى سلیَمانى و چوارتاى پارتى... واته‌ شه‌ماڵى گومرگ هه‌رگیز ناتوزانىَ خۆى به‌سه‌ر هه‌فاڵ ئاكۆ عومه‌ر ناسراو به‌ ئاكۆ چاوشین بابدات، جگه‌له‌وه‌ى برایه‌كى شه‌هیده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كى كوردپه‌روه‌ر بووه‌، له‌ هه‌مانكاتدا بۆ ساتیَك جاش نه‌بووه‌، هه‌ر له‌سه‌ر پاره‌و پولى پارتى رایبواردووه‌و بۆته‌ خاوه‌نى ئه‌م سامان و مۆڵكانه‌، له‌ كاتیَكدا زۆربه‌ى پیَشمه‌رگه‌كانى گولاَن و داستانى خواكورك له‌ سلیَمانى و هه‌ولیَر له‌ ترسى قه‌رزارى و نه‌بوونى و شه‌رم كردن له‌ ژیانى خۆیان حه‌شارداوه‌و ناویَرن ته‌نانه‌ت سه‌ردانى هه‌فاڵه‌كانى رِۆژانى سه‌نگه‌رو شاخیشیان بكه‌ن، نه‌كا گاڵته‌یان پیَبكه‌ن و پیَان رابویَرن؟!!!
هه‌روه‌كو ئارى مام عارف و مامۆستا محه‌مه‌د و داستان و كامه‌رانه‌ ره‌ش و دكتۆر سیروان و كاكه‌ یادگار و محیَدین كه‌لارى، چه‌ندین جار به‌ ئاشكرا و بیَ په‌رده‌ باسى رابردووى شه‌ماڵى گومرگ و پیَشمه‌رگایه‌تى هه‌فاڵ ئاكۆیان كردووه‌، كه‌ ئاسمان و ریَسمانیان له‌ نیَواندایه‌..!
هه‌موو سامان و مۆڵكه‌كانى ئاكۆ چاوشین ناكاته‌ مه‌زره‌عه‌كه‌ى شه‌ماڵى گومرك له‌ كانى سپیكه‌و فیَلاكه‌ى له‌ گوندى ئینگلیزى له‌ هه‌ولیَرو خانوه‌كه‌ى شه‌قلاَوه‌و فیَلاكه‌ى ترى كه‌ به‌ 1000000 ملیَۆن دۆلار له‌ دهۆكى ده‌لال دروستى كردووه‌.. ده‌زانن به‌ چى ئه‌م سامان و مۆڵكانى كۆكردۆته‌وه‌ به‌ و پۆسته‌ى كه‌ پیَدرابوو له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى كه‌ كرابووه‌ به‌رِیَوه‌به‌رى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Sep 2008کاتژمێر  1:56 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئاگاداری بۆ ڕۆژنامه نووسان و خزمه ت گوزارانی كورد له به ریتانیا

British Broadcasting Corporation

سایتی (بی بی سی) ڕای گه یاند كه حه ز ده كه ن هاوڵاتیانی كورد له باروو دۆخی ژییانیان ئاگاداریان كه نه وه كه چه نده له وڵاتی به ریتانیا ده ژین و چۆن گه شتونه ته ئه م وڵاته و تا چ ئه ندازه یه ك ڕۆحی ڕامیاری و فه رهه نگی خۆیان زیندوو ڕاگرتووه و چه نده له گه ڵ كوردستان په یوه ندیان هه یه و  به تایبه ت په یوه ندیان له گه ڵ كێشه كانی وڵات دا،
بۆیه تۆ ده توانیت وه ك سه ره تایه كیش بێت بۆ ده ست به كاربوونت به كاری ڕۆژنامه وانی و خزمه ت به كوردستان له و فۆرمه ی ژێر بابه ته كه دا ناو ژماره ی ته له فۆنه كه ت ڕه گه زت بنووسیت تا ئه وانیش په یوه ندیت پێوه بكه ن و گفتوو گۆیه كت له گه ڵ دا ساز بكه ن و باس له كێشه كانی ناوخۆی كوردستانیان بۆ بكه یت و ئه وانیش بۆت بڵاو بكه نه وه

بۆ زانیاری زیاتر كلیك له سه ر لینكی بانگه وازه كه ی (بی بی سی) بكه:   

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Sep 2008کاتژمێر  0:59 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌رنامه‌ی هه‌لكه‌وت شۆی زاگرۆس تی ڤی و مارِكه‌كه‌ی پارتی ...!!!
سه‌روه‌ر محمدامین

Halkewt_zahir-chopy-nicher-zakaria

من هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ئه‌لقه‌ی ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌ كه‌ له‌كوردستان كرا مه‌به‌ستم به‌رنامه‌ی میَڤان شۆیه‌ , شادومان بووم  كه‌ بینیم به‌رنامه‌یه‌ك به‌و شكڵ و شیَوه‌یه‌ له‌ پایته‌ختی كوردستان و له‌ كه‌ناڵیَكی كوردی به‌ باشترین شیَوه‌ ده‌كه‌وته‌ به‌ر دیدی بینه‌ران هه‌ر له‌ رِووی دیكۆرِ و ویَنه‌گرتن و ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو , به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی زۆر ته‌ده‌خول كردنی هه‌لكه‌وت زاهیری رِاویَژكاری هونه‌ری ته‌واو به‌رنامه‌كه‌ رِووی له‌ هه‌ره‌س هیَنان كردووه‌ و رِووه‌ و نه‌مان ده‌چیَت  چونكه‌ به‌ دڵی ئه‌و میوانه‌كان بانگیَشت ده‌كریَن به‌لاَم كامه‌ میوان ئه‌و منداڵه‌ ژنانیانه‌ی كه‌ خۆی دروستی كردوون هه‌ر دوو به‌رنامه‌ جاریَك یه‌كیَك له‌ به‌هره‌مه‌نده‌ بیَ مسته‌وایه‌كانی خۆی ده‌هیَنیَته‌ ناو به‌رنامه‌ و رِیَكلامیان بۆ ده‌كات و پیَشیان ده‌ڵیَت وه‌سفم بكه‌ن ئه‌مه‌ له‌ ده‌می یه‌كیَك له‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان بیستومه‌ كه‌من تا ئیَستا ئه‌و هه‌قه‌ به‌خۆم ناده‌م بڵیَم هونه‌رمه‌ند چونكه‌ ئه‌وانه‌ هونه‌رمه‌ند نین به‌ڵكو حه‌یاو شه‌رِه‌فی هونه‌ری كوردیان بردووه‌ , جه‌نابی رِاویَژكار  له‌ دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری (كۆوار) ده‌ڵیَت زۆرترین سیدی كه‌ ده‌فرۆشریَت به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وانه‌ن كه‌ من دروستم كردوون كه‌چی من له‌ رِاپرسیه‌كدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ وانیه‌ هه‌مووی له‌ دوكانه‌كاندا به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتوون و نافرۆشریَن ! یان باسی ته‌جروبه‌ی خۆی ده‌كات و خۆی به‌ مارِكه‌ هه‌ژمار ده‌كات له‌ناو پارتیدا كه‌ پیاو نه‌زانیَت ده‌ڵیَت له‌وانه‌یه‌ ( لالۆ رِه‌نجده‌ر ) بیَت له‌ رِیَگه‌ی كوردایه‌تی و پارتایه‌تی ماڵومنداڵی شه‌هید بیَت!! باس له‌ سرودی بارزانی ده‌كات كه‌ دوای سالاَنی نه‌وه‌ت و دوو پرِۆژه‌ی كاره‌كانیه‌تی به‌س ئه‌وه‌ی له‌بیر خۆی برده‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك پیَش ئیَستا ئاشكرا كرا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سیَكه‌وه‌ كه‌ ئه‌و میلۆدیه‌ دزراوه‌ و له‌ ولاَتی میسرِ به‌كار هاتووه‌ , كه‌چی پارتیش پیَی شه‌رم بوو له‌سه‌ر ئه‌م به‌د رِه‌وشتیه‌  , هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌ پۆسته‌كه‌ی لابه‌ریَت ئیَستاش وا وه‌ته‌نیات له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌روه‌ر ده‌فرۆشیَت خۆی به‌ مارِكه‌كه‌ی پارتی وه‌سف ده‌كات , ئاگادارم ماوه‌یه‌ك پیَش ئیَستا به‌دوو گه‌نجی گۆرانی بیَژی لوتكه‌ هونه‌ری كوردی ووتووه‌ وه‌رن من سیدیتان بۆ ده‌كه‌م به‌س به‌ مه‌رجیَك گویَ له‌ ماجیده‌ رِۆمی و نه‌وال سه‌عداوی بگرن تا فیَر ی ستایلی ئه‌وان بن . ئه‌و پیَی وایه‌ داهیَنانی كردووه‌ له‌ هونه‌ری كوردی و هه‌ر خۆی له‌ گۆرِه‌پانه‌كه‌یه‌ و كه‌سی تر نیه‌ خه‌ڵك گویَی لیَ بگریَت به‌داخه‌وه‌ من به‌ڵیَنت پیَ ده‌ده‌م ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له‌ چوار ده‌ورتن برِوات پیَ ده‌كه‌ن و چه‌پڵه‌ت بۆ لیَ ده‌ده‌ن ئه‌گینا ته‌نیا كۆپڵه‌یه‌كی بۆنی خاكی دیاری قه‌ره‌داغی به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ سه‌قه‌ته‌ دزراوانه‌ی تۆ سه‌نگ و قورسای و پیرۆزی تیدایه‌ . به‌لاَم من به‌ڵیَنت بۆ دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌ی مارِكه‌كه‌ی پارتی و بارزانی ! ته‌مه‌نت كورته‌ و هه‌موو كوردیش له‌ تۆ گه‌یشت كه‌ چ جۆره‌ خیانه‌تیَكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌یت له‌ هونه‌ری میله‌ته‌كه‌مان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌بردنی سۆزانیه‌كان بۆ بنه‌ماڵه‌و به‌رپرسانی حكومه‌ت و حزب  , كه‌چی به‌داخه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت تا ئیَستا چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌كردووه‌ و باش له‌  رِاستیه‌كانیش ئاگاداره‌ به‌هیواین كه‌ ئه‌م په‌ته‌ قیَزه‌وه‌نه‌ی راویَژكاری هونه‌ری بپچرِیَنن و كۆتایی به‌و ڤایرۆسه‌ هونه‌ریه‌ بیَت كه‌ توشی هونه‌ری ئه‌و ولاَته‌ بووه‌ .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Sep 2008کاتژمێر  0:11 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌رسه‌لان بایزومه‌لابه‌ختیار به‌ته‌ماى چین؟
دكتوَرهیوا

arsalan-bayz-mala-baztiar

لارى له‌وه‌دانیه‌ ئه‌مروَ له‌هه‌موو كات زیاتر خه‌لكى كوردستان به‌ هه‌موو پیَكهاته‌كانیه‌وه‌  ره‌خنه‌وگله‌ى له‌ ده‌سه‌لاتى كوردى هه‌یه‌.ئه‌م ره‌خنانه‌ش وه‌نه‌بىَ ته‌نیا بوَ خراپى بازاروگه‌نده‌لى وكارى بازرگانى وهه‌ڵته‌كاندنى ژیَرخانى ئابورى ولات بگه‌ریَته‌وه‌؟به‌لكو هوَكاریَكى ترى دروست بوون وسه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ره‌خنانه‌ ده‌گه‌ریَته‌وه‌ بوَ به‌د ره‌وشتى هه‌ندىَ له‌ به‌رپرسانى حزب وحكومه‌ت ،له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه‌! بیَگومان ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌ك مانگى چوارده‌ دیارن وناسراون له‌ناوخه‌لكدا.بوَ ده‌رخستنى ناخ ورووى ئه‌و جوَره‌ به‌رپرسانه‌ش دیاره‌ راگه‌یاندنى ئازاد وسه‌ربه‌خوَ روَلى به‌رچاوى هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت (كوردستان پوَست) زوَر ئازایانه‌ ته‌نگى به‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵچنیوه‌ كه‌ له‌ناو خه‌لكدا رووره‌ش وقیَزیان لیَده‌كرىَ! ئیَمه‌ له‌م بابه‌ته‌ماندا باس له‌ دوو كه‌س(به‌رپرس) ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ش بریتین له‌(ئه‌رسه‌لان بایزو مه‌لا به‌ختیار) چونكه‌ ئه‌م دووانه‌ له‌هه‌موو ئاكاریَكى ئینسانى وحزبى وكومه‌لایه‌تى شوَراونه‌ته‌وه‌وباكیان به‌هیچ نیه‌!باكیان به‌وه‌ نیه‌ خه‌لك پیَیان بلىَ (دز،گه‌نده‌ڵ،به‌دره‌وشت،نامه‌سوڵ........هد ئه‌و دووانه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لیَخورِینى ره‌وره‌وه‌ى به‌د ره‌وشتى وگه‌نده‌لى خوَیان.
  ئازیزان ،پیَتان سه‌یر نه‌بىَ ،چونكه‌ ئه‌و دوو زاته‌ ته‌وه‌قعى هه‌مووشتیَكیان لیَده‌كرىَ. ئه‌وه‌تا بوَ وه‌رگرتنى (ئیقامه‌) هه‌ردووكیان جرت وفرتیتیان بوَ ده‌ره‌وه‌ى ولات !هه‌ر له‌ ماوه‌ى مانگى ئابدا (ئه‌رسه‌لان) سىَ جار سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى كرد. ئه‌زانن بوَ؟ چونكه‌ ده‌یه‌وىَ شوقه‌یه‌ك له‌ نه‌مسابكرِیَت تا بتوانىَ به‌هوَیه‌وه‌ ئیقامه‌ى خوَى وخیَزانه‌ تازه‌كه‌ى مسوَگه‌ربكات!به‌هه‌مان شیَوه‌ (مه‌لا به‌ختیار) یش هه‌مان نیازى هه‌یه‌وده‌یانه‌وىَ له‌ نه‌مسا ببن به‌خاوه‌ن ئیقامه‌و هه‌ركاتیَك كه‌وتنه‌ به‌رشالاوى جه‌ماوه‌ر رابكه‌ن بوَ ده‌ره‌وه‌ى ولات.
  ئه‌و دوو مشه‌خوَروتیَكده‌ره‌ى ناو یه‌كیتى ،تووشى نه‌خوَشى بوونه‌وله‌ده‌ست ئازاروئاسه‌واره‌كه‌ى خه‌ریكه‌ ده‌تلیَنه‌وه‌. مه‌لا زیاتر له‌ پینچ ساله‌ نانى جوَ ده‌خواو شه‌وان ناتوانىَ بخه‌وىَ وله‌به‌ر ئازارى قوَلوَن وماعیده‌ راده‌په‌رِىَ وخویَن له‌ دامیَنى دیَت.ئه‌رسه‌لانیش جگه‌ له‌وه‌ى گروبووه‌ له‌هه‌مان كاتدا تووشى نه‌خوَشى (ئایدز) بووه‌!!

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  7 Sep 2008کاتژمێر  11:43 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

خۆپیشاندانه‌كه‌ى گه‌رِه‌كى گولاَن و یادگارى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
دواخرا بۆ 10 رِۆژی تر
ناسح عبدالرِه‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com

nash-rahim

دانیشتوانى هه‌ردوو گه‌رِه‌كى گوولاَن و یادگارى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ىشه‌هید ماوه‌ى ده‌ رِۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به‌ قائیمقام و دائیره‌ى ئاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كیَشه‌ى كه‌م ئاوى گه‌رِه‌كه‌كه‌یان و سورن له‌سه‌ر داواكاریه‌كانى دیكه‌یه‌كان.

برِیار بوو یه‌كشه‌مه‌ 7-9 دانیشتوانى هه‌ردوو گه‌رِه‌كى یادگارى و گوولاَن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید خۆپیشاندان بكه‌ن و داواى لیَپرسینه‌وه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ بكه‌ن كه‌ كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به‌ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى له‌ هه‌ردوو گه‌رِه‌كه‌كه‌یاندا.
 غالى حه‌مه‌ساڵه‌ح ته‌مه‌ن 50ساڵ  پیاوماقوڵیَكى گه‌رِه‌كه‌كه‌ گووتى ئیَمه‌ چووین بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌لاَم قائیمقام و به‌رِیَوبه‌رى دائیره‌ى ئاو پیَیان گووتین خۆپیشاندان مه‌كه‌ن ئیَمه‌ خۆمان دیَین بۆتان له‌گه‌ڵتاندا كۆبوونه‌ ده‌كه‌ین.
سه‌عات 12:30 نیوه‌رِۆ فوئاد ساڵح  قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌ندازیار نوره‌دین به‌رِیَوبه‌رى دائیره‌ى ئاو له‌ مزگه‌وتى ابو بكر  له‌ گه‌ڵ دانیشتوانى هه‌ردوو گه‌رِكه‌كه‌دا كۆبوویه‌وه‌.
مامۆستا سه‌عید حه‌مه‌ فره‌ج وه‌ك نویَنه‌رى گه‌رِه‌ك قسه‌ى كردوو گووتى:بیَئاوى تینى بۆ هیَناوین و كه‌مته‌رخه‌مى به‌رپرسانیش رِقى هه‌ستاندوین" هه‌موو رِۆژیَك ئاوى به‌لۆعا " داواكارى فه‌وریمانه‌ و ده‌بیَت له‌ كورترین ماوه‌ بۆمان جیَبه‌جیَبكه‌ن,ئه‌گه‌ر له‌ كورترین ماوه‌ چاره‌سه‌رى نه‌كه‌ن ئه‌وا خۆتان به‌رپرسیان له‌وه‌ى كه‌ رِو ئه‌دات,له‌و كاته‌دا ئاماده‌بووان پشتگیرى خۆیان بۆ قسه‌كانى نویَنه‌ره‌كه‌یان ده‌ربرِى.
 
ئه‌ندازیار نوره‌دین به‌رِیَوبه‌رى دائیره‌ى ئاو له‌ قسه‌یه‌كیدا گووتى : حكومه‌تى هه‌ریَم تا ئیَستا 1 دینارى به‌ دائیره‌كه‌ى من نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى من كیَشه‌كه‌تان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌م,نۆ مانگه‌ له‌ پاره‌ى مه‌عاشى فه‌رمانبه‌ران زیاتر هیچ برِه‌ پاره‌یه‌كمان پیَناده‌ن,كیَشه‌ ئاوى گه‌رِه‌كه‌كه‌ى ئیَوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاره‌باكه‌ ڤۆڵتیه‌ى نزمه‌و ترومپاكان به‌باشى كار ناكه‌ن.
فوئاد ساڵح قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڵییَنیدا كه‌برِى" 45 ملیۆن دینار "بۆ كرِینى مۆلیده‌یه‌كى كاره‌با ته‌رخان بكات تا ترومپاى ئاوى گه‌رِه‌كه‌كه‌ به‌باشى كار بكات و كیَشه‌كه‌ به‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  7 Sep 2008کاتژمێر  10:13 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ده‌زگاى پاراستن  له‌ دواى داخستنى رِۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌ر، سایتى كوردستان4نویزیشى داخست؟!
فه‌رمان گه‌رمیانى

masud-barzani_nichiravan-pdk-krg

چه‌ند ساڵیَكه‌ ده‌زگاى پاراستن و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى پارتى به‌ ده‌ست ئه‌و ژماره‌ له‌ رِۆژنامه‌ى سایتى ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ گیریَكى خواردوه‌، مه‌گه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا  پیاوه‌ هه‌زیله‌كه‌ى سه‌رباز هه‌ورامى ئه‌وه‌نده‌ گیرى به‌ ده‌ست ده‌نگه‌ دلیَره‌كانه‌وه‌ خواردبىَ!
به‌ تایبه‌تى رۆژنامه‌كانى هاولاَتى و ئاویَنه‌و گۆفارى لفین و سایتى كوردستانپۆستى تیَكۆشه‌رو ئه‌وانى دیكه‌.. پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى تا بیناقاقایان غه‌رق بووه‌، له‌ تاوانى دزى و گه‌نده‌ڵى و نایه‌كسانى و نا دادپه‌روه‌رى، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌سعود بارزانى ئه‌وه‌نده‌ داواى به‌ڵگه‌ى زیندووى كرد، تا هاولاَتى و ئاویَنه‌و لفین و كوردستانپۆست، به‌ قه‌ده‌ر 6 مه‌مله‌كه‌ت به‌ڵگه‌یان بلاَوكرده‌وه‌ زۆربه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى و سه‌ركرده‌ به‌زیو نه‌خۆش و دۆراوه‌كانى پارتى، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌ورى نوسینگه‌یه‌كى خانوبه‌ره‌ ده‌بینن، له‌ تالاَنكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى زه‌وى و زارى جوتیاران و خه‌ڵكى ره‌ش و رِووتى كوردستان، هه‌ر بۆیه‌ به‌ سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ قه‌ره‌ته‌په‌یان دۆراندوو وا نۆره‌ى خانه‌قینه‌و دواتریش خوا گه‌وره‌یه‌ بۆ كه‌ركوكه‌كه‌ى دڵى مه‌لا مسته‌فا بارزانى ، كه‌ زۆر بیَشه‌رمانه‌ مه‌سعودى كورِى بازرگانى به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانى تره‌وه‌ ده‌كات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى حكومى هه‌تا هه‌تاى كوردستانى بیَ كه‌ركوك بكات!! ئا له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، سه‌رباز هه‌ورامى كه‌ به‌ بیَره‌وشترین كه‌سى نزیك بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ناسراوه‌و 6 جار ده‌ست دریَژى كردۆته‌ سه‌ر هه‌ردوو براژنه‌كانى خۆى ژنه‌كانى تاریق و تاهیرهه‌ورامى كه‌ به‌ریَوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولیَره‌..
هاولاَتى و ئاویَنه‌و كوردستانپۆست ده‌یان به‌ڵگه‌ى گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ر سه‌رباز هه‌ورامى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  7 Sep 2008کاتژمێر  10:4 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

 A Kurdish Writer Has Been Nominated For Nobel Peace Prize 2008

H_S_SORAN

By: Kamal Chomani, chomani_85@yahoo.com      

Hassan Salah Soran, a Kurdish writer, poet, intellectual and linguist, who is settled in Tehran, Iranian capital, is nominated as a candidate for Nobel Peace Prize, 2008.

Hassan Salah Soran, who writes under the surname H.S. Soran, has commented about this great prize candidacy in an interview with me "You are aware if a person is chosen for this candidacy; he must be recommended and introduced by others. No one can nominate herself/himself for this prize. So, in previous years, I heard that they tried to nominate me, but it seemed, the conditions were too difficult, so I was not qualified. However, as you have read in various news Medias, ultimately they were able to register my name this year. I have to thank for this". 

"I have to say, that Kurdish people almost all over the world and in parts of Kurdistan, welcomed this news cordially. They advocated and welcomed this news "he added.

 H.S.Soran confirmed, " It is not very important for me, whether I can obtain this prize or not. While winning this prize, by a Kurdish person is too difficult, because as a Kurd one can get no political sponsorship. However, the moral support, which I have received from my fellow Kurds, is more important that any international prize".

He stated, that even if he wins the prize, it does not mean that H.S.Soran has won it, in fact Kurds win it.

"Some other Kurdish intellectuals, scholars and writers are more qualified for this prize than me; but, anyway they nominated me. I thank them cordially "H. S. Soran added.

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Sep 2008کاتژمێر  5:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نازه‌نین حه‌مه‌د وسو كچه‌ جاش موسته‌شارو وه‌زیرى شاره‌وانى، له‌ فرۆكه‌خانه‌ى ئه‌سته‌نبۆل برِى 15 ملیَۆن دۆلارى پیَوه‌ گیرا!!!! كاردۆ هه‌ركى/ راپۆرت

nazanin-hama-weso-sharawany

له‌ رِۆژى 21/8/2008 له‌ كاتیَكدا نازه‌نین حه‌مه‌د وسۆ كچه‌ جاش موسته‌شارو وه‌زیرى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ به‌عسیه‌كه‌ى كه‌ به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى یه‌ له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌و دۆلاره‌ دزراوه‌كانیان له‌ بانكه‌كانى تورانیه‌كان بشارنه‌وه‌، كه‌ له‌ خه‌ڵكى كوردستان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و قوربانیانى كوردستانیان له‌ ئه‌نجامى گه‌نده‌ڵیه‌كانیان له‌ پرِۆژه‌ به‌ ناو خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئاوه‌دانیه‌كان دزیوه‌، له‌و به‌رواره‌ى سه‌ره‌وه‌تا به‌ برِى 1500 ده‌فته‌ر دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 15000000 ملیَۆن دۆلاره‌وه‌ له‌ لایه‌ن پیاوانى ئه‌من و جه‌ندرمه‌ى توركى له‌ فرِۆكه‌خانه‌ى ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه‌ هه‌ردووكیان ده‌ستگیركراون و براونه‌ته‌ شویَنى لیَكۆڵینه‌وه‌، بۆ به‌ دواداچوونى له‌ و پاره‌ زۆره‌ كه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ بردویانه‌ته‌ توركیا!!!
كاتىَ نازه‌نینى كچه‌ جاش موسته‌شارو وه‌زیرى شاره‌وانى لیَكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه‌، بیَهیچ ترس یَك گوتویه‌تى: ئه‌مه‌ ماڵى شه‌خسى خۆمه‌و رِاسته‌ وه‌زیرى شاره‌وانى كوردستانم به‌لاَم خاوه‌نى 12 كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانى ده‌یان پرِۆژه‌م له‌ ئه‌ستۆدایه‌و هه‌موو ئه‌و پارانه‌ له‌ ئه‌نجامى سودو قازانجى پرِۆژه‌كان بۆم ماوه‌ته‌وه‌!!!!
نازه‌نین بۆ دڵنیاى جه‌ندرمه‌و پیاوانى فرۆكه‌خانه‌ى ئه‌سته‌نبۆڵ گوتویه‌تى: ده‌توانن په‌یوه‌ندى به‌ سه‌فین دزه‌یى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پاراتى دیموكرات بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ئاگادارى بارى ئابورى و بازرگانى منه‌!!
سه‌رچاوه‌ چاو تیژه‌كه‌ى ئیَمه‌ له‌ توركیاوه‌ ئه‌وه‌ى پشت رِاست كرده‌وه‌، دواى 3 كاتژمیَر 4 سه‌یاره‌ى توركى كه‌ پیاوانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و عه‌لاقاتى پارتى له‌ توركیا له‌گه‌ڵ دابووه‌، نازه‌نین و هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان گه‌یاندۆته‌ گه‌وره‌ترین بانكى توركى له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ته‌واوى پاره‌كه‌یان بۆ هه‌ڵگرتووه‌و ، دواتر به‌ فرِۆكه‌یه‌كى تر به‌ره‌و قبرس بۆ ته‌واو كردنى گه‌شته‌كه‌یان سه‌فه‌ریان كردووه‌!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Sep 2008کاتژمێر  4:47 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ماڵپه ڕی نوێ پۆست

 

ماڵپه ڕی نوێ پۆست كه له لایه ن تاهیر ساڵع شه ریف'' وه به ڕێوه ده چێت له 1 ئابی 2008 وه هیچ بابه تێكی بڵاو نه كردۆته وه.  به ڕێوبه ری ئه م ماڵپه ڕه هیچ ئاماژه و  تێبینی یه كی سه باره ت به له كار كه وتن!  به مانایه كی تر له بڵاو نه كردنه وه ی بابه ته كانی سایته كه ی نه كردووه، پێ ده چێت ناوبراو له لایه ن سه رانی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی و یه كیه تی و پارتی یه وه ڕوو به ڕووی كێشه بووبێته وه به پێجه وانه ی ئه م پێشبینیه وه ده كرێت ناوبراو سایته كه ی دووچاری گرفتی ته كنیكی بووبێت بۆ ئه وه ی  په یوه ندی له گه ڵ نوێ بۆست بگرێت یاخود بزانێت ماڵپه ڕه كه ده ست به كار ده بێت له داهاتوویه كی نزیك دا تكایه كلیك له سه ر ئه م لۆگۆیه ی نوێ پۆست بكه له خواره وه.


|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Sep 2008کاتژمێر  1:34 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له ژێر دروشمی هه وڵدان بۆ فه راهه م كردنی ژیانێكی خۆش گوزه ران

nash-rahim

ناسح عبدالره‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com

Wenae - Naseh Abdurahim

بۆ بینینی وێنه و نوسراوه كه كلیك له سه ر درێژه ی بابه ته كه بكه.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Sep 2008کاتژمێر  1:4 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

عه‌بدوڵلاَ عه‌بدولرِه‌حیم ئه‌حمه‌د(ئه‌بو به‌نگین)، ده‌لاَڵه‌ به‌عسیه‌كه‌ى دختۆر نیَچیره‌ڤان بارزانى، له‌ هۆتیَل (رۆیال)ى عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن چاوبه‌ ساجیده‌ى هاوسه‌رى سه‌دام و ئه‌حمه‌د سوڵتان ره‌شید به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى سه‌دامى له‌ گۆرِناو كه‌وتووه‌!!
عه‌دۆ بارزانى/ به‌دواداچونیَكى مه‌یدانى/ سه‌رى ره‌ش

ebo-negen


nechir_mesrur-massoud

له‌ راپۆرته‌كانى پیَشووماندا، هیَمامان بۆ كه‌سایه‌تى پرِ خیانه‌تى عه‌بدوڵلاَ عه‌بدولرِه‌حیم ئه‌حمه‌د(ئه‌بو به‌نگین) به‌ ناو رِاویَژكارو ده‌لاَڵه‌ كاوبۆیه‌كه‌ى نیَچیره‌ڤان بارزانى كرد، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى بوون به‌ حه‌ره‌س قه‌ومى و په‌یوه‌ندیكردنى به‌ فه‌رعى حزبى به‌عس له‌ دهۆك و، پاشانیش بۆ به‌غدادو، دواتریش كلك گریَدان به‌ داروده‌سته‌و تاقمه‌ پیاوكوژو مافیاكانى ساجیده‌ى هاوسه‌رى سه‌دامى گۆرِبه‌گۆرِو عوده‌ى كورى دیكتاتۆرى له‌ناوچوو!!
هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان دا، به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌بو قووقووو ئه‌بو خویَنمژ كه‌ له‌ رِیَگه‌ى فازیل میرانى كۆیله‌كه‌ى ماڵباتى بارزانیه‌وه‌، له‌ سنورى بادینانه‌وه‌ ده‌ستى ره‌ش و پرِخیانه‌تى له‌ دختۆر نیَچیره‌ڤان بارزانى گیر كرد، ئه‌ویش وه‌ك گه‌نجیَكى مراهیق و نه‌زان و تازه‌ پیَگه‌یشتوو، ئامیَزى بازارِ گه‌رمى و دزى و گه‌نده‌ڵى بۆ ئه‌بو خیانه‌ت ئه‌بو به‌نگین كرده‌وه‌و، به‌ چه‌شنیَك له‌ به‌عسیه‌كانه‌وه‌ فیَربووه‌، كه‌ چۆن كارى ته‌خریب و پیلانگیَرى له‌ هه‌ناوى گشت ده‌زگا حكومى و حزبى و ئه‌منیه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌شكریه‌كانى پارتى ئه‌نجام بدات، له‌ ژیَر ناوى راویَژكاربۆ كارو بارى ئابورى و بازرگانى و سه‌رمایه‌گوزارى......!!!
به‌پیَى وته‌كانى ئالانى كورِى ئه‌بو به‌نگین دختۆر نیَچیره‌ڤان له‌ رِیَگه‌ى باوكیه‌وه‌ تا ساڵى 2003 په‌یوه‌ندى بازرگانى و ئابورى له‌گه‌ڵ عوده‌ى و ساجیده‌وه‌ دروستكردووه‌، ئه‌وه‌شى دركاندوه‌، به‌ برِى 600 ملیَۆن دۆلار په‌یوه‌ندى بازرگانى و شه‌راكه‌تى ئاڵوگۆرِى بازرگانى له‌ نیَوان عوده‌ى و نیَچیره‌ڤان ئه‌نجامدراوه‌!!!
خویَنه‌رى ئازیز
بابزانین مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى و مه‌سرورى كورِى چه‌نده‌ ئاگادارى ئه‌م زانیاریانه‌ن، كه‌ به‌ ئاشكرا ئه‌بو به‌نگین په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامى ماوه‌ له‌گه‌ڵ ساجیده‌ى هاوسه‌رى سه‌دام و ئه‌حمه‌د سوڵتان ره‌شید به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى سه‌دام كه‌ ئیَستا له‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئوردون ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن!
له‌ رِۆژى یه‌كشه‌مه‌ به‌رامبه‌ر 31 ئاب 2008كاتژمیَر 6 ئیَواره‌ عه‌بدوڵلاَ عه‌بدولرِه‌حیم ئه‌حمه‌د( ئه‌بو به‌نگین ) له‌ هۆتیَل (رۆیاڵ) له‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئوردون چاوى به‌ ساجیده‌ى هاوسه‌رى سه‌دام و ئه‌حمه‌د سوڵتان ره‌شید

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Sep 2008کاتژمێر  0:31 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نامه‌ى هه‌رِه‌شه‌ وته‌له‌فزیوَنى یه‌كیتى له‌هه‌ولیَر
كارمه‌ندیَكى ته‌له‌فزیوَن

به‌هوَى به‌رده‌وام بوونى كیَشه‌كان له‌ نیَوان كارمه‌ندان ولیَپرسراوى نوسینگه‌وسه‌رپه‌رشتیارى ته‌له‌فزیوَن (شیَخ نه‌بى  ناسراو به‌تواناى جاسوس وگه‌نده‌ڵ وگه‌واد له‌گه‌ڵ لاوه‌ندى كوَنه‌ هین و دووده‌ركى ومندالكار) روَژ به‌روَژ گرفت وكیَشه‌كان له‌ ناوراگه‌یاندنى یه‌كیتى له‌ هه‌ولیَر قولترده‌بن وچاره‌سه‌ركردنیان ئالوَزترده‌بىَ.
 ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى  پیَیان وایه‌ غه‌درییان لیَكراوه‌وهه‌قى ته‌واییان پیَنه‌دراوه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كیتى چه‌ندین جار له‌ریَگاى گفتوگوَى كراوه‌ ویاداشت داواى مافه‌كانیان كرد.كه‌ مه‌كته‌ب گویَى به‌داواكانى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى نه‌دا كارمه‌نده‌كان ناچاربوون له‌ریَگاى كه‌ناله‌ سه‌ربه‌خوَكان به‌تایبه‌ت (كوردستان پوَست) سكالاى خوَیان بگیَنن به‌ (ده‌زگاى زانیارى ومه‌كته‌بى چاودیَرى ومه‌كته‌بى سیاسى) .ئه‌و جوَره‌ شیَوازه‌ زیاتر رقى لیَپرسراوى مه‌كته‌بى ئه‌ستورتركرد ،له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به‌پیرداواكه‌ى ئه‌وانه‌وه‌بىَ هات زیاتر كارمه‌نده‌كانى ته‌نگه‌تاوكرد تا راگه‌یاندن به‌جیَبهیَلن ودووربكه‌نه‌وه‌.
 به‌هوَى چاره‌سه‌رنه‌كردنى ئه‌و كیَشه‌یه‌وتوندتربوونى مڵملانیَكه‌ خه‌ریكه‌ راگه‌یاندنى یه‌كیتى له‌هه‌ولیَر ده‌بىَ به‌ لوغم وهاكه‌ ته‌قیه‌وه‌.به‌دریَژاى هه‌فته‌ى رابردوو(كوَتاى مانگى ئاب) كه‌ به‌نسبه‌ت ئیَمه‌ مانگیَكى شومه‌ ،چونكه‌ له‌ومانگه‌دا ئیَمه‌ كه‌وتینه‌ به‌رهه‌رِه‌شه‌و گرتن وئیهانه‌كردنى چه‌كدارانى پارتى وگاردى كوَمارى به‌عس له‌(31/8/1996) كه‌چى ئه‌وا یه‌كیتى جاریَكى تر به‌هه‌مان شیَوه‌ بوَ به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند كه‌سیَكى ناماندووژیاوى بنسیَبه‌رى (31) ى ئاب له‌و روَژه‌دا ده‌رمان ده‌كه‌ن وهه‌رِه‌شه‌مان لیَده‌كه‌ن ونان برِاومان ده‌كه‌ن.به‌دریَژاى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌و (93) كارمه‌نده‌ى كه‌ پیَشتر ده‌ركرابوون وسكالایان هه‌بوو له‌سه‌رمه‌كته‌بى راگه‌یاندن له‌ریَگاى (نامه‌ وئیَمیَڵ) وه‌ رووبه‌روووى هه‌رِه‌شه‌وئیهانه‌ بوونه‌وه‌.هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ له‌ریَگاى ژماره‌یه‌كى نه‌ناسراوى ته‌له‌فوَنى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  5 Sep 2008کاتژمێر  5:56 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online