تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

 سایتی كوردستان نێت داخرا

This Domain (kurdistannet.info) Has Been Disabled
For information on restoring your account please call customer service as soon as possible

When/If you call our support help line, please have your site name ready.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Nov 2008کاتژمێر  7:1 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

عه‌ره‌ب و ئاهه‌نگی داگیرکرانی به‌غدا

sardarpshdare

بابه‌تێکم له‌ سایتی جه‌زیره‌ خوێنده‌وه‌ که‌ له‌مرۆدا عه‌ره‌به‌کان ئاهه‌نگێک بۆ مێژووی  1250 به‌غدا ده‌گێرن که‌ له‌لایه‌ن ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسوری خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌وه‌ به‌غدا دروست کراوه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ چه‌ند پرسیارێکی له‌ مێشکی من دا دروست کرد.

احتفل العراقيون بالذكرى الـ1250 لتأسيس عاصمتهم بغداد التي شيدها الخليفة العباسي أبو جعفر المنصور سنة 145 هجرية واستغرق بناؤها خمس سنوات.

http://www.aljazeera.net/NR/exeres/DD704FD0-D343-4908-9CEA-CEDB98CA7FCD.htm

نه‌بوونی سه‌رچاوه‌کانی کۆنی مێژووی کوردی و بێئاگای زۆرینه‌ی کورد له‌مێژوو، سه‌ری له‌ کورده‌کان شێواندوه‌و که‌م کورد هه‌یه‌ بزانێ عه‌ره‌ب له‌که‌یه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌روو هاتوون و جۆن خاکی کوردستانیان داگیر کردوه‌، یان پێش به‌دیهاتنی ئیسلام سنوری راسته‌قینه‌ی کورد له‌ کوێ بووه‌و چۆن له‌ژێر ‌ناوی خواو پێغه‌مبه‌ر و ئاینی ئیسلام دا خاک و نیشتمانی کورده‌کانیان داگیر کردوه‌و تاکو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن له‌و داگیرکردنه‌.

زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌ جیۆلۆجی و به‌ڵگه‌ مێژوویه‌ بێگانه‌کا‌ن، وا نیشان ده‌ده‌ن که‌ پێش تۆفانی گه‌وره‌ له‌ سه‌ردمی سۆمه‌ڕیه‌کان و فیرعه‌ونه‌کانی میسر، کوردستان ئاوه‌دان بووه‌، دۆکیمه‌نتێکی به‌ریتانی 1947 وای نیشان داوه‌، نوسراوێکی سۆمه‌ڕیه‌کان که‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی قوڕ نوسراوه‌و تێدا نوسراوه‌ که‌ تێکه‌ڵی بازرگانی و کشتوکاڵی هه‌بوه‌ له‌ نێوان سۆمه‌ریه‌کان و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ له‌ چیاکانی زاگرۆز ژیاون، له‌ لایه‌کی تر، ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی به‌دواداچون له‌ گوگڵ و یاهو بنوسی (SUSIANA) که‌ ناوی خێڵه‌که‌ی ئێمه‌یه‌، ده‌بینی سه‌دان سایت له‌سه‌ر

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Nov 2008کاتژمێر  6:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

فره‌ژنی یان ئایدیۆلۆژیای پارته سیاسیه‌‌کان

یه‌کێک له‌و بنه‌مایانه‌ی که‌ پێشکه‌وتن و به‌شارستانی بوونی کۆمه‌ڵگاکانی له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا پێ دیاری ده‌کرێت به‌ پله‌و شوێنی ژنان و ئاستی به‌ مه‌ده‌نی بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ پێوانه‌ ده‌کرێت. بێگومان له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی بێناسنامه‌ی‌ وه‌ک کورد که‌ پاشکۆی داگیرکه‌رانی عه‌ره‌ب و تورک و فارسه،که به‌ درێژایی مێژوو چه‌کوشکاری له‌ هزرو بیرکردنه‌وه‌و که‌لتووری کراوه‌، سته‌مه‌ ئه‌مڕۆ به‌ دروشمی سیاسی، به‌ ڕیکلام، به‌ پڕوپاگه‌نده‌،به‌ بانگه‌شه‌ی حیزبی کۆمه‌ڵگا به‌مه‌ده‌نی بکرێت؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت گۆڕانکاری له بیر و فه‌رهه‌نگی‌ تاکه‌کاندا بکرێت؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کوردستاندا ڕووده‌دات له‌ بوونی دووڕوویی (ئیزدواجیه‌تی) هه‌ڵوێسته‌کاندا ئه‌وڕاستیه‌ ده‌رده‌خات که‌ بوونی بیری ئازاد و شه‌فافیه‌ت له‌ پۆپه‌ی قه‌یران و ئیفلیج بووندایه‌. ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات هه‌موو ده‌زانین بۆچی و چۆن ڕووده‌دات به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بووترێت کێ‌ خۆی به‌به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ده‌زانێت له‌ ئه‌مڕۆ‌ و داهاتووی کوردستان، کێ‌ خۆی ‌به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت‌ به‌رامبه‌ر به مێژوو وه‌‌ چ وه‌ڵامێکیان پێده‌بێت بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو؟
یه‌کێک‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ‌کوردستان وه‌ک دورشم و پروپاگه‌نده‌ی سیاسی و بابه‌تی بازرگانی به‌کاردێت یاخود به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی یارمه‌تی دارایی پێ وه‌ربگیرێت‌ مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌،چ له‌ لایه‌ن پارت و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ بێت وه‌یان زۆرێک له‌ که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی ژنانه‌وه‌ بێت. ئه‌وه‌ی گومانی تێدانیه‌ له‌لێکدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌ سه‌رخستنی یاسای فره‌ژنی که بووترێت، ئه‌مه‌‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای پارته سیاسیه‌‌کانی كوردستانه. هه‌قی خۆمانه‌ بپرسین له‌و په‌رله‌ماندارانه‌ی که‌ له ‌هه‌موو ڕووداو مه‌ترسی و نه‌هه‌مه‌تیه‌کانی کوردستان پچوکترین هه‌ڵوێست و کاریگه‌رییان نه‌بووه‌،ته‌نها له‌سه‌ر وویست و داوای پارته‌کانیان ده‌ست به‌رزده‌که‌نه‌وه یان بۆچوونه‌کانیان ده‌رده‌بڕن؟ له‌کاتێکدا که‌‌ ڕۆژانه‌ سوکایه‌تی به‌ که‌رامه‌تی میلله‌تێک ده‌کرێت،چ له‌لایه‌ن تورک و ئێرانیه‌کان بێت چۆن‌ ڕۆژانه‌ بۆردومانی گوند و ناوچه‌ سنورییه‌کانی ده‌کرێت و پیلامان دژ ده‌گێڕن،یان چ له‌لایه‌ن ئه‌و عێراقه‌ فیدراڵه‌ی که‌ ته‌نها له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسیه‌کانی کوردا نه‌بێت بوونی نیه‌ که‌له‌ هه‌موو هه‌ڵوێستێکیاندا دژ به‌ کوردن وکورد به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌. کاره‌ساته‌ له‌ناو گه‌رمه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووداو ته‌نگه‌ژانه‌دا په‌رله‌مان چه‌په‌ک و كۆتکراوه‌، که‌چی ئازایانه‌ ده‌نگیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی فره‌ژنیدا.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Nov 2008کاتژمێر  5:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پۆلیسى ئه‌نته‌رپول داواى له‌ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى كردووه‌، كه‌ بروسكه‌ نورى شاوه‌یس و عزه‌دین به‌روارى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى ته‌سلیم به‌ دادگاى بالاَى عیَراقى بكه‌ن...
كاروان هه‌ریرى/ هه‌واڵ

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ سیروان باپیر، سكرتیَرى عزه‌دین به‌روارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، ئه‌و هه‌واڵه‌ى پشت رِاستكرده‌وه‌، كه‌ تیمیَك له‌ ئه‌فسه‌رانى بایه‌ بڵندى پۆلیسى ئه‌نته‌رپولى، رِۆژى 5شه‌ممه‌ 14/تشرینى دووه‌مى2008 سه‌ردانى هه‌ریَمى كوردستانیان كردووه‌، بۆ پیَشكه‌شكردنى داوایه‌كى رِه‌سمى له‌ به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ئه‌نته‌رپولى نیَوده‌وڵه‌تى، به‌مه‌به‌ستى ته‌سلیم كردنى هه‌ردوو تاوانبار بروسكه‌ نورى شاوه‌یس و عزه‌دین به‌روارى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى به‌ دادگاى بالاَى عیَراقى!!
بۆ بروسكه‌ نورى شاوه‌یه‌س ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى  پارتى و نویَنه‌رى كورد له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عیَراقى، كه‌ به‌ پیَى به‌ڵگه‌كان، برِى نزیكه‌ى 500 ملیَۆن دۆلارى به‌ رِیَگه‌ى جۆراوجۆر و ته‌زویر له‌ بودجه‌یى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عیَراقى دزیوه‌، به‌ تایبه‌تى له‌و بۆندانه‌ى كه‌ بۆ كرِینى چه‌ك و كه‌ل و په‌ل و پیَداویستى سه‌ربازى بۆ ئاماده‌باشى و رِیَكخستنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عیَراقى، به‌تایبه‌تى بۆنده‌كانى ولاَتانى چیك و ئۆكرانیاو  نه‌مساو رِوسیاو به‌رازیل ومیسرو به‌ریتانیاو و چه‌ند ولاَتیَكى تر!
كاتى خۆى ته‌واوى گه‌نده‌ڵى و ته‌زویرو دزیه‌كانى پله‌دارانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ ماڵپه‌رى ڤۆكس نیوزى ئه‌مریكى بلاَو كرایه‌وه‌و، له‌ خشته‌كه‌دا، حازم شه‌علان یه‌كه‌مین كه‌س و بروسكه‌ شازوه‌یس 4 ناوى نیَو دزیه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بوو!
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ 12 جار له‌لایه‌ن ئیبراهیم جه‌عفه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى پیَشوو و نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیستاوه‌، به‌ فه‌رمى و به‌ شه‌خسى داوا له‌ مه‌سعود بارزانى كراوه‌، بروسكه‌ شاوه‌یس رِووبه‌رِووى دادگاى بالاَى عیَراق بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ن لیَژنه‌ى نه‌زاهه‌وه‌ هه‌موو شتیَكى له‌سه‌ر ئیسپات بووه‌,، نورى مالیكى ناچار بووه‌، داوا له‌ پۆلیسى ئه‌نته‌پول بكات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى بروسكى تاوانبارو گه‌نده‌ڵیان ته‌سلیم بكات!
هه‌روه‌ها دواى 9 ساڵ پاپایى ڤاتیكان له‌ سه‌ره‌تایى مانگى 9 دا به‌رِه‌سمى داواى له‌ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى كردبوو، كه‌ عزه‌دین به‌روارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى له‌سه‌ر كوشتنى كچیَكى مه‌سیحى له‌ دهۆك ته‌سلیم به‌ دادگاى بالاَى عیَراقى بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  پاپا، نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى رِاسپارد،تا  ئه‌و ئه‌ركه‌ ئه‌نجام بدات!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Nov 2008کاتژمێر  1:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لیَژنه‌ى نه‌زاهه‌ى كوردستان ، نازه‌نین حه‌مه‌د وسۆ وه‌زیرى شاره‌وانى  وه‌ك یه‌كه‌مین وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان خسته‌ نیَولیستى لیَپرسینه‌وه‌وه‌..
سه‌یوان پیرمامى/ راپۆرته‌ هه‌واڵیَكى به‌ په‌له‌

به‌ر له‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ برِیارى مه‌سعود بارزانى لیَژنه‌یه‌كى نه‌زاهه‌ له‌ هه‌ریَمى كوردستان هاته‌ دامه‌زراندن، بۆ لیَكۆڵینه‌وه‌و لیَپیَچینه‌وه‌، له‌و هه‌وڵ و رِاپۆرتانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و  له‌ رِۆژنامه‌و گۆڤارو سایته‌ كوردیه‌كان بلاَو بۆته‌وه‌، له‌سه‌ر بوونى گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌كارهیَنانى ده‌سته‌لاَته‌كان و  ساخته‌كارى و بوونى دیارده‌ى به‌رتیل و رِشوه‌، له‌ نیَو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان!
له‌م رِووه‌وه‌ ئیواره‌ى ئه‌مرِۆ ئه‌ندامیَكى ئه‌و لیَژنه‌یه‌، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى مۆبایلى ئاسیا سیَڵدا، پیَى رِاگه‌یاندین، كه‌ یه‌كه‌مین وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان كه‌ ناوى خرایه‌ لیستى لیَژنه‌كه‌وه‌ بۆ لیَپیَچینه‌وه‌و به‌ دواداچوونى ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌سه‌ر خودى نازه‌نین حه‌مه‌د وسو وه‌زیرى شاره‌وانى، كه‌ له‌ رِۆژنامه‌و گۆڤارو سایته‌كان بلاَوبۆته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى رِاو بۆچوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیاران و به‌ریَوه‌به‌ره‌كانى گشت شاره‌كانى كوردستان!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى پیَ رِاگه‌یاندین، كه‌ بۆ لیَكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى شاره‌وانى سوود له‌ 10 ژماره‌ له‌ رِۆژنامه‌ى هاولاَتى و 12 ژماره‌ له‌ رِۆژنامه‌ى ئاویَنه‌و 7 بابه‌تى سایته‌كانى كوردستان پۆست  وه‌رگیراوه‌، له‌ هه‌موویان به‌رچاوتر ئه‌و بابه‌ته‌ى كه‌ به‌ر له‌ 34 رِۆژ له‌مه‌وپیَش له‌ كوردستاپۆست بلاَو كرایه‌وه‌، كه‌ وه‌زیرى شاره‌وانى ناه‌نین حه‌مه‌د وسۆ،  له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ فرِۆكه‌خانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵى توركى به‌ 15 ملیَۆن دۆلاره‌وه‌ ماوه‌ى 4 كاتژمیَر ده‌ستگیر كرابوو!
هه‌روه‌ها سود له‌ به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى تاپۆى هه‌ولیَر و دهۆك وه‌رگیراوه‌ تا بزانن، نازه‌نین و هاوسه‌رو خوشك وبراو كه‌س و كاره‌كه‌ى په‌ند سه‌نه‌دیان به‌ناوه‌وه‌ تۆماركراوه‌؟!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Nov 2008کاتژمێر  1:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وەزارەتى داراى و وەزارەتى هەرێم بۆ كارووبارى داراى و ئابورى لەسەر ئەژماركردنى خزمەتى ئاوارەیى ڕێكناكەون

ئامادەكردنى: ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید:
 
Nasehh2007@yahoo.com

image 

ڕۆژى 13-7-2007 سەرۆكایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و هەردوو وەزارەتى دارای و وەزارەتى هەرێم بۆكارووبارى دارایى و ئابوورى تایبەت بە چۆنیەتى ئەژمار كردنى خزمەتى فەرمانبەران لە دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێم كۆبوونەوەیەك دەكەن لەو كۆبوونەوەیەدا لەسەر كۆنوسێك كە لە 10 خاڵ پێك دێت ڕێك دەكەون, نۆ بەرپرس كە پێك هاتوون لە هەریەك"ب.گ.دیوان لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى ,ب.گ,لەوەزاەتى هەرێم بۆ كاروبارى دارایى و ئابوورى,جێگرى سكرتێرى ئەنجومەنى وەزیران,سەۆركى فەرمانگەى كارگێڕى و دارایی ,بەڕێوبەرى تەنفیزى ,ج.ب.گ.خانەنشینى ,یاریدەدەرى بەڕێوبەر,ی.بەڕێوبەرى گشتى "ئیمزاى ئەو دەخاڵە دەكەن . هەروەها سەركیز ئاغاجان وەزیرى دارایی و بایز تاڵەبانى وەزیرى هەرێم بۆ كاروبارى داراى و ئابوورى ئیمزاى ڕەزامەندى دەكەن لەسەر ئەو خاڵانە.
 بە كتابى ژمارە 11881 بەروارى 23/10/2007 كە ئیمزاى جێگرى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران( عومەر فەتاح) بەسەرەوەیە و ئەو دەخاڵەى هاوپێچى كراوە لە گەڵیدا,داوا لە هەردوو وەزارەتى داراى و ئابوورى و وەزارەتى هەرێم بۆ كاروبارى داراى و ئابوورى دەكات كە بڕگەكانى ئەم ڕێنماى و یاسایانە جێبەجێبكەن و بۆ ئەژمار كردنى خزمەت لە دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێم,ئەو ڕێنمایانەلە 10 خاڵ پێكهاتووە:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Nov 2008کاتژمێر  1:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ رِێگه‌گرتن له‌ كۆمه‌ڵكوژی ئاینده‌

تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به‌ دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی بنێن (ICC).

له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕووی داواكاریمان له ئێوه‌ ده‌كه‌ین و تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن .

هه‌لوێست و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ و سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌ مرۆڤایه‌تی بۆنمونه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکی سودان و بریاری داگاییکردنی به‌هۆی ئه‌گه‌ری تاوانباریی له‌ ژینۆسایدی دارفور ئاماژه‌ی گونجاون به‌ بوونی هه‌وڵی زیندوو بۆ پێشگرتن له ئەنجامدانی ژینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بگرێت. واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە و پشتیوانیكردن لە ICC  و بڕیارەکانی، پشتیوانییە لە سەقامگیرکردنی دادپەروەری نێونەتەوەیی لە جیهاندا .

پەیماننامەی ڕۆما كه لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە، چه‌ند جارێک هه‌موارکراو و لە ژولای 2002 وه ده‌ستی به‌کار کردووه‌. تا ئيستا  108 دەوڵەت په‌سندی په‌یمانامه‌که‌ و دادگاکه‌یان کردووه‌، هه روه ها  139 وڵات واژۆیان لەسەر کردووە، سیستەمی نوێی جیهانی کە خۆی لە دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی دەبینێتەوە، ئامرازێکی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگە گرتن لە ئەنجامدانی تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و بە سزا گەیاندنی بکەرانی.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Nov 2008کاتژمێر  1:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌په‌له‌: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سلێمانی‌ رویدا

كه‌مێك پێش ئێستا له‌نزیك مه‌ڵبه‌ندی‌ 1ی‌ رێكخستنی‌ یه‌كێتی‌ له‌سلێمانی‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ناو زێرابه‌ سندوقییه‌كانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ رویدا.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Nov 2008کاتژمێر  2:22 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنى ئه‌حمه‌د میره‌ شتیَكى ئاساییه‌
ناسح عبدورِه‌حیم:هه‌ڵه‌بجه‌ىشه‌هید

Nasehh2007@yahoo.com

هه‌فته‌ى رِابردوو له‌ رِۆژنامه‌ى هاولاَتیه‌وه‌ هه‌واڵى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌وڵیَكى تیرۆرستیمان بیست كه‌ باندیَكى تیرۆرستى به‌نیازبوون له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كى خه‌یاڵیدا سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى لڤین تیرۆر بكه‌ن.هه‌تا ئیَره‌ هه‌واڵیَكه‌ وه‌ك هه‌زاران هه‌واڵى رِۆژانه‌ كه‌ نائاساییه‌ به‌ بیركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌ویژدان و ئاسایى به‌بیركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى بیَویژدان گوزه‌ر ده‌كات, هه‌موومان بیستمان كه‌ هه‌وڵ  دراوه‌  بۆ تیرۆركردنى عه‌قڵیَكى ئازادى ئه‌م وولاَت و مه‌مله‌كه‌ته‌ ویَرانه‌یه‌, ئه‌م هه‌واڵه‌ عه‌قڵیه‌تیَكمان بۆ ده‌رده‌خات,كه‌ كۆمه‌ڵگاى كوردى و زۆربه‌ى تاكى كوردى پیَوه‌ى گیرۆده‌ن, پیَویسته‌ ئیَمه‌ ته‌نها له‌ ئیدانه‌كردنى وه‌ها كاریَكدا گیرنه‌كه‌ین و باوه‌رِمان وابیَت كه‌ به‌ ئیدانه‌كردنى هه‌وڵى تیرۆركردن و ئاشكراكردنى ناسنامه‌ى تیرۆرسته‌كان و داداگایكردنیان و به‌سزا گه‌یاندنیان هه‌موو شته‌كه‌ كۆتاى دیَت و ئیَمه‌ى نوسه‌ران و رِۆژنامه‌نووسانیش به‌بیَ كیَشه‌و گرفت رِۆژه‌كانى ساڵ ده‌گوزه‌ریَنین.نه‌خیَر پیَویسته‌ ئیَمه‌ى رِۆژنامه‌نووسان بیر له‌ بیَداركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى بكه‌ینه‌وه‌ له‌ خه‌وى غه‌فڵه‌ت و بیَئاگاى خه‌به‌رى بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و مه‌ترسیه‌ى كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا یه‌خه‌یان پیَده‌گریَت و مه‌حكومیان ده‌كات به‌ بیَده‌نگى,بیَده‌نگیه‌ك كه‌ترسناكترین شیَوه‌ى مردنى كۆمه‌ڵگایه‌.
لیَره‌وه‌ پیَویسته‌ به‌ر له‌ ئیدانه‌ كردن پرسیار بكه‌ین و به‌ر له‌ داواى ئاشكراكردنى ناسنامه‌ى تیرۆرستان گومان بكه‌ین و به‌ر له‌ دادگایكردن,خۆمان یه‌كبخه‌ین و ,به‌ر له‌داواى سزا تیرۆرستان خۆمان زیاتر سزا بده‌ین.
پرسیار بكه‌ین بۆ له‌وه‌ها كاتیَكدا كه‌ مه‌ترسى كوشتن له‌سه‌ر ئیَمه‌ى رِۆژنامه‌نوس و نوسه‌ران نزیك ده‌بیَته‌وه‌,خۆمان به‌ ته‌نها ده‌بینینه‌وه‌,پرسیار بكه‌ین و بڵیَن ئایا ئه‌و گروپه‌ تیرۆرسته‌ى كه‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى ئه‌حمه‌د میریان داوه‌ حساباتى ووردیان كردووه‌؟بیَگومان به‌ڵیَ ئه‌وان و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌ویَت ئیَمه‌ بكوژن باش له‌ سرِبون و بیَده‌نگى كۆمه‌ڵگاى كوردى ئاگادارن ,ئه‌وان ده‌زانن كوشتنى نوسه‌رو رِۆژنامه‌نووس له‌ كۆمه‌ڵگاى كوریدا هیَنده‌ى مردنى به‌پرسیَكى جاش و فایلدار بایه‌خى نییه‌ له‌لایان,كوشتنى نوسه‌رو رِۆژنامه‌نوسیَك هیَنده‌ به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ بڵیَت بۆ ئه‌نوسیَت و رِه‌خنه‌ ده‌گریَت ؟ئه‌وه‌ى قسه‌ بكات با بكوژریَت و با بیَده‌نگ بیَت و هیچ نه‌ڵیَت,كۆمه‌ڵگایه‌ك شیعاره‌كه‌ى "ده‌م بوه‌ستیَت سه‌ر سه‌لامه‌ته‌"و"ده‌ست بگره‌ به‌ كلاَوه‌شرِه‌كه‌ته‌وه‌ با بانه‌یبات"بیَت ئه‌بیَت تیرۆركردنى نوسه‌رو رِۆژنامه‌نوسیَك له‌سه‌ر نوسین و قسه‌كردن چۆنبیَت به‌لایه‌وه‌ ,بیَگومان ئاساییه‌ ده‌بیَت به‌لاى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگایه‌كى وه‌ك كۆمه‌ڵگاى كوردى. 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Nov 2008کاتژمێر  9:24 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حەڵاڵكردنى خوێنى رۆژنامەنوسان"جەبەروتى مەرگو بێدەنگكردنى كۆمەڵگە" ئاسۆ جەبار

image

ئەوانە كێن لەشەوو رۆژێكدا خوێنى رۆژنامەنوسان حەڵاڵ دەكەن، كێن ئەو پیاوكوژانەى بە تەورى حیزبەوە لاپەڕەى گۆڤارەكانو رۆژنامەكان خەڵتانى خوێن دەكەن، كێن ئەوانەى بە قاپىَ عارەق كەلەى رۆژنامەنوسان پڕدەكەن لەفیشەك، كێبوون ئەوانەى لیستى رەشیان بۆ رۆژنامەنوسو رۆژنامەو سایتە سەربەخۆكان دەركرد، كێبوون ئەوانەى خەونیان بە كوشتنى یەحیا بەرزنجییەوە دەبینى، كێبوون ئەوانەى ئاسۆ جەمال موختارو نەبەز گۆرانیان خەڵتانى خوێن كرد، كىَ بوون ئەوانەى خەونیان بە كوشتنى سۆرانى مامەحەمەوە دەبینىو خەونەكەیان هاتە دىو زۆر نامەردانە لەبەردەم ماڵەكەى خۆیدا كوشتیان، ئەى پیاوكوژانە كێبوون ئێوارەیەكى دڕەنگوەخت دەستڕێژى مەرگیان لە رۆژنامەنوس ئامانج مەحمود كردو خۆشبەختانە نەكوژرا، كێ بوون ئەوانەى پلانى مەرگى ئەحمەد میرەیان داڕشتو سەرى نەگرت..؟
 هەوڵى گەورەى تێرۆركردنى رۆژنامەنوس ئەحمەد میرە، تەنها پیلانێكى چەتەگەرىو مافیاگەرى نییە بۆ كوشتنى یەك رۆژنامەنوس، بەڵكە لەپشت ئەم هەوڵەوە پلانێكى ستراتیژى حیزبىو مافیاگەرى گەورە لەئارادایە بۆ كوشتنو تەسفیەكردنى سەرلەبەرى دەنگە نەیارو رەخنەگرو رۆژنامەنوسە سەربەخۆكان، هەوڵى گەورەى حیزبەكانو تاقەتپڕوكێنى هێزە ئەمنییە نهێنییەكانیانو

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Nov 2008کاتژمێر  9:17 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

(یاسای باری کەسیەتی بە کاریگەری یاسا و فەرماییشتی ڕێبەرانی ئایینی بۆگەنی ئیسلام ئاڵوودە بووە) لە نووسینی: دانا حوسێن.  danaarsenal@yahoo.co.uk

mohammed pro,mohammed profet

بە ڕاستی خەتەرناکە کە لە پاڕلەمانی کوردستانەوە کە زۆرینەی ئەندامەکانی ووشەی دیموکراسی لە سەر لێوانیان دەدرەوشێتەوە، لە سەر زاری سەرۆکەکەیەوە و بە لایەنی کەمەوە سێ یەکی ئەندامانی ئەو پارلەمانە کە نوێنەری حیزبێکی ئەندامی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵن، حیزبێک کە پێک هاتووە لە یەکگرتنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەکەی کاک ئارام و چەند بەرەیەکی نوێخوازی ئەو دەمە، کە دەبوایە هەموو پەیوەندیەکانی نێوان دیموکراسی بە هەموو بەهاکانیەوە لە هاوکێشەیەک دا بە یەکەوە گرێ دابایە... ، بێت و یاسایەکی دێرینی هەڵگری دەیەها و سەدەها ڤایرۆسی کووشندەی نێو کۆمەڵگا، هی سەردەمی ئەشکەوتەکانی تاریکی و عومەری ئەنفالچی  و خەلیفەی ڕاشدیین ئەبوو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح و هی ناو لمی بیابانەکانی خێڵی قووڕەیش،زیندوو نوێ بکاتەوە.

ئەگەر بێت و لە سەر کاریگەریەکانی ئەو ئایینە زۆرەملێیە بدوێین، دەتوانرێت بگووترێت کە درووستکردنی کۆمەڵێک یاسای لە و شێوەیەی سەردەمی خۆی بە ناوی پەیام لە خواوە کە خەڵکیان پێ براوەتە سەر ئاو و ئاویش نەدراون، لەوانەیە کاریگەر بووبن لە ڕووی باشتر یەکخستنەوەی کۆمەڵگا و چارەسەری هەندێ لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان. بەڵام تەنها دەشا کە تا سەردەمانێک کاریان پێبکرایە، هەتا ئەو شوێنەی کە بڕیان دەکرد و یاریدەدەر دەبوون لە پێشخستنی کۆمەڵگا دا. نەوەک بە هۆی ئەوەی کە ئیسلام دووایین ئایینە و ناکرێ دەستکاری بکرێت بە مەبەستی نوێبوونەوە و چرۆدەرکردنەوە، بە لێکدانەوەیەکی هەنووکەییانە، بەهای چەندین گەل و نەتەوە لێکدانی سفر بکرێت.  بۆ پیشاندانی ئەو ڕاستیە دەتوانین لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی زانستییانە بیسەلمینین: کە 2 دەفری سەهۆڵ و ئاوی کوڵاو بە جیا بهێنرێت و لە ژوورێکی پلەی گەرمی گوونجاو دا بەجێ بهێلرێت، لە دووای ماوەیەک دەبینی کە سەهۆڵەکە تواوەتەوە چوونکە پلەی گەرمیەکەی بەرز بۆتەوە و بەرەو مووجەب ڕۆیشتووە، بەڵام ئاوە کووڵاوەکە بەشێک لە ووزەکەی خۆی بەخشیوەو پلەی گەرمیەکەی بەرەو کەمبوون و سالب ڕۆیشتووە تاوەکوو ئەو ئاستەی کە تێکڕای پلەی گەرمی ژوورەکە یەن ڕووبەرەکە وەک یەک ی لێ دێت.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Nov 2008کاتژمێر  2:50 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆکورد یان بۆپاره‌وسامانه‌کانتان داواده‌که‌ن! یاشێخ

کاتێک زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆکێشه‌یه‌ک ده‌کرێت که‌وه‌ک كێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ناسێنرابێت له‌ئاستی جیهاندابه‌پێی پره‌نسیپه‌کانی یاسانێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌پێی جۆری کێشه‌که‌. واته‌بۆکێشه‌ی کوردیش ده‌بوایه‌فایله‌که‌ی وه‌ک کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌ریزی فایله‌کانی تری به‌رده‌ست نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندابوایه‌وململانێی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رهه‌بوایه‌بۆساغکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی کورد. بۆنمونه‌کێشه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین،ئۆستیاوئه‌بکازیا هه‌روه‌هاکۆسۆڤه‌که‌چاره‌سه‌رکراو...هتد.

له‌م رۆژانه‌دا د.مه‌حمود له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکێشیه‌کانی حکومه‌تی عێراق وه‌ به‌تایبه‌ت مالکی و یاوه‌رانی دا وه‌ک ته‌رحێکی ئه‌لته‌رنه‌تیڤ داوای (زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی) ده‌خاته‌ پێش چاو به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق باپه‌ندی واژۆکردنی رێکه‌وتننامه‌که‌ی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا.

له‌راستیدا ئه‌م ته‌رحه‌ی دکتۆر ته‌نها دیکۆرێکه‌بۆ ئارایشکردنی روخساری کارتۆنی خۆییوهاوه‌ڵه‌کانی به‌تاڵه‌بانیوبارزانیشه‌وه‌. واته‌به‌چه‌شنی ته‌رحه‌کانی تری ده‌یه‌وێت پاساوی فرتوفێله‌کانیان بکات که‌له‌دژی گه‌لی کورد به‌خاتری کورسیو دۆلار به‌رده‌وام ئه‌نجامیده‌ده‌ن. چوونکه‌ دکتۆر که‌ وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد ناسراوه‌ زۆر باشده‌زانێت داواکردنی زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روا ئاسانو ساکاروحازربه‌ده‌ست نیه جانازانین چۆن ده‌م له‌قسه‌ی واده‌کوتێت له‌کاتێکدا که‌به‌ئیستشاره‌ی خۆی وه‌ک سیاسه‌تفرۆشێکی کورد شانبه‌شانی سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی کورد به‌فه‌توای تاڵه‌بانیوبارزانی له‌پێناوی مشتێکی زیاتر دۆلاردا کوردیان لکانده‌وه‌ به‌عێراق. واته‌ به‌ده‌ستی خۆیانو به‌پلانی فریودانی سۆزی خه‌ڵک کێشه‌ی کوردتان له‌ ئه‌گه‌ری به‌جیهانی بوونی کرده‌وه‌ به‌ کێشه‌یه‌کی ناوخۆی عێراق. واته‌ ئه‌وکێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ره‌که‌ی هه‌رله‌ناوخۆی عێراقدایه‌وبه‌س. که‌به‌مه‌ش جارێکی تر روودانی ئه‌نفالو کیمیابارانتان به‌گیانی گه‌لی کورد بریوه‌ که‌ئه‌مجاره‌یان ده‌شیت له‌سه‌رده‌ستی یاوه‌رانی عه‌لیو عومه‌ربێت به‌جووته‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Nov 2008کاتژمێر  2:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه‌ڤپه‌یڤینه‌ک له‌گه‌ڵ '' دارا ئه‌حمه‌د '' -به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ

image

 سازدانی: هەڵۆ مەرگەیى :
 
 میدیا: قۆناغى ئێستاى خەباتى سیاسى خەڵکى کوردستان چ سیاسەت کارێکى گەرەکە؟
 دارا ئه‌حمه‌د:خه‌باتی سیاسی له‌ هه‌ر قۆناغێک بێ هه‌ر خه‌باتی سیاسییه‌ و هیج جوایێزییه‌کی نییه‌، ئه‌وه‌ سیاسه‌تبازانن هه‌ر رۆژه‌ و سیاسه‌تکارێکمان بۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو.. ده‌نا له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ خه‌باتی سیاسیی ده‌کا هه‌ر یه‌ک جۆر سیاسه‌تی کردووه‌‌ ئه‌ویش راهێنانی میلله‌ته‌ - به‌ پێی ئاستی هۆشمه‌ندیی که‌سه‌کان و ئاستی پێشکه‌وتنی ژیان - بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرفته‌کانی ژیان و ده‌سه‌ڵاتداران له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌رچی زیاتری ماف و ئازادییه‌کان و سه‌ره‌نجام چێکردنی ژیانێکی ئاسووده‌ و ئارام، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژێ و شه‌ڕپشیله‌یه‌ی که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سیاسه‌تبازانی ئێستای جیهان به‌ گشتیی و سیاستبازانی کورد به‌تایبه‌تیی ئه‌نجامی‌ده‌ده‌ن به‌ سیاسه‌ت و سیاسه‌تکار دابندرێ و وابزاندرێ ئه‌و جۆر و شێوازه‌ له‌ سیاسه‌تکردن خۆبه‌خۆ قۆناغی جودا جودای خه‌باتی سیاسیی به‌رهه‌مدێنێ ئه‌وا ئه‌من به‌ راشکاوییه‌وه‌ ده‌ڵێم : ئاھ که‌ بۆرژوا ده‌سه‌ڵاتداره‌ نه‌دیوبدییه‌کانی ئێمه‌ له‌پاشن و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وها بێتێ ئه‌وا هه‌رگیز ناهێڵن کورد به‌ سه‌رله‌به‌ری مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان بگه‌ن و له‌و ژیانه‌ مه‌مره‌ومه‌ژییه‌ی ئێستا رزگار ببن. 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Nov 2008کاتژمێر  2:29 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وازهیَنانى 20 كارمه‌ند و رِۆژنامه‌نووسى رِه‌گه‌زى (میَ) له‌ ده‌زگاى ئاراس و ئاژانسى ده‌نگ و باسى كوردستان!
كارمه‌ندیَكى هه‌ڵهاتوو

به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌رپرسى ده‌زگاى ئاراس داواى مانه‌وه‌ى ده‌وامى شه‌وانى لیَده‌كردین بۆ ئه‌وه‌ى له‌خشته‌مان به‌ریَ

كه‌وتینه‌ نیَو ته‌ڵه‌و فیَڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازى به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌رپرسى ده‌زگاى ئاراسه‌وه‌و. به‌دران ئه‌حمه‌د بۆ ئه‌وه‌ى له‌خشته‌مان به‌ریَ، هه‌وڵى دا، سه‌ره‌تا موچه‌كانمان به‌ ئه‌نقه‌ست دوا بخا، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌ریِگه‌ى سكرتیَره‌كه‌ى. ده‌وامه‌كانى كردینه‌ پاش نیوه‌رِوان و دواتریش ئیَواران و، تا ئه‌وه‌ى داواى مانه‌وه‌ى ده‌وامى شه‌وانى لیَده‌كردین بۆ ئه‌وه‌ى له‌خشته‌مان به‌ریَ،

به‌ر له‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یمانگاى ته‌كنیكى به‌شى رِاگه‌یاندنم له‌ هه‌ولیَر به‌ كۆتا هیَنا، به‌ پله‌یى زۆر باشه‌، زۆربه‌ى مامۆستاكان هه‌وڵى زۆریان له‌گه‌ڵ گشتمان دا، تا رِۆژنامه‌نووسیَكى هه‌ڵكه‌وتوو شاره‌زاو بویَرمان لیَده‌ر بچیَت،  به‌ رِاستى قه‌ردار باریان كردین، به‌ تایبه‌تى بۆ من چونكه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له‌ گه‌ڵدا دام، تا رِۆژنامه‌نووسیَكى پرِۆڤشنه‌ڵ و ئه‌كادیمیم لیَ سه‌وز ببیَت.
پاش ته‌واو بوونى واده‌ى خویَندن، له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پیَوه‌ كرا، تا له‌ بوارى رِۆژنامه‌نووسى ئه‌رك و كارى پیشه‌یى خۆم به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، هه‌ر نه‌بىَ قیچه‌ خزمه‌تیَكى مته‌وازعانه‌ پیَش كه‌ش به‌ میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م، زۆر خۆمم ده‌پاراست، وه‌ك خانمیَك نه‌كه‌ومه‌ به‌ر درِندایه‌تى ئه‌و مرۆڤه‌ بیَكه‌ڵك و بیَویژدانانه‌ى، كه‌ پیَش هه‌مووشتیَك له‌ ده‌روازه‌یه‌كى ته‌سكى هه‌وه‌سه‌كانیانه‌وه‌ له‌ ده‌رگاى رِۆحى میَنه‌كان ده‌ده‌ن!
باوه‌رِتان هه‌بىَ حه‌زو خولیاو ئاره‌زوویه‌كى زۆرم هه‌بوو، له‌ نیَو كایه‌ى رِاگه‌یاندندا، بویَرانه‌ ئه‌سپى خۆم تاو بده‌م، زۆر جار ئه‌وه‌م به‌خۆم ده‌گووت: چ جیاوازیه‌ك له‌ نیَوان رِۆژنامه‌نووسه‌ نیَره‌كان و میَكان هه‌یه‌؟
ته‌نها تواناو شاره‌زایى و زیره‌كى و چالاكیه‌كانى رِۆژنامه‌وانى ده‌توانیَت، ئه‌و جیاكاریه‌ بكات، ئیتر شكم بۆ هیچ شتیَكى تر نه‌ده‌چوو، یا زه‌نم بۆ كارى به‌ درِه‌وشتى و حه‌زه‌ بۆگه‌نه‌كانى ئه‌وانى تر نه‌ده‌چوو!
تا له‌ رِۆژانى 1/9/2008 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورِیَكه‌مدا، كه‌ له‌ هه‌مان به‌شدا رِاگه‌یاندنمان ته‌واو كردبوو، ناوى خۆمان له‌ ده‌زگای ئاراس تۆمار كرد، تا له‌و ده‌زگا نویَه‌ى هه‌واڵ به‌ناوى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Nov 2008کاتژمێر  10:30 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌ پیَى لیَژنه‌یه‌كى چاودیَرى دارایى، ئه‌ندازیار نوره‌دین حامد به‌رِیَوه‌به‌رى دابه‌شكردنى سوته‌مه‌نى هه‌ولیَر، 12000000 ملیَۆن لیتر به‌نزین و نه‌وتى دزیوه‌
كارمه‌ندیَكى چاودیَرى دارایى

زیاتر له‌ 28 رِۆژه‌ ده‌نگو باسى دزینى 12000000 ملیَۆن لیتر له‌ سوته‌مه‌نى( نه‌وت و به‌نزین ) له‌ ناو دیوانى چاودیَرى دارایى له‌ هه‌ولیَر بلاَوبۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌ندازیار نوره‌دین حامد به‌رِیَوه‌به‌رى دابه‌شكردنى سوته‌مه‌نى هه‌ولیَر له‌ ماوه‌ى 6 مانگدا، به‌ رِیَگه‌ى گه‌نده‌ڵى و ساخته‌كارى وبه‌ به‌كارهیَنانى پسوله‌ى ته‌زویر به‌ هاوكارى مافیاكه‌ى هه‌ولیَر نه‌وزاد هادى به‌شه‌ریكى فرۆشتویانه‌ و به‌شیان كردووه‌، له‌ رِیَگه‌ى به‌نزینخانه‌ى قه‌لاَت كه‌ موڵكى شه‌خسى نه‌وزاد هادی یه‌و، به‌لاَم حوسیَن ناویَك سه‌رپه‌رشتى ده‌كا!
به‌ پیَى لیَژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ لیَكۆڵینه‌وه‌و به‌ دواداچوونى ئه‌و دزیه‌، ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابووه‌، 3000000 ملیَۆن لیتر نه‌وت و 9000000 ملیَۆن لیتر به‌نزین له‌ پالاَوتگه‌ى بیَجیه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌ولیَر به‌لاَم داخڵى تانكه‌یه‌كانى كه‌ورگۆسكیان نه‌كردووه‌، لیَژنه‌ك توانى بۆ لیَكۆڵینه‌وه‌، 10 شۆڤیَرى تانكه‌رى نیَوان بیَجى و هه‌ولیَر یان دواندووه‌و، هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌ندیَك جار نوره‌دین حامد به‌ ژماره‌ ته‌له‌فونى07504539811 كۆرِه‌ك په‌یوه‌ندیمان پیَوه‌ ده‌كات و، ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باره‌كانمان ببه‌ینه‌ سه‌ر رِیَگاى موسڵ هه‌ولیَر، یا رِیَگاى سه‌لاَحه‌دین كۆرِیَ، یا بۆ سۆرانى رِاسته‌و خۆ به‌رین، دواجار پسوله‌ى داخڵ بوونى سوتمه‌نیه‌كانمان له‌سه‌ر تانكیه‌كانى كه‌ورگۆسك ده‌ده‌نىَ، كه‌ ئه‌مه‌ش جۆریَكه‌ له‌و دزیانه‌ى ئه‌ندازیار نوره‌دین حامدبه‌رِیَوه‌به‌رى دابه‌شكردنى سوته‌مه‌نى هه‌ولیَره‌، كه‌ به‌ بىَ په‌رده‌و هیچ ترسیَك دزى له‌ سوته‌مه‌نى به‌شى هاولاَتیان ده‌كات، به‌ هاوكارى نه‌واد هادى نه‌وزادى رِوكن!
دواى ئه‌وه‌ى كیَشه‌كه‌ زیاتر گه‌وره‌بوو، نه‌وزاد هادى به‌ شه‌خسى ته‌داخولى كردووه‌، له‌ رِیَگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌ناوى نیَیره‌ڤان بارزانیه‌وه‌و، دیوانى چاودیَریش كه‌ له‌سه‌دا سه‌د بۆیان ئاشكراو رِوون بۆته‌وه‌، كه‌ نوره‌دین ئه‌م دزیه‌ زۆره‌ى به‌ ته‌نها نه‌كردووه‌و، پاریَزگاره‌كه‌ى پارتى نه‌وزاد هادى تیایه‌ شه‌ریكه‌و، لیَدوان و دانپیَدانانى شۆڤیَره‌كان هه‌موو رِاستیه‌كانیان ئاشكراكردووه‌، پاش ته‌داخوله‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دۆسیَى دزیه‌كانى نوره‌دین حامدى سوته‌مه‌نى هه‌ولیَر خرایه‌ چه‌كمه‌جه‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ هه‌رگیز هه‌تاو نابینیَت، سلاَوات له‌ گه‌نده‌ڵى و دزیى نوره‌دین حامد و نه‌وزادى رِوكن!!

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Nov 2008کاتژمێر  7:21 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مانای وشه‌ی " کورد" چیه‌ ؟

به‌ناوی کوردستانی گه‌وره.‌ ح.س.سۆران. تاران – 25/8/ 2708

soransa@hotmail.com

هۆنراوه‌ :

" کورد"به‌ وردی یانی "گورد"ه،چه‌شنی رۆله‌ی زاڵه‌ کورد ،

خالیس و خاوێن و بێگه‌رد چه‌شنی زێڕی قاڵه‌ " کورد" .

میلله‌تێکی کۆن و ئه‌سڵی به‌ربه‌یانی مێژوه‌ ،

خاوه‌نی مێژوی له‌ مێژی چه‌ند هه‌زاران ساڵه‌ کورد .

گه‌رده‌پرسی بۆ هه‌ژار  و بێ به‌ش  و ئاواره‌یه‌ ؟،

من ده‌ڵیم هۆی هه‌ر نیفاقه‌ ، وا ژیانی تاڵه‌ کورد‌ .

(ح.س.سۆران )

ئێستا لێره‌دا،‌ راڤه‌یه‌کی کورت تان  سه‌باره‌ت به‌ مانای وشه‌ی " کورد " پێشکه‌ش ده‌که‌م ، که‌ به‌ هیوام به‌ خشڵی سه‌رنجی بیرمه‌ندان بڕازێته‌وه‌ و ببێته‌ ده‌سته‌چێله‌یه‌کی زمان ناسی کوردی :  

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Nov 2008کاتژمێر  7:15 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ برۆكسل : كۆنفرانسی  جینۆسایدی  ده‌رسیم سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی پیَهات

تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم پیَویسته‌ به‌ جینۆساید بناسریَت , گۆری سه‌ید رِه‌زا ئاشكرا بكریَت

darsem qatloam

رِۆژی پیَنج شه‌ممه‌ له‌ باڵاخانه‌ی پارله‌مانی  یه‌كیَتی ئه‌وروپا , به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ ده‌رسیمییه‌كان ئه‌وروپا و باكووری كوردستان , له‌ یادی 70 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیمدا كۆنفرانسی جینۆسایدی ده‌رسیم به‌رِیَوه‌چوو .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Nov 2008کاتژمێر  7:9 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

با له‌ رێگای دکتۆر مه‌حموده‌وه‌ هه‌ندێ پرسیار بکه‌م

mahmod sorani

دێته‌ بیرم له‌ سه‌رده‌می چاوبه‌ستنه‌که‌ی کورد دا که‌ چاوی کوردیان به‌ست و بردیانن بۆ ده‌نگ دان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراق و داڕشتنی ده‌ستوری عێراقی، بێجگه‌ له‌ بانگه‌وازی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان به‌تایبه‌تی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، سه‌دان که‌سی وه‌ک دکتۆر ‌مه‌حمود که‌ به‌دوای وه‌زیفه‌دا ده‌گه‌ران، له‌ کوردستان و له‌ ئه‌وروپا خه‌ڵکیان هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ ده‌نگدان.

کاک دکتۆر مه‌حمود له‌گه‌شته‌که‌ی ئه‌وروپایدا، شه‌وێک له‌ پاڵتاکی ناو ئینته‌رنێت سه‌مینارێکی به‌ست و له‌ سه‌میناره‌که‌دا خه‌ڵکه‌که‌ی هانده‌دا که‌ بڕۆن بۆ ده‌نگدان، منیش وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێک که‌ له‌دژی ده‌نگدانه‌که‌ راوه‌ستابووم و هاوارم ده‌کرد که‌ عێراق هه‌ڵوه‌شاوه‌و به‌ده‌ستی خۆتان دروستی مه‌که‌نه‌وه‌، ده‌ستور بۆ عێراق دامه‌رێژن، له‌شکرو دام و ده‌زگا بۆ عه‌ره‌ب دروست مه‌که‌نه‌وه‌، عه‌ره‌ب جێگای باوه‌ڕ نیه‌، به‌ڵام دکتۆر مه‌حموده‌کان به‌ پێجه‌وانه‌ی منه‌وه‌ ده‌دوان و خه‌ڵکیان له‌ خشته‌ ده‌برد، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ پرسیارێکم له‌ دکتۆر مه‌حمود کردو وتم جه‌نابی دکتۆر: ئێستا ئێوه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ هان ده‌ده‌ن که‌ ده‌نگ بۆ دروست کردنه‌وه‌ی عێراق بده‌ن، باشه‌ ئه‌گه‌ر عێراقتان دروست کرده‌وه‌و له‌دوایدا عێراق هیچی نه‌دا به‌ کورد هه‌ڵوێستی ئێوه‌ چ ده‌بێ، له‌ وه‌ڵام دا وتی: ئه‌چمه‌ هه‌ر جێگایه‌ک ئه‌م سه‌ردار پشده‌ریه‌ لێم‌ قوت ده‌بێته‌وه‌، ووتی خۆ به‌ گوریس نه‌یان به‌ستوینه‌وه‌، که‌ هیچیان بۆ کورد نه‌کرد، ئێمه‌ش به‌غدا به‌جێ ده‌هێڵین.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Nov 2008کاتژمێر  1:18 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دویَنىَ ده‌زگاى ئاراس  رِیَزى له‌جنیَوفۆشیَكى وه‌ك حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن ناو، ئه‌مرِۆش وه‌زاره‌تى به‌ناو رِۆشنبیرى رِیَزى له‌ هیَدى ده‌به‌نگ و كویَله‌و شاعیرۆكى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى نا!!
كاروان سنوورى

له‌ چه‌ند رِۆژى رِابردوو له‌ سایته‌كه‌ى پاراستن نیَت(هۆمه‌ر نیَت)،  حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ چه‌ند دیَریَكى گاڵته‌جارى وسوكایه‌تى به‌ ناو وه‌زاره‌تى  رِۆشنبیرى كردووه‌، كه‌ رِیَزى له‌ شاعیره‌ سمیَڵ زله‌كه‌ ناوه‌!نوسیویَتى: وه‌زاره‌تى جه‌هل رِیَزى له‌ شاعیره‌ سمیَڵ گه‌وره‌كه‌ نا!
بۆ به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌و سوكایه‌تیه‌، ئیَمه‌ش هه‌مان رِایى حه‌مه‌سه‌عید مان هه‌س، وه‌لىَ بۆ به‌شى دووه‌م، هه‌ڵویَسته‌یه‌كى گه‌ره‌كه‌، به‌وه‌ى حه‌مه‌سه‌عید خۆى زۆر له‌ هیَدى ماستاوچیه‌كه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى باشتر نیه‌! چونكه‌ هه‌ر نه‌بىَ هیَدى ئه‌وه‌ى كردویه‌تى ته‌نها شیعرۆكه‌ى به‌سه‌ر قه‌دو بالاَیى ئه‌فرادانى بنه‌ماڵه‌یى بارزانیا گۆتیه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا سوكایه‌تى به‌كه‌س نه‌كردووه‌و جنیَونامه‌شى ده‌رنه‌كردووه‌، و هۆردوكتان پرادۆى مۆدیَل 2008 ده‌هاژوون!
گه‌لۆ حه‌مه‌ سه‌عیدى رِابه‌رى جنیَوفرۆشان، ئه‌تۆ دواى شكستت، له‌ هه‌ناوى كۆمه‌ڵه‌ى رِه‌نجده‌ران و ماركس لینیندا، له‌ ئه‌وروپا ده‌ستت دایه‌ داهیَنانیَك كه‌ تا ئه‌ورۆش بازارِ گه‌رمیت هه‌رماوه‌!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Nov 2008کاتژمێر  1:1 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سەرۆ قادر لە دواى هەوڵەكانى بۆ( هاك )كردنى كوردستانپۆست، مایە پوچ دەرچوو، بەرەو توركیا قوچانى! فەرمان ڕانیەیى :

image 

 
 بە درێژایى دامەزراندنى ماڵپەڕە نەتەوەیى و دڵسۆزەكەى كوردستانپۆست، دەزگاكانى پارتى بە گشتى و مەكتەبى ناوەندى ڕاگەیاندن و دەزگاى بە دناوى پاراستن، بە هەموو شێوەیەك هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ بۆ (هاك) كردن و داخستنى هەتا هەتایى؟!
 دەلۆیە، دەلۆیە...سەرۆ قادر گەلۆیە، گەلۆیە
 چونكە ماڵپەڕى كوردستانپۆست بۆ ساتێك غافڵگیرو بێئاگاو لاخەبەرو كەم تەرخەم نەبووە، لە بەدیارخستن و ئاشكراكردنى گەندەڵى و دزیى و بەتاڵانبردنى سامانى خەڵكى كوردستان لەلایەك و، هۆشیاركردنەوەو بە ئاگاهێنانەوەى تاكى كورد لە سەرانسەرى گێتیدا لەلایەكى ترەوە، بەو ئاڕاستەیەى باشتر بنەماڵە دزو جەردەكانى بارزانى و تاڵەبانى بناسن، كە چۆن و بە چ شێوازێك، بەربوونەتە گیانى مرۆڤەكان، بە  چاوترساندن و تۆقاندن و گرتن و نانبڕین و تا ئاستى كوشتن، وەك ئەوەى دوێنىَ بەرامبەر دكتۆر عەبدلستار ساڵح شەریڤ و سۆرانى مامە حەمە كردیان، تەنها لەبەر ئاشكراكردنى سندوقە ڕەشەكەى سەرى ڕەش و سەرى سورى مەسعود و سەرى نەوى مەسرور هاوشێوەكانیان!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Nov 2008کاتژمێر  12:51 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شازى گه‌نده‌ڵى، چنار سه‌عدى به‌ناو وه‌زیرى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوه‌كان، به‌نووسراویَكى فه‌رمى گومه‌زیَك بۆ گۆرِى باوكى دروست ده‌كا!
سه‌یوان هه‌ورامى

Chnar Sa'd Abdullah Kurdish Minister of Martyrdom and Anfal Affairs for the Kurdistan Regional Government (KRG), Pictures, Images and Photos

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گه‌نجینه‌ى هه‌ولیَر كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكات، به‌ نهیَنى شازى گه‌نده‌ڵى چنار سه‌عد عه‌بدوڵلاَى به‌ناو وه‌زیرى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوه‌كانى بۆ ئاشكرا كردین، به‌وه‌ى به‌ نووسراویَكى فه‌رمى به‌ ژماره‌(11093) له‌ 15/10/2008 داواى سه‌رف كردنى برِى 59157500 دینارى كردووه‌، بۆ چاككردنه‌وه‌ى 28 گۆرِى پیَشمه‌رگه‌ى كوردستان، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گۆرِى باوكى و دروست كردنى گومه‌زیَكى به‌ به‌ردى حه‌لان و مه‌رِمه‌رِ!
خویَنه‌رى خۆشه‌ویست....برِوانن چنار سه‌عد هه‌موو رِیَگایه‌ك به‌كار ده‌هیَنیَت، بۆ دزین و كۆكردنه‌وه‌ى سامانى خه‌ڵكى كوردستان، تا ئه‌و ئاسته‌ى به‌ناوى مردووه‌كان و شه‌هیده‌كانیشه‌وه‌، شازى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجامده‌دات!
زۆریَك له‌ كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌كان و كیمیابارانى كوردستان، كه‌میَك ئومیَدیان هه‌بوو، به‌وه‌ى وه‌زیرى شه‌هیدان كچه‌ شه‌هیده‌و ده‌ست به‌ هه‌موو كونه‌كاندا ناكا، نه‌كا تووشى حاڵه‌تى دزى و گه‌نده‌ڵى و پاره‌ خواردن ببیَت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى تر نه‌یانكرد، ئه‌وا چنارى بیَشه‌رم و كچه‌ مافیاكه‌ى سه‌عد عه‌بدوڵلاَ، به‌ناوى گۆرِ به‌ستن و كیَل دانان و دروست كردنى گومه‌زیَك بۆ باوكى داواى نزیكه‌ى 60 ملیَۆن دینارى كردووه‌، له‌كاتیَكدا هیَشتا نه‌ وه‌زیره‌خان و نه‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان 4 دیناریان بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان زیاد نه‌كردوه‌و، كه‌مترین ئاورِدانه‌وه‌یان بۆ زیندووه‌كان نه‌بووه‌، دیارده‌ى دزى و گه‌نده‌ڵى و خركردنه‌وه‌ى پاره‌و دۆلار نه‌ما به‌ناوى زیندووه‌كان و كه‌س و كارى شه‌هیدانه‌وه‌، لوشى نه‌دات، هه‌ر رِۆژه‌ به‌ناویَكه‌وه‌، رِۆژیَك به‌ناوى سیمینارو رِۆژیَك به‌ناوى كۆنفراس و رِۆژیَكى تریش به‌ناوى یادكردنه‌وه‌و، رِۆژیَكى تریش به‌ناوى به‌ جیهانناساندنى جینۆسایدى ئه‌نفاله‌كانه‌وه‌!!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Nov 2008کاتژمێر  12:47 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ناوەندی چاك داوای دادگاییكردنی تاوانبار سه‌عه‌ی عه‌بدول دەكات

سه‌عه‌ی عه‌بدول كه‌ ناسنامه‌ی به‌ریتانی – عیَراقی هه‌یه‌ , یه‌كیَك بوو له‌ ئامر سریه‌ تاوانكاره‌كانی شاره‌زوور و‌ ده‌ستی سووره‌ به‌ خویَنی چه‌ندین پیَشمه‌رگەی كوردستان‌ . ئه‌م تاونكاره‌  به‌ هۆی ویَنه‌كانییه‌وه‌ له گه ل سه دام  له‌ كاتی وه‌رگرتنی نۆت شوجاعه‌ لجوئی ‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه .

ئیَستا ئه‌م تاوانكاره‌ لای ھێزێكی دەسەڵاتدار لە باشووری كوردستان داڵده‌دراوه‌ , له‌ تازه‌ترین تاوانیدا دوو جوتیاری هه‌ژاری له‌سه‌ر كیَشه‌ی زه‌وی  كووشتووه‌ , ده‌توانن هه‌واڵی ئه‌و تاوانه‌ له‌م لینكه‌دا بخویَننه‌وه‌ :

http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=3619

ئیَمه‌ لیَره‌دا داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی ,  به‌ تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین كه ناوبراو له ريزه كانيدايه  , تاوانبار سه‌عه‌ی عه‌بدول ته‌سلیم به‌ دادگا  بكه‌ن ,  بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا سزا بدرێت. ئێمە لە ناوەندی چاك پێمان وایە داڵده‌دانی بكوژانی پیَشمه‌رگه‌ و ھاوڵاتیانی بێ تاوان كاریَكی  دژ بە یاسایە و تاوانه به رامبه ر به  شه هيدان و قوربانيانى كورد ئه نجام ده دريت  .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Nov 2008کاتژمێر  12:43 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وه‌لاَمیَك بۆ نوسینگه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ....
په‌یامیَكیش بۆ جه‌لاده‌كانى نیَو ده‌سته‌لاَت

ناسح عبدالرِه‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ىشه‌هید

Nasehh2007@yahoo.com

ناسح عبدالرِه‌حیم

(زۆربه‌ى ئه‌و مرۆڤانه‌ى ده‌گه‌نه‌ پله‌یه‌كى بالاَ له‌ هیَزو شكۆ و جه‌لال هه‌ر كه‌سیَكیان بۆ ده‌سته‌مۆ نه‌كریَت ده‌یكوژن)
غه‌زه‌لنوس و باخه‌كانى خه‌یاڵ
له‌وه‌لاَمى نوسینیَكى رِه‌خنه‌یی من له‌سه‌ر ئه‌داى خراپ به‌جیَهیَنانى ئه‌ركى رِۆژانه‌ى به‌شیَكى زۆر له‌هیَزه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ, نوسینگه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ رِونكردنه‌وه‌یه‌كى بلاَو كردووه‌ته‌وه‌ به‌ پیَویستم زانى منیش وه‌لاَمى رِونكردنه‌وه‌كه‌ی نوسینگه‌ى وه‌زیر بده‌مه‌وه‌, پیَش وه‌لاَم دانه‌وه‌ى برِگه‌كانى رِونكردنه‌وه‌كه‌ى نوسینگه‌ى وه‌زیر, پیَویسته‌ هه‌موولایه‌ك ئه‌وه‌ بزانن, كه‌ سیستمى سیاسى و ئیدارى حزب و حكومه‌ت له‌ رِۆژهه‌لاَتى نیَوه‌رِاست به‌گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى, به‌شیَوه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌سته‌لاَتى موتڵه‌قى بیَچه‌ندوچۆن له‌ده‌ستى كه‌سى یه‌كه‌مدایه‌, ئیمتیازات و ده‌ستخۆشیه‌كان پشكى شیَرى به‌ر كه‌سى یه‌كه‌م ده‌كه‌ویَت, هه‌ربۆیه‌ به‌م قیاسه‌ش بیَت هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك و نارِه‌وایه‌ك هه‌ر پشكى شیَر به‌ر كه‌سى یه‌كه‌م ده‌كه‌ویَت, مادام له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆشدا به‌رِیَز عوسمانى حاجى مه‌حمود كه‌سى یه‌كه‌مه‌

عوسمانى حاجى مه‌حمود

كه‌واته‌ گشت تاوان و خراپه‌كاریه‌ك كه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ پیَى هه‌ستن تاوانبارى یه‌كه‌م وه‌زیرى ناوخۆیه‌, منیش له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ وه‌زیرى ناوخۆ تاوانبار ده‌كه‌م له‌و كاره‌ درِنده‌یه‌ى كه‌ جه‌لاده‌كانى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى عوسمانى حاجى مه‌حمود پیَى هه‌ستاون به‌رامبه‌ر به‌ ژه‌نرالى پایز. باوه‌رِى من وایه‌ هیَزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایش و پیَشمه‌رگه‌, كۆمه‌ڵه‌ هیَزیَكن كه‌من به‌م شیَوه‌یه‌ لیَیان ده‌رِوانم و چه‌ند جاریَكیتریش گوتوومه‌ و ئیَستا ده‌یڵیَمه‌وه‌:
"هه‌موو كه‌سیَك ئه‌وه‌ ده‌زانیَت كه‌ پیَش ئه‌وه‌ى پاریَزه‌رى سه‌رو ماڵى هاوولاَتیان بن, پاریَزه‌رى دزو گه‌نده‌ڵ و سیخورِو ئه‌نفالچى و جاش و فایلداره‌كانى كوردستانن, ئیَوه‌ ئیشى یه‌كه‌متان دابینكردنى ئه‌من و ئاسایشى خه‌ڵك نییه‌؟ به‌ڵكو ئیشى یه‌كه‌متان پاریَزگاریكردنه‌ له‌ به‌رپرسه‌كان و كۆمپانیاو سه‌رمایه‌كانیان كه‌ به‌ خویَن و ئیَسقانى خه‌ڵكه‌ داماوه‌كه‌ى كوردستان پیَكه‌وه‌یان ناوه‌" ئه‌و چه‌ند دیَرِه‌ى سه‌ره‌وه‌ پیَناسى من و تیَرِوانینى منه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئیَوه‌ى به‌ناو پاریَزه‌رى میلله‌ت. خۆشم به‌ناحه‌ق نازانم ئه‌و ده‌یان رِاپۆرته‌ى كه‌ سه‌باره‌ت به‌و  پیَشه‌لكاریه‌كانه‌ى مافى مرۆڤ كه‌له‌سه‌ر ده‌ستى ئیَوه‌ ئه‌نجام دراوه‌ شاهیدى رِاستى و دروستى قسه‌و تیَرِوانینه‌كه‌ى منه‌, ئه‌گه‌ر وه‌زیرو وه‌زاره‌ته‌كه‌ى و ئاسایش و پیَشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو به‌ دروشمه‌ درۆینه‌كانى ئه‌م هیَزانه‌ باوه‌رِ به‌ من ناكه‌ن, با بۆ خۆیان برِۆن هه‌موو ئه‌و رِاپۆرتانه‌ بخویَنه‌وه‌ كه‌ باسى پیَشه‌لكاریه‌كانى مافى مرۆڤ و سه‌ركوتكردن و سانسۆر و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادى رِاده‌ربرِین ده‌كه‌ن, كه‌له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌م هیَزانه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Nov 2008کاتژمێر  5:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كاك ئەحمەد میرە، تیرۆرستەكان هاوڕێی خۆتن..! د.جەزا چنگیانی

لە كاتێكدامیدیاكانی جیهان سەرقاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی سەرۆكی نۆی ئەمەریكا بوون. له‌ملاشه‌وه‌ میدیای كوردی له‌ سه‌ر هەوڵی تیرۆركردنی سەرنووسەری گۆڤاری(لیڤین)، سەرقاڵی كۆكردنەوەی دەنگی ناڕەزایی بوون.
لەگشت كۆمەڵگاكانی ئەم دونیایەدا وایە (دەسەڵاتی مافیا) بەرەڵایی بازاڕ و و ناسەقامگیریی كۆمەڵگایەكی ئاڵۆزئاوزان دینێتە بوون. لەوەها دۆزێكی پیسدا، ئه‌وه‌ تەنیا ڕووناکبیرانی ڕەسەن و میدیایەیكی جه‌ربەزە دەتوانن، گۆمەڵگا لە تەڵەی دەسەڵات ڕزگاربکه‌ن، بۆیە ڕووناکبیرانی ڕەسەن نە خەڵات و نە زەوی و نە موچەی تایبەتی لە دەسەڵاتی مافیا وەرناگرن.
بێگومان دەسەڵاتی مافیا، له‌وه‌دا بلیمه‌ته‌ بەوەی، که‌ ویژدانی كۆمەڵێک ڕووناکبیر جڵە و بكات، بەناوی دەزگای میدیای لیبریال و ئازادەوە، بخاته‌ سه‌نگه‌ری خۆیه‌وه‌، تا بەشێك لە دەنگی ئۆپۆزیسیوین بخەسینێ، ئەگەر ئەمەشی بۆنەكرا، ئەوە تیرۆر و تۆقاندن دوا  چەكی مافیایە.
ئیستا لە باشووری كوردستاندا، گشت پەیوەندییە جوانەكان بەهۆی دۆلاری پیسەوە لەجێی خۆی نه‌ماوه‌ و له‌ گرێژنه‌ چووە. سیستەم و ئاوزانی زووربه‌ی کۆمه‌ڵگا، به‌ ڕوناکبیره‌کانیشه‌وه‌، تەنیا خۆدەوڵەمەندكردنە، نەك ڕۆژمسۆگەركردن و ئایندەیەكی پڕبەرهەم بۆنەوەكانی داهاتوو. بەئاشكرا دیارە ئەوەی لەبەرەی دەسەڵات نەبێ، تابوری پینجەم*. تابوری پینجەمیش یان تیرۆردەكرێ، یان تڕۆدەكرێ. هەرچیش دەكرێ، هه‌رچیش روودادات، دەسەڵات لێی بەرپرسیارە (ئەمە سیستەمی گشت ووڵاتانی جیهانە). تیرۆركردنی د. ستار و سۆران مامه‌ حه‌مه‌. كوشتنی دوعا و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئەحمەد میرە لە بەرنامەی دەسەڵاتی مافیا كوردیدایه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، باشتری له‌ ده‌ست نایه‌ بۆ بێده‌نگکردن و كپكردنی دەنگی ئۆپۆزیسیون، به‌لای ده‌سه‌ڵاتی مافیاوه‌ تەنیا بە هیزی سامان و پایه‌ و پله‌پێدان، ده‌نگه‌نارازییه‌کان کپ ناکرێت، به‌ڵکو‌ هەرەشه‌کردن و تۆقاندنیش ریگەیەكی تره، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و کاره‌،‌ كە پێی دەوترێ تاكتیكی دەسەڵات.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Nov 2008کاتژمێر  12:39 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

عه‌بدوڵلاَ ئه‌حمه‌د عه‌بدولرِه‌حیم(ئه‌بو به‌نگین)ى خائین و ده‌لاَڵه‌كه‌ى دختۆر نیَچیره‌ڤان بارزانى، له‌ هۆتیَل( رِۆیاڵ )ى لوبنانى، له‌گه‌ڵ نازم ئاوچى و زه‌ڵخام ئه‌لجه‌رِاح ئه‌لتكریتى، دوو كه‌ڵه‌به‌عسى و شۆفیَنى و بازرگانانى كرِیارى چه‌ك بۆ عزه‌ت ئه‌لدورى به‌ نهیَنى كۆبۆته‌وه‌!
عه‌دۆ بارزانى/ رِاپۆرته‌ هه‌واڵیَكى به‌ په‌له‌/ سه‌رى رِه‌ش

سه‌رچاوه‌یه‌كى زۆر نزیك له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تى عه‌بدوڵلاَ ئه‌حمه‌د عه‌بدولرِه‌حیم(ئه‌بو به‌نگین) ده‌لاَڵه‌ به‌عسیى و گه‌نده‌ڵه‌كه‌ى نیَچیر، شه‌وى 10 له‌سه‌ر11 /11/2008 به‌ ته‌له‌فۆن، له‌ به‌یروتى پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌ پیَى رِاگه‌یاندین: كه‌ ماوه‌ى 3 رِۆژه‌ ئه‌بو به‌نگینى ده‌لاَڵ و گه‌نده‌ڵ و خائین به‌ كورد و كوردستان و به‌ ناو رِاویَژكارى ئابورى نیَچیرى سه‌رۆك كاوبۆى هه‌ریَمى كوردستان، له‌ هۆتیَل رِۆیال كه‌ به‌ ناوبانگترین هۆتیَلى لوبنانه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نازم ئاوچى و زه‌ڵخام ئه‌لجه‌راح  ئه‌لتكریتى، چه‌ند جه‌وله‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نهیَنیان ئه‌نجام داوه‌و، سه‌رچاوه‌كه‌ش ئه‌وه‌شى دركاند: كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌،له‌ سه‌ر رِه‌زامه‌ندى دختۆر نیَچیره‌ڤان بارزانى و،  له‌سه‌ر فه‌رمانى عزه‌ت ئیبراهیم ئه‌لدورى جیَگرى سه‌دامى له‌ناوچوو، كه‌ ئیَستا له‌ نیوان سیَگۆشه‌ى ئه‌رده‌ن_سوریا_ئیَراق، خه‌ریكى خۆریَكخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌، كه‌ له‌ دواى پرِۆسه‌ى ئازادى له‌لایه‌ن بۆڵ بریمه‌ر حاكمى پیَشووى ئیَراق هه‌ڵوه‌شیَنرایه‌وه‌.
مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ پیَى سه‌رچاوه‌كه‌: له‌م چه‌ند خاڵه‌ خۆى چرِكردۆته‌وه‌:
_ئه‌بو به‌نگین، له‌ماوه‌ى 3 مانگدا، بایى 50 ملیَۆن دۆلار له‌ موڵك خانوو فیَلاكانى به‌غداد بفرۆشیَت و 20 ملیۆن دۆلار بۆ بانكه‌كانى بیَروت و دیمه‌شق و عه‌مانى رِه‌وانه‌ بكات!
_ئه‌بو به‌نگین به‌ ناوى مه‌وادى گه‌شت و گوزارو دامه‌زراندنى كارگه‌و هیَنانى كه‌له‌ول و په‌لى بیناسازیه‌وه‌، چه‌ك له‌ توركیاوه‌ بۆ سنورى موسڵو حه‌ویجه‌و شه‌رگات رِه‌وانه‌ بكات!
ئه‌بو به‌نگین هاوكارى ئه‌و تاقم و گروپانه‌ بكات، كه‌ به‌ناوى سه‌حوه‌و ئیسنادو پشتیوانى بۆ تیَك دانى كه‌ركوك ده‌وروبه‌رى كاریگه‌ریان هه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ 10 ملیَۆن دۆلار ته‌رخان بكات!
_ئه‌بو به‌نگین بۆ كرِینى چه‌ك له‌گه‌ڵ نازم ئاوچى و زه‌ڵخام ئه‌لجه‌راح، له‌ ماوه‌ى 2 مانگدا سه‌ردانى رِۆسیاو ئۆكرانیاو چیك و فه‌نزۆلیا بكه‌ن، به‌ناوى گه‌شتى گه‌شت و گوزاره‌وه‌!
_ئه‌بو به‌نگین به‌ناوى هیَنانى په‌ترِۆڵه‌وه‌ له‌ بیَجیه‌وه‌ بۆ هه‌ولیَر سه‌ردانى ئه‌و گروپانه‌ بكات، كه‌ له‌ سنورى نیَوان تكریت و كه‌ركوك و موسڵ خۆیان حه‌شارداوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌وڵ بدات چه‌ند گروپیَكى چه‌كدارى به‌ پیَناسه‌ى زیَره‌ڤانى پارتى دروست بكات به‌به‌كارهیَنانى جامانه‌ى سوورو جل و به‌رگى زیَره‌ڤانى!
_

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Nov 2008کاتژمێر  12:4 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online