تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

 نێچیر، ئه‌حمه‌د میره‌ ده‌كرِێت........

خیَلاَن به‌ختیار
Xelan11@yahoo.com

"ئه‌و جوانیه‌ى كه‌ ناشرینیه‌كانى به‌عس پیَى به‌خشیبوون، خۆتان و قه‌ڵه‌م شۆرِه‌كانتان نه‌یانهیَشت"
ده‌گیَرِنه‌وه‌ (عه‌بدولمه‌لیكى كورِى مه‌رِوان) خه‌لیفه‌ى ئه‌مه‌ویه‌كان، ده‌چیَت فه‌رزى حه‌ج به‌جىَ بهیَنیَت، كاتیَك له‌ ناو كه‌عبه‌ى پیرۆزدا ده‌یه‌ویَت خۆى نزیك بكاته‌وه‌ له‌ به‌رده‌ ره‌شه‌كه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ ریَى پیَناده‌ن، له‌وكاته‌دا خه‌لیفه‌ى موسڵمانان ده‌بینیَت، رىَ بۆ (زانایه‌ك) ده‌كه‌نه‌وه‌، تا بتوانیَت خۆى بگه‌یه‌نیَته‌ به‌رده‌ ره‌شه‌كه‌. دواتر خه‌لیفه‌ (زاناكه‌) بانگ ده‌كات و لیَى ده‌پرسیَت، كه‌ ئایا چۆن ئه‌و خه‌لیفه‌ى موسڵمانانه‌ و ریَیان بۆ نه‌كرده‌وه‌، به‌لاَم بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ ریَیان بۆ كرده‌وه‌؟ ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ده‌ڵیَت: "ئیَوه‌ كه‌ خه‌لیفه‌ن سه‌رى خه‌ڵكتان كرِیوه‌، به‌لاَم من دڵی خه‌ڵكم كرِیوه‌".
نیَچیر وه‌ك عاده‌تى هه‌میشه‌یى كه‌ خوى پیَوه‌گرتووه‌ بۆ كرِین و ده‌م كوتكردنى رۆژنامه‌نووسان، كه‌ نموونه‌ زۆرن و لیَره‌دا پیَویست به‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌یان ناكات، گه‌رنا به‌ ژماره‌ و ناوى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌م لایه‌، كه‌ نیَچیر چۆن و به‌ چ نرخیَك كرِیونى.
ئه‌و زانیارییه‌ى كه‌ له‌ كه‌سیَكى نزیكى نیَچیر سه‌رۆكى به‌ ناو حكومه‌ت ئه‌مرِۆ پیَم گه‌یشت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیَستا نیَچر خه‌ریكى مامه‌ڵه‌ كردنه‌ له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د میره‌)ى سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازى گۆڤارى لڤینى بریندار، ئه‌ویش له‌سه‌ر زارى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی پیَوه‌كردم، گوتى: "ئیَستا نیَچیر 5 ده‌فته‌ر دۆلارى داوه‌ به‌ میره‌، هه‌روه‌ها 35 ده‌فته‌رى تریش ماوه‌ بیداتىَ، كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى تردا، ئه‌ویشى ده‌دریَتىَ"، هاوكات هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى گوت: "كه‌ جگه‌ له‌ میره‌ و چه‌ند كه‌سیَكى تر، ئه‌وانه‌ى خوار میره‌، هیچ پشكیكیان به‌ر ناكه‌ویَت" گوتیشى: "به‌ نیَچرمان وتووه‌، كه‌ بۆ ئه‌و مه‌بله‌غه‌ پاره‌ زۆره‌ ده‌ده‌یت، با چى ده‌نووسن بنووسن، نیَچیر له‌ وه‌لاَمدا وتوویه‌تى: مادام شته‌كه‌ به‌ پاره‌ چاره‌سه‌ر بكریَت، ده‌یكه‌ین".
ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌میَنیَته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ چه‌ند پرسیاریَك له‌ نیَچیرى كرِیار و ئه‌حمه‌د میره‌ى فرۆشیار بكه‌ین.
پرسیار له‌ كرِیار (نیَچیر:
ئه‌و مه‌بله‌غه‌ پاره‌ له‌ پاشه‌كه‌وتى خه‌رجییه‌كانى خودى خۆته‌، یا له‌ میزانیه‌ى 17%، یا له‌ گومرگى برایم خه‌لیل، یا داهاتى به‌نزینخانه‌كانت، یا كۆمپانیاكانت كه‌ سه‌رله‌به‌ریان واجیهه‌ت بۆ داناوه‌؟
ئه‌وا توانیت میره‌ بكرِیت، ئه‌ى كه‌مالى جه‌مال موختار و سامانى حاجى كه‌ریم و د. كه‌مالى سه‌ید قادر و ناسیح عه‌بدولرِه‌حیم........هتد، سایتى كوردستان پۆستى ده‌سه‌لاَت هه‌ژیَن و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و هاوكارى... هتد، چۆن به‌ چه‌ند ده‌یانكرِیت؟ ئایا نرخت بۆ داناون؟ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ كردوون؟ ئه‌ى وه‌لاَمیان چی بووه‌، ئه‌ى به‌ نیازیت كیَى تر بكرِیت؟
گه‌ر پرِۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى به‌و برِه‌ پاره‌ بۆ گوندیَك، ناحیه‌یه‌ك، قه‌زایه‌ك....هتد ببه‌یت، باشتر نییه‌؟
پیَت وایه‌ به‌ كوژاندنه‌وه‌ى پرشنگى گۆڤارى لڤین و خۆشه‌ویستى ئه‌حمه‌د میره‌ له‌ ناو كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Dec 2008کاتژمێر  11:18 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

خه روارێك له گه نده ڵیه كانی به ناو حكومه تی هه رێم

Photobucket

KRG-kurdistan-puk-kdp

مه‌سه‌له‌ی‌ موڵك، كه‌ زه‌وی‌‌و خانوی‌ به‌رپرسانیش له‌كوردستاندا ده‌گرێته‌وه‌، بوارێكه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی‌ زۆری‌ تێدایه‌، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ وا نه‌بێت له‌خواره‌وه‌ هه‌ڵكشابێت به‌ره‌‌و سه‌ره‌وه‌، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ شۆڕبۆته‌وه‌. به‌پێی‌ یاسا، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌كوردستاندا سوودمه‌ند ده‌بێت له‌ وه‌رگرتنی‌ زه‌وی‌، نابێت خانوی‌ بۆ بكڕدرێت، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتوون (كه‌ ئه‌مه‌ی‌ لێره‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ره‌نگه‌ مشتێك بێت له‌خه‌روارێك)، چه‌ندان ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌‌و كادیری‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ تێدایه‌، چه‌ند جارێك زه‌ویان وه‌رگرتووه‌‌و خانویان بۆ كڕدراوه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا به‌دیده‌كرێ‌، بێگومان له‌ناوچه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر‌و دهۆكیشدا گه‌ر زۆرتر نه‌بێت كه‌متر نییه‌، به‌ڵام كه‌شی‌ یه‌كێتی‌‌و هه‌لومه‌رجی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م زانیارییانه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و حكومه‌ته‌وه‌‌و بكه‌ونه‌ ده‌ست خه‌ڵك‌و رۆژنامه‌كان، له‌نێویشیاندا رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌. بێگومان زانیارییه‌كانی‌ هه‌ولێر‌و دهۆكیش ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی‌ هه‌رده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌ست خوێنه‌ران، ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها مه‌سه‌له‌ی‌ كاته‌‌و به‌س. ئاوێنه‌ له‌م راپۆرته‌دا زانیاریی‌ له‌سه‌ر موڵك‌و خانوی‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ دیاری‌ ناو یه‌كێتی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌م راپۆرته‌ تێكڕای‌ زانیاریی زه‌وی‌‌و خانوی‌ به‌رپرسه‌كان نه‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام زانیاریی‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ له‌به‌رپرسان تێدایه‌. مێژوی‌ زانیارییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر. جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، عومه‌ر فه‌تاح خانوه‌یه‌كی‌ له‌دوكانی‌ خوارو له‌سه‌ر خه‌رجی‌ یه‌كێتی‌ بۆ دروستكراوه‌، له‌سلێمانیش له‌ خانوه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌دایه‌ به‌رامبه‌ر پاركی‌ ئازادی‌ كه‌ به‌ناوی‌ خزمێكیه‌وه‌ تاپۆكراوه‌‌و ئه‌و خزمه‌شی‌ زه‌وی‌ وه‌رگرتووه‌. جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ له‌هه‌ولێر زه‌وی‌ وه‌رگرتووه‌‌و له‌هاوینه‌هه‌واری‌ دوكانیش خانوی‌ بۆ دروستكراوه‌. سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان‌و ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، د.فوئاد مه‌عسوم زه‌وی‌ له‌هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌‌و له‌ خانووه‌كانی‌ شه‌هیدانی‌ سه‌ركرده‌ له‌توی مه‌لیك زه‌ویه‌كی‌ شه‌ش سه‌د مه‌تری‌ پێدراوه‌. ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، عیماد ئه‌حمه‌د خانویه‌كی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ عه‌قاری‌ بۆ كڕدراوه‌‌و زه‌ویشی‌ وه‌رگرتووه‌. كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، مه‌لا به‌ختیار زه‌ویه‌كی‌ له‌پاركی‌ ئازادی‌ وه‌رگرتووه‌‌و خانویه‌كیشی‌ له‌گردی‌ سه‌رچنار بۆ كڕدراوه‌،( ئه‌و زه‌ویه‌ی‌ فرۆشتۆته‌وه‌). ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پێشووی‌ یه‌كێتی‌، سالار عه‌زیز، خانویه‌كی‌ له‌سه‌ر تاپۆكراوه‌‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی‌ گه‌وره‌ی‌ كشتوكاڵیشی‌ وه‌ك موڵكی‌ سه‌رف بۆ ته‌رخان كراوه‌. ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پێشوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌، دارۆی‌ شێخ نوری‌ خانوه‌یه‌كی‌ كشتوكاڵی‌ به‌ناوه‌ كراوه‌‌و له‌هه‌ولێریش زه‌ویه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌رگرتوه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Dec 2008کاتژمێر  8:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

( كۆدی باران ) بۆ سایته كه ت

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Dec 2008کاتژمێر  5:36 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وێنه كان ڕاستیه كانمان پێ ده ڵێن: كێشه و گه نده ڵكاریه كانی به ناو حكومه تی هه رێم و سه رانی هه ردوو بنه ماڵه ی جه لال و مه سعودی مافیاو هاو په یمانه كانیان له ته ك حكومه تی عێراقدا بگه یه نن به میدیا و ڕاگه یاندنه بیانیه كان.

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان: میدیاو ڕاگه یاندنه جیهانیه كان له كێشه و گه نده ڵكارییه كانی نێواین سه رانی بنه ماڵه ی مه لا مسته فاو جه لال تاڵه بانی مافیاو هاوپه یمانه كانیان ئاگادار بكه نه وه، سه رانی هه ردوو بنه ماڵه ی مافیا نایانه وێت میدیا جیهانیه كان له گه نده ڵكاریه كان و كێشه كانی نێوان خۆیان و كێشه كانیان له ته ك حكومه تی عراقدا بگاته ڕاگه یاندنه نێونه ته وه یه كان. بۆ یه ده بێت ڕاگه یانده نه سه ربه خۆو ئازاده كان ئه م كاره بخه نه ئه ستۆی خۆیان. 

 

میدیاو ڕاگه یاندنه جیهانیه كان له كێشه ی نێوان به ناو حكومه تی هه رێم و عێراق ئاگاداركه نه وه

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Dec 2008کاتژمێر  3:42 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ناوه‌ندی  چاك  : به‌به‌شدار‌ی  بنه‌ماڵه‌ی  زیندانیان  نارِه‌زایه‌تی  رِیَك ده‌خات

بانگه‌واز  بۆ   كه‌سوكاری  زیندانیانی  شویَنبزر
با  هه‌موومان داوای چاره‌نووسی  بیَسه‌روشویَنكراوه‌كانی  كوردستان  بكه‌ین
به‌مشیَوه‌  به‌ هه‌موو  كه‌سوكاری زیندانیانی شویَنبزربوو و  رِیَكخراوه‌كانی داكۆكیكه‌ر له‌ مافی مرۆڤ و لایه‌نه‌كان  رِاده‌گه‌یه‌نین  , بۆ ئاشكراكردنی   خۆشه‌ویستانی ئیَوه‌ , بۆ  ئه‌وه‌ی هیچكه‌  له‌ كوردستان  رِۆڵه‌كانمان  شویَنبزر نه‌كریَت , بۆ  ئه‌وه‌ی زیندانیان  به‌ پیَی  جارِنامه‌ی گه‌ردوونی  و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان  مامه‌ڵه‌یان  له‌ گه‌ڵدا بكریَت , ناوه‌ندی  چاك به‌ نیازه‌  له‌ ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا  , نارِه‌زایه‌تییه‌ك  به‌ به‌شداری  كه‌سوكاری بیَسه‌روشویَنان  رِیَك  بخات , كه‌ تاكو ئیَستا خۆشبه‌ختانه‌  ده‌یان خیَزان  په‌یوه‌ندیان  كردووه‌ . له‌  داهاتووی نزیكدا  , كات و شویَنی نارِه‌زایه‌تییه‌كه‌تان  پیَ رِاده‌گه‌یه‌نین .
هه‌موو ئه‌وانه‌ی  له‌ گه‌ڵ  دیاریكردنی  چاره‌نووسی  مرۆڤه‌  بیَسه‌روشویَنه‌كانن   , پشتیوانی  ناوه‌ندی چاك  بن  له‌م  هه‌ڵمه‌ته‌ مرۆڤانه‌یه‌یدا  .
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
07702459898
07501128805
Chak_org@yahoo.com
له‌ داهاتووى زۆر نزیكدا له‌ كات و شویَنی چالاكییه‌كه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
ناوه‌ندی چاك
نووسینگه‌ی باشووری كوردستان
4-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Dec 2008کاتژمێر  3:29 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Kurdistan government should immediately release a journalist who was sentenced to six months in prison and a fine

Journalist jailed in violation of press law 

New York, December 2, 2008--The Iraqi Kurdistan government should immediately release a journalist who was sentenced to six months in prison and a fine, in violation of the region's press law, the Committee to Protect Journalists said today. 

Adel Hussein, a doctor and a freelance journalist with the independent weekly Hawlati, was found guilty of violating "public custom" on November 24 by a court in Erbil for publishing an article in April 2007 in Hawlati about health and sex, Tariq Fatih, Hawlati's publisher told CPJ. The court gave him a jail term--in violation of the press law, which does not allow for jailing journalists--and a 125,000 dinar (US$106) fine. He was sent to Mahata prison in Erbil the same day, Fatih said.

Erbil's public prosecutor filed a lawsuit against Hussein, former Editor-in-Chief Adnan Osman, and the publisher, Fatih said, adding that he and the editor-in-chief did not legally have to face trial because they did not receive a warrant.

The sentence handed down was based on the outdated 1969 Iraqi penal code, said Luqman Malazadah, Hussein's lawyer. Malazadah told CPJ that he has appealed the court decision. A new press law that took effect in October doesn't recognize violations of "publish custom" as an offense and also eliminates prison terms for journalists. The new law also says that a representative of the region's Journalist Syndicate must attend a journalist's trial, but Fatih said that no representative attended Hussein's.

"

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Dec 2008کاتژمێر  0:38 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له  دۆسییه ى هه له بجه : بكوژانى 72  پیشمه رگه ى گوردانى شوان  ده بیت  دادگایى  بكرین

 به ڵێ ئاخرین زانیارییه کان که به ده ستمان گه یشتووه ، ڕێژیمی ناوه ندی عێراق ، به سه رۆکایه تی ،  " مالیکی " ، ده ستێوه ردانی دۆسیه ی  هه له بجه ى  كردووه  .
هه مو لاێێک ئاگادارن که  له تاوانى  بۆمباران کردنی شیمیایی شارى هه له بجه  ، ژماره ییه كى به رچاو له ڕۆڵه شۆڕشگێره کانی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان ( 72 پیشمه رگه ى گوردانى شوان  ) ، که له ڕێزی  کۆمه ڵه دا بوون ، به هۆی هیرشى   حکومه تی کۆنه په ره ستی ئێرانه وه  گیانیان به ختكرد , كه  ژماره یه كیان  به دیل گیرابوون  .
به پیى زانیارییه كانمان , دار و ده سته ی شیعه کانی  ده سه ڵاتداری به غدا ، که  كلك و سه ر به حکو مه تی کۆ نه په ره ست و جه نایه تکاری ئێرانن ، به ئه نقه ست ناوی 72 قۆربانی  کۆ مه ڵه یان ، له لیستی قۆربانیانی  هه له بجه  سڕیوه ته وه ,  به م جۆره    ده یا نه وێت ، ڕێژیمی ئێرانی له هه ر چه شنه  به شدار بوونی ئه و تاوانه مه زنه  بێوه ری بکه ن .
چاک - کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات ، به ئه رکی سه رشانی خۆی ده زانێت که ئه م چه واشه کارییه ی حکو مه تی عێراق ، به تایبه تی ده وڵه تی  " مالیكی " به تۆندی پرۆتستۆ بکات و لێره وه  هه موو لایه ک ئاگادار ده که ینه وه ، ئه گه ر بێت و  تاوانكارانى   بكوژانى 72  پیشمه رگه ى گوردانى شوان  له و دۆسییه یه  دادگایى  نه كرین , ئه وا بریاره كان
شه رعییه تیان نییه . 
مێژوو   زۆر ده رسی به کورد داوه . چاک  پارێزه ری ڕاسته قینه ی گه لی کورده و هیچ چاو پۆشی له هیچ تاوانێک ناکات .
ده سه ڵاتداران قوم و به غدا ، باش بزانن ، که سه رده می مل هۆڕی و ژنۆ سایدی کورد دوایی ڵێهاتووه و گرتن و به دادگا گه یاندنی دیکتاتوره کان ( میلوسۆویچ ، سه دام حو سه ین . حه سه ن البشیر و . . ) ، گه وره ترین به ڵگه ی ئه م ڕا و بیره یه .
بكوژانى 72  ڵیشمه رگه ى گوردانى شوان  ده بیت وه ك به شیك  له  تاوانكارانى هه له بجه   دادگایى  بكرین .

 چاک – کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان
 3 ی دیسامبری  2008
www.chak.be
www.chaknews.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  4 Dec 2008کاتژمێر  0:9 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

رِای گشتی

وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤی وڵاتانی ئه‌وروپا - ریَكخراو هه‌ڵسورِاوانی مافه‌كانی مرۆڤ

سڵاویَكى گه‌رم

وه‌كو ئاشكرایه‌ قسه‌كردن و رِاده‌ربرِین و نووسین به‌زمانی دایكن یه‌كیَك له‌مافه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تایه‌كانه‌و به‌گویَره‌ى په‌یماننامه‌و جارنامه‌ نیَوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌په‌یماننامه‌ى European Convention Human Right كه‌باس له‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و له‌وانه‌ش قسه‌ كردن و رِاده‌ربرین و نوسین به‌زمانی دایك، لیَره‌دا وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێ سنورى كوردستان، ویَرای ئه‌وه‌ى به‌توندی ئیدانه‌و مه‌حكومی داخستنی رۆژنامه‌ى (ئازادیا وڵات) له‌لایه‌ن رژیَمی نه‌ژاد په‌ره‌ستی توركیا ده‌كه‌ین. ئه‌م برِیاره‌ به‌نارِه‌واو دور له‌به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان و به‌شیَك خه‌فه‌و كپ كردن و له‌ناو بردنی ئازادی رِاده‌ربرین ده‌زانین، داواكارین له‌به‌رِیَزتان فشاری جدی بخه‌نه‌گه‌رِ بۆ چسپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌توركیا، ئه‌و وڵاته‌ى كه‌خۆی بۆ بوون به‌ئه‌ندام له‌ئه‌وروپا ئاماده‌ ده‌كات. كه‌چی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی مرۆڤ پیَشیَل ده‌كات و زیاتر له‌ 80 ساڵه‌، جینۆسایدی رۆشنبیری كه‌لتوری له‌وڵاته‌كه‌ى دژ به‌پیَكهاته‌ جیاجیاكانی ئه‌نجام ده‌دات، زمان و كه‌لتوری گه‌لیَكی 20 ملیۆنی له‌ وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌قه‌ كردووه‌و نه‌ژاد په‌ره‌ستانه‌ موعامه‌له‌ ده‌كات.

 جاریَكتر ئه‌و برِیاره‌ ئیدانه‌و نارِه‌واو نه‌ژاد په‌رستانه‌ مه‌حكوم ده‌كه‌ین.

 گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بى سنورى كوردستان

besnuri@gmail.com
--
Grupî Rojnamenûsanî Bêsnurî Kurdistan
گروڵی رِۆژنامه‌نوسانى بیَ سنورى كوردستان
Kurdistan Borderless Journalsits Group
مجموعه‌ ێحفی بلاحدود كردستان

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  3 Dec 2008کاتژمێر  11:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ڕێگای ناوه‌ندی چاکه‌وه‌ ئه‌منستی به‌یانامه‌ بۆ د.عادل حسین و هه‌لمه‌تی جیهانیش بۆ وه‌لید یونس ئه‌نجام ده‌دات


تایبه‌ت به‌ چاک نیوز

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ژماره‌ی 478 باسی له‌پێشێلکاریه‌کی مافی مرۆڤ له‌کوردستانی باشور به‌شیوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار کرد بوو ، که‌ هاولاتیه‌ک به‌ناوی (وه‌لید یونس ئه‌حمه‌د) 9 ساله‌ له‌زیندانه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ ،بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێت ، هاوکات دوای فشار و به‌دوا چونی ڕێکخراوی خاچی سوری نێو ده‌وڵه‌تی دوای 4 سال زانراوه‌ له‌ژیاندا ماوه‌ وه‌پێشوتر له‌ژوری تاکه‌که‌سی دابوه له‌ زیندانی ئاکرێ ‌ ، وه‌ئێستاش مانی له‌خواردن گرتوه‌ .
وه‌ به‌ڕیز د . عادل حسێن به‌هۆی نوسینی بابه‌تێکی له‌ ڕۆژنامه‌ی هاولاتی له‌سه‌ر سێکس ، له‌ ڕۆژی 24/11/2008 له‌دادگای هه‌ولێر بریاری 6 مانگ زیندانی و بژاردنی 125 هه‌زار دیناری عیراقی بۆ برایه‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌هه‌ردو پێشێلکاری که‌ دژ به‌ بنه‌ماسه‌ره‌کیه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرینه‌ که‌ یه‌کێک له‌بنه‌ماکانی کارکردنی ناوه‌ندی چاکه‌ ، په‌یوه‌ندی به‌ ڕیکخراوی جیهانی ( ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال ) کرد و به‌وردی و به‌به‌لگه‌ زانیاریه‌کانی ناو ڕۆژنامه‌کانی پێ گه‌یاند ، دواتر له‌ڕیگای ناوه‌ندی چاک تونرا ئه‌منستی په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و بنه‌ماله‌ی هه‌ردو زیندانی ( د،عادل حسێن و وه‌لید یونس ) بگرێت و زانیاری زیاتر کۆبکاته‌وه‌ .
هه‌ر له‌ م باره‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌په‌یوه‌ندیکی مالپه‌ری چاک نیوز دا ، به‌ به‌رپرسی به‌شی عیراق له‌ ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال ، پێی راگه‌یاندین که‌ ئه‌وان به‌یانامه‌یان ده‌رکردوه‌ دژ به‌ سزادانی د. عادل و وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیندانی کردنی هاولاتی وه‌لید یونس ئه‌وان به‌پێشێلکاریه‌کی مه‌ترسیداری له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن بۆیه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسان ئازادی نه‌که‌ن . هه‌لمه‌تێکی جیهانی بۆ بکه‌ین و ناویشی له‌ راپۆرتی سالانه‌ی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال بلاو بکه‌ینه‌وه‌
ناوه‌ندی جاک هه‌ول ده‌دات له‌م 2 ڕۆژه‌دا ده‌قی به‌یانامه‌که‌ ی ئه‌منستی دژ به‌ زیندانی کردنی د. عادل بلاو بکاته‌وه‌ .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  3 Dec 2008کاتژمێر  2:4 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه م سایتانه ی خواره وه و خاوه نه كانیان خۆیان فرۆشت به ده سه ڵاتی دوو بنه ماڵه ی خۆ فرۆش و مافیا و كۆنه په ره ستی وه ك كوڕو كوڕه زاكانی مه لا مچه ی به رزان و جه لال گرگن تاڵه بانی و  كاسه لێسه كانیان ئه مانه له پێناوی دامركاندنه وه ی ناو گه ڵو حه زه شه هوه تاویه كانیان و پولو پاره دا بونه سه رشۆڕ و كاسه لێسی به رده م  ماڵی مه سعودی دیكتاتۆر و نێچیری موراهیق و دز و جه لالی گه وره دزو خیانه تكار. كورد دۆستێك 

ئه مانه ته نها خه ریكی خزمه ت كردنو كاسه لێسی ئه و دوو بنه ماڵه خوێن مژو مشه خۆره ن هه ر وه ها له بڵاو كردنه وه ی فه سادی سێكس و شه هوه ت بازیو بێ ئه خلاقی زیاتر هیچ شتێكی بایه خدار و ڕاسته قینه بڵاو ناكه نه وه بۆ یه ده بێت وه ك كاسه لێسه كانی ده سه ڵات ببینرێن و خه ڵكی خاوه ن هه ڵوێست توخنیان نه كه وێت چونكه پاشێلیان پێسه و ده یانه وێت به خه ڵكه باشه پاشێلیان بسڕن و خۆیانی پێ پاك كه نه وه به ڵام مێژو ده یسه لمێنێت ئه مان بێچگه له كۆمه ڵێك كاسه لێس و جنس و هه وه س باز هیچ شتێكی تر نین و له دا هاتوودا ده چنه زبڵدانی مێژووه.

ماڵپه ڕی: هۆره ی كورد  -  ماڵپه ڕی: لێزان نێت  -  ماڵپه ڕی: داستان  -  ماڵپه ڕی: خه ون  -  ماڵپه ڕی: ئاشقان  -  چه ند ماڵپه ڕیكی تر كه له داهات و دا ئه وانیش سوك و ڕسوا ده كه ین

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2 Dec 2008کاتژمێر  11:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به ناو سه‌رۆك كۆمار جه لال زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ له دارای عێراق دزیوه

راپۆرت:

به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ عێراقی‌، سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌.

به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماردا كردوه‌‌و تا رۆژی‌ 30/6/2008 ئاماده‌كراوه‌ له‌ یاسای‌ رێنماییه‌كان‌و یاساو سیستم‌و رێنماییه‌كان، كه‌ره‌سته‌ جێگیرو گه‌نجینه‌ییه‌كان، پاره‌ له‌ سندوق‌و بانكه‌كاندا، حساباتی‌ داهات‌و خه‌رجییه‌كان‌و
به‌خشین پێكهاتوه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و راپۆرته‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار (كه‌ دیارینه‌كراوه‌ كێ‌ له‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ به‌رپرسه‌)، به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك‌و له‌ چه‌ند كاتێكی‌ جیاوازدا ئه‌و خه‌رجیانه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ بێئه‌وه‌ی‌ "لێكۆڵینه‌وه‌‌و لێپرسینه‌وه‌‌و به‌دواداچونی‌ بۆ كردبێت".

راپۆرتی‌ دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار  ¼ - 30/6/2008 فه‌سڵی‌ دوه‌م
أ – یاساو سیستم‌و رێنماییه‌كان
یه‌كه‌م: تا مێژوی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م راپۆرته‌ چاودێرییه‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار دانه‌نراوه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندیی‌ (اختصاصات) ‌و ئه‌ركه‌كانی‌ دیاری‌ بكات.
دوه‌م: تا ئێستا هه‌یكه‌لی‌ سیستمی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار دانه‌نراوه‌ كه‌ ئاستی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ (المستوى الوظيفي)‌و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی‌ به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و یه‌كه‌ ئیداریانه‌ دیاری‌ بكات.
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتی‌ دارایی‌‌و ئیداریی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار دیاری‌ نه‌كراوه‌.
چواره‌م: ئه‌و شوناسه‌ پیشه‌ییه‌ (توصيف) دانه‌نراوه‌ كه‌ به‌پێی‌ رێبه‌ری‌ لیست‌و رێوشوێنه‌كان دابنرێت كه‌ تایبه‌تمه‌ندیی‌ (اختصاصى) هه‌ر ناونیشانێكی‌ پیشه‌یی‌‌و مه‌رج‌و سیفه‌تی‌  پێویستی‌ كاركردن له‌و پیشه‌یه‌ دیاری‌ بكات.

ب- كه‌ره‌سته‌ جێگیرو گه‌نجینه‌ییه‌كان (موجودات الثابتة و المخزنيية):
یه‌كه‌م: له‌ ساڵی‌ 2006دا سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار (17) ئۆتۆمبیل‌و ئامێری‌ كاره‌بایی‌‌و كۆمپیوته‌ری‌ وه‌ك دیاری‌ له‌ كۆماری‌ كۆریای‌ باشور وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام هیچ لیژنه‌یه‌ك پێكنه‌هێنراوه‌ بۆ وه‌رگرتن‌و دیاریكردنی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان.
 دوه‌م: لیستی‌ سه‌رژمێری‌‌و وردبینی‌ وه‌رگرتنی‌ ئۆتۆمبیل‌و ئه‌و چه‌كانه‌ نییه‌ كه‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمارو دو جێگره‌كه‌ی‌ پێشو و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی‌ پێشو پێشكه‌شیان كردوه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار، له‌ تۆماری‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماریشدا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ دیارینه‌كراون‌و تا ئێستا هه‌ڵوێستی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار له‌وباره‌یه‌وه‌ رون‌و ئاشكرا نییه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كه‌ بۆ دیاریكردنی‌ هه‌مو ئه‌و ئۆتۆمبیل‌و چه‌ك‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ تر كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ پێشوی‌ كۆمارو یه‌كه‌ی ئیدارییه‌كانی‌ وه‌ریانگرتوه‌.
سێیه‌م: چه‌ند تابلۆیه‌كی‌ هونه‌ریی‌ به‌ بڕی‌ 192 هه‌زار دۆلار كراون‌و له‌ تۆماری‌ كه‌لوپه‌له‌كاندا تۆمار نه‌كراوه‌، ناوی‌ ئه‌و كه‌سه‌ش نه‌نوسراوه‌ كه‌ ئه‌و تابلۆیانه‌ی‌ وه‌رگرتوه‌، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی‌ كۆنترۆڵنه‌كردنی‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2 Dec 2008کاتژمێر  8:35 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌ی بی. پی  به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵیه‌ک بوو که‌ ریشه‌کێش کرا له‌ ئینگلستان!. یاشێخ

به‌ریتانیاش له‌ریزی پێشه‌وه‌یه‌ بۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام ملهورنیه‌. نزیکه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر رووداوێکی دڵته‌زێن بوه‌   سه‌ردێڕی زۆربه‌ی میدیاکان وه‌ به‌تایبه‌ت میدیای به‌ریتانیا . ئه‌وه‌ش به‌ناوی(به‌ی بی .پی-) بوو. پووخته‌ی رووداوه‌که ش‌ بریتی بوو له‌وه‌ی که‌؛ مناڵێکی ته‌مه‌ن 17 مانگ به‌هۆی لێدانو پیاکێشانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو له‌ ماڵێک له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک له‌نده‌ن به‌ناوی هه‌رینگی. دایکی منداڵه‌که‌و دۆسته‌کوڕه‌که‌ی ئه‌وه‌یان کردبوو واته‌ منداڵه‌که‌یان کووشتبوو به‌ لێدانی پڕ ئه‌شکه‌نجه‌. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ یاساگه‌لێکی مناڵپارێزی له‌و ووڵاته‌دا هه‌یه‌.
 راپۆرته‌ تۆمارکراوه‌کان باسیان له‌وه‌کردبوو که‌ سه‌رباری 60 جار سه‌ردانی کارمه‌ندانی ده‌زگای منداڵپارێزی و خێزان بۆ بینینی گوزه‌رانی ئه‌ومنداڵه‌به‌ڵام گوایه‌ نه‌یان توانیوه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌مافی زه‌وتکردنی مناڵه‌که‌ له‌خێزانه‌که‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ به‌پێی راوێژکاریان به‌ لۆیه‌ری تایبه‌ت. به‌ڵام پێ ده‌چوو ئه‌وه‌ درۆیه‌کی یاسایی ته‌مه‌ن کورت بوو بێت. ئه‌وه‌بوو زۆر زوو په‌رده‌ له‌رووی راستیه‌کان هه‌ڵدرایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت ،کاتێک بوه‌کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ناو په‌رله‌مانی ووڵاتداو که‌یسه‌که‌ به‌جۆرێک ساغکرایه‌وه‌ ،که‌ فشار خرایه‌ سه‌ر به‌رپرسی یه‌که‌می ده‌زگای منداڵپارێزی و 5به‌رپرسی دیکه‌ که‌ ده‌بێت وازبهێنن له‌کاره‌که‌یان وه‌ خانه‌نشین بکرێن وه‌دانیشیان پێنرا به‌ تاوانی که‌مته‌رخه‌میو گه‌نده‌ڵیه‌کانیاندا واته‌ 6 که‌س به‌سه‌رۆکی شاره‌وانیشه‌وه‌ کاریان له‌ ده‌ست چوو.
 بۆ ده‌ست که‌وتنی زانیاری زیاتر ده‌توانی ئه و لینکه‌ به‌سه‌ربکه‌یته‌وه‌؛ Related Hot Topic: Baby P        
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌وخانمه(شارۆن شۆ سمیس )‌ی سه‌رۆک و به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌و ئۆفیسه‌بوو له‌رۆژانی یه‌که‌می  بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌که‌ ئاماده‌ نه‌بوو داوای لێبوردنی خۆی بکات له‌و که‌مته‌رخه‌میو گه‌نده‌ڵیه‌ ی که‌  رووی دابوو له‌لایه‌ن خۆیو کارمه‌نده‌کانیه‌وه‌  واته‌هێنده‌ بروای به‌خۆی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌بوو له‌پۆسته‌که‌ی لابرا وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌می سزاکه‌ی و ناوه‌نده‌ میدیاکان ده‌م له‌وه‌ ده‌کووتن که‌ سزادانی تریش به‌دوایدا دیت. دایکی منداڵه‌که‌و دۆسته‌ کوڕه‌که‌ی که‌ تاوانبارن ئه‌وانیش له‌زیندا تووندکران. به‌ڵی زاڵمان زه‌واڵیان بۆ بوو.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2 Dec 2008کاتژمێر  7:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

با  رِۆژی 21-12  , بكه‌ینه‌  رِۆژی  داواكاری  دادگایی  سه‌رجه‌م تاوانكارانی هه‌ڵه‌بجه.‌

تاوانی  هه‌ڵه‌بجه‌  له‌   رِیَكه‌وتی  16 -3-1988 , ته‌نها  سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی تاوانكار  نه‌بوون له‌ به‌رامبه‌ری , به‌ڵكه‌  هه‌موو ئه‌و وڵات و كۆمپانیایانه‌ی  هاوكاری  رِژیَمی رِوخاویان كرد  , به‌ دانی چه‌كی كیمیاوی ,  فرِۆكه‌ , زانیاری سیخورِی  , یارمه‌تی لۆجستیكی  به‌شیَكن له‌ تاوانه‌كه‌ , ئه‌مرِۆ ده‌بیَت باجی تاوانبارییان  بده‌ن .
21-12  رِۆژیَكه‌  بۆ شه‌رمه‌زاری  هه‌موویان و په‌ڵه‌یه‌كه‌   به‌ناو چه‌وانیانه‌وه‌ .
ناوه‌ندی  چاك  داوا له‌ هه‌مووان  ده‌كات ,  با هه‌موو پیَكه‌وه‌ رِۆژی 21-12  بكه‌ینه‌ رِۆژی  داوای گشتی  بۆ دادگایی  سه‌رجه‌م تاوانكارانی  كۆمه‌ڵكوژی  هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بیَجیاوازی .
له‌ ناوخۆی  كوردستان و هانده‌ران  , بكه‌رانی  ئه‌م تاوانه‌ شه‌رمه‌زار بكه‌ین  و داوای دادگاییكردنی  ئه‌نجامده‌رانی  بكه‌ین .

ناوه‌ندی  چاك
1-12-2008

www.chak.be

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  1 Dec 2008کاتژمێر  4:6 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

چاودێری دارایی عێراق دزیو گه نده ڵكاریه ‌داراییه‌كانی‌ به ناو سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار جه لال و تاقمه كه ی ئاشكرا كر‌د.

تێبینی: هاوڵاتی به ترسو له رزه وه كه مێك له م خیانه تو گه نده ڵكاریانه ی جه لالی بڵاو كرده وه واته هه موی بڵاو نه كردوه ته وه و هه ڵیان گرتوه بۆ ته نگانه! وه ك (خه نجه ره كه ی كابرا).

له‌راپۆرتێكی چاودێریی دارایی حكومه‌تی عێراقدا، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه‌، باس له‌چه‌ندین پێشێلكاریی داموده‌زگاكانی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق كراوه‌، كه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌كورده‌وه‌، له‌وانه‌ش سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
 
 له‌و راپۆرته‌دا كه‌ ده‌قه‌كه‌ی به‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌و 183 لاپه‌ڕه‌یه‌، باس له‌ پێشێلكارییه‌كانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی عێراق كراوه‌ جگه‌ له‌ سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ كوردستان، له‌ناویشیاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌یه‌.
 
 له‌بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا‌و له‌باسی خاڵه‌كانی خه‌رجیی‌و دارایی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا، كه‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌‌و سه‌ر به‌هیچ وه‌زاره‌تێك نییه‌، راپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی، كه‌ له‌ 1/4 تا 30/6/2008 ئاماده‌كراوه‌، چه‌ندین پێشێلكاریی له‌وباره‌وه‌ تۆماركردووه‌.
 
 ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كورته‌یه‌كه‌ له‌هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ی كه‌ چاودێریی دارایی عێراق، له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تۆماری كردوون، ته‌نیا ئه‌و خه‌رجیانه‌یه‌ كه‌ پسوڵه‌كانیان دیارنین، یان هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ پسوڵه‌یان بۆ نه‌كراوه‌.
 1- سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ساڵی 2006دا (17) ئۆتۆمبیل‌و ئامێری كاره‌بایی‌و كه‌لوپه‌لی كۆمپیوته‌ری وه‌ك دیاریی له‌حكومه‌تی كۆریای باشوور وه‌رگرتووه‌، به‌بێئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتن «ئیستیلام«‌و دیاریكردنی ژماره‌كانی‌و جۆر «مواسه‌فات«ه‌كانی پێكبهێنرێت.
 
 2- لیستێك پێكنه‌هێنراوه‌ بۆ ئه‌و ئۆتۆمبیل‌و چه‌كانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌كانی سه‌رۆك کۆماره‌وه‌ وه‌رگیراون‌و دراونه‌ته‌ به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، كه‌ له‌ سجله‌كاندا نه‌نوسراون‌و دیوانی سه‌رۆكایه‌تیش له‌وباره‌وه‌ «هه‌ڵوێسته‌كه‌ی لاڕوون نییه‌«.
 
 3- تابلۆی هونه‌ریی به‌بڕی «192هه‌زار دۆلار« كڕدراون، به‌ڵام له‌ سجله‌كاندا تۆمارنه‌كراون.
 4- مینحه‌كان:
 1. چه‌ندین مینحه‌ دراوه‌ته‌ رێكخراوه‌كان، كه‌ كۆی گشتییان ده‌گاته‌ (410 هه‌زار دۆلار). به‌بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت بیسه‌لمێنێت ئه‌م پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، نه‌ لای وه‌زاره‌تی پلاندانان، نه‌ له‌لای رێكخراوه‌كه‌وه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  30 Nov 2008کاتژمێر  11:27 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شه هید دکتۆر خالید

"ده‌زانم ده‌کوژرێم، به‌ڵام به‌کوشتنی من شۆرش کۆتایی نایه‌ت، تکایه‌ ئێوه‌ به‌رده‌وام بن" د.خالید، حوزه‌یرانی 1978

 کورته‌ باسێک ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی شه‌هیدی سه‌رکرده د.خالید سه‌عید

دکتۆر خالید  ساڵی 1934 لەبنەمالەیەکی نیشتمان پەروەر و تێکۆشەر و دیاری شاری کۆیەلەدایک بوە . باوکی حاجی حەمە سەعید ئەسعەد یەکێک بوو لە گەورە پیاوانی غەفوریەکان بوو

هەر لە کۆیەش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی وناوەندی تەواو کردوە ، دواتر لە شاری کەرکوک لە پەیمانگای برین پێچینەوە درێژەی بە خوێندن داوە. پاش تەواوکردنی خوێندن لە نەخۆشخانەی کۆیە دامەزراوە

لەسەردەمی لاویەتیەوە تێکەڵاوی چالاکی و کاری سیاسی بووە . لە سالانی 1947 تا 1948 بەهۆی چەند مامۆستایەکی نیشتمان پەروەر و ناسراو وەک : حەمە رەفیق مەعروف و عوسمان حەسەن و قادر ئەسعەد بۆتە ئەندامی کۆمەلەی پێشکەوتنی قوتابیان وپاشان بەشداری کردوە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان

دوای شۆرشی 14 تەموزی 1958 بۆتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە وەک کادرێکی لیهاتووی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەشاری کۆیە ناوی دەرکردوە

لەمانگی ئەیلولی 1961 دا کاتێ کە چەکدارانی عەشیرەتە کوردیەکان رێگاو بانیان گرت ، دکتۆر خالید لەگەڵیان چەکی هەڵگرتوە و دوای بڵاوە پێکردنیان ئەو لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک مانەوە تا جولانەوەکیان رێکخستوە . لەبەر توانایی فیکری و بەدەنی دکتۆر خالید هەر زوو بۆتە ناوێکی  دیاری ناوچەی کۆیە . زۆر چالاکانە بەشداری کردوە لە زۆربەی چالاکی جەماوەری و پیشەیی و سیاسی ئەو سەردەمە و زۆر جاریش بە سەرپەرشتی و دەستپێشخەری ئەو ئەم چالاکیانە کراوون.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  30 Nov 2008کاتژمێر  5:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و شتى تریش

ناسح عبدالره‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com

رِۆژى سیَشه‌ممه‌ به‌روارى 25ى 11ى 2008  مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كیَتى به‌ سه‌ردانیَك هاته‌ هه‌ڵه‌بجه‌,چه‌ند باره‌گایه‌كى حیزبى و چه‌ند شویَنیَكى حكومى ئه‌و شاره‌شى به‌سه‌ر كردوه‌, هه‌تا ئیَره‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر چى سه‌ردانى بۆ هه‌ندیَك مه‌ڵبه‌ندى زانستى وه‌ك په‌یمانگاى ته‌كنیكى و كۆلیَژى ته‌كینیكى كشتوكاڵ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید بووه‌ هۆى رِاوه‌ستاندنى ده‌وامى ئه‌و دوو مه‌ڵبه‌نده‌ زانستیه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خویَندكاران بچنه‌ پیَشوازى كردنى, به‌لاَم ئه‌مه‌شیان له‌ سایه‌ى ده‌سته‌لاَتى حیزبه‌كه‌ى مه‌لا بووه‌ته‌ شتیَكى ئاساى, ئه‌گه‌ر چى من باش له‌ مه‌به‌ستى هاتنى مه‌لا بۆ په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ڵه‌بجه‌ تیَده‌گه‌م به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كوتله‌و كوتله‌كاریه‌وه‌ هه‌یه‌ باسى ناكه‌م, به‌لاَم ئه‌وه‌ى به‌لاى ئیَمه ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه‌ نائاساییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ ئاهه‌نگى رِیَزلیَنان له‌ یه‌كه‌مه‌كانى دوانزه‌ هه‌مین ڤیستڤاڵى گه‌لاویَژ چه‌ند قسه‌یه‌كى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌به‌رده‌م سه‌دان نوسه‌رو شاعیرو چیرۆك نوس و رِۆژنامه‌نووسان كرد كه‌ جیَگه‌ى تیَرِامان و هه‌ڵویَسته‌و قسه‌له‌سه‌ر كردنه‌,

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

halabja

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان: وێنه ی هه ڵه بجه ی شه هید پاش 17 ساڵ فه رمانڕه وای دوو بنه ماڵه ی مافیا به رزانی و تاڵه بانی و هاو په یمانه كانیان! dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Nov 2008کاتژمێر  11:57 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ده زگای پاراستنی پارتی پڕۆفایلی ڕۆژنامه كه تانی له سایتی ڤیڤا كوردستان داخست.

كه سێكی نزیك له ڤیڤا

vivakurdistan - masrour - nichiri zman ber

به ڕێزان  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان ماندوو نه بن! بۆ ساڵێك ده چوو ئێوه ی به ڕێز هه واڵو ڕوداوه كرنگه كانی له مه ڕ جه نگه ڵه كه ی بنه ماڵه ی خۆفرۆشی به رزانی و تاڵه بانیتان له ڕێگای به شی فۆرمو كۆمیونیتی سایتی ڤیڤا كوردستانه و به كۆمیونیتیه كه مان ده گه یاندوو ئێمه تان به زمانی پاراوی كوردی و ئینگلیزی و عه ره بی و فارسیش له زوڵم و سته م و زۆرداری هه ردوو بنه ماڵه ئه نفالچیه كه ی به رزانین و تاڵه بانی ئاگادار ده كرده وه! به ڵام  ئه مڕۆ باش بڵاو كردنه وه ی ئه و كتێبه عه ره بیه ی (الکتاب الکردی الاسود) له لا ین ئێوه ی به ڕێزه وه له به شی فۆرم كه له سه ر تاوانكاریه كانی هه ردوو بنه ماڵه ی ڕو ڕه ش و تاوانبار نوسراوه، بنه ماڵه كۆنه په ره سته كه ی به رزانی كورد فرۆشی توڕه كرد به شێوه یه ك كه ڕاسته و خۆ ده زگای پاراستنی پارتی كۆنه جاش و ئه نفالچی به ته له فۆن ته هدیدی سایتی ڤیڤا كوردستانیان كرد كه پرۆفایله كه تان دا بخه ن بۆ یه ڤیڤا كوردستانیش پڕۆفیله كه تانی داخست، بڵاو كردنه وه ی ڕاستیه كان و تاوانكاری و گه نده ڵكاریه كانی بنه ماڵه ی مه لا مسته فا و جه لال تاڵه بانی به شێوه یه ك توڕه ی كردوون كه له هه ر شوێن و فۆرمو كۆمیونیتیه ك ئه م دوو بنه ماڵه ئه نفالچیه جاسو سو خه ڵكی چڵكاوخۆریان داناوه  بۆ ڕێگری و خنكاندنی ده نگی ئێوه ی ماندوو نه ناس، له كۆتیدا ئه وه ی ماوه بڵێم ئێمه و ئێوه و هه ره زۆری خه ڵكی هه رچوارپارچه كه ی كوردستان نه فره ت له و دوو بنه ماڵه خاین و خۆفرۆشو جاش و ئه نفالچی و مافیایانه ده كات و به هه موو شێوه یه ك له هه وڵی لابردنییانن له سه ر ده سه ڵاتی به زۆر سه پێنراویان، بۆیه ده بێت كۆڵ نه ده ین تا ئه م خیانه تكارانه وه ك ڕژێمه كه ی سه دامی گۆڕبه گۆڕ له ناو به رین.
 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Nov 2008کاتژمێر  4:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كتێبێك سه باره ت به كوشتن و قه تڵ و عام كردنی خه ڵكی بێتاوان له لایه ن هه ردوو بنه ماڵه ی (مه لامسته فا و تاڵه بانی) مافیا وه.

سهام ميران

ئێره كلیك بكه بۆ خوێندنه وه ی كتێبه كه - Era click beka bo xwendenawe ktebeka

الكتـاب الكـردي الاسـود

الباحثة الكردية العراقية سهام ميران

بۆ خوێندنه وه  كلیك له سه ر وێنه ی كتێبه كه بكه

NelsonMandela-collage - kurdistanpost

خطايا القيادات العنصرية الكردوية

ضد الاكراد وعموم العراقين

تأليف نخبة من الكتّاب الاكراد العراقيين

تحرير

الباحثة الكردية العراقية سهام ميران

مركز دراسات الامة العراقية ـ ميزوبوتاميا / جنيف ـ بغداد

دار الكلمة الحرة ـ بيروت

الكتاب الكردي الاسود

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Nov 2008کاتژمێر  1:37 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پێشنیار بۆ سایت و ڕۆژنامه و  ڕۆژنامه نوسه سه ر به خۆ و ئازاده كان.

dictature - talabani - barzani

ئاشكرایه بنه ماڵه ی مه لا مسته فاو بنه ماڵه ی جه لال تاڵه بانی و هاو په یمانه كانیان به شێوازێكی بێ ڕه حمانه و د ‌ڕندانه و دیكتاتۆرانه با زرگانی به خاك و خوێن و خه باتی سه د ساڵه ی هه ر چوارپارچه كه ی كوردستان و ملیۆنه ها كورده وه ده كه ن، هه روه ها بێجگه له به كارهێنانی كیمیاوی و خازی خه رده ل  هیچ شتێك و ڕێگایه كی تر نه ماوه نه یگرنه به ر بۆ له ناو بردنی پڕۆسه ی سه ربه خۆی و مافی نه ته وه ی گه لی كورد هه ر له سه ره تای ڕاپه ڕینه وه ئه م دوو بنه ماڵه و هاو په یمانه كانیان كارخانه و ماشێن و كاڵا حكومی و مه ده نیه كانیان ئاو دیو كردوو هیچ شتێكیان له كوردستاندا نه هێشت و هه مویان له سایه ی حزبه كانیان دا فه رهود كرد، شه ڕێكی شومیان له نێو جه ماوه ر و خه ڵكی كوردستان دا دروست كردوو خوێنی هه زاران خه ڵكی بێ گوناحیان له پێناوی به رژه وه ندی بنه ماڵه و فكری ته سكی حزبایه تی و تاكه كه سییاندا به ڕشت دا، ئێستاش كه وتونه ته دزین و تاڵانكردن و هه ڕاج كردنی سامان و به روبومی سروشتی وڵاته كه و كوشتنی ڕۆژنامه نوس و ژنان و سه ركوتكردنی ده نگه ئازاده كان و ڕاپێچ كردنی خه ڵكانی ئازادی خواز بۆ زیندانه نهێنی و ئینفرادیه كان و ڕاگوێزانی خه ڵكی له شوێن و ماڵو حاڵی خۆیان بۆ شوێنی نه خوازراو داگیر كردنی زه وی و زاری خه ڵك و ڕوخاندنی به زۆری زۆرداری دوكان و شوێنی كاسبكارانی سه ربه خۆو سه پاندنی یاسای فره ژنی و زۆرێك بێ عه داله تی تر، سه رباری ئه م هه موه بێ عه داله تی و زوڵم و زۆرداریه ش هه ردوو بنه ماڵه ی جه لال تاڵه بانی و به رزانی به هیچ شێوه یه ك ئاماده ی ئه وه نین كورسی ده سه ڵات چۆڵ كه ن و نایا نه وێت جڵه وی فه رمان ڕه وای بكه وێته ده ست خه ڵكی نوێ خوازو وڵاتپارێز، بۆیه ئێمه لێره دا داوا له هه مو ڕۆژنامه سه ربه خۆكان و  سایت و ڕۆژنامه و ڕۆژنامه نوسه سه ر به خۆ و خۆبه خشه كان ده كه ین كه گرنگیه كی ته واو بده ن به ورگێڕانی هه وڵ و كۆشش و هه واڵ و ڕاگه یاندنه كانیان بۆ زمانه بیانیه كان به تایبه تی بۆ زمانی ئینگلیزی و لا یه نه مرۆڤ دۆست و ئازادی خوازه كانی دونیا له و بارو دۆخه ی كه هه ردوو بنه ماڵه ی مافیاو دیكتاتۆر و تیرۆریست له كوردستان خولقاندویانه ئاگادار بكه ن، ئێمه پێمان وایه ته نها له ڕێگای فشار خستنه سه ر وڵاته زلهێزه كانی وه ك ئه مریكاو به ریتانیاو وڵاته یه كگرتوه كانی ئه و روپاوه ده توانین فشار بخه ینه سه ر ئه م دوو بنه ماڵه و هاو په یمانه كانیان تا واز له كورسی ده سه ڵات و جه ڵه وی فه رمان ڕه وای بێنن ڕاگه یاندن و میدیا بیانیه كان ده توانێت فشارێكی گه وره بێت بۆ سه ر ده سه ڵاتی به ناو حكومه تی هه رێم  ئه وه یش له ڕێگه ی فشاری ئێو ه ی ئازادی خوزه وه یه بۆ سه ر حكومه ته زلهێزه كان و میدیاو ڕاگه یاندنه پیانیه كان، بۆیه ئێمه پێشنیاری ئه وه دوباره ده كه ینه وه كه گرنگی به وه رگێڕانی هه واڵ و ڕوداوه كانی ناوخۆی كوردستان و ئه و بارودۆخه نا ئارام و نادیارو گرژه بدرێت بۆ زمانه بیانیه كان و  ڕه وانه ی هه مو ڕێكخراو لایه نه په یوه ندیداره كانی جیهان بكرێت تا له و ڕێگه و له ڕێگه كانی تریشه و بتوانین كۆتای به زوڵم و زۆرداری و سیاسه تی بنه ماڵه چیه تی و بازرگانی كردن به چاره نوسی كورد ی هه رچوارپارچه كه ی كوردستان له لایه ن سه رانی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی مافیاو هاوپه یمانه كانیانه وه بهێنین.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Nov 2008کاتژمێر  6:4 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online