تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

شارى مۆسیقارە سپیەكان : كلتورى شاخ و بیابان دوو كلتورى مەرگ دۆستن "بەشى یەكەم"

 ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید:
 
Nasehh2007@yahoo.com


 ئەمبێرتۆ ئیكۆ دەڵێت ":خوێنەر ئەو كەسە نییە كە كتێبێك دەگرێت بەدەستیەوە و چاوەڕوانى نووسەر دەكات شتێكى پێ بڵێت ,بەڵكو هێزێكە لە بەخشینى ماناو تێپەڕاندنى ئاسۆكانى نووسەردا بەشدارە ,ئەو مانایە دەدۆزێتەو كە لەسنورى خەیاڵى نووسەر تێدەپەڕن ."
 بەو ئومێدەى توانیبێتم تا حەدێكى كەمیش بێت سنورى خەیاڵى نووسەرم تێپەڕاندبێت و لەبەخشینى ماناى نوێ بەم دەقە ئەدەبییە بەشداریم كردبێت,هەوڵ دەدەم خوێندنەوەیەكى تاڕادەیەك سادە بكەم بۆ ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان ,ئەوەى لەسەر رۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان دەیڵێم دیدو تیروانینى منیكى خوێنەرى ئەو ڕۆمانەیە بوَ ڕستەو ووشەكانى و   ناوەروَكى  روَمانەكە,خوێندنەوەى  روَمان  پێَویستە كراوەو  فرە رەهەند بێت ,مانا بەخش بێت,تەنها لەڕێگەى خوێندنەوەوە ئەتوانى هەموو ئەو تەلیسم و كوَدانە ناو تێكستێكى ئەدەبى كەشف بكەى كە ئەو دەقە ئەدەبیە لەهەناوى خوَیدا هەڵیگرتووە,هەركاتێكیش خوێنەر بتوانێت لە پرۆسەى مانابەخشین بەو دەقە ئەدەبییە بەشداربێت ئەوا ئەتوانێت لە سنورى بیركردنەوەى نوسەرەكەى بێتە دەرەوە و نەكەوێتە ژێر كاریگەرى ڕاستەخۆى نووسەركەى ,ئەو كاتە تەنها چاوەڕوانى نووسەرەكە ناكەیت كە چیت پێ دەڵێت بەڵكو بۆ خۆت لە پرۆسەى دەوڵەمەندكردنى بیرى خۆت و دەقە ئەدەبیەكەشدا بەشدارى دەكەیت.
 
 ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكانیش یەكێكە لەو ڕۆرمانە دەگمەنانەى كە زیاتر لە خوێندنەوەیەكى دەوێت ,ئەوەش تواناى نووسەرەكەى دەردەخات كە ڕۆمانێكى وەها نووسیەوە  كە هەڵگرى جوانیەكى جاویدانى بێت , ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكانیش زیاتر خوێندنەوەیەكى دەوێت بۆ ئەوەى پەى بەری بە گشت كۆد و ماناو تەلیسمەكانى,چونكە هەر پەرەگرافێك لەم ڕۆمانە وەربگرین مانایەكیتر و دەرگاى جیهانێكى پڕ تەلیسمان بۆ ئەخاتە سەر پشت ,بەرەو ئەو ناوچە تاریك و حەرامانەى هەناوى مێژووى نەبینرا و نەبیستراوى كۆمەڵگاى عێراقیمان دەبات .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Dec 2008کاتژمێر  10:3 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌  یادی 60  ساڵه‌ی  رِاگه‌یاندنی جارِنامه‌ی گه‌ردوونی  مافی مرۆڤ  , له‌ لاهای كۆماری ئیسلامی ئیَران  شه‌رمه‌زار كرا.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری  10-12-2008  , كاتژمیَر 11,30  بۆ  1 ی دوا نیوه‌رِۆ ,  گروپیَك  له‌ كوردستانیانی  دانیشتووی هۆڵه‌ندا  , خۆپیشاندانیَكی هیَمنانه‌یان  له‌ به‌رده‌م باڵویَزخانه‌ی  كۆماری  ئیسلامی ئیَران  ئه‌نجامدا  , تیایدا ویَنه‌ی  زیندانیان و   ئیعدامه‌كانی  كۆماری ئیسلامی ئیَران و  ویَنه‌ی  شه‌هیده‌ سه‌ركرده‌ تیرۆركراوه‌كان  به‌رز كرایه‌وه‌ .
پاشان كاتژمیَر  1,15  بۆ 2,15 دوا نیوه‌رِۆ ,  هه‌مان  ده‌سته‌  له‌به‌رده‌م پارله‌مانی  هۆڵه‌ندا  دریَژه‌یان  به‌ نارِه‌زایه‌تییه‌كه‌یان  دا , كه‌ هه‌ماهه‌نگ  له‌گه‌ڵ  دوو چالاكی دیكه‌ی فه‌له‌ستینی و ئه‌فغانییه‌كان  بوو .
له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌  ژماره‌یه‌كی زۆر به‌یاننامه‌ به‌ زمانه‌كانی  ئینگلیزی , هۆڵه‌ندی , فارسی  و كوردی بڵاو كرایه‌وه‌ , وه‌ رِۆژنامه‌نووسانی  هۆڵه‌ندی  ئاماده‌ی  چالاكییه‌كه‌  بوون .

ناوه‌ندی  چاك
پارتی ئازادی  كوردستان
یه‌كیَتی  لاوانی دیموكراتی كوردستانی  ئیَران  " حدكا "
فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی  رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان
كه‌سایه‌تی  چالاكی مافی مرۆڤ
تۆرِی مافی مرۆڤی  كورد

رِاگه‌یاندنی  كۆمیته‌ی  هۆڵه‌ندای ناوه‌ندی  چاك
www.chak.be
www.chaknews.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Dec 2008کاتژمێر  9:55 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئیسناد جاشایەتییە، یا ئێوە جاش بوون.....؟!

خێڵان بەختیار:
 
Xelan11@yahoo.com

لە پێناو مانەوەى خۆیان دەسەڵاتى پۆخڵى بە ناو كوردى، ئەمڕۆكە بە سەركردەى بە ناو سەركردە و بنكردە و قەڵەم شۆڕەكانیان، لە هەوڵدان بۆ ترساندنى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان، كە دروست بوونى هێزى (ئیسناد)، زیان گەیاندنە بە ئەزموونى 17 ساڵەى دەسەڵاتى كوردى و تەواوى كورد! كە گوایا ئەمەش جاشەیاتیە و هەر كەسێك پەیوەندییان پێوە بكات، هیچ جیاوازییەكى نابێت لەگەڵ جاشایەتیەكەى حیزبى بەعسى لە ناوچوو! وە چەندین تۆمەت و ترسێكى تر، كە دەسەڵاتى كوردى خەریكە دێنێتە سەر چۆك....
 گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو دەبینین، كە هونەرى جاشایەتى و موالى بوون، هەر ئەم دوو زل حیزبە بەرهەمهێن و دروستكەرى بوون، وەك رێكەوتنى پارتى لەگەڵ حكومەتى عێراق، بە مەبەستى لێدانى باڵى مەكتەبى سیاسیى (جەلالى)، دواتر لەبەر بەرژەوەندى مانەوەى خۆیان، باڵى مەكتەبى سیاسیى ساڵى 66 چوونە پاڵ حكومەت و لە بەرامبەردا بۆ لێدانى پارتى جەماعەتى (بارزانى)، لە كاتى شەرى ناوخۆى دواى ساڵى 1994 هێنانى ئێران لە لایەن یەكێتییەوە بۆ سەر پارتى، 1996 هێنانى حیزبى بەعس لە لایەن پارتییەوە بۆ شارى هەولێر، كە لە 31ى ئاب روویدا و ئێستاش بە حەكیمى خۆیان و قەڵم شۆڕەكانیشیان ناتوانن پۆڵیشى بكەن! 1998 و 1999 هێنانى سوپا و تانك و فڕۆكەى توركى بۆ سەر یەكێتى و گەریلاكانى pkk. ئەمانە و چەندانى تر كە لێرەدا و بە یەكجار قەڵەم و كاغەز نایگرێت، كە لە ماوەیەكى تردا من، یا كەسێكى تر ئەو راستیانە و جاشایەتیەكانیان بیر دەخاتەوە و....  
 چۆنە ئەمڕۆ پشت لە جاشایەتى دەكەن و باس لە ئەزموون و كوردایەتى دەكەن! ئێوە كە حاكم و ئاقڵى رەهاى گەلن! چۆن و بە چ هەقێك لە جاشەكان خۆش بوون، كە زۆربەیان دەستیان هەبوو لە كوشتن و تۆقاندنى گەلەكەتان؟! كە بىَ ئەوەى هیچ حیسابێك بۆ كەسوكارى قوربانیانى ئەنفال و كیمیارانى هەڵەبجە و بالیسان و...هتد بكەن؟! سەمەرەتر ئەوەبوو كە ئێوەى كورد پەروەر! باوەشتان بۆ ئەو كۆنە جاش و بەعسیانە ئاوەڵا كرد، چ جاى ئیمتیازدان پێیان، كە ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندییە تەسكەكانى خۆتان و ململانێ حیزبیەكانتان دەتانكرد، وەك چۆن فازیل میرانى لە بەرنامەیەكدا لە شاشە

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Dec 2008کاتژمێر  9:10 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

چاک به شداری له 40 مین ساڵیادی دا مه زراندنی GFBV ( ڕیکخراوی گه لانی هه ڕه شه لێکراوی کرد ).

به رواری 6 ی مانگ (ڕۆژی یه کشه مه ی ڕابردوو )، به رامبه ر بو به 40 مین ساڵڕۆژی دامه زراندنی ڕێکخراوی  گه لانی هه ڕه شه لێکراو له ئاڵمانیا.
ناوه ندى چاک  نۆێنه ری تایبه تی خۆی بۆ ئه و مه راسيمه ده ست نیشان کرد ،   به شداری ئه و
 ئاهه نگه بو ، ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه که له خۆاره وه پێشکه شتان ده کرێت .

کاتژمێری 10 ی سه ر له به يانی ، ئا هه نگی ڕیز گرتن له دامه زراندنی 40 مین ساڵیادی GFBV
( ڕێکخراوی گه لانی هه ڕه شه لێکراو) ،به نه وای  موزیکی به ڕێز خالێد ڕه شید ، هۆ نه رمه ندی ديار و  به رجه سته ى کورد ، له هۆڵی ویلهلم له شاری " گۆتینگن" ده ستی پێکرد.
پاشان به ڕیز دۆکتۆر " تیلمه ن سولچ " سکرێتری ڕیکخراوی ناوبراو ، به تێرو ته سه لی باسی چالاکيیه کانی 40 ساڵه ی ريكخراوه كه ى  باس کرد ,  که  ڕاسته وخۆها کات بووه  له گه ڵ سه رهه ڵدانی شؤڕشی ئه یلول. پێویسته بگۆتری که  ڕێکخراوی باس کراو له زۆر تاوانى جیهانی و ژێنو سایدی گه لان به تۆندی پرۆتستاسیونی کردووه.
ناوی ڕێکخراوی چاک له ڕیزی ده يان ڕیکخراو بوو ,  که په يامی پیرۆزباییان بۆ  GFBV ئاراسته کردبوو له لاێه ن به ڕیز دوکتور " سولچ " خۆێنرایه وه .
 به دوای وتاری به ڕێز دۆکتور " سولچ "  ،که ساێه تی ئاڵمانی ، شاره وانی شاری گۆتینگن "ئورلیش هۆله فلایش "، پاش به خه یر هاتنی ئامده بوانی کۆڕه که ، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته ی هه موکا به ده ستانی  ڕێکخراوی گه لانی هه ڕه شه لێکراو کرد.
له پاش پیشاندانی کۆرته فیلمێکی تاوانى هه ڵه بجه ،خاتو " ئیڤان ده خیل " که له باشووری کوردستانه وه په یامی جێگری سه رۆکی پارله مانی کوردستان ، ڕێزدار دۆکتور " که ماڵ که رکووکی " هێنابو ، به زمانى کوردی ، پێش که شی ئاماده بووانی کرد. دۆکتور " که ماڵ زیدو " ئه ندامی ڕیکخراوی گه لانی هه ڕه شه لێکراو ، وه رگێڕانی  په ێامه که ی له ئه ستۆ گرت.
کۆرته فیلمێک له " بیافرا " ، درێژه پێده ری ئا هه نگه که بو و دۆکتور " یوستین ئاکوژیسه " ،به وتارێکی حه ماسی ، هاواری بیافرای به گۆی ئا ماده بوان گه ێاند .
ڕیزداران " ڕۆمانی ڕۆزه ،  دۆکتور ڤیکتۆر کریگا،  فۆاد کازم زاده نۆێنه ری به هايیه کانی ئێران ، لئۆنارد پێلتیا ،  هه ر یه که به نؤێنه رایه تی   که مه نه ته وه کانی ڕۆما ، ڕوسه کانی کۆچکرای جێگیر له ئاڵمانیا ، به هایه کان ، سور پیسه کانی ئه مریکا، وتار و پیرۆز بایی خۆیان پێشکه ش کرد.به ڕیز خدر که ریم ، که قائێم ماقامی هه ڵه بجه یه ، نه یتوانی به شداری کؤڕه که ببێ و په ێامه که ی له لایه ن خاتو " یولیا " خؤێنرایه وه .
له پاش حه سانه وه ێکی کورت ، نۆێنه رانی عێراق، بۆزنی و هێرتسه گۆئیین ، ڕۆاندا ، جێچن ، تێبێت ، دارفور ، قسه و باسیان له سه ر بار و دۆخی وڵاته کانیان کرد .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Dec 2008کاتژمێر  9:7 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له ماوه ی مانگێك دا 100 ژن له كوردستان له سایه ی ده سه ڵاتی كوڕو كوڕه زاكان و بنه ماڵه ی مه لا مسته فای خاین و جه لال تاڵه بانی خۆفرۆشدا كوژراوه. دنگ و باس 

له ماوه ی مانگێك دا 100 ژن له كوردستان له سایه ی به ناو حكومه تی هه ریمدا ده كوژرێت

 

 

لینكی هه واڵه كه - سۆزانی خاڵه‌ شیهاب. دنگ و باس 

له كوردستان 100 ژن له ماوه ی مانگێكدا كوژراوه

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Dec 2008کاتژمێر  7:34 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حوكمدانی له‌یلا زانا , به‌ره‌و رِوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كریَته‌وه‌

چاكنیوز- تایبه‌ت

یونس گۆران , په‌رله‌مانتاری هه‌ریَمی ئۆتریَخت , سه‌ر به‌ پارتی سۆسیالست , پیَمانی رِاگه‌یاند , به‌رِیَز هاری ڤان بۆمڵ , په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی , له‌ به‌رواری 8-12-2008 چه‌ند پرسیاریَكی خسته‌ به‌رده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا فان هاخه‌ر سه‌باره‌ت به‌ حوكمدانى له‌یلا زانا له‌ توركیا .
ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌رِیَز بۆمڵ ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندای كردووه‌ , بریتییه‌ له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ " وه‌رگیَرِانی نه‌س نییه‌ " :
پ : ئاگاداری له‌یلا زانا حوكم دراوه‌ ؟ , مامه‌ڵه‌ی وه‌ك ئه‌ندامبوونی له‌ رِیَكخراویَكی تیرۆریستی له‌ گه‌ڵدا ده‌كریَت ؟ .
پ : رِاسته‌ ئه‌م حوكمه‌ له‌سه‌ر خیتابه‌كانی دراوه‌ ؟ .
پ : رِاسته‌ له‌سه‌ر ئارتیكلی 53 له‌سه‌ر یه‌ك له‌ دادگای توركی سزا ده‌دریَت , ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌دات مافی ئه‌وه‌ی نه‌بیَت خۆی كاندید بكات بۆ هه‌ڵبژاردن شاره‌وانی ؟ .
پ : ئایا به‌رِای تۆ باشتر نییه‌ مافی قسه‌كردن له‌ توركیا باشتر بكریَت و مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و مافه‌ زیندانی نه‌كریَت ؟؟ .
پ : ئاماده‌یت به‌ توركیا بڵیَت , مرۆڤیَك له‌سه‌ر بیروباوه‌رِ سیاسی نه‌گیریَت ؟؟ , ئاماده‌یت به‌ توركیا بڵیَت ئه‌و یاسایه‌ له‌ ده‌ستور بگۆرِیت ؟؟ .
پ : ئاماده‌یت یه‌كیَك وه‌ك نویَنه‌ری هۆڵه‌ندا بنیَریت بۆ دادگا تا بزانیَت به‌ شیَوه‌ی یاسایی كاره‌كان ده‌رِوات , ئه‌گه‌ر نا بۆ ؟.
پ : چۆن ده‌بیَت مرۆڤیَك له‌سه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌ك سزا بدریَت ؟.

تیَبینی : له‌ داهاتوو وه‌ڵامی فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نداتان پیَ رِاده‌گه‌یه‌نین .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Dec 2008کاتژمێر  1:49 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان سیاسه‌تی نه‌گۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌

راپۆرتێک له‌ سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ بۆنه‌ی شه‌سته‌مین ساڵڤه‌گه‌ری په‌سه‌ند کردنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ

 

به‌ بۆنه‌ی 60مین سالڤه‌گه‌ری په‌سه‌ند کرانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ، که‌ وڵاتی ئێرانیش ئیمزای کردووه‌، چاوخشاندنیک به‌ سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران، راده‌ی "تعهدی" ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ په‌یماننامه‌کانی جیهانی نیشان ده‌دات.

ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی له‌ رۆژی ده‌مه‌زرانی ئه‌و حکوومه‌ته‌وه‌ درێژه‌ به‌ سه‌رکوتی خه‌ڵکی کوردستان و هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ده‌ن. رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران، لێکۆله‌ران و چالاکانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، ماف ژنان و مناڵان له‌ کوردستان قوربانیانی سیستماتیکی کۆماری سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامین. هه‌ڵاواردن دژی نه‌ته‌وه‌کان و زمانه‌کانی دیکه‌ وه‌ک کورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب و به‌لووچ و ئایینه‌ که‌مایه‌تیه‌کان وه‌ک سوننه‌، به‌هایی و مه‌سیحی، جووله‌که‌ و یارسان و زه‌رتۆشتیه‌کان و هه‌روه‌ها دژی ژنان له‌ یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا جێیان گرتووه‌. ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیان و ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان هه‌روه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوان و ته‌قه‌ له‌ زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کرده‌وه‌یه‌کی رۆژانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌. له‌ژانویه‌ی 2008 تا ئێستا به‌ لانی که‌مه‌وه‌ 370 که‌س له‌ ئێران ئێعدام کراون، که‌ هه‌فت که‌سیان مناڵی که‌م ته‌مه‌ن بوون. حوکمی ئێعدام له‌ ئێران له‌ رێگای به‌رده‌باران، بڕینی ئه‌ندامێکی لاش و شه‌لاق و له‌ سێداره‌دان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Dec 2008کاتژمێر  1:42 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه ردێری هه واڵ و ڕۆژنامه كان


ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پشتیوانی‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ سوپای‌ لوبنان ده‌كات بۆ سوریا: سه‌ردانه‌كه‌ی‌ قه‌هوه‌چی‌ بۆ دیمه‌شق به‌ ئاگاداری‌ هه‌موو ده‌وڵه‌ت بوه‌

داگیركه‌ر به‌ سه‌ركوتكردنی‌ فه‌له‌ستینیه‌كان به‌رپه‌رچی‌ جوله‌كه‌كان ده‌داته‌وه‌ !

 

ئوردن هۆشداری‌ ده‌دات له‌وه‌ی‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ جوله‌كه‌كان ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌  دروست ده‌كات

به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ ئاژه‌ڵه‌كانی‌ قوربانی‌


هه‌ولێر: شوێنه‌وارێكی‌ دێرینی‌ ته‌مه‌ن 3 هه‌زار ساڵ دۆزرایه‌وه‌

به‌رپرسێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان: بۆنده‌ نه‌وتییه‌ ئیمزاكراوه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كۆرییه‌كان كاری‌ پێده‌كرێت


حاجیانی‌ هاتو له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ ئه‌مساڵدا ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ تۆمارده‌كه‌ن و ژماره‌یان ده‌گاته‌ 1729841 كه‌س 


و 125 هه‌زار هاوڵاتیش له‌ناوخۆی‌ سعودیه‌ ده‌گێڕدرێنه‌وه‌ كه‌ به‌بێ‌ مۆڵه‌تی‌ حه‌ج كردن به‌نیازبون به‌شداری‌ حه‌ج بكه‌ن

6 باڵه‌خانه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ مه‌ككه‌ داده‌خرێن به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ مه‌رجی‌ پێویست بۆ نیشته‌جێبونی‌ حاجیان


ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و 16 پۆلیسه‌ ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن گروپێكی‌ سوننی‌ به‌ناوی‌ جوندوڵا رفێندرابون و دواتر كوشتبویانن

 
ئه‌نجامدانی‌ دانوستانی‌ چڕوپڕ له‌ نێوان به‌غدا و واشنتۆن بۆ پێكهێنانی‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌كه‌

 


رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كانی‌ كوه‌یت به‌ پاره‌ به‌خشین به‌  تیرۆریستانی‌ هندستان تاوانبارده‌كرێن و رێكخراوه‌كانیش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌و هاوڵاتییه‌ی‌ كوه‌یت راده‌ستی‌ كوه‌یت كرایه‌وه‌ كه‌ مانگی‌ رابردو سنوری‌ عێراقی‌ به‌زاندبو


په‌رله‌مان هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت


حیزبه‌ مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان له‌ لیستی كورد ده‌كشێنه‌وه‌


كوردستان 17%ی پاره‌ بلۆككراوه‌كانی عێراقیشی به‌رده‌كه‌وێت


ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ئیدانه‌كردن ده‌رده‌كات سه‌باره‌ت به‌  ده‌سدرێژی‌ جوله‌كه‌كان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینه‌یه‌كانی‌ خه‌لیل


هۆشداری‌ دراوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشی‌ تیرۆریستی‌ له‌ له‌نده‌ن و نیویۆرك


تاریق هاشمی‌ رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ واز له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بێنێت له‌به‌رامبه‌ر كۆتایی‌ هێنان به‌ سیستمی‌ موحاسه‌سه‌ له‌ حوكمكردنی‌ عێراق

وجدان سالم وه‌زیری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراق: كێشه‌ی‌ گرتوخانه‌كانمان قه‌ره‌باڵغیه‌ نه‌وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دان

 


واشنتۆن به‌ به‌غدای‌ راگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش مه‌بده‌ئیه‌ن رازی‌ بووه‌ عێراق له‌ به‌ندی‌ حه‌وته‌م بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌

پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌: توانیومانه‌ رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان بۆ 13.7 % دابه‌زێنین

ئۆباما پلانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئیش‌و كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاشكراده‌كات

ژنانی‌ عێراق له‌پێناو ده‌نگێكدا ده‌جه‌نگن

سه‌رۆكی‌ ئه‌ساقیفه‌ی‌ یۆرك: پێویسته‌ مۆگابی‌  له‌سه‌ركارلاببرێت

گه‌نجانی‌ یۆنان ئاژاوه‌ده‌نێنه‌وه‌ دوای‌ كوشتنی‌ كوڕێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌

ئۆباما ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ‌ ئه‌مه‌ریكا بنیات بنێته‌وه‌

ئاوێنه‌ ماڵ و موڵكی به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

تاڵه‌بانی: بۆ چاكسازی ناو یه‌كێتی هاتومه‌ته‌وه‌

په‌خشكردنه‌وه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی

تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دات به‌ هه‌ردوو جێگیره‌كه‌ی

له‌ستراتیژێكی‌ نوێدا، ئه‌مه‌ریكا به‌رگری‌ له‌ده‌وروبه‌ری‌ كابول ده‌كات

شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ هه‌واڵ‌: هه‌لومه‌رجی‌ سۆمال تا دێت خراپتر ده‌بێت


به‌رهه‌م ساڵح و قوباد تاڵه‌بانی پێشنیاركراون بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت...


تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ مه‌كته‌بی سیاسی و جێگره‌كانی ده‌دات


له‌ به‌رامبه‌ر مالكیدا یه‌كێتی و پارتی یه‌ك هه‌ڵوێست نین


په‌یامنێرانی بێسنور داوای ئازادكردنی دكتۆر عادل حسێن ده‌كات


شه‌هرستانی‌: رێگه‌ناده‌ین به‌حكومه‌تی‌ كوردستان نه‌وت هه‌نارده‌ بكات پێش یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانی‌

جۆرج بوش به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ هه‌ریه‌ك له‌ تاڵه‌بانی‌ و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی‌ و حه‌كیم و بارزانی‌ و عه‌تیه‌ و سوپاسی‌ كردن له‌ ئیمزاكردنی‌ رێكه‌وتننامه‌ ئه‌منیه‌كه‌

 


10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌، له‌ بڕیاری زیادبونی موچه‌ بێبه‌شده‌كرێن

ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌ سلێمانی ...مام جه‌لال، چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی‌ گرنگ ئه‌نجامده‌دات

فه‌وجێكی سه‌ر به‌ بابه‌كر زێباری، سێ پاسه‌وانی مالیكی چه‌ك ده‌كاو سیانی تریشیان بریندار ده‌كات


حه‌ماس داوا له‌وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات له‌وه‌ڵامی‌ گه‌مارۆكه‌ی‌ ئیسرایل ده‌روازه‌ی‌ ره‌فح بكه‌نه‌وه‌

په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ درۆ به‌ناوی‌ ئاسه‌ف زه‌رداری‌ سوپای‌  پاكستان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان  ده‌خاته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشی‌ جه‌نگه‌وه‌


سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین: بۆچوونی‌ ئێمه‌ و به‌رپرسانی‌ ئێرانی‌ جیاواز بوو له‌سه‌ر به‌ند و بڕگه‌كانی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق.


ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ له‌به‌رده‌م لیسته‌كه‌دا ماوه‌: هێشتا لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ ناوی‌ پاڵێوراوه‌كانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وای‌ ته‌سلیم نه‌كردوه‌.


له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دیندا لیستی‌ هاپه‌یمانی‌ كوردستان لاواز ده‌بێت.

مه‌رجه‌عیه‌ی شیعه‌و سه‌رۆك بوش و ته‌وافوق ڕۆڵی تاڵه‌بانی به‌رز ده‌نرخێنن... ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی ده‌داته‌ سه‌ركردایه‌تی كوردستان 

پارتی (350) خانو بۆ وارسی شه‌هیدانی خۆی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ده‌كات

بۆ دوه‌مجار حوكمی له‌ سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی درایه‌وه‌


به‌سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال كۆبوه‌وه‌...مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئاڵوگۆڕه‌كان و چاكسازیی ناو یه‌كێتی هه‌ڵسه‌نگاند


جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان ره‌وشی سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد


ئه‌مڕۆ ناوی كاندیده‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له‌ دیاله‌ ئاشكرا ده‌كرێن

 


بۆ به‌شداریكردن له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد مالیكی سه‌رۆك جاشه‌ هه‌ڵهاتوه‌كان بانگهێشت ده‌كات


وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌رپرسێكی ئه‌منیی كورد شار به‌ده‌ر ده‌كات 


ئاسایش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئاوه‌رۆكه‌ی سلێمانی ئاشكرا ده‌كات


بودجه‌ی‌ گشت حزبه‌ كوردستانییه‌كان، جگه‌ له‌یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، مانگانه‌ یه‌ك ملیار‌و 52 ملیۆن دیناره‌

له‌به‌رامبه‌ر دژایه‌تی‌ (PKK)‌و ناردنی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ قه‌ندیل توركیا حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕه‌سمی‌ ده‌ناسێنێت


ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان داوایانكرد، ده‌ستوور كلیلی‌ چاره‌سه‌ر بێت

سه‌رۆك هۆز‌و عه‌شیره‌ته‌كانی‌ كه‌ركوك (مه‌جالیسی‌ ئیسناد)یان ره‌تكرده‌وه‌


"ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌غدا دوای كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردستان"


نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریی له‌ ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌م بۆ مه‌سیحیه‌كان

پسپۆڕێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ (رووداو): ئۆباما هێنده‌ی بوش له‌گه‌ڵ كورد باش نابێت

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  9 Dec 2008کاتژمێر  9:17 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئیسناد، جاشایه‌تی به‌ شێوه‌ی نوێ، به‌رهه‌می فیدڕالیزم و گه‌نده‌ڵی! (بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌ گیرانه‌یه‌، تکایه‌ به‌ دوژمنایه‌تی مه‌زانه‌!)

ئه‌یوب ره‌حمانی 

ئه‌یوب ره‌حمانی 

له‌ سه‌ره‌تاکانی ئه‌مساڵی 2008ه‌وه‌،‌ حیزبی ده‌عوه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاقی فیدڕاڵ، هه‌وڵێکی جیدیی و سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌مو عێراق به‌ باشوری کوردستانیشه‌وه خستۆته‌ گه‌ر بۆ دروست کردنی هیزێکی میلیشیایی و چه‌کدار به‌ ناوی ئیسناد. ئه‌م هێزه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تادا له‌ شاره‌کانی باشور و ناوه‌راستی عێراقه‌وه دروست کرا و به‌ شێوه‌یکی خێڕا له‌ زیاد بون و په‌ره‌ سه‌ندن دایه‌ له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانی ئه‌مساله‌وه‌ شاره‌کانی باشوری کوردستانیشی به‌ تایبه‌ت که‌رکوک و دیاله‌ و خانه‌قین و موسڵ گرتۆته‌وه‌ و خه‌لکانێکی زۆر له‌وانه‌ کورده‌کانیش له‌و شاره‌ کوردیانه‌‌ ده‌سته‌ ده‌سته‌ ده‌چنه‌ ڕیزی هێزی به‌ ناو ئه‌نجومه‌نی ئیسناده‌وه‌ و چه‌ک بۆ حیزبی ده‌عوه‌ی نوری مالیکی هه‌ڵده‌گرن و مانگانه‌ بڕی 450 هه‌زار دینار پوڵ وه‌رده‌گرن!

هێزه‌ کوردستانیه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ باشوری کوردستان دوای ئه‌وه‌ی که‌ دیان خه‌ڵک و له‌وانه‌ کوردیش بۆ پاره‌ و موچه‌که‌ش بوبێت ده‌چن و له‌و هێزه‌دا ناونوسی ده‌که‌ن، که‌وتنه‌ دژه‌به‌رایه‌تی له‌ گه‌ل دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه‌ و له‌ میدیاکانه‌وه‌ به‌ تێکڕا ئه‌م کاره‌ی حیزبی ده‌عوه‌یان به‌ کارێکی نایاسایی و به‌ دور له‌ ده‌ستور ناو لێ برد و باسی ئه‌وه‌یان هیناوه‌ته‌ پێش که‌ له‌ هه‌مو عێڕاقدا و له‌ پاڕله‌مانیش بێجگه له‌ حیزبی ده‌عوه‌، هیچکه‌س ئه‌م کاره‌ی پێ دروست و یاسایی نیه‌ و هاوکات رایانگه‌یاند که‌ هه‌ر کوردێک له‌ ئیسناددا ناو بنوسیت و چه‌ک هه‌ڵگرێت ئێمه‌ وه‌ک جاش هه‌ڵس و که‌وتی له‌ گه‌ڵ ده‌که‌ین و ئه‌م کاره‌ به‌ جاشایه‌تی بۆ نوری مالیکی ده‌زانین و له‌ هیچ شارێکی باشوری کوردستان ڕێگه‌ به‌ دامه‌زرانی ئه‌م هێزه‌ ناده‌ین!

له‌ لاێکی دیکه‌وه‌ حیزبی ده‌عوه‌ خۆی پشتیوانی له‌م کرده‌وه‌ی خۆی ده‌کات و ڕایانگه‌یاندوه‌ که‌ هه‌مو حیزبێک سه‌ربه‌سته‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌ندام بۆ خۆی کۆ بکاته‌وه‌ و له‌م بواره‌شدا گرتنه‌ به‌ری هه‌مو ڕێگاێک ئاساییه‌ و هه‌مو حیزبه‌کانی تریش له‌ عێڕاق هه‌ر به‌م شێوازه‌ هێز و ئه‌ندام کۆده‌که‌نه‌وه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  9 Dec 2008کاتژمێر  6:42 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دەزگاى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى،پارە و ژن و تیرۆر!!

image

 سەباح حەسەن :
 سیاسەتى دەسەلاتدارانى بنەماڵەى بارزانى،لەگەڵ ماف و داخوازیەكانى گەلى كورد و لەگەڵ پێوانەكانى سیستەمى سیاسی سەردەم ناگونجێت،بۆ چارەسەرى كێشەى نەتەوەیى كورد، بە هزر و هەڵوێستى خێڵەكى تێدەكۆشن،لە بەرامبەر كێشەى ماف و ئازادى ئافرەتدا بە هزر و هەڵوێستى ئاینى دەجووڵینەوە،لە بەرامبەر كێشەى گەلى كوردا لە پارچەكانى ترى كوردستاندا، وەك سیخورێكى داگیركەرانى كوردستان سیاسەت دەكەن،لە ئاستى خۆشگوزەرانى هاوڵاتیاندا،وەك مافیایەكى پەتى دەست بۆ سامانى خەڵكى كوردستان دەبەن.ئەم جۆرە سیاسەتە بۆگەن و كۆنەپەرستیە، لەم سەردەمەدا لە لایەن هیچ  تاك  پێكهاتەیەكەوە قبوڵ ناكرێت.بنەماڵەى بارزانى و پارتە كۆیلەكەیان، پارتى بە ناو دیموكراتى كوردستان،لە بەرامبەر ناڕەزایەكانى گەلى كورد و كۆمەڵگاى نێودەوڵەتیدا، ناتوانن جەوهەر و شێوەى سیاسەتى خۆیان بگوڕن و لەگەڵ قۆناغدا خۆیان راِبێنن و داخوازى و مافەكانى گەلى كورد جێبەجێبكەن.دەیانەوێت درێژە بە سیاسەتى خێڵەكى مافیایى خۆیان بدەن و هەر كەس و لایەن و پێكهاتەیەكیش دژیان بوەستێت و ریگەیان  لێبگرێت بە شێوازى جیا جیا لە ناوى دەبەن.
 لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە كۆنەپەرست و خیانەتكارو مافیاچیەتیەی دەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانیدا،ماوەیەكە رۆشنبیران و رۆژنامەنوسانى كوردستان دەسستیان لێكردوونەتەوە و لە بەر چاوى خەڵكى كوردستان سیاسەتەیان ریسوا دەكەن و لە بەرامبەر ئەو جۆرە سیاسەتە باونەماوەى بنەمالەى بارزانیدا، داواى هووشیارى سیاسى و خۆرێكخستن و چالاكى گەل دەكەن،رۆشنبیران و سیاسەتمەداران دەیانەوێت لە ئاستى تاك و كۆمەڵدا گوڕانكارى دروستببێت و گەلى كوردیش وەك گەلانى ترى جیهان لە حوكمى دەسەلاتى خێلەكى و مافیایى رزگارى بێت و خۆى كێشەكانى چارەسەر بكات و كاروبارى ولاتى خۆى بەرێوە ببات.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Dec 2008کاتژمێر  10:50 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

جه ژنتان پیرۆز بێت،

Flowers of Freedom  logo

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان: هیوادارین هه میشه له جه ژندابن و جه ژنی داهاتوتان جه ژنی ڕسوای بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی كورد فرۆش بێت! جه ژنی سه ربه خۆیی كوردستان بێت

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Dec 2008کاتژمێر  9:31 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ یادی 60  ساڵه‌ی  رِاگه‌یاندنی  جارِنامه‌ی  گه‌ردوونی مافی مرۆڤ , له‌ لاهای  دژ  به‌ كۆماری  ئیسلامی  ئیَران خۆپیشاندان ده‌كریَت

30  ساڵ  ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی  سه‌ركووت و  ئیعدام  له‌ ئیَران شه‌رمه‌زار  بكه‌ن

ئاگاداری  هه‌موو  كوردستانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ , رِۆژی چوارشه‌ممه‌  كاتژمیَر 12  بۆ 1  ی پاش نیوه‌رِۆ , له‌ به‌رده‌م باڵویَزخانه‌ه‌ی  ئیَران له‌ شاری ده‌نهاخ , رِاوه‌ستانیَكی  بیَده‌نگی  به‌ بیَ  درووشم  و  به‌  به‌ستنی  ده‌م  رِیَك   ده‌خریَت  ,  وه‌ك  نارِه‌زایه‌تییه‌ك  به‌رامبه‌ر  به‌  هه‌ڵمه‌تی  له‌ سیَداره‌دان و  زیندانی  به‌رامبه‌ر  به‌ كوردان له‌  رِۆژهه‌ڵاتی  كوردستان .
رِۆژ :  چوارشه‌ممه‌  10-12-2008
كاتژمیَر : 12  بۆ  1  ی پاشنیوه‌رِۆ .
شویَن  : هۆڵه‌ندا  , شاری  ده‌نهاخ  (لاهاى) .
به‌رده‌م  باڵویَزخانه‌ی  كۆماری  ئیسلامی  ئیَران

Front of Iran Embassy the Huge
Duinweg 20
2585 JX
Den Haag
بۆ په‌یوه‌ندیكردن  :  0644207095
www.chaknews.com

تۆرِی مافی  مرۆڤی  كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی  مافی مرۆڤی كورد  - ئه‌وروپا
كانونی به‌رگری  له‌ ئازادییه‌كان له‌ ئیَران  (  هۆڵه‌ندا)
هه‌ڵسورِاوانی  مافی  مرۆڤ  له‌ سویسرا
ناوه‌ندی  چاك- كۆمیته‌ی  هۆڵه‌ندا

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  8 Dec 2008کاتژمێر  8:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ‌د. که‌مال سه‌ید قادره‌وه ‌له‌سه‌ر هاتنی مه‌سرور بارزانی بۆ نه‌مسا

image

جگه ‌له‌م هه‌واڵه‌ی، که‌وا له ‌کوردستانپۆستی بوێردا بڵاوکرایه‌وه ‌له ‌سه‌ر هاتنی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ‌پاسه‌وانه‌کانی بۆ نه‌مسا، منیش چاوه‌ڕوانی کارێکی له‌م جۆره‌بووم، چونکه ‌ده‌زگای پاراستن له‌پاش هێرشه‌که‌ی 19/02/2008 که‌وا من و جێگره‌که‌ی مه‌سرور(سه‌روه‌ر پێداوی) تیایدا بریندار بوین، ‌مه‌سرور بارزانیش شه‌قا زلله‌ی خوارد، دواییش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ‌ده‌ستگیرکرا، ‌ئێستا مه‌سه‌له‌ی دادگاییکردنه‌که‌ی له‌به‌رده‌م دادگای باڵای ویلایه‌تی ڤیه‌نایه، جارێکی تریش له‌ڕۆژی 25 /05/2008 که‌سێکی سه‌ر به‌پاراستن هه‌مدیسان هێرشی کرده‌وه‌سه‌رمن و برینداری کردم، به‌ڵام من توانیم به‌چه‌کی ڕێگا پێدراو ڕاوی بنێم، دواییش به‌یارمه‌تی هاوڵاتیانی نه‌مساوی درایه ‌ده‌ست پۆلیس، ئیستا‌ ئه‌میش چاوه‌ڕوانی دادگاییکردنه، بۆیه‌ پاراستن که‌وته ‌پلان گێڕان و بۆسه‌دانانه‌وه، ‌تاکو توشی شه‌ڕێکی نوێم بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان من بکه‌ن به‌ده‌ست وه‌شێن و هێرشبه‌ر، تاکو گوناهی هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی پێشو له‌سه‌ر خۆیان لابه‌رن و پاساوێکیان بکه‌وێته‌ ده‌ست بۆ کوشتنم. بۆ نموونه ‌له‌ڕۆژی 01/08/2008 له‌ کاتژمێری 10ی شه‌و کاتێک من له‌یانه‌ی وه‌رزشی هۆتێل ماریۆت ده‌هاتمه ‌ده‌ره‌وه، ‌هه‌ر یه‌ک له ‌مه‌نسور بارزانی و چه‌ند پاسه‌وانێک، که‌ له‌ گه‌ڵیدا بوون چاوه‌ڕوانیان ده‌کردم، به‌جۆرێک که‌وا به‌ڕێژه‌ی مه‌ترێک لێم نزیک ببوونه‌وه. ئه‌وان ‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون من هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌م و هێرش بکه‌مه‌ سه‌ریان، تاکو ئه‌وان بتوانن داکۆکی له‌ خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام من یه‌کسه‌ر له‌ مه‌به‌سته‌که‌ی ئه‌وان گه‌یشتم بۆیه ‌له‌وانم لادا. پێش نزیکه‌ی چوار مانگیش لێپرسراوێکی تری پاراستن به ‌ناوی (کامه‌ران مفتی) له ‌سه‌نته‌ری ڤیه‌نا هه‌وڵیدا، ویستی تووشی شه‌ڕێکم بکات، به‌ڵام من توانیم کۆنترۆڵی خۆم بکه‌م،

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  7 Dec 2008کاتژمێر  3:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

با کورده‌‌کانی خوراسان له‌قه‌ڵه‌م نه‌خه‌ین

به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 16/9/ 2708

ئاکاری  له‌قه‌ڵه‌م خستنی ده‌ڤه‌ر و پارچه‌کانی کوردستان ، زۆر به‌ هه‌ڵوێستێکی نه‌رێیی ( مه‌نفی ) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ ، که‌ دروشمی زه‌قی ئه‌م  کاره‌ ، له‌قه‌ڵه‌م خستن و وره‌ ورده‌  له‌بیربردنی پارچه‌ی پێنجه‌می کوردستانه‌ ، که‌ له‌ کاتی ده‌سته‌ڵاتی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت دا ، به‌ کۆماری سووری کوردستان ده‌ناسرا و من وه‌ک به‌ڵگه‌ و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه‌ ، دیسان لێره‌ دا نه‌خشه‌ی ئه‌م کۆماره‌ خشپیلانه‌ی کوردستانی سوور ‌ بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ ، که‌ خودی به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت به‌ چه‌شنی فه‌ڕمی کێشاویانه‌ و ناساندویانه‌ . به‌ڵام پاش رووخانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ، له‌ ژێر شه‌پۆلی " هه‌ل نه‌قۆستنه‌وه‌ ، قه‌ی ناکا و به‌ جه‌هه‌ننه‌م "  کورد دا ، که‌وته‌ گرێژه‌نه‌ی  دۆڕاندن و ئێستا زۆر له‌ خۆشمان به‌سه‌رسامی هه‌ر ده‌ڵێین "چوار پارچه‌ی کوردستا ". نازانم ئه‌و کۆماره‌ کوردیه‌ هه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر هه‌ڵی لووشی ، که‌وته‌ سێ گۆشه‌ی بێڕموودا یا عاره‌ب وته‌نی " عه‌یب بو "؟ .

ئێستاش هه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌  له‌وانه‌یه‌ به‌سه‌ر کورده‌کانی خوراسانیش بێ !!!. له‌ که‌م جێگه‌ دا مێدیا کوردیه‌که‌ن یادێکیان لێ ده‌که‌ن و ناوێکیان لێ ده‌هێنن  . با بڵێم : نزیکه‌ی پارێزگه‌یه‌ک ، مه‌ڵبه‌ندی له‌ خوراسانی پێشو  ( ئێستا خوراسان بوه‌ به‌ سێ پارێزگه‌) ،  له‌ باکووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ، که‌ نێوه‌نده‌که‌ی شاری "بجنورد "ه‌ ، زۆرایه‌تی  دانیشتوانی کوردن ، که‌ خۆیان به‌ خۆیان ده‌ڵێن " کورمانج = کرمانج ) . ئه‌م پارێزگه‌یه‌ چه‌ند شار ، شارۆچکه‌ و زۆر تر له‌ سه‌دان گوند و هه‌واری هه‌یه‌ . ‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  7 Dec 2008کاتژمێر  3:56 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بانگه‌واز  :  سه‌باره‌ت  به‌ پرسی كؤمه ليك  پێشمه‌رگه‌ی  گوردانی  شوان که‌ به‌دیلی گوله‌باران کران

بۆ  به‌رِیَزان :
پارت و لایه‌نه‌  سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی رِۆژهه‌ڵاتی  كوردستان
رِیَكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
دادگای باڵای  تاوانه‌كانی  عیَراقی – لقه‌كانی  كوردستان
پاریَزه‌رانی  دۆسییه‌ی  هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌روه‌كو  ئاگادارن  , كۆماری ئیسلامی  ئیَران , له‌ پرۆسه‌ی  تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌دا  ,    له‌ پاڵ  تاوانی گه‌وره‌ی  به‌عس به رامبه ر به خه لكى  شارى هه له بجه  ,  تاوانیَكی دیكه‌ی  ئه‌نجامدا , ئه ويش ‌ كوشتنی  72  پیَشمه‌رگه‌ی  كۆمه‌ڵه‌  بوو ,  كه‌ به‌شیَكیان  به‌ دیل گیران و دواتر  ئیعدامكران ,  به‌ هه‌موو  پیَوه‌ریَك  ئه‌و  تاوانه‌ ,   ده‌چیَته‌ چوارچیَوه‌ی تاوانی  جه‌نگ و تاوانی  دژ  به‌ مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ .ئیَمه‌  داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك  ده‌كه‌ین  , هه‌وڵ بدرێت  ئه‌م تاوانه‌ وه‌ك  به‌شیَك  له‌ دۆسییه‌ی  هه‌ڵه‌بجه‌  مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵدا بكریَت , تاوانبارانی به‌  ئه‌نجامدانی  ئه‌م تاوانه‌ به‌ پیَوه‌ره كانی دادگا  سزابدریَن  .

رِیَكخراوه‌كانی  دژ  به‌ جینۆساید  و  داكۆكیكه‌ر له‌ مافی مرۆڤ

با  هه‌موومان  داوای  دادپه‌روه‌ری  ته‌واوه‌تی  بكه‌ین  , ناكریَت له‌ یه‌ك پرۆسه‌ی تاواندا ,  باسی  تاوانیَك  بكريت   , چاو  له‌ به‌شیَكی هه‌مان تاوان بپۆشريت  .پیَویسته‌  هه‌موومان   داوای  دادگاییكردنی  كۆمه‌ڵكوژی  پیَشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان  بكه‌ین .

ناوه‌ندی چاك
7-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  7 Dec 2008کاتژمێر  3:38 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه ركه سێك له جێی ئێوه بوایه ئێستا تۆڵه ی سۆرانی مامه حه مه ی كردبوویه وه.

هاوڕییه كی شه هید سۆران

لاپه ڕه كه ی شه هید سۆران مامه حه مه هه ر خاڵی یه.

لڤین پرێس كه ی ئه و لاپه ڕه ی (شه هیدی قه ڵه مو ڕێگای ئازادی و سه ربه خۆیی كوردستان سۆرانی مامه حه مه) ته واو ده كه ن! په یجێك لاپه ڕیه ك چه ندڕۆژی ده وێت كاری ‌تێدا بكرێت كه ی ته واوی ده كه ن! ده بوایه به ر له هه موشتێك و هه ركارێكتان لاپه ڕه و په یجه كه ی شه هید سۆرانی مامه حه مه تان ته واو كردایه، هه ركه سێكی تر له چیی ئێوه بوایه ئێستا نه ك لاپه ڕه یه ك به ڵكو سایتێك و تۆڵه شی بۆ ده سه نده وه.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  7 Dec 2008کاتژمێر  1:27 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆچى مه‌سرور بارزانى و 10  له‌ پیاوه‌كانى پاراستن سه‌ردانى نه‌مسایان كردووه‌؟!!
هه‌ڵگورد مزورى/ هه‌واڵیَكى گرنگ

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ده‌زگاى پاراستن و 10 له‌ پیاوه‌كانى رِوویان له‌ نه‌مسا كردووه‌!!
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ هه‌ردى براى هیَمن هه‌ورامى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى پاراستن، ئه‌وه‌ى پیَرِاگه‌یاندووین: كه‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ده‌زگاى پاراستنى پارتى، له‌ سه‌ردانیَكى كوت و پرِو نهیَنیدا له‌گه‌ڵ 10 له‌ پاسه‌وانه‌كانى سه‌ردانى ولاَتى نه‌مسایان كردووه‌، گوایه‌ بۆ به‌سه‌ر بردنى پشوویه‌كى 15 رِۆژى و حه‌وانه‌وه‌ و به‌سه‌ر بردنى رِۆژانى چه‌ژنى قوربان و دور له‌ كیَشه‌كانى كوردستان..
ئه‌م هه‌واڵه‌ چه‌نده‌ جیَگاى گومانه‌، دوو ئه‌وه‌نده‌ جیَگاى هه‌ڵویَسته‌كردنه‌! بۆچى مه‌سرور بارزانى بۆ به‌سه‌ر بردنى كاته‌كانى و پشووه‌كانى ولاَتیَكى ترى هه‌ڵنه‌بژاردووه‌، گه‌ر ئینیَكى ترسناكى له‌ پشته‌وه‌ نه‌بىَ!
تۆ بڵیَت بۆ جۆریَك له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ئازاردانى دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر ئه‌م گه‌شته‌ له‌ناكاوه‌ى نه‌كردبىَ؟!
بۆنا؟!
بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و خودى مه‌سعود بارزانى و مه‌سرورى كورِى زۆر نیگه‌رانن، له‌ بوونى دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادرله‌ ژیاندا!!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دكتۆر كه‌مال دواى ئه‌وه‌ غه‌دره‌ى به‌رامبه‌رى كرا له‌لایه‌ن ده‌زگاى پاراستنى پارتى یه‌وه‌، كه‌وته‌ قۆناغیَكه‌وه‌، كه‌ تا سه‌ر ناتوانیَت به‌رامبه‌ر جه‌ورو سته‌م و زوڵمه‌كانى ده‌زگاى پارستنى پاراتى بوه‌ستیَت ووه‌ك بینه‌ریَك ته‌نها ته‌ماشا بكا!
لیَ دكتۆر كه‌مال توانى به‌ نووسینى چه‌ندین بابه‌تى به‌ڵگه‌دارو زیندوو، زۆریَك له‌ تاوانه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و كورِانى مه‌لا مسته‌فا بۆ خویَنه‌رانى كوردستانپۆست و رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانى ناوخۆى و ده‌ره‌كى رِوون بكاته‌وه‌..
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاندووه‌، كه‌ مه‌سرور بارزانى  به‌نیازه‌ خۆى سه‌رپه‌رشتى كرده‌وه‌یه‌كى ئه‌منى بكات، له‌ ولاَتى نه‌مسا!
ئیَمه‌ش له‌ كوردستانه‌وه‌ ئاگادارى براى نووسه‌ر و رِۆژنامه‌نووس دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر ده‌كه‌ین، كه‌ وریاى خۆى بیَت نه‌كا ئه‌وه‌یش به‌ ده‌ردى قوربانیه‌كانى به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو به‌لژیكا بچیَت، كه‌ ده‌زگاى پاراستن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ساڵى 1988 له‌و ولاَتانه‌ى هیَمامان بۆ كرد، نه‌یارانى پارتیى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانیان له‌ شوقه‌ چه‌ند نهۆمیه‌كان فرِیَدایه‌ خواره‌وه‌ كوشتیانن!
به‌م نزیكانه‌ چیرۆكى یه‌ك دوان له‌و قوربانیانه‌ بلاَوده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ به‌ هۆى مرۆڤه‌ رِه‌شت پیَسته‌كانه‌وه‌، به‌ هۆى هه‌ڵرِشتنى و دۆلاره‌وه‌ نه‌یاره‌كانى خۆیان تیرۆر كرد..

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان: كوڕو كوڕه زاكانی مه لا مسته فای كورد فرۆش ئاگادار ده كه ینه وه هه ركێشه یه ك ڕوبه ڕوی دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر بێته وه ئێوه و بنه ماڵه كه تان لێی به رپرسن
 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Dec 2008کاتژمێر  10:18 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

فازیل میرانى بە هۆى سێكسى زۆر و خراپ بەكارهێنانى حه بی ڤیاگراوە تووشى ( سەكتەیى دڵ) بووه و گەیەندرایە نەمساش.. شێخ باقر بارزانى/ هەواڵێكى بە پەلە :

image

ئێوارەى ڕۆژى پێنج شەمە، بەرامبەر 5 دێسەمبەرى 2008، لە كاتى بەڕێوەچوونى كۆبونەوەى ئاسایى  كۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموكراتى كوردستان، بە سەرپەرشتى مەسعود بارزانى، كە لە هاوینەهەوارى سەڵاحەددینى داگیركراو ئەنجامدرا، گەورە گەندەڵ و مافیاى بادینان(فازیل میرانى) بە ناو سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى، لە كاتى هەڵڕشتنى درۆ زۆرو زەبەنەكانى بۆ مەسعود ، تووشى حاڵەتێكى نائاسایى هاتوەو بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە ئەحمەد مائى سكرتێرى ڕۆژنامەوانى میرانى، دواى تێپەڕبوونى نزیكەى یەك كاژێر لە كۆبونەوەكەى كۆمیتەى ناوەندى، فازیل میرانى لە ناكاو هاوارى لێهەڵ دەسێت و، لەسەر كورسیەكەى خۆى دەكەوێتە خوارەوەو، توانایى هیچ قسەیەكى نامێنىَ و دەیگەننە نەخۆشخانەى ڕزگارى بە نهێنى و پاش چەند پشكنینێك بۆیان دەركەوتووە كە فازیل میرانى گەندەڵەكەى بادینان و كۆیلەكەى بنەماڵەى بارزانى سەكتەیى دڵ لێداوەو، كەوتۆتە ڕەوشێكى زۆر خراپەوەو، بۆ ڕۆژى دواى بە پەلە بە فڕۆكەیەكى عێراقى گەیاندویانەتە وڵاتى نەمسا بۆ چارەسەر كردن..
 سەرچاوەكە لە زارى ئەحمەد مائى سكرتێرى ڕۆژنامەوانى یەوە، وردەكارى زیاترى پێڕاگەیاندین، كە فازیل میرانى پێش كۆبوونەوەكە، لە هۆتێل خانزاد لەگەڵ دوو خانمى توركى و عەرەبى زیاتر لە 4 كاژێر لە خۆشڕابورداندابووەو ، دواتریش لە ساوناكەى خانزاد یەك كاژێریش خەریكى وازى كردن بووە، تا كێشى بهێنێتە خوارەوەو، ئەوەشیان باس كردووە، كە فازیل میرانى زیاتر لە 2 ساڵە بە بەردەوام حەبى ڤیاگرا بەكاردەهێنێت، بۆ ئەوەى باشتر بتوانێت ممارسەى سێكس لەگەڵ دۆستەكانى بكا، كە بە وەجبە لە دوبەیى و توركیاو بەغدادەوە بۆى دەهێنرێت...!!
 بۆ هەمان مەبەست لە ڕێگەى كەسى چوارەم و پێنجەمەوە بە دواداچونمان بۆ خراپ بەكارهێنانى ڤیاگرا كردوە، لە هەریەكە لە قادر قادرو حەمیدە فەندى و محەمەدى مەلا قادرە كۆرە و، ئەوانیش شك و گومانیان نەبووە، كە میرانى بە هۆى سێكسى زۆر و خراپ بەكارهێنانى ڤیاگراوە تووشى سەكتەى دڵ بوە!!

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Dec 2008کاتژمێر  9:1 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نیَوان خه‌ونی ده‌سه‌لاَت و واقیعی ئۆپۆزیسیۆن بووندا
lawa_0@hotmail.com
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره‌: ئاسۆ عوسمان

هه‌بوونی گه‌نده‌ڵى ئیداریى ونه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان وخۆسه‌پاندنى ده‌سه‌لاَتى دوو حیزبى فه‌رمانرِه‌وا وریَگرتن له‌درووستبوونى ئۆپۆزیسیۆنیَكى كاریگه‌رو یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى ناوچه‌ دابرِاوه‌كانى كوردستان، هه‌رِه‌شه‌ى عه‌ره‌بى عیَراق به‌شیعه‌و سووننه‌وه‌ له‌هه‌ریَمى كوردستان،  قه‌یرانى كوشنده‌ى خولقاندووه‌ له‌رِوَژگارى ئه‌مرِوَدا.  شه‌قامى كوردیی له‌هه‌مووكات زیاتر پیَویستى به‌گوَرِانكارییه‌، به‌ره‌ى ریفۆرم به‌سه‌ركردایه‌تى نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ى دووساڵه‌ بانگه‌شه‌ى چاكسازیی وگۆرِان ده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى تائیَستا بوَته‌ جیَگاى دوودڵى و بیَئومیَدیى چاودیَرانی سیاسیی و رۆشنبیران روَژنامه‌نووسان وته‌نانه‌ت شه‌قامى كوردییش میَژووى سیاسیى نه‌وشیروان مسته‌فایه‌، كه‌ له‌رابردووى كاركردنیدا له‌نیَو یه‌كیَتى نیشتیمانى

taylor swift Pictures, Images and Photos

كوردستان،  وه‌ك توندرِه‌وترین سیاسه‌تمه‌دار ناسراوه‌و  به‌ئه‌ندازیارى شه‌رِى ناوخوَش ناوزه‌د كراوه‌، ئه‌مه‌ ویَرِاى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌تین و توندوتوَڵه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌"تاڵه‌بانی"یه‌وه‌ كه‌زۆریَك له‌چاودیَرانى سیاسیى پیَیانوایه‌ ریفوَرم گه‌مه‌یه‌كى سیاسیى تری نیَوان تاڵه‌بانى و نه‌وشیروان مسته‌فایه‌و له‌دواجاردا نه‌وشیروان هیَلكه‌كان له‌نیَو سه‌به‌ته‌ى تاڵه‌بانیدا داده‌نیَته‌وه‌، تاڵه‌بانیش  وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی پیَشوو نه‌وشیروان ده‌كاته‌وه‌ براى گه‌وره‌ى خۆى، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م بۆچوونانه‌ش خه‌ڵكانیَكى زۆر پیَیانوایه‌ ئه‌مجاره‌یان نه‌وشیروان ده‌یه‌ویَت ببیَته‌ سیمبولى گۆرِان و ته‌نیا سیاسه‌تمه‌داریَكه‌ كه‌له‌توانایدا هه‌یه‌ گۆرِان درووست بكات و نیَو ماڵى خه‌ڵكى كوردستان ویه‌كیَتى له‌وئاژاوه‌و قه‌یرانانه‌ى ئه‌مرِۆ رزگار بكات.  به‌شیَوه‌یه‌كی گشتیی رایه‌كی كۆنكریَت و ره‌ها له‌سه‌ر ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ نییه‌ كه‌نه‌وشیروان وهاورِیَكانی ناویانناوه‌ "ریفۆرم"، به‌ڵكو بۆچوونه‌كان دووریی زۆر له‌نیَوانیاندا به‌دیده‌كریَت، چونكه‌ هه‌ن پیَیانوایه‌ نه‌وشیروان دیسان گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی ده‌كات، یان بۆچوونیَكی باو هه‌یه‌ برِوای وایه‌ نه‌وشیروان هیچی تر ناكات و ریفۆرمه‌كه‌ی هیچ نییه‌ جگه‌ له‌خولانه‌وه‌یه‌كی بیَ ئاكام له‌فه‌له‌كی سیاسه‌تی یه‌كیَتیدا، ئه‌وانه‌شی متمانه‌یان پیَیه‌تی هه‌موو هیواكانیان بۆ دوای تاڵه‌بانی دواخستووه‌ تا نه‌وشیروان به‌سكرتیَریی بگه‌رِیَته‌وه‌ ناو یه‌كیَتی وپرِۆژه‌كانی جیَبه‌جیَ بكات، نیَوه‌ند له‌ته‌وه‌ره‌ى ئه‌مجاره‌یدا ده‌یه‌ویَت له‌ریَگاى چه‌ند پرسیاریَكه‌وه‌ ئه‌م باسه‌ شرۆڤه‌ بكات، بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیش هه‌ریه‌ك له‌م نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانه‌ به‌شدارییان كردووه‌ له‌ته‌وه‌ره‌كه‌دا:
1- پشكۆ نه‌جمه‌دین – نووسه‌ر وكه‌سایه‌تیی سیاسیی ودانیشتووی ولاَتی سویَد.
2- سه‌لام عه‌بدوڵلاَ ئیبراهیم – نووسه‌رو هه‌ڵسورِاوی سیاسیی.
3- پۆلاَ سه‌عید – نووسه‌ر ورووناكبیر.
4- كازیوه‌ ساڵح – نووسه‌ر ورووناكبیر ودانیشتووی ولاَتی كه‌نه‌دا.
5- بنار مسته‌فا – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ودانیشتووی ولاَتی فینلاند.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Dec 2008کاتژمێر  9:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه ردانی ڕۆژنامه ی هاوكاری بكه

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Dec 2008کاتژمێر  8:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌ردۆگان له‌ به‌رده‌م لۆژیکی یه‌شار که‌مال سه‌ری شۆڕکرد!.

 کوردستانپۆست:
 دوێنێ یه‌شار که‌مال خه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بۆ ئه‌ده‌ب بۆ ئیمساڵی پێبه‌خشرا ، له‌ ئاهه‌نگی خه‌ڵات به‌خشینه‌که‌ که‌ گولی سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ڕیوه‌یبرد ، ئه‌ردۆگان و کۆمه‌ڵی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا و ژماره‌یه‌کیش له‌ رۆژنامه‌وانان و ده‌زگاکانی دیکه‌ی راگه‌یاندن به‌شداریان تێداکرد.
 له‌ وتاری سوپاسگوزاریدا ، یه‌شار که‌مال توانی به‌ لۆژیکێکی  زۆر روون سه‌ر به‌ ئه‌ردۆگان و لۆژیکی ئینکاره‌که‌ی شۆڕ بکات.
 ئه‌ردۆگان له‌ جۆله‌مێرگ و دواتریش له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا  هاواری  کرد و ده‌یووت: یه‌ک ولات ویه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک ئاڵا ..ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌نتیقه‌ی قه‌بوڵ نییه‌ و حه‌زی لێناکات با ولات جێهێڵێت و بڕوات!.
 جێگای باسه‌ ئه‌ردۆگان له‌ سه‌فه‌ره‌کانی بۆ باکوری کوردستان رووبه‌ڕووی ناره‌زایی خه‌ڵکی ببۆوه‌ و به‌ په‌له‌ و له‌ ژێر کۆنترۆلی زۆری سوپا وپۆلیس و جه‌ندرمه‌ هه‌ڵات و نه‌یتوانی به‌رگه‌ی هاوار و ناره‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بگرێت ، هه‌ربۆیه‌ له‌ تۆڵه‌دا که‌وته‌ مهاته‌رات و دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئینکاری کوردان.

یه‌شار که‌مال

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  6 Dec 2008کاتژمێر  0:29 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌مه‌هزه‌له‌یه‌كى ترى به‌رنامه‌ى(باسى هه‌فته‌)ى شیَرزاد عه‌بدولرِه‌حمان دا، سۆنیا سدیقى ژنى دووه‌مى سه‌رۆ قادر و شیرین ئامیَدى  باسى فره‌ژنیان ده‌كرد!
كاروان سنورى

شیَرزاد عه‌بدولرِه‌حمان - shirzad abdullrahman

له‌ چه‌ند رِۆژى رابردوو، له‌ ژورى به‌رِیَوه‌به‌رى كه‌ناڵى نه‌ورۆز چاوه‌رِوانى میوانى به‌رنامه‌ى (باسى هه‌فته‌) مان ده‌كرد، كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و پیَشكه‌شكردنى قه‌ڵه‌م جاشه‌كه‌ى به‌عس و فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى خاڵه‌( شیَرزاد عه‌بدولرِه‌حمان) كه‌ پیَویست به‌ ناساندن ناكا، چونكه‌ وه‌ك ماستى هه‌ولیَرو گوڵكى مه‌خمور مه‌شهوره‌..
كاتیَكمان زانى میوانه‌كانى باسى هه‌فته‌ خۆیان به‌ ژووردا كرد ، یه‌كیَان سۆنیا سدیق ژنى دووه‌مى سه‌رۆ قادرو، دووه‌میشیان شیرین ئامیَدى سكرتیَرى پیَشووى ترِۆكراوى یه‌كیَتى ئافره‌تانى كوردستان ،كه‌ له‌سه‌ر دزى و گه‌نده‌ڵى بردنى 200 هه‌زار دۆلار له‌ میزانیه‌و داهات و ئابوونه‌ى یه‌كیَتى ئافره‌تانى كوردستان، نه‌یان هیَش ته‌نانه‌ت به‌شدارى كۆنگره‌ى ئافره‌تانیش بكات!!
وه‌ك نه‌ریتى باو ماستاوچى و هه‌رچى و پۆچه‌كانى ناو ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌ به‌رِیَوه‌به‌ره‌كه‌شی ، كه‌ شیَرزاد سه‌رسپى ئاواز دانه‌ره‌كه‌ى (زیَرِه‌ سه‌دام زیَره‌) كه‌ هه‌تا مردن وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كى رِه‌ش به‌ ناوچه‌وانى هه‌ردوو شیره‌كه‌ى( شیَرزاد سه‌رسپى و شیَرزاد عه‌بدولرِه‌حمان) ده‌میَنیَته‌وه‌، چ جاش قه‌ڵه‌میه‌كه‌ى شیَره‌و چ ئاوازه‌كه‌ى سه‌دام زیَره‌ى شیَره‌سه‌رسپیه‌كه‌!!

image


به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر بوو، یه‌كیان فره‌ ژنى و ئه‌وى دیكه‌یان توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ ژنان و كچان و خانمان و ئافره‌تانى كوردستان..

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  5 Dec 2008کاتژمێر  8:10 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وه‌لاَمیَك بۆ ئه‌حمه‌د میره‌
خیَلاَن به‌ختیار
Xelan11@yahoo.com

"له‌ تورِه‌ییدا نه‌ جوان ده‌گوتریَت، نه‌ جوان ده‌كریَت"
روونكردنه‌وه‌كه‌ى میره‌ خۆى له‌ خۆیدا جۆریَك له‌ هه‌ڵه‌شه‌یى و تورِه‌ بوونیَكى پیَوه‌ دیاره‌! كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ جه‌نابیان وه‌ك كه‌سیَكى رۆشنبیر ده‌بیَته‌ جیَى هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردن! ئه‌و دیَت باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵیَك (نه‌خۆش) لیَره‌ و له‌وىَ ئه‌و قسه‌ و قسه‌ڵۆكانه‌ى بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن! منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دام كه‌ چه‌نده‌ خۆشه‌ویستى زۆره‌، نه‌یاریشى زۆره‌، ئه‌و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى من بیَت و من به‌ نه‌خۆش ناو ببات! ئه‌وا كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌وه‌ و دڵنیاشم كه‌ پیَیان كردووه‌، چونكه‌ گه‌ر نیازى له‌كه‌دار كردنى ئه‌وم هه‌بوایه‌، ئاماده‌ نه‌بووم به‌ ناوى خۆم بابه‌تیَكى له‌و جۆره‌ بنووسم، ئه‌و زانیاریه‌ش كه‌سیَكى نزیكى خودى نیَچیر پیَیداوم، ده‌توانیت ئه‌وان به‌ نه‌خۆش ناو ببه‌یت...!!
گه‌ر من كه‌سیَكى دژ به‌ میره‌ بومایه‌، بۆ شه‌هید كردنى (سۆرانى مامه‌ حه‌مه‌) نه‌ده‌چوومه‌ به‌رده‌م   un له‌ شارى هه‌ولیَر بۆ ئیدانه‌ كردنى ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌! گه‌ر دژى میره‌ بوومایه‌ بۆ هه‌وڵى تیرۆر كردنى، ئاماده‌نه‌بووم ئیمزا بۆ ئیدانه‌ كردنى ئه‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌ بكه‌م! ده‌شتوانیت له‌ هه‌ڵگورد سه‌مه‌د په‌یامنیَرى هه‌ولیَرتان بپرسن، كه‌ هه‌ڵویَستى من به‌رامبه‌ر ئیَوه‌ چۆن بووه‌.
هیواداریشم كه‌ میره‌ ئه‌و جوانی و خۆشه‌ویستیه‌ى، كه‌ هه‌یه‌تى به‌ وه‌لاَمى نابه‌جىَ و هه‌ڵه‌شه‌ییانه‌ كاڵى نه‌كاته‌وه‌ و.......

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  5 Dec 2008کاتژمێر  8:3 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

 په یامێك بۆ خه ڵكانی به سۆز و مرۆڤ دۆست

kurd by jan kurdistan.

هاوڵاتیانی به ڕێز! خوێنه ر و خوێندكار و  ڕۆشبیر و كرێكاری ئازیزو خۆشه ویست، بۆ ئه وه ی له په نای كارو ژیانی ڕۆژانه تدا بتوانیت خزمه تێك به وڵاته كه ت بكه یت، خزمه تێك به  گه له كه ت بكه یت، خزمه ت به كۆمه ڵگاكه ت بكه یت،  ده توانیت له ڕێگه ی ئه م ڕۆژنامه بچكۆله و ڕۆژنامه سه ربه خۆ و ئازادی خوازه كانی تره و هه واڵی ده ورو به ری خۆتمان پێ بگه یه نێت و پێمان بڵێت كه له ده ورو به رتان چی دگوزه رێت! به لای ئێمه وه گرنگ نییه كه ناوی ڕاسته قینه ی خۆت نه نوسیت و ناوی خوازراو به كار بێنیت، ئه وه كێشه نییه  ئه گه ر ده ستی نوسینیشت نه بێت، گرنگ ئه وه یه هه واڵه كانی تۆ كاریگه رییه كی گه وره دروست ده كه ن و ده بنه ڕێگرێك له به رده م بێ عه داله تی و چه وسانه وه و ئه شكه نجه دان و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ،  كرنگ ئه وه یه خزمه تێك به وڵاته كه ت ده كه یت وێژدانی خۆت ڕه حه ت ده كه یت و ده بیته پاڵپشتێكی گه وره ی خه ڵكی ده ست كورت و هه ژارو بێده سه ڵات،  ئێمه ش وه ك خزمه تكارێكی ئێوه ی به ڕێزو وڵاته كه مان ئه ركی گه یاندنی هه واڵه كانتان به جیهان ده خه ینه سه ر شانی خۆمان و وه ك خزمه تێك به كورد و مرۆڤایه تی و بێ به رامبه ر ئه م كاره پیرۆزه ده خه ینه ئه ستۆی خۆمان. له كۆتایدا چاوه ڕێی هیمه ت و هه ڵویستی مرۆڤ دۆستانه ی به ڕێزت ده كه ین، هیوادارین  كه توانیبێتمان كه مێك خزمه تمان كردبێت. 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  5 Dec 2008کاتژمێر  1:30 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online