تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

به‌یاننامه‌ی نارِه‌زایی
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌نفالكراوو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

هه‌موان به‌ده‌ستپیَكردنی دادگایی تاوانبارانی كه‌یسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ (21/12/2008)له‌ لایه‌ن دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عیَراقه‌وه‌ شاگه‌شكه‌ بوین و كاته‌كانی ژیانمان پرِبون له‌ كامه‌رانی , دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دیكۆمیَنته‌كانی كیمیابارانكردی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رِوی تاوانباراندا خرانه‌رِو , تاوانباران وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان نكۆڵیان له‌ رِاستی و دروستی رِوداوه‌ كه‌ ده‌كرد , بۆیه‌ دادگا بۆ زیاتر هه‌ڵماڵینی په‌رده‌ له‌رِوی تاوانه‌كه‌ داوای دۆسیه‌ی تاوانباری فرِۆكه‌وان ( تارق رِه‌مه‌زان ) یكرد , ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌ی كه‌ له‌ لیَكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابو كه‌(ئه‌و یه‌كیَك بوه‌ له‌و فرِۆكه‌وانانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و فرِۆكانه‌ی كردوه‌ كه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی كیمیا بارانی  دانشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كردوه‌) له‌ناو دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانباره‌دا نوسراویَكی ره‌ِسمی (ئاسایشی سلیَمانی) كه‌ له‌ رِیَكه‌وتی (25/11/2008) ئاراسته‌ی دادگاكراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا كه‌ (تاوانبار تارق رِه‌مه‌زان له‌كاتی نه‌خۆشیدا گوازراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ر له‌ ده‌ست ئاسایشی سلیَمانی هه‌لاَتوه‌ ) ئیَمه‌ ویَرِای رِسواكردن و شه‌رمه‌زاركردنی رِونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی سلیَمانی بۆ دادگای بالاَی تاوانه‌كان , ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ به‌تاوانیَكی ترده‌زانین ده‌رهه‌ق به‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی و كه‌س وكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ تایبه‌تی , وه‌ به‌ سازشی ده‌زانین له‌ به‌رانبه‌ر كه‌یسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا و به‌ دریَژه‌ی ئه‌و سازشكاریانه‌شی ده‌زانین كه‌به‌رانبه‌ر تاوانبارانی كه‌یسی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی (سوڵتان هاشم و نزار الخزرجی و وه‌فیق سامه‌رِای و ئه‌و  سه‌ره‌ك جاش و موسته‌شارانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن دادگای بالاَوه‌ داواكراون و هه‌تا ئیَسته‌ نه‌دراونه‌ته‌ دادگا و له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی سیاسی و حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه‌ داڵده‌دراون .
به‌م به‌یاننامه‌یه‌ ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی (كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) و ه‌ داوا له‌ جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان ده‌كه‌ین چیترئه‌م سوكایه‌تی و سازشه‌ له‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌ردوو كه‌یسی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید قبوڵ نه‌كریَت و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌ریَم ده‌كه‌ین لیَژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پیَك بهیَنیَ بۆ به‌دوادا چون و لیَكۆڵینه‌وه‌ له‌ چاره‌ نوسی ئه‌و تاوانباره‌ی كه‌ به‌ وته‌ی ئاسایشی سلیَمانی هه‌ڵهاتوه‌ ؟
ناوی رِیَكخراوه‌كان  
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ قوربانیان و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان نویَنه‌رایه‌تی (خورماتو , كفری , رِزگاری , كه‌لار , ده‌ربه‌ندیخان )
ناوه‌ندی چاك / لقىگه‌رمیانwww.chak.be    
www.chaknews.co
رِیَكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان / هه‌ولیَر
كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان
سه‌نته‌ری ئه‌نفال بۆ به‌دواداچونی بیَسه‌رو شویَن كراوه‌كانی كوردستان / هه‌ولیَر
گروپی به‌گژدا چونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌رمیان
رِیَكخراوی ڤه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی به‌رزانیه‌كان /بادینان
گروپی گه‌نجانی بویَر له‌ گه‌رمیان
رِیَكخراوی كارا / چه‌م چه‌ماڵ
كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوه‌كانی كوردستان
نوینه‌رایه‌تی ئه‌نفالكراوه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی /دۆكان
كۆمه‌ڵیَك له‌ كه‌سایه‌تی و رِۆژنامه‌ نوسانی / گه‌رمیان
رِیَكخراوی ساباتی قوربانیانی ئه‌نفال         / كه‌ركوك  

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  11:10 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان

ب/ یاداشتنامه‌

وه‌ك ئاگادارن له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌وه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ یه‌كیَك له‌و فرۆكه‌وانانه‌ى له‌كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شدارى كردووه‌و له‌لایه‌ن ئاسایشى سلیَمانى ده‌ستگیركراوه‌، ئیَستا به‌پیَى روونكردنه‌وه‌ى ئاسایش بۆ دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیَراق كه‌ ئیَستا كار له‌سه‌ر دادگاییكردنى تاوانبارانى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات له‌میانه‌ى داواكردنى ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌ له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیَراقه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك گه‌واهیده‌ریَكى تاوانه‌كه‌ له‌دادگادا به‌شداربیَت، ئاسایشى سلیَمانى به‌دادگاى راگه‌یاندووه‌ كه‌ فرِۆكه‌وانه‌كه‌ له‌كاتى بردنى بۆ نه‌خۆشخانه‌ رایكردووه‌و ئیَستا له‌ده‌ستى ئاسایش نه‌ماوه‌!
ئیَمه‌ وه‌ك ئه‌و خویَندكارانه‌ى كه‌ ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌مان ئیمزا كردووه‌، له‌كاتیَكدا گومانمان له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ى ئاسایش هه‌یه‌ كه‌ به‌رۆژى روون و له‌كاتى نه‌خۆشیدا چۆن تاوانباریَكى وا گه‌وره‌ ده‌توانیَت له‌ریَگاى نه‌خۆشخانه‌ له‌ده‌ست ئاسایش هه‌ڵبیَت، گومانى ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌ كه‌ لایه‌نیَكى سیاسى له‌پشت شاردنه‌وه‌ى ئه‌م فرِۆكه‌وانه‌وه‌ بیَت و به‌هه‌ر هۆكاریَك بیَت نه‌یه‌ویَت دادگایى بكریَت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ راست بیَت، كاره‌ساتیَكى گه‌وره‌یه‌، كه‌ هیوادارین وا نه‌بیَت، چونكه‌ شاردنه‌وه‌ى تاوانباریَكى به‌عس كه‌ له‌ كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شدار بیَت و ببیَته‌ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى پیَشووى عیَراق ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه‌، جگه‌له‌وه‌ى پیَشیَلكردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى كورده‌، گومانیَكى گه‌وره‌ش به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌هه‌ریَمى كوردستاندا دروست ده‌كات. له‌و روانگه‌یه‌وه‌ داواكارین له‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌ى ئاسایشدا روونكردنه‌وه‌ى وردو دروست به‌جه‌ماوه‌ر بده‌ن، به‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه‌ بىَ ده‌نگ بوون له‌ ئاست ئه‌م رووداوه‌دا ئه‌و گومانه‌ ده‌سه‌لمیَنیَت كه‌ لایه‌نیَكى به‌هیَز له‌پشت شاردنه‌وه‌ى ئه‌م فرِۆكه‌وانه‌وه‌یه‌.
ئیَمه‌ ده‌مانه‌ویَت ئه‌وه‌ روونبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تیَكدا چ ئه‌وه‌ى كه‌ لایه‌نیَكى سیاسى له‌ پشت شاردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌كه‌وه‌ بیَت و چ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌راستى له‌ده‌ست ئاسایش رایكردبیَت، ده‌بیَت ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردستان به‌دواداچوونى ته‌واو بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نیَكى سیاسى له‌پشت دیارنه‌مانى ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه‌ نه‌بیَت، جیَگه‌ى باوه‌رِ نییه‌ تواناى راكردنى له‌ده‌ست ئاسایش هه‌بیَت، ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاسایشیش راست بیَت به‌وه‌ى كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌، ده‌بیَت ده‌سه‌ڵاتى كوردستانى لیَپیَچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاسایشه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌دا بكات كه‌ چۆن پاسه‌وانییه‌كى به‌هیَزى له‌تۆمه‌تباریَكى وا گه‌وره‌ نه‌كردووه‌و ناكریَت به‌ ئاسایشیَك بگوتریَت ئاسایش ئه‌گه‌ر تواناى به‌سه‌ر هه‌ڵاتنى تۆمه‌تباریَكى نه‌خۆشدا نه‌بیَت.
ئیمزا
ناوه‌ندى چاك/ لقى هه‌ولیَر 
www.chak.be  www.chaknews.com 
گروپى ده‌نگ
كۆمه‌ڵیَك له‌خویَندكارانى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  10:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڤستیڤاڵی گه‌لاویَژو...خۆهه‌ڵقوڵتاندنی مه‌لا...!!


ڤستیڤاڵی گه‌لاویَژ ڤستیڤاڵیَكی ئه‌ده‌بیه‌ بۆ ئه‌ده‌ب دۆستان و لاوانی نویَ له‌ سلیَمانی و دوروبه‌ری له‌ بواره‌كه‌دا، ئه‌م ڤستیڤاڵه‌ بوه‌ته‌ نه‌ریتیَكی ساڵانه‌ی ئه‌م شاره‌ له‌ بواری ئه‌ده‌بیدا، كه‌ كۆمه‌ڵیك كه‌سی بیانی به‌شدارده‌بن بۆ لیَك نزیك بونه‌وه‌ له‌ بواری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ساڵ له‌ریَره‌وی تایبه‌تی خۆی لایدا ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌ستۆی به‌ریَوه‌به‌رانیه‌تی كه‌ نه‌هیَڵن كه‌سانی سیاسی ئه‌وه‌نده‌ له‌ شویَنیَكی ئه‌ده‌بی له‌و شیَوه‌یه‌دا خۆیان به‌ سه‌ركه‌سه‌ ئه‌ده‌بیه‌كاندا بسه‌ پیَنن، كه‌ ببنه‌ پاریَزه‌رو ده‌م راستی ئه‌ده‌ب دۆستان، ئه‌مه‌ش له‌ری ئه‌ده‌بیه‌وه‌ كفریَكی گه‌وریه‌ سیاسیه‌كی پر له‌ ئه‌زمونی خراپ ببیَته‌ پاریَزه‌ری كه‌سانی ئه‌ده‌بی هه‌ست ناسكو هه‌ست جوان، حه‌ق وایه‌ ئه‌ده‌ب دۆستان ئه‌و كه‌سانه‌ سزای ئه‌ده‌بی بده‌ن، نه‌ك بیان كه‌نه‌ به‌به‌رپرسی خۆیان یا بیَده‌نگ بن یان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌بن بۆ پشتیوانی كردنی ئه‌و جۆره‌كه‌سان، تا زوو سزای ئه‌ده‌بی بدریَن دره‌نگتره‌، تا ئه‌ده‌بیشیان به‌ ده‌ردی سیاسه‌ت و حكومه‌ت نه‌بردوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م وڵاته‌ سه‌ر لیَشیَواوه‌ی ئیَمه‌ هه‌موو شته‌كان ده‌قۆزریَنه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و خۆده‌رخستن و سیاسی بگره‌ زیره‌كی و توانا تیَكه‌ڵه‌ بیَ به‌رباده‌كان، ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵی گه‌لاویَژ نه‌ك دوور كه‌وتبوه‌وه‌ له‌ بواره‌ ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی، به‌ڵكو چوبوه‌ بواری گاڵته‌ جاری قسه‌ و قسه‌ڵۆك كردن له‌كاتی پیَشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كاندا، بیَ به‌رنامه‌یه‌كی زۆری پیَوه‌ دیاربوو له‌ چاو كه‌سانی ره‌خنه‌گرو زمان پاراو دور له‌ به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان، ئه‌و ڤیستیڤاله‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كانی حزبه‌وه‌ زۆر باسی لیَ ده‌كرا ته‌نها ناوه‌كه‌ی مابوه‌وه‌ له‌م ساڵدا، ئه‌و ڤستیڤاڵه‌ بوو كه‌ بووه‌ مینبه‌ریَك بۆ قسه‌ نه‌براوه‌ هه‌راسانكه‌ره‌ بیَ سوده‌كانی مه‌لا، كه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نیَك له‌ ڤستیڤاڵدا نه‌ی ده‌ویَرا قسه‌یه‌ك بكات به‌ خواستی مه‌لا نه‌بیَ، بیَ هیچ گویَدانیَكی ریَخه‌ره‌ بیَ قسه‌كانی ڤستیڤاڵ مه‌لا ده‌چوه‌ سه‌ر مه‌نه‌سه‌ كه‌و وه‌ڵامیَكی نا به‌جیَی ده‌دایه‌وه‌ وبگره‌ ده‌شی گۆری بۆ شتانیَك كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌و قسانه‌ی به‌رامبه‌ره‌وه‌ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت جه‌نابی به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌ده‌وه‌ستا له‌دوای دواوه‌ وه‌ڵامی قسه‌كه‌ر و گفتوگۆكه‌رانی ده‌دایه‌وه‌ گوایه‌ له‌ روی ئه‌ده‌بیه‌وه‌ زۆر به‌هیَزه‌..!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  5:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دواى مۆڵه‌تمان له‌ قائیمقامیه‌ت و ئاسایشى شاره‌زوور كردووه‌

عه‌بدولاَ گۆران-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

شه‌ممه‌ كاتژمیَر (10)ى سه‌ر له‌به‌یانى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى ناوه‌نده‌ى چاك خۆپیشاندانیَك له‌ فولكه‌ى عومه‌رى خاوه‌ره‌وه‌ بۆ به‌رده‌م  نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌نجام ده‌دات, به‌مه‌به‌ستى ئیدانه‌كردنى ئازادكردن یان دیارنه‌مانى ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌ى كه‌ له‌لای ئاسایش بووه‌.به‌لاَم دواتر بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌ هه‌ڵهاتووه‌, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ى به‌رِیَوبه‌رى خۆپیشانده‌ران تاوه‌كو ئیَستا چه‌ند جاریَك داواى مۆڵه‌تى كردووه‌ به‌لاَم قائیمقامیه‌ت و مۆڵه‌تى پیَنه‌داون
     به‌رپرسى هۆبه‌ى رِاگه‌یاندنى ئاسایشى شاره‌زوور ووتى :
مۆڵه‌ت له‌ قائیمقامیه‌ته‌وه‌ وه‌رده‌گیریَت, له‌ قائیمقامیه‌تیَه‌وه‌ به‌رز ده‌كریَته‌وه‌بۆلاى ئیَمه‌, ئه‌و كاته‌ ئه‌منیه‌تیان ئه‌كه‌ویَته‌ ئه‌ستۆى ئیَمه‌, به‌لاَم تا ئیَستا له‌ قائیمقامیه‌ته‌وه‌ هیچ شتیَك به‌ ئیَمه‌ نه‌گه‌شتووه‌ ئیَمه‌ به‌ هیچ شیَوه‌یه‌ك رِیَگرى ناكه‌ین, به‌ڵكو رِیَگرى له‌لایه‌ن پۆلیسى شارستانیه‌وه‌ ده‌كریَت نه‌ك ئاسایش هه‌ر رِیَپیَوانیه‌ك مۆڵه‌تى نه‌بیَت ئیَمه‌ به‌پیَى یاسا هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین كه‌ له‌سه‌رووى خۆمانه‌وه‌ ئه‌مرمان پیَوه‌ ده‌كریَت.
عه‌مید ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د لیَپرسراوى ئاسایشى شاره‌زوور له‌و باریه‌وه‌ گووتى:
ده‌بیَت قائیمقام مۆڵه‌تیان پیَبدات, ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان پیَبدات ئه‌وا ئاسایییه‌ خۆپیشاندان  بكه‌ن به‌لاَم ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان پیَنه‌ده‌ن ئه‌وا ئیَمه‌ رِیَگریان لیَده‌كه‌ین.
خه‌بات نه‌وزاد وته‌بیَژى خۆپیشانده‌ران  و به‌رپرسى رِاگه‌یاندنى لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى (ناوه‌ندى چاك )له‌و باره‌یه‌وه‌ ووتى:
 دواى مۆڵه‌تمان له‌ قائیمقامیه‌ت و ئاسایشى شاره‌زوور كردووه‌ به‌لاَم تا ئیَستا وه‌لاَمیَكى رِوونیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌.
به‌نسبه‌ت ئیَمه‌وه‌ ئاسایییه‌ عوتڵه‌بیَت یان نا, چونكه‌ ئیَمه‌ ده‌رِۆینه‌ به‌رده‌م نوسینه‌گه‌ى په‌رله‌مان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید,په‌رله‌مان نویَنه‌رى خه‌ڵكه‌و پیَویسته‌ له‌هه‌موو ساته‌كاندا ئاگاى له‌ خه‌ڵك بیَت,په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ به‌ به‌رپرسى نوسینگه‌ى په‌رله‌مان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌  هه‌ڵویَستى باش بوو له‌و باره‌یه‌وه‌ و به‌ڵیَنى پیَداین كه‌ یاداشته‌كه‌مان لیَوه‌ربگریَت, بۆیه‌ ئیَمه‌ش برِیارمان داوه‌ یاداشته‌كه‌مان له‌ رِیَگه‌ى نوسینگه‌ى په‌رله‌مان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده‌وه‌ به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ و به‌یانى كاتژمیَر (10 ) له‌عومه‌رى خاوه‌ره‌وه‌ بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ى په‌رله‌مان رِیَپیَوانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى دارنه‌مانى یان ئازاد كردنى ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌ى كه‌ گرنگترین شایه‌تحاڵى كیمیاویبارانى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ كه‌ بۆخۆى دانى به‌و تاوانه‌دا ناوه‌

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  3:55 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سبه‌ى كۆمه‌ڵیَك له‌ گه‌نجانى نیشتمان په‌روه‌رى ده‌ربه‌ندیخان ده‌رِۆنه‌ به‌شدارى له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدا ده‌كه‌ن

پیَشرِه‌و حه‌مید

بۆ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى شارى شه‌هیدان , كه‌ برِیاره‌ له‌كات ژمیَر ( 10 ) ى سه‌رله‌به‌یانى له‌به‌رده‌م په‌یكه‌رى پیرۆزى شه‌هید ( عومه‌رى خاوه‌ر ) له‌شارى هه‌ڵبجه‌ى شه‌هید ده‌ستپیَبكات , تابه‌رده‌م نوسینگه‌ى نویَنه‌رایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ,  كۆمه‌ڵیَك له‌ گه‌نجانى نیشتمان په‌روه‌ر و به‌هه‌ڵویَستى شارى ده‌ربه‌ندیخان به‌شدارى ئه‌وخۆپیشاندانه‌ده‌كه‌ن و هه‌ڵهاتنى فرِۆكه‌ وانه‌ تاونباره‌ ( نه‌خۆشه‌كه‌ ) ئیدانه‌ده‌كه‌ن و داوا له‌ ئاساشى شارى هه‌ڵبجه‌ى و پۆلیسى ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆیان دوربگرن له‌ هه‌ركاریَكى نادیموكراتیانه‌وه‌ رِیَگر نه‌به‌ن له‌ خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى كوردستان كه‌ له‌زۆریَك له‌شاره‌كانى كوردستانه‌وه‌ رِوده‌كه‌نه‌ شارى هه‌ڵبجه‌ به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردنى داواكارى كه‌س و كارى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ مه‌رِ هه‌ڵهاتنى فرِۆكه‌وانى تاونبار ( تاریق محمه‌د رِه‌مه‌زان ) .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  3:52 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ناوه‌ندی چاك لیژنه‌ی ئاماده‌باشی بۆ كاردانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان پیَكهیَنا

چاكنیوز-تایبه‌ت :

له‌ كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی 26-12-2008 ی نا ئاسایی ناوه‌ندی چاك , بڕیاردرا كۆمیته‌یه‌كی ته‌واری پیَك بیَت بۆ به‌ره‌و ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان .
چاك له‌گه‌ڵ پاراستنی ئاسایشه‌ , خۆپیشاندانه‌كان كوردستان ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ تاوانى ئازاد كردنی تاریق ڕه‌مه‌زان له‌ لایه‌ن ئاسایشی سلیَمانییه‌وه‌ , هیوادارین به‌شیَوه‌ی ئاشتیانه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بگوزه‌ریَت , خوازیارین ئاسایش و پۆلیس پاریَزگاری بكه‌ن له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ و ئاسایشی ئاماده‌بووان بپاریَزریَت .
هه‌روه‌ها سبه‌ی به‌ وریاییه‌وه‌ ئاگاداری وردی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ین  .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  3:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڕێگاگرتن له‌ خۆپێشتاندانی هێمنانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان , به  تایبه‌تى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان نیشانه‌ى ئیفلاسى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورده

ناوه‌ندی چاك:

بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕێن دژ به‌ (ئازادكردنى) فڕۆكه‌وانی عێراقی تارق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان كه‌ تاوانباركراوه‌ به‌ كیمیابارانكردی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، ناوه‌ندی چاك خۆی ئاماده‌كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپێشاندان و  چه‌ند چالاكی تری جه‌ماوه‌ری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناوه‌ندی چاك به‌ شێویه‌كی فه رمى داوای ئیجازه‌ و ڕێگادانی  ڕ‌سمی كردووه‌ له‌ پۆلیسی هه‌رێم  و په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایش و پۆلیسی شاری سلێمانی و قائمه‌قامیه‌تی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و داواكارییه‌ی ناوه‌ندی چاكیان ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ و ئاماده‌نین ڕێگا به‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان و ناوه‌ندی چاك بده‌ن ئه‌و چالاكییه‌ هێمنانه‌یه‌ ڕێك بخه‌ن. له‌ لای تره‌وه‌ ئاسایشی شاری سلێمانی و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا دانراون و پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ توندو تێژی به‌ره‌نگاری خۆپێشاندانی ناوه‌ندی چاك و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و سلێمانی ببنه‌وه‌، هه‌ر بۆ‌یه‌ش ئێمه‌ له‌ ناوه‌ندی چاك ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوایان لێ ده‌كه‌ین ڕێز له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین  بگرن و ڕێگا له‌ چالاكی  جه‌ماوه‌ری نه‌گرن به‌ تایبه‌ت كه‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی و دیموكراسیانه‌ ویستوومانه‌ خۆپێشاندان بكه‌ین. هه‌روه‌ها ئاگاداری ئاسایشی سلێمانی و ده‌زگای پۆلیسی شار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوایان لێ ده‌كه‌ین توندوتیژی به‌كار نه‌هێنن و ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌كه‌ین له‌ ڕشتنی یه‌ك دڵۆپ خوێن یان زیندانی كردنی یه‌ك تاكه‌ خۆپێشانده‌ر. به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ناوه‌ندی چاك به‌ مافی خۆی ده‌زانێت  له‌ كاتی ڕودانی توندو تیژیدا ئاگاداری هه‌موو ده‌زگاكان و ڕێكخراوه‌كانی جیهانی بكاته‌وه‌ و ڕاپۆرتی ڕۆداوه‌كان ته‌سلیم به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی ئه‌ورپا، ئه‌ندام په‌رله‌مانی وه‌ڵاتانی جیهان ، ڕێكخراوه‌ی سوسیال دیموكراتی جیهانی،  سه‌نته‌ری دژ به‌ ژینوسایندی جیهانی، ئه‌منستی ئنته‌رناسیونان و ده‌یان ڕێكخراوی تری جیهانی بكاته وه .. 
 
 
 2008-12-26
 www.chak.be
 www.chaknews.com
 chak_org@yahoo.com
تیبینى
 هه ر  به یان و  لیدوانیك  به م  ئارم و ئادره سانه وه  نه بیت  , ئیمه  به رپرس نین لیى .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  3:42 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌ مه‌ستیی.

 

دارا ئه‌حمه‌د

له‌ بن سێبه‌ری رۆشنایی ئاوری سرووتی سه‌رمه‌ستییم

سه‌رمه‌ستیی

به‌ ئاورینگی په‌نگره‌ کیژه‌ک

کیژه‌ک له‌ توخمی گڕکان و گورزی په‌ڕه‌نگی خۆره‌تاو؛

بۆرژام..بۆرژام ، بۆرژام..بۆرژام... تا خپ خه‌وه‌ک بردمییه‌وه‌

خه‌وه‌ک

نه‌ داپیره‌ په‌پووله‌ییه‌که‌م و

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  3:38 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

خۆپیشاندان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێكرد دژی "شاردنه‌وه‌ی‌" فڕۆكه‌وانه‌كه‌ن‌و‌ یاداشتێكی ناڕه‌زایی ده‌رده‌كه‌ن

پ.هاوڵاتی:

دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دژی "شاردنه‌وه‌ی‌" تاریق ره‌مه‌زانی فڕۆكه‌وان، خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری عومه‌ری خاوه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و نوسینگه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێكه‌وتن، به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایشیان بڵاوكرده‌وه‌.
 
 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌كی بۆ سایتی‌ هاوڵاتی نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌ كه‌ئه‌وان وه‌ك‌ ناڕه‌زایی‌ ده‌بڕینێك دژ به‌ ئازادكردنی‌ (تاریق محه‌مه‌د ره‌مه‌زان) فڕۆكه‌وانی‌ عێراقی‌ كه‌ "تاوانباره‌ به‌كیمیابارانكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌،  خۆیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ خۆپیشاندان‌و چه‌ندین چالاكی‌ تری‌ جه‌ماوه‌ری‌".
 
 بڕیاریشه‌ یاداشتێك ئاراسته‌ی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان بكه‌ن‌و داوا ده‌كه‌ن، داواكاری گشتی به‌دواداچوون بۆ "شاردنه‌وه‌" فڕۆكه‌وانه‌كه‌ بكات‌و داواش له‌په‌رله‌مان ده‌كه‌ن لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكبهێنرێت.
 
 خۆپیشانداران تائێستا زیاد له‌ 100 كه‌س ده‌بن‌و داواش له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ ڕێز له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین بگرن‌و ڕێگا له‌چالاكی جه‌ماوه‌ری نه‌گرن، هاوكات داوای ئه‌وه‌شیان له‌ئاسایشی سلێمانی كردووه‌ كه‌توندوتیژی به‌كارنه‌هێنن.
"لایه‌نگرانی‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان به‌شدارییان نه‌كرد"
 له‌بارودۆخێكی‌ ئه‌منی‌ توندوتۆڵدا خۆپیشاندان له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی‌ پێكرد
 ئارام نه‌جیم (سبه‌ی‌):
 به‌مه‌به‌ستی‌ ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌رهه‌ڵهاتنی‌ (تاریق محه‌مه‌د ره‌مه‌زان)ی‌ فڕۆكه‌وانی‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ده‌ست هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی كه‌ناوبراو پێشتر دانی‌ نابو به‌وه‌ی‌ كه‌ كیمیابارنی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ كردوه‌، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندنێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ فراوان له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ كۆمیته‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ (چاك) ده‌ستی‌ پێكرد.
 پێشتر قایمقامیه‌ت و هێزه‌كانی‌ ئاسایش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رێگایان نه‌دا به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌، به‌ڵام دواتر له‌ ژێر بارودۆخێكی‌ ئه‌منی‌ توندوتۆڵدا خۆپیشاندانه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكرد و به‌ ده‌یان كه‌س له‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش له‌ ده‌وروبه‌ری‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكرا.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Dec 2008کاتژمێر  3:3 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

 پسپۆڕێكی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ منداڵان بۆ هاوڵاتی ده‌دوێت:‌

 سازدانی‌: سامان فه‌ریق

د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید (63ساڵ) پسپۆڕی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ منداڵان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵانی‌ سلێمانی‌‌و مامۆستای‌ كۆلێژی‌ پزیشكی‌، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ هاوڵاتی‌ له‌گه‌ڵیدا سازیداوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات حكومه‌ت هیچ هه‌وڵێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و منداڵانه‌ نه‌داوه‌، كه‌ دڵیان كونه‌. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت «چاره‌سه‌ر به‌وه‌ ناكرێت سواڵ له‌م رێكخراوو له‌و رێكخراو بكرێت، هه‌تا چه‌ند دانه‌یه‌كیان لێ بنێرنه‌ ده‌ره‌وه‌و دواتر بیكه‌ن به‌دیعایه‌ بڵێن چه‌ند مناڵ چاره‌سه‌ركراون".
 
 هاوڵاتی‌: ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیار نه‌خۆشیی‌ له‌ناو منداڵاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ هۆكاری‌ ئه‌مه‌ بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌؟
 د.جه‌مال: نه‌خۆشی‌ منداڵان زیاتر وه‌رزییه‌، بۆنموونه‌ له‌ وه‌رزی‌ زستاندا به‌حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ خێزانه‌كان له‌ماڵه‌كانیاندا به‌یه‌كه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌‌و كه‌متر ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ناسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌وكاته‌دا زۆر به‌ئاسانیتر ده‌گوازرێته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا له‌زستاندا نه‌خۆشییه‌كی‌ سكچوونی‌ ڤایرۆسیش هه‌یه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی‌ زۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌كانیشدا دروستده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش ژماره‌ی‌ مناڵ له‌ سلێمانی‌ زۆر زۆره‌، بۆ نموونه‌ شارێكی‌ وه‌كو له‌نده‌ن 18 ملیۆن كه‌سی‌ تێدایه‌ ده‌توانم بڵێم له‌ سلێمانی‌ زیاتر مناڵی‌ تێدا نییه‌، به‌س له‌وێ‌ 20 نه‌خۆشخانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ منداڵانی‌ تێدایه‌ بۆیه‌ كاتێك ده‌چیته‌ هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه‌ چوار تا پێنج منداڵ ده‌بینیت، به‌س لێره‌ ته‌نیا یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بینای‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كشتوكاڵه‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ كراوه‌ به‌ مناڵان واته‌ مواسه‌فاتی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵانی‌ تێدا نییه‌، به‌زۆر وایلێكراوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بچێت، ئێستا بۆماوه‌ی‌ ساڵێك ده‌چێت گرانه‌تایه‌كی‌ جۆری‌ تایبه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌هه‌ندێك وڵاتانی‌ تری‌ وه‌ك پاكستان‌و به‌نگلادیش‌و چه‌ند شوێنێكی‌ تردا هه‌ن، ئه‌م جۆره‌ تایبه‌ته‌ ئه‌گه‌رچی‌ زۆرمه‌ترسیدارتر نییه‌ له‌ گرانه‌تا كۆنه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ كه‌ بۆ كۆنه‌كه‌ به‌كارده‌هات بۆ ئه‌مجۆره‌یان سوودی‌ نییه‌،
له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ندێك ده‌رمانی‌ گرانبه‌ها سوودی‌ بۆی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش وه‌زعی‌ نه‌خۆشی‌ ناڕه‌حه‌تتر كردووه‌ هه‌ندێكیان ده‌بێت بایی‌ 100 هه‌زار دینار ده‌رمان بكڕن، كه‌ ئه‌وه‌ بۆیه‌ك كه‌س، ئه‌گه‌ر بێت‌و چوار كه‌س له‌ خێزانێكدا بیگرێت، ئیتر ده‌بێت وه‌زعی‌ ئه‌و خێزانه‌ چی‌ لێبێت.
 گرانه‌تاو سكچوونیش له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ ده‌چنه‌ گه‌ده‌وه‌ مرۆڤ تووش ده‌كات، به‌ڵام به‌كوڵاندن ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ناوده‌چێت، به‌س لێره‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاو ناكوڵێنرێت بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌و په‌ره‌ده‌سێنێت، ئه‌گه‌رچی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاو ئاوێكی‌ پاك به‌رهه‌مبێنێت به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆڕه‌كانی‌ ناوشار كۆنن بۆیه‌ ئاوه‌كه‌ پیسده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش تائێستاش ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌هاوڵاتییان له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمدا پشت به‌ ئاوی‌ بیر ده‌به‌ستن، كه‌ ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌زار فه‌حسیشی‌ بكه‌یت هه‌ر پیسه‌‌و بۆ خواردنه‌وه‌ ناشێت، ئه‌و هۆكارانه‌ واده‌كه‌ن نه‌خۆشی‌ سكچوون‌و گرانه‌تا بڵاوببنه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌شی‌ كه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Dec 2008کاتژمێر  4:17 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Press release

CHAK, december 25, 2008

CHAK prepared a complaint against the Asayesh due to the escape of a perpetrator guilty in the chemical attack on Halabja.

The Halabja trail started with very bad news for the families of the victims of the Halabja massacre on 16 March 1988, when the judge, Muhammad al-Uraiby, said one of the perpetrators, Tariq Mohammad Ramadan, was not in the court due to his escape, as the Asayesh in Sulemany (the security forces of Sulemany) informed the Iraqi Court by letter.

Tariq Mohammad Ramadan was a war pilot, and participated in the chemical bombardment of Halabja on 16 March 1988. Sulemany security admitted that Ramadan had escaped and stated that he had run away two months earlier.

His flight from Sulemany had raised many questions among ordinary people and the families of the victims, as they did not rely on the simple explanation from the Asayesh and they guessed there were political deals behind the escape.

CHAK held the Kurdish regional government and the Asayesh of Sulemany responsible for this scandal, as they did not say anything before and now they attempted to simplify the escape without doing any serious investigation. CHAK did not discard the possibility of a political deal that could have several political aims.

CHAK is prepared to take the necessary judicial steps against the Kurdish Authority and the Asayesh of Sulemany by make a complaint against them both.

CHAK demands serious investigation, and prosecution of the guilty parties, as CHAK believes any political deal or deals in any form behind this scandal are a serious crime against the Kurdish victims of the chemical attacks and genocide.

The Center of Halabja against Anfal and Genocide (CHAK)

www.chaknews.com

www.chak.be  

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Dec 2008کاتژمێر  3:43 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شه‌ممه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید خۆپیشاندانه‌

به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵویست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر شاردنه‌وه‌ى تاریق ره‌مه‌زانى فرِۆكه‌وانى له‌لایه‌ن ئاسایشى سلیَمانیه‌وه‌ به‌سه‌ر په‌رشتنى كۆمیته‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى  ناوه‌نده‌ى چاك  خۆپیشاندانیَك ساز ده‌كریَت ,دوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكیَكى مرڤ دۆست و هه‌ڵه‌بجه‌ په‌روه‌رده‌كه‌ین كه‌ له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئاماده‌بن

شویَنى ده‌ست پیَكردن: به‌رده‌م په‌یكه‌رى عومه‌رى خاوه‌ر
كات:  سه‌عا 10 به‌یانى به‌كاتى كوردستان
رِۆژ:  27-12-2008

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Dec 2008کاتژمێر  3:36 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شەممە 27/12/2008 لە هەڵەبجەى شەهید خۆپیشاندانە

بەمەبەستى هەڵویست وەرگرتن لەبەرامبەر شاردنەوەى تاریق رەمەزانى فڕۆكەوانى لەلایەن ئاسایشى سلێمانیەوە بەسەر پەرشتنى كۆمیتەى هەڵەبجەى  ناوەندەى چاك  خۆپیشاندانێك ساز دەكرێت ,دوا لە هەموو خەڵكێكى مرڤ دۆست و هەڵەبجە پەروەردەكەین كە لەو خۆپیشاندانەدا ئامادەبن
 
 شوێنى دەست پێكردن  :       بەردەم پەیكەرى عومەرى خاوەر
 كات    :  سەعا 10 بەیانى بەكاتى كوردستان
 ڕۆژ     :  27-12-2008

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Dec 2008کاتژمێر  3:29 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

گرتنى فوئادى مه‌جید میسرى و راكردنى فرِۆكه‌وانه‌كه‌...؟!
خیَلاَن به‌ختیار
Xelan11@yahoo.com

ده‌مه‌ویَت نه‌نووسم و قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ریَست وه‌ربگریَت، ده‌مه‌ویَت هیَنده‌ ره‌خنه‌ نه‌گرم و كه‌میَك هیَز بده‌مه‌ خۆم و بتوانم دیَرِیَك له‌سه‌ر جوانى ئه‌م دوو زل هیَزه‌ مافیایه‌ى كوردستان بنووسم، تا بتوانم بڵیَم كه‌ ئه‌مانه‌ نه‌خیَر مافیا نین! به‌ڵكو ئه‌مانه‌ فریاد ره‌سن و....هتد، لىَ خۆیان به‌ ده‌ستى خۆیان قه‌ڵه‌م ده‌ده‌نه‌ ده‌ستم و به‌ شیَوه‌یه‌كى نارِسته‌وخۆ پیَمان ده‌ڵیَن بنووسن! ئیدى نازانم ره‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌كانمان راهاتبن و بىَ ره‌خنه‌ شه‌و نه‌توانن رۆژ بكه‌نه‌وه‌!
به‌ گویَره‌ى قسه‌ى ئاسایشى سلیَمانى بیَت، ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌ى كه‌ یه‌كیَك بووه‌ له‌و فرِۆكه‌وانانه‌ى كه‌ كیمیایى به‌سه‌ر شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا كردووه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌دا رایكردووه‌! ئه‌مه‌ هه‌رگیز جیَى باوه‌رِ نییه‌، چونكه‌ ئیَمه‌ میَژووى ره‌شى پرِ خیانه‌ت و كورد فرۆشى هه‌ردوو زل حیزبى مافیاى كوردى ته‌قلیدى مافیاى ئیتاڵى نه‌زانین! ئیَمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌رگیز ئه‌م حیزبانه‌ شۆرِشگیَرِ نه‌بوون به‌ ماناى شۆرِشگیَرِیَك كه‌ بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ى تیَكۆشابیَت.
كاتیَك فه‌رِه‌نسیه‌كان ته‌عداى جنسیان ده‌كرده‌ سه‌ر ئافره‌تیَكى جه‌زائیرى، ئیدى شۆرِشگیَرِه‌ جه‌زائیریه‌كان به‌ هه‌ڵه‌وداوان ده‌چوون ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌تك كراوه‌یان ده‌هیَنا و ماره‌یان ده‌برِى له‌ یه‌كیَك له‌ شۆرِشگیَرِه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌ پیَناو كرِینه‌وه‌ى شه‌ره‌ف و نامووسى نه‌ته‌وه‌كه‌یان. بینیمان و بیستمان كه‌ به‌ناو شۆشگیَرِه‌كانى كوردى و به‌ تایبه‌ت جاش و خۆ فرۆشه‌كان، كه‌ مامه‌ڵه‌یان به‌ ئافره‌تى كورده‌وه‌ ده‌كرد و ده‌یانبردن بۆ ئه‌من و به‌عسیه‌كان، له‌ جیاتى تۆڵه‌ى گه‌ل، دواى راپه‌رِین هه‌ردوو زل مافیاى كوردستان ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌یان هیَنایه‌ ناو كایه‌كانى حكومه‌ت و حیزب و فه‌رزیان كردن به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ چه‌وساوه‌ى، كه‌ له‌ژیَر ده‌ستى رژیَمیَكى وه‌ك به‌عس ده‌یاننالاَند.
ئه‌وه‌ى كه‌ جیَى گومانه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز ناچیَته‌ ئه‌قڵ كه‌سیَكى تاوانبارى گه‌وره‌ترین تاوان، كه‌ دژ به‌ میلله‌تیَك كرابیَت له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا رابكات! ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ و ئاشكرایه‌ لاى نه‌وه‌ى نوىَ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ زۆریَك به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م دوو زل حیزبه‌ لابووه‌، بۆیه‌ گومانم هه‌یه‌ كه‌ به‌ ریَككه‌وتنى ئه‌م دوو مافیایه‌ى كوردستان، ئه‌و تاوانباره‌ شاردراوه‌ته‌وه‌، یاخود له‌ ناوبراوه‌! ئه‌مه‌ش له‌ پیَناو شاردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵیَك راستى، چونكه‌ گه‌ر له‌ ئه‌نفالى 8 هه‌زار بارزانى و ناوچه‌ى گه‌رمیان و كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و بالیسان...هتد بكۆڵینه‌وه‌، ده‌بینین، چه‌نده‌ تاوانى رژیَمى به‌عسى له‌ناوچوو بووه‌، به‌ به‌راورد هیَنده‌ش تاوانى سه‌رانى كوردى به‌ ناو شۆرِشگیَرِیشى تیَدا بووه‌. بۆ شاهیَدى ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ى نوىَ ده‌توانیَت ئه‌و كتیَبانه‌ بخویَنیَته‌وه‌، كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌ردوو زل مافیاى كوردى قه‌ده‌غه‌یان كردووه‌، ده‌نا چۆن سه‌رانى كوردى توانیان له‌ فرِۆكه‌خانه‌ى تاران به‌ زه‌برى ده‌مانچه‌ له‌ سالاَنى (80) هه‌شتاكان فوئادى مه‌جید میسرى كه‌ نووسه‌ر بوو بهیَننه‌ ده‌ره‌وه‌، چۆن تاوانباریَكى گه‌وره‌ راده‌كات له‌ ده‌ستیان.
هیوادارم كه‌ ستافى كوردستان پۆستى خۆشه‌ویست ئه‌م نووسینه‌ و ته‌واوى نووسینه‌كان، وه‌رگیَرِیَته‌ سه‌ر زمانى ئینگلیزى و له‌ رۆژنامه‌ و سایته‌ ئینگیلیزیه‌كانى جیهان بلاَویان بكاته‌وه‌.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Dec 2008کاتژمێر  4:30 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ناوه‌ندی چاك : چالاكی جۆراو جۆر دژ به‌ ئازاد كردنی تاریق رِه‌مه‌زان ئه‌نجامده‌دات

 چاكنیوز –تایبه‌ت
www.chaknews.com


ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ كاتژمیَر 8 بۆ 11 ی شه‌و به‌ به‌شداری ده‌یان ئه‌ندام له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی جیهانه‌وه‌ , كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاك ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به‌ دۆزی خه‌ته‌رناك و شه‌رمه‌زار كه‌ری ئازاد كردنی تاقه‌ بۆردومانكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دادگا (( تارق رِه‌مه‌زان )) , هه‌ڵسورِاوانی ناوه‌ندی چاك یه‌ك ده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نارِه‌زایه‌تی و چالاكی جۆراو جۆر دژ به‌ ئاسایشی سلیَمانی و حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی ینك , هه‌روه‌ها ده‌رگای دادگا له‌ تاوانبارانی ئه‌م تاوانه‌ قیَزه‌ونه‌ بگرن , هه‌رچه‌نده‌ له‌ كوردستاندا دادگا سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و له‌ ژیَر كۆنترڵی ده‌سه‌ڵاتداراندایه‌ .هاوكات ئاماده‌بووان بیَده‌نگی و بیَهه‌ڵویَستی وزاره‌تی شه‌هیدانیانیشیان شه‌رمه‌زار كرد .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Dec 2008کاتژمێر  4:24 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مانگرتنی په‌نابه‌رانی موف له‌ ئۆسلۆ سه‌ركه‌وتانه‌ كۆتایی پیَهات

كاتژمیَر 5 ی ئیَواره‌ی 23-12-2008 پاش 3  رِۆژ مانگرتنی  به‌رده‌وام  ,  مانگرتووان  داواتكران  بۆ  ناوه‌ندی  ئه‌نتی رِاسیست له‌ شاری ئۆسلۆ , بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مه‌راسیمیَكی شایه‌سته‌ مانگرتنه‌كه‌یان بشكیَنن , له‌ شویَنی مه‌راسیمه‌كه‌ نویَنه‌ری په‌رله‌مان قسه‌ی  بۆیان كرد , رِۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆنی نه‌رویجی ئاماده‌ بوون   , كه‌ناڵی رِۆژ تیڤیش ئاماده‌ بوو  , دواتر نویَنه‌ریَكی زانكۆ قسه‌ی كرد  , به‌ دوایدا نویَنه‌ری وزاره‌تی هیجره‌. به‌رنامه‌كه‌  به‌ هه‌موو   90 خوله‌كی  خایاند  , هه‌موو برِیاریان دا به‌ دواداچوون بكه‌ن  بۆ دۆسیه‌كه‌یان , سه‌رجه‌م له‌گه‌ڵ  ئه‌وه‌دا بوون پیَویسته‌ مافی په‌نابه‌رییان بدریَتیَ .
به‌ گشتی 80   كه‌س  له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ پشكدار بوو  , ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌  چه‌ندین  ئه‌ندامی  ناوه‌ندی چاك  به‌شیَك  بوون له‌ مانگرتنه‌كه‌ , هاوكات  كاك رِه‌فیق  به‌رپرسی   كۆمیته‌ی  نه‌رویجی ناوه‌ندی چاك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارِگیَرِی  پیَش مانگرتنه‌كه‌ و  له‌ كاتی مانگرتنه‌كه‌  به‌رده‌وام  له‌ گه‌ڵیاندا بوو .

ناوه‌ندی چاك- كۆمیته‌ی  نه‌رویج
24-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Dec 2008کاتژمێر  4:21 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
به‌یاننامه‌ى كۆمیته‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ناوه‌ندى "چاك" له‌مه‌رِ روداوى راكردنى تاوانبار "تاریق ره‌مه‌زان"

كه‌سوكارى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه‌
دانیشتوانى خۆشه‌ویستى ئه‌وشاره‌
رایگشتى


رۆژى 21/12 چاوه‌رِوانى بیست ساڵه‌مان كۆتایهاتوو خۆشحالیه‌كى زۆر رویتیَكردین هه‌موومان بوینه‌ بینه‌رى گه‌وره‌ تاوانبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌به‌رده‌م دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیَراقدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ى چاوه‌رِوان نه‌ده‌كرا ئه‌و ر ۆژه‌ خۆشحاڵیه‌كه‌ى ئیَمه‌ى شیَواند، دادوه‌رى ئه‌و دادگا به‌رِیَزه‌ نوسراویَكى ئاسایشى گشتى سلیَمانى خویَنده‌وه‌ كه‌ تیَدا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ى تاوانبار "تاریق ره‌مه‌زان" به‌هۆى هه‌ڵاتنیه‌وه‌ ناتوانریَت له‌دادگا ئاماده‌ بكریَت!!! ته‌نها هۆكاریشیان بۆ ئه‌وه‌ نه‌خۆشكه‌وتنى ناوبراو بووه‌ و گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ریَگه‌ هه‌ڵاتنى!!!
تاوانبار "تاریق ره‌مه‌زان" یه‌كیَكه‌ له‌و فرۆكه‌وانانه‌ى سه‌رپه‌رشتى تیمیَكى كردووه‌ كه‌ كیمیاوى به‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا كردووه‌ و به‌پیَى ئیفاده‌كانى خۆى له‌ به‌رده‌م دادوه‌رى لیَكۆلینه‌وه‌ دانى به‌زۆر شتداناوه‌ و زۆر نهیَنى ئاشكرا كردووه‌، ئیَمه‌ وه‌ك ناوه‌ندى چاك برِوامان به‌و به‌هانه‌ ساده‌و بیَمانایه‌ نیه‌و داواى رونكردنه‌وه‌ى جدى و باوه‌رِ پیَكراو ده‌كه‌ین.
برِواى ته‌واومان هه‌یه‌ ئه‌م كاره‌ى ئاسایشى گشتى سڵمانى كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى ده‌سته‌ڵاتى كوردى به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تۆخده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌مى و گویَنه‌دان به‌ كه‌یسى تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌و دواخستنى ئه‌و كه‌یسه‌ له‌ دادگا تاهه‌نووكه‌.
وه‌ك پیَشتر ئاماژه‌مان پیَدا هیچ برِوامانم به‌و نوسراوه‌ى ئاسایشى گشتى سلیَمانى نیه‌و داواى رونكردنه‌وه‌ى باوه‌رِ پیَكراو ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك كۆمیته‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ناوه‌ندى "چاك" له‌م ساته‌وه‌ فشاره‌كانمان چرِ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ینه‌ ده‌سپیَكى چالاكیمان و لیَوه‌ رِایده‌گه‌ینین چالاكى داهاتوومان رِیَپیَوانیَكه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى یاداشتیَك بۆ هه‌ریه‌ك له‌ "دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیَراق وسه‌رۆكایه‌تى كۆمار و هه‌ریَم، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیَراق و كوردستان، ئاسایشى سلیَمانى".
وه‌ك "چاك" داواده‌كه‌ین دادگا لیَكۆڵینه‌وه‌ى پیَویست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكات و ئه‌وانه‌ى بونه‌ته‌ هۆكارى ئه‌م روداوه‌ باگ بكاته‌ دادگا و لیَكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و سزا بدات.
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Dec 2008کاتژمێر  4:13 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Bersiva Dr. Ismail Beşikçi – bi tirkî Bersiva Dr. Ismail Beşikçi bo CHAK ê ye

Merhaba Gabar,CHAK'ın çalışmalarını, bildirisini dikkate okudum. Bu yıl Soykırımla ilgili Cenevre Sözleşmesinin 60. yıldönümü. Bugünlerde sözleşme ile ilgili çeşitli değerlendirmeler yapılıyor. Dünyanın çeşitli yerlerinde  yaşama geçen benzer süreçleri izlemekte yarar var. Halepçe  ve  Kürtlere uygulanan zamana yayılmış soykırım bu süreçlerden biri olmalıdır.  Halepçe'yi, zamana yayılmış soykırım sürecini zengin olgusal dayanaklarıyla, fotoğraflarla, olayın tanıklarıyla, gerede kalanlarla yapılan görüşmelerle, değerlendirmek gereklidir. Sözleşmede dile getirilen çeşitli durumlarla, Halepçe'de yaşananları,zamana yayılmış soykırım sürecinde yaşananları karşılaştırmada büyük yarar var. Bu çalışmayı yürüten arkadaşlara başarılar diliyorum.Mümkünse, arkadaşlarla görüşmeyi de  çok isterim.Şeref üyeliğine gelince: Bana büyük onur veriyorsunuz, teşekkür, sağolun...Sağlık diliyorum, başarılar diliyorum. İsmail Beşikçi23 Aralık 2008   Min agehdariyên li ser çalakiyên CHAK ê û nameya CHAK ê bi baldarî (dîqet) xwend.  Îsal, salvegera 60:emîn ya peymana Cenewrê li ser pirsa ”Jenosîd”ê ye. Niha, di van rojan de, li ser peymanê,

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Dec 2008کاتژمێر  4:7 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حیزبی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵه‌ شۆڕشی کوردیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ لاڕێدا بردوه‌!
حه‌مه‌ی نامۆ  /  دێسامبه‌ری 2008

-

به‌ دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیه‌وه‌ بو که‌ کوردستان دابه‌ش کرا و له‌ت له‌ت بو، بۆیه‌ هه‌ر شۆڕشێکی کورده‌کان که‌ به‌ دوای ئه‌و دابه‌ش کرانه‌وه‌ هه‌ڵده‌گیرسا ڕه‌نگ و بۆنی سه‌ربه‌خۆیی خوازی لێوه‌ ده‌هات و گه‌لی کوردیان بۆ یه‌ک خستنه‌وه‌ و کردنه‌وه‌ی کورد به‌ یه‌ک وڵات و بۆ دروست کردنی حکومه‌تی کوردستان ئاماده‌ ده‌کرد. ئه‌م شۆڕشانه‌ ئه‌گه‌ر چی چکۆله‌ش بون و به‌س له‌ به‌شێکی دابه‌ش کراوی کوردستان نه‌ده‌چونه‌‌ ده‌ر، به‌ڵام داخوازیی و شیعاره‌کانیان و ئه‌وه‌ی که‌ مه‌به‌ست بو و له‌ مێشکی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌دا ده‌دره‌وشایه‌وه‌، یه‌کگرتنی کورد و دروست بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌مو کوردستان بوه‌. کاژێک و به‌ دوا ئه‌ویش کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان نمونه‌ی هه‌میشه‌ زیندوی ئه‌و شۆڕشانه‌ن.

کۆماری کوردستان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نمونه‌ێک بو له‌م بیره‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌ و دروست کردنی حکومه‌تی کوردی بۆ ماوه‌ی 11 مانگ ئه‌گه‌ر چی به‌س له‌ سنوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا مابوه‌وه‌ به‌ڵام بیره‌که‌ی بیرێکی سه‌رتاسه‌ری بۆ هه‌مو کوردستان بو و له‌ هه‌مو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه‌ پشتیوانی لێ‌ ده‌کرا و پشتیوانی بۆ ده‌هات و ده‌یه‌ویست ورده‌ ورده‌ سنوره‌‌ ده‌ستکرده‌کان بڕوخێنێت و به‌ره‌و ئه‌ودیو ئه‌و سنورانه‌ بڕوات، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ مه‌جالی پێنه‌درا و به‌ ده‌سیسه‌ و خیانه‌ت و ته‌وته‌ئه‌ له‌ ناویان برد، یا خۆ ده‌توانین بڵێین که‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ ساوایه‌یان شه‌هید کرد!! ‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Dec 2008کاتژمێر  9:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئاسایشى سلێمانى و خیانەتێكى نەتەوەى قێزەونتر لە 31ى ئاب

ناسح عبدالرەحیم-هەڵەبجەى شەهید : Nasehh2007@yahoo.com

لەیەكەم دانیشتنى دادگا لەسەر دۆسیەى هەڵەبجە محمد عورەیبى دادوەرى دادگاى تاوانەوكانى عێراق پێى ڕاگەیاندین كە  هەتا ئێستا كورد نازانێت كێ كیمیاوى كردووە بەسەر هەڵەبجەدا؟بەڵام  ئەوە من بۆتان دەسەلمێنم كە كوردەكان خۆیان كیمیاویان كردووە بەسەر هەڵەبجەدا,نەك عەرەب ,ئەگەر وانییە بۆچى ئاسایشى سلێمانى ئەو فڕۆكەوانەى كیمیاوبارانى هەڵەبجەى كرد ئازادیان كردووە؟ئەگەر ڕاست ئەكەن عەرەب كیمیاویبارانى هەڵەبجەى كردووە بڕۆن لە ئاسایشى سلێمانى فڕۆكەوانە عەرەبەكە بهێنن,با شایەتیتان بۆ بدات!!!!
 هەڵهاتنى فڕۆكەوانەكە (بەقەولى ئاسایشى سلێمانى)!و دەربازكردنى فڕۆكەوانەكە بە بیركردنەوەى ئێمە  ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت كە كیمیاویبارانكردنى هەڵەبجە دەستى دەستەڵاتى كوردى تێدایە.
 

من سەیرم لەوە دێت ئاسایشى سلێمانى گەورەترین خیانەتى نەتەوەى لە مێژووى دەزگاى ئاسایشدا ئەنجامداوە كە هاوتایە بەخیانەتى گەورەى  31ى ئاب ,بەڵام موبەڕیڕو پاساوێكى زۆر بێمانایان پێیە,ئەویش هەڵهاتنى فڕۆكەوانەكەیە لەكاتى گوستنەوەى بۆ نەخۆشخانە,ئەم بەهانەى ئاسایش بەڵگەى ئەوەیە كە ئاسایشى سلێمانى گاڵتە بەعەقڵى كۆمەڵگاى كوردى ئەكات,بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە هێزەكانى ئاسایش گەشتوونەتە ئەو قەناعەتەى كە كۆمەڵگاى كوردى بێدەنگ دەبێت لە ئاست ئەم خیانەتە گەورەیە.نامەوێت هەوڵى قەناعەت پێكردنى خوێنەر بدەم و  بسەلمێنم كە ئەو فڕۆكەوانە هەڵهاتووە چونكە هەر كەسێك باوەڕ بەو درۆ شاخدارەى ئاسایش بكات لە ئەنجامدەرانى ئەو كارە خائینترە لە سەرانى كورد خائینترە, .هەركەس بچوكترین گومانى هەبێت لەوەى كە ئاسایش خۆى دەربازى نەكردووە ئەوا وەك ئەوە وایە لە 16ى 3 دا گووى لە گۆڕٍى شەهیدەكانى هەڵەبجە كردبێت....
 هەركەس باوەڕ نەكات كە ئاسایش ئەو فڕۆكەوانى دەرباز كردووە ئەوا خائینە,بنەماڵەكەشى خائینە؟

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Dec 2008کاتژمێر  8:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پشتیوانی له‌ هه‌ڵمه‌تی واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی ڕۆما بكه‌ن

ناوەندی چاک:

واژۆكردنی  په‌یماننامه‌ی  ڕۆما  و دان نان به‌ دادگای  تاوانی نیَو نه‌ته‌وه‌یی  هه‌نگاویَكی  گرنگه‌  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو  كورد كۆمه‌ڵكوژی نه‌كریَته‌وه‌  , كه‌ مخابن  تا ئیَستا  هه‌ر 4  وڵاتی  داگیر كه‌ركه‌ری كوردستان  ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌یان واژۆ نه‌كردووه‌ .
 تاكو ئیَستا  43  ڕیَكخراو و پارت و  په‌رله‌مانتاریَكی به‌ڕیَز و دڵسۆز  واژۆیان  له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی چاك   كردووه‌  ,  ئه‌مڕۆ  23-12-2008 چاك  توانی په‌یوه‌ندی  به‌ به‌ڕیَوه‌به‌رانی  هه‌ڵمه‌ته‌ جیهانییه‌كه‌وه‌  بكات  ,  په‌یمانیان به‌ چاك دا له‌ داهاتوودا  چالاكی    ئه‌نجامبدریَت  , بۆ  ئه‌وه‌ی  عیَراق ناچار بكریَت  واژۆی ئه‌و په‌یمانامه‌یه‌ بكات .ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ناوه‌ندی چاك  ئه‌ندامی  هه‌ڵمه‌ته‌  جیهانییه‌كه‌یه‌ .
 لیَره‌وه‌  جاریَكی  دیكه‌ داوا  له‌ هه‌موو " پارت , ڕیَكخراو  , ده‌زگا  , .. " ده‌كه‌ین , واژۆی خۆیان  بخه‌نه‌  سه‌ر  داخوازینامه‌ی  ناوه‌ندی  چاك  بۆ ئه‌وه‌ی عیَراق  واژۆی  ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ بكات .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Dec 2008کاتژمێر  8:57 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دڵداری سیاسی ، تاڵه‌بانی  له‌گه‌ڵ تاوانباره‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به‌رده‌وامه‌!!! قادر نادر
Kadernader23@yahoo.se

تاوانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌  ، لای هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتێکی  تر بوایه‌، وڵات به‌وڵات وناوه‌ند به‌ناوه‌ندی‌  جیهانی  پێ ده‌کرا،بۆ ناساندنی ئاستی  قوربانی و چه‌وساندنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر  گه‌له‌که‌ی  ، بۆ ڕاکێشانی  هاوسۆزی جیهانی ، له‌ ده‌یان سه‌رکرده‌و حزب وڕێکخراو ڕۆژنامه‌نوسی جیهانی  . ئه‌فسۆس  ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، پێچه‌وانه‌  ره‌فتار  و به‌راده‌یه‌ک وه‌ک‌ به‌ڵا  به‌سه‌ریه‌وه‌ ، مامه‌ڵه‌ ده‌کات .راستی ئه‌م وتانه‌شمان له‌ره‌فتاری 20 ساله‌ی ‌به‌رامبه‌ر جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی ونه‌جولاندنی ئه‌و که‌یسه‌ له‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان ..گه‌واهی وته‌کانمانه‌   .
هۆکاره‌که‌شی له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌  ده‌گرێت  ، نه‌بونی  هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی  و ترسی به‌رپرسانی بڕیاربه‌ده‌ستی پارتی ویه‌کێتیه‌ ،له‌مێژوو و کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کورد ،که‌به‌رده‌وام  گره‌و  له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن    ،  که‌ره‌خنه‌گرتن کاتیه‌ و زو له‌هزری خه‌ڵک  ده‌چێته‌وه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی له‌یادی بچێت که‌ هه‌موو شؤڕش  ، ڕاپه‌رین ،گۆڕینی دیکتاتۆره‌کان   ، سه‌ره‌تا له‌ ڕه‌خنه‌ی بچوکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت .
له‌هه‌نده‌ران ،9 سال له‌مه‌وبه‌ر پۆلێ ده‌نگی بوێر  بۆیه‌که‌م جار هه‌وڵیان دا ،جه‌لادێکی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌یان(نزار خه‌زره‌جی)  له‌ولاتی دانیمارک بده‌نه‌ دادگا ، هه‌ر له‌ چرکه‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ (پارتی ویه‌کێتی) له‌بڕی پشتگیری فشاریان خستنه‌ سه‌ر ، تا داواکه‌ ، بکێشنه‌وه‌ دواتریش له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، نامه‌ی بێ تاوانیان بۆ  دادگای دانیمارک  نارد.  له‌بیرمه‌ کاک (ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی) که‌ یه‌کێک له‌سکاڵاکه‌ران بوو ،وتی ، که‌نامه‌ که‌ی تاڵه‌بانی له‌بێ تاوانی خه‌زره‌جی  له‌ناو دادگا ،خوێنرایه‌وه‌  ، کوردانی ناو دادگا ،  سه‌ری خۆمان  شۆر کرد و‌ تنۆک تنۆک ، ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاریمان هه‌ڵ‌رشت .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Dec 2008کاتژمێر  6:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

(محمد احسان) كتێبه كه ی (جۆزێف ئێس نای)  دزیوه و به ناوی خۆیه وه بڵاوی كردوه ته وه.

له كوردستان پۆستدا بابه تێك له ژێر ناوی (پلێیجه‌ریزم (plagiarism، دزیی ئه‌ده‌بی) کاک محمد ئیحسان وه‌ك نموونه‌یه‌ک) بڵاو كرایه وه  كه به به ڵگه وه ڕونی كردوه ته وه كه چۆن (محمد احسان) كتێبه كه ی (جۆزێف ئێس نای)  دزیوه و به ناوی خۆیه وه بڵاوی كردوه ته وه، ئێمه ش لێره دا بۆ پشت ڕاستكردنه وه ی ئه و هه واڵه لینكی كتێبه كه ی (جۆزێف ئێس نای) تان له ته ك ژیاننامه ی نوسه ر دا بۆ دا ده نێین تا به باشی بۆتان ده ركه وێت ئه م به رپرسانه ی كورد و به ناو حكومه تی هه رێم نه ك ته نها داهات و ده رامه تی ئه م وڵاته فه رهود و تاڵان ده كه ن و ده یدزن به ڵكو به وه شه وه نه وه ستاون و ڕه نج و ماندوبونی نوسه رانی وڵاتانیش ده دزن و به ناوی خۆیانه وه بڵاوی ده كه نه وه، باشه ئه مه به ناو دكتۆرو لێپرسراوی به ناو حكومه تی هه رێمی كوردستانه گه وره ترین دزی و خیانه تی كردووه ده بێت چه ند ملیۆن دۆلاری داهاتی كوردستانی دزیبێت یاخود ئه وانه ی له خوار خۆیه وه كار ده كه ن چی بدزن و سه رقاڵی چیبن. 

تێبینی: ئه م لینكانه ی خواره وه لینكی كتێبه كه ی (جۆزێف ئێس نای) و ژیاننامه ی نوسه ری كتێبه كه ن، محمد احسان كتێبه كه ی دزیوه و به ناوی خۆیه وه بڵاوی كردوه ته وه:
لینكی كتێبه كه ی (جۆزێف ئێس نای)

ژیاننامه ی (جۆزێف ئێس نای)

كتێبه كا نی (جۆزێف ئێس نای)

لینكی بابه ته كه ی كوردستان پۆست:

پلێیجه‌ریزم (plagiarism، دزیی ئه‌ده‌بی) کاک محمد ئیحسان وه‌ك نموونه‌یه‌ک

 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Dec 2008کاتژمێر  5:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پلێیجه‌ریزم (plagiarism، دزیی ئه‌ده‌بی) کاک محمد ئیحسان وه‌ك نموونه‌یه‌ک

بە بینوسى: احسان جخماخساز:

کتێبی (ململانێیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م) دا که‌ له‌ ساڵی 2001 له‌ لایه‌ن چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ چاپ کراوه‌، به‌ڕێزان (ئاسۆ که‌ریم) و (کامه‌ران ئه‌حمه‌د) له‌ پێشه‌کییه‌که‌یدا باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌ریانگێڕاوه‌، ئه‌م کتێبه‌ (وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنین) به‌ ته‌واوه‌تی له‌ به‌رگه‌وه‌ بۆ به‌رگ له‌ کتێبێکه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ ناوی‌ (تێگه‌یشتن له‌ ململانێیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ تیۆر و مێژووه‌که‌ی) که‌ له‌ نووسینی جۆزێف ئێس نای، جونیه‌ره‌.understanding international conflicts, an introduction to theory and history

کتێبی (ململانێیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م دا) به‌ ناوی د. محمد احسان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئاسۆ و کامه‌ران له‌ پێشه‌کی ئه‌م کتێبه‌دا نووسیویانه‌:- ((ئه‌م کتێبه‌ ... وه‌ك د. محه‌مه‌د ئیحسان ده‌ڵێ: ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ ئاکادیمییه‌ شرۆڤه‌کارییه‌یه‌، که‌ له‌ هه‌ردوو قۆناغی ماسته‌ر له‌ کۆلێجی "دیراساتی ئاسیایی و ئه‌فریقی" له‌ زانکۆی له‌نده‌ن، و دکتۆرا له‌ په‌یمانگای "دیراساتی عه‌ره‌بی ئیسلامی" ئه‌نجامم داوه‌.)). هه‌روه‌ها له‌ پێشه‌کییه‌که‌دا نووسراوه‌ گوایه‌ به‌ڕێزیان یه‌که‌مجار ئه‌م کتێبه‌ی به‌ عاره‌بی بڵاو کردۆته‌وه‌ به‌ ناوی (الێراعات الدولیە فی القرن العشرین).

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Dec 2008کاتژمێر  3:16 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شاره‌وانى سلیمانى وبانده‌ دزه‌كانى حه‌ مه‌ شیتى براى دكتور مه‌عسومى كویى  له‌ چاو تروكانیكا  ده‌كاته‌ ملیونیر.

هاولاتیه‌كى گرده‌كه‌ى سه‌رچنار

شاره‌وانى سلیمانى و شیخ عومه‌رى مه‌حوى پاتال و ئه‌لقه‌ له‌گوىَ گرده‌كه‌ى سه‌رچنار جاده‌یه‌ك له‌ لایه‌ن براكوَییه‌كه‌ى فوئاد مه‌عسومه‌وه‌ داگیرده‌كرىَ و ده‌یكاته‌ خانوو شاره‌وانى حه‌یابه‌ر خه‌لكى گه‌ره‌كى سه‌رچنار ئاگاداریان كردون كه‌ ئه‌و شوینه‌ جاده‌یه‌ و نابىَ بكریته‌ خانو له‌ وه‌لامدا دزو مافیاكانى شاره‌وانى و پاشه‌ل پیسه‌كان ئه‌لین نا جا ده‌نیه‌ و بابیكاته‌ خانوو مساحه‌ى ئه‌رزه‌كه‌ سه‌روو سىَ سه‌د مه‌تره‌ له‌م روژانه‌دا هه‌ر ئه‌و شاره‌وانیه‌ دزه‌ خویان هه‌ستاون به‌ ته‌ملیك كردنى ئه‌و شوینه‌و وتویانه‌ به‌ر جاده‌ ده‌كه‌وىَ له‌ پاداشتى ئه‌وه‌دا مه‌ترى سه‌روو 2000$دولار ده‌نوسن بوَ حه‌مه‌ شیتى كویى براى فوئاده‌ گرگن و كاسه‌لیسى بنه‌ماله‌ و له‌ ترىَ كاكه‌ حه‌مه‌ ده‌بیته‌ كورىَ و ده‌بیته‌ خاوه‌نى چه‌ند ملیون دیناریك به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ رازى نیه‌ حه‌مه‌ گیان و ده‌یه‌وىَ پارچه‌یه‌ك ئه‌رزه‌ى بده‌نىَ  هه‌ر له‌سه‌ر چنار نزیكه‌ى 1200مه‌تره‌یه‌ به‌رامبه‌ر دوندرمه‌كه‌ى سه‌رچنارو ده‌یه‌وىَ ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرىَ له‌ كاتیكا ئه‌و ئه‌رزه‌ خاوه‌نى خوَى هه‌یه‌ ئائه‌مه‌یه‌ یاساى جه‌نگه‌لستان ده‌ك پالمان نه‌گه‌رىَ بوَ خومان و راپه‌رینمان ئه‌م پاتال و دزو جه‌ردانه‌ما هینایه‌ ناو ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌ ئاخر فوئاد مه‌عسوم و حه‌مه‌ شیتى براى چیان بو كورد كردووه‌ تا به‌م شیوه‌ به‌ روژى نیوه‌رو پاروى دزراوى میله‌ت بخون و ئه‌و داخه‌ش شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ى كوشتوه‌ كه‌ فوئاد مه‌عسومیكى كوَیى له‌  ده‌ستورى عیراقا هاوبه‌ش بوه‌ كه‌چى خوى و براكانى به‌ناوى شورش و خه‌باته‌وه‌ پىَ ده‌گه‌ن و جاده‌ ده‌كه‌ن به‌خانو كه‌س قسه‌ ناكا و دواتریش
بویان ئه‌كه‌ن به‌ دولارو هه‌رنایه‌ویت و داواى ئه‌رزه‌ى تر ئه‌كا ئافه‌رم شاره‌وانى ئافه‌رم ئیدارو پاریزگارو ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى سلیمانى به‌راستى پاریزه‌رى میلله‌تن .مه‌حوى هه‌سته‌و بزانه‌ نه‌وه‌كان چون چون ویژدانیان ده‌فروشن یارى به‌موقه‌ده‌راتى میلله‌تیك ئه‌كه‌ن نه‌فره‌تیان لىَ كه‌ نه‌فره‌ت.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Dec 2008کاتژمێر  12:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاك سه‌باره‌ت به‌ به‌ردانی فڕۆكه‌وانی تاوانباری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24-12-2008

به‌مشیَوه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ , كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24-12-2008 كاتژمیَر 8 ی شه‌و به‌ كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا , كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاكه‌ سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ردانی فڕۆكه‌وانی تاوانباری هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نجامدانی چالاكی دژ به‌و كاره‌ دزیَوه‌ .
 شویَن : پاڵتاك ژوری ناوه‌ندی چاك
 ڕۆژ : چوار شه‌ممه‌
 كات : كاتژمیَر 8 بۆ 11 ی شه‌و به‌ كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا.
 ناوه‌ندی چاك
 22-12-2008
 www.chak.be
 www.chaknews.com
 chak_org@yahoo.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Dec 2008کاتژمێر  12:15 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌مڕۆ 22-12مانگرتنی په‌نابه‌ران له‌ ئۆسلۆ به‌رده‌وام بوو , سبه‌ینیَش دریَژه‌ی ده‌بیَت

دوو ڕۆژه‌ مانگرتنی په‌نابه‌رانی  كورد له‌ شاری ئۆسلۆ  كه‌ به‌ موف ناسراون ده‌ستی پیَكردووه‌ له‌ به‌رده‌م پارله‌مانی نه‌رویجی , نزیك  70 په‌نابه‌ر  له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 21-12-2008 ه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌  مانگرتنیَكی 3  ڕۆژه‌  , له‌ پیَناو  به‌ده‌ست  هیَنانی مافی په‌نابه‌ری و  هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  بڕیاری به‌ زۆر ناردنه‌وه‌یان , كۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی  چاك و ژماره‌یه‌ك له‌ دڵسۆزانی كوردی نه‌رویج پشتیوانی له‌ مانگرتنه‌كه‌یان كرد .
 هاوكات  په‌رله‌مانتاریَكی نه‌رویجی له‌سه‌ر لیستی چه‌پی سۆسیالست ئاماده‌ی مانگرتنه‌كه‌ بوو و لیَدوانی بۆ دان , له‌ وته‌كه‌یدا  وتی : ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای په‌نابه‌ریتى ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌رویجه‌وه‌ كاریَكی نادرووسته‌ و سیاسه‌تیَكی ناڕاسته‌ ,  پیَویسته‌ مافی په‌نابه‌ریَتیان پیَبدریَت .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Dec 2008کاتژمێر  12:7 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

محه‌ممه‌د ره‌مه‌زان زانیاری ته واوی له سه ر  خودی تاڵه بانی و به رزانیش هه بووه  سه باره ت به فایلی تاوانه كانیان له به رپرسیاری و ئاسانكاریان له كیمیاوی باران كردنی هه ڵه بجه و ئه نفال و زۆر تاوانی تریش بۆ ڕژێمی به عس 

به فه رمانی جه لال تاڵه بانی ئاسایش ئاسانكاری هه ڵهاتنی فڕۆكه‌وان (تارق محه‌ممه‌د ره‌مه‌زان) ی كردووه.  

فڕۆكه‌وان‌ (تارق محه‌ممه‌د ره‌مه‌زان) كه كوڕی بنه ماڵه یه كی نزیك به خودی سه دام بوه و یه كێك بوه له و كه سانه ی كه پێی وتراوه (ا حد ا سدقا سیدالریس) و هه ڵبژێرراوه وه ك خۆبه خشی به شی تایبه تی هێزی ئاسمانی عێراق و نزیكترین ئه فسه ری فڕۆكه‌وانی بوه له عه لی كیمیاوی.  تارق ئه و فڕۆكه وانه تاوانباره ی كه شاری هه ڵه بجه و ده وروبه ری به فڕۆكه كیمیاوی باران كرد  ڕۆژی 25/10/2008  به ئه مری جه لال تاڵه بانی و پلان و هاوكاری وه‌ستا حه‌سه‌ن په‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی و سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم – سلێمانی و به ڕه زامه ندی پارتیش‌ له نه خۆشه خانه وه  به پاسپۆرت و ناوی كه سێكی تره وه ڕه وانه ی ئوردن كرا وه، شایه نی باسه هه واڵه كه له كه سی نزیكی بنه ماڵه ی تاله بانی و كه سوكاری فڕۆكه وانی تاوانباری ژێرده ستی ئاسایش وه دزه ی كردووه و گه شتوه ته ڕاگه یاندنه كان، تارق محه‌ممه‌د ره‌مه‌زان تاوانباری كیمیاویبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری ،‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی دا نابوو كه هه ڵه بجه ی كیمیاوی پاران كردوه،  تارق پاش ئه وه له به غداد هه ڵدێت پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به پێی ئه و زانیاریانه ی گه شتونه ته ده ستی ئێمه ئه م تاوانباره داوای بینینی شه خسی جه لال تاڵه بانی كردووه و له ماوه ی ده ست به سه ربونی دا له ئاسایشی سلێمانی دوجار چاوی به خودی جه لال تاڵه بانی كه وتوه، له و زانیاریانه دا باسی ئه وه كراوه كه  فڕۆكه‌وانی‌ تاوانبار تارق محه‌ممه‌د ره‌مه‌زان زانیاری ته واوی له سه ر  خودی تاڵه بانی و به رزانیش هه بووه  سه باره ت به فایلی تاوانه كانیان له په رپرسیاری و ئاسانكاریان له كیمیاوی باران كردنی هه ڵه بجه و ئه نفال و زۆر تاوانی تریش بۆ ڕژێمی به عس  تارق له كاتی  چاوپێكه وتنه كانی دا به جه لال تاڵه بانی ده ڵێت كه فایلی جه لا تاڵه بانی و مه سعود و  زۆر به رپرسی كوردی تری به ئاسانی ده ست ده كه وێت تا له كاتی دادگای كردنی دا دژی ئه وان دیفاع له خۆی بكات بۆیه داوا له تاڵه بانی ده كات كه ئاسانكاری هه ڵهاتنی بۆ بكه ن له به رامبه ر ته سلیم كردنی  كۆمه ڵێك مه له فی تاوانه كانی جه لال و مه سعود دژی كورد بۆ ڕژێمی به عس و پاره یه كی خه یاڵێش كه له لایه ن كه سوكار و تایه فه ی (تارق)ه وه پاره و مه له فه كان ته سلیمی هه ردو بنه ماڵه بكرێت.  

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Dec 2008کاتژمێر  10:52 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دواى على كیمیاوى نۆبه‌ى دادگایكردنى به‌ره‌ى كوردستانییه‌
ناسح عبدالرِه‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

Nasehh2007@yahoo.com

"هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16ى 3 ى1988  ته‌نها تاقیگه‌ى چه‌كى كیمیاوى نه‌بوو ,به‌ڵكو تاقیگه‌ی پیَوه‌رى ئه‌خلاقیاتى  شۆرِش بوو"

سه‌رانى به‌عس و دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ و دادگایكردنیان
مایه‌ى خۆشحاڵیه‌ كاتیَك ده‌بینین سه‌كرده‌ و به‌رپرسانیَكى درِنده‌ى وه‌ك سه‌رانى به‌عس له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كیمیاویبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ دادگایى ده‌كریَن ,ئیَمه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یی رِۆژانیَك هه‌بووه‌  به‌ ئاواتى ئه‌وه‌بووین كه‌ نه‌مرین و مه‌رگى به‌عس ببینین, نه‌مردن و نه‌بوونه‌ قوربانى ده‌ستى سه‌رانى به‌عسى دویَنیَى حاكم و  زیندانیكراوى ئیَستا هه‌موو خۆزگه‌و ئاواتى خه‌ڵكانیَكى زۆرى هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ له‌ هه‌شتااندا.,من نامه‌ویَت له‌باره‌ى به‌عس و سه‌رانى به‌عس و بكوژانى هه‌ڵه‌بجه‌ و مرۆڤایه‌تى قسه‌ بكه‌م و بیكه‌مه‌ هه‌ڵاهه‌لاَو به‌زم,نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌م سه‌رشۆرِیه‌ى سه‌رانى به‌عس  خۆشحاڵ نیم, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌كردن له‌سه‌ر درِنده‌یى و خراپه‌كاریه‌كانى به‌عس تا ئه‌و رِاده‌یه‌ جیَگه‌ى رِیَزو ته‌قدیره‌ كه‌ بیكه‌یته‌ پیَوه‌ر بۆ هه‌ر تاقم و گروپیَك كه‌ كارو كرده‌وه‌كانیان هاوشیَوه‌ى كارو كرده‌وه‌كانى به‌عس بیَت, من نامه‌ویَت نوسینه‌كه‌م برِواته‌ رِیزى ئه‌و نوسینانه‌ى كه‌ هه‌میشه‌ نیوه‌ى حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌شاردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نووسه‌ره‌كانیان خاوه‌نى عه‌قڵیَكى دۆگمای و ئایدۆلۆژى دینى و ناسیۆنالیزمین و به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى و پۆست و پله‌و پایه‌ى حكومى چاوى كویَر كردوون و ویژدانى مراندوون.
- به‌ره‌ى كوردستانى و دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ و دادگایكردنیان
ئاخۆ شۆرِشى بۆچى كرا؟ له‌ پیَناوى چى ؟ بۆكیَ؟ ؟چۆن ؟ كه‌ى ؟ له‌ كویَ؟هه‌ریه‌ك له‌م پرسیارانه‌ پرسارگه‌لیَكن كه‌ رِووبه‌رِووى كاره‌كته‌ره‌كانى هه‌موو شۆرِشه‌كانى دونیا ده‌كریَنه‌وه‌,پیَویسته‌ شۆرِش و شۆرِشگیَرِان به‌م پیَوه‌ره‌ى كه‌ كامۆ دیارى كردووه‌ بپیَوریَت و شۆرِش و هه‌را,شۆرِش و ئاژاوه‌)و(شۆرِشگیَرِو مافیا) لیَكتر جیابكریَنه‌وه‌.كامۆ سه‌باره‌ت به‌ شۆرِشگیَران ده‌ڵیَت:(شۆرِشگیَرِان چه‌نده‌ ئامانجه‌كانیان ئابرِوومه‌نده‌ ,ده‌بیَ وه‌سیه‌له‌كانیشیان هیَنده‌ ئابرِوومه‌ند بیَ,نابیَ ئیَستا بكریَته‌ قوربانى ئاینده‌,نابیَ به‌ناوى به‌خته‌وه‌ریه‌كه‌وه‌ كه‌ (ده‌شیَ )له‌ ئاینده‌دا بۆ خه‌ڵكانیَك بیَته‌دى(ده‌شیَ نه‌یه‌ته‌ دیش )ئه‌مرِۆ به‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌س بكه‌ینه‌ قوربانى.  ئه‌لبیَر كامۆ  *
با ئیَمه‌ خویَندنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌رایه‌ى كه‌ میَژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بۆساڵى 1946 و له‌لایه‌ن ده‌سته‌لاَتداره‌ گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆره‌كه‌ى ئیَستاوه‌ ناوى لیَنراوه‌ شۆرِش!هه‌موو شۆرِشه‌ چه‌كداریه‌كانى دونیا به‌ كۆمه‌ڵیَك به‌ڵیَنى رِه‌نگاو رِه‌نگ و خه‌یاڵى خۆى پییشانداوه‌ و خۆى به‌یانكردووه‌,شۆرِشیَكى چه‌كدارى نییه‌ له‌م دونیایه‌دا كه‌ به‌ناوى ئازادی مرۆڤ و هیَنانى به‌خته‌وه‌ریه‌وه‌ ده‌ستى پیَنه‌كردبیَت,به‌لاَم ئایا شۆرِش به‌چى ده‌پیَوریَت به‌ به‌ڵیَنه‌ رِه‌نگاورِه‌نگه‌كانى ؟به‌ ئامانجه‌كه‌ى یان به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ى؟یان به‌ قه‌باره‌ى قوربانیه‌كانى ؟یان به‌ ..............

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Dec 2008کاتژمێر  9:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه و بابه تانه ی لای ئێمه بڵاو ده كرێنه وه له ڕۆژنامه ی هاوكاریش بڵاو ده كرێته وه به مه رجێك بابه ته كه گرنگ بێت.

ڕۆژنامه ی هاوكاری

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Dec 2008کاتژمێر  5:21 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بانگه‌واز بۆ شوێنه‌وار ناس ، ڕۆشنبیر ، که‌سایه‌تی و ڕۆژنامه‌ و میدیاکان

ڕێگامه‌ده‌ن پارتی به‌ناوی جوانکاریی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌، شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌کانی هه‌ولێر، وێران بکات.
قادر نادر:

هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستانی باشوره‌، به‌ڵام به‌ئاست پایته‌خت بونه‌که‌ی نه‌بۆته‌ هۆکاری گه‌شه‌پێدانی بواری کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی ،چالاکی جه‌ماوه‌ری دژ به‌ ناداد په‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ومه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیه‌ سیاسیه‌کان !!؟ ،هه‌ڵه‌ش نیه‌ ئه‌گه‌ر بلێین ، له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ ، قورسایی و ململانێی (پارتی ویه‌کێتی ) به‌ شه‌ری سارد و گه‌رمه‌که‌ی ، له‌م شاره‌دا چربۆته‌وه‌ . ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ سنورێکی ده‌وڵه‌تی هاوشێوه‌ی (دهۆک و سلێمانی ) لێ نزیک نیه‌ ،تا بوژانه‌وه‌یه‌کی ئابوری و جوله‌یه‌کی بازرگانی له‌ نێو چه‌ندین ئابلۆقه‌ی هه‌مه‌جۆری کۆنی ، ناوه‌خۆ و داگیرکه‌ران . له‌ئازاره‌کانی که‌م کردبێته‌وه‌ .
 وه‌ک وتمان به‌هۆی زاڵنه‌بونی هیچ یه‌کێک له‌ م 2 پارته‌ له‌م شاره‌دا ، به‌رده‌وام ململانێیه‌ به‌هێزه‌که‌ له‌م شاره‌دایه‌ ، وه‌ک دوای شه‌ری 4 ساڵه‌ی سارد ، شه‌ری گه‌رم و ناوه‌خۆی درێژخایه‌ن ده‌ستی پێ کرد ، که‌ سه‌ره‌تا یه‌کێتی ، پارتی ده‌رکرد ، دواتریش له‌ 31ی ئاب پارتی به‌پاڵپشتی ده‌بابه‌کانی به‌عس ، هه‌ولێری خسته‌ ژێر ده‌سه‌لاتی خۆی . دیاره‌ پێشوتریش هه‌ولێر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ، به‌ده‌یان کێشه‌ و تاوانه‌وه‌ ده‌یناڵاند . به‌لام له‌دوای هاتنه‌وه‌ی پارتی ، هه ول ده‌درێت سیمایه‌ جوان و ڕه‌سه‌نه‌کانی له‌ ڕه‌فتار و ئاکاری و خه‌ڵکه‌ ساده‌که‌ی و تاده‌گاته‌ بێ ده‌نگ کردنی خه‌ڵک له‌ زه‌بروزه‌نگ و پاوانکردنی خاک و خؤڵ و گۆڕینی سیمای شارو شوێنه‌واره‌کانی ، به‌ ڕێچکه‌یه‌کی نوێ ی ئه‌خلاق پارتیانه‌ به‌ڕێوه‌ ببردرێت.
 لاتان سه‌یر نه‌ بێت هه‌ولێرێک گه‌وره‌ترین سیمبۆلی که‌سێتی پێشکه‌وتوخوازی (عه‌بدولخالق مه‌عروفه‌) په‌یکه‌ر و شه‌قامێکی به‌ناو نیه‌ ، وه‌ له‌مانگی 9 ی 1996 ئه‌و په‌یکه‌ره‌ بچوکه‌ی له‌ به‌رده‌رگای هۆڵی میدیا ‌به‌رامبه‌ر (موسا عه‌نته‌ر) دروست کرابوو پارتی هه‌ردو په‌یکه‌ری فه‌یله‌سوفی کوردی تێک داو ، به‌مه‌ش سه‌رله‌نوێ تیرۆری ئه‌وان وئێمه‌شی کرده‌وه‌. لاشتان سه‌یر نه‌بێت یه‌کێک له‌ نمونه‌ی به‌رخودانی شاره‌که‌ی، شه‌هید ی سه‌رکرده‌ مامۆستا (کۆچه‌ره‌ ) که‌ چی له نێو ‌سه‌دان و هه‌زاران شه‌قام و خوێندگای تابلۆیه‌ک نیه‌ ناوه‌که‌ی له‌سه‌ر نوسرابێت ؟ له‌هه‌ولێر شاعیرێکی یه‌کجار به‌رز و به‌هه‌لوێستمان هه‌بوو( جه‌میل ره‌نجبه‌ر ) که‌ به‌ شیعره‌کانی زۆرجار له‌گه‌رمه‌ی زه‌بروزه‌نگی به‌عس و سه‌رما و سؤله‌ی کوردستان ، جه‌سته‌ی له‌شمانی گه‌رم ده‌کرده‌وه‌ و هه‌سته‌ چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانیشی به‌ره‌و لوتکه‌ ده‌برد ، که‌چی هۆڵ و بنکه‌یه‌کی ڕؤشنبیری به‌ناو نیه‌ !! هه‌ولێر و ده‌شته‌ به‌رفراوانه‌که‌ی چه‌ندین تێکۆشه‌ری جوتیارانی له‌ نمونه‌ی قاره‌مانی شه‌هیدی سه‌رکرده‌کانی وه‌ک (قادر شۆڕش و مه‌حمود عه‌دۆ..)تیا هه‌ڵکه‌وتوه‌ ، که‌چی له‌و پانتایه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌شته‌که‌ی ،شوێنێک نیه‌ ناوی قادر شۆرشه‌کانی تیا بێت !!!؟.
 ولاتی سوێد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ردو جه‌نگی جیهانی به‌شداری نه‌کردوه‌ ، بۆیه‌ قاره‌مانی سه‌ربازیان نیه‌و له‌سه‌نته‌ری شاریش وێنه‌ی ده‌مانچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لوله‌ به‌ستراو دانراوه‌ ، به‌لام ساڵی پار سه‌ردانێکی له‌نده‌نم کرد هه‌رچی وێنه‌ و په‌یکه‌ر هه‌بوو .قاره‌مانه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی بوو نه‌وه‌ک سه‌رکرده‌ حزبه‌ دیرینه‌کانی پارێزگاران و کرێکاران وه‌ک

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Dec 2008کاتژمێر  4:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مركز حلبجة ضد أنفلة وأ بادة الشعب الكوردي- جاك يستنكر هرب المتهم  بكارثة حلبجة الطيار طارق محمد رمضان وهو في قبضة  أمن مدينة السليمانية  (الاسايش)

بينما كان الشعب الكوردي بأجملة و أهالي مدينة حلبجة بشكل خاص  ينتظرون بفارغ الصبر محاكمة  المجرمين الذين قصفوا مدينتهم بالاسلحة الكيمياوية و قتلوا أكثر من 5000 ألاف شخص من المدنيين الابرياء و جرحوا أضعاف ذلك العدد، و بعد أن بدأت المحكمة الجنائية العليا في العراق برئاسة القاضي محمد العريبي أعمالها و أحضرت المتهمين الى قاعة المحكمة، تبين أن أحد المتهمين و هو الطيار طارق محمد رمضان لم يحضر الى المحاكمة لانه و حسب كتاب مديرية الاسايش العامة في السليمانية المرسل الى هيئة المحكمة  هرب و هو  في طريقة الى المستشفى يوم 25 أكتوبر الماضي. الطيار طارق محمد رمضان هو الطيار الوحيد الملقى القبض علية من الذين قاموا بقصف مدينة حلبجة.
أننا في مركز حلبجة –جاك نلقي بالمسؤولية الكاملة  حول هرب طارق محمد رمضان على عاتق مديرية أمن السليمانية و نحملها المسؤولية على هربة و ندعوا السلطات و قادة الاقليم محاسبة الذين قاموا بهذا العمل  الذي يشكل محاولة للتستر على بعض المجرمين. أننا لا نصدق تمكن هرب مجرم كهذا و تحت الحراسة من دون تقديم التسهيلات له للهرب و في هذا الوقت بالذات.
بهذه المناسبه نود أن نؤكد بأننا سوف لن نفق مكتوفي الايدي حيال هذا الانتهاك الصارخ لمجريات محاكمة المجرمين الذين قاموا بقصف مدينة حلبجة سنة 1988 . ونؤكد بأننا سنقوم بكافة الاجراءات اللازمة من أجل كشف معطيات و تفاصيل تهريب المتهم طارق محمد رمضان.
لذا فأننا ندعوا المسؤولين في اقليم كوردستان كشف الايادي التي تقع خلف تهريب المتهم طارق محمد رمضان و محاكمتهم كخونة للوطن و لضحايا حلبجة.
كما ندعوا هيئة المحكمة الجنائية في بغداد و القاضي محمد الربيعي بتقديم المقصرين في هذا الحادث الى المحاكمة العلنية و حسب القانون حيث لا يمكن لامن السليمانية الادعاء بهرب المتهم دون تقديم المسؤولين للمحاكمة و الكشف عنهم.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Dec 2008کاتژمێر  4:43 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ناوه‌ندی چاك ناڕ‌ه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر ڕاكردنی تاوانبارێكی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ده‌ستی ئاسایشی سلێمانیدا

له‌ كاتێكدا گه‌لی كورد و كه‌سو كاری قورباینان ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كه‌ن تاوانبارانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ دادگایی بكرێن، و له‌ كاتێكدا خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ خۆشی دادگاییكردنی عه‌لی كیمیاویدا خۆپێشاندانیان ده‌كرد، دادوه‌ری دادگای تاوانی به‌رز له‌ عێراق موحه‌مه‌د ئه‌لروبه‌یعی ڕایگه‌یاند كه‌ تاوانبارێك به‌ناوی تارق موحه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان  كه‌له‌ لایه‌ن ئاسایشی شاری سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستپه‌سه‌ر بوو له‌ ڕۆژی 25 ی مانگی ئوكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ ڕایكردوه‌. ئه‌م زانیاریه‌ له‌ نووسراوێكی ئاسایشی گشتی شاری سلێمانییه‌وه‌ بۆ دادگای به‌غدا نێردراوه‌. تیایدا ئاسایشی شاری سلێمانی ده‌ڵێت كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبار تارق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان  له‌ ڕێگاوه‌ بۆ خه‌سه‌ته‌خانه‌ ڕایكردوه‌ ئه‌وان ناتوانن ئاماده‌یكه‌ن له‌به‌رده‌م دادگاكه‌.  تاوانبار تارق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان ئه‌و فرۆكه‌وانه‌یه‌ كه‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ چه‌كی كیمیاوی تۆپ باران كردووه‌.
ئێمه‌ له‌ ناوه‌ندی چاك به‌ گومانه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م ڕۆداوه‌ ده‌كه‌ین و به‌ هه‌وڵێك داده‌نێین بۆ شێواندنی ڕاستیه‌كان و شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ تاوانبار، ئه‌گینا چۆن تاوانبارێكی ئاوایی له‌ ده‌ستی ئاسایش ڕاده‌كات!! هه‌ر بۆیه‌ش داوا له‌ به‌رپرسیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ تایبه‌ت به‌رپرسیارانی شاری سلێمانی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، ئه‌و تاوانبارانه‌ی تارق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زانیان قورتار كردوه‌ ئاشكرا بكه‌ن و ته‌حویلی دادكا بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوایان لێ ده‌كه‌ین ئاشكرا بكه‌ن بۆ تاوه‌كوو ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌یان  شاردۆته‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یاندندا بلاَونه‌كراوه‌ته‌وه‌.
هاوكات ئێمه‌ له‌ ناوه‌ندی چاك داوا له‌ مه‌حكه‌مه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین ئه‌و تاوانبارانه‌ی تارق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زانیان ئازاد كردوه‌ له‌ دادگایه‌كی ئاشكرادا سزا بده‌ن.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاك ڕایده‌كه‌یه‌نێت كه‌وا بێ ده‌نگ نابێت له‌و كرده‌وه‌یه‌ و هه‌موو توانایه‌ك به‌كار دێنێت له‌ پێناو ئاشكراكردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئاسایشی شاری سلێمانی.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Dec 2008کاتژمێر  4:36 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Press release

First Journal on Kurdish Issue in Iran release. There is very limited information on the Kurds in

Iran available to the world outside. The Kurdish areas in Iran are banned from International press, researchers and human rights activists and organizations; furthermore, in Iran the activities of NGOs are highly monitored and controlled. The Iranian regime considers all NGOs, international organizations, missions and their staff in Iran to be foreign agents; thus the regime believes that they are spies and they act against the Islamic Republic's national security.

Following the 1979 revolution, one of the foremost pressing ethnic challenges to the new regime came from the Kurdish uprising in the Iranian Kurdistan, who had long struggled for their national rights. After the revolution of 1979 was hijacked by the clerics, and the revolutionary guards took the country's matters into their own hands, Ayatollah Khomeini, the regime's spiritual leader, realizing the Kurdish resistance in submitting to the new regime, declared "holy war" against the Kurdish people in Iran on August 19th 1979.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Dec 2008کاتژمێر  4:29 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ ئه وه ی  پێكه وه خزمه تێك به وڵاته كه مان بكه ین.

هاوڵاتیانی به ڕێزو خۆشه ویست! ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان ڕۆژنامه یه کی ئه له کترۆنی گشتی ئازادو سه ر به خۆ یه بۆ ئه وانه ی خه بات بۆ سه ربه خۆیی هه رچوارپارچه كه ی كوردستان ده كه ن، بۆ ئه و خه ڵكانه یه كه ده یانه وێت بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی و هاوپه یمانه كانیان بده نه دادگای جیهانی تاوانبارانی جه نگ بۆ ئه وه ی وه ك به رپرسی هه ڵگیرساندنی شه ڕی براكوژی، شه ڕی ناوخۆ و به رپرسیاریان له كیمیاوی بارانكردنی هه ڵه بجه و ئه نفال به سزای خۆیان بگه ن . هه‌ر دیارده‌یه‌کی گه نده ڵی و ناشارستانی و پێشلکاریه‌کتان بینی یان ره‌خنه‌و ناڕه زایه تیتان هه‌بوو له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی به ناو حکومه تی هه رێم، حزبه کان ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه کان، تاکه که س، به رپرسان، تکایه‌ به‌ ئیمایل بینێرن بۆمان و ئێمه‌ش بڵاوی ده که ینه وه.  هه‌رکه‌سێک هه‌ر زانیاری و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌یه کی ‌ (سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسیش‌ و حكومی‌ و حیزبی و تاکه که سی و .. هتد ) لا ده‌ست ده‌که‌وێت بۆ مانی بنێرێت تا لێکۆڵینه وه و به دواداچوونی له سه ربکه ین و باسی لێوه بکه ین . دڵنیابن نهێنیه کانتان پارێزراو ده بێت و به ڵێن ده ده ین له‌‌ پاراستنی نهێنی و پره‌نسیبی کاری رۆژنامه‌وانی په‌یڕه‌و به‌که‌ین.

تکایه‌ ته‌نها ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌وه‌ به‌کاربهێنن بۆ ناردنی بابه‌ته‌کانتان

bawafa@live.co.uk

تێبینی: ئه گه ر هه واڵ و زانیاری و بابه تێكت لایه و به گرنگی ده زانیت بڵاو بكرێته وه به ڵام مه ترسی ڕوبه ڕوبونه وه ی تیرۆر یان هه ڕه شه ی ده سه ڵاتی دیكتاتۆری بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی و هاوپه یمانه كانیان ده بێته وه، ئه وا ده توانێت ناو ئیمه یلێكی تایبه ت بۆ خۆت دروست بكه یت بۆ ئه وه ی كه زیاتر دڵنیابیت له وه ی كه ژیانتان پارێزراوه، واته ناو ئێمه یلی ڕاسته قینه ی خۆت به كار مه هێنه.
له گه ڵ ڕێزمان - چاوه ڕوانی هیمه تی ئێوه ین.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Dec 2008کاتژمێر  4:40 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مافی  وشتر !!!

به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com  تاران -  30/9/2708

 

له‌م رۆژانه‌دا ،که‌ساڵه‌وگه‌ڕی مافی مرۆڤ بو ، له‌و به‌ستێنه‌دا زۆر قسه‌ و باس و خواس هاته‌ نێوان ، که‌ پێویسته‌ له‌ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ، که‌ به‌ گیان و به‌ دڵ له‌م بواره‌دا تێده‌کۆشن سپاس بکرێت و رێز بۆ کاره‌که‌یان دابنرێ . ره‌نگه‌  زۆر که‌سانی دڵسۆز، ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا له‌ ده‌ستیان  هاتبێ ، ئه‌نجامیشیان دابێ ؟ . 

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ، مافی مرۆڤ هه‌ر خودی مرۆڤی دو لاق  پێشێلی ده‌کا ، نه‌ک وشتر ، گیاندارنی دیکه‌ ، جڕوجانه‌وه‌ره‌ و دێو و دێوه‌زمه وشت . ئه‌گه‌ر به‌ وردی تێی بڕوانین ، له‌وانه‌یه‌ بڵێم په‌رژینی قایم بێ دو له‌ روی خوێنه‌رانی هێژا ، له‌ هێندێک شوێنی جیهان دا ، مافی وشتر زۆر باشتر ده‌پارێزرێ تا هی مرۆڤ  . بۆ وێنه‌ ،له‌ ده‌ستوری نه‌ نووسراوی  رێکخراوه‌ی   ( دێفاکتۆ) ی ئاژه‌ڵداران دا  ، مافی وشتر به‌م چه‌شنه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گیررێ   ، که‌ به‌ پێی ئه‌م  داروله‌له‌یه‌ ‌ ده‌بێ یا وشترت  هه‌ر  نه‌بێ و رای نه‌گری ، یا ئه‌گه‌ر بووت و  رات گرت ، ده‌بێ  ئه‌م شتانه‌ له‌ به‌رچاو بگیررێ :

له‌ کێو و شاخی زه‌رد و به‌رد ، زه‌مه‌ن ، ته‌قته‌ق و هه‌ڵه‌مووت و به‌رده‌ڵان ، که‌ دژی سروشتی وشتره‌ ، رای نه‌گری .
درك و داڵی شیاوی  بۆ خواردن ،به‌ مشه‌ ، بۆ دابین  بکه‌ی .
3.ئه‌گه‌ر بارت کرد ، ده‌بێ جیاز ( زینی وشتر) ی لێ بکه‌ی  و  قه‌ت به‌ رووتی باری پێ نه‌کێشی .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Dec 2008کاتژمێر  3:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌یاننامه‌ى كۆمیته‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ناوه‌ندى "چاك" به‌بۆنه‌ى دادگایكردنى تاوانبارانى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌

كه‌سوكارى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه‌ى خۆشه‌ویت
برینداره‌ ئازارچه‌شته‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ ئازیزه‌كانى ئیَمه‌
راى گشتى كوردستان

سڵاویَكى گه‌رم

ئه‌مرِۆ ئه‌ورۆژه‌یه‌ زیاد له‌ بیست ساڵه‌ چاوه‌رِوانى ده‌كه‌ینء به‌ فرمیَسكه‌وه‌ لیَى ده‌رِوانین، دادگایكردنى سه‌رانى تاوانبارء خویَنریَژى به‌عس له‌سه‌ر قیَزه‌ونترین تاوان "كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌" یه‌كه‌مین كاریَكه‌ كه‌ ده‌بوو له‌پاش پرۆسه‌ى ئازادى عیَراق له‌ 2003 وه‌ بكرایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ تاهه‌نوكه‌ دواكه‌وتووه‌، ئیَمه‌ وه‌ك ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ئه‌نفالء ژینۆسایدكردنى گه‌لى كورد "چاك" ئه‌وده‌مء ئه‌وكاته‌ى له‌یه‌كه‌مین كه‌یسیَك كه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌بجه‌ نیه‌و سه‌رانى رژیَمى له‌سه‌ر دادگاى ده‌كریَت ره‌خنه‌ى تونمانگرتوو پیَمان وابوو ده‌بیَت سه‌ركرده‌كانى كوردیش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ڵویَستیان هه‌بیَت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ش زۆر لاواز بوو.
ئیَستا 21/12/2008 كه‌ ده‌بینین تاوانباران له‌به‌رده‌م دادگادان خۆشحاڵینء هه‌ست ده‌كه‌ین به‌مه‌ش كه‌میَك بارى نائارامى ئیَوه‌ى ئازار چه‌شته‌ش سوك ده‌بیَت، هه‌رلیَره‌شه‌وه‌ داواده‌كه‌ین ته‌واوى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى تیَوه‌گلاون له‌م تاوانه‌ له‌ده‌ست دادگا قوتاریان نه‌بیَتء له‌به‌رده‌مد دادگا رابوه‌ستت، برِواى ته‌واومان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ى تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ زۆر له‌وه‌زیاتره‌ كه‌ئیَستا دادگا باگى كردوون، دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیَراق نۆكه‌سى تاوانبارى باگى دادگایكردن كردووه‌ كه‌ ته‌نها پیَنجیان گراوه‌ء چواریان هه‌ڵاتوون ئیَمه‌ داوا له‌ ئه‌نته‌ر پوڵ ده‌كین ئه‌و چوار تاوانبارنه‌و ته‌واوى ئه‌وانه‌ى كه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ى عیَراقن هاوكاربیَت بۆ گرتنیانء هیَنانه‌وه‌یان بۆ به‌رده‌م یاسا.
جاریَكى دى پیرۆزباى خۆمان بۆ ئیَوه‌ى دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ء درودء سڵاو ده‌نیَرین بۆ رۆحى پاكى ته‌واوى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ء كوردستان.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Dec 2008کاتژمێر  2:50 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online