تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

په یامێك بۆ دادوەری دادگای هەڵه بجە ی شه هید!

ئه گه ر تۆكه سێكی پاك و بێ غه لو غه ش و بێلایه نی و له سه ر بناغه ی دادپه روه ری كار ده كه یت، ئه گه ر ئه وه دادگایه ی تۆ دادوه ری تێدا ده كه یت دادگا یه كی ئینسانی و دادگای گه لو نیشتیمان بوایه، نه ده بو شه و ڕۆژێك له پێناوی كۆمه ڵێك به عسی و ئه نفالچی و كورد كوژ و خۆفرۆش دا باشترین و خۆشه ویسترین و ئازاترین چاره ی كۆمه ڵایه تی گه له كه ت كاك ناسیح عبدالرحیم  زیندانی بكه یت، ئه گه ر ده شڵیت له ژێر فشاری حزبێكدا ئه و كاره ت كرد یاخود به ڵگه یه كی وات له به رده ستدا نه بو كه ڕاستی قسه كانی ئه و شیره ڕۆژنامه نوسه بسه لمێنیت ئه وا ئێمه مشتێك له خه رواری خیانه ته كانی ئه و بنه ماڵه و حزبه كه یان بنه ماڵه ی خاین و خۆفرۆشی به رزانی و پارتی به ناو دیموكراتی دیكتاتۆرت ده خه ینه پێش چاو، تا بزانێت برای به ڕێزو خۆشه ویستی هاوكارمان نوسه رو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه نوس كاك ناسیح عبدالرحیم نه ك هیچ تاوانێكی نه كردووه به ڵكو ئه و ده نگی زوڵاڵی جه ماوه رو ڕاستیه كانه ده نگی پاكی و سه روه ری كوردانه، ئه وانه ش كه ئه و قاره مانه یان كێشاوه ته داگا زۆڵه كورد و تاوانبارو ئه نفالچی و خۆفرۆشن و له سایه ی دادگاكه ی تۆ دا ده نگه زوڵاڵ و ئازاده كان ده خنكێنن تا خۆیانی له مه رگ پێبپارێزن، بۆ یه باش گوێ له م ڤیدۆیه بگره و جارێكی تر ته ماشای بكه ره وه كه دڵنیایشین چه ند جار گوێت لیبوه،  ئه و جا نامه یه كی پڕ له داوی لێبوردن ئاراسته ی ڕۆژنامه نوسی سه ربه رزو ڕاستگۆی گه له كه مان كاك ناسیح بكه و ئیدی ڕێگا مه ده ئه و خاین و خۆفرۆشانه ش پێبخه نه حه وشه ی دادگاكه ته وه، تا بیسه لمێنیت كه تۆ دادوه ری ڕاسته قینه یت گه لو نێشتیمانه كه تی، ئه گه ر نه وتوانی ئه م ئه ركه ت دڵسۆزانه به جێ بهێنیت، بانگی ئه و پارتیه خۆفرۆشانه بكه و پێان بڵی ئێوه و سه ركرده كه تان به رپرسی هه ڵگیرساندنی شه ڕی براكوژین، پێیان بڵێ ئێوه 31 ئاب تان خولقاند و هه زاران ڕۆڵه ی ئه م نیشتیمانه تان به كوشت دا و ده بێت ئێوه زندانی بكرێن نه ك ناسیح عبدالرحیم، ئه گه ر ئه وه شت بۆ نه كرا ئه وا ده ست له كار بكێشه ره وه، تا وه ك كاكه ناسیح سه روه ریه ك بۆ خۆت و كه سوكارت بخولقێنیت به پێچه وانه شه وه تۆش به ده ستی خۆت خۆت ده خه یته ڕیزی ئه و خاینانه وه، ئه وكات كه ڕۆژی خۆی هات وه ك سه دام و دارو ده سته كه ی تۆش له گه ڵ ئه واندا ده كه ویته به ر هێرشی گورزی جه ماوه ر. 

31 ی ئاب ڕۆژی هێنانه وه ی ڕژێمی به عس بۆ سه ر هه رێمی كوردستان په ڵه یه كی ڕه شه به نێوچاوانی مه سعود به رزانی و حزب و بنه ماڵه كه یه وه.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  19 Jan 2009کاتژمێر  9:27 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نامه یه كمان ئاراسته ی هه ردوو ڕێكخراوی ( كۆمیته ی به رگری له ڕۆژنامه نوسانی جیهان و ئه منستی ئه نته رناسیۆنال) كرد.

See full size imageپاش بڵاو بونه وه ی ده ستگیركردنی نوسه رو  ڕۆژنامه نوس به ڕێز ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم  له سایتی كوردستان پۆست'ی به ڕێز، ده ست به جێ نامه یه كما ئاراسته ی هه ردوو ڕێكخراوی ( كۆمیته ی به رگری له ڕۆژنامه نوسانی جیهان و ئه منستی ئه نته رناسیۆنال) كر و داوامان لێكردن كه به زوترین كات هه ڵویستیان به رامبه ر به م پێشیلكاریه ی سه رانی بنه ماڵه ی تاڵه بانی و به رزانی مافیا هه بێت و به ده م ڕۆژنامه نوس  به ڕێز كاك ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم وه بێن و پرۆتێستی ئه م پێشیلكاریه ی سه رانی هه رێم بكه ن.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  19 Jan 2009کاتژمێر  1:2 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هاورِىَ گیان حه‌شرمان له‌گه‌ڵ كۆنه‌جاش وبه‌عسییه‌كانه‌ " شوان عه‌زیز "
Shwankurdi37@yahoo.com

هاورِىَ گیان تۆ خۆت كردته‌ قوربانى خاك خاكیَك به‌ئاواته‌ خوازبووى كه‌پاك ببیَته‌وه‌ له‌كۆنه‌جاش و به‌عسى تۆ به‌هیواى ئه‌مرِۆژه‌بوویت و به‌لاَم تۆ هه‌رزوو له‌لایه‌ن خائینانى ولاَت و ئه‌مانه‌ى جاش بوون و خه‌ڵكیى دڵسۆزى ولاَتیان ئه‌گرت و پلانیان بۆدائه‌نا تۆ كه‌وتیته‌ به‌ر هیَرشى خائینانى ولاَت و نه‌یان هیَشت ئه‌م ئازادییه‌ى كه‌كوردستان به‌خۆوه‌ى بینى و خاكه‌كه‌ى ئازاد كرا هاورِىَ گیان تۆ نه‌گه‌یشتى به‌م رِۆژه‌ و تۆ بووى به‌قوربانى ولاَت له‌سه‌رده‌ستى كۆنه‌ جاشه‌كان شه‌هیدكرایى .

به‌داخه‌وه‌ هاورِىَ گیان بیزانه‌ ئه‌م خاكه‌ى تۆ خۆت بۆكرده‌ قوربانى ئه‌م خاكه‌ ئیمرِۆكه‌ كۆنه‌جاش و به‌عسییه‌كان به‌رِیَوه‌یى ئه‌به‌ن و چاره‌نووسى مه‌ریوانى كورِت له‌ژیَر ده‌ستى كۆنه‌ جاشیَك دایه‌ ئه‌م ولاَته‌ وه‌فایى بۆكورِه‌ شه‌هید و كورِه‌ ئه‌نفال نییه‌ وه‌فایى بۆكورِه‌ جاش و كورِه‌ كۆنه‌به‌عسییه‌كان هه‌یه‌ .

هاورِىَ گیان تۆ بۆكویَت خۆت كرده‌ قوربانى خاك كىَ ئیَستا به‌رهه‌مى سامانى ئه‌م ولاَته‌ ئه‌خوات هاورِىَ گیان خۆزگه‌ 5ده‌قه‌ زیندوو ئه‌بیته‌وه‌ بهاتبایه‌وه‌ نیَومان و بارودۆخى مه‌ریوانى كورِت كه‌رِۆژ نییه‌ له‌شه‌قامه‌كان مان نه‌گریَت بۆئه‌وه‌ى له‌كۆڵیژیَك وه‌ربگیریَت و دریَژه‌ به‌خویَندنى  بدات و تائیَستاكه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌ و هاورِىَ گیان منداڵه‌ به‌عسیى و كۆنه‌جاشیش له‌زانكۆى ئه‌مریكى و فه‌رِه‌نسى و لوبنانى ئه‌خویَنن .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  19 Jan 2009کاتژمێر  0:55 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نامه یه كمان ئاراسته ی هه ردوو ڕێكخراوی ( كۆمیته ی به رگری له ڕۆژنامه نوسانی جیهان و ئه مستی ئه نته رناسیۆنال) كرد.

See full size imageپاش بڵاو بونه وه ی ده ستگیركردنی نوسه رو  ڕۆژنامه نوس به ڕێز ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم  له سایتی كوردستان پۆست'ی به ڕێز، ده ست به جێ نامه یه كما ئاراسته ی هه ردوو ڕێكخراوی ( كۆمیته ی به رگری له ڕۆژنامه نوسانی جیهان و ئه مستی ئه نته رناسیۆنال) كر و داوامان لێكردن كه به زوترین كات هه ڵویستیان به رامبه ر به م پێشیلكاریه ی سه رانی بنه ماڵه ی تاڵه بانی و به رزانی مافیا هه بێت و به ده م ڕۆژنامه نوس  به ڕێز كاك ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم وه بێن و پرۆتێستی ئه م پێشیلكاریه ی سه رانی هه رێم بكه ن.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Jan 2009کاتژمێر  6:6 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

(پلینۆمی شه‌ھید سۆرانی مامه‌حه‌مه)‌
له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی دووه‌می ئاوارته‌ی ناوه‌ندی چاك و به‌ گوێره‌ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوه‌ند كه‌ له‌ كۆنگره‌دا په‌سه‌ندكراوه‌، ناوه‌ندی چاك بڕیاریدا كۆبۆنه‌وه‌ی سالاَنه‌ی خۆی (پلینۆم) له‌ ڕۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری ئارنهێم له‌ هۆڵه‌ندا ببه‌ستێت. وەك ڕێزلێنان له‌ گیانی پاكی ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆرکراو و ئهندامی ناوەندمان (سۆرانی مامه‌حه‌مه‌) ناوەندی چاك بڕیاریدا كۆبۆنه‌وەی ساڵانه‌ی خۆی به‌ ناوەوه‌ ببه‌ستێت. بۆزانیاری هه‌موو لایه‌ک پلنیۆم به‌ ئاماده‌یی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا سازده‌کرێت و نوسینگه ى باشور کۆمیته‌ ى ڕۆژهه لات و نوينه رانى ئه‌مریکا و که‌نه‌دا له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌شدار ده‌بن. هه‌روه‌ها له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کاروباری پلینۆمدا ته‌نیا ئه‌ندامان به‌شدار ده‌بن و میوانان و دۆستانی ناوه‌ندی چاك ده‌توانن چاودێری راسته وخؤى كۆبۆنه‌وه‌ی سالاَنه‌ بكه‌ن و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیازه‌کانیان کۆبوونه‌وه‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ناوه‌ندی چاك داوا له‌ هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و دۆستانی ڕێکخراوه‌که‌مان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی پلینۆمدا به‌شدار بن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریان بۆ بكرێت.

تێبنی: بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و به‌ڕێوه‌چونی پلنیۆم ده‌توانن په‌یوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ:
هيشام ئاكره يى : 0046-707462611
ئارى :0633059060
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری پلینۆمی ناوه‌ندی )چاك

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Jan 2009کاتژمێر  8:21 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دانیشن به ده ردی خۆتانه وه با گه لو دونیاشتان لێنه ئاڵوزێنینه وه!

بۆ ئه و كۆنه به عسی و پۆخڵه واتو گرگنانه ی كه دادگایتان له سه ر ئه و شێره ڕۆژنامه نوسه تۆماركردووه، تا زوه پاشگه ز ببنه وه له و گه نكاریه تان له و خیانه ته ی كه به رامبه ر ڕۆژنامه نوسی قاره مان و جه ربه زه ی گه له كه مان ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم ئه نجامتان داوه، ده نا جاڕێكی تر دونیاتان لێ هان ده ده ینه وه و پۆلێك ڕیكخراو ڕۆژنامه ی جیهانی هێرشتان بۆ ده هێنن چونكه هه مولایه ك له و كاره تیرۆرستانه تان ئاگادار كراوه ته وه،  بۆیه ده ست به جێ پاشگه زببنه وه له و كاره قیزه ونه تان، ده نا ده كه ونه به ر هێرشی جه ماوه رو ده تان گه یه نن به سزای تاوانه كانی ڕابردوشتاندا.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Jan 2009کاتژمێر  6:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڕۆژنامه ی ئاوێنه و گه وره ترین خیانه تی هونه ری. چاودێرێكی هونه ری

ئه گه رچی ڕۆژنامه ی ئاوێنه كه ڕۆژنامه یه كی به ناو دیموكراتی و سه ر به ده سه ڵاتی مافیای به ناو حكومه تی هه رێم و ده سه ڵاتی بۆگه نی كوردی یه و گومانیش له وه دا نیه كه ئه مانه سه ربه خۆو بێلایه ن نین، هه روه ها خه ڵكێكن كه له ڕابردوو ئێستاشدا  له هه ڵپه ی ده وڵه مه ندبون و كه ڵه كه كردنی سه رمایه دا بون و خه ڵكیان به كار هێنا بۆ پاراستنی خۆیان و به رژه وه ندی تاكه كه سی خۆیان تا پێگه یه كی به ناو  ڕۆژنامه وانی به ڕوكه ش ڕاسگۆ و له ناوه ڕۆكدا درۆزن و به كرێگیراو  بۆ خۆیان دروست بكه ن، تا له و ڕێگایه وه بگه ن به ئامانجه كانیان، هه ندێك خه ڵكی ساویلكه پێیان وایه ڕۆژنامه ی ئاوێنه ڕۆژنامه یه كی سه ر به ده سه ڵاتی مافیای كوردی نیه ته نها له به ر ئه و سیناریۆ درۆزنانه یه ی بۆ خۆیان خوڵقاند، ئیدی له و ڕۆژه وه خه ڵكه ساویلكه كان دڵیان به ئاوێنه خۆشه و واده زانن له سایه ی جه لال و مه سعود ی مافیاو ڕێككه وتنه ستراتیجیه كه یاندا شتێك ماوه مانای سه ربه خۆیی له ده ست نه دابێت به مه فهومی ڕاسته قینه، ئه وان پاش گه یشتن به ئامنجه كانیان و به كارهێنانی خه ڵك و ژیانی ڕۆژانه ی خه ڵك و كۆمه ڵگای كوردی ڕوداو هه واڵه كان بۆ ده رامه تێكی زۆرتر به كاردێنن، ئێستاش هاتون و به ئاره زوی خۆیان قه رار له سه ر ئه وه ده ده ن كه كێ به هونه رمه ند له قه ڵه م بده ن و كام هونه رمه ندی به تواناو دڵسۆزی هونه ری كوردی په راویز بخه ن، ئه وه تا ئاوێنه كۆمه ڵێك به ناو هونه رمه ند و سه رشۆڕی به رده م دو بنه ماڵه ی مافیای وه ك جه لال و مه سعودیان له سه ر خواست و ئاره زو دڵخوازی ستفای ئه م ڕۆژنامه ڕوزه رده ی ده سه ڵاتی كوردی هه ڵبژاردووه و گوایا داوا له خه ڵك ده كه ن كه ده نگیان بۆ بده ن تا باشترین هونه رمه ندی وه رز هه ڵبژێرن، ئاوێنه له نا پڕۆفیشناڵیاندا بیریان له وه نه كردوه ته وه كه زۆرینه ی كۆمه ڵگای كوردی نه خوێنده واره و زیاتر به ندبێژه لۆتیه كانیان لا هونه رمه نده، هه روه ها ئاوێنه له سه ر بناغه ی ناوی كه سه كان ئه م هه ڵبژاردنه ساویلكه یه یان دروست كردوه نه ك كارو كرده وه و به رهه مو كاری ڕابردوو داهاتوی كه سه كان، له سه ر ئه ساسی پابه ندبونیان به قبوڵكردنی ژیان له ژێر چه تری سه رشۆڕی به ناو  حكومه تی هه رێمدا ئه م ئامانجه یان به ڕێوه ده به ن ئه وانه وه ك هونه رمه ند ناوزه د ده كه ن، له سه ر بناغه ی په راوێز خستنی هونه رمه ندانی ڕاسته قینه و سه ربه خۆو ئازاد و سه ربه رزو ئه وانه ی كه پێیان ئه تكه له سایه ی سه رشۆڕی ئه و ده سه ڵاته دیكتاتۆره دا بژین هه ڵبژاردن ده كه ن، ئه گه ر كوردێك تۆزێك هوشیار و ڕۆشنبیر بێت ته نها به ته ماشاكردنی چاره ی ئه و به ناو هونه رمه ندانه و سه رشۆڕیان له به رامبه ر ده سه ڵاتدا بكات ئیدی ده زانێت ئامانجی ئاوێنه ش له م هه ڵبژاردنه دا چیه، ئێمه لێره دا هه ندێك له پرسیارو شیكاری بۆ خوێنه رانی ئازیزی ڕۆژنامه كه مان به جێده هێڵین تا خۆیان قه راری له سه ربده ن و له سه ری بێنه وه ڵام، ئه وه ی لای ئێمه گرنگه ئه وه یه كه هونه رمه ندانی ڕاسته قینه ی گه له كه مان ده زانن سه ركه وتن و خزمه ت و به ره و پێشچون و چاره نوسیان له توانای و له كۆشش و ماندوبون و هه وڵی خۆیان و له ده ستی خۆیاندایه نه ك له هه ڵبژاردنێكی بازاری و سه رپێی ستافی به ناو ڕۆژنامه ی ئاوینه ی ڕو زه رد و سه ر شۆڕی موچه و نه سریه ی نهێنی ده سه ڵاتی مافیای كوردی دا. من لیڕه دا ناوی ئه و به ناو هونه رمه ندانه ی كه وه ك مێگه ل ئاوێنه و ئه م ده سه ڵاته بۆگه نه ی هه رێم قه رار له سه ر هونه رمه نبونیان ده دات ناهێنم ته نها وێنه ی ڕكلامی ئه م هه ڵبژردنه ڕیاكارانه ی خودی ئاوێنه تان له ته ك نوسێنه كه مدا بۆ دا ده نێم. له كۆتایدا هیوادارم كه بێده نگ نه بن له ئاست ئه م  بازرگانیه ی كه ئاوێنه و ئه مسالی ئاوێنه و سه رانی بنه ماڵه ی مافیای به رزانی و كۆمه ڵێك به ناو هونه رمه ند به كوردو كوردستانه وه ده یكه ن. بێ ده نگیتان نێشانه ی ناڕۆشنبیریتانه و به مێگه ل كردنتانه بۆ هه ردوو بنه ماڵه ی مه سعود و جه لالی كورد كوژ و مافیاو خوێنمژ. 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Jan 2009کاتژمێر  6:57 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
چاك له‌ به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی سكاڵای له‌سه‌ر تاریق ڕه‌مه‌زان تۆمار كرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16-1-2009 , ناوه‌ندی چاك كۆمیته‌ی به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی سكاڵای له‌سه‌ر تاوانبار تاریق ڕه‌مه‌زان له‌ سكۆتله‌ندیار تۆمار كرد , حكوومه‌تی به‌ریتانیای ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ناوبراو له‌سه‌ر خاكی به‌ریتانیایه‌ و هه‌موو زانیارییه‌كی پێویستی خسته‌ به‌رده‌ستیان به‌ وێنه‌ی تاوانباریشه‌وه‌ .
لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو په‌یوه‌ندیداران ده‌كه‌ین , هه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوبراو بۆ ناوه‌ندی چاكی بنێرن .هه‌روه‌ها داوا له‌ ئاسایشی سلێمانی ده‌كه‌ین په‌نجه‌ مۆری ناوبراو بنێرن بۆ ناوه‌ندی چاك یاخود پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی .
بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك له‌ ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا له‌ پارله‌مانی به‌ریتانیا , به‌ هاوكاری په‌رله‌مانتارانی دۆستانی چاك , دۆسییه‌كه‌ ده‌خرێته‌ كاری ڕۆژه‌ڤه‌وه‌ .
بۆ په‌یوه‌ندی و زانیاری زیاتر: 00447709435998

ناوه‌ندی چاك- كۆمیته‌ی به‌ریتانیا
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Jan 2009کاتژمێر  5:26 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ده بێت جه لال و مه سعود و وه چه كانیان چه ند كچیان لاقه كردبێت بۆ چه ند سه عاتێك!

وێنه ی 20 ژنی سه دام كه هه ریه كه ی بۆ جه ند سه عاتێك گوایا ژنی سه دامی دیكتاتۆر بوون.

Saddam hussein's  wifes - jinakani saddam

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Jan 2009کاتژمێر  12:47 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پێویسته‌  لێكۆڵینه‌وه‌كان لە كێشەی فڕۆكەوانی ئازادكراودا شه‌فاف  بن  و  تاوانباری  ڕاسته‌قینه‌ش  ئاشكرا  بكرێت

دوای ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ به‌رفراوانه‌ی دژ به‌ ئازاد کردنی تاریق ره‌مه‌زان  له‌هانده ران  و  کوردستان هاته‌ ئاراوه‌ ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان لە ھەنگاوێكدا بۆ کپ کردنه‌وه‌ی  ئه‌و ده‌نگه‌ ناره‌زایه‌تیانه‌ ، له‌ کۆبونه‌وه‌ی   مه‌كته‌بی سیاسی  خۆیدا  ‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 14-1-2009  , بڕیاری   داوه‌ تاوانباری  بەرپرسیار لە ئازادكردنی  فڕۆكه‌وانی تاوانبار تاریق  ڕه‌مه‌زان  سزا  بدات  .   لە كاتێكدا ئێمه‌ ئه‌م هه‌نگاوه ‌به‌کارێکی پۆزه‌تیف ده‌زانین که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان   به‌دوای ناره‌زایتیه‌کانی خه‌لک  داده‌چێت  ، هاو كات   كۆمه‌ڵێك  سه‌رنجمان  له‌م باره‌وه‌ هه‌یه‌ ‌ :
1-  تاوانباری  ڕاسته‌قینه‌  دیاریبكرێت بەبێ گوێدانە پله‌و پایه‌ی لە ناو ڕیزەكانی یەكێتیدا و پەنا نەبرێت بۆ ئەوەی  كه‌سێكی تر بكرێته‌ قۆچی  قوربانی تاوانباری سەرەكی كە ئاژانسەكانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بۆ كردووە  و ھیوادارین ئەم كارە تەنیا بۆ ئەوە نەبێت  ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی پێ  کپ بکرێته‌وه‌ .
2- داوا دەكەین لێكۆڵینه‌وه‌كان شه‌فاف  بن و  نوێنه‌ری  دادگای باڵای تاوانه‌كان , تیمی  پارێزه‌رانی داكۆكی له‌ كه‌یسی هه‌له‌بجه‌  , كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و  ڕێكخراوه‌كانی  مافی مرۆڤ و پرسی  جینۆساید  به‌ ناوه‌ندی چاكیشه‌وه‌ پشكدار بن  تیایدا .
3- لایه‌نه‌ په‌یوه‌ند  داره‌كان هه‌موو به‌ڵگه‌ نامه‌ی  تایبه‌ت  به‌ تاوانبار به‌  په‌نجه‌ مۆریشییه‌وه‌     بده‌نه‌ پۆلیسی  نێو ده‌وڵه‌تی  , بۆ ئه‌وه‌ی  بڕیاری  ده‌ستگیركردنی  بدرێت .
4.ینك   جگه‌  له‌وه‌ی تاوانباران  سزا بدات  , خۆشی  به‌ فه‌رمی  داوای لێبوردن  له‌ خه‌ڵكی  هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ تایبه‌تی  و هه‌موو  گه‌لی كورد  به‌ گشتی  بكات .
ناوه‌ندی  چاك  كە یه‌كه‌م  لایه‌ن بوو  ئه‌و كاره‌ی له‌ قاو داو و تاكه‌  لایه‌نه‌ كە تاكو ئێستا  به‌ پراتیك  ناڕه‌زایه‌تی  له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌ربڕیوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی  خۆپیشاندان  و ناره‌زایه‌تی هه‌مه‌ جۆری تر , وه‌ دوباره‌  ڕایده‌گه‌یه‌نێت  ئه‌گه‌ر  ڕونكردنه‌وه‌و  كرداره‌ پراتیكییه‌كانی  ینك  له‌ ئاست  داخوازی و  ویستی  قوربانیانی  هه‌ڵه‌بجه‌  نه‌بێت  , ئه‌وا  له ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا ده‌ست به‌ چالاکی وناره‌زایه‌تی ده‌ربرین ده‌که‌ینه‌وه‌ ،دژ  به‌ ئازادكردنی تاریق  ڕه‌مه‌زان و  سزا نه‌دانی  ئه‌نجامده‌رانی  و داوای لێبورن نه‌كردن له‌ قوربانیانی  هه‌ڵه‌بجه‌ .

ناوه‌ندی  چاك
16-1-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Jan 2009کاتژمێر  12:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

راڤه‌ی وشه‌ی "بابان ".
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
ح.س.سۆران -
soransa@hotmail.com  تاران – 25/10 /2708

هه‌روه‌ک ده‌زانین ، وشه‌ی بابان له‌ زمانی کوردی  دا ، له‌و چه‌شنه‌ وشانه‌یه‌ که‌ له‌ چه‌ند بواری جۆربه‌جۆر دا ، که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیررێ ، بۆ وێنه‌ : بنه‌ماڵه‌ی میرانی بابان .
بن زاراوه‌ی ناوچه‌ی بابان ، که‌ له‌ لقگه‌لی زاراوه‌ی سۆرانی زمانی کوردیه‌ .
ناوچه‌ی بابان ، که‌ به‌شێکه له‌ کوردستانی گه‌وره‌ و ئێستا ده‌توانین سلێمانی به‌ نێوه‌ند ( نه‌ک ناوه‌ند) ی ئه‌و هه‌رێمه‌ ناو به‌رین .
ناو  بۆ  کوڕ له‌ زمانی کوردی دا و هتد .

هۆنه‌ری قسه‌ له‌ڕو و بێ وێنه‌ی کورد، ماموه‌ستا شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێ :

له‌ بیرم دێ سلێمانی که‌ دارولمولکی بابان بو .
نه‌ مه‌حکوومی عه‌جه‌م ، نه‌ سوغره‌کێشی ئالی عوسمان بو .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Jan 2009کاتژمێر  4:53 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئایا كوردستان بوو بە( دوبە) ەى ؟ كامەران ئیبراهیم: Kamaran_betwataiy@yahoo.com

سەرژمێرى كردنیك لە لایەن ڕێكخراوێكى بىَ لایەن یان نێودەوڵاتى بۆ پێوانى ئاستى دەستەڵاتى كوردى  بۆماوەى هەژدەساڵ دەستەڵات و حكوم ڕانیە كى تاك لایەن و بە فیڕۆدانى سامان و بەشینەوەى داهاتى میلى بە سەر كەسە حیزبى و بىَ مستەوایەكان بزانم چى ترى لىَ دەكەوێتەوە ،ئەوەى حكومەت و حیزبە كوردیانى خۆمان لەم ماوەیە كردیان  یارى كردنێكى بىَ ئەنجام و سەركێشیەكى نێوخۆیى و بازدان بوو بەسەر زۆر مەسەلەى گرنگى نەتەوەیى هەرێمى .ئایا ئێمە توانیمان بە م ماوەیە  كێشەى یا پێداویستیە سەرەكیەكانى هاونیشتیمانیانیان دابین بكەن؟ نەخێر ئەوە 2009كەچى كوردستان بەدەست چەندەها كێشەى ئیدارى و نێوخۆیەوە دەناڵنێت ،ئەمە جگە لەوەى كە حكومەتى خۆمان لە ئاست كێشەئیقلیمیەكانەى  نەى توانى هەنگاوێك ئەنجام بە دەست بهێنێت و ڕۆژ بەڕۆژ دەكەوینە بە شاڵاوى فێلو سیاسەتى خافڵاندن.بەهەرحاڵ ئەوەى ئێمەى كوردى نیگەران كردوە ناوبەناو قسەى سیاسى و سەركردەكانمانمە  كە دەلێن كوردستان دەكەینه بە دوبەى ،كەئەمە لە ڕووى ڕێزمانى و وە لە ڕووى ئەدەبیەوە قسەیەكى زۆر نامەنتیقیە ،باشە بۆ پاش ئەم هەموو ساڵە نەبوین بەم دوبەیە یائێمە چى مان لەم وەڵاتانە كەم ترە . خۆ ئەم بوجەیەى ساڵانە دێتە خەزێنەى حكومەتى خۆمان و بوجەى هەرێمە هیچى لەم وەڵاتانە كەمترنیە . ئەى بۆ هیچمان بۆنەكرا جگە لە بەرز بوونەوەى  باڵاخانەكانى چینى بەرپرسین و كۆمەلێك لەدزو دەروون نزم كە لە دەزگاو یەكە ئیداریەكانى حكومەتا خۆیان مڵاش داوەو خەریكى دزین .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Jan 2009کاتژمێر  4:47 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Violation of human rights in Kurdistan is an unchanged policy of Islamic Republic in Iran

A report of human rights violation by Islamic Republic of Iran in Kurdistan on the 60th Anniversary of International Convention of Human Rights.

An overview of the human rights situation in Iranian Kurdistan on 60th Anniversary of International Convention of Human Rights, which the Islamic Republic is a signatory to, illustrates the level of commitment of the Iranian regime to International conventions.

General Information

Name: Islamic Republic of Iran Political System: Islamic Republic, ruled by supreme leader

Supreme leader: Supreme leader of Islamic Republic Ayatollah Khamenei Government leader: Dr. Mahmoud Ahmadinejad, president

Population: 71.2 millions Median age: 24.3 years

Nation groups: Persian (42 %), Azeri (25 %), Kurds ( 17 %), Arabs (5 %), Baluchs (3 %), Turkman ( 2 %), Gilaki and Mazandarani (6 %)  Religious: Islam (Shia and Sunni), Christian, Jewish, Bahayi, Yaresan, Zoroastrian

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Jan 2009کاتژمێر  1:9 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نێچیر به رزانی 250 هه زار دۆلار ده داته شوهره سۆڵه تی تا سێكسی له گه ڵ بكات.

شنه - كالیفۆرنیا

له كه سێكی نزیكی شوهره ی گۆرانی بێژی فارسه وه ده م به ده م هه واڵی نزیك بونه وه ی حه شه ریانه ی نێچیر به رزانی به هاوكاری ده ڵاڵه كه ی هه ڵكه وت زاهیر بڵاو بوه ته وه، به تایبه ت له ناو گۆمه ڵگه ی ئێرانیه كان له كالیفۆرنیا،  ئێستا له ناو ئێرانیه كاندا ده نگۆی ئه وه هه یه كه نێچیر به رزانی 250 هه زار دۆلاری له به رامبه ر سێكس كردن له گه ڵ شوهره دا له ژێر ناوی ئاهه نگ و گۆرانی و كلیپ كردندا به خشیوه ته شوهره، نێچیر به رزانی بۆ ئه م په یوه ندیه حه شه ریانه ی شوێن و مه كانی تایبه تی بۆ شوهره دابین كردوه و ته واوی خه رج و مه سره فیشی گرتوته ئه ستۆی خۆی، نێچیر ساڵی پار له ڕۆژنامه یه كدا گوتبوی كچانی كورد تێكستی عه شق و خۆشه ویستیم بۆ ده نێرن من لێره دا پرسیاری ئه وه له نێچیر ده كه م  كه سێك له و پله و پایه دا ژماره ی موبایله كه ی لای كچان ده ست بكه وێت ده بێته ئه و كچانه كچی كێبن وا ژماره ی مۆبایله كه تیان لا یه و تێكستت بۆ ده نێرن، پرسیارێكی تریش ئه وه یه كه تۆیه كی موراهیق سوكو ڕسوا 250 هه زار دۆلار له پێناو ی سێكس كردن له گه ڵ شۆهره دا سه رف ده كه یت، ئه ی بۆ له كاتی سێكس و شه هوه ت بازیه كانتا بیرێك له وه ناكه یته وه كه داخۆ له و كاتانه دا تۆ سه رگه رمی دزی و شه هوه ت بازیت  ژنه كه ی خۆت له گه ڵ چ قاره مانێكی پارێزه ری ماڵه كه ت دا وه ك ڕه شمار له یه ك ئاڵابن، خۆ هه مومان به چاوی خۆمان بینیومانه كه چۆن كچ و ژنی موسته شاره پاره داره ئه نفالچیه كان به ده ست حیمایه و ئامرسریه كانیانه وه بوو هه تا له سێكسبازی به غداد ده گه ڕانه وه كچ و ژنیان سێكسی له گه ڵ ده كرا، ئێستا له به ر هه ندێك هۆكار نه بوایه ناوی یه كدوانێك له و مسته شارانه و کچو ژنه كانیانم ده هێنا. 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Jan 2009کاتژمێر  11:52 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڕۆژنامه ی هاوكاری

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Jan 2009کاتژمێر  9:18 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
گه‌نده‌ڵی‌ یان دزینی‌ سامانی‌ نیشتیمانی‌؟!  نه‌به‌ز گۆران :

ره‌نگه‌ چیتر كاتی‌ ئه‌وه‌هاتبێت ده‌سته‌واژه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بگۆڕین یان لایببه‌ین‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ دی‌ به‌كاربهێنین له‌شوێنیدا، چونكه‌ گه‌ر پێناسه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بریتیبێت له‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا له‌م وڵاته‌دا شتێك رووده‌دات له‌ده‌سته‌واژه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ گه‌وره‌تره‌و ته‌نها خراپ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌ خه‌ڵگی‌ نیگه‌رانكردووه‌، به‌ڵكو له‌وه‌ قوڵتره‌ به‌وشه‌یه‌كی‌ وا له‌كۆڵی‌ خۆمانی‌ بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌ویش دزینی‌ سامانی‌ نیشتیمانییه‌ له‌پێشچاوی‌ هه‌موومانه‌وه‌، ئایا باشترنییه‌ ئێمه‌ له‌مڕۆوه‌ دزینی‌ سامانی‌ نیشتیمانی‌ بخه‌ینه‌ ته‌نیشت ده‌سه‌ڵاتداران له‌بری‌ وشه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌؟ پێتان وانییه‌ وشه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ زۆرئاسان بووه‌و هیچ دڵگرانییه‌كی‌ تێدانه‌ماوه‌ هێنده‌ به‌كارهاتووه‌؟ هه‌ست ناكه‌ن گه‌نده‌ڵی‌ بووه‌ته‌ وشه‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ گله‌ی‌ ئامێز؟ و وه‌ك گۆرانی‌ فۆلكلۆری‌ لێهاتووه‌ هه‌مووكه‌س ده‌یڵێت‌و كه‌سیش خۆی‌ ناكات به‌خاوه‌نی‌؟ بۆچی‌ ئێمه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ مۆسیقییه‌ بخه‌ینه‌ پاڵ كه‌سانێك كه‌ به‌ڕاستی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن گه‌نده‌ڵی‌ نییه‌ به‌ڵكو دزینی‌ سامانی‌ نیشتیمانییه‌؟! لێره‌ نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ده‌سه‌ڵات خراپ به‌كارده‌هێنن‌و بۆمه‌به‌ستی‌ غه‌ریزه‌كانی‌ خۆیان چوونه‌ته‌ سه‌ر كورسییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ به‌ وشه‌یه‌كی‌ مۆسیقی‌ وه‌ك گه‌نده‌ڵی‌ قوتاریان بێت‌و ببنه‌ خاوه‌نی‌ هه‌مووشت، گه‌ر دزینی‌ سامانی‌ نیشیتمانی‌ پڕبه‌پێستیان نه‌بێت ده‌كرێت له‌پشت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌شه‌وه‌ شتی‌ تر بخه‌ینه‌ شوێنی‌ گه‌نده‌ڵی‌، ئه‌وه‌ته‌نها گه‌نده‌ڵی‌ نییه‌ سه‌رتاپای‌ ئه‌م وڵاته‌ی‌ گرتووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ین خه‌مساردین‌و رۆژانه‌ له‌پێشچاومانه‌وه‌ سامانی‌ نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌دزرێت‌و ناشتوانین ناوێكی‌ راسته‌قینه‌ بۆئه‌وانه‌ بدۆزینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن، راستیه‌كه‌ی‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام وشه‌كان بگۆڕین‌و به‌شوێن وشه‌یه‌كدا بگه‌ڕێین پێناسه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ئه‌م به‌رپرسانه‌ بكات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا فڕێدانی‌ وشه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كاتی‌ هاتووه‌و وشه‌ی‌ دزینی‌ سامانی‌ نیشتیمانی‌ كاتی‌ ده‌ركه‌وتنیه‌تی‌.
 ئه‌ی‌ «تاڵانی‌« چییه‌؟ ئه‌ی‌ «فه‌رهوود« چییه‌؟ كام له‌م وشانه‌ زۆر قورسن‌و كام له‌م وشانه‌ ئه‌مڕۆ كاری‌ پێده‌كرێت، گه‌ر فه‌رهوود بهێنین‌و پێناسه‌ی‌ بكه‌ین ده‌توانین بڵێین «بریتییه‌ له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی‌ له‌كاتی‌ په‌لاماردانی‌ هێزێك به‌سه‌ر شوێنێكدا رووده‌دات، ئه‌وهێزه‌ش له‌وكاته‌دا ده‌ستده‌كات به‌ فه‌رهوودكردنی‌ ئه‌و شوێنه‌و پاشان به‌جێی‌ ده‌هێڵێت« ئه‌م وشه‌یه‌ وشه‌یه‌كه‌ زیاتر له‌كاتی‌ شه‌ڕه‌كاندا له‌هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ پاش راپه‌ڕین هه‌ردوو حزب داهێنانیانكرد له‌م پرۆسه‌ی‌ فه‌رهوودكردنه‌دا، چونكه‌ ده‌یاندا به‌سه‌ر هه‌ر شوێنێكدا له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێكدا گسكیان ده‌داو به‌جێیان ده‌هێشت، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م پرۆڤه‌ی‌ حزب بوو بۆ وێرانكردنی‌ ئه‌م وڵاته‌، پاش فه‌رهوود وشه‌ی‌ «تاڵانی‌« به‌مانایه‌كی‌ كوردییه‌وه‌ له‌به‌عسه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆناو ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌، هه‌مووشمان شاهیدی‌ ئه‌وه‌ین ئه‌م وشه‌یه‌ له‌شه‌ڕی‌ ناوخۆدا هێنده‌ی‌ ده‌ سوپا ده‌وری‌ هه‌بووه‌‌و كاریگه‌ری‌ خۆشی‌ ده‌رده‌خست له‌ یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕه‌كان، هه‌رهێزێك تاڵانی‌ لێئازادبكرایه‌ باشتر توانای‌ شه‌ڕكردنی‌ ده‌بوو، بۆیه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌كاتی‌ شه‌ڕه‌كانیاندا به‌رله‌ژماره‌ی‌ سوپاكانیان تاڵانیان ده‌خسته‌ ناو خه‌یاڵی‌ له‌شكره‌كانیانه‌وه‌ تاكو باشتر شه‌ڕبكه‌ن، هه‌نگاوی‌ سێهه‌می‌ حوكمڕانی‌ كوردی‌ هێنانی‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بوو بۆناو خه‌یاڵی‌ خه‌ڵك، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش كاری‌ خۆیكردو هه‌موومان ده‌رئه‌نجامه‌كانیمان بینی‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Jan 2009کاتژمێر  9:5 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وه ڵام: لیپرسراوى بەشى یاساى لقى 12 خیانەتى( 31ى ئاب)ت پیرۆزبێت. ناسح عبدلرەحیم - هەڵبجەى شەهید - Nasehh2007@yahoo.com

ڕێبوار ئەمینى لێپرسراوى بەشى یاسا لە لقە خائین و خۆفرۆشەكەى 12ى بنەماڵەى ئاشبەتاڵ و خاوه‌ن خیانەتى قێزەونى 31ى ئاب لە لێدوانێكیدا بۆ سایتى  (puk media)باس لەوە دەكات كە من هەر لە خۆمەوە قسە دەكەم و تەشهیرم بە جەنابیان و لقەكەیان كردووە!عەجەب سەیرە لقى پارتى بەشى یاساى هەبێت؟ خۆ ئەگەر یاسا لەم ووڵاتە هەبوایە دەبوو ئێستا خۆتان و سەرۆكەكەشتان لە زیندانى میللەتدا سەر شۆڕو ڕیسوا بكرانایە؟ ئەگەر  تۆ مافناسى ئەى 31 ئاب ناناسى؟!
ئەرێ ئەو موچه‌یه‌ی، که‌ لە لقە نۆكەرەكەى بنەماڵە وەرى ئەگریت پارەى دزاروى میللەت نییە؟
ئەرێ پێم ناڵێت پێناسەى 31 ئاب لەلاى تۆ چى دەگەیەنێت؟
باشە خیانەت هەیە لە 31 ئاب گەورەتر و قێزەوەنتر؟
ئەرێ وەك مافناسێك حوكمى هێنانى دەبابەكانى بەعس بۆ داگیركردنەوەى هەولێر كام بڕگەى یاساكەى جەنابت شمولى ئەكات؟
تۆ فێرى یاسا قێزەونەكانى بنەماڵەى بەرزانیت, تۆ گۆشكراوى بە قوتابخانەى خیانەتى پارتى و بەرزانى.
لە كۆتایدا دەڵێم با ئەو مافناسە بڕوات ئەو بڕگە یاسایانە بخوێنێتەوە، كە دانراون بۆ ئەوانەى كە خیانەتى نەتەوەى وەك 31ى ئاب ئەنجام ئەدەن, بۆئەوەى دڵیشى خۆش بكەم گرنگ نییە ئێمە لەبەردەم دادگا حیزبیەكەدا دۆڕاو بین گرنگە ئەوەیە وەك لقەى جەنابتان لە ئەخلاق و كەرامەت و نیشتمانپەروەریى و پاكیدا دۆڕاو نەبین, ئەوانەى ئەمڕۆ دڵیان بەوە خۆش ئێمە ڕاپێچى دادگا بكەن و تۆڵەى ئەوەمانە لێبكەنەوە كە ڕوو خائینیان بە خەڵك پیشان دەدەین دەڵنیابن لقەكانیان درەنگ یان زوو  وەك ئەمنە سورەكەى 91 سەڕشۆڕو زەلیل دەكرێن....  

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Jan 2009کاتژمێر  3:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شیخ مسته‌فاى هاورده‌و هیَنان   (  چى ئه‌هیَنىَ و ئه‌بات ) له‌ ژوورى بازرگانى

گه‌نده‌ڵى و دزى و گیرفان پرِكردن و كاسه‌ لیَسى و نیشتمان فرۆش و نه‌ته‌وه‌ فرۆش  ناو چینى بازرگانه‌كانیشى ته‌نیووه‌  و ئه‌ڵقه‌ له‌گوىَ بازر گانه‌كانیش  له‌گه‌ڵ ریچزو حورمه‌تم بۆ بازرگانه‌ به‌ ئه‌مه‌ك و سه‌ربه‌رزه‌كان ئه‌وانه‌ى خۆیان به‌ هاوتاو هاوریَى دزو گه‌نده‌ڵى ئه‌م حكومه‌ته‌ نازانن ! پیَناسه‌ى خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌ و خۆیان زۆر به‌گه‌وره‌

ئه‌زانن !  ببن به‌ پیاوى ئاغا دزه‌كانیان  !

  خویَنه‌رى به‌رِیَز  \    ئه‌م  تازه‌ بازرگانه‌ كه‌ خه‌ڵكى سه‌ر گه‌ڵووه‌  بۆ به‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گویَى ئه‌م حكومه‌ته‌ گه‌ندڵ و دزانه‌ ! هه‌ر ئه‌مانه‌ن تۆوى دزى و گه‌نده‌ڵى له‌ناو ئه‌م حكومه‌ته‌دا بلا و ئه‌كه‌نه‌وه‌  !!  شیخ مسته‌فا  كورِى شیخ عبدرحمانه‌ كه‌ باوكى له‌ رِیَگاى قاچاخچیَتى له‌ حدودى ئیَران له‌به‌ر كارى نابه‌جىَ و نا ئاسایى  لوغم پیا ته‌قیه‌ وه‌ بووه‌ گیان له‌ ده‌ست دانى  ! وه‌ دواى كاره‌ساته‌كه‌ش خه‌ڵكى ناوبازارِ به‌ مردویش لۆمه‌ و سه‌رزه‌نشتیان ئه‌كرد  ! چونكه‌ ئه‌مه‌ كارى

بازرگانى نه‌بوو ئه‌یكرد وه‌ لاى دابوو له‌ كارى بازرگانى  ! ئه‌م  شیخ مسته‌فاى كورِه‌ى  كه‌ ئیَستا هه‌ر هه‌فته‌ى له‌ ولاَتیَك به‌ ته‌یاره‌ ئه‌نیشیَته‌وه‌  وه‌ لاف و گه‌زاف لیَئه‌دات  ! كه‌وتۆته‌ پاره‌ په‌یاكردن بۆ  وه‌زیرى ئاغایى و  مه‌نسوله‌كانى شه‌ریكى هه‌ر جاره‌ى كۆمه‌لیَك لات بازرگان و ئه‌ڵقه‌ له‌گویَكانى وه‌ك خۆى كۆ ئه‌كاته‌وه‌ و به‌ناوى وه‌فدى بازرگانى پاره‌ى دوقاتیشیان لیَوه‌ر ئه‌گریَت و ئه‌یان بات بۆ چه‌ند  مه‌عره‌زیَك ! كه‌ هه‌موو كه‌سیَك ئه‌توانیَت  به‌ حوریه‌تى خۆى بچیَت

به‌ته‌نها و نیوه‌ى ئه‌و مه‌سره‌فه‌ى تیَنه‌چیَت  !

با پیَمان بڵیَت شیخ مسته‌فاى تازه‌ هه‌ڵكه‌وتوو  چه‌ند شه‌ریكه‌ى بیانى هیَناوه‌ له‌ سلیَمانیدا  ئیستسمار ى كردبیَت ؟ چه‌ند پاره‌ى ولاَتانى بیانى  هیَناوه‌ بۆ بازرگانه‌كان تا بتوانن بیخه‌نه‌ گه‌رِ ؟

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Jan 2009کاتژمێر  12:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

عه زیز وه یسی و مهاباد قەرەداغى كۆیله ی  به رماڵی مه سعود و جه لال و ڤایرۆسی نێرو مێی كوردی. نانسی

وتارێكم خوێنده وه كه كۆیله مێینه كه ی ده سه ڵاتی كوردی گه نده ڵ مهاباد قه ره داخی له سه ر كۆیله نێرینه كه ی ئه م ده سه ڵاته بۆگه نه ی كوردستان نوسیویه تی، ئه وه ی مهاباد قه ره داخی عه زیز وه یسی به شێرپه نجه ی گۆرانی كوردی له قه ڵه م دا بوو، پاشان قه ومو قیله و گوێگره گه وجه كانی عه زیز وه یسیش كه وتنه هاتوهاوارو كردیان به فه رته نه گوایا عه زیز وه یسی پیاوێكی ماقوڵه و له مهاباد قه ره داخی باشتره، به ڵام له ڕاستی دا ئه م دوو مرۆڤه واته مهاباد و عه زیزیش هه ردوكیان دوو كۆیله و سه رشۆڕی به رده م درگای بنه ماڵه ی مافیاو كورد كوژی به رزانی و تاڵه بانین و دوو ڤایرۆسن له لاشه ی هونه رو ئه ده بی كوردیدا و كوردیان به خۆیانه وه ڕسواو له كه دار كردووه ئه مانه ساڵانێكه هه ر له هه وڵی پاره كۆكردنه وه و خۆ ده رخستن و كاسه لێسی ئه م دوو بنه ماڵه دا له بازنه یه كدا سوڕاونه ته وه، ئه م دوانه هه ر یه كه یان به شیوازو ڕیگای خۆی فرت و جرتیان كردووه تا خۆیان ده وڵه مه ند كه ن و پله و پایه یه ك به ده ست بێنن و بگه نه ئامانجه كانیان، كه هیچ كاتێك بچوكترین خزمه تیان به كورد نه كردووه، ئه وه ی لێره دا گرنگه و سه رنجی ڕاگێشام كه ئه م بابه ته ی پێ بنوسم ئه وه یه كه مهاباد قه ره داخی و عه زیزی وه یسی دوو كه سی تا بینه قاقا غه رقن له گه نده ڵی و كاسه لێسی و سه رشۆڕی به رده م دوو بنه ماڵه ی مافیاو خۆ فۆڕش كه چی به شیوازیك كه وتونه ته چلكاو زه لكاوی گه نده ڵیه كانیا كه هیچیان پێ عه یب نه بێت و وه ك دو ڕسوا  جار ناجارێك وتارێك بابه تێكی خۆده رخه رانه ده نوسن ئیدی یان وه سفی خۆیان ده كه ن یان زه می یه كێك ده كه ن، ئه مه ش بۆخۆی ئه وه مان پێشان ده ده ن كه چۆن بنه ماڵه ی جه لال و مه سعود هه ندێك چڵكاویان بۆ هه ندێك كاسه لێسی وه ك عه زیزی وه یسی و مهاباد قه ره داغی و زه كه ریا عه بدولله و چۆپی فه تاح و باخان و ڕزگارو  هه ڵكه و زاهیرو ده شنێ و  قادر ئه سعه دو  په یوه ند جاف و حه سه ن غه فور و ئه مسالی ئه مانه  ڕشتووه و ئه وانیش شڵپ شڵپ خۆیانی تیا ده گه وزێنن، من نازانم ئه وانه ی سه ره یان بۆ عه زیز وه یسی گرتوه یان شتی مهابات ده خوێننه وه خه ڵكێكی نه خوێنده وارو گه وجن جونكه نه عه زیز وه یسی گۆرانی بێژه نه مهاباد قه ره داخی نوسه ره، به ڵام ئه گه ر ئه مانه گوێگرو خوێنه ریان زۆر بێت مانای ئه وه نیه كه كه سێكی پاكو بێ غه ش و سه ر كه وتوو بن، ئه وه ی تۆزێك ئاستی ڕۆشنبیری به رز بێت ده زانێت هۆكاره كه ی ئه وه یه زۆرێنه ی كۆمه ڵگای كورد عه وام و نه خوێنه وارن، ئه وانه ش گوێ له عه زیز وه یسی ده گرن یان نوسینی مهاباد قه ره داخی ده خوێننه وه ئه و خه ڵكه عه وامو نه خوێنده واره ن كه له ده ره وه ی شاره وه هاتونو له شار نیشته جێ بوون یان خه ڵكی لادێكانن كه كه سیان نه بووه ئاستی خوێنه واری به رزبێت و جێگه پێی هه ڵگرنو خاس و خراپ له یه ك جیاكه نه وه، به ڵگه شم بۆ ئه م قسانه م ئه وه یه كه هه ژده ساڵه دوو بنه ماڵه ی خوێن مژ بازرگانی به گه لی كورده وه ده كه ن كه مینه یه كی كورد نه بێت له ئاست ئه م خوێنمژانه دا ده نگی هه ڵبڕیبێت باقیه كه ی هه ر به دوای نان دا ڕایكردووه یان په له قاژه ی ده وڵه مه نبونیان بوه وه ك سه ركرده گه وجه كانی كوردستانی عێراق، ئه مه ش ئه وه ده گه یه نێت كه ڕێژه ی نه خوێنده وارو خه ڵكی عه وام له كۆمه ڵگای كوردی دا زۆرتره له خوێنده وارو ڕۆشنبیرو شۆڕشگێره كه ی بۆیه گوێ له عه زیز وه یسی ده گرن یان دڵیان به مهابات قه ره داخی خۆشه ده نا عه زیز وه یسیش هیچ خه سڵه تێكی هونه ریو شتی تریشی تێدا نیه و هه ر له هه وڵی سێكس بازیو پاره كۆكردنه وه دا یه به هه مان شیوه ی مهاباد و ئه مسالی خۆیان. 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  13 Jan 2009کاتژمێر  10:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بڵێی " ئۆباما " ، نه‌بێته‌ " گووڕباچێڤ" ی  ئامریکا ؟

له‌ ناو چه‌ی موکریان  ، کاتێک منداڵ تازه‌ پاده‌گرێ و " داره‌ داره‌" ده‌کا ، واته‌  هه‌ڵ ده‌ستێته‌ سه‌ر پا و بۆ جارگه‌لی  هه‌وه‌ڵ  به‌رێگه‌ دا ده‌ڕوا    ، چون شلک و ساوایه‌ و توانا و ئه‌زموونی ‌ رێگه‌ رۆێشتنیی به‌و چه‌شنه‌ نیه‌ ‌  ، زۆر جار ده‌که‌وێ و هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ و له‌و کاتانه‌دا ، دایک و باوکی  ئه‌و منداڵه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌وێنه‌ن   ، به‌ دابی کوردی ناوچه‌ی موکریان  ده‌ڵێن " ئه‌ڵڵا و  ورمان ، له‌ جێی نه‌رمان !"، که‌ به‌م چه‌شنه‌ ‌ منداڵه‌که‌ تێ ده‌گه‌یێنن " ‌ ده‌زانین له‌م ره‌ێگه‌ رۆیشته‌نه‌دا ده‌که‌وی ، به‌ڵام  خۆزگه‌ "ئه‌ڵڵا " یارمه‌تی بدا وکاتێ که‌وتی، له‌ جێگه‌ی ره‌ق و ته‌ق نه‌که‌وی ، به‌ڵکه‌ له‌ جێگه‌ی  نه‌رمان  بکه‌وی ، تا شپرزه‌ ، بریندار و شه‌که‌ت نه‌بی . 

دیاره‌ هێشتا ڕاده‌ربرینی ور‌د سه‌باره‌ت به‌ به‌رێز " ئۆباما" ، سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌ یه‌ک گرتوه‌کانی ئامریکا زۆر زۆر  زوه‌ و مرۆڤ ده‌بێ ده‌رفه‌تی پێ بدرێ  له‌ مه‌یدانی تاقیکاری ( ئازمایش دان) دا خۆی نیشان بدا ، به‌ڵام  من به‌ نۆبه‌ی خۆم زۆر جاران ، وه‌ک "به‌ر کۆڵ" له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ ده‌ڵێم " ئه‌ڵڵا و ورمان ، له‌ جێی نه‌رمان " . چون به‌ بۆچوونی من ، رێبه‌ری وڵاتێکی وا مه‌زن  و زلهێزی جیهانی ، وه‌ک وڵاته‌ یه‌ک گرتوه‌کانی ئامریکا ، مرۆڤی زۆر کارامه‌ و  به‌ ئه‌زموونتری ده‌وێ ، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌ش باش  ده‌زانین رێزدار " ئۆباما " به‌ش خۆی ئه‌زموونی کاری رامیاریشی هه‌یه‌ ، به‌ڵام ره‌نگه‌ هێشتا بۆ به‌ ئه‌ستۆ گرتنی کارێکی وا گرنگ بۆ ئه‌و،  توزێک زو بێ ؟ .

دیاره‌  وه‌ک بیستوومانه‌ و به‌ ویته‌ی ئاوایی  ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ، به‌ چه‌شنی دێمۆکڕاتیک ،له‌ ئامریکا  به‌ڕێوه‌ چوه‌ و دیاریشه‌ خه‌ڵکی ئامریکا ئه‌و به‌ڕێزه‌  له‌ من باشتر ده‌ناسن و  کورد کوته‌نی "مه‌زه‌ننه‌ی بازاڕ زۆر باشتر ده‌زانن " ، به‌ڵام بڵێی ئه‌گه‌ر رێزدار "ئۆباما " له‌  درێژه‌ی کاره‌که‌ی دا بگلێ ،  نه‌بێته‌ " گووڕباچێڤ" ی ئامریکا و  داروبه‌ردی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سه‌ر خۆی بمێنێ ؟ ئه‌گه‌ر وابو ، ئه‌و کاته‌ کوردی باشوور دبێ چۆن و چی بکا ؟؟؟

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  13 Jan 2009کاتژمێر  8:40 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان شه‌و له‌به‌رده‌م پارله‌مان ماونه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ تاكو چاره‌نوسی ڕۆڵه‌كانیان ئاشكرا نه‌كرێت به‌رده‌وام بن

ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 100 كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوانی كورد , خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ بۆ به‌رده‌م پارله‌مان به‌ڕێخرا , له‌وێ یاداشتنامه‌ی ناوه‌ندی چاك به‌ناوی ده‌یان بێسه‌روشوێنانی كورده‌وه‌ پێشكه‌ش پارله‌مانكرا .
كه‌سوكاری زیندانیانی بێسه‌روشوێن به‌ یاوه‌ری نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاك مامۆستا محه‌مه‌د به‌كر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای نووسینگه‌ی كوردستانی چاك , له‌به‌رده‌م پارله‌مان مانیان گرتووه‌ و به‌رده‌وام له‌ داواكارییه‌كانیان , داواكارن له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به‌ گشتی وه‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌ تایبه‌تی پشتیوانیان بن .
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
07502222972 مامۆستا محه‌مه‌د

ناوه‌ندی چاك-نووسینگه‌ی باشووری كوردستان
12-1-2009

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Jan 2009کاتژمێر  9:15 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ گۆڤاری نوگره‌ سه‌لمانه‌وه‌ بۆ نووسه‌ران

ناوه‌ندی چاك لقی كه‌ركوك، له‌ ساڵیادی ئه‌نفال گۆڤارێك به‌ناوی نوگره‌ سه‌لمان به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌ جیاجیا ده‌رده‌كات، بۆیه‌ داوا له‌ نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ر (لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌ق و شیعر و چیرۆك و وێنه‌ و تابلۆ و وه‌رگێران)ێكیان هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ تاوانی ئه‌نفال، بۆمانی بنێرن به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌.
تكایه‌ به‌م ئیمایڵه‌ بۆمانی بنێرن :
nugra.salman@yahoo.co.uk

تێبینی تاوه‌كو به‌رواری 1/3/2009 بابه‌ته‌كان وه‌رده‌گرین

گۆڤاری نوگره‌ سه‌لمان/ كه‌ركوك
ناوه‌ندی چاك-لقی كه‌ركوك
www.chak.be
www.chaknews.com

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Jan 2009کاتژمێر  7:29 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حاجى مه‌لا فایه‌قى چوچانى فه‌رمانده‌ى زیَره‌ڤانى پارتى، له‌ سنورى به‌روارى بالاَ چۆن گیرفانى گه‌ریلا شه‌هیده‌كانى برِى؟!
سه‌یوان بندیانى

ئیَواره‌ى دویَنىَ پیَشمه‌رگه‌یه‌كى سنوورى فه‌رمانده‌یى هه‌ولیَر، به‌ناوى(س ع) بندیانى كه‌ زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ پیَشمه‌رگه‌ى پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانیه‌، به‌ براده‌ریَكدا، داوایى كردبوو كه‌ ئیَمه‌ ببینیَ، كاتىَ كات و شویَنمان دیارى كردو یه‌كتریمان دى، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى گۆت: نه‌مردم ئیَوه‌م دۆزیوه‌ توخوا ئه‌م زانیاریانه‌م لایه‌، به‌ڵكو له‌و سایتانه‌ى كه‌ رِاستى بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ى منیش بلاَوبكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ 12/12/2008 واته‌ نزیكه‌ى 18 رِۆژ پیَش كۆتایى هاتنى ساڵى 2008 ، به‌ واجباتى فه‌رمانده‌یى زیَره‌ڤانى له‌ هه‌ولیَره‌وه‌ به‌ره‌و سنوورى به‌روارى بالاَ زیاتر له‌ 600 زیَره‌ڤانى ده‌بووین به‌ فه‌رمانده‌یه‌ى ( حاجى مه‌لا فایه‌ق چوچانى ) به‌رِیَكه‌وتین!
ئیَمه‌ گشتمان وه‌ك پیَشمه‌رگه‌كان وامانزانى بۆ پشتیوانى و هاوكارى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ رِوومان له‌و سنووره‌ كردووه‌!
وه‌لىَ هه‌ر كه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌وىَ حاجى مه‌لا فایه‌ق چوچانى كۆبوونه‌وه‌ى پیَكردین وامانزانى، پیَمان ده‌ڵىَ: هه‌ركه‌س كه‌مته‌رخه‌مى بكاو هه‌ركه‌س له‌ ئه‌ركه‌كانى دوابكه‌وىَ و هه‌ركه‌س گولله‌ به‌ تاریكیه‌وه‌ بنىَ و هه‌ركه‌س وه‌ك گه‌ریلا شه‌رِ نه‌كا!!!
ئه‌وا گه‌وره‌ترین سزایى پیَشمه‌رگایانه‌ ده‌دریَت و له‌ میَژووى میلله‌ته‌كه‌یشیدا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ سوك و رِیسواو شه‌رمه‌زار ده‌بىَ!!
نه‌خیَر حاجى مه‌لا فایه‌قى چوچانى هه‌ر كه‌ زارى كرده‌وه‌، گۆتى: هه‌رچیتان له‌ گیرڤانى گه‌ریلاكانى بینى هه‌رچى چه‌ك و جبه‌خانه‌ى په‌كه‌كه‌ بوو،  بۆ خۆتانى هه‌ڵبگرن، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ دوژمنى سه‌رسه‌ختى ئه‌زموونى هه‌ریَمى كوردستانه‌، هه‌وڵ بده‌ن په‌لاماری په‌كه‌كه‌ بده‌ن، گه‌ر بۆمان كرا ئه‌وا یارمه‌تى جه‌ندرمه‌كان ده‌ده‌ین، چونكه‌ توركیا بۆ كورد زۆرباشه‌و بارى ئابوورى بازرگانى ئیَمه‌ى راگرتووه‌!!
به‌رِاستى كه‌ گویَبیستى ئه‌و قسانه‌ى مه‌لا دزه‌كه‌ى چوچانى بووم، یه‌كسه‌ر سویَندمان خوارد هه‌رچیمان بۆ بكریَ دژى توركیا ده‌یكه‌ین به‌لاَم دژى سه‌نگه‌ره‌كانى په‌كه‌كه‌ شه‌رِناكه‌ین، ئیَمه‌ نزیكه‌ى 40 كه‌س ده‌بووین كه‌ به‌ڵیَنمان ده‌دا، كاتىَ فرِۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى توركیا بۆردومانى سنوره‌كه‌ى كرد، نزیكه‌ى 3 گه‌ریلاى ته‌مه‌ن 25 سالاَن شه‌هید بوون، هه‌وڵمان دا یه‌كسه‌ر بیانشۆین و بیانشارینه‌وه‌ به‌ پیَناسه‌و مه‌دره‌كه‌كانى خۆیان، مه‌لا دزه‌كه‌ى چوچانى، به‌ ده‌ستى بۆگه‌نى خۆى گیرفانى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى برِی و چه‌كه‌كان و ده‌مانچه‌یه‌كى ئه‌ڵمانیان پیَبوو بۆ خۆى هه‌ڵگرت، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى 50 هه‌زار دینار چاپى عیَراقى مه‌لا ئه‌وه‌شى خسته‌ ناو گیرڤانى چه‌پیه‌وه‌!
وه‌ڵلاَ هه‌رچى له‌گه‌ڵ ئیَمه‌دابوو، هه‌زار قسه‌ى ناشرینیان به‌ مه‌لا فایه‌ق دا، چونكه‌ وه‌ك جاشه‌كان و موسته‌شاره‌كانى رِژیَمى به‌عس هه‌ر چۆن گیرفانى ئه‌نفالكراوه‌كانیان برِى و هه‌موو شته‌كانیان بۆ خۆیان داگیركردو ته‌رمه‌كانیشیان به‌ شۆفڵ شارده‌وه‌، وه‌لىَ حاجى مه‌لاكه‌ى زیَره‌ڤانى ته‌رمى شه‌هیده‌كانیشى نه‌شارده‌وه‌، له‌ به‌عس و جاشه‌كانى خراپتربوو!
هه‌ر بۆ زانیاریتان ئه‌م مه‌لا فایه‌قه‌ له‌ كاتى شه‌رِى ناوخۆدا له‌ 13/10/1996 له‌ دواى 31 ئاب مه‌لا فایه‌ق رِووى له‌ هه‌ولیَر كردوو به‌ خۆى و چه‌ته‌كانى و خزمه‌كانى نزیكه‌ى 70 ماڵه‌ هه‌ولیَرى هه‌وادارى یه‌كیَتیان تالاَنكردوو له‌ خانووه‌كانى ئه‌مین عامه‌كه‌ى هه‌ولیَریش دوو خانووى 1000 مه‌ترى داگیر كردووه‌و، چه‌ند ساڵیَكش فه‌رمانده‌ى سوپاى رِزگارى  بووه‌و جگه‌ له‌ دزینى نه‌سریه‌و میزانیه‌ى هه‌موو پیَشمه‌رگه‌كانى هه‌رچى خاروباروو خوارده‌مه‌نى پیَشمه‌رگه‌ى سوپاكه‌بوو، له‌ بازارِى هه‌ولیَر ده‌یفرۆشته‌وه‌و شتى خراپ و هه‌رزانى ده‌كرِى، هه‌ر به‌و دزیه‌ خانوویه‌كى له‌ دۆلارا ئاوا كرِی و ماوه‌ى چه‌ند ساڵیَك به‌ كریَ دابوو به‌ ئارامى رِه‌سول مه‌مه‌ندى ئه‌ندام په‌رله‌مان!
ئیَستا له‌ سنوورى گونده‌كانى خۆى خاوه‌نى زیاتر له‌ 3000 سه‌ر مه‌ رِو بزن و گایه‌، له‌گه‌ڵ كرِینى 80 دوكان له‌ سه‌یدسادق و سلیَمانى و مووچه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى بۆ هه‌رچى خزمه‌كانیه‌تى برِیوه‌ه‌ته‌وه‌!!
له‌ پرِۆسه‌ى ئازادى عیَراقیشدا، له‌ ناو كه‌ركوك زیاتر له‌ 20 لۆى ئاردوو برنج و چیمه‌نتۆ و شیش و ماڵى خه‌ڵكى دزى و ئه‌و رِاوزه‌رووته‌ى ئه‌و كردى مه‌گه‌ر ته‌ته‌ر و رِۆمه‌كان و فارس و عه‌جه‌م و سوپاكه‌ى سه‌عدى كورِى ئه‌بو وه‌قاس و جاشه‌كانى رِژیَمى به‌عس كردبیَتیان، به‌ قسه‌ى براده‌ره‌كانى خۆى بایى نزیكه‌ى 2 ملیَۆن دۆلار كه‌ل و په‌ل و شتو مه‌كى ناو كه‌ركوكى دڵى كوردستانى دزیوه‌، و دواتریش بۆ خۆى و 59 كه‌س پارچه‌ زه‌وى له‌ په‌نجا عه‌لى له‌ كه‌ركوك وه‌رگرتووه‌، گوایه‌ كه‌ركوكیه‌!!!
قۆناغه‌كانى پیَشمه‌رگایه‌تى و فه‌رمانده‌یى مه‌لا فایه‌ق هه‌مووى به‌ دزى و رِاوه‌رِووت و داگیركردنى سامانى خه‌ڵكى ته‌واو كردووه‌!
مه‌لا فایه‌ق هه‌ر له‌ دواى دزیو راوه‌ رِووته‌كه‌ى كه‌ركوك بۆ پاككردنه‌وه‌و وسڵ ده‌ركرنى پیسایى خۆى به‌ پاره‌ى دزى رِووى له‌ ماڵى خوا كردوو حه‌جیَكى علوجى تۆماركرد، هه‌رگیز خوا نه‌یفه‌رمووه‌ حه‌ج به‌ دزى و خویَنى په‌كه‌كه‌و كه‌ركوكى بكه‌ى!!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Jan 2009کاتژمێر  4:37 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مەسعود بارزانى لەسەر بڵاوبوونەوەى هەواڵێكى كوردستانپۆست، دارا یارەیى لە ڕاوێژكارى لابردوو، لە هەولێرەوە بۆ بەغدا گواستەوە!

فەرمان گەرمیانى/ بەدواداچوون :

سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو لە نزیك رزگار عەبدولڵا قادر زێبارى ئەندامى مەكتەبى سەرۆكى پارتى،  بە هۆى كەسى سێەمەوە پێڕاگەیاندین:

 دواى بڵاو بوونەوەى ئەو هەواڵەى لەسەر زیانەكانى مەسعو بارزانى كە نزیكەى 1،200 یەك ملیارو دووسەد ملێۆن دۆلارى لە پشكى كۆمپانیایى گلایزەرى ئەمریكیەوە بەرى كەوتووە، و هەواڵەكه‌ش لە زارى دارا یارەیى ڕاوێژكارى سەرۆكى پارتى بۆ كاروبارى ئاوەدانكردنەوە، بۆ ناو كوردستانپۆست دزەیى كردبوو، كە لە كالەتى مەیى خواردنەوە،  لەگەڵ چەند هونەرمەندێكدا، باسى سامان و مۆڵكەكانى مەسعود بارزانى كردبوو، ئالەم سۆنگەیەوە بنەماڵەى بارزانى توڕەیى و بێزارى قینى خۆیان بە دارا ڕشتووەو، لە ڕاوێژكارى كاروبارى ئاوەدانكردنەوە لایان بردووەو، لە دوا ى ئەوەش بە پلەى بەڕێوەبەرى گشتى بۆ یەكێك لە وەزارەتەكانى حكومەتى عێراق كە بەر پارتى كەوتووە گواستۆتەوەو، ئێستا دارایارە چونكە هەموو تەمەنى لە ئەوروپا و لە لەندەن بردۆتە سەر زۆر بەلایەوە سەخت و دژوارە ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات!!
 سەرچاوەكە ئەوەشى باسكردووە، كە هەر كەسێك هەوڵى دزەكردن و بلاوكردنەوەى شتە نهێنیەكانى ناو پارتى بەگشتى و بنەماڵەى بارزانى بەتایبەتى بدات، ئەوا بنەماڵەى بارزانى بۆ سنوورى بەغداى دەگوازنەوە، تاكو هەر نەبێت لەوێ لەلایەن تیرۆرستانەوە بشكوژرێت ئەوا شەهیدیبَك دەچێتە ناو كاروانى نەمرانەوە!
 سەرچاوەكە وەك بەتەنگەوە هاتنێك بۆ دركاندنى ڕاستیەكان، باسى لەو مامەڵەیەش كردووە، كە دارایارە لە هاوینەهەوارى پیرمام و لە پیزا فرۆشى دانیار لەگەڵ گەورە توركمانێكى هەولێر مامەڵەى كڕینى ڤێلاو مەزرعەیەكى كردووە بە 1450000بە یەك ملێۆن و چوارسەدو پەنجا هەزار دۆلار، لە نێوان هەولێر سەلاحەدین كە ڕووبەرەكەى 130 دۆنمەو، بە نیازە چڕە دارستان و باخ و باخاتێكى فرە قەشەنگ لەو سنوورە دروست بكات!
 ڕووبەرى ڤێلاكە1300 مەتر چوارگۆشەیەو، لە ڕۆژى 8/1/2009 (6) خانمی ئەسیوپى گرتووە، بۆ پاككردنەوە خزمەتكردنى ڤێلاكەى!
 سەرچاوەكە ئەوەشى دركاندووە، كە دارا یارە چەند هەولێكى داوە بۆ ئەوەى ئەو بڕیارەى سەرۆكى پارتى هەڵبووەشێنێتەوەو بەرەو بەغدا نەڕوات، بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕوانى هاتنوەى نێچیرەڤان بارزانى یە، كە ماوەى دوو هەفتەیە بۆ سەردانى منداڵەكانى لە وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا گیرساوەتەوە، وابڕیارە بەم نزیكانە بۆ كوردستان بگەڕێتەوە..
 سەرچاوەكە لە زارى توڕەیى دارا یارەوە ئەوەشى پێڕاگەیاندووین، كە دار ا یارە ئەوەى دركاندووە، گەر بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت، ئەوا واز لە كوتلەى مەسعود بارزانى دەهێنێ و خۆى دەخاتە ناو بازنەى نێچیرەڤان بارزانى یەوە!
 سەرچاوەكە ئەوەى دركاندووە گەر دارا یارە دژى كوتلەى مەسعود بارزانى ئەو گەمەیەى كرد، ئەوا هەموو دزى و گەندەڵیەكانى دار ا یارە دەخەینە ڕوو كە لە ئاوەدانكردنەوەى هەڵەبجەیى شەهید دزێوێتى لەگەڵ بردنى بڕى یەك ملێۆن دۆلار لە پارەى دروست كردنى هۆڵى ئاهەنگەكانى ئەو گوندانەى كە دەكونە سنورى سلێمانى و لەلایەن مەسعود بارزانى یەوە بڕیارى ئاوەدانكردنەوەى ئەو هۆڵانە دراوە!.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Jan 2009کاتژمێر  12:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ژیان میرانى بە هۆى بەدناوى و ناوزڕاوی فازیل میرانى هاوسەریەوە، داوایى تەڵاقى كردووە!

كاروان شنگارى:

ئەو مانشێتەى سەرەوە بخوێنێتەوە پێدەچێت تووشى شۆك ببێت! چونكە ژیان میرانى ژنى دووەمى فازیل میرانى، دەبوو ئەو كاتەى براى مێردەكەى لەلایەن فازیل میرانیەوە كوژرا، ئەوسا ئامادە نەبووایە ببێتە هاوسەرى فازیلى حاجى موتنى، چونكە فازیل میرانى لە تەواوى تەمەنیدا كە بەناو پێشمەرگەو سەركردە بووە، دەستى نەچۆتە كوشتنى بەعسیەك و سەربازێك و پیاوخراپێكى ڕژێمى سەدام!
 لىَ  لە زارى مەحمود محەمەد(خولە سوور) ئەندامى مەكتەبى سیاسی یەوە، فازیل تا لە شاخ بووە هەر خەریكى كاسپی و قاچاخچێتى بووە، لە سەرەتایى گوڵانەوە بۆ ڕۆژێك لە داستان و نەبەردیەك بەشدارى نەكردووە، تەنها لە پشتى دووربینەكانەوە نەبێت!
 دوایى ڕاپەڕینیش یەكەمینكارى كوشتنى مێردەكەى ژیان میرانى بووە، و خەریكى خۆدەوڵەمەند كردن و دزیى و راوەڕووت و دەست بەسراگرتنى مۆڵكى خەڵكى كوردستان بووە، زۆریش هەوڵى داوە حساب بۆ بنەماڵەى بارزانى نەكا، لىَ بنەماڵەى بارزانى لە دوایى كۆنگرەیى 12 پارتى بۆ ماوەیەك فازیلیان سوك وڕیسوا كردوو، ماوەیەك لە ماڵەوە دواتریش وەزیرى ناوخۆو، نێچیر  بۆ زیاتر سوك كردن ئاسایشى گشتى لە وەزارەتى ناوخۆ كردەوە تا فازیل تەنها وەزیرى پۆلیس بێت بىَ ئاسایش، ئەو ئەندام مەكتەب سیاسیە ئەوەشى باسكردووە، گەر كارەساتى 1 شوبات نەبوایەو چوونە ماڵەوەى جەوهەرنایق و گەندەڵى دزیەكانى ڕۆژنورى شاوەیەس و فایلدارى ئازاد بەروارى نەبووایە، فازیل میرانى تا ئێستا دەبوو بەرپرسى لقى 1 دهۆكى پارتى بووایە!
 دواى ئەو كارەساتە فازیل ساحەكەى بۆ تەخت بووەو وەك بارگیرى نێو هێسترەكان بە هەموو لایەكدا لوشكەى هاتووە بە دەورى ئافرەتەكانى ناو سكرتاریەتى یەكێتى ئافرەتان و هەر لەم ئافرەتانە لەبەر ئادابى ڕۆژنامەنووسى تەنها یەك پیتیان دەنووسم( ش، س،ئ،ه، گ) لە ناو هەولێرو(هەردوو باى ناو لقى 4 ر، ق،چ،كچەكەى شێ.. لە لقى 4) و ئەوا باسى دهۆك مەكە، لەگەڵ(س) خان لە كەركوك...
 دەلۆلۆ..دەلێلىَ میرانى دەلۆلۆ .... سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ ژیان میرانی پێیراگه‌یاندین که‌:ژیان باش ده‌زانێت که‌ فازیل کاری سێکسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا ئه‌نجامده‌دا ، ته‌نانه‌ت ده‌زانیت  ڕۆژ نیە لەگەڵ خانمێكدا سێكس نەكاو لەلایەكى تریشەوە ئەوەندە سوكایەتى بە خۆى كردووە و خۆی ریسوا کردووه‌ .. بۆیه‌ داوایى تەڵاق ده‌كات..!!

 سەرچاوەكە ئەوەشى باسكردووە، فازیل میرانى بەناو خۆ ئامادەكردن بۆ كۆنگرەو دژایەتى كردنى بنەماڵەى بارزانى ماوەى 10 ڕۆژ لە ڤێلاكەى خۆى لە نێوان شاوەیەس و هەولێر بەناوى كۆبوونەوە، ڕۆژانە دەیان سۆزان و ئافرەت و كچى نێو یەكێتى ئافرەتانى پارتى لە سنوورى هەولێر و دهۆك و سلێمانى دەبینێت و یەكى 1000 هەزار دۆلاریشیان بۆ سەرف دەكا!.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Jan 2009کاتژمێر  12:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نێچیری سەرۆكی حكومەتە مافیاكەی كوردستان زەویەكی (450)مەتری دەداتە محەمەد شكاك.

كارزان هەورامی/سەری ڕەش:

نێچیری سەرۆكی حكومەتە مافیاكەی كوردستان وەك دڵنەواییەك بۆ مناڵە ڕۆژنامەنوسەكەیان (محەمەد شكاك)كە لە ڤیستیڤاڵی لاوی ساڵ دەرنەچوو تەها بەرواری وەزیری بەناو وەرزش و لاوان بانگ دەكاتە نوسینگەكەی خۆی و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكات لەبەر ئەوەی محەمەد شكاك ی وەك باشترین ڕۆژنامەنوس هەڵنەبژاردووە .
 هەر لە نوسینگەكەی خۆی محەمەد شكاك خەڵات دەكات و بەڵێنی ئەوەی پێ دەدات كە لەساڵی داهاتوو خەڵاتی بكەنەوە.
 وەهەروەها زەویەكی (450)مەتری لەشەقامی (40)مەتری شاری هەولێر پێ دەدات كە بە نوسراوی ژمارە (1843 نهێنی)لەلایەن( د.نوری) ەوە ئاراستەی وەزیری شارەوانی كراوە بۆ جێبەجێكردنی
 لێرەدا پرسیار ئەوەیە محەمەد شكاك بە بڕنۆیەكەی چەند هەلیكۆپتەری بەعسی خستەوە چەند دەبابەی  تێكشكاندووە ؟؟
 ئەی خێرە ئەمڕۆ زەوی (450)مەتری وەردەگرێت.
 ئەوەی ئێستا لەو ووڵاتە ڕوودەدات  لە هیچچ قەڕنێك ڕووی نەداوە.
 شایەنی باسە محەمەد شكاك گەنجێكی بەناو ڕۆژنامەنوسە لە گۆڤارەكەی نێچیر (هەرێمی كوردستان) كار دەكات و بۆتە ماستاو چی و جانتا هەڵگری بنەماڵەی بارزانی بۆتە عەبدی دەستیان هەمیشە قەڵەمە فرۆشراوەكەی خۆی لەبەرژەوەندی ئەو بنەماڵە مافیایە بەكاردێنێت.
 داوا لە هەموو خوێنەران و نوسەران دەكەین كێ زانیاری زیاتری لەسەر ئەو ماستاوچیەی  بنەماڵە هەیە با بۆمانی بنێرێت
.

 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Jan 2009کاتژمێر  12:17 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online