تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

که‌رکوک فه‌نته‌ڵۆزه‌.... لانه‌ که‌رکوکی
گه‌ر گه‌شتێک به‌ناو که‌رکوک دا بکه‌ین شتی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ده‌بینین ، که‌ هه‌مویان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆ چون و پێشهاتانه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی که‌رکوک خه‌ونیان پێوه‌ ده‌بینی .
له‌ سه‌ره‌تای گه‌ره‌کی شۆریجه‌ له‌ سه‌ر سوچی حه‌مامه‌که‌ی عه‌به‌وه‌ به‌ پیاده‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌رۆشتم که‌ شه‌قامێکی دوسایدی پان و به‌رین وخاوێن و به‌م به‌رو به‌و به‌ردا هه‌تا بڵێی کۆشک و ته‌لاری جوان جوان و قه‌شه‌نگی لێ دروست کراوه‌ ، جگه‌ له‌مانه‌ به‌سه‌دان دوکان بنیات نراوه‌.
به‌راستی گه‌لێ دڵخۆش بوم که‌ خه‌ڵکی لێ قه‌وماوی که‌رکوک هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ساڵانه‌ی رابوردو توشی نه‌هامه‌تی و ماڵ وێرانی بوبوون به‌ڵام به‌م رازاوه‌ییه‌ گه‌لێک دڵخۆش بوم وحکومه‌تی هه‌رێمیش له‌ده‌رنجامی ئه‌و ماڵوێرانیه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک ئه‌مرۆ له‌ پاڵیدا حه‌ساوه‌ته‌وه‌و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ده‌خۆن، هێدی هێدی ده‌رۆشتم تا گه‌شتمه‌ تابلۆیه‌ک که‌ له‌ ناوه‌راستی ئه‌م شه‌قامه‌دا دروست کرابوو ، ئیتر له‌ تابلۆکه‌ نزیک بومه‌وه‌و زۆرم لێ روانی ، له‌گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌م له‌ تابلۆکه‌ سه‌یرم کردو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رسامی ده‌یگرتم، نوسراوه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، شه‌قامی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ شێخ عوسمان سه‌نگاوی ، له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌دا له‌ ناسینی ئه‌م تابلۆو ناوه‌دا که‌وتمه‌ دنیای خه‌یاڵ و له‌گه‌ڵ خۆدا که‌وتمه‌ وتو وێژ به‌ڵام چه‌ندم بیرده‌کرده‌وه‌ نه‌گه‌شتمه‌ ئه‌و بروایه‌ی که‌تا ئێستا که‌سێکی قاره‌مان و فه‌رمانده‌ م له‌م که‌رکوکه‌ وێرانه‌دا نه‌ بیستوه‌ به‌م ناوه‌، بۆیه‌ به‌شپرزه‌یی گه‌رامه‌وه‌ بۆ شۆریجه‌و ناسیاوێکم بینی به‌ ناوی حه‌مه‌ عه‌نتیکه‌، دوای

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Jan 2009کاتژمێر  5:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بانگه‌واز
جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌ک و سته‌مدیده‌ی گه‌له‌که‌مان
به‌ مێژووی 14-11-2008 و له‌ ڕاگه‌یاندنێکی وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستاندا ، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌وه‌ ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ ، دووچاری مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ زه‌وتکردنی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌یان ئه‌کات ، بۆیه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵئه‌ده‌ن که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخه‌ن.
ئه‌ی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان .. وا به‌ چاوی خۆتان ئه‌و ڕاستییه‌تان بینی و‌ پارله‌مانه‌که‌ی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ به‌بێ هیچ هۆیه‌ک و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه‌ و ڕێزگرتن له‌ ویستی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ، هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی بۆ ماوه‌ی ساڵێک دواخست! گومان له‌وه‌شدا نیه‌ که‌ دواتر هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ دوائه‌خه‌ن!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Jan 2009کاتژمێر  4:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

President Obama is not supporting thieves like Barzani and Talabani in Kurdistan.
English articles
2009-01-24

Jaff Sassani:
For those of you did not sell your self for stolen money from your Kurdish people raise your head now. And declare proudly that you are not in business to sale your people for money. You said no to Barzani and Talabani thieves and their mafia parties of PDK and PUK and their filthy families. Money is not every thing in life. Our people are more important than the money.

For those of you who sold yourself to make money and be partner of theft. Your money is not going to help you. It is a dark spot on your forehead for the rest of your life. You are traders like Barzani and Talabani.

We are the committee from the "Jaff people "representing one fourth of the Kurdish populations in the KRG regions. For over a year now we have been writing about the crime of Barzani and Talabani mafia in Kurdistan. We wrote the US government many times asking them for help. There answer was we do not want to interfere in the KRG regions.

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Jan 2009کاتژمێر  9:16 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
ئاگاداری له كوردستانپۆست' وه بۆ گشت   ڕووناکبیر و پێنووسە بوێره كان.

پڕۆژەی ڕاپێچکردنی هەردوو تاوانبار و دوژمنی گەلی کوردستان، جەلال تاڵه‌بانیی و مەسعود بارزانیی، بۆ دادگای باڵای نێونەتەوەیی لاهای

کوردستانپۆست

بۆ ڕووناکبیر و پێنووسە بوێر و هەموو ئه‌وانه‌ی خه‌می چاره‌نووسی کورد ده‌خۆن و هەتا ئێستاش ویژدانیان زیندووە، چاوەڕێی تروسکاییان لێدەکرێت .
کوردستانپۆست بەهاوکاری هەندێ لە نووسەرە بوێر و که‌سایه‌تیی دڵسۆز، ئاگادارتان دەکاتەوە، کە پڕۆژەی ڕاپێچکردنی هەردوو تاوانبار و دوژمنی گەلی کوردستان، جەلال تاڵه‌بانیی و مەسعود بارزانیی، بۆ دادگای باڵای نێونەتەوەیی لاهای لەبەردەستدایە، تا وه‌ک دوو خائنی دژ بە نەتەوە و بە خاك و بە سەروەت و سامانی گەل و داهاتی کوردستان، به‌ دادگایان بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها وەك دوو تاوانباری شەڕی ناوخۆ بدرێنە دادگا و لە ڕووی سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە بێئابڕۆ بکرێن، تکایە هاوکاریمان بکەن .
ئێوەی بەڕێز بەهاوکاری و ناردنی ئەو بەڵگەنامانەی، لەلاتان دەست دەکەوێ ، دەتوانن پڕۆژەکە دەوڵەمەندتر و کاریگەرتر بکەن. بەشداریکردنتان، جگە لەوەی کە بەشێکە لە ئەرکی نەتەوایەتیی، لە هەمانکاتدا یەکدەنگی ڕیزەکانی گەل و هاوپشتی ئێمەیە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکە پیرۆزە و ڕزگارکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان لەو دوو بنەماڵە خائین و بێمۆراڵە.
هەر بەڕێزێك ئامادەیە هاوکارییمان بکات، تکایە بەو ئیمەیله‌ پەیوەندیمان پێوە بکات . کوردستانپۆست

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Jan 2009کاتژمێر  7:3 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بازه‌م پێشنیارێکی دی بۆ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌گه‌ر ده‌مان هه‌وێت پشتی شۆڤینیزمی هه‌وسار پچڕاوی فارس و ئازه‌ری به‌ هه‌مو لۆبیه‌کانیانه‌وه‌ بشکێنین! ئه یوب ڕه حمانی

خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌م ماوه‌ێکه‌‌ نوسیوه‌، به‌ڵام بۆخۆشم نازانم بۆ چی تا ئێستا بڵاوم نه‌کردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی بابه‌تی جێی ئاماژه‌ زیاتر له‌ یه‌ک مانگی به‌ سه‌ر چوه‌، به‌ڵام هێشتا کۆن نه‌بوه‌، بۆیه‌ ده‌ستم دایه‌ بڵاو کردنه‌وه‌، به‌و هیوای سودمه‌ند بێت!

ماوه‌ێک له‌مه‌ پێش ئاگاداریێ به‌ڕێوه‌چونی کۆبونه‌وه‌ێکی هاوبه‌شی چه‌ند ڕێکخراوی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ له‌ سه‌ر هێندێک له‌ ماڵپه‌ڕه‌کان بڵاو کرایه‌وه‌ و کۆپیێکیش بۆ من ناردرابو که‌وته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی کورد زمان و تێیدا ئاماژه‌ به‌ کۆبونه‌وه‌ی چه‌ند ڕێکخراوی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ڕێکه‌وتی 13. دێسامبری 2008 له‌ شاری ئۆره‌ برۆی سوئید کراوه‌، بۆ هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ێک له‌ سه‌ر بنه‌مای ڕێفڕاندۆم بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له‌و کۆبونه‌وه‌دا که‌ به‌ وته‌ی ئاگاداریه‌که‌، هه‌مو ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بانگهێشت کراون، ته‌نیا ئه‌ندامانی چوار ڕێکخراوی کوردستانیی به‌ ڕه‌سمی به‌شدار بون و ڕێکخراوێکیش وه‌ک میوان به‌شداری کردوه‌ و سێ ڕێکخراوی دیکه‌ش په‌یامی پشتیوانیان بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ ناردوه‌.‌

وێڕای ده‌ستخۆشانه‌ و پێخۆش بون بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ نرخه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌و هاوبیر و هاوڕێ خۆشه‌ویستانه‌م له‌ ناو ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا، پێم خۆش بو که‌ منیش بیر و بۆچونه‌کانی خۆم و ڕێگا چاره‌ کانی خۆم به‌ کورتی له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ له‌مه‌ڕ ئه‌م کۆبونه‌وه‌، بخه‌مه‌ به‌ر ده‌ستی هه‌مو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ و زۆر له‌ خوێنه‌رانی به‌ڕێزی کورد زمانیش. له‌ پێش باسه‌که‌دا ئه‌مه‌ش بڵێم که‌ من و ئه‌و پاڕته‌ی که‌ من ئه‌ندامم تێیدا و یه‌کێک له‌ بیرمه‌ندانی ئه‌م ئه‌رکه‌ بوین، به‌ داخه‌وه‌ و به‌ هۆی هێندێک مه‌شاکیلی فه‌رعی که‌ ڕویان دا، نه‌مان توانی به‌شداری له‌و کۆبونه‌وه‌دا بکه‌ین ‌که،‌ هه‌مو ئاوات و  ئاره‌زوه‌کانی ئێمه‌ش پێک دێنێت!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Jan 2009کاتژمێر  10:33 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئایا کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌لامه‌ته‌؟

ئاسۆ گۆران  

- به‌شی دووه‌م -

له ‌وه‌ڵام به‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا.

دیاره ‌له‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا سێ خاڵم باسکردبوو له‌سه‌ر نائارامی و ناسه‌لامه‌تی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان.
پێم خۆشه ‌له ‌به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌که‌مدا ووردتر و ڕۆشنتر باسی ئه‌و خاڵانه ‌بکه‌م.

خاڵی یه‌که‌م که‌ مه‌سه‌له‌ی هێڕشه‌کانی تورکیایه‌! ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر گرنگ و حساسه ‌‌و‌ جێگای ئه‌وه‌یه ‌قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین چونکه ‌ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌رمتر و ترسناکتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ‌ڕووداوه‌کانی زۆرتر و خراپتر بن. چونکه ‌هه‌ر ئه‌‌و پیلانه‌ی ئێستا له‌ئارادایه ‌بۆ ‌هێڕشی سێ قۆڵی بۆ سه‌ر په‌که‌که ‌کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ و ماڵوێرانکه‌ری به‌دواوه‌یه‌.

وه‌خه‌ڵکی کوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وه‌ره‌ده‌‌بن .من باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ناکه‌م که‌په‌که‌که‌چ جۆره‌ڕێکخراوێکه‌چۆنه‌و چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌من ئه‌وانم قبوڵه‌ ‌یا نا گرنگ ئه‌وان به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تێکی فاشیستی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیاوه‌ خوڵقاون و ه‌خۆیان له‌هه‌موو بنه‌ماکانی ژیانی ئاسایی مرۆڤ مه‌حرومکردووه‌.

بۆیه‌پێش هه‌رشتێک ئێمه‌ئه‌بێت مامه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زار بکه‌ین و ته‌نانه‌ت هه‌ر ئێستا خه‌ڵکانی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وینه‌که‌مپین وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی سوپای تورکیاو وه‌به‌یه‌کێک له‌خاڵه‌کانی شکاندنی پرنسیپه‌نێوده‌وڵه‌تیکان بیناسێنین کاتێک ‌سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ئاسمان وله‌زه‌ویه‌وه‌ ده‌به‌زێنن‌.

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Jan 2009کاتژمێر  7:46 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان توره‌ن له‌ دیارنه‌مانى و یَرانكه‌رى شاره‌كه‌یان
ئارام نجیم*

دواى بلاَو بونه‌وه‌ى هه‌ڵهاتنى ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ى كه‌كیمیاى به‌هه‌له‌بجه‌دا كردوه‌ له‌ده‌ستى ئاسایشى سلیَمانى بىَ گومانى له‌لاى دانیشتوان و روشه‌نبیرانى هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كردكه‌ دواكه‌وتنى كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دادگاى تاوانه‌كانى عیراق بۆكۆتاى سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان ده‌ستیَكى سیاسى گه‌وره‌ى له‌پشته‌وه‌بیَت، چونكه‌ كاره‌ستى هه‌له‌بجه‌ به‌دووه‌م كاره‌ساتى جینۆساید هه‌ژمارده‌كریَت چۆن ده‌كریت بخریَته‌ كۆتاى، لیَره‌دا ده‌پرسم ئاخۆ تۆبڵیَیت ئه‌وفرۆكه‌وانه‌ له‌لان سیاسیه‌كانى خۆمانه‌وه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌كرێنه‌گیرابیَت؟ یاخود وه‌ك زۆریَك له‌مه‌له‌فداره‌كانى زه‌مانى به‌عسى ئه‌ویش نه‌ڵیَت من له‌ ژیَره‌وه‌ په‌یوه‌ندیم له‌ گه‌ڵ فلاَنه‌ به‌رپرسدا هه‌بووه‌ یاخود ئیشم بۆ هین كردوه‌ یان وه‌ك مسته‌شاره‌ ئه‌نفال چیه‌كان ئه‌یانه‌ویَت وه‌ك ئه‌وان داڵده‌ى بده‌ن و خانووسه‌یاره‌یان بۆدابین, یان به‌پله‌ى وه‌زیر ئه‌ویش خانه‌نشین كه‌ن.
ده‌رخستنى راستیه‌كان لیره‌وه‌ ده‌ست پیَده‌كات بۆهه‌ڵه‌بجه‌ تاوه‌كوئیستا ویَرانه‌یه‌؟ بۆهه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نهاله‌شانزه‌ى سیَدا بیریان دیَته‌وه‌؟ بۆ رِۆژانه‌ له‌بریندارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌مریَت و كه‌سیش میَشیَك میوانى نیه‌؟ بۆ هه‌موودنیا داواى فریاكه‌وتنى بریندارانى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌تى و كه‌س لیان نابرسیَته‌وه‌؟ بۆخانوه‌كه‌ى عمرى خاوه‌ر تاوه‌كوئیستا كه‌لاوه‌یه‌ خرابتریش بوه‌ته‌ شویَنى زبڵدان؟! بۆچیى جه‌ندان بۆچیتر ،گومانه‌كان له‌وه‌دایه‌ بۆده‌بیَت چه‌ند مانگیَك ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ هه‌ڵهاتوه‌ له‌كاتیَكدا كه‌ده‌بیَت شاهیدى بدات و شه‌قامى كوردى و خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ بزانیت گومانه‌كه‌لیَره‌وه‌ گه‌وره‌ترده‌بیَت كه‌ شتیَكى واگه‌وره‌ رِویداوه‌ چۆن راگه‌یاندنه‌كان نه‌یان زانیوه‌ له‌كاتیَكدا زانیار ناوماڵى به‌رپرسه‌گه‌وره‌كانى ئه‌م حوكمه‌ته‌ كوردیه‌ ده‌زانریَت، یاخود ئه‌مه‌ش یاریكردنیَكى تره‌ به‌دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ئیَستا به‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌نفالدا هاتوه‌ لیَره‌وه‌ به‌بیرتان دیَنمه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌نجانى ئه‌وشاره‌ له‌سه‌رده‌مه‌كانى زۆر زوه‌وه‌ سه‌لماندویانه‌ كه‌زوڵم له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ن
 بۆیه‌ به‌بیرتان دیَنمه‌وه‌ توره‌یى هه‌ڵه‌بجه‌ وهه‌ڵَه‌بجه‌یه‌كان له‌خۆتان دورخه‌نه‌وه‌و راستیه‌كان بوَراى گشتى وهه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان بخه‌نه‌ رِووچیتر ده‌ست وه‌رنه‌ده‌دریته‌ كاروباری دادگای تاوانه‌كان  ..

*روژنامه‌نوس هه‌له‌بجه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Jan 2009کاتژمێر  2:4 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئایا ئوباما ده‌توانێت ئه‌مریکا له‌شه‌ڕه‌نگێزی دووربخاته‌وه‌؟ یاشێخ    
مێژووی رووداوه‌کان له‌ژێرسایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی سه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ده‌ریان خستوه‌ و ده‌ری ده‌خه‌ن ،که‌ مارکس ڕاستی ووتوه‌؛ که‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ته‌نها ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی تیغی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیانه له‌سه‌رملی کرێکاران وه‌دابینکردنی که‌شوهه‌وایه‌کی له‌بارتر بۆ سه‌پاندنی ژیانێکی قورستر به‌سه‌رکرێکاران به‌گه‌لانی ژێرده‌سته‌شه‌وه‌(شکست پێهێنانی بانکه‌کان و زۆرله‌کۆمپانیه‌ جیهانیه‌کان بیانووی وه‌لانانی سه‌ده‌ها هه‌زارکرێکاریان مسۆگه‌رکردوه‌).
 له‌به‌رئه‌وه‌ی ئوباماش وپارته‌که‌ی له‌ناو ئه‌وبازنه‌ یه‌‌ی سه‌رمایه‌داریدایه‌ ‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌رای بوونی ره‌ش پێستیه‌که‌ی و زڕه‌ دیموکراتیه‌که‌ی پارته‌که‌ی ئه‌وه‌  نه‌ک ناتوانێت ئه‌مریکا له‌ هیستریای شه‌ڕخوازی دوربخاته‌وه‌، به‌ڵکو ناشی ده‌وێت کارێکی وه‌ها بکات هه‌روه‌ها کاره‌کانیشی سنوورداره‌ وه‌ک کاری ئه‌وانه‌ی پێش خۆیو دوای خۆشی له‌سایه‌ی ئه‌وسیسته‌مه‌دا..
ئوباما وه‌ک رابه‌رێکی خاوه‌ن بنکه‌ی سیاسیو کۆمه‌ڵایه‌تی به‌جیا له‌ سی.ئا.ئه‌ی نه‌هاتۆته‌ مه‌یدانه‌وه‌. ئه‌و زۆرجیاوازه‌ له‌ کینگ مارتن، که‌ ده‌وروبه‌ری 50-60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی دایه‌ خه‌باتێکی سیاسی جه‌ماوه‌ری ئاشکرا به‌ خوێنی خۆی نه‌قشی یه‌کسانی سه‌پاند به‌رووی نه‌گریسی سیسته‌می ئه‌پارتیدا، ئه‌وده‌م ئه‌وشایسته‌ی زۆر شت بوو، به‌ڵام کوشتیان. ئه‌گه‌رچی ده‌رچووی کلیسه‌کان بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ راستیه‌کاندا باشتر تێکه‌ڵ بوو وه‌ ویستی به‌ کرده‌وه‌ جیاوازی ره‌نگو ره‌گه‌ز نه‌هێڵێت نه‌ک وه‌ک قه‌شه‌یه‌ک له‌ کونجی کلێسه‌ خه‌ڵکه‌کان له‌ خه‌یاڵدا گه‌وج بکات.
ئوباما ته‌نها ره‌نگه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ناشتوانێت له‌ رایزو کۆلن پاول زیاتر بۆ ره‌شه‌کان بکات که‌هیچیان نه‌کرد. ئوباما ته‌نها له‌ده‌مامکێک ده‌چێت تا ئه‌مریکا به‌ روویه‌کی تره‌وه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Jan 2009کاتژمێر  2:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ناوه‌ندی چاك (پلینۆم) ى كراوه خۆی ئه‌نجام ده‌دات
(پلینۆمی شه‌ھید سۆرانی مامه‌حه‌مه)‌

له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ی دووه‌می ئاوارته‌ی ناوه‌ندی چاك و به‌ گوێره‌ی  پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوه‌ند كه‌ له‌ كۆنگره‌دا په‌سه‌ندكراوه‌، ناوه‌ندی چاك بڕیاریدا (پلینۆم) خۆی له‌ ڕۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه‌ " شه  ممه و  يه ك شه ممه " له‌ شاری ئارنهێم له‌ هۆڵه‌ندا ببه‌ستێت . وەك ڕێزلێنان له‌ گیانی پاكی  ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆرکراو ئەندامی ناوەندی چاك(سۆرانی مامه ‌حه‌مه‌) , ناوەندی چاك بڕیاریدا پلینۆمى خۆی به‌ ناوى ئەوه وه‌ ببه‌ستێت.
بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ک پلنیۆم به‌ ئاماده‌یی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا {وێرای یۆنان} ساز ده‌کرێت و کۆمیته‌کانی نوسینگه‌ی باشوور و کۆمیته ى ڕۆژهه لات و نوينه رانى  ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئوستراليا له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌شدار ده‌بن .  هه‌روه‌ها له‌ به‌ڕێوه ‌چوونی کاروباری پلینۆمدا ته‌نیا ئه‌ندامان به‌شدار ده‌بن و میوانان و دۆستانی ناوه‌ندی چاك ده‌توانن به راسته وخۆ  چاودێری پلینۆم ‌ بكه‌ن و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیازه‌کانیان پلینۆمه‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن .
ماوه‌ی پتر له‌ 3 مانگه‌ بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی پلینیۆم دراوه‌ ،هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمیته‌یه‌کی ئاماده‌کار له‌ ئه‌ندامانی شاره‌زاو به‌ئه‌زموون له‌ بواری ڕیکخستندا پێکهێنراوه‌،ئه‌وانیش به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ستاوون و ئاماده ‌کاريیه‌رکی باشیان بۆ کردووه‌ .چه‌ندین یێپشنیار له‌ بواری جۆراو جۆردا چ وه‌ک پێشنیاری تاکه‌ که‌س یا وه‌ک کۆمیته‌کان گه‌شتوونه‌ته‌ کۆمیته‌ی ئاماده‌کار بۆ گفتووگۆکردن له‌ باره‌یانه‌وه‌. زۆرێک له‌م پێشنیارانه‌ له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و کارانه‌وه‌ هاتوون‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئه‌نجام دراون  و  ده ر‌که‌وه‌تووه‌ که‌ له‌ چه‌ند لایه‌نێکدا پێویستمان به‌ هه‌موارکردن و گۆڕانکار هه‌یه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Jan 2009کاتژمێر  1:48 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى  ئه‌گه‌ر ئه‌ویَرن به‌ جام رِه‌ش بویَرن به‌ فه‌قیر نا.

قادر سه‌رچنارى
خویَنه‌رى به‌ریَز به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى هاوچۆى سلیَمانى هه‌ر به‌ چینى كاسب كارو فه‌قیر ئه‌ویَریَت وه‌ هیچ پیاوه‌تى و مه‌ردایه‌تى تیا نیه‌ به‌رامبه‌ر سه‌یاره‌ى جام ره‌شى مه‌سئولى وه‌ك خۆیان دز سه‌یاره‌ى دزراوى عراق هه‌موو لاى مه‌سئول و مروره‌ هه‌موو سه‌یاره‌ى هه‌موو محافزه‌ كانه‌ هه‌موو كارتى ته‌زویرى بۆ كراوه‌ وه‌ سلیَمانیان تیَك داوه‌ !  باشه‌ هه‌تا كه‌ى به‌ناوى یاساوه‌ درۆ ئه‌كه‌ن ئه‌و هه‌موو سه‌یاره‌ جام رِه‌ش و دزراوانه‌ ئه‌توانن بیان وه‌ستیَنن  ؟  ئه‌توانن هه‌ر سه‌یریشیان بكه‌ن؟ ئیَوه‌ حه‌یاتان نه‌ماوه‌ بۆ فه‌قیرو هه‌ژار ئه‌چنه‌ كه‌مینه‌وه‌ !  یان ئه‌ڵیَن قایشى نه‌به‌ستووه‌ ؟
باشه‌ له‌ چ ولاَتیَدا قایش به‌ستن به‌زۆره‌  ؟ وه‌ك له‌ وولاَتى ئیَوه‌دا !  راسته‌ بیبه‌ستىَ بۆ سه‌لامه‌تى باشه‌  ! نه‌ك وه‌ك ئیَوه‌ى بیَغیره‌ت و ئه‌ڵقه‌ له‌گویَى ئاغا كانتان  !  ئیَوه‌ ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ن بچنه‌وه‌ماڵه‌وه‌  نه‌ك ده‌س بكه‌ن به‌ گیرفانى هه‌ژارانا بۆ مه‌سئووله‌ دزه‌كان !  ئه‌م رۆژى جمعه‌یه‌ له‌ سلیَمانى سه‌عات هه‌شتى به‌یانى چوین بۆ سه‌ر قه‌برانى سیوان ! هه‌ر له‌م دیوه‌ وه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌ك وه‌ستابوون له‌ چاڵیَكدا وه‌كو شه‌یتان ! چونكه‌ هه‌ر شه‌یتان ئاوا ئه‌چیَته‌ كه‌مینه‌وه‌ ! زیاد له‌ 20 سه‌یاره‌یان وه‌ستان بۆ غه‌رامه‌كردن به‌ برِى 20 هه‌زار دینار له‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌ سه‌رقه‌بران له‌ فاتحه‌خویَندن بوون لاى كه‌س و كارى مردویان ! وه‌ ئه‌و خاوه‌ن مردوانه‌ش   بیَگومان له‌ ئاستییَكى بیَداریدان  !
ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ رۆژه‌ جمعه‌ یه‌ له‌ فاتحا بوون به‌لاَم هاتووچۆى سلیَمانى  ریَگاى شه‌یتانیانگرتبوو ! ده‌ك ئه‌و پارانه‌ى كۆى ئه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ مه‌سئوله‌ دزه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌ى بیبه‌ن بۆ باقه‌كانى ئه‌وروپا ! به‌ ئیَوه‌ش و به‌ ئه‌وان به‌ قوزه‌ڵقه‌رتان بیَت     ! خوا به‌لاَتا ن بۆ بنیَریَت    ! به‌ پاره‌ى سه‌رانه‌ و دزى
ماڵو منالاَتان  به‌ده‌ رِه‌وشت ده‌ر ئه‌چن  ! 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Jan 2009کاتژمێر  7:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

yadi kimya barani halabja

slaw barezan
 
lera la wlati finland ba nyazin la roji yadi kimya barani halabja da peshangayeki shewekar u foto u doc saz bkain le ser kurd u jyan u mêju u klturekey.
zor supastan dekein , ger btwann lew kareda yarmetiman bden u her kes be pei twana le wena u doc u babet be zmani englizi u finlandi ,
u
wêney karesatekani helebje u anfal u  belgekani dadgai krdni tawanbaran , her shtek ke xotan be bashi dezann u te3bir bkat le kurd
bo nmune wenai srushti kurdstan u jwani kurdstan, wenai mujui u wenai serkrde ...... heta dwai

supas bo hawkaritan
 
legel rez u slawi
destei bereweberi
radioikurdi le finland

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Jan 2009کاتژمێر  6:54 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وا بڕیاره‌ پارله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پدك و ینك له‌ ئاینده‌ی نزیكدا وه‌ڵامی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنه‌كان بده‌نه‌وه‌

دوای چالاكی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنه‌كان كوردسستان كه‌ به‌ پشتگیری و سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌ی باشووری كوردستانی ناوه‌ندی چاك , كه‌ له‌ به‌رده‌م پارله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا , تیایدا یاداشتێك پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤی پارله‌مانی كوردستان كرا , ئه‌وه‌بوو كه‌سوكاری كاری بێسه‌روشوێنه‌كان به‌ به‌هانه‌ی پشووی ڕه‌سمی پارله‌مان ئه‌نجامی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌خست , كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنه‌كان دوای مانه‌وه‌یان شه‌وێك له‌به‌رده‌م پارله‌مان و ڕاگه‌یاندنی لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن , بڕیاریان دا چالاكییه‌كه‌ بۆ كاتێكی دواتر دوابخه‌ن وه‌ به‌ دواداچونی بۆ بكه‌ن , جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌سوكاری 70 بێسه‌روشوێنكراو به‌شداری چالاكییه‌كه‌یان كرد , كه‌ پێك هاتبوون له‌ كه‌سوكاری لایه‌نه‌كانی " پدك , ینك , ئیسلامی , پكك " , كه‌ له‌ ساڵانی ( 1994 بۆ 2005 ) بێسه‌روشوێن كرابوون .
به‌ پێی دواین زانیاری كه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ , دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د به‌كر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای ناوه‌ندی چاك –نووسینگه‌ی باشووری كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ پارله‌مانتار خاتوو سوزان خاڵه‌ شهابه‌وه‌ كرد بۆ دۆزی بێسه‌روشوێنكراوه‌كان , كه‌ به‌ نیاز بووه‌ ئه‌مڕۆ ئیمزای ئه‌ندامانی پارله‌مانی كوردستان كۆبكاته‌وه‌ بۆ پشتگیری كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوه‌كان ,له‌سه‌ر زاری كاك عه‌دنان موفتییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند : له‌ كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ینك و پدك باسكراوه‌ , پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی بیستبوو و یاداشته‌كه‌ی چاك و كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوه‌كانیان پێ گه‌یشتبوو .بۆیه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ینك و پدك باسیان له‌و دۆزه‌ كردووه‌و بڕیاریان داوه‌ له‌ ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا وه‌ڵامی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوه‌كان بده‌نه‌وه‌ .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Jan 2009کاتژمێر  6:48 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌ .
ح.س.سۆران .


soransa@hotmail.com

تاران – 2/11/2708
دوی رێبه‌ندان
جه‌ژنی رێبه‌ندان ، وزه‌یه‌ ‌ بۆ گه‌ل ،
ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات سه‌ر ئه‌خا له‌ که‌ل.

تیشکی تێگه‌ین له‌ دوندی شاهۆ ،
رووناک ئه‌کاته‌و ، خاکی پاکی تۆ  .
 
هۆزی هۆگری هه‌تاوی هه‌ستان ،
ئه‌بنه‌ په‌پووله‌ی شه‌می کوردستان.
                                                  
ئێزه‌دی ، شیعه‌ ، شه‌به‌ک ،مووسایی .
سوننی ، کاکه‌یی ، گه‌ور و عیسایی .

کرمانج  و  لوڕ  و  له‌ک  و  گۆرانی ،
داسنی  و  زازا و فه‌یلی و سۆرانی.

کۆ  ئه‌بن  له‌ بن   ئاڵای  رزگاری  ،
کوردانه‌  ئه‌ژین  له‌   کورده‌واری . 
                                                 
شای به‌زیوی کش ، پاکی ئه‌بن مات ،
ئه‌و کاته ، ‌ سۆران  ئه‌گاته‌  ئاوات .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  22 Jan 2009کاتژمێر  6:41 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

درۆکانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌باڵ ده‌فڕن وه‌لی درۆکانی بارزانی و تاله‌بانی و نیچیره‌ڤان بڵقی سه‌رئاون

یاشێخ

سه‌رۆک کۆماری جمهوری ئیسلامی ئیران( ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) هه‌رماوه‌ نا ماوه‌یه‌ک درۆیه‌ک به‌باده‌دات. درۆکانیش ئه‌گه‌ر ته‌نها زه‌ره‌ر مه‌ند بوایه‌ به‌ خۆی کێشه‌یه‌ک نه‌ده‌بوو له‌لامان، به‌ڵام نه‌گبه‌تیه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ له‌سه‌ر حسابی گه‌لی فه‌له‌ستین ئه‌و درۆیانه‌ ده‌خاته‌ بازاڕی سیاسی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌.
هه‌مووی ساڵه‌ وه‌ختێک نابێت ئه‌و سه‌رۆکه‌ چ له‌ ناوخۆی ئێرانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆده‌کات وه‌یان له‌ بۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تیوکانه‌وه‌ که‌تیایدا ئاماده‌ده‌بێت ده‌ڵێت بوونی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی ناهێڵین، به‌ڵام واجێگای داخه‌ ئه‌وه‌ ئیسرائیل به‌کرده‌وه‌و به‌فه‌ڕمی خه‌ریکه‌ گه‌لی فه‌له‌ستین پاکسازی ده‌کات له‌سه‌ر نه‌خشه‌و له‌سه‌ر زه‌مین ئه‌ویش مێش میوانی نیه‌.
به‌ڵێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌وجۆره‌ که‌وتۆته‌خزمه‌تی هارکردنی ئیسرائیل له‌دژی گه‌لی سیڤیلی فه‌له‌ستین. له‌ونێوه‌دا ده‌یه‌وێت به‌ پێدانی چه‌ند مووشه‌کێکی ئاست نزمی ته‌کنۆلۆجیایی دنه‌ی حه‌ماس بدات به‌بزواندنی له‌دژی ئیسرائیل.
به‌ڵێ ئاوها ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو جمهوریه‌ئیسلامیه‌که‌ی سه‌لماندیان نه‌ک هه‌ر دۆستی گه‌لی فه‌له‌ستین نه‌بوون و نین به‌ڵکوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی بزاڤه‌ رزگاری خوازو پێشکه‌وتن خوازه‌که‌یه‌تین.

کاریگه‌ری درۆکانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی فه‌له‌ستین؛

له‌ئه‌نجامی ته‌ره‌فگیریو ده‌ست تێوه‌ردانی له‌ناوباڵه‌سیاسیه‌کانی فه‌له‌ستیندا به‌تایبه‌ت حه‌ماس دا ئه‌وه‌ توانی له‌گه‌ڵ رێکخراوی فه‌تح به‌شه‌ڕیان بداتو دووایش حه‌ماسی فریو دا بۆ شه‌ڕێکی خۆتڕێن و به‌ کوشتدانی گه‌لی سڤیلی فه‌له‌ستین.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Jan 2009کاتژمێر  11:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لقى 12 ده‌یه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ى خۆى به‌سه‌ر دادگادا بسه‌پیَنیَت
ن. ئه‌رسه‌لان ئیَناخ
كاتیَك لقى 12ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌یه‌ویَت داواى یاساى له‌سه‌ر ناسح عبدالره‌حیم تۆمار بكات له‌و هه‌وڵه‌دایه‌ كه‌ هه‌یمه‌نه‌ى حیزبى پایه‌دارتر بكات به‌سه‌ر دادگاو رِۆژنامه‌نووساندا ,بۆئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و یاسایایه‌ى كه‌ خۆیان ده‌ینوسن ته‌نها ده‌ره‌وه‌ى خۆیان بگریَته‌وه‌ چه‌ندین مه‌رج داده‌نیَن ته‌نها نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م رِاستیه‌ تیَكدانى ئه‌منى قه‌ومى له‌ یاساى رِۆژنامه‌نووساندا داده‌نیَن, ئه‌گه‌ر به‌رپرسیَك یان باره‌گایه‌كى حیزبى هیَماى ئه‌منى قه‌ومى بیَت و رِۆژنامه‌نوس بۆى نه‌بیَت له‌باره‌یانه‌وه‌ بدویَت, ئه‌وكاته‌ ده‌بوایه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ خۆیان ناوناوه‌ پاریَزه‌رانى ئه‌منى قه‌ومى كاریَكیان نه‌كردایه‌ وه‌ك ئیَستا ببنه‌ جیَگاى رِه‌خنه‌ى رِاست و دروستى رِۆژنامه‌نووس و نوسه‌ران, نه‌ده‌بوایه‌ ئاپارتمان و ماشیَنه‌ تازه‌ مۆدیَله‌كانیان له‌سه‌ر حیسابى خه‌ڵكى داماوى ئه‌م مه‌له‌كه‌ته‌ به‌رزتربكه‌نه‌وه‌, نه‌ده‌بوایه‌ هه‌زاران مرۆڤیان له‌ خویَندا بتلاندایه‌و چه‌ندین منداڵیان هه‌تیو بكردایه‌ و سه‌دان ئافره‌تیان بیَوه‌ژن بكردایه‌ كه‌ بوونى پیاو یه‌كیَكه‌ له‌مافه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئافره‌ت, به‌لاَم ئه‌مانه‌ له‌پیَناوى كورسى ده‌سته‌لاَتدا سه‌دان ژنى كوردیان له‌ مافى بوونى پیاو بیَبه‌ش كردووه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و موقه‌ده‌سانه‌ن كه‌ ناوبردنیان ده‌بیَته‌ هۆى تیَكدانى وولاَت, ئه‌مانه‌ ئه‌و مه‌عسومانه‌ن ناوبردنیان مرۆڤ ئه‌م وولاَته‌ ده‌خاته‌ زه‌مهه‌ریرى ئاواته‌كانى ئه‌وان.

ئه‌وه‌ى لیَره‌دا ده‌مه‌ویَت ئاماژه‌ى بۆ بكه‌م به‌رپرس و ئه‌ندامانى لقى 12ى پارتى ده‌یانه‌ویَت له‌سه‌روى یاساوه‌ بمیَننه‌وه‌ و داوا له‌ دادوه‌رى دادگاى هه‌ڵبجه‌ى شه‌هید ده‌كه‌ن كه‌ لیژنه‌یه‌كى دادگا بۆ لقه‌كه‌یان بنیَریَت تاوه‌كو ئیفاده‌ له‌ شكاتكاره‌كانى ناو لق وه‌ربگریَت كه‌ داواى یاساییان  له‌سه‌ر نوسه‌رو رِۆژنامه‌نووس ناسح عبدوالره‌حیم تۆمار كردووه‌, ئه‌گه‌رچى دادوه‌ره‌ى لیَكۆلیَنه‌وه‌ نه‌ده‌بوو ناسحى رۆِژنامه‌نووسى زیندانى بكردایه‌,به‌لاَم جیَگه‌ى ده‌ست خۆشییه‌ بۆ دادوه‌ر كه‌ رِازى نه‌بوو ده‌سته‌لاَتى حیزبى له‌سه‌رو یاساوه‌بیَت, ئه‌م وه‌لاَمى نه‌رییه‌ى دادگا تروسكایه‌كه‌ بۆ هیَنانه‌خواره‌وه‌ى ده‌سته‌لاَتى حیزبى و سه‌روه‌ریكردنى یاسا.
ئیَستاش رِووى ده‌ممان ده‌كه‌ینه‌ سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان و پیَى ده‌ڵیَین: ئایا ئیَوه‌ رِازیى ده‌بن كه‌ به‌رپرسانى لقى 12  داوا له‌ دادوه‌رى لیَكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ باره‌گاى حیزبدا ئیفاده‌ى شكاتكاره‌كان وه‌ربگریَت؟ ئایا رِازى ده‌بیت به‌رپرسانتان له‌سه‌رو یاساوه‌ خۆیان ببینه‌وه‌؟ ئایا پیَچه‌وانه‌ى ئه‌و په‌یامه‌ نییه‌ كه‌ ده‌ڵیَت با یاسا سه‌روه‌ربیَت ؟

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Jan 2009کاتژمێر  10:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دوو كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و دوو ئاوڕووچوونی نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌ڕاستی كورد، خراپ لێیقه‌وماوه‌

د. جه‌مال نه‌به‌ز  
     
ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر كورد هاتوون، له‌ماوه‌ی 17 ساڵی كوێخایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی دا به‌سه‌ر هه‌رێمی سێستانه‌وه‌، هێنده‌ زۆرن له‌ژماره‌ نایه‌ن و، له‌ وتارێكدا جێیاننابێته‌وه‌.  له‌م باره‌شه‌وه‌، گه‌لێك وتارم له‌م 17 ساڵه‌دا بلاَوكردووه‌ته‌وه‌.  وا لێره‌دا ته‌نێ دوو كێشه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌رچاو، كه‌ هه‌ردووكیان، دوو كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و دوو ئاوڕووچوونی نێونه‌ته‌وه‌یین:

(1)- كێشه‌ی فڕۆكه‌وانی تاوانباركراو تاریق ره‌مه‌زان:
تاوانباركراوێكی ده‌ستگیركراو – ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ده‌خرێته‌ ملی، زۆر ساده‌ش بێ، ئه‌وا به‌ره‌للاَ كردنی، له‌ده‌سه‌لاَتی هیچ كه‌سێك و هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كدا نییه‌، دادگه‌ نه‌بێ.  ئه‌وه‌ش، پاش دادگه‌ییكردن، كه‌ بریتییه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی پۆلیس و گوێگرتن له‌ تۆمه‌تنامه‌ی دۆزگری گشتی (المدعی العام) و گوێراگرتن له‌ وه‌رامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ له‌ تۆمه‌تباركراو ده‌كرێن.  هه‌روه‌ها گوێگرتن و كۆڵینه‌وه‌ له‌ گوته‌ی ئه‌و گۆڤانانه‌ (شایه‌ت) ی كه‌ له‌بۆ، یان له‌دژی ئه‌و تۆمه‌تباركراوه‌ دێنه‌گۆ.  شایه‌نی باسه‌، هه‌تا تاوانباركراو تاوانه‌كه‌ی قورستربێ، ئه‌وا هێشتنه‌وه‌ی له‌ چواردیواری گرتووخانه‌دا، تا رۆژی دادگه‌یی، سه‌ختتر ده‌بێ و، ته‌نانه‌ت تاوانباركراوی واش هه‌ن، كه‌ به‌ ده‌ستبه‌رێتیی (كفاله‌) یه‌كی داراییی یه‌كجار گه‌وره‌ش، پێش رۆژی دادگه‌یی و بڕیاری دادوه‌ر، به‌ره‌للاَناكرێن، تاكو نه‌توانن سووت له‌  ئازادیی ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌ ببینن و رابكه‌ن.  ئه‌مه‌، رێسای ره‌وتی دادوه‌ریی تاوان و تاوانباركراوییه‌ له‌ ولاَته‌ دێمۆكراتییه‌كاندا.

ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وان، تاریق محه‌ممه‌د ره‌مه‌زان، كه‌ عه‌ره‌بێكی له‌دایكبووی كه‌ركووكه‌، یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌لكوژیی له‌ كورد، خراوه‌ته‌ ملی.  وه‌ك له‌ ده‌نگوباسه‌كانیشدا هاتووه‌، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا، دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی خۆیدا ناوه‌.  ئه‌م تاوانباركراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركووك گیراوه‌، نێردراوه‌ بۆ سلێمانی، نه‌وه‌كا ده‌رفه‌تی رڤینی له‌ كه‌ركووك ده‌ستبكه‌وێ.  به‌لاَم ئه‌م تاوانباركراوه‌، ئێسته‌ به‌ره‌للاَیه‌ و، ئاسایشی سلێمانی ده‌بێژێ، له‌كاتێكدا كه‌ براوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، رایكردووه‌.

پاش بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، گه‌لێك نووچه‌ و لێدووان له‌م باره‌یه‌وه‌ بلاَوكرانه‌وه‌.  سه‌یروسه‌مه‌ره‌ش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم "بێ ئاگایی" خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی و، به‌ڵێنی دا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێَلایه‌نانه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بدا و، ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌ خه‌ڵك رابگه‌یه‌نێ، به‌لاَم تا ئێسته‌، ئه‌م به‌ڵێنه‌، وه‌ك هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم، جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و، هیچ داخۆیانییه‌كیش له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌چووه‌.  خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش راست بێ، كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئاگای له‌مه‌ نه‌بووبێ، ئه‌وا بوونی "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم" شتێكی زۆر بێ مانا و بێ نرخه‌ و پێویسته‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Jan 2009کاتژمێر  7:7 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دزی و گه‌نده‌ڵی كورِه‌كانی حاجی یه‌حیا, سه‌رۆكی حكومه‌تیش له‌ پرخه‌ی خه‌وه‌ !!
قوتابیه‌كی زانكۆی جیهان

له‌سه‌رووی هه‌موو شتیَكه‌وه‌ ده‌مه‌ویَت ئاماژه‌ به‌وه‌ به‌م كه‌ به‌هۆی ئه‌م زه‌بر و توندوتیژیه‌ی له‌ زانكۆی جیهاندا هه‌یه‌ بوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی خۆم نه‌نوسم , چونكه‌ دڵنیام كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بزانن كه‌ چ قوتابیه‌ك ئه‌م زانیاریانه‌ی نوسیوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ری نه‌كه‌ن  دڵنیام كه‌ ئه‌م ساڵ ده‌ری ناچیَنن .
دیاره‌ ئه‌م زانكۆیه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی "كورِه‌ برسیه‌ پڵنگه‌كانی!! حاجی یه‌حیان " كه‌ یه‌كیَكن له‌ بازرگانه‌كانی هه‌ولیَر كه‌ من به‌س زانیومه‌ له‌بازارِ كاسبیان كردووه‌ به‌ دووكان و كه‌سابه‌ت پاره‌یان ده‌ست كه‌وتووه‌ به‌م دواییه‌ش به‌هۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبیَل و شه‌ریك بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌تایبه‌تی سه‌رباز هه‌ورامی كه‌ ناسراوه‌ به‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ی نیَچیر بارزانی , به‌م دزیانه‌ بونه‌ بزنزمانیَكی نیَو ده‌وڵه‌تی ئیَستاش ئه‌م دوكاندارانه‌ زانكۆی ئه‌هلی داده‌مه‌زریَنن و خه‌ڵك فیَری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كه‌ن..!!!
دیاره‌ هه‌بوونی زانكۆی ئه‌هلی له‌رِاستیدا كاریَكی خراپ نیه‌ به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خویَندكار دایه‌ به‌لاَم  نه‌وه‌ك بیَیتو به‌ قیَزه‌وه‌نترین شیَوه‌ بیَ ویژدانانه‌ ئستغلالی وه‌زعه‌كه‌ بكه‌یت, له‌وانه‌یه‌ هه‌موومان ئه‌وه‌مان له‌بیر بیَت كاتیَك ئه‌مساڵ قوتابیانی شه‌شی ئاماده‌یی له‌ باشوری كوردستان رِیَژه‌یه‌كی ئیَجگار زۆر ده‌رچویَنران به‌ په‌نجا ..!! له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا له‌ كاتی وه‌رگرتنی قوتابی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و مه‌رجی وه‌رگرتن خرانه‌ رِوو بۆئه‌مه‌ش له‌كۆی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ ده‌رچووی پۆلی شه‌شی ئاماده‌ی بوون نزیكه‌ی ده‌هه‌زار قوتابی له‌به‌شی زانستی و ویَژه‌یی وه‌رنه‌گیران له‌ خویَندنی بالاَ ئه‌مه‌ش لای هه‌موو كه‌س ئاشكرا ده‌بیَت كه‌ وه‌زیری خویَندنی بالاَ و كۆلیَژه‌ ئه‌هلیه‌كان شه‌ریك بوون و تاكو كۆلیَژه‌ ئه‌هلیه‌كان به‌م قوتابیانه‌ پرِ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌م پیلانه‌شیان سه‌ری گرت و زۆریَك له‌ قوتابیان چونه‌ ئه‌هلی و به‌ پاره‌یه‌كی ئیَجگار زۆر وه‌رگیران كه‌ له‌  زانكۆی جیهان  له‌ سیَ ملیۆن و سیَ سه‌د هه‌زار دینار تاكو شه‌ش ملیۆن دینار به‌پیَی  جۆری به‌شه‌كان دابه‌شكرابوو ئه‌مه‌ بۆ هه‌ر ساڵیَك هه‌ر قوتابیه‌كیش ده‌رنه‌چیَت ساڵی داهاتوو هه‌مدیسان پاره‌كه‌ی پیَ ده‌ژمیَرن  وه‌ مه‌رجیش بۆ نمره‌كان دانه‌نرابوو په‌نجا باشترین نمره‌یه‌ لای ئه‌وان .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Jan 2009کاتژمێر  4:34 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌پاریَزگاى سلیَمانى ئه‌گه‌ر جوان نه‌بى دانامه‌زریَى: شنۆ محمد
له‌م رۆژانه‌یا پاش چه‌ندین جار سه‌ردانء هه‌روه‌ها عه‌ریزه‌ نوسین بۆ پاریَزگاى سلیَمانى وه‌ چه‌ند جاریَكیش له‌ دائره‌كانى تر كه‌ دابمه‌زریَم به‌ بروانامه‌ى كولیه‌, كه‌ خه‌ڵكى بۆیه‌ روو له‌خویَندن ئه‌كه‌ن كه‌ بۆ دوا رۆژیان باش بیَت, به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ووڵاتى ئیَمه‌ نه‌ برِوانامه‌ ده‌ورى هه‌یه‌ نه‌ خبره‌و نه‌ كه‌سى شیاو بۆ شویَنى شیاو, ویستم له‌ پاریَزگاى سلیَمانى هه‌ولیَكى دامه‌زراندن بده‌م, دواى ئه‌وه‌ عه‌ریزه‌كه‌م برد بۆ چه‌ند ژووریَك لیَان وه‌رنه‌گرتمء له‌ یه‌كیَك له‌ژووره‌كان ووتیان به‌ده‌ست كاك ئارس ناویَكه‌, منیش ووتم: جا ئه‌و كاك ئاراسه‌ كىَ ئه‌ یناسىَ ووتیان وه‌ڵا كه‌س نایناسىَ تازه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتۆته‌وه‌و ئیَستاش هه‌مووشتى به‌ده‌سته‌, منیش دواى چه‌ند هه‌ولیَكى ده‌ رۆژى چاوم به‌و كاك ئاراسه‌ كه‌وتء عه‌ریزه‌كه‌م خسته‌ به‌رده‌ستى ووتم هاتووم بۆ دامه‌زراندن, ئه‌ویش ویستى له‌سه‌رى بنوسىَ, سه‌یریَكى كردم و ووتى: دامه‌زراندن نیه‌, منیش ووتم بۆ ووتى: نیه‌و كردمیه‌ ده‌ره‌وه‌, هه‌ر به‌ به‌رچاوى خۆمه‌وه‌ چه‌ند كیژیَكى ناسكء به‌له‌نجه‌و لاره‌وه‌ هاتن راسته‌وخۆ بۆى نوسین كه‌ دابمه‌زریَن, به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من محاجه‌به‌ بووم, دانه‌مه‌زرام, به‌داخه‌وه‌ له‌م ووڵاته‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بروانامه‌ى به‌رزیشت هه‌بیَت ئه‌گه‌ر روخسارت نه‌یهیَنىَ ئه‌وا هه‌ر زوو به‌ش خوراویت.... ئاخر جه‌نابى به‌ریَوه‌به‌ر خۆ تۆ نامخوازى... وه‌ منیش بۆ ته‌ماشاى تۆ نه‌هاتووم ئه‌مه‌ویَت به‌ حه‌قى خۆم دابمه‌زریَم و دینارىَ بۆ خیَزانیَكى شه‌هید ده‌ست بخه‌م.

ئه بێت وه ك خاتو ( ده شنێ موراد )ی به رنامه ی بێكۆنترۆڵ ته له ڤزیۆنێكی بیانی له ماڵێكی پڕایڤێت دا به ڕوتی چاو پێكه وتنی له گه ڵكردبیت و ده ستی هه ڵكه و زاهیر یان مه لابه ختیار و ئه مسالی ئه مانه یان پێبگات ئه وسا دای ده مه زرێنن، وه ك ئه م وێنه ی خاتو ده شنێ موراد.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Jan 2009کاتژمێر  12:29 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online