تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

هونه رمه ند (به هجه ت یه حیا) داوای له سایتی ئاوێنه ی سه ربه  (به ناو حكومه تی هه رێم) كرد وێنه كه ی لابه رن. چاودێرێكی هونه ری

ئاشكرایه ماوه یه كه ڕۆژنامه ڕوزه رده كه ی ده سه ڵاتی به ناو حكومه تی هه رێم وێنه ی كۆمه ڵێك به ناو هونه رمه ندیان له به شی سه ره وه ی ئاوێنه داناوه و داوا یان له خه ڵك كردووه كه به تیكست یاخود نامه ی موبایل هونه رمه ندی وه رز هه ڵبژێرن، دیاره  ڕۆژنامه ی ئاوێنه وه ك هه ر ڕۆژنامه یه كی روزه ردی تری ده سه ڵاتی مافیای كوردی ده یه وێت بازرگانی به هونه ری كوردی و هونه رمه ندانی كورده وه بكات و بیانكاته كاڵا بۆ به ده ستهێنانی زۆرترین ده رامه ت و  سوككردنی هونه رمه ندانی ڕاسته قینه ی گه له كه مان، هه روه كو ده زانین ئاوێنه ڕۆژنامه یه كی سه ر به ده سه ڵاتی هه رێمه و هیچ شتێكی سه ربه خۆیش له ژێر سایه  و ده سه ڵاتی سه رانی هه رێمدا  وجودی نیه و نه ماوه، ئه وه ی لێره دا گرنگه ئاماژه ی پێبكه ین ئه وه یه كه هونه رمه ند به هجه ت یه حیا به ڕۆژنامه ی ئاوێنه ده ڵێت كه وێنه كه ی له و هه ڵبژاردنه درۆزنانیه داو له ریزی ئه و به ناو هونه رمه ندانه دا لابه رن، كه ئه مه ش بۆ خۆی نیشانه ی ئه وه یه كه به هجه ت یه حیا وه ك هونه رمه ندێك خۆی به كه سێكی خاوه ن هه ڵویست ده زانێت و خۆی به به شێك له و سه رشۆڕی و چلكاو خۆری و ملكه چیه ی هه ندێك به ناو هونه رمه  ندی به ر  قاپی یه كیه تی و پارتی و ئه و دوو بنه ماڵه و به ناو حكومه تی هه رێم نازانێت چونكه  سیستمی ژیان له سایه ی ئه واندا ته نها ملكه چی و سه رشۆڕیه بۆ ئه و ده سه ڵاته دیكتاتۆرو ئه و دوو بنه ماڵه گه نده ڵه كه هیچ جیاوازیه كیان له گه ڵ رژێمی سه دامدا نیه. 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2 Feb 2009کاتژمێر  9:2 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه م به ناو هونه رمه ندانه سه رشۆڕ و چڵكاوخۆری به ر ده ركه ی ماڵی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی خاین و مافیان. چاودێرێكی هونه ری

ئه م به ناو هونه رمه ندانه سه رشۆڕ و چڵكاوخۆری به ر ده ركه ی ماڵی بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی خاین و مافیان. ئه گه ر وانیه بۆ له به رامبه ر ئه و هه مو بێ عه داله تیه ی كه سه رانی خاینی هه ردوو بنه ماڵه ده رهه ق به خه ڵكی هه ژاری كورد له كوردستان خولقاندویانه بێده نگن. ئه م به ناو هونه رمه ندانه و هه ڵكه وت زاهیر و سایته به ناو هونه ریه كانیش له نمونه ی سایتی خه ون، لێزاننێت و  ئه مسالی ئه مانه ش
 ئایدزی هونه ری كوردین

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2 Feb 2009کاتژمێر  7:37 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌رێ خه‌ڵکینه‌ ئه‌و خوشکه‌ی من خۆی خنکاندوه‌ یان تروور کراوه‌ ؟ سه‌ردار پشده‌ری

سه‌ڵاو بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ وێنه ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و تابوته‌ی کێشاوه‌‌
ده‌سه‌ڵاتی کوردی شوێنی دانیشتنت گۆڕی له‌سه‌ر به‌ردو ته‌نه‌که‌ بۆ کورسی و قه‌نه‌فه‌.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی جلوبه‌رگتان گۆڕی له‌ به‌رگی خاکیه‌وه‌ بۆ خۆری و په‌شمی ره‌نگاوره‌نگ.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی شوێنی پاره‌ هه‌ڵگرتنتان گۆری له‌ کیسه‌باخه‌ڵه‌وه‌ بۆ‌ بانک.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ستتان له‌ سواری که‌رو هێستر هه‌ڵگرت و که‌وتنه‌ مارسدیس لێخوڕین.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی پشتان کرده‌ هاوسه‌نگه‌ران و ده‌ستتان نایه‌ ناوده‌ستی نه‌یارانی کورد.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌موو داب و ده‌ستورێکی کوردیشتان گۆڕی له‌باشه‌وه‌ بۆ خراپ.
پێش ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن، له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا به‌ ده‌ ساڵ ئافره‌تێک نه‌ده‌کوژراو ئه‌گه‌ر بشکوژرابایه‌ تاوانباره‌که‌ رایده‌کرد بۆ لای ئێوه‌ بۆ ‌شاخ.
ئافره‌ت کوشتن یه‌کێکه‌ له‌ ره‌وشته‌ خراپه‌کانی کۆمه‌ڵگا، که‌چی وه‌ک هه‌موومان به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین، رۆژبه‌رۆژ ره‌وشتی خراپی ئافره‌ت کوژی له‌زیاد بوون دایه‌و تاوانبارانیش به‌ سه‌ری به‌رزه‌وه‌ له‌ناو بازاره‌کاندا ده‌سورێنه‌وه‌‌، ئه‌وه‌تا هه‌ندێ له‌ میدیا کوردیه‌کان به‌شێک له‌و تاوانانه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن و وا نیشان ده‌ده‌ن که‌ ته‌نها له‌ ساڵی 2008 دا چوارسه‌دو په‌نجا ئافره‌ت تروور کراوه(بڕوانه‌ ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌)‌و پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌و دادگاو میدیاکانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش یارمه‌تی تاوانباران ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و ئافره‌ته‌ خۆی کوشت یان خۆی سوتاند یان خۆی خنکاند، ئه‌و به‌رێزه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  1 Feb 2009کاتژمێر  7:30 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

السنوات الأخيرة من مصطفى البارزاني

The Last Years of Mustafa Barzani

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نهێنییه‌كانی نێوان بارزانی‌و CIA ئاشكراده‌كا

راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی میدل ئێست كاوه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی ساڵی 1994 راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بارزانی‌و CIA له‌ساڵه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و راپۆرته‌ چه‌ند راستییه‌كی مێژوویی زۆر گرنگی تێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی شاو ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به‌ بارزانی‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیاندابوو
دواهه‌مین ساته‌كانی مه‌لا مسته‌فا، دیلی شاهی ئێران‌و CIA
هه‌رچه‌نده‌ شای ئێران به‌ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11 ئازار ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام له‌دوا ساته‌كاتنی ته‌مه‌نیدا مه‌لا مسته‌فا به‌ناچاری په‌نا بۆ شا ده‌باته‌وه‌ تا داڵده‌ی بدات، هه‌ندێك ئه‌م په‌نادانه‌ به‌ دیلێتی ناوده‌به‌ن، به‌وپێیه‌ی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ رێككه‌وتننامه‌ی 11 ئازار پاشگه‌ز بووه‌وه‌، شای ئێران بارزانی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناچاركرد له‌ تاران نیشته‌جێبكرێن، له‌ جێگایه‌ك كه‌ له‌ژێر چاودێریی ده‌زگای هه‌واڵگریی شا (ساڤاك)دا بوو، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ كه‌سوكاریه‌وه‌ بچڕا بوو، هه‌ر له‌م جێگایه‌ هێنده‌ی تر نه‌خۆشییه‌كانی به‌ته‌واوی زۆری بۆده‌هێنن‌و بێزاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام شای ئێران، رێگه‌نادات مه‌لا مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ بكات، ته‌نانه‌ت رێگه‌نادات بۆسه‌ردانی پزیشكیش له‌ماڵ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. السنوات الأخيرة من مصطفى البارزاني

The Last Years of Mustafa Barzani

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jan 2009کاتژمێر  10:52 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ مه سعود به رزانی:

ته‌مه‌ر کۆچه‌ر پارێزگاری دهۆک له مه لهه ی عه ره به له شفرۆشه كاندا.

ته‌مه‌ر کۆچه‌ر پارێزگاری دهۆک به‌ پاره‌ی دزراو له‌ خه‌لکی کوردستان، شه‌وانی سووریان له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشی عاره‌ب به‌سه‌ر ده‌به‌ن..له‌ مه‌سعودی خیانه‌تکار و درۆزن ده‌پرسین: خۆ تۆ چه‌ند رۆژێک ده‌بێت له‌ به‌رده‌م خه‌ڵکی دهۆک شیراندت ووتت: گه‌نده‌ڵه‌کانمان بۆ ده‌ستنیشان بکه‌ن تا دادگاییان بکه‌ین!. KP 

بنات عرب في دهوك تمر كوجر 

ڕۆژنامه ی هاوكاری

 

 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jan 2009کاتژمێر  3:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه‌ر حیزبی کاکی به‌ ناو نوسه‌رنه‌ بوو هه‌رکه‌سێك ته‌نها هه‌واڵێکی له‌ بۆردومانی قه‌ندیل بڵاوبکرادایه‌وه‌ ده‌سگیری ئه‌کرد کێ خیانه‌تی داهێنا؟ دلێر قه‌ره‌داخی

ئایا هاوسۆزی له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی بێ دیفاعی غه‌زه جاشێتیه.. یان، ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرابخشێنین به‌و چه‌مکانه‌ی که‌ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی وکورد به‌ تایبه‌تی به‌کاری ئه‌هێنن‌،ئه‌بینین بۆ ده‌ڕبڕین له‌ خراپی ودڕنده‌یی وگه‌مژه‌یی وخیانه‌ت و...هتد  په‌نایان بردووه‌ته‌
به‌رچواندنیان به‌ ئاژه‌ڵان ،که‌ هه‌ندێك جارته‌واو پێچه‌وانه‌ی سیفاتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه‌.وه‌ك سه‌گ وکه‌روجاش.
که‌ ئه‌مه‌ له‌ زۆربه‌ی که‌لتوری ووڵاتانی ڕۆژئاوادا بونیان نیه‌،وخۆی له‌ خۆیدا سته‌مێکی گه‌وره‌یه‌له‌و‌ ئاژه‌ڵانه ئه‌کرێن، ‌
خۆئه‌گه‌ر باس له‌ سۆز وبه‌زه‌یی مرۆڤانه‌ بکه‌ین ،وبه‌ خۆمان بڵیین مرۆڤ ئه‌وه‌ کۆمه‌ڵیك یاساو پره‌نسیپی مرۆڤانه‌ خۆیمان به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێت،وئێمه‌ کۆمه‌ڵێك هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تری ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌ هه‌یه‌،که‌ له‌ هاوبه‌شی خزمایه‌تی ونه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی وئایینی ومرۆڤایه‌تی خۆی ئه‌بینێته‌وه‌.
هه‌ر هه‌موومان به‌ جیاوازی  ڕه‌نگ وپێست وئایینمانه‌وه‌ له‌ هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تیدا هاوبه شین.بۆیر ئربینین له‌ کاتی ڕودانی کاره‌ساتدا وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ یان کاره‌ساتی لافاو. ووڵاتان هه‌ن که‌ناکۆکیان له‌ نێواندا هه‌یه‌ له‌سه‌ر سنوور یان شتی تر،له‌م حاڵه‌تانه‌دا باز به‌سه‌رناکۆکیه‌کاندا ئه‌ده‌ن وبه‌ هانای یه‌که‌وه‌ ئه‌چن.
هه‌ر کاره‌ساتێکیش توشی مرۆڤه‌کان هاتبێت به‌هۆی شه‌ڕ وپێکدادانه‌وه‌ ،هه‌میشه‌ قوربانیان له‌خه‌ڵکی سڤیل وبێ دیفاع لێ که‌وتۆته‌وه‌.
له‌م ڕۆژگاره‌ماندا به‌هۆی به‌حیزبی کردنی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ ،هه‌ست و سۆزی که‌سه‌کانیش له‌و پشکه‌ بێ به‌ش نه‌بووه‌ ، وڕوانین  له‌و کاره‌ساته‌ مرۆییانه‌ به‌ چاوی که‌سی ڕاسپێردراوو وبیر کڕدراو نیشانه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌.
ئه‌وه‌بووماوه‌ك له‌مه‌به‌رهێزی سوپای ئیسرائیل به‌ هه‌موو تانك وتۆپ وفڕۆکه‌وه‌ وهێرشی زه‌مینی کرده‌ سه‌رشاری غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین له‌ ئاکامدا بووه‌ هۆی کوژرانی وبرینداربوونی خه‌ڵکێکی زۆری بێگوناهی ئه‌و شاره‌ ، هۆکاری ئه‌و هێرشه‌ کێ یبوو چی بووجێی باس  نیه‌. ئه‌وه‌ی جێی باسه‌ کێ بووه‌ قوربانی ئه‌و شه‌ڕه‌؟؟؟

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jan 2009کاتژمێر  3:1 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بیَستون هه‌ورامى زۆرِناژه‌نه‌كه‌ى فه‌ره‌یدون جوانرِۆى بیَده‌نگ به‌ كۆیله‌ى حیزب
ناسح عبدولرِه‌حیم-هه‌ڵبجه‌ى شه‌هید

Nasehh2007@yahoo.com

"ئیَمه‌ قه‌ڵمه‌كه‌ى رِه‌فعه‌ت هه‌ڵبجه‌یى و ئاسۆعبدوله‌تیف و سه‌باح على قاره‌ما و گۆران دوكانیمان هه‌بیَت زۆرِناژه‌نیَكى وه‌ك بیَستون هه‌ورامى پیَشكه‌شى بنه‌ماڵه‌ى 31ى ئاب بیَت"
بیَستون هه‌وارامى له‌ سایته‌ رِوو زه‌رده‌كه‌ى عومه‌ر فارس(كوردستان نیَت- پاراستن) هیَرشیَكى نارِه‌واى كردووه‌ته‌ سه‌ر نوسه‌رى به‌ویژدان كاك رِه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یى,من نامه‌ویَت پاكانه‌ بۆ كاك ره‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ى بكه‌م به‌ڵگه‌ بۆ پاكیه‌تى و جوانى رِه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ى بهیَنمه‌وه‌,چونكه‌ په‌لاماردانى رِه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یى له‌لایه‌ن زۆرِناژه‌نه‌كه‌ى فه‌ره‌یدوون جوانرِۆى پیاوكوژو پاڵه‌وانى شه‌رِ و هه‌تكه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پاكیه‌تى رِه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ى بسه‌لمیَنیَت.

من هه‌رگیز دڵگران نابم به‌و قسانه‌ كه‌ بیَستون هه‌ورامى زرِناژه‌نه‌كه‌ى فه‌ریدوون كردوویه‌تى به‌رامبه‌ر رِه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یى پیَویست ناكات كاك رِه‌فعه‌ت دڵگرانبیَت به‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌,چونكه‌ ئیهانه‌كردنى رِه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ى له‌لایه‌ن قه‌ڵه‌مفرۆشیَكى وه‌ك بیَستون هه‌وامیه‌وه‌ به‌ڵگه‌ى پاكیه‌تى و باشى رِه‌فعه‌ت هه‌ڵبجه‌یمان بۆ ده‌سه‌لمیَنیَت, من ئه‌و كاته‌ نیگه‌ران ده‌بووم كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌ڵمفرۆشه‌ وه‌سفى رِه‌فعه‌تى بكردباو به‌شان باڵى هه‌ڵبدایه‌,زه‌مكردنت له‌لایه‌ن قه‌ڵم فرۆشه‌كانى بنه‌ماڵه‌وه‌ گه‌واهى پاكى و دڵسۆزیته‌ بۆ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌ت!هه‌زارانى وه‌ك بیَستون هه‌ورامى قه‌ڵه‌مفرۆش زه‌مى رِه‌فعه‌ت بكه‌ن تۆسقاڵیَك له‌ هه‌یبه‌تى كه‌مناكاته‌وه‌,هه‌یبه‌تى رِه‌فعه‌ت به‌و قسه‌و قسه‌ڵكانه‌ ناشكیَت ,خوانه‌كرده‌ به‌وه‌ ده‌شكیَت كه‌ قه‌ڵمفرۆشیَكى وه‌ك بیَستون هه‌ورامى لیَى رِازیبیَت.
 ئیَستا بۆ ئه‌وه‌ى بزانن بیَستون هه‌ورامى كیَیه‌و نوسینه‌كانى چۆنن سه‌رنجتان بۆ ئه‌م رِاسته‌ی رِاده‌كیَشم ,ئه‌م كابرایه‌ زۆرِناژه‌نى لقه‌ خائین و خۆفرۆشه‌كه‌ى 12ى هه‌تكه‌رى هه‌ڵبجه‌یه‌كانه‌,ئه‌م كابرایه‌ بژیَوى و قوتى رِۆژانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و جنیَو تۆمه‌ت و قسه‌پرِو پۆچانه‌یه‌,موچه‌خۆرى لقى 12 به‌رامبه‌ر خزمه‌ت نا! به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانى بنه‌ماڵه‌و لقه‌ خائین و خۆفرۆشه‌كه‌ى 12,ئه‌م كابرایه‌ ته‌نهاو ته‌نها ئیشى ئه‌وه‌یه‌ قسه‌و جنیَو تۆمه‌ته‌كانى لقى 12 به‌ناوى خۆیه‌وه‌ بلاَو بكاته‌وه‌.

مامۆستا محمد حه‌مه‌ رِه‌زا كه‌ پیَشمه‌رگه‌یه‌كى دیَرینى پارتى بووه‌  ماوه‌ى چه‌ند ساڵیَكه‌ له‌ دواى خیانه‌تى گه‌وره‌ى 31ى ئاب وازى له‌ پاتى خائینان هیَناوه‌ ,له‌ رِۆژنامه‌ى هاولاَتى چاو پیَكه‌وتنیَكى كردووه‌ باسى خراپه‌كاریه‌كانى لقى 12 كردووه‌ ئه‌وبوو لقى 12 فرمانیان كردووه‌ به‌ بیَستون هه‌ورامى وه‌لاَمى بداته‌وه‌,بۆیه‌ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى نانى نه‌برِن و ده‌رى نه‌كه‌ن له‌ سایته‌ رِوو زه‌رده‌كه‌ى عه‌مه‌ر فارسدا به‌ناوى خوازراوى "كیانۆش هه‌ورامى"وتاریَكى پرِ له‌ جنیَو بوهتانى له‌سه‌ر مامۆستا محمد بلاَو كرده‌وه‌ ,به‌لاَم لقى 12 به‌مه‌ رِازى نابن و فرمانى پیَده‌كه‌ن كه‌ ده‌بیَت له‌ رِۆژنامه‌ى هاولاَتیش بلاَوى بكاته‌وه‌ ,چونكه‌ مامۆستا محمد حه‌مه‌ رِه‌زا چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ى له‌ هاوولاَتیدا بلاَو بووته‌وه‌ ,بۆیه‌ ئه‌م كابرایه‌ش هه‌ڵده‌ستیَت هه‌مان ووتار به‌لاَم به‌كه‌میَك ده‌ستكارى كردنه‌وه‌ ده‌نیَریَت بۆ رِۆژنامه‌ى هاوولاَتى و بلاَوى ده‌كاته‌وه‌,ده‌به‌نگى ئه‌م كابرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندیَك فه‌ره‌گرافى نه‌گۆرِیوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بیَت كه‌ كۆمه‌لیَك جنیَوى لابردووه‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِۆژنامه‌ى هاوولاَتىرِازى نه‌بوون ئه‌و جیَوانه‌ بلاَو بكه‌نه‌وه‌,بۆیه‌ سوك و ئاسان مامۆستا محمد بۆى ده‌رده‌كه‌ویَت ئه‌و نوسه‌رى ئه‌و جنیَو تۆمه‌تانه‌ى كه‌ به‌ناوى خوازراوى "كیانۆش هه‌ورامى " له‌ سایتى كوردستان نیَتدا بلاَو بووه‌ته‌وه‌,هه‌ر بۆیه‌ مامۆستا محمه‌د ده‌عواى له‌سه‌ر بیَستون هه‌ورامى قه‌ید كردووه‌.

ئیَستا ئیَوه‌ خۆتان حوكم بده‌ن بیَستون هه‌ورامى چۆن كه‌سیَكه‌؟دڵنیابن ئه‌گه‌ر رِه‌فعه‌ت هه‌ڵبجه‌یى له‌ كوردستاندا بووایه‌ یان بیتوانیبا بیَته‌وه‌ كوردستان ئه‌وا هه‌رگیز نه‌یده‌ویَرا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بۆ رِه‌فعه‌ت هه‌ڵبجه‌ى هه‌ڵبواسیَت,ئه‌گه‌ر بیَستونى قه‌ڵه‌م فرۆش رِاست ئه‌كات رِه‌فعه‌ت هه‌ڵبجه‌ى به‌عسى بووه‌ و ئه‌ویش له‌سه‌ر به‌عسیه‌تى رِقى لیَیه‌تى ,خۆ نیَو لقه‌كه‌ى جه‌نابت هه‌ر له‌ نیَو كارگیَره‌كانى لقه‌ى فه‌ره‌یدوون 3 گه‌وره‌ به‌عسى تیَدایه‌,ئه‌گه‌ر قه‌له‌مفرۆشى ئه‌و به‌عسى و جاشانه‌ى نیَو لقه‌كه‌ى فه‌ره‌یدونى پیاوكوژ نیت فه‌رموو له‌سه‌ر به‌عسیه‌كانى لقه‌كه‌ى خۆتان قسه‌ بكه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  31 Jan 2009کاتژمێر  0:20 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

کوردستانپۆست داوای یاسایی، دژی جه‌لال تاڵه‌بانی تۆمار ده‌کات
هه‌واڵ
2009-01-30
کوردستانپۆست:
سڵاوی كوردستانپۆست بۆ گشت دڵسۆزانی مرۆڤیایەتی و نەتەوەی كورد
بەڕێزان:
كوردستانپۆست وەك سەكۆیەكی ئازاد و دڵسۆز به‌ خاک و به‌ نەتەوەکه‌ی، كۆمەڵێک ئەركی لە ئەستۆی خۆی گرتووە، بێگۆمان بۆ بە ئاماجگه‌یاندنی ئەو ئەركانەش پێویستی بە یارمه‌تیی و كۆمەكی که‌سانی دڵسۆز هەیە. ئیستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌:
 *********                           ************

بەكەڵك وه‌رگرتن لە ئازادیی و پره‌نسیبی یاسای ئەوروپا، كوردستانپۆست لە ڕێگەی پاریزەرێکه‌وه‌، ‌داوای سزادان و لیپرسینەوە لە سەر تاوانبار (جەلال حسام الدین) تۆمار ده‌کات. ئه‌و که‌سه‌، که‌ ناوی (جەلال تاڵەبانی)یه‌ و ئیستا سەرۆكی عیراق، سكرتیری گشتی یەكیتی نیشتمانی عیراق‌، پاریش کرا به‌ جیگری سوسیال دیموكراتی جیهان.
تاوانه‌کانی جه‌لال حیسام الدین تاله‌بانی، که‌ ده‌مانه‌وێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، بریتییه‌ له‌ پێلیشكاریكردنی مافەكانی مرۆڤ، که‌ لە ماوەی تەمەنی سیاسیی، دروست لە دوای ساڵی1964، تا ئیستا ئه‌نجامی داوه‌، که‌ دواترینیان ئازادكردنی فڕۆكەوانە ویرانكەره‌که‌ی شاری هەڵه‌بجه‌یه‌، ئیستا ئێمه‌ له‌ ڕێگای پارێزه‌ره‌که‌مانه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، وه‌ک (تاوانباری شه‌ری ناوخۆ و کوشتنی سه‌دان که‌سی سیڤیل) ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو، به‌ فه‌رمی و له‌ ڕێگای پاریزه‌ره‌که‌مانه‌وه‌، داواکه‌مان ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌می دادگا.
شایانی باسه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش ئاشکرابکه‌ین، که‌ که‌سێکی پاره‌دار، ئه‌رکی تێچوونی دادگا و پاریزه‌ره‌که‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كوردستانپۆست داوا لە برا پیشمەرگە دیرینەكان دەكات، هەرچی بەڵگە، وینە و كاسێتێكی دەنگییان له‌ لایه‌ له‌ سه‌ر تاوانبار (جەلال تاڵەبانی)، بۆمان بنیرێت، بۆ ئەوەی له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا، وه‌ک به‌ڵگه‌ كه‌یسه‌که‌مان دەوڵەمەندتر بکه‌ین‌، تا ئەو خائینە بەرەوڕووی دادگای نیوەدەوڵەتی بكەینەوە.
هەموو خاوەن بەڵگەكان ئازادن لە ئاشكراكردن و پاراستنی ناوی نهێنی خۆیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌‌ هیچ مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر ژیانی که‌س نابێت، با که‌س سڵ نه‌کاته‌وه‌. ئێمە دەزانین كە لە نێوكورددا كەسانی دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر هەن، لێ ئه‌مرۆ بێدەنگن. ئەو بێدەنگیەش وای کردووه‌ له‌ ترساندا نهێنییه‌کان، ئاشکرانه‌کرێن، بە هەرهۆیەكی دیکه‌وه‌ بێت، هەر بەریزێك گەرەكی نەبێت، ئه‌وا بەڕیزەوە، ناو و ناونیشانی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌پارێزرێت.
یارمەتیی و به‌دنگهاتنتان‌ بۆ ئه‌م هه‌واڵ و بانگه‌وازه‌، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆزه‌، ده‌بێته‌ گۆڕانکاریی به‌ سه‌ر بیر و هزری سیاسیی کوردییدا، وه‌رجه‌رخانیکه‌ بۆ  سنووردارکردنی ده‌سه‌لاتیی سیاسیی کوردیی، له‌ هه‌موو حاڵه‌تیکدا ئێمه‌ براوه‌ ده‌بین، به‌وه‌ی خه‌ڵکی وشیار ده‌بیته‌وه‌، بازرگانی به‌ کێشه‌ی کورده‌وه‌ بکه‌ن.
ئێمە وەك ستافی كوردستنپۆست هیچ جیاوازیەك لە نیوان جەلال تاڵه‌بانی و مەسعود بارزانییدا ناكەین، تۆمارکردنی داوایه‌کی دیکه‌ له‌ سه‌ر مه‌سعود بارزانی، به‌ڕێوه ‌ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک پارێزه‌ره‌که‌ پێشنیاری کردووه‌، لێده‌گه‌ڕین بۆ قۆناغی دووه‌می ئه‌و کاره‌مان، هەریەكە لەو دووانە خاوەنی كەیسی تایبەتی خۆیان ده‌بن.
ڕێزمان دووبارە دەكەینەوە و چاوەڕێی كۆمەكتانین.

ستافی کوردستانپۆست

تێبینی: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی و ئاگاداریی دیکه‌تان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.
 داوا له‌ ئه‌ندامی ستاف کاک ئاریان بابان ده‌که‌ین، که‌ ده‌قی ئه‌مه‌ی نووسیومانه‌ بکاته‌ ئینگلیزی وه‌ک هه‌واڵێک بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی لێئاگادار بکاته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاریکارمان کاک عه‌لی سیرینی ده‌که‌ین، که‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بکاته‌ عه‌ره‌بیی و بۆ ڕاگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بییه‌کانی بنێرێت

ڕۆژنامه ی هاوكاری

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  30 Jan 2009کاتژمێر  10:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دادوەرى دادگاى لیكۆڵینەوەى هەڵەبجە و ناوی ئه‌و (پارتی)یانەى که‌ داوایان دژی من تۆمارکردووه‌،
وتار.
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:
Nasehh2007@yahoo.com

1) وەزیرى داد و دادوەرە بەویژدانەكان و خەڵكى ئازادیخواز، دادوەرى دادگاى لیكۆڵینەوەى هەڵەبجە بناسن وەك خۆى!

دادوەرى دادگاى لێكۆڵینەوەى هەڵەبجەى شەهید، كە ناوى" سەلاحەدین لەتیف سادق"ە ئەم كابرایە، لە عەدالەتدا، خۆى بە حەزرەتى عومەر ناگۆڕێتەوە، بەڵام من بۆتانى ئەسەلمێنم، كە ئەم دادوەرەى دادگاى لیكۆڵینەوەى هەڵەبجە، ئەوەى لەلاى قیمەتى نەبێت عەدالەتە، ئەوەى باوەڕى پێى نەبێت، ئازادى ڕادەربڕین و كارى ڕۆژنامەنوسییە، ئەوەى ڕقى لێى بێت ووتنى ڕاستییە، ئەم كابرایە، كە یاساى لە ژێر پێڵاوەكانی و وێنەكەى تاڵەبانى لە سەر سەرى خۆیەوە داناوە، ئیدیعاى عادلى خۆى دەكات، هەركەس ڕێگەى بكەوێتە لاى ئەم كابرایه‌ باس هەرباسى خۆی و ئەو حوكمانەىه‌تی كە دەرى دەكات.
من نمونەیەكى زۆر باشتان دەخەمە بەرچاو بۆ ئەوەى ئەم كابرایە بناسن، كە چەند حاكمێكى تەسلیمبووى ئیرادەى حیزب و بەرپرسانە، هەتا ئەو ڕادەیەى فەرەیدون جوانڕۆى داواى لێكردووە بچێت لە بارەگاى لقى 12 ئیفادە لە شكاتكارەكان وەربگرێت، ئیتر نازانم جەنابى ڕۆیشتووە یان نا؟ بەڵام ئەوە دەزانم ئەگەر حاكم و محكەمەى هەڵەبجە لە به‌رچاوى فەرەیدوون و جوانڕۆى و ئەمساڵى فەرەیدون سوك نەبێت و بەسوكى سەیر نەكرێت چۆن ئەو مافە بەخۆیان دەدەن و جورئەتى ئەوە دەكەن، که‌ حاكم و مه‌حكەمە سەر بۆ بارەگایەكى حیزبێک دانەوێنێت و تەسلیم به‌ ئیرادەى نەخوێندەوار و پیاوكوژێكى وەك فەرەیدون جوانڕۆى بێت؟ ئەم پرسیارەش وەزیرى داد ئەتوانێت وەڵامى بداتەوە.
نموونەیەكى تەسلیمبووى ئیرادەى ئەم حاكمە و ترسەنۆكى لەبەرپرسان ئەوەیە، که‌ پار ساڵیش لە 26-6-2007 لەسەر دەعواى ئەكبەر ئێناخى و پێشمەرگە دێرینەكان لە پێناوى ڕازیكردنى دڵى پیاوانى بەرپرس و دەستەڵاتدارى ناوچەكە و پێشمەرگە دێرێنەكان دوو شه‌و دوو ڕۆژ منى زیندانى كرد، پاش 24 سەعات كە مافى خۆم بوو داوا بکه‌م بە كەفاله‌ت بەربدرێم، بەڵام ئەم حاکمە گووتى دەبێت ئیجازە لە ئەكبەر ئێناخى وەربگرم، یان ئێوە بڕۆن قەناعەت بە ئەكبەر ئێناخى و پێشمەرگە دێرینەكان بكەن، ئەگەر ئەوان ڕازى بوون ئەوجا من بەفالەت ئازادتت ئەكەم، ئەوەبوو پاش 48سەعات منى ئازاد كرد، ئێستا با وەزیرى داد و دادوەرە بەڕێزەكان حوكم بدەن كەسێك لەسەر نووسین و ئازادىی بیروڕا زیندانى كرابێت چ پێوستى بە لایەنى بەرامبەر هەیە تا رەزامەندى وەربگیرێتبۆ ئه‌وه‌ی بە كەفالەت ئازاد بكرێت؟ ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت حاكم سەلاح خۆى و یاساو هەیمەنەى دادگاى شكاندبێت و خستبێتیە ژێرپێى بەرپرسەكان؟ خۆ من لەسەر دزیى و گەندەڵیى و پیاوكوشتن نەگیرابووم، تا لایەنى بەرامبەر ڕازى بێت بەوەى بەكەفالەت بەربدرێم؟

لە بەروارى دادگایكردنەكەمدا لە 16-1-2008 كاتێك لە ژوورەكەى حاكم سەلاحەدین دانیشتبووین لەلایەن ڕێكخروێكى ئەمەریكی و ناوەندەى چاك و فیدراسیۆنى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى چەندین كەسایەتى ئازادیخوازە و سەرزەنشتى حاكم سەلاحەدین كرا، لەسەر زیندانى كردنم، لەوەڵامدا گووتى من بیرم نایەت و شتى وانە بووە، بزانە ئەوە عوتڵەى بەسەردا هاتووە ئەگیا، ئەوە لە من ناوەشێتەوە من كەسێكى ئازادیخوازم و باوەڕم بە ڕەخنە هەیە، ئیتر خۆىئاسا كەوتە باس كردنى خۆى، بۆیە منیش لە بەرچاوى هەموونەوە، وەڵامى حاكم سەلاحەدینم دایەوە، گوتم شتى وا نییە، تۆ زیندانیت كردووم و بەكەفالەتیش ئازادت نەدەكردم و داواى هێنانى ڕەزامەندى ئەكبەر ئێناخیت لێدەكردم، بۆ ئەوەى بەكەفالەت بەرببم، ئەوەبوو هیچى بۆ نەمایەوە!

نموونەیەكى تر
بیستون هەوارامى: ئەندامى مەكتەبى ڕاگەیاندنى لقى 12 نووسەر لە سایتى كوردستان نێت بەناوى خوازراوى "كۆشیار هەورامى"وتارێكى تەشهیرو ناوزڕاندنى بڵاو كردووتەوە) *بەرامبەر "مامۆستا محمەد و مامۆستا فوئاد" ئەم دوو كەسە ماوەى چەند ساڵێكە وازیان لە پارتى هێناوە، كاتێك ئەم دوو مامۆستایە شكات دەكەن، حاكم سەلاحەدین جورئەتى ئەوە ناكات، که‌ دڵى بەرپرسانى لقى 12 لە خۆى بڕەنجێنێت و بیستون زیندانى بكات، بۆیە منیش لە كۆڕێكدا ڕووبەڕوو بە حاكم سەلاحدینم گووت: بۆچى یاسا وەك خۆى جێبەجێناكەیت؟ بۆچى بێستون هەورامى زیندانى نەكرد، بەڵام منت زیندانى كرد؟ تەنها ئەوەندەى گووت ئێرە شوێنى ئەو قسانە نییە! بۆیە كاتێك ڕووبەڕو كاتى قسەكردن نەبێت، ئەوا منیش سایتى ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان و ڕۆژنامه ی هاوكاری هەڵدەدەبژێرم بۆ ووتوێژكردن و بڵاو كردنەوەى ڕاستییەكان لەبارەى حوكمە ناعادلانەكەى تۆوە.
ئەگەر شتێ بگەنێ خوێى لێدەدرێت، ئەى ئەگەر خوێ بگەنێت؟ وەزعەكە وەك ئێستاى كوردستانى لێدێت.
من هەر هێندە دەڵێم ئەوى دیكەى، جێدێڵم بۆ نووسەر، ڕۆشنبیرو ڕۆماننووس گەوره‌ى كورد بەختیار على:

ڕۆماننووسى گەورەى كورد"بەختیار على" لە ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپپیەكاندا لەبارەى دادگاكانەوە دەڵێت:
"هەندێ شەو بەسەر سیاجى دادگاى هەرە گەورەى ناو شاردا بازم دەدا و میزم بە دیوارەكانیدا دەكرد " دەمگووت ئەگەر تۆ ماڵى عەدالەت بیت ئەوا من میزت پیادەكەم" ئێستا دواى بینینى ئەو هەموو زوڵمە نەدەبوو بابل بدەمەوە دەستى ئەوان ."
سەبارەت بە حاكمەكانیش دەڵێت:
"ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینن، دەكوژرێین، چاوەڕوانن لەسەرووى خۆیانەوە فرمانیان بدەنێ تا باوەرش بە چاوى خۆیان بكەن، معاشە چڵكنەكەى خۆیان لە عەدالەت بەڵاوە گرنگ تر، ها ئێوە پیمبڵێن ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن من ئەوەندە توڕەم لێیان بە بێ ئێوەى هیچ شەرم بكەم ئامادەم لەناو بازاڕدا میز بكەم بەسەریانا"
...........................................................
• ووتەى مامۆستا محەمەد حەمە ڕەزا

2) ناوى ئەو (پارتی)یانەى  سكاڵایان لەسەر من تۆمار كردووە ئازادیخوازان بیانناسن
 
1. بەشى یاسایى لقى 12 " ڕێبوار ئەمین "بزوێنەرى دەعواكەیە
2. ناسح فائق موالید 1971 ئەندام مەكتەب لە لقى 12 دانیشتوى گەڕەكى مامۆستایان
3. حەمە ئەمین مەحمود حەمە ئەمین مولید 1965 كارگێڕى لقى 12 –گەڕەكى مامۆستایان
4. ساڵەح محەمەد ناسراوە بە ساڵحى حەمە زلە عەبابەیلێى بەرپرسى ناوچەى هەڵەبجە
5. ساڵەح عومەر ئەسعەد موالید 1969 ئەندامى لیژنەى ناوچەى هەڵەبجە –گەڕەكى سەرا
6. سەلاح سەعید محمەد موالد 1957 كادرى ناوچەى هەڵەبجە
7. فاروق كمال رشید موالد 1966 كادر
8. ڕزگار عوسمان محمد ئەمین قادر موالید 1962 كادرى لق –گەڕەكى مامۆستایان
9. ڕزگار محمد ئەمین موالید 1979 ئەندام مەكتەب لە لقى
10. سلاح ئەحمەد ئەمین موالید 1964 ئەندام مەكتەبى لقى 12 -گەڕەكى بەنزینخانە
11. كامەران ئەحمەد حەبیب ئەسكەندەر موالید 1976 ئەندام مەكتەبى لقى 12 –گەڕەكى شارەوانى
12. مەهدى عبدولقادر عبدوڵا 1974 كادرى لیژنەى ناوچەى هەڵبجە –گەڕەكى مامۆستایان
13. نەوزاد كامیل موالید 1972 كادرى لقى 12 گەڕەكى مامۆستایان
14. هیوا ئەحمەد محمد 1982 كادرى ناوچەى هەڵبجە –گەڕەكى مەرزەبۆتۆ
15. عبدوڕەحمن كریم اوڕەحیم موالید 1963 كادرى ناوچەى هەڵەبجە –گەڕەكى سەرا
16. حەمە ساڵەح محمد ئەمین موالید 1959 ئەندامى لقى 12 –باخى میر
17. عومەر على وەیس موالید 1969 ئەندامى ڕێكخستن –گەڕەكى مامۆستایان
18. جزا فرج محمد موالید 1971 ئەندامى ڕێكخستن –گەڕەكى فەرمانبەران
19. سیروان عوسمان خالید موالید 1971 ئەندامى مەكتەب لە لقى 12 –گەڕەكى مامۆستایان
20. هوشیار حسن عوسمان موالید 1966 – ئەندامى لقى گەڕەكى مامۆستایان
21. ڕزگار غفور موالید 1976 كادرى لق –گەڕەكى مامۆستایان
22. شاخەوان حەمە شەوكەت 1978 كادرى لقى 12 –گەڕەكى مامۆستایان
23. هەورامان خسرەو ئەمین ئەندامى لقى 12 –گەڕەكى مامۆستایان
24. بوار عرەب حەمە ئەمین موالید 1982 ئەندانى لقى 12 –كەڕەكى مامۆستایان
25. سامان خەسرەو محەمەد موالید1975 ئەندامى مەكتەبى لقى 12 –كەڕەكى شەهیدان
26. بێساران شاوەیس محمد ئەمین موالید 1973 ئەندامى مەكتەب –گەڕەكى كانى قوڵكە
27. سەرهەنگ عیزەت محمود موالید 1976 ئەندامى مەكتەب –گەڕەكى مامۆستایان.


هەتا ئێستا ئەم پاڵەوانانەى لقى 12 و ناوچەى پارتى، که‌ سكاڵایان لەسەر من تۆماركردووە، دەڵێن ئێمە نە خیانەتمان كردووە و نە خۆفرۆشین "31 ئاب و شەڕى ناوخۆ، بە خیانەت و خۆفرۆشى نازانین"، بەڵام ئەوە نەوەى نوێیە لە مێژوودا بڕیار دەدات، که‌ 31ى و ئاب و شەڕى ناوخۆ خیانەتى گەورەى نەتەوەییە و ئەخلاقى و ئینسانییە.

هەركەسە لەلاى خۆیەوە، دەتوانێت ئەم كەسایەتیانە هەڵبەسنگێنێت، چۆن ناسیوێتى و لەلاى چ جۆرە كەسێكە !
من لە وتارەكانى داهاتوودا، لە بارەى ئەمانەوە دەدوێم، ئەوەش بزانن چەند ڕاستیەك هەیە دەیخەمە بەرچاو بۆ ئەوەى بزانرێت چى پاڵى بە ئەمانەوە ناوە، تا بێن دەعوا له‌ سه‌ر من تۆمار بكەن.

ڕۆژنامه ی هاوكاری

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  30 Jan 2009کاتژمێر  12:24 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پێداگری بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆچی؟!

ئه یوب ڕه حمانی

به‌ر له‌ ده‌ست پێ کردنی ئه‌م باسه‌، ته‌ئکید کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر یه‌ک خاڵ به‌ پێویست ده‌زانم که‌ پێم باشه‌ له‌ سه‌ره‌تادا باسی بکه‌م و بۆ تێگه‌یشتن له‌م خاڵه‌ چه‌ند نمونه‌ێکیش دێنمه‌وه‌، ئه‌ویش نیشاندانی ته‌عه‌سوبی بێ جێگه‌یه‌ له‌ سه‌ر ڕێکخراوه‌ و حیزب و ئه‌وه‌ی که‌ هێندێک که‌س له‌ خۆڕا خوێنیان تێکه‌ڵ به‌ ڕێکخراوه‌ێک ده‌که‌ن و تا کۆتایی ته‌مه‌نییان له‌ گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه‌ به‌ هه‌مو ئاڵ و گۆڕه‌ فیکریه‌کانیه‌وه‌ ده‌ڕۆن!
هه‌مومان ده‌زانین که‌ ڕێکخراوه‌ی سیاسی و بگره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی دواڕۆژی خۆی واته‌ حیزبه‌که‌ی سیاست ده‌کات و تاکتیک و بگره‌ بیر و بۆچون و ستڕاتێژیشی ده‌گۆڕێت و ده‌شبێت بیگۆڕێت. ئه‌مه‌ ته‌نانه‌ت له‌ که‌ره‌سته و له‌ مرۆڤیشدا هه‌ر سادیقه‌‌!! بۆ نمونه‌ مرۆڤی کورد 10 تا 20 ساڵ له‌مه‌ پێش به‌ پێی ئاڵ و گۆڕی ناوچه‌کانی کوردستان و به‌ر قه‌رار بونی حکومه‌تی به‌عس له‌ ئێراق و نه‌هاتنه‌ ئارای شه‌ڕی کووه‌یت و ئه‌مانه‌، بیر و بۆچونیشی وه‌ک ئه‌و کات بو و داخوازیه‌کانی له‌ خودموختاری تێ نه‌ده‌په‌ڕی، (ئه‌گه‌ر چی داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌ کۆماری کوردستاندا ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی بو و نه‌ک خودموختاری...!) ئه‌مڕۆکه‌ به‌ڵام بیری سه‌ربه‌خۆیی هاتۆته‌ ئاراوه‌، که‌واته‌ ئاڵ و گۆڕێکی زۆر هاتۆته‌ پێشه‌وه‌! نمونه‌ێکی دیکه‌ که‌ره‌سته‌یه‌، بۆ نمونه‌ کامپیوتر و کۆمپاتیبیلیتێت نه‌بون و یا به‌یه‌ک نه‌خواردنی که‌ره‌سته‌ی کۆمپیوتری کۆن و نوێ به‌ یه‌کتر! له‌ بیرمه‌ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی 96ی زایینی که‌ بومه‌ خاوه‌نی کۆمپیوتر، ئه‌و کات ویندۆزی 3.1 مۆدێڕن بو و هارددیسکی کۆمپیوتره‌ گه‌وره‌که‌م ته‌نیا نیو گێگا بایت جێگای هه‌بو که‌ ئه‌مڕۆکه‌ کارتی هه‌ندیه‌که‌ی ده‌ستم که‌ به‌ قه‌ده‌ر ته‌نیا نینۆکی قامکی بچکۆله‌ی ده‌ست ده‌بێت، 16 جار گه‌وره‌تر یا خۆ جێدارتره‌، و ئه‌وکات هێشتا ماوسیش تازه‌ ده‌هاته‌ ناو بازاڕ و ئه‌مه‌ ئه‌و کات ته‌کانێکی گه‌وره‌ بو و دواتر ویندۆزی 95 که‌ هاته‌ بازاڕ، ئه‌من ئاره‌زوی کڕینی ئه‌و ویندۆزه‌م بو و ئاره‌زوه‌که‌م له‌ ویندۆزی 95 تێ نه‌ده‌په‌ڕی، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ویندۆزیتر نه‌بو و دوای 3 ساڵ ویندۆزی 98 هاته‌ بازاڕه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش هه‌ر ته‌حه‌ولێکی گه‌وره‌ بو. ئه‌و کات ئینتێڕنێتیش تازه‌ ده‌فڕۆشرا به‌ خه‌ڵک و فایر تاڵک که‌ مۆدێلی کۆنتری پاڵتاڵکه‌ باو بو و من له‌ هه‌مو جیهاندا ته‌نیا 15 فارسم له‌ فایرتالکدا ده‌ناسی و هێشتا کورد فایرتالکی که‌شف نه‌کردبو، زۆریشیان به‌دوادا ده‌گه‌ڕام به‌ڵام نه‌بون!! هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نمونانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڵێم ئاڵ و گۆڕ دایمه‌ به‌ ڕێوه‌یه‌ و ئه‌مڕۆکه‌ ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه‌ زۆر به‌ شیده‌ت به‌ره‌و پێش ده‌چن. ئه‌مڕۆکه‌ لاپتۆپی 1 تێڕا بایت که‌ ده‌کاته‌ 1000 گیگا بایت هاتۆته‌ بازاڕه‌وه‌!
که‌واته‌ گه‌لینه‌ هه‌م ڕێکخراوه‌ و هه‌م مرۆڤ و هه‌م که‌ره‌سته‌ له‌ ئاڵ و گۆڕی فیکری و نوێبونه‌وه‌دان. بۆیه‌ پێویسته‌ که‌ مرۆڤ خۆی له‌گه‌ڵ کات و سات و بگره‌ ڕێکخراوه‌ش بگونجێنێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ فورسه‌ت ته‌ڵه‌ب یا ئۆپۆڕتۆنیست بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیی خۆمان، به‌ڵکو ئۆپۆڕتۆنیست بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌ لێقه‌وماوه‌که‌مان و بۆ ئامانجی دواڕۆژمان. له‌ ناو هه‌ر ڕێکخراوێکدا که‌ کار و چالاکی ده‌که‌ین، پێویسته‌ که‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  30 Jan 2009کاتژمێر  12:7 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كورد و ئۆپۆزسیۆن بونه قوربانی سیاسه تمه دارێكی به سته ڵۆك و گردێكی به سته ڵه ك. چاودێرێك

ئه وه ی كه مێك میژوی گه لی كوردی خوێندبێته وه یاخود هیچ نه بێت باو باپیرانی بۆیان باسكردبێت و تۆزیكیش به ئاگابیت له ژیان ئه وا ده زانێت نه وشیروان موسته فا نه ك قه ت نه یوێراوه ببێته ئۆپۆزسیۆن به ڵكو ئه و ڕێگرێكی گه وره ش بووه له دروستكردنی ئه و خواسته ی به شی هه ره زۆری كۆمه ڵگای كوردی، چونكه نه وشیروان موسته فا یه كێك بووه له و گه وره كه سایه تیه عه سكه ری و میلیشیایانه ی كه ده ستیان سوره به خوێنی گه لی كورد، ئه و هه ر له سه ره تای چونه ده ره وه ی بۆ ناو ڕیزه كانی چه ك به ده ستی كورد ده ستی ئامێزی تاوان و كوشتنی به ناهه ق بوو ئیدی له و ساته وه ختانه وه نه وشیروان شان به شانی جه لال تاڵه بانی بۆ به ده ستهێنانی پله و پایه و پاراستنی گیانی و ئه و پله و پایه ی به ده ستی هێنا بوو كه وته ته ونی تاوانكاری گه وره گرگنه كانی و ده ستی دایه تاوانكاری، نه وشیروان موسته فا وه ك مسته شارێكی یه كیه تی و جه لال تاڵه بانی له هه مبه ر پارتیه كاندا به خۆیو كۆمه ڵێك میلیشیای ناحاڵیه وه هاته ده ست و قه تڵو عامی مه لایه كانی كرد، ئه مه شتێكی حاشا هه ڵنه گره و ڕاستیه كی تاڵه له مێژوی ژیانی ئه م مرۆڤه دا ئه مه له لایه ك له لایه كی تریشه وه هه ركاتێك گه وره كورد فرۆشه  گرگنه زۆڵه كورده كانی له نمونه ی جه لال و مه سعود هه ركاتێك له لایه ن سه دامه وه بانگهێشت بكرانایه بۆ موفاوه زات نه وشیروان موسته فاش یه كێك بو له به ره ی پێشه وه ی ئه و تاقمه كورد فرۆشه و به ره و به غداد ده كه وته دوای جه لال و مه سعود و قونی سه دامیان ماچ ده كردو بۆ ماوه یه ك چه كی جاشایه تی و نازنامه ی خیانه تیان هه ڵده گرت، نه وشیروانیش له هه موساته كانی ده ورانی خیانه تو جاشایه تی دا شان به شانی بنه ماڵه ی جه لا و مه سعود خیانه تو جاشایه تی كرد، جه لال و مه سعود چه نده ده ستیان سوره به خوێنی كورد نه وشیروانیش ئه وه نده، ئیتر باس له شه ڕی دوای ڕاپه ڕین ناكه ین، نه وشیروان موسته فا ماوه یه ك له مه و به ر به چه ند كه سێكی پیاو كوژی نزیكی خۆی گوتوه كه گوایا ئه گه ر جه لال تاڵه بانی خواسته كانی قبوڵ نه كات ئه وا ( ڕه گ و ڕیخۆڵه واته ڕیفۆرم) ده كاته یه كو حزبێك ڕاده گه یه نێت، ئه وه ی لێره دا گرنگ باسی لێوه بكه ین ئه وه یه كه نه وشیروان له چه ند ساڵی ڕابردوو دا زۆرترین هه وڵی داوه كه به ره یه كی ئۆپۆزسیۆن به رامبه ر یه كیه تی دروست نه بێت با ئه و به ره دژی پارتیش بوبێت، چونكه نه وشیروان له ئاڵو گۆڕو ته مومژی خیانه ته نوێكانیشدا بشكی شیری به ركه وتووه به تایبه ت له ڕێكه وتنه ستراتیجیه كه ی نێوان تاله بانی و به رزانی و هه ردوك بنه ماڵه كه یاندا نه وشیروان وه ك هاوڕیی كۆن و برا به ش حسابی بۆكراوه، به ڵام شتێكی تر كه زۆر گرنگه باسی لێوه بكه ین ئه وه یه كه خه ڵكی كورد ده بێت بزانێت كه سێك كه له ڕابردودا ده ستی به خوێنی ئه م گه له هه ژاره سوربوبێت ئه گه ر بێته به ره یه كی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته قینه شه ئه وا ئه ویش پاش حه ڤده ساڵ هه ر دیكتاتۆرێكی وه ك جه لال تاڵه بانی و مه سعود به رزانی و یه كیه تی و پارتی لێده رده چێت! بۆیه كورد ده بێت به ره ی لاو نوێخواز دروست بكات ده بێت نه وه ی نوێی ئه م سه رده مه ی كه هه ژده ساڵه هه ژاری و نه داری و زه جر ده كێشێت ده سه ڵات بگرێته ده ست نه ك خه ڵكێك كه هه ر به مشه خۆری و به سه ر خوێن و ڕه نج و خه باتی ئه و نه وه وه هێناویه تی. 

 

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان له ناوه ڕۆكی بابه ته كان به رپرس نیه به ڵكو خاوه نی نوسینه كان لێی به رپرسن.
وینه كه ی یه كه م له شرۆڤه وه وه رگیراوه.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Jan 2009کاتژمێر  11:20 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مرۆڤ ئەگەر لەنێو میللەتی خۆی نەبێ، لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، بێ قیمەتە. مه سعود به رزانی

وه ڵامێكی كورت و كوردی بۆ كوڕه كه ی مه لا مچه ی به رزان (مه س حوت به رزانی) په نابه رێك

سه ر دێری ئه م نوسینه وته ی خودی مه سعود به رزانی یه كه من ناوی ده نێم مه س حوت به رزانی چونكه ئه م كابرایه و بنه ماڵه خۆفرۆشه كه ی له ماوه ی 18 ساڵدا داهاتی ئه م وڵاته ی به هاوكاری جه لال تاڵه بانی دزو خاین دزیو وه ك حوت لوشی كرد،  ئه م مه سحوت به رزانیه ده ڵێت مرۆڤ ئەگەر لەنێو میللەتی خۆی نەبێ، لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، بێ قیمەتە! منیش وه ك هاوڵاتیه كی كورد و سه ربه رز له هانده رانه وه پێی ده ڵێم ئه رێ خۆ مه لا مچه واته مه لا مسته فای باوكت هه تا تۆپیش هه تا مرداره وه بو هه ر له ده ره وه ی وڵات بو و پاش جه ندین ساڵیش ئیسقانه كانیان هێنایه وه ئه مه له لایه ك له لایه كی تریشه وه خۆ جه نابی نا موشه ڕه فیشت به خۆتۆ خانه واده و بنه ماڵه كه شته وه نیوه ی عومرت له كه ره ج و ئۆردوگادا به سه رچو  چه ندین ساڵ  ڕۆغه نو مه واد غه زایت به كۆپینی ئوردگای كه رج وه رده گرت ئه گه ر وانیه ئه وه به و سه دو حه فتاو پێنج ملیۆن دۆلاره ی باوكه خاینه كه ت ژیاوی كه له بری ئاشبه تاڵكردن به شۆڕشی كورد بۆیمابویه وه و دزییو نه ی برده گۆڕ له گه ڵخۆی كه واته تۆ و باوكتو بنه ماڵه كه شت و جه لال و بنه ماڵه كه شی سوكو سه لیمو بێقیمه تن كه زیاتر له نیوه ی عومرتان له ده ره وه ی وڵات بوون، پێشینان وتویانه (به رد له جێی خۆی سه نگینه) ئه مه شتێكه و له كۆنه وه وتراوه به ڵام تۆیه كی نه خوێنه وارو گه مژه و سه رشۆڕ مه به ستان سوكایه تی كردنه به خه ڵكانێك كه كێسیان بۆ مافی په نابه ری له دژی ئێوه داوه ته وڵاته یه كگرتوه كانی ئه وروپاو وڵاتانی تر كه له %98 ی په نابه ران ده گرێته وه،  به ڵام  ئه وان مافی خۆیانه له پێناوی زیندوبون و مانه وه یاندا ناوتان به رن چونكه 18 ساڵه ئێوه خه ڵك ده كوژن خه ڵك بێ خانه ولانه ده كه ن ڕاو دویان ده نێن ئه وان وه ك په نابه ر ته مه نیان له دوره وڵاتیدا به سه ر چو سه رباری ئه وه ش جه نابتان به بێ قیمه ت ناویان ده به ن بۆ یه من به ناوی ملیۆنه ها به نابه ری كورده وه ده ڵێم تۆو بنه ماڵه كه ت له هه موكه س بێقیمه ت ترن بۆیه خه ڵكانی ده ره وه ی وڵات به بێقیمه ت ناو ده بن، له كۆتایشدا ده ڵێم ئه وه ش بێقیمه ت نه بێت دوای تۆ و حزب و بنه ماڵه كه ت ناكه وێت.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Jan 2009کاتژمێر  9:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌.

ح.س.سۆران. تاران -  9/11/ 2708
soransa@hotmail.com
تۆ سه‌ری " باوه‌ ئاده‌م " ، هێنده‌  مه‌مان ‌کوژن!!! 

به‌ لای که‌مه‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و کتێبه‌ ئایینیانه‌  ، که‌ ‌ هی پێغه‌مبه‌رانی  رێڕه‌وی  برایم پێغه‌مبه‌رن ،  ته‌واوی به‌ره‌ی مرۆڤ منداڵی "ئاده‌م"ن  ، که‌ عاره‌ب کوته‌نی پێیان ده‌ڵێن : "بنیاده‌م = به‌نی ئاده‌م " .

ره‌نگه‌ ژماره‌ی بنیاده‌م به‌ ناو زیندو  له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ،   ئێستا نزیک له‌‌ لێواری ئه‌ژمارده‌ی 7 میلیارد که‌س  بووبێته‌وه‌ ‌ . ده‌توانین بڵێین  ئه‌م 7  میلیارد که‌سه‌ ، ره‌نگه‌ 99 له‌ سه‌دی ئه‌ندامگه‌ل   و  ماشینی سه‌ره‌کی  له‌شیان وه‌ک یه‌ک وان‌ و تۆفیرێکی ئه‌وتۆیان نیه‌  ، بۆ وێنه‌ هه‌مو  یه‌ک دانه‌ مێشک ،دو دانه‌ چاو ،  یه‌ک لووت ، دو گوێ ،یه‌ک ده‌م ، دو پا ، دو ده‌ست و ... یان هه‌یه‌ .

چه‌ند تۆفیری زۆر که‌م که‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک دا هه‌یانبێ ‌ ، له‌ ره‌نگی پێست ، زمانی ئاخه‌فتن ، ئایین و  نه‌ریت و شتی وا دا بێ ‌ ، تازه‌ ئه‌و  زمانانه‌ش که‌ تۆفیریان هه‌یه‌  ‌ ، پاکیان به‌ له‌ته‌ گۆشتێک ئاخه‌فتن ‌ ده‌که‌ن ، که‌ له‌ نێو ده‌م دایه‌ و پێی ده‌ڵێن " زمان" .  زوربه‌شیان   ددان به‌ هه‌بوونی چه‌شنه‌ خودایه‌ک(خوداگه‌لێک) دا ، ده‌نێن . تازه‌ زوربه‌ی ئه‌وانه‌ش که‌ " ماتێڕیالیستن " بڕوایان به‌ چه‌شنه‌ هێز ، پێک هێنه‌ر و شتێکی وا هه‌یه‌ ، که‌ سیستمی جیهانی پێک هێناوه‌ و به‌ڕێوه‌ی ده‌با - که‌متا کورتێکی وا هه‌ن ، که‌ ئه‌مه‌ به‌ رێکه‌وتێکی بێ به‌رنامه‌ و به‌ هه‌ڵکه‌وتێکی هه‌ڵه‌ بزانن . 

جا به‌م حه‌یس و به‌یسه‌وه‌ که‌  وه‌بیرم خسته‌وه‌ ، هه‌ر که‌سێک به‌ پێی زۆر و توانای خۆی ، وه‌ک سه‌رۆک هۆزه‌کانی سه‌ده‌گه‌لی نێوه‌ڕاست  ، به‌ پاڵه‌په‌ستێ  هێندێک له‌ گۆی زه‌وی بڕ  داوه‌ و ناوی ناوه‌ وڵاتی فڵان وفیسار و  له‌وانه‌یه‌ بڵێم، زۆریشیان مێژوی ساخته‌گیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ دروست کردوه‌ که‌ زوربه‌یان  وه‌ک ئه‌فسانه‌ وان  . ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ خه‌ریته‌ ( نه‌خشه‌) ی وڵاتانی جیهان ، گشت  سنووره‌ کانیان وه‌ک گوریسی نێو هه‌مانه‌وان ، به‌ ده‌گمه‌ن نه‌ختێک  هێڵی راستیان تێ دا نا‌بینی ‌ ، مه‌گه‌ر بڕێک زه‌وی بووره‌ و به‌یار له‌ بیابانی رۆژهه‌ڵاتی باشووری ئافریقا ، که‌ چون  قاقڕ و به‌کار هیچ نه‌هاتوه‌ ، به‌ چه‌شنی زه‌وی پێوی ( هه‌نده‌سی ) ، به‌ هێڵێکی راست  سنووره‌که‌یان کێشاوه‌ ! .

ده‌بێ بشزانین  ئه‌م سنوورانه‌ ، هیچیان ده‌ستکردی خودا نین ، خودا چاوه‌ڕێیه‌ گه‌لان بۆ خۆیان سنووری  خۆیان بکێشن ‌ . ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ خه‌ریته‌ی رامیاری زوه‌ی ، ‌ هه‌ر سه‌د ساڵ جارێک ئه‌م خه‌ریته‌یه‌ وه‌ها ده‌گۆڕرێ ، ناسینه‌وه‌ی کارێکی ئاسان نیه‌ !!!‌

له‌م نێوه‌ دا ، هه‌ر گه‌لێک که‌ زۆر و گوشاری نه‌بوه‌ یا  ئاشتی خواز بوه‌  و داگیرکه‌رنه‌بوه‌ - وه‌ک گه‌لی کورد  - بسته‌ خه‌ریته‌یه‌کی فه‌ڕمی نیه‌ و هه‌میشه‌ کردویانه‌ به‌ پارسه‌نگی ته‌رازو ،  لامژی رامیاری  و به‌  قه‌ره‌ ( ره‌شایی ) جیهانی و به‌ کورتی سه‌ری بێ کڵاو ماوه‌ته‌وه‌  .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  29 Jan 2009کاتژمێر  12:18 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

ساڵه‌ح قه‌یتوولی/ سوید       
pshko72@hotmail.com
به‌ڕێز کاک نه‌چیرڤان بارزانی
به‌ ناوی سه‌دان خێزان و هه‌زاران مناڵی سته‌م لێکراوده‌یان دایکی جه‌رگ سوتاوی ئه‌نفال کراوه‌کانی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م ئه‌نفالکراوانی کوردستانه‌وه‌ داوات لێده‌که‌ین ئاوڕێک له‌ ژیانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال کراوان بده‌ره‌وه‌‌.
به‌ بیرت ده‌خه‌ینه‌وه‌ که‌ پار به‌ سه‌ردانێکت بۆ لای خێزان و که‌س و کاری ئه‌نفال کراوه‌کانی گه‌رمیان له‌ چه‌مچه‌ماڵ و ناحێی ڕزگاری، سه‌ردانه‌که‌تان کارده‌نه‌وه‌یه‌کی گرنگی هه‌بوو له‌ سه‌ر ژیانی خێزانی ژماره‌یه‌ک ئه‌نفال کراو ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ بوو بڕیارتان دا 601 خانو بۆ واریسی ئه‌نفال کراوانی شۆڕش له‌ چه‌مچه‌ماڵ و 379 خانوو له‌ ڕزگاری و زیاتر له‌ 80 خانوو بۆ ئه‌نفالکراوانی کفری. که‌ هه‌ر خیزانێک بڕی 20،000 دۆلارتان بۆ ته‌رخان کرد به‌ چوار قۆناخ.

ئه‌گه‌ر چی جێگای ده‌سخۆشی یه‌ له‌ به‌ڕیزتان و بوه‌ مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و خیزانانه‌ی شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ناویان له‌و لیسته‌دا بوو،، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا بوه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵته‌نگی بۆ باقی ئه‌و واریسانه‌ی که‌ 17 ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی حکومه‌تن ئاوڕێکیان لێبداته‌وه‌،، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه‌ مایه‌ی هیوای ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ ناویان ده‌رنه‌چوبوو به‌ڵێنه‌که‌ی به‌ڕێزت بوو که‌ فه‌رمووت له‌ ساڵی ئاینده‌دا خانوو بۆ سه‌رجه‌م پاشماوه‌ی واریشی ئه‌نفاله‌کان دروست ده‌کرێت.
ئێمه‌ش به‌ ناوی سه‌دان خیزانی ئه‌نفال کراوه‌وه‌ بیرت ده‌خه‌ینه‌وه‌و داوات لێ ده‌که‌ین بڕیاره‌که‌تان جێبه‌جێ بکه‌ن و داواش ده‌که‌ین بڕی پاره‌که‌ش زیاد بکه‌ن چونکه‌ نرخی بازاڕ و که‌ره‌سته‌ی دروست کردنی خانوو زۆر به‌رز بوه‌ته‌وه‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌شی دروست کردنی خانوه‌کان ناکات.

له‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ماندا له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی کردن له‌  قوربانیانی ئه‌نفال له‌ گه‌رمیان، پێێان ڕاگه‌یاندین ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چاوه‌ڕوانن خانوویان بۆ دروست بکرێت وه‌کو وه‌جبه‌ی دووهه‌م ئاماده‌ کراوه‌و چاوه‌ڕوانی بڕیار و ئاوڕدانه‌وی به‌ڕێزتانن.

به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم
له‌ کاتێکدا کاتی ناشتنی ڕوفاتی پیرۆزی ئه‌و قوربانیانه‌ی که‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف هێنرانه‌وه‌ بۆ کوردستان و بریار وایه‌ له مانگی 2/2009 له‌ ڕیوڕه‌سمێکی جه‌ماوه‌ریدا له‌ ڕزگاری به‌ خاک بسپێردرێن داواکرین سه‌رۆکی کۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ ره‌سمی به‌شداری له‌ ڕیو ڕه‌سمه‌که‌دا بکه‌ن و داواش ده‌که‌ین بانگهێشتی  سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسی و مرۆڤ دۆسته‌کان و که‌ناڵه‌ جیهانی و ناوخۆیه‌کان بکرێت بۆ زیاتر به‌رز ڕاگرتنی خوێنی له‌ نه‌هه‌ق ڕژاوی هه‌زاران ڕؤڵه‌ی گه‌له‌که‌مان و زیاتر ناساندی دۆز و کاره‌ساتی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی جینۆساید  به‌ دنێای ده‌ره‌وه‌دا بناسرێت.
وه‌ داواکارین له‌ به‌ڕێزتان له‌ هه‌مان مه‌راسیم و ڕۆژدا وه‌کو پاداشت و وه‌فاو به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتنێک له‌و ڕژه‌دا بڕیار بده‌ن بۆ دروست کردنی خانوو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ 21 ساڵی ڕه‌به‌قه‌ له‌ ناو خانوی ڕوخاوو نه‌هامه‌تیدا ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ن.

شایانی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ له‌ كات و ساتێکی ناسکی ئاوادا که‌ گه‌له‌که‌مان به‌ قۆناخێکی هه‌ستیار و پڕ کێشه‌دا تێ په‌ڕ ده‌بێت و چه‌ندین ده‌ستی ده‌ره‌کی هانی که‌س و کاری ئه‌نفال کراو ده‌ده‌ن بۆ سازدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوری دژ به‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارنی گه‌له‌که‌مان به‌ بیانووی داواکردنی ماف و خزمه‌ت گوزاری و سارد کردنه‌وه‌ی دڵی خه‌ڵک له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌ مه‌سیر و دواڕۆژی گه‌له‌که‌مانی پێوه‌ به‌نده‌، به‌ڵام ئێمه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفال کراو هه‌میشه‌ ڕه‌چاوی بار و زروفی حکومه‌ته‌که‌مان و ئه‌زمونی هه‌رێمه‌که‌مان ده‌که‌ین.
بۆیه‌ داواکارین له‌ به‌ڕیزتان ئێوه‌ش ئاوڕێکی جدی و به‌ په‌له‌ له‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ سه‌ربه‌رزانه‌ بده‌نه‌وه‌ که‌ 21 ساڵی ڕه‌به‌قه‌ له‌ ناو سه‌خترین بار و دۆخدا ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌ کۆتایدا چاوه‌ڕوانی وڵامی به‌ڕێزتانین
داواکارین له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌کو کارێکی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی ئه‌م داوایه‌ بگه‌یه‌نێت به‌ به‌ڕیز سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان.

ڕۆژنامه ی هاوكاری

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Jan 2009کاتژمێر  12:36 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مۆدیَلى پرۆژه‌ى به‌رپرسان و كه‌شتیه‌كه‌ى نوح
ناسح عبدولره‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com

پرۆژه‌... ئه‌و زاراوه‌یه‌یه‌ ئیَستا له‌ نیَو میدیاى كوردیدا زۆرترین پانتاى داگیركردووه‌ و رِۆژانه‌ قسه‌و باسیَكى گه‌رموگورِى له‌باره‌وه‌ ده‌كریَت ,ته‌نانه‌ت بووته‌ مشتومرِیَكى گه‌رمى نیَوان خاوه‌ن پرۆژه‌كان له‌ نیَوان خۆیاندا و خاوه‌ن پرۆژه‌كان  و نووسه‌ران رِۆشنبیران و رِاى گشتى ,به‌ بیَ ئه‌وه‌ى بۆ ته‌نها جاریَك ده‌ركمان به‌وه‌ كردبیَت ئیَمه‌ له‌باره‌ى چییه‌وه‌ ئه‌دویَین؟به‌بیَئه‌وه‌ى بپرسین پرۆژه‌ بۆئه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌ كه‌ پیَى بڵیَن پرۆژه‌؟یان پرۆژه‌ به‌ئه‌و شته‌ ده‌ڵیَن كه‌ جیَبه‌جیَده‌كریَت و ده‌گاته‌ قۆناغه‌كانى كۆتایى خۆى و ده‌ره‌نجامه‌كانى ده‌رده‌كه‌ویَت به‌ ئیجابیات و سلبیاتیه‌وه‌.
ئیَمه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌ رِیَگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌ر ماوه‌یه‌ك و گویَمان به‌ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌زرنگایه‌وه‌,هیَشتا نه‌غمه‌ى ئه‌و پرۆژه‌ كۆتاى نه‌ده‌هات گویَمان به‌ پرۆژه‌یه‌كیتر ئه‌زرنگایه‌وه‌ تا ئه‌و رِاده‌یه‌ى وامان لیَهاتووه‌ هه‌فتانه‌ له‌ مانشیَتى رِۆژنامه‌كانه‌وه‌ چاو بۆ پرۆژه‌یه‌كیتر بگیَرِیَن ,ئه‌توانم بڵیَم رِه‌نگه‌ زاراوه‌ى پرۆژه‌ و پرۆژه‌ ته‌رح كردنى به‌رپرسان له‌ نیَو زمانه‌وانى ئیَمه‌دا بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ مونافه‌سه‌ى  زاراوه‌ى گه‌نده‌ڵى بكات,ئه‌مه‌ش بۆخۆى به‌مه‌رگى پرۆژه‌و زاراوه‌ى پرۆژه‌ كۆتای دیَت هه‌روه‌ك چۆن ئیَستا وشه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ زاراوه‌یه‌كى رِاچه‌ڵه‌كیَنه‌ره‌وه‌ بووته‌ ووشه‌یه‌كى ساده‌و ئاسایى و بووته‌ ویرَردى سه‌رزمانى خه‌ڵك به‌هه‌مان شیَوه‌ش باس كردن له‌ پرۆژه‌ش بۆخۆى وه‌ك باس كردن له‌ گه‌نده‌ڵى مه‌رگى خۆى ده‌بینیَت. 

ڕۆژنامه ی هاوكاری

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Jan 2009کاتژمێر  0:38 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شارى مۆسیقاره‌ سپیه‌كان : كلتورى شاخ و بیابان
دوو كلتورى مه‌رگ دۆستن "به‌شى یه‌كه‌م" "به‌شى دووه‌م" 
"به‌شى سیَهه‌م"
ناسح عبدالرِه‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

Nasehh2007@yahoo.com
ئه‌مبیَرتۆ ئیكۆ ده‌ڵیَت ":خویَنه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ نییه‌ كه‌ كتیَبیَك ده‌گریَت به‌ده‌ستیه‌وه‌ و چاوه‌رِوانى نووسه‌ر ده‌كات شتیَكى پیَ بڵیَت ,به‌ڵكو هیَزیَكه‌ له‌ به‌خشینى ماناو تیَپه‌رِاندنى ئاسۆكانى نووسه‌ردا به‌شداره‌ ,ئه‌و مانایه‌ ده‌دۆزیَته‌و كه‌ له‌سنورى خه‌یاڵى نووسه‌ر تیَده‌په‌رِن ."
به‌و ئومیَده‌ى توانیبیَتم تا حه‌دیَكى كه‌میش بیَت سنورى خه‌یاڵى نووسه‌رم تیَپه‌رِاندبیَت و له‌به‌خشینى ماناى نویَ به‌م ده‌قه‌ ئه‌ده‌بییه‌ به‌شداریم كردبیَت,هه‌وڵ ده‌ده‌م خویَندنه‌وه‌یه‌كى تارِاده‌یه‌ك ساده‌ بكه‌م بۆ رِۆمانى شارى مۆسیقاره‌ سپییه‌كان ,ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رۆمانى شارى مۆسیقاره‌ سپییه‌كان ده‌یڵیَم دیدو تیروانینى منیكى خویَنه‌رى ئه‌و رِۆمانه‌یه‌ بوَ رِسته‌و ووشه‌كانى و   ناوه‌روَكى  روَمانه‌كه‌,خویَندنه‌وه‌ى  روَمان  پیََویسته‌ كراوه‌و  فره‌ ره‌هه‌ند بیَت ,مانا به‌خش بیَت,ته‌نها له‌رِیَگه‌ى خویَندنه‌وه‌وه‌ ئه‌توانى هه‌موو ئه‌و ته‌لیسم و كوَدانه‌ ناو تیَكستیَكى ئه‌ده‌بى كه‌شف بكه‌ى كه‌ ئه‌و ده‌قه‌ ئه‌ده‌بیه‌ له‌هه‌ناوى خوَیدا هه‌ڵیگرتووه‌,هه‌ركاتیَكیش خویَنه‌ر بتوانیَت له‌ پرۆسه‌ى مانابه‌خشین به‌و ده‌قه‌ ئه‌ده‌بییه‌ به‌شداربیَت ئه‌وا ئه‌توانیَت له‌ سنورى بیركردنه‌وه‌ى نوسه‌ره‌كه‌ى بیَته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌كه‌ویَته‌ ژیَر كاریگه‌رى رِاسته‌خۆى نووسه‌ركه‌ى ,ئه‌و كاته‌ ته‌نها چاوه‌رِوانى نووسه‌ره‌كه‌ ناكه‌یت كه‌ چیت پیَ ده‌ڵیَت به‌ڵكو بۆ خۆت له‌ پرۆسه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى بیرى خۆت و ده‌قه‌ ئه‌ده‌بیه‌كه‌شدا به‌شدارى ده‌كه‌یت.

رِۆمانى شارى مۆسیقاره‌ سپییه‌كانیش یه‌كیَكه‌ له‌و رِۆرمانه‌ ده‌گمه‌نانه‌ى كه‌ زیاتر له‌ خویَندنه‌وه‌یه‌كى ده‌ویَت ,ئه‌وه‌ش تواناى نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌خات كه‌ رِۆمانیَكى وه‌ها نووسیه‌وه‌  كه‌ هه‌ڵگرى جوانیه‌كى جاویدانى بیَت , رِۆمانى شارى مۆسیقاره‌ سپییه‌كانیش زیاتر خویَندنه‌وه‌یه‌كى ده‌ویَت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ى به‌ری به‌ گشت كۆد و ماناو ته‌لیسمه‌كانى,چونكه‌ هه‌ر په‌ره‌گرافیَك له‌م رِۆمانه‌ وه‌ربگرین مانایه‌كیتر و ده‌رگاى جیهانیَكى پرِ ته‌لیسمان بۆ ئه‌خاته‌ سه‌ر پشت ,به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌ تاریك و حه‌رامانه‌ى هه‌ناوى میَژووى نه‌بینرا و نه‌بیستراوى كۆمه‌ڵگاى عیَراقیمان ده‌بات .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى رِۆمانى شارىمۆسیقاره‌ سپییه‌كان

ڕۆژنامه ی هاوكاری

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Jan 2009کاتژمێر  0:25 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

یاسای باری کەسیەتی بە کاریگەری یاسا و فەرماییشتی ڕێبەرانی ئایینی بۆگەنی ئیسلام ئاڵوودە بووە. لە نووسینی: دانا حوسێن

danaarsenal@yahoo.co.uk
بە ڕاستی خەتەرناکە کە لە پاڕلەمانی کوردستانەوە کە زۆرینەی ئەندامەکانی ووشەی دیموکراسی لە سەر لێوانیان دەدرەوشێتەوە، لە سەر زاری سەرۆکەکەیەوە و بە لایەنی کەمەوە سێ یەکی ئەندامانی ئەو پارلەمانە کە نوێنەری حیزبێکی ئەندامی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵن، حیزبێک کە پێک هاتووە لە یەکگرتنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەکەی کاک ئارام و چەند بەرەیەکی نوێخوازی ئەو دەمە، کە دەبوایە هەموو پەیوەندیەکانی نێوان دیموکراسی بە هەموو بەهاکانیەوە لە هاوکێشەیەک دا بە یەکەوە گرێ دابایە... ، بێت و یاسایەکی دێرینی هەڵگری دەیەها و سەدەها ڤایرۆسی کووشندەی نێو کۆمەڵگا، هی سەردەمی ئەشکەوتەکانی تاریکی و عومەری ئەنفالچی  و خەلیفەی ڕاشدیین ئەبوو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح و هی ناو لمی بیابانەکانی خێڵی قووڕەیش،زیندوو نوێ بکاتەوە.

ئەگەر بێت و لە سەر کاریگەریەکانی ئەو ئایینە زۆرەملێیە بدوێین، دەتوانرێت بگووترێت کە درووستکردنی کۆمەڵێک یاسای لە و شێوەیەی سەردەمی خۆی بە ناوی پەیام لە خواوە کە خەڵکیان پێ براوەتە سەر ئاو و ئاویش نەدراون، لەوانەیە کاریگەر بووبن لە ڕووی باشتر یەکخستنەوەی کۆمەڵگا و چارەسەری هەندێ لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان. بەڵام تەنها دەشا کە تا سەردەمانێک کاریان پێبکرایە، هەتا ئەو شوێنەی کە بڕیان دەکرد و یاریدەدەر دەبوون لە پێشخستنی کۆمەڵگا دا. نەوەک بە هۆی ئەوەی کە ئیسلام دووایین ئایینە و ناکرێ دەستکاری بکرێت بە مەبەستی نوێبوونەوە و چرۆدەرکردنەوە، بە لێکدانەوەیەکی هەنووکەییانە، بەهای چەندین گەل و نەتەوە لێکدانی سفر بکرێت.  بۆ پیشاندانی ئەو ڕاستیە دەتوانین لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی زانستییانە بیسەلمینین: کە 2 دەفری سەهۆڵ و ئاوی کوڵاو بە جیا بهێنرێت و لە ژوورێکی پلەی گەرمی گوونجاو دا بەجێ بهێلرێت، لە دووای ماوەیەک دەبینی کە سەهۆڵەکە تواوەتەوە چوونکە پلەی گەرمیەکەی بەرز بۆتەوە و بەرەو مووجەب ڕۆیشتووە، بەڵام ئاوە کووڵاوەکە بەشێک لە ووزەکەی خۆی بەخشیوەو پلەی گەرمیەکەی بەرەو کەمبوون و سالب ڕۆیشتووە تاوەکوو ئەو ئاستەی کە تێکڕای پلەی گەرمی ژوورەکە یەن ڕووبەرەکە وەک یەک ی لێ دێت.

ڕۆژنامه ی هاوكاری
 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  28 Jan 2009کاتژمێر  0:20 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

رێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌که‌ی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ناگرێته‌وه‌. خه‌مخۆرێک.

ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره‌ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌دوای رێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌که‌یان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێک جه‌ندین کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداو پاشان به‌ناته‌یوات رێک ده‌که‌وتن  به‌ڵام  بۆیه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌و ناته‌یواته‌ش ناگه‌نه‌ هیچ ده‌رنجامێک و ده‌یانه‌وێ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ اعفابکه‌ن له‌و رێککه‌وتنه‌. دیاره‌ پارتی له‌هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کانی تر به‌پرۆشتره‌ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام یه‌کیه‌تی له‌مه‌یاندا داشی سواره‌و هه‌رجاره‌و عه‌رقه‌له‌یه‌کی بۆدروست ده‌کات و مه‌به‌ستیشی نیه‌ ، هۆکاره‌که‌یشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ جلال تاڵه‌بانی له‌ به‌غداد فێڵی له‌ حه‌لیفه‌که‌ی خۆی کردو موچه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی له‌ به‌غداد ته‌سپیت کردوه‌و هه‌مو مانگێک له‌ 28 ی مانگ موچه‌ ده‌گاته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌کانی و له‌و روه‌وه‌ هیچ کێشه‌و گرفتی موچه‌ی نیه‌  به‌ڵام پارتی به‌ پێجه‌وانه‌ی یه‌کیه‌تیه‌وه‌یه‌ و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر بکات و له‌ کاتی دیریکراودا موچه‌ بگه‌یه‌نێته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌کانی ،هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ریکه‌وتنه‌ ده‌یان کۆبونه‌وه‌یان گرێداو ئه‌نجامه‌که‌شی بێ هوده‌یی لێ که‌وته‌وه‌  دوا بریاریشیان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت واخه‌ریکه‌ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌رێ و هێشتا یه‌کیه‌تی وه‌ڵآمی پارتی نه‌داوه‌ته‌وه‌و وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی لاساری وه‌ک نێچیر هه‌ر له‌قه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ ده‌ده‌ن .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Jan 2009کاتژمێر  10:11 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وه‌ڵامێکی راست و دروست بۆ نه‌بی پیرۆت و ،س..ع عه‌ربه‌تیه‌ک.

نه‌ ع س  باسه‌که‌ی وه‌ک خۆی نوسیوه‌ له‌ سه‌رحاجی مه‌لا فایه‌ق و نه‌ نه‌بی پیرۆتیش وه‌ک خۆی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ ،برای  ع س جارێ جه‌نابت پێم وانیه‌ هه‌ر پێشمه‌رگایه‌تیت کردبێ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کت سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رگایه‌تی نیه‌و دیاره‌ له‌ شه‌ری ناوخۆوه‌ چه‌کی شه‌ره‌فت له‌ شآن کردوه‌ ئه‌گینا ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵگه‌ ی خیانه‌ت له‌ سه‌رده‌می شاخ بوه‌ له‌ دوای راپه‌رین نه‌بوه‌وه‌ ،که‌وابو جه‌نابیشت شه‌لم کوێرم ناپارێزم هه‌ربه‌ناو که‌وتویت و له‌م هه‌مو سه‌رده‌مانه‌دا ته‌نها باست له‌ شه‌ری په‌که‌که‌ کردوه‌ ،کاک نه‌بی جه‌نابیشت حاجی مه‌لا فایه‌قت به‌شۆرشگێرێکی بێ وێنه‌ وه‌سف کردوه‌  دیاره‌ به‌رێزیشتان یان بۆره‌ خزمێکی مه‌لافه‌یقن یان پارویه‌کی چه‌ورتان وه‌ چنگ که‌وتوه‌ له‌ په‌نایدا ئه‌گینا گه‌ر راستیه‌ کانت بزانیبایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خۆتت نه‌ده‌خسته‌ به‌رده‌م کۆمه‌ڵێ پرسیاره‌وه‌ ، ئه‌وا ئه‌و برایه‌ له‌ خۆیه‌وه‌و بێ زانیاری شانو ملی مه‌لافایه‌قی شێلاوه‌ به‌ڵآم خۆ ره‌نگه‌ جه‌نابتان زۆر له‌من شاره‌زای رابوردوی مه‌لا بن به‌ڵام ناتانویستوه‌ راستیه‌کان بڵێن. بۆئه‌وه‌ی جه‌نابتان و خۆێنه‌رانیش ئه‌وراستیه‌ بزانن که‌ حاجی مه‌لافایه‌ق و ره‌مه‌زان دێکۆنی و خالیه‌ کۆڵ گه‌وره‌ ترین خیانه‌تیان له‌ میژودا تۆمار کراوه‌ و هه‌رسێ پیاوی موخابه‌راتی عێراقی بوون که‌ لێره‌دا ته‌نها یه‌ک خیانه‌تی ئه‌وان ده‌خه‌مه‌رو ئه‌وانی دیکه‌ هه‌ڵ ده‌گرم بۆ کاتی

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی كوردستان له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ به‌رپرسیار نییه‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Jan 2009کاتژمێر  0:18 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online