تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

ئاشکرا کردنی گەندەڵیەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانی. که سێکی نه ناسراو
کۆسرەت ڕەسوڵ لەگرتنی تەها یاسین ڕمەزاندا 13 ملیۆن یۆریۆی دەست بەسەرا گرت، دەربازی کوڕی لەدروست کردنی 400 خانوی شەهیدان دا بۆ هەر خانوویەک نزیکەی 24 هەزار دۆلاریان خواردووەو سەدان ملیۆن دینار پارەش لەوەزارەتی بەرگری عێراقی بەنایاسایی وەردەگرن بەناوی ئەو 2 فەوجەی لەمالیکی وەریان گرتووە، لەشوقەکانی زەکەریاش 4 ملیۆن دۆلاریان قازانج سەندووە، لەو لیوایەشی هەیانە بۆ هەر سەربازێک بڕی 822 هەزار دینار وەردەگرن بەڵام 450 هەزاریان دەدەنێ، ئەو 300 ملیۆن دینارەشیان خواردووە کەبۆ تەجهیزاتی شوێنی فەوجەکان وەریان گرتووە وەک چۆن گرێبەستی نەوتییان هەیەو خاوەنی شەراکەتی دانەغازو نەوتی تەقتەق و دروست کردنی کارەبای هەولێر و چەمچەماڵن.
عەبدوڵڵا ڕەسوڵ کەناسراوە بە "کۆسرەت ڕەسوڵ" ساڵی 1952 لەگوندی شیواشۆکی سەربەقەزای کۆیسنجاق لەدایک بووە، ساڵی 1977 ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو خاوەنی 6 کوڕو کچێکە، بەڵام 3 لە کوڕەکانی بەناوی "پێشڕەو، ئاراس، ڕێباز" گیانیان لەدەستداوە، لەساڵی 1993 تاکو 1196 سەرۆکی حکومەتی هەرێم بووە، تاکو ساڵی 2001 سەرۆکی حکومەتی سلێمانی بووەو لە 21.6.2006 بۆتە جێگری سەرۆکی هەرێم بەڕێکەوتن لەگەڵ پارتی دیموکرات.
سەرچاوەیەکی نزیک لەخانەوادەی کۆسرەت ڕەسوڵ وتی "بەدەستی ڕێبازی کوڕی کاک کۆسرەت، دوو کوڕەکەی تری بەناوی "پێشڕەوو ئاراس" کوژران و هەردوکیان گیانیان لەدەستدا پاش ئەوەی بەهەڵە فیشەک لەدەستی دەرچوو بوو."
هەر ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی "ڕێبازی کوڕیشی بەوەرگەڕانی ئۆتۆمبیل لەنزیک شارۆچکەی دوکان گیانی لەدەستدا."
کۆسرەت ڕەسوڵ بەناوی ئەو سێ کوڕەیەوە "پێشڕەو، ئاراس، ڕێباز" نەخۆشخانەیەکی لەشاری هەولێر کردەوە بەناوی "PAR" کە کورت کراوەی پیتی سەرەتای ناوی 3 کوڕەکەیەتی.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناو یەکێتی نیشتمانی لەوبارەوە وتی "بۆ ئەم نەخۆشخانە کۆسرەت ڕەسوڵ پارەی لەنێچیرەڤان بارزانی و یەکێتی نیشتمانی و مالیکی وەرگرتووەو بەناوی کوڕەکانی نەخۆشخانەکەی کردۆتەوە."
هەر ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی " کۆسرەت ڕەسوڵ پارە لەو کەسە سەرمایەدارانە وەردەگرێ کەناویان هەیە، ئەمەش لەڕێگەی کوڕەکانی و سکرتێرەکەیەوە ئەو کارە دەکەن و  مانگانە بڕێک پارەیان لێ وەرگرتوون، یەکێک لەو پرۆژانەش کەپارەیان وەرگرتووە بەناویەوە کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە، ئەوەشی پارەیان لێ سەندووە ئاسۆی حاجی محەمەد بامۆکی یە."
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند "کۆسرەت ڕەسوڵ گەورە بەرپرسی نێو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی، لەگەڵ "موعتەسەم ئەکرەم حەسەن" بریکاری وەزیری نەوتەوە چەندین گرێبەستی نەوتیی ئەنجام داوە بۆ فرۆشتنی "نەوتی ڕەش و کبریت و قیر" جگە لەوەش شەراکەتی کۆمپانیای "دانە غاز و نەوتی تەقتەق" ی وەرگرتووەو کوڕەکانی ئەم ئیشانەی بۆ بەڕێوە دەبەن بەشێوەیەکی نایاسایی."
جگە لەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەم دواییەدا سەدان ملیۆن دۆلار پارەی لەمالیکی وەرگرتووە "عامر عەبدولحوسەین نەجار" بەڕێوەبەری کارگێڕی لە وەزارەتی بەرگری ئەو زانیاریانەی درکاند کە "کۆسرەت ڕەسوڵ 2 فەوجی سەربازی لەلایەن مالیکی یەوە بۆ کراوەتەوە."

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Feb 2009کاتژمێر  11:34 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پارە و موڵکە دزراوەکان بدەنەوە بە جەماوەر! دواى باسى گۆران و هەڵبژاردن بکەن! 

خوێنەرى بەڕێز  !  هەموو تاکێکى کوردى بە ئەمەکى ئەم دەڤەرى سلێمانیە نیگەرانە ئەم 18 ساڵە بەدەست  ئەم دزو درۆزنانەوە کەهەر ساڵەو هەزارەها درۆ ئەفرۆشنەوە بە ئێمە! ماوەى  18 ساڵە جەماوەر بەنج ئەکەن بە وەعدى درۆ و هەرەشە و چاوسوورکردنەوە!  18  ساڵە خەباتى نەپساوەى دزى  و تاڵانى تەواو نەبوو!؟؟  باشە ئێوە  تاکەى  تاکتیک و بەناو کوتللە و کوتللەکارى  و سەنگەرەوە کورسى بەر نادەن؟  ئێوە  سەرتان لەبن قەبر ئەلەرزێت؟ وەکو  کۆسرەت!!   وەڵا عەیبو عار بۆ کوردە

کەلەسەر شاشەى کەنالێکى فەزایى  ئەم پیاوەهەموو گیانى ئەلەرزێ و چاوى ئەڵێى پانکەیە  ! ئەمەندە ئەسوورێتەوە  ! هەرچەندە ئەمە کارى خودایە!!! بەڵام  بۆ بزافى نەتەوایەتى و هوشیارى و روناکبیرى ئەبێتە  سەلماندنى  بێکەسى سیاسى کورد !! وە ئەچێتە قاڵبى خۆپەرستى و ئارەزوو پەرستى !  کەئەویش باجەکەى گەل ئەیدا !  

نازانم  عمر فتاح و کۆسرەت  کێ و کێ ى  پیرو پەک کەوتە! ناتوانن پارویەک نان بخۆن !  ئەبێت  چیان پێبکرێ بۆ کورد و  چیان کردووە ؟؟؟  کاتى تەمەنیان  زۆر لاى داوە  بووە بە ناشیرنى بۆیان!  یان  ئەمە  تەواو  ئەیسەلمێنى  بۆ  پارە کۆکردنەوە و بازرگانى کردنە  ؟؟

ئێوە  ئەم  جارە ش ئەم  تاک تیکەشتان   درووست کرد  وە  ئاخر  وەرەقەشتان ڕاکێشا بۆ مانەوەتان و  وە بەناوى گۆرانى سیاسى و چاکسازى و نەهێشتنى گەندەڵى  وە لابردنى  دزیک و دانانى دزێکى کە!! ئێوە ئەقڵتان بۆ  سیاسەت  پوکاوەتەوە!  خەڵکى هەموو  وشیارن !  پێکەنینى بە  سینارۆ و بەناو دەست لەکار کێشانەوەتان دێت!! چونکە   تەمەنى درۆ  زۆر کورتە !   18  ساڵە  بێ  کارەبایى بى ئاوى بێ بژێوى  بەفیرۆدانى خوێنى شەهیدان!  دەربازکردنى ئەوانەى کیمیا بارانى ناوچەکانى کوردستانیان کرد  !  18  ساڵە موڵک و سامان و کەلتوورى شارى سلێمانیتان فرۆشت و پارەکانیتان بە بلۆک کراوى ناردە نەوتى  شیواو شۆک و عراق پارەکەى کوا  ؟  چیتان لێکرد ؟ یان لەسەر مناڵکانتان بەشتان کرد ؟؟

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Feb 2009کاتژمێر  10:37 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

CHAK asks the Kurdish Regional Government uncover the fate of missing people captured during the Kurdish civil war

Dozens of relatives of victims of the Kurdish civil war and a few hundred of their supporters demonstrated and held a strike in front of the Kurdish Regional Parliament, demanding that the fate of 48 missing persons captured during the war between Patriotic Union of Kurdistan (PUK) and Kurdistan Democratic Party (KDP) in the mid 1990s be uncovered. They sent a request to the Kurdish parliament for the truth be revealed and for the families of the victims to be told what happened to these people.

Representatives of the Kurdish regional parliament told the demonstrators that they would have to talk to KDP and PUK, and that the parliament cannot do anything about this issue.

It is worth mentioning that hundreds of people were captured during the Kurdish civil war and disappeared forever. Hundreds of people were killed and many disappeared. Numerous people have been jailed due to the internal war, and some people are still sitting in prison even after the peace agreement between the two political parties in 1998.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Feb 2009کاتژمێر  6:17 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

چاودێری  کوردۆساید-چاک  داوای چارەنووسی  بێسەروشوێنکراوانی  کوردستان  دەکات

یاداشتنامە
بۆ/ بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
سڵاو و ڕێز...
بەڕێزان هەموو ئەوانەی کە لەخوارەوە ناویان هاتووە هەریەک بە بیانوویەک و لە میانی شەڕی ناوخۆ و تەنگژەو ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی باشووری کوردستانەوە لە لایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و دەزگاکانیانەوە دەستگیر یاخود ڕفێنراون و تا ئێستا بێ سەر و شوێنن و سۆراخیان نییە، ئەگەرچی ئێمەی بنەماڵەو کەسوکاری هەریەک لەمانە بۆ چەندین جار بەدواداچوونمان کردووە و سەردانی حیزب و لایەنە بەرپرسەکانمان کردووە تاوەکو چارەنووسیانمان بۆ ئاشکرا بکەن و زۆریش بەڵێنیانپێداوین، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان نییە لەبارەیانەوە و هەر لە چاوەڕوانیدا ماوینەتەوە. ئەمەش دوور لەهەموو پێوانەیەکی یاسایی و ئەخلاقی و ویژدانییە و پێمان پەسەند ناکرێت. هەر بۆیە ئێمەی کەسوکاری ئەو بێ سەرو شوێنانە بەهەمئاهەنگی و پشگیری ناوەندی چاک بەپێویستی دەبینین ئەم یاداشتە پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز بکەین تاوەکو بەدواداچوونی جدی لەسەر بکەن و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان بدەنەوە دەرهەق بە چارەنووسیان، بێگومانیشین کە جگە لەم ناوانەی لە خوارەوە هاتوون بنەماڵەی تریش هەن کەسییان دیارنییە و تائێستا لە چاوەڕوانیدان.
 هەروەها ڕاشی دەگەیەنین کە ئیتر ئێمە سەبری چاوەڕوان کردنمان نەماوە و دەڵێین ئیتر بەسە بۆ پێشێلکردنی ئەم مافە یاساییەمان کە خۆی لە زانینی چارەنووسی کەسەکانماندا دەبینێتەوە و هەربۆیە تاوەکو وەڵامێکی پێویست و ڕاست ودرووست وەرنەگرین بەردەم پەرلەمان چۆڵ ناکەین و درێژە بەم چالاکیی ناڕەزاییە دەدەین و چونکە بە مافێکی ڕەوای خۆمانی دەبینین چی زووترە چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  18 Feb 2009کاتژمێر  5:40 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نەوشیروان مستەفا لە ڕابردوودا چى کردووە
بۆ ئێستا پێویستە چى بکات؟

ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com
نەوشیروان مستەفا چى کردووە و پێویستە چى بکات؟دوو پرسیارى جیاواز و لە دوو زەمەنى جیاواز یەکێکیان لە ڕابردووى کەسێکەو ئەویتریان بۆ ئێستا و داهاتووى هەمان کەس، نەوشیروان مستەفا ئەو کارەکتەرە سەرەکییەى نێو هەناوى ڕووداوەکانى نزیکەى نێو سەدە لەمەوبەرە، نەوشیروان لە ڕابردوودا ئەکتەرێکى کارا بووە  لە هەریەک لە بوارەکانى وەک" سیاسیەکى بەرپرس، نووسەرێکى قەڵەم بەدەست جێدەستى هەبووە، من نامەوێت ڕابردووى نەوشیروان باس بکەم، ئەوەى وام لێدەکات باسى نەکەم سەرسامى و حەیرانیم نییە بە ڕابردووى نەوشیروان وەک ئەوەى هەندێک لە هەوادارو لایەنگرانى بە عاتیفەوە سەرسام و حەیرانى نەوشیروانن، بەڵکو ئەوەى وا لەمن دەکات باسى ڕابردووى نەوشیروان نەکەم ئەوەیە کە ئومێدى ئەوەم پێى هەیە کە ڕابردووى خۆى دووبارە نەکاتەوە و لە هەمانکاتدا بیر لە دووبارەکردنەوەشى ناکات، پێویستە نەوشیروان هەمیشە ڕابردووى خۆى لەبەرچاو بێت و وەک مۆتەکەیەک سەیرى بکات کە بەدواوەیەتى و لێى جیانابێتەوە، ڕابردووى نەوشیروان بە باشى و خراپەکانیەوە شتێک نییە بسڕیێتەوە ،چونکە نەبە ئەم نووسینەى من و نە مێژوو نە کاک نەوشیروانیش ناتوانن نکۆڵى لەو ڕابردووە بکەن، چونکە ڕابردوو تۆمارە و شتێکى تۆمارکراویش ئەستەمە لەبیر بکرێت. بەڵام دەکرێت بڵێین بۆچى پێویستە نەوشیروان ڕابردوى خۆى لەبیر نەکات؟ لەبیر نەکردنى ڕابردو  بۆ ئەوە نییە شانازى پێوە بکەیت و بە ڕابردووت ئەمڕۆ ببیەتەوە،لەبیرنەکردنى ڕابردوو بۆ ئەوەیە خراپەکانى ڕابردوو دووبارە نەکەیتەوە،نەک هەر دووبارە نەکردنەوەى بەڵکو دژ وەستانی پێویستە لە ئەجێنداى کارى ڕۆژانەتدا بێت، هەر وەک بەختیار على دەڵێت" "مرۆڤ ناتوانێت ڕابردووى خۆى بگۆڕێت... دەتوانێت دژى بێت،بەڵام ناتوانێت تەواو بیسڕێتەوە"ئەم چەند دێڕە دەکرێت وەڵامێک بێت بۆ هەردوو پرسیارەکەى ئێمە،پرسیارى یەکەم زۆر بەلاى منەوە گرنگ نییە ،چونکە ئەوەى من لە نەوشیروانى چاوەڕێدەکەم ئەوەیە کە نیازى ئەوەى نییە لە ڕێگەى ئەم پرۆژانەیەوە بیەوێت ڕابردووى خۆى وەک فریشتەیەک بناسێنێت بەخەڵک و ئومێدیش ئەکەم کە بیر لەوە نەکاتەوە کە ڕابردووى خۆى دووبارە بکاتەوە.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Feb 2009کاتژمێر  4:6 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

The escape of another war pilot guilty in genocide is not acceptable

Karim Sabty known as Abu Yarub was a war pilot, and participated in the chemical bombardment of Halabja on 16 March 1988. Now, according to the Kurdish news, he had been possibly freed by Sulemany security forces (Asaysh) and PUK leadership. Karim Sabty had admitted his participation in the chemical bombardment under interrogation while he was under detention.

Tariq Mohammad Ramadan was also a war pilot, involved in the chemical bombardment of Halabja, who disappeared in 2008. Sulemany security, in a letter to the Eraqi High Tribunal Court, admitted that Ramadan had escaped and stated that he had run away earlier. Neither the families of the victims nor the public believed the Sulemany Asaysh’s explanation.

Now, after the disappearance of another war pilot possibly guilty in crimes of genocide, it is very hard to believe PUK´s and the Asaysh’s explanations, should they would give an explanation.

The Kurdish people do not rely on the simple explanations from the Asaysh or the PUK. They ask many questions and they believe political deals are behind the escapes or disappearances.

CHAK held the Kurdish regional government and the Asaysh of Sulemany responsible for the first escape, as these organizations did not say anything before and are now attempting to dismiss the escape without doing any serious investigation. CHAK has made the same judgment regarding the latter scandal, which is very disappointing. This is a real tragedy of people experiencing victimization from their own government. CHAK did not discard the possibility of a political deal that could have several political aims.

CHAK is prepared to take the necessary judicial steps against the Kurdish Authority and the Asaysh of Sulemany by make a complaint against them both.

CHAK demands a serious investigation, and prosecution of the guilty parties, as CHAK believes any political deal or deals in any form behind this scandal are a serious crime against the Kurdish victims of the chemical attacks and genocide.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Feb 2009کاتژمێر  3:53 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

په‌یامی چاك له‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالی 21 دا

با یاداوه‌ری 21 ساڵه‌ی هه‌ردوو تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال له‌ ئاستی گه‌وره‌یی قه‌واره‌ی ئه‌م دوو تاوانه‌ بێت
هه‌ڵه‌بجه‌ هیرۆشیما ی كوردستان و ئه‌نفال هۆلۆكۆستی كورده‌
با له‌ 16-3 دا هه‌موو پێكه‌وه‌ داوا بكه‌ین حكومه‌تی ئێراق به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد بكات
با له‌م رۆژه‌دا داوابکه‌ین ئازادكه رانی تاریق ره مه زان و که‌ریم سه‌بکی سزا بدرین، تاریق ره‌مه‌زان و هه‌موو فرۆکه‌وانه‌ تاوانباره‌کان بدرێنه‌ دادگا

پاش رووخانی ڕژێمی عێراق و دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان گۆڕی به‌كۆمه‌ل و گێرانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌ له‌ به‌رده‌م دادگا، دڕنده‌یی ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ بۆ هه‌موو جیهان باشتر ئاشكرا بوو. ئه‌و ڕژێمه‌ی كه‌ چه‌كی كیمیاوی له‌ دژی هاوڵاتیانی سڤیلی كوردستانی بنده‌‌ستدا به‌كار هێنا.
ئه‌و هێرشه‌ بێبه‌زه‌ییانه‌یه‌ی كه‌ له‌ 16ی مارسی 1988 دا له‌ دژی دانیشتوانی سڤیلی كوردی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام درا،‌ ئاكامه‌كه‌ی زیاتر له‌ 5000 قوربانی له‌ ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی كورد بوو، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 10000 بریندار بوو، گه‌لێ له‌ به‌رکه‌وتووه‌ رزگاربووه‌کان‌ که‌ به‌ر ژار که‌وتبوون له‌ ساڵانی دوای ئه‌و تاوانه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌رده‌وامیش ڕۆژانه‌ هه‌واڵی مه‌رگ و ژیانی تاڵیان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌, كۆمه‌ڵێك له‌م قوربانییه‌ زیندوانه‌ تا‌كو ئه‌مڕۆ به‌ ئازاره‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌ نا مرۆڤانه‌یه‌وه‌ ژیانێكی پڕ له‌ ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌به‌نه‌ سه‌ر و به‌داخه‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پشتگوێخراون .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Feb 2009کاتژمێر  3:41 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئاشکرا کردنی گەندەڵیەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانی. که سێکی نه ناسراو
تایبەت به: ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
کۆسرەت ڕەسوڵ لەگرتنی تەها یاسین ڕمەزاندا 13 ملیۆن یۆریۆی دەست بەسەرا گرت، دەربازی کوڕی لەدروست کردنی 400 خانوی شەهیدان دا بۆ هەر خانوویەک نزیکەی 24 هەزار دۆلاریان خواردووەو سەدان ملیۆن دینار پارەش لەوەزارەتی بەرگری عێراقی بەنایاسایی وەردەگرن بەناوی ئەو 2 فەوجەی لەمالیکی وەریان گرتووە، لەشوقەکانی زەکەریاش 4 ملیۆن دۆلاریان قازانج سەندووە، لەو لیوایەشی هەیانە بۆ هەر سەربازێک بڕی 822 هەزار دینار وەردەگرن بەڵام 450 هەزاریان دەدەنێ، ئەو 300 ملیۆن دینارەشیان خواردووە کەبۆ تەجهیزاتی شوێنی فەوجەکان وەریان گرتووە وەک چۆن گرێبەستی نەوتییان هەیەو خاوەنی شەراکەتی دانەغازو نەوتی تەقتەق و دروست کردنی کارەبای هەولێر و چەمچەماڵن.
عەبدوڵڵا ڕەسوڵ کەناسراوە بە "کۆسرەت ڕەسوڵ" ساڵی 1952 لەگوندی شیواشۆکی سەربەقەزای کۆیسنجاق لەدایک بووە، ساڵی 1977 ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو خاوەنی 6 کوڕو کچێکە، بەڵام 3 لە کوڕەکانی بەناوی "پێشڕەو، ئاراس، ڕێباز" گیانیان لەدەستداوە، لەساڵی 1993 تاکو 1196 سەرۆکی حکومەتی هەرێم بووە، تاکو ساڵی 2001 سەرۆکی حکومەتی سلێمانی بووەو لە 21.6.2006 بۆتە جێگری سەرۆکی هەرێم بەڕێکەوتن لەگەڵ پارتی دیموکرات.
سەرچاوەیەکی نزیک لەخانەوادەی کۆسرەت ڕەسوڵ وتی "بەدەستی ڕێبازی کوڕی کاک کۆسرەت، دوو کوڕەکەی تری بەناوی "پێشڕەوو ئاراس" کوژران و هەردوکیان گیانیان لەدەستدا پاش ئەوەی بەهەڵە فیشەک لەدەستی دەرچوو بوو."
هەر ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی "ڕێبازی کوڕیشی بەوەرگەڕانی ئۆتۆمبیل لەنزیک شارۆچکەی دوکان گیانی لەدەستدا."
کۆسرەت ڕەسوڵ بەناوی ئەو سێ کوڕەیەوە "پێشڕەو، ئاراس، ڕێباز" نەخۆشخانەیەکی لەشاری هەولێر کردەوە بەناوی "PAR" کە کورت کراوەی پیتی سەرەتای ناوی 3 کوڕەکەیەتی.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناو یەکێتی نیشتمانی لەوبارەوە وتی "بۆ ئەم نەخۆشخانە کۆسرەت ڕەسوڵ پارەی لەنێچیرەڤان بارزانی و یەکێتی نیشتمانی و مالیکی وەرگرتووەو بەناوی کوڕەکانی نەخۆشخانەکەی کردۆتەوە."
هەر ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی " کۆسرەت ڕەسوڵ پارە لەو کەسە سەرمایەدارانە وەردەگرێ کەناویان هەیە، ئەمەش لەڕێگەی کوڕەکانی و سکرتێرەکەیەوە ئەو کارە دەکەن و  مانگانە بڕێک پارەیان لێ وەرگرتوون، یەکێک لەو پرۆژانەش کەپارەیان وەرگرتووە بەناویەوە کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە، ئەوەشی پارەیان لێ سەندووە ئاسۆی حاجی محەمەد بامۆکی یە."
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند "کۆسرەت ڕەسوڵ گەورە بەرپرسی نێو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی، لەگەڵ "موعتەسەم ئەکرەم حەسەن" بریکاری وەزیری نەوتەوە چەندین گرێبەستی نەوتیی ئەنجام داوە بۆ فرۆشتنی "نەوتی ڕەش و کبریت و قیر" جگە لەوەش شەراکەتی کۆمپانیای "دانە غاز و نەوتی تەقتەق" ی وەرگرتووەو کوڕەکانی ئەم ئیشانەی بۆ بەڕێوە دەبەن بەشێوەیەکی نایاسایی."
جگە لەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەم دواییەدا سەدان ملیۆن دۆلار پارەی لەمالیکی وەرگرتووە "عامر عەبدولحوسەین نەجار" بەڕێوەبەری کارگێڕی لە وەزارەتی بەرگری ئەو زانیاریانەی درکاند کە "کۆسرەت ڕەسوڵ 2 فەوجی سەربازی لەلایەن مالیکی یەوە بۆ کراوەتەوە."
ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی بەرگی ئەوەشی درکاند کەموچەی سەربازو پلەدارەکانی ئەو دوو فەجە کەژمارەیان یەکی 700 سەرباز دەبێت لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە پارەیان دەدرێتێ و هیچ مەسرەفێکیان لەسەر کەسی تر نیە."
دەربارەی موچەو نەسریە و شوێنی ئەو 2 فەوجە "عامر عەبدولحوسەین" وتی "بۆ هەر سەربازێکی ئاسایی بڕی 822 هەزار دینار وەدەگرێ و نەسریەی ئەو فەوجانەش یەکی 180 ملیۆن دینارە، جگە لەوە بۆ تەجهیز کردنی شوێنی فەوجەکانیش زیاتر لە 300 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە."
دەربارەی ئەم 2 فەوجە تازەیە کەمالیکی لەکوردستان تەنها بۆ مەسعود بارزانی کردۆتەوە، کۆسرەت ڕەسوڵیش بەوتەی ئەندامێکی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە کەناوی ئاشکرا نەکرد وتی "ناوبراو وازی نەهێنا لەمالیکی تاکو ئەو کارەی پێکردو وەک کاری ئەنجومەنەکانی ئیسناد دێتە پێش چاوو، جگە لەوەی بڕی 300 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە بۆ تەجهیز کردنی شوێنی فەوجەکە بەڵام لەنێو فەرماندەییدا لەسلێمانی چونەتە شوێنی ئامادەکراوی لیوای "16"ی سلێمانی کەئێستە ئەو لیوایە گوازراوەتەوە بۆ دووز."
دەربارەی موچەی سەربازەکانیش ئەو بەرپرسەی فەرماندەیی وتی "ئەو پارەیەی لەعێراقەوە دابین کراوە بۆ هەر سەربازێکی ئاسایی بێ پلەوپایە بریتیە لە 822 هەزار، پلەدارەکانیش زۆر زیاتریان هەیە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیە بۆ هەر سەربازێکی ئاسایی لەلایەن شاڵاوی کوڕی کاک کۆسرەتەوە نیوەی ئەو موچەیان دەدرێتێ کە تەنها 450 هەزار دینارەو زیادەکەی بۆخۆیان هەڵدەگرن."
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆسرەت ڕەسوڵ پێشتر فەوجێکی هەبوو، ئەو 2 فەوجەشی بۆ کرایەوە بوون بە لیوا، هەر فەوجێکیش نزیکەی 736 کەسە.
ئەو ئەندامەی فەرماندەیی وتیشی"ئەو موچانە کەدەرێ بەبێ لیست و حسابات دەدرێ، بەکۆمەڵ پارەکە دەدەنە شاڵاوی کۆسرەت ڕەسوڵ ئەویش بەوجۆرە موچەی لێ دەدات کەنیوەی موچەکانیانەو زۆرینەش پێیان نادرێ چونکە دەوام ناکەن و کەسی تریش تەعین ناکەن، مانگی یەکەمی دروست کردنی فەوجەکانیش موچەی ئەو مانگەیان لەحکومەتی عێراقی وەرگرت بەڵام بەسەربازەکانیان وتبوو ئێمە سەرەتاین ئەم مانگە پارەمان بۆ نەهاتووە، لەکاتێکدا پارەکە خورابوو لەلایەن کوڕی کۆسرەت ڕەسوڵەوە."
لەلایەکی ترەوە کۆسرەت ڕەسوڵ لەماوەی ڕابردودا ئەوەی بڵاو کردەوە کە 400 خانوو بۆ کەسو کاری شەهیدان لەسەر رێگای مەخمور بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکاتەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لەشاری هەولێر دەربارەی ئەو خانوانە وتی "پرۆژەی دروست کردنی خانوو بۆ خانەوادەی شەهیدان لەلایەن مالیکی یەوە بڕی 45000 دۆلار بۆ هەر خانویەک وەرگیراوە لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵەوە، لەکاتێکدا دەربازی کوڕی بۆ دروست کردنی ئەو خانوانە لەگەڵ کۆمپانیایەتی بیانی دا گرێبەستی کردووە هەر خانویەکیان بە 21000 دۆلار بۆ دروست بکات، واتە لەهەر خانویەکی شەهیدان نزیکەی 24000 دۆلاریان بۆخۆیان هەڵگرتۆتەوە."
بەپێی زانیاریەکانی دەست کەوتوون بۆ هەمان پرۆژەی دروست کردنی 400 خانوو بۆ واریسی شەهیدان، کۆسرەت ڕەسوڵ پارەی لەنێچیرڤان بارزانی و یەکێتی نیشتمانیش وەرگرتووە.
جگە لەوە کۆسرەت ڕەسوڵ لەگرتنی تەها یاسین ڕەمەزان دا پارەیەکی زۆری چنگ کەوت کەبڕی 13 ملیۆن یۆرۆ بووە.
یەکێک لەپاسەوانەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ کەنەیتوانی ناوی ئاشکرا بکات وتی "سەربازی موعارەزەو بەکرە ڕەش" کەلەگرتنی تەها یاسین ڕەمەزاندا بەشدار بوون، لەکاتی گرتنەکەی دا تەها یاسین بڕی 15 ملیۆن یۆریۆی پێ بوو، سەربازو بەکر لێیان سەندبوو تەسلیمی کاک کۆسرەتیان کرد، ئەویش لای خۆیەوە دوو شوقەی لە پاک سیتی بۆ سەرباز موعارەزە پێ کڕی و خانویەکیشی بۆ بەکرە ڕەش لەجێگەیەکی تر کڕی."
سەرچاوەیەک لەسەرکردایەتی یەکێتی کەئامادە نەبوو ناوی ئاشکرا بکەین هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوەو وتی "بەڵێ لەگرتنی تەها یاسین ڕەمەزان دا ئەو دوو پاسەوانەی کاک کۆسرەت بڕی 15 ملیۆن یۆریۆیان بەتەها یاسین ڕەمەزان گرتبوو دابویان بە کاک کۆسرەت، بەڵام کاک کۆسرەت تەنها 2 ملیۆن یۆریۆی دا بەیەکێتی و 13 ملیۆن یۆریۆکەی بۆ خۆی هەڵگرت."
جگە لەوە کۆسرەت ڕەسوڵ زەویەکانی نزیک دوڕیانی سەرچناری بەناوی هونەرمەندی گۆرانیبێژ "زەکەریا" وە وەرگرت بەڵام خۆی لەگەڵیدا شەریک بوو، سەرچاوەیەک لەیەکێتی نیشتمانی کەبەهۆی بارودۆخی نائاسایی ناو یەکێتیەوە ناوی بڵاونەکردەوە وتی "زەکەریا بۆخۆی خاوەنی ئەو پارەیە نەبوو کەشوقەی لەو جۆرە دروست بکات بەناوی پرۆژەی شوقەکانی پاک سیتی، جگەلەوەی کەشایەنی پێدانی ئەو هەموو زەویەش نەبوو بەڵام لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵەوە زەویەکەی پێ دراوە بەئامانجی ئەوەی ببێتە شەریک لەگەڵی."
سەرچاوەیەک لەشوقەکانی زەکەریاوە وتی "لەم ماوەی پێشودا دەربازی کوڕی کۆسرەت ڕەسوڵ بەبڕی "4" ملیۆن دۆلار لە پرۆژەی پاک سیتی دەرچوو، ئەو بڕە پارەیەشی لەزەکەریای وەرگرت."
بەدەر لەوانە کۆسرەت ڕەسوڵ خاوەنی چەندین بەنزینخانەیە، کەسێکی نزیک ناوبراو کەناوێری ناوی بڵاوبێتەوە وتی "بەنزینخانەی بینایی" و گشت بەنزینخانەکانی کۆیە، کەلەلایەن "عەلی شوکور" ەوە سەرپەرشتی دەکرێ هی کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانیەتی."
 بەدور لەمانە، کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانی لەچەندین پرۆژەی تردا شەریکن و سەهمیان هەیە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ گەورە سەرمایەداری هەولێر "ئەحمەد ئیسماعیل" کەپرۆژەی کارەبای هەولێرو چەمچەماڵ ئەنجام دەدات شەریکە، هەروەها لەگەڵ "ئازادی حاجی یەحیا" خاوەنی شەراکەت و چەندین پرۆژەی سەرمایەدارییە."

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Feb 2009کاتژمێر  1:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ببوره‌ د. که‌مال که‌رکوکی  سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب هه ندێکی درکاندی. کوردێکی به سته زمان.
له‌م رۆژانه‌ی رابوردو کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆزو شه‌فاف گرێدرا له‌ ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا، به‌ ئاماده‌بونی عه‌دنان موفتی، دیاره‌ په‌رله‌مان له‌ درێژه‌ی کۆبونه‌وه‌کانیدا به‌به‌رچاوی میدیاکان و جه‌ماوه‌ری کوردستان کۆبه‌نه‌وه‌کانی خۆی گری ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌م کۆبونه‌وه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینه‌رێکی له‌ راده‌به‌ده‌ری بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد. هه‌ڵبه‌ته‌ کۆبونه‌وه‌کانی رابوردوی په‌رله‌مان هێنده‌ به‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه‌ گرنگی ئه‌و تۆی نه‌بوه‌ چونکه‌ ‌قسه‌و باسه‌ کانیان تاراده‌یه‌کی به‌رچاو بازاریانه‌ خۆی نیسان ده‌ده‌دا، گرنگی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌م داوییه‌ی په‌رله‌مان له‌وه‌دا بو که‌ سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب به‌یه‌ کجاری دای له‌ بنی هه‌مانه‌که‌و راستیه‌کانی ده‌رخست، له‌دێژه‌ی قسه‌ کانیدا سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب ئه‌و راستیانه‌ی درکاند بێ متمانه‌یی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵآت و جه‌ماوه‌ردا دروستبوه‌ ، که‌ ده‌بێ کار بۆ ئه‌وه‌ بکرێت ئه‌و متمانیه‌ بگه‌رێنینه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی سۆزانی خاڵه‌ شه‌هابدا د. که‌مال که‌رکوکی په‌شۆکاویی به‌ده‌مو چاویه‌وه‌ دیاربو دواتر وه‌آلمی سۆزان خانی به‌م شێوه‌یه‌ دایه‌وه‌  که‌ وانیه‌و متمانه‌ ی ته‌واو هه‌یه‌ له‌ نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاتدا ، دواتر سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌شی خسته‌ رو که‌ ده‌بێ لیژنه‌یه‌ک له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ بکرێت و سه‌ر پرشتی هه‌ڵبژاردنه‌ کان بکات ، تا گه‌نده‌ڵی له‌ پرۆسه‌که‌دا نه‌کرێت و دیموکراتییانه‌ به‌رێوه‌ بچێت ، به‌م هه‌ڵویسته‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر  د.که‌مال که‌رکوکی و ئه‌دنان موفتی خسته‌ ناو بازنه‌یه‌ک و ئه‌وانیش نه‌یان ده‌زانی چۆن خۆیان له‌م هه‌ڵوێسته‌ بسارنه‌وه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  16 Feb 2009کاتژمێر  1:30 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مەڵبەندى 28ى یەكێتى لە هەڵەبجە لە بارودۆخێكى ئەمنى توندا كۆبوونەوەیەكى نا ئاسای بەستهه‌واڵ
2009-02-14
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:

Nasehh2007@yahoo.com

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ 14-2-2009مەڵبەندى 28ى یەكێتى لە هەڵەبجە كە سەر بە جەلال تاڵەبانیە,كۆبوونەوەیەكى نائاسایی بە كادرو ئەندامانى خۆى كرد,سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوى بڵێت بەتەلەفون پێى ڕاگەیاندین كۆبوونەوەكە زۆر بە ترس و لەرزەوە بەڕێوەچووە,ترس و لەرز لە سیماى بەرپرسانى مەڵبەند بەدى دەكرا,چونكە ئەداو كارى مەڵبەندى 28ى یەكێتى لەهەڵەبجەى شەهید بووەتە هۆكارى ئەوەى كە دەنگى ناڕەزاى خەڵكى هەڵەبجە بەگشتى و كادرانى بەرەى ڕیفۆرم نزیكى تەقینەوە بێتەوە.هەرلەوبارەوە درێژەى بەقسەكانى داو گووتى: هێنانى هێزێكى زۆرى ئاسایش و پێشمەرگە بۆ حیمایەتى مەڵبەند لەوەها وەزعێكدا بەڵگەیە لەسەر ئەو ترس و لەرزەى بەرپرسانى مەڵبەند كە هەیان لەو گۆڕانكاریانەى بەڕێوەن.

كادرێك كە لە ڕیفۆرمەكانى هەڵەبجە یە گووتى مەڵبەند ترسى ئەوەیان هەیە كە ئێمەى ڕیفۆرم بە هاوكارى لەگەڵ لایەنگرانى كاك كۆسرەت لەكاتى تێكچوونى وەزعەكەدا دەست بەسەر مەڵبەندا بگرین ئەگینا هێنانى ئەو هەموو هێزەى ئاسایش و پێشمەرگە بۆچییە,لەوەڵامى پرسیارێكدا كە ئایا وەها كارێك لە ئێوە دەوەشێتەوە كەناوى ڕیفۆرمتان لە خۆتان ناوە ئەو كەسیە ووتى ئەمە لە ئێمە ناوەشێتەوە چونكە ئەوان بەدەنگ بوونەتە بەرپرس پێویستە هەر بەدەنگیش لێپرسراویەتیان لێوەر بگیرێتەوە,بەڵام بەهۆى كارو كردەوەكانیانەوە ترسیان لەخۆیان هەیە.......
–هەڵبجەى شەهید

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Feb 2009کاتژمێر  0:26 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

کۆتایى دەستەڵاتى بنەماڵە و خێزان لە کوردستان
ناسح عبدولرەحیم-هەڵەبجەى شەهید

Nasehh2007@yahoo.com

ئەگەر مێژووى بەشەریەت بە ووردى بخوێنینەوە لە هەموو چرکەساتێکدا لە هەموو کون قوژبنێک حوکوم و دەستەڵاتى بنەماڵەیى هەبووبێت دواجار هەر بەدەستى میللەت یان بەهۆکارێکى دەرەکى لەناو چووە،مێژوو بەشەریەت پڕیەتى لە حکومەت و دەستەڵاتى خێزانى و بنەماڵەیى کە سەرەنجام پۆکاونەتەوەو لەناوچوون. بەڵام پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە دەستەڵات و هێزى خێزان و بنەماڵە هەرگیز  بەهۆى لاوازیەوە لەناو نەچوون بەڵکو زۆربەى هەرەزۆرى حکومەت و میرنشینەکان و ئەو دەوڵەتانەى کە سیستمى خێڵەکیانەى بنەماڵەو خێزان بەڕێوەى بردوون لەوپەڕى هەیمەنەت و دەستەڵاتدا بەشێوەیەک لە شێوەکان کۆتایان پێهاتووە.

ئەگەر زۆر دوور نەڕۆێین و سەیرێکى حوکم و دەستەڵاتى خێزانى سەدام حسین بکەین ،عاقیبەتەکەى ئەوبوو کەبینیمان،بەڵام مەرج نییە هەموو دەستەڵاتێکى خێزانى یان بنەماڵەى بەهۆى هێزێکى دەرەکیەوە داڕوخێت و لەناوبچێت.
داڕوخان و لەناوچووونى دەستەڵاتى بنەماڵەى و خێزانى لە کوردستان بەهۆى هێزێکى دەرەکیەوە هیچ ئاسۆیەى ڕووناکى لێبەدەى ناکرێت ،هەر ئەمەشە هەتا ئێستا خەڵکى کوردستان بیریان لەوە نەکردووەتەوە کە لە ڕێگەى هێزێکى دەرەکیەوە کۆتاى بە حوکم و دەستەڵاتى خێزانى و بنەماڵەیى بهێنن لە کوردستاندا،چونکە ئەمە شتێکى ئاسانە و بەکردەوەش دەکرێت و سەردەگرێت، بەڵام وەک گوتمان دەرەنجامەکەى بەدڵى میللەت نابێت و ئاسۆى خۆشگوزەرانى بەدى ناکرێت لەگۆڕانێک کە هێزێکى دەرەکى دروستى کردبێت،هەروەک ئێستا نمونەکەیمان لەبەردەستایەو لەلایەن هێزێکى دەرەکیەوە دەستەڵات و حوکمى بنەماڵەو خێزانى سەدام لەناوبرا بەڵام ئاسودەیى و خۆشگوزەرانى بەدوادا نەهات بەو ئەندازەیەى کە چاوەڕوانى لێدەکرا.

ئەوەى ئەمڕۆ خەڵکى کوردستان چاوەڕوانیەتى شتێکە لە مێژووى ڕابڕدووى کۆمەڵگاى کوریدا بوونى نەبووە،چونکە بەدرێژاى مێژووى کۆمەڵگاى کوردى لەژێر هەژموونى عەقڵیەتى عەرەبیدا بووە و هەردەم بیرى لەوە کردووەتەوە کە هێزێک بێت و ڕزگارى بکات،بەڵام لە ئەمڕۆى کوردستاندا ئەو عەقڵیەتەى کە چاوەڕوانی و ئومێدى خستبووە پێش ئیرادەوە کۆتاى پێهاتووە ئێستا میللەتى کورد لەلۆژیکى ئیرادە وە هاتووەتەوە نێو مەیدانەکەو ئەیەوێت بەبێ هێزێکى دەرەکى و بەپشتیوانى هێزە بەئیرادەو خۆڕاگەرەکەى جەماوەرى ناڕازى و پشتیوانى ڕۆشنبیران و قەڵەم بەدەستان و بەرپرسانى ڕیفۆرم خوازانى نێو حیزب و حکومەت دەیەوێت ئەمجارە ئەسپى خۆى لە گۆڕەپانەکە تاوبدات و لە کوردستاندا  کۆتاى بە دەستەڵاتى بنەماڵەیى و خێزانى بهێنێت.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Feb 2009کاتژمێر  11:22 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

شینی زیندوکردنه وه ی یه کیه تی بۆچی! مردنی یه کیه تی مرداربونه وه ی پارتیه. چاودێرێک

ئه وه ی له 18 ساڵی ڕابردوو دا به سه ر کوردا هات نه هامه تی و هه ژاری و نه داری و بێ ئاوکاره بای و تیرۆر و ڕه شه کوژی! به کورتی و به کوردی لاوازه کان له و جه نگه ڵه دا بونه خۆراکی د ‌ڕنده کان، ئه مه بارودۆخێک بوو یه کیه تی و پارتی و حسک و شوێعی و ئیسلامی و کۆمۆنیسته کان به سه رجه م ئه وانه ی که هاوپه یمانی یه کیه تی و پارتی و به ناو حکومه تی هه رێم بوون خولقاندیان، هه رکاربه ده ستێکی یه کیه تی و پارتی و هاو په یمانه کانیان بێنێن ئه وه نده ی پاره دزیوه که به ته نها خۆی ده توانێت حزبێک دروست بکات ئیتر شینی چاککرنه وه و زیندوو کردنه وه ی چی ده که ن یه کیه تیش به قه ده ر بارتی کوردی ئه نفال کرد یه کیه تیش به قه ده ر بنه ماڵه ی مه لا مچه کوڕی ئه و میلله ته ی به کوشت دا،
بۆ ده بێت له به رئه وه ی خزمێک، برایه ک، ئامۆزایه ک، خاڵۆیه ک، یان مامه یه کمان یه کیه تی یان هه ر حزبێکی له نمونه ی یه کیه تی بوبێت کوژرابێت ئیتر تا مردن هه ر یه کیه تی یان ئه و حزبه بین یان له داخی حزبێکدا ببین به حزبێکی تر، کام گه وره ئه ندامی یه کیه تی وه ک گه وره ئه ندامه کانی پارتی به رزانی خۆفرۆش ده ستی به خوێنی ئه و کورده هه ژاره سور نیه، هه ر یه کیه تی نه بو له پێناوی ده سه ڵاتو که ڵه که کردنی پاره و سه روه ری بنه ماڵه دا چو به کژ پارتی پاره و خیانه تداو هه زاران ڕۆڵه ی میلله ته که مانیان دا به کوشت، ئیتر شینی زیندوو کردنه وه ی یه کیه تی بۆ ده که ن، هیچ گه وره ئه ندمێکی یه کیه تی له به رژه وه ندی کوردو کوردستان ده ستی له کار نه کێشاوه ته وه له مێژوی 18 ساڵی ڕابردووی یه کیه تی و پارتی و هاوپه یمانه کانیاندا، هیچکاتێک ئه وه ڕوی نه دا وه زلئه ندامێکی ئه و حزبه خیانه تکارانه ی بنه ماڵه ی خۆفرۆشی به رزانی و تاڵه بانی و شه ریکه موچه کانیان بۆ کورد ده ستیان له کار کێشابێته وه،
بۆیه ده بێت کورد دڵی به وه خۆش نه بێت ئه گه ر چوار گه وره ئه ندامی حزبێکی دیکتاتۆری وه ک یه کیه تی ده ست له کار بکێشێته وه، چونکه ده ست له کار کێشانه وه ی له و چۆره ئه ندامانه ته نها بۆ به رژه وه ندی تاکه که سی و گه وره کردن و قودسیه ت پێدانی بنه ماڵه یه کی تره نه ک بۆ کورد! ئه ندامێک یان به رپرسێک که له ڕابردودا خوێنی گه له که ی خۆی دابێت به ڕشتن بازرگانی به چاره نوسی گه له که یه وه کردبێت ئه گه ر ده ست له کار کێشانه وه ی له پێناوی به رژه وه ندیه کانی خۆیو بنه ماڵه که یدا نیه بۆچی ئه و به رپرسانه 18 ساڵه دزیو جاڕو ڕوت ده که ن هیچ کاتێک ئاماده نه بون ده ست له کار بکێشنه وه، به تایبه ت بۆ هه ڵنه گیرساندنی شه ڕی براکوژی بۆ چاره  نوسی ونبوه کانی ئه و شه ڕه بۆ تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه مه و دۆعاخه لیل بۆ ناساندنی هه ڵه بجه و ئه نفال و  بۆ سه ربه خۆیی کوردستان هتدا..  کوا هیچ به ربرسێک ده ستی له کار نه کێشایه وه بۆ ئه م به رژه وه ندیه گه ورانه ی وڵاته که مان ئێستا باش 18 ساڵ ده ست له کارکێشانه وه ی چه ند یه کیه تیه ک قه ره بوی 18 ساڵ تێپه ڕبون له ته مه نمان و زیاتر له 50 ساڵی خیانه تو زیانه کانی پارتی و یه کیه تی دژی گه لی کورد ناکاته !
بۆیه ده بێت لێیان گه ڕین با بن به هه زار کوتله و پارچه وه تا له ناو خۆیان دا سه ری یه کتر لێده که نه وه، پارچه پارچه بونی یه کیه تی پارچه پارچه بونی حزبه که ی مه لا موسته فایه حزبی پارتی پاره و خیانه ت.
  

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Feb 2009کاتژمێر  5:7 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سێ سه‌ڕسوڕهێنه‌ره‌ تازه‌که‌ی کوردوستان!  یاشێخ

له‌کوردوستان رۆژانه‌ شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ یان دروست تر بڵێم کاره‌ساتی ترسناکو کوشنده‌ ده‌گوزه‌ریت. له‌وانه‌ی زیاتر جیگای سه‌رنجه‌ له‌مرۆژانه‌دا ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن وه‌ک مشتێک له‌نموونه‌ی خه‌روارێک له‌سه‌ریان ده‌دوێین که‌له‌ڕاستیدا زیاتر پێویسته‌ بوروژێنرێت به‌قازانجی تاکو کۆی گه‌له‌که‌مان:
یه‌که‌میان؛ له‌ئاودیوکردنی کارگای قیره‌کانو سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی کوردوستانه‌وه‌ به‌ره‌و ئاودیوکردنی فرۆکه‌وانانی خوڵقێنه‌رانی کیمیاویی له‌پێناوی گیرفاندا.
میدیاکانی کوردوستان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردوستان شاهیدی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵهاتنی فرۆکه‌وانێکی به‌شداربوو له‌ کیمیابارانکردنی خه‌ڵکی کوردوستان بوو به‌ناوی (تاریق محه‌مه‌د ره‌مه‌زان). هۆی دیارنه‌مانه‌که‌شی به‌ بریاریکی سه‌رپێی تاله‌بانی بوو. بریارێکی وا دوورله‌ هه‌ستکردن به‌ مه‌سئولیه‌ت له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی خێرنه‌دیوی کوردوستان نیشانه‌ی بێبایه‌خ سه‌یرکردنی خوێنی شه‌هیدانه‌ له‌لایه‌ک. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ مانای وایه‌ به‌ کێشی فرۆکه‌وانه‌که‌ دۆلاری له‌بری وه‌رگیراوه‌.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بریاری گرتنه‌که‌شی وه‌ک له‌ناوه‌نده‌ میدیاکانه‌وه‌ گوزه‌ری کردوه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاری یه‌کێتیه‌وه‌ بوه‌ که‌ فرۆکه‌وانی ناوبراو له‌ یه‌کێک له‌ده‌زگاکانی وه‌رگێرانی هێزه‌بیانیه‌کان له‌که‌رکووک کاری کردوه‌، به‌ کردارێکی مافیایی فرێنراوه‌و ته‌سلیمی ئاسایشی سلێمانی کراوه‌. سه‌رسام مه‌بن که‌ ده‌ڵیم بریاریکی مافیایی، چوونکه‌ ئازادکردنه‌که‌شی به‌بریاریکی مافیانه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش باڵه‌که‌ی تری حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێم که‌پارتیه‌ بێئاگایی خۆی ده‌رخستوه‌ له‌گرتنو ئاودیکردنیشی. ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ که‌ ئه‌وه‌باڵه‌کانی مافیایه‌ له‌کوردوستان ده‌وڵه‌ت ده‌کات.
ئه‌گه‌ر وانیه‌ ئه‌ی فرۆکه‌وانی دووه‌م بۆ ئاودیوکرا که‌ناوی(که‌ریم سه‌بتی) یه‌. ئه‌ی پاساو بۆئه‌مه‌یان ده‌بیت چی بێت؟
 شێوازی کرداری گرتنو ئاودیوکردنی ئه‌و فرۆکه‌وانانه‌ خۆی له‌خۆیدا یه‌ک مانای هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر له‌ بنچینه‌دا ئه‌وانه‌ به‌مه‌به‌ستیی پاره‌ گیراون نه‌ک له‌به‌ر چاوی ره‌شی کاڵبوه‌ی دایکانی شه‌هیدان. بۆیه‌ ئاودیوکران و له‌دادگایی کردن ده‌ربازکران. له‌کاتێکدا ده‌بوایه‌ گرتنی ئه‌وانه‌ جه‌ماوه‌ری لێ به‌ئاگا بهاتایه‌. نه‌ک به‌وجۆره‌ په‌نهایی بکرێن تا کاتی ئاودیوکردنیان دێت. ئاخۆ ده‌بێت زیندانه‌کانی ده‌زگای زانیاریو پاراستن و به‌ناو ئاسیشه‌ ره‌نگاوره‌نگه‌کانیان چه‌ند تاریق و که‌ریمی تریان له‌ خۆگرتبێت تا رۆژی گۆرینه‌وه‌یان به‌ دۆلار دێت و ده‌ڵێن هه‌ڵهات. هه‌مووش ده‌زانین هه‌ڵهاتنی له‌وجۆره‌ له‌ده‌ست ئه‌وده‌زگایانه‌ ئه‌سته‌مه‌، مه‌گه‌ر بریارێکی سه‌رۆکایه‌تی له‌پشته‌وه‌بێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی تاله‌بانی ئه‌نجامی دا.
دوه‌میان؛ له‌پڕکردنی به‌رگه‌پشتیه‌کانیانه‌وه‌ له‌دۆلار، بۆ شه‌قهه‌ڵدان له‌شاعیرو له‌کتێب:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Feb 2009کاتژمێر  2:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

یەکگرتوو لە بەرامبەر هێرشى پارتى و یەکێتى...
خێڵان بەختیار
Xelan11@yahoo.com
لێرە و لەوێ هەندێک کەس کە خۆیان بە کەسانى رۆشنبیر دادەنێن! دێن و بە شێوازێکى نا راست و دروست پەلامارى حیزبێکى ئیسلامى میانڕەوى وەک یەکگرتوو دەدەن، نەک کەسى رۆشنبیر و تێگەیشتو و ئەقڵ کامڵ و خاوەن هەڵوێست، بەڵکو لەو بڕوایەشدام کە خۆشیان باوەڕیان بە نووسین و رەخنەکانى خۆشیان نییە کە لەو حیزبە دەیگرن.
ئێستا بەهۆى نزیک بوونەوەى هەڵبژاردن هەردوو حیزبى دەسەڵاتدارى سێ پارێزگاکەى باکوورى عێراق، ترسێکى گەورەیان لە یەکگرتووى ئیسلامى  نیشتووە و ئەو حیزبەش بۆتە مۆتەکە بە سەریانەوە، ئەوە هەر باسى لیستەکەى نەوشیروان مستەفا ناکرێت، ئیدى ئەو دوو دەسەڵاتەش بۆ راکێشانى سۆزى خەڵک و ناشرین کردنى یەکگرتوو پەنا بۆ هەموو شێوازێک دەبەت.
وەک بینیمان لە کاتى هەڵبژاردنى جارى پێشوو چەند ئەندامێک و کەسایەتیەکى ناو ئەو پارتە لە لایەن پارتیەوە لە دهۆک و زاخۆ تیرۆر کران، لێ ئەو کارە تیرۆریەى کە لایەنگرەکانى ئەو حیزبە بەرامبەر بە یەکگرتوو کردیان، زۆر بە سلبى لە لایەن ئەمریکا و وڵاتە پێشکەوتووەکان بەسەر پارتەکەیاندا شکایەوە و دەتوانم بڵێم پارتى ئەو سەنگەى خۆى گەر نسبەیەکیش بوبێت لە بەرامبەریاندا نەما، بۆ نموونە ساڵى 2006 لە ۆرگ شۆپێکدا داوەتکرابووم، کە کەسێکى ئەمریکى سەر بە دیموکراتەکان لەسەر دیموکراسیەت وانەکەى دەگوتەوە، باسى لەو تیرۆرەى کە لە لایەن پارتیەوە کرا دەرهەق بە یەکگرتوو کرد، زۆر بە شێوەیەکى ناشرین باسى لەم دەسەڵاتە و ئەو دیموکراسیەى کە پارتى باسى دەکات کرد.
تێبینی ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان: له گه ڵ ڕێزمان بۆ بیروڕای نوسه ری ئه م بابه ته! ئێمه پێمان وا یه که نابێت جه ماوه ر له داخی حزبێک ده نگ بۆ حزبێکی تر بدات، هه روه ک ده زانین یه کیه تی و پارتی هیچیان بۆ کورد نه کرد، ده شزانین ئیسلامیش پاش سێ هه زار ساڵ هیچی بۆ به شه ریه ت نه کرد بۆ یه ده بێت ئیسلامی نه که ین به به دیل بۆ چاره نوسی ملیۆنه ها کوردی به زۆر کراو به ئیسلام. جه ماوه ر ده بێت به ڕێکخراوکردنی خۆیان به دیلی سیاسی بۆ گۆڕینی ئه م بارودۆخه دیکتاتۆریه ی که یه کیه تی و پارتی و  هاوپه یمانه کانیان خۆولقاندویانه دروست بکه ن تا بتوانن ده سه ڵاتی به ناو حکومه تی هه رێم بگۆڕن بۆ ده سه ڵاتێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ بۆ سه ربه خۆیی کوردستان

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Feb 2009کاتژمێر  2:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كاكه‌ جه‌ماڵ حوسێن حه‌مه‌ ساڵه‌ح  دوای 21 ساڵ  له‌ ئازار  به‌ده‌ست چه‌كی  كیمیاوی  , پێویسته‌  ئاوڕێكی  به‌ په‌له‌ی لێبده‌نه‌وه‌

هاووڵاتی  جه‌ماڵ حوسێن حه‌مه‌ ساڵه‌ح  خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ , برینداری چه‌كی كیمیاوییه‌  , چه‌ندین جار بۆ چاره‌سه‌ر  به‌ ناچاری  سه‌ردانی  ئێرانی كردووه‌  , وه‌لێ  له‌وێ  چاره‌سه‌ر  نه‌كراوه‌  , به‌ پێی  ڕاپۆرتی پزیشكه‌كان  ده‌بێت  ناوبراو  بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی  هانده‌ران  بكرێت  .
ئێمه‌ له‌  كاتێك  داوای  چاره‌سه‌ری  به‌ په‌له‌  بۆ كاكه‌ جه‌ماڵ  ده‌كه‌ین  , داواكارین  له‌ هه‌موو  لایه‌ك  با ژماره‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی  له‌ كورستان به‌ره‌و زیادبوون نه‌چێت و پێویسته‌  به‌ری پێ بگرترێت  به‌ چاره‌سه‌ركردنی خێرای برینداران , بۆیه‌  داوا  له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز  ده‌كه‌ین  وه‌ڵام به‌ داخوازی كاكه‌ جه‌ماڵ  و سه‌رجه‌م بریندارانی دیكه‌ی چه‌كی كیمیاوی  بده‌نه‌وه‌ , به‌ ناردنیان  بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی  هانده‌ران  .
هه‌مووان ئه‌وه‌مان لا ڕونه‌  له‌ توانای ده‌سه‌ڵاتی  كوردیدا  هه‌یه‌  , هه‌نگاوی  ده‌ستبه‌جێ بنێت  بۆ چاره‌سه‌ری  برینداران  .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  13 Feb 2009کاتژمێر  6:23 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئاسایشى شارەزوور .. باندى منداڵ فڕاندن .. ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە
ناسح عبدولڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید

Nasehh2007@yahoo.com

زۆر جار  لەلایەن بەرپرسان و هەندێک لە هەواڵفرۆشەکانى هەڵەبجەوە هێرشى ناڕەوا دەکرێتە سەر کوردستانپۆستى میمبەرى ئازادو سەربەخۆ ئەنواع تۆمەت دەدەنە پاڵی و دەڵێن کوردستانپۆست بە بێ بنەما شت بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ئەوە کوردستانپۆست نییە بەبێ بنەما شت بڵاو دەکاتەوە، بەڵکو ئەوە بەرپرسان و ئەو هەوڵفرۆشانەن لە پێناو دەست خۆشییەک یان ئمتیازێک یان خۆبرنەپێشەوەیەک هیچ بەلایانەو گرنگ نییە سومعەى شارێک لەکەدار بکەن و خەڵک بتۆقێنن.
ئەوەى من دەمەوێت لەبارەیەوە بدوێم ئەو هەوڵەیە کە لە مانگى ڕابردوودا لە نێو خەڵکى هەڵەبجەدا دەنگدانەوەیەکى زۆرى هەبوو. لە لێدوانێکى ئاسایشى شارەزورەوە ئەوە ڕاگەیەنرا کە باندێکى منداڵ فڕاندیان لە هەڵەبجە دەستگیر کردووە؟
من نازانم ئاسایشى شارەزوور ئەمانترسێنن یان بەڕاست باندێکیان کەشف کردووە!
پێویستە دەزگا ئەمنیەکان باش لەوە گەشتبن ئەو عەیامە بەسەر چوو بە ئارەزووى خۆیان خەڵک بگرن و تۆمەتى بۆ دروست بکەن لە سجنى ئینفرادى دانێن و ئەنواع تەعزیبى بدەن و کەسیش پێیان نەزانێت یان کەس فزەى لێوە نەیەت، چونکە ئەمڕۆ خەڵک چاوى کراوەتەوە بە گومانەوە دەڕوانێتە هەموو ئەو شتانەى کە بەرپرسان دەیڵێن و بڵاوى دەکەنەوە، بۆیە ئێستا ئەگەر شتێک وەک خۆرى دەم کەل دیار نەبێت کەس باوەڕى پێناکات.
بەڵام خۆ دەبێت ئاسایشى شارەزوور وەڵامى ئەم پرسیارانە بدەنەوە ئەگەر ڕاست ئەکەن و باندی منداڵفڕاندیان دەستگیر کردووە:
ئایا ئێوە باندى منداڵ فڕاندنتان لە هەڵەبجە دەستگیر کردبوو؟
ئایا ناوى ئەو منداڵە چییە؟
لە کوێ فڕێنرابوو؟
کەى فڕێنرابوو؟
چۆن فڕێنەرەکانتان دەستگیر کرد؟
ئەى بۆ ئەو کەسانە ئێستا ئازاد کراون ؟
ئەگەر کەسێک منداڵ بفڕێنێت بەچ یاسایەک و چۆن بە کەفالەت ئازاد دەکرێت ؟
پێدانى زانیارى هەڵە بە ڕاگەیاندنەکان بۆچى؟
بڵاوکردنەوەى ترس و تۆقاندنى خەڵکى هەڵبجە لە پێناوى چى؟ 
ئەوانەى لە هەڵەبجە خۆیان ناوناوە ڕۆژنامەنووس و ئەو هەوڵەیان بڵاو کردەوە
پەیامنێرى کەناڵەکانى ڕاگەیاندنى سەر بەدەستەڵات و بەشێک لەو پەیامنێرانەى کە لە ڕاگەیاندنەکانى دەرەوە دەستەڵات کار ئەکەن،بەبێ هیچ بەدواداچونێک و بە بێئەوەى بگەڕێن بەداوى ڕاستى و دروستى ڕووداوەکە،بەبێ ئەوەى دەستنیشانى ئەوە بکرێت کێ فڕینرابوو؟ کەى فڕێنرابوو؟ بۆ ڕفێنرابوو؟ بۆکوێ فڕێنرابوو؟ چۆن فڕێنرابوو؟ئەمانە هەمووو ئەو پرسارانەن کە پێویستە لە هەڵەکەدا ئاماژەى پێبکرایە بەڵام زۆرێک لەوانەى

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Feb 2009کاتژمێر  10:6 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

کێن ئەوانەى دەیانەوێت ڕۆحى سلێمانى تیرۆر بکەن؟
ناسح عبدولڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید

پایتەختى ڕۆشنبیرى نازناوى سلێمانییە من نازانم کێبوو بۆ یەکەم جار ئەم نازناوەى بەخشیە سلێمانى، بەڵام ئەوە دەزانم سلێمانى تا ڕادەیەک بەبەراوود بە شارەکانى ترى هەرێم لە پێشترە بۆ وەرگرتنى ئەم نازناوە، ئەگەر بە قیاسى دونیاى مۆدێرنە بیپێیون نەک شایستەى ئەم نازناوە نییە بەڵکو ڕووداوەکانى ڕۆژانە کە لەبەر چاوى تاکەکانى پایتەختى ڕۆشنبیرى ئەنجام دەدرێت و (سمن بکم عمون )یان لێکردووە وامان لێدەکات گومان لەوە بکەین کە سلێمانى شایستەى ئەم نازناوە بێت،بەڵام وەرگرتنى ئەم نازناوە بەتەنها بەسە بۆ ئەوەى دانیشتوانى سلێمانى بە گشتى و نوسەران و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازانى بێنە مەیدان و بەرگرى بکەن لە هێشتنەوەى نازناوى پایتەختى ڕۆشنبیرى بە شارەکەیانەوە.
ئەگەرى چى ئەو نازناوە هەندێک جار بۆ موزایەدەیەکى سیاسى یان بۆ چارەسەرکردنى عوقدەى تاکى سلێمانى کە ڕۆژ لە داواى ڕۆژ هەستى بچوکبوونەوە سلێمانى لەبەرامبەر هەولێردا لەلا گەورەترو ئازار بەخشتر دەبێت کاتێک دەبینن( پێشکەوتن بەمانا ماددى و ڕواڵەتیەکەى)لەهەولێر زیاترە لە سلێمانى، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموومان دەبێت ئەو شایەتیە بدەین سلێمانى بە درێژاى مێژووى خۆى هیچ ساتێک نەبووە جێدەستى لە بەرەوپێشچوون و پێشخستنى بزافى ئەدەبى و ڕۆشنبیرى نەبوبێت..

ئەوەى واى لێکردم بێمە قسە چەندبارە تیرۆرکردنەوەى ڕۆحى سلێمانییە هەر سێ مانگێک لەمەوبەر بوو لەلایەن پیاوەکانى دەستەڵاتەوە هێرش کرایە سەر (ژەنراڵى پایز)و گەورەترین بێحورمەتى کرا بەرامبەر بە شیعر و شاعیرێکى گەورەى سلێمانى هەروەها ئەوەتانێ جارێکیتر و کۆتایەکانى مانگى 1ى ئەمساڵدا و لەبەرەبەیانێکدا لەلایەن سریەى  ئینزیباتى ئالیاتى سەراوە هێرش دەکرێتە سەر کتێبفرۆشەکانى بەردەرکى سەرا و ئەو هێزەى سەر بەدەستەڵات دەستیان گرتووە بەسەر کتێبەکانیانداو کتێبفرۆشەکانیشیان دەستگیر کردووە.

کتێب و کتێبفرۆشەکانى سلێمانى بە بڕواى من جوانترین دیمەنى سلێمانین و خۆراکى ڕۆحە تینووەکەى بزافى ڕۆشنبیرى ئەو شارەن، ئەوەى واى کردووە سلێمانى لە پێشەوەى هەولێرو دهۆکەوە بێت بۆ نازناوى پایتەختى ڕۆشنبیرى بەرزى باڵەخانە و زۆرى سۆپەرمارکێت و پارک و شۆستەو شەقامى فراوان و.....هید نییە چونکە هەولێرو دهۆک لەم ڕووەوە دەیان ساڵ لە پێشەوەى سلێمانیەوەن ئەمە لەسەر ئاستى ماددە، لەسەر ئاستى گیانى بەهەمان شێوە نازناوى پایتەختى ڕۆشنبیرى  بۆ جیاوازى سیماو شکڵى خەڵکى سلێمانى ناگەڕێتەوە بەڵکو جیاوازى بیرکردنەوەى  خەڵکانێکى سلێمانییە دەگەڕێتەوە کە لە ڕێگەى کتێبەوە دەستیان کەوتووە نەک لە ڕێگەى کرۆمۆسۆماتەوە بۆیان مابێتەوە.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Feb 2009کاتژمێر  10:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، مالیكی‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ دوو فه‌وجی خه فیفه ی‌ بۆ مه سعود بارزانی‌ كردۆته‌وه‌‌و پێنج مانگیشه‌ فه‌وجێكی‌ بۆ خۆم كردووه ته وه. كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌
كۆسره ت ڕه سوڵ سێ فه وجی خه فیفه واته فه وجی جاشیه تی ئاشكرا كرد، ئه م فه وجه خه فیفانه له لایه ن مالیكیه وه بۆ مه سعود به رزانی و كۆسره ت ڕه سوڵ دروست كراون، هه ر فه وجێكیان پێكهاتووه له 700 جاش خه فیفه كه له كۆی دوو فه وجیان 1400 جاش خه فیفه پاسه وانی له بنه ماڵه ی به رزانی ده كه ن و 700 جاشیش پارێزگاری له كۆسره ت ڕه سوڵ و بنه ماڵه كه ی ده كه ن، شایه نی باسه  ئا‌شكراكردنی ئه م چاشایه تیه ی مه سعود به رزانی و كۆسره ت ڕه سوڵ بۆ مالكی و حكومه تی به گداد له لایه ن كۆسره ت ڕه سوڵه وه ده گه ڕێته وه بۆ دروست بونی ناكۆكی له نێوان كۆسره ت و مالكی له سه ر مه سعود به رزانی،
كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ ده ڵێت‌ "من له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی‌ مالكی‌ به‌رامبه‌ر  مه‌سعود، له‌دوا كۆبونه‌وه‌دا له‌به‌غداد له‌گه‌ڵ‌ مالكیدا تێكمدا‌و ئێستا قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ناكه‌م‌و پێموت قبوڵی‌ ناكه‌م له‌به‌رچاوی‌ من قسه‌ به مه‌سعود بڵێیت، دواتر مالكی‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌ستا‌و چوه‌ ده‌ره‌وه‌‌و منیش جێمهێشت".   
 هه‌روه‌ها كۆسره ت وتویه تی‌ "هه‌تا پڕۆژه‌كانی‌ تریشی‌ كه‌ وا بریار بوو یارمه‌تیمان بدات بۆئه‌وه‌ی‌ خانوو بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان بكه‌ین، ئه‌وه‌شمان راگرتووه‌".
له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ وتی‌ "مه‌سعود به رزانی فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه و فه وجه خه فیفانه یه و ‌‌و منیش جێگریم، ئایا نابێت هێزێكمان له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ روداوێكی‌ كتوپڕ تا به‌رگری‌ له‌هه‌رێم بكه‌ین".

هێزه‌كانی‌ ئه‌م دوو فه‌وجه خه فیفه یه‌، به‌شێكیان پاسه‌وانن له‌ماڵی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌سلێمانی‌‌و به‌شێكی‌ تریشیان پاسه‌وانی‌ نوسینگه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكن له‌هه‌ولێر‌و به‌شێكی‌ تریشیان له‌ناوچه‌ی‌ قه‌ره‌به‌گن سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی‌ پردێ‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ شاری‌ كه‌ركوكدا".

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Feb 2009کاتژمێر  3:4 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

جه‌لال تاڵه‌بانی، به ر له تاریق ڕه مه زان  فڕۆکه‌وانێکی جه‌لادی دیكه‌شی به‌رداوه كه دووجار له دادگا دانی به وه دا ناوه كه كیمیاوی بارانی كوردستانی كردووه. 

كه‌ریم سه‌بتی ناسراو به‌ ئه‌بو  یه‌عروب, فڕۆكه وانێكی تری تاوانباره به كیمیاوی بارانكردنی گونده كانی كوردستان كه‌ پشكدار بووه‌ له‌ بۆردومانكردنی  گونده‌كانی  عه‌سكه‌ر  و گۆپته‌په‌ و  ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكا , كه‌ له‌ ئاكامدا  سه‌دان  شه‌هید  و برینداری  لێكه‌وته‌وه‌  , كه‌ ڕۆژی  دواتر  له‌ پرۆسه‌ی  ئه‌نفالی چواردا هه‌موو  برینداره‌كانی  ئه‌نفالكران  و قوربانییه‌كانی  ئه‌و بۆردومانه‌ , سه‌رباری زیانه‌  مادییه‌كان و ئه‌نجامه‌ سیاسییه‌كانی  زیاتر له‌ 350  شه‌هید  بوو . كه ریم سه بتی یاخود ئه بو یه عروب به هه مان شێوه ی تاریق ڕه مه زان یه‌كێكی تره له‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی‌ كه‌ به‌شداربوه‌ له‌ كیمیابارانكردنی‌ كوردستاندا له‌ دوای‌ رزگاركردنی‌ عێراقه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست ئاسایشی‌ یه‌كێتی‌ ‌و له‌ لایه ن جه لال تاڵه بانی و بنه ماڵه كه یه وه به ردراوه، موقه‌ده‌م كه‌ریم سه‌بتی‌، ناسراو به‌ ئه‌بو یه‌عروب، یه‌كێكه‌ له‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی‌ سوپای‌ رژێمی‌ به‌عس، كه‌ به‌شداریكردوه‌ له‌ كیمیابارانكردنی‌ گۆپته‌په‌ ‌و عه‌سكه‌ر ‌و له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ "رزگاركردنی‌ عێراق"ه‌وه‌، له‌ رێكه‌وتی‌ 5/5/2003دا له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ پاشان به ئه مری جه لال تاڵه بانی ئازاد كروه و له سه ر ئه ركی جه لال تاڵه بانی و به پاره ی به ناو حكومه تی هه رێم  ڕه وانه ی شوێنی خوازراو كرا وه.  دو جار لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌دا كراوه‌، جارێكیان به‌ زاره‌كی‌ بوه‌، وتویه‌تی‌ "به‌شداریی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌م كردوه‌"، به‌ڵام جاری‌ دوه‌میان وردتر‌و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كراوه‌، وتویه‌تی‌: "له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ خالیدی‌ شاری كه‌ركوكه‌وه‌ فڕۆكه‌كانیان هه‌ستاون ‌و دوای‌ 15 خوله‌ك گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌یه‌ك ‌و بۆردومانیان كردوه‌، (ناوچه‌كه‌ گۆپته‌په‌ ‌و عه‌سكه‌ر ده‌گرێته‌وه‌) كه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 3/5/1988 كیمیاباران كراوه‌". له‌ دانپیانانه‌كه‌یدا، كه‌ریم سه‌بتی‌ (ئه‌بو یه‌عروب) وتویه‌تی‌: "كاتێك بۆردومانه‌كه‌مان كرد دوكه‌ڵێكی‌ سپی‌ په‌یدابو، بۆردومانه‌كه‌م لا ئاسایی‌ نه‌بو، بۆیه‌ له‌ڕوی‌ ده‌رونییه‌وه‌ شڵه‌ژام". هه‌روه‌ها كه‌ریم سه‌بتی‌ دانی‌ به‌وه‌شدا ناوه‌، كه‌ له‌به‌ر خراپی‌ باری‌ ده‌رونی‌ دوای‌ ساڵێك له‌ بۆردومانه‌كه‌، حكومه‌تی‌ عێراق ناردوویانه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا، تا پشو بدات.
فڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ دانپیانانه‌كه‌یدا باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردوه‌، كه‌ پێشتر له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، به‌تایبه‌تی‌ له‌ به‌ریتانیا ‌و فه‌ڕه‌نسا خولی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ بینیوه‌.
ئه‌و كاته‌ی‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، دراوه‌ته‌ ده‌ست ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ‌و دواتریش سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی ‌ كوردستان جه لال تاڵه بانی ‌و دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ‌ محه‌مه‌د، به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ زانیاری‌ یه‌كێتییان لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌ ‌و به‌ره‌و قه‌ڵاچوالان بردویانه، پاشان جه لال تاڵه بانی قاچاخچی له به رامبه ر پاره یه كی زۆردا كاری ئازاد كردن و ناردنی بۆ ده ره وه ی عێراق بۆ ئه نجام داوه.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Feb 2009کاتژمێر  2:10 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌گه‌ر به‌مه‌ش نه‌ڵێم درۆزن ,ئه‌وه ویژدان ده‌م خنکێنێت! یاشیخ

پێشینان ووتویانه‌؛ کارسازم نارد کاربسازێنێ، نه‌مزانی کارساز کار ئه‌ترازێنێت. ئه‌مه‌ له‌ جه‌لال تاله‌بانی روویداوه‌، که‌ مه‌لابه‌ختیارێکی هه‌یه‌ ،له‌کارترازاندن به‌ولاوه‌ شتیکی تری بۆئه‌نجامنه‌داوه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش مشتێکه‌ له‌نموونه‌ی ئه‌و خه‌رواره‌؛

دوای ئه‌وه‌ی کوردوستان پۆست هه‌واڵێکی له‌سه‌ر دیالۆگیکی نێوان سه‌رانی یه‌کێتیو پارتی بڵاوکرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر قسه‌یه‌کی فازل میرانی که‌ ووتبووی نه‌وشیروان نیوه‌ی یه‌کێتیه‌. ئه‌وه‌  له‌سایتی کوردوستانی نوێدا  هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆستیان به‌درۆخستبوه‌وه‌. له‌راستیدا هه‌ر خودی کوردوستانی نوێ به‌خشکه‌یی دانی به‌راستی هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆستدا نابوو. به‌ڵام سیمرخ ئاسا سه‌ری له‌عه‌رزی و قوونی له‌ حه‌وا نابوو وای ده‌زانی که‌س درک به‌ وه‌ناکات که‌ نه‌ک پاساوی بۆ نه‌درابوو، به‌ڵکوو خۆی له‌خۆیدا دانی به‌راستی هه‌واڵه‌که‌دا نابوو. چوونکه‌ به‌ناچار باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ له‌وه‌ڵامی فازل میراندا یاوه‌رانی تری مه‌لابه‌ختیار باسیان له‌وه‌کردوه‌ که‌ ده‌بێت کاک فازل خۆی بزانێت  نه‌وشیروان له‌ناوچه‌کانی هه‌ولیرو دهۆک ،که‌رکوک قورسایی له‌چه‌ندایه‌. ئه‌مه‌ی له‌سایتی چاودیریشدا بلاوکردبوه‌وه‌. بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌سایتی چاودێردا، دیسان راستی هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆست ده‌سه‌لمێنێت.

بۆ ووته‌بێژه‌که‌ی کوردوستانی نوێ، یان روونتر بڵین مه‌لا به‌ختیار باشتر بوو، لێدوانێکی تری هه‌بوایه‌و خۆی نه‌دایه‌ له‌قه‌ره‌ی ئه‌وهه‌واله‌و هه‌ربێده‌نگه‌ی بکردایه‌. چوونکه‌ له‌وانه‌بوو که‌سانێک هه‌بوایه‌ بروای به‌هه‌واڵه‌که‌ی کوردوستان پۆست نه‌کردایه‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وای کرد ئه‌وه‌شی  هه‌واڵه‌که‌ی لا دروست نه‌بوو وای لیکرا بروابکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی ویستی چاکی بکات به‌ڵام خراپتری لێکرد. بۆزیاتر زانیاری بروانه‌ ئه‌مسایته‌ یان کوردوستانی نوێ.

یه‌كێتی‌، هه‌ڵوێستی‌ به‌رانبه‌ر نه‌وشیروان

· یه‌كێتی‌ له‌خۆی‌ دڵنیایه‌و هه‌ر بڕیارێك بۆ پاراستنی‌ مێژووی‌ یه‌كێتی‌‌و سه‌نگی‌ یه‌كێتی‌‌و كاریگه‌ری‌ یه‌كێتی‌ له‌ سه‌ر رای‌ گشتی‌، بیدات‌و سوربێ‌ له‌ سه‌ری

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Feb 2009کاتژمێر  0:13 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

چاك  داوای  ئاشكراكردنی ئه‌نجامی ڕونكردنه‌وه‌كان و  هه‌ڵوێست له‌  ینك  ده‌كات  , سه‌باره‌ت به‌  ئازادكردنی  فڕۆكه‌وانه‌كان ( تاریق  ڕه‌مه‌زان و كه‌ریم سه‌بتی).

به‌ پێی  هه‌واڵێك كه‌  له‌ ماڵپه‌ڕی سبه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رواری 11-2-2009, ینك فڕۆكه‌وانێكی دیكه‌شی  پێشتر ئازاد كردووه‌  به‌ ناوی كه‌ریم سه‌بتی ناسراو به‌ ئه‌بو  یه‌عروب  , كه‌ پشكدار بووه‌ له‌ بۆردومانكردنی  گونده‌كانی  عه‌سكه‌ر  و گۆپته‌په‌ و  ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكا , كه‌ له‌ ئاكامدا  سه‌دان  شه‌هید  و برینداری  لێكه‌وته‌وه‌  , كه‌ ڕۆژی  دواتر  له‌ پرۆسه‌ی  ئه‌نفالی چواردا هه‌موو  برینداره‌كانی  ئه‌نفالكران  و قوربانییه‌كانی  ئه‌و بۆردومانه‌ , سه‌رباری زیانه‌  مادییه‌كان و ئه‌نجامه‌ سیاسییه‌كانی  زیاتر له‌ 350  شه‌هید  بوو .
له‌  كاتێكدا  ئێمه‌ هه‌موو  چاوه‌ڕوان  بووین ینك  وه‌ڵام  به‌  داخوازه‌كانی  خۆپیشانده‌ران  له‌ پێشیانه‌وه‌  ناوه‌نده‌كه‌مان بداته‌وه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ر و  پێشه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان  بوو  دژ  به‌ ئازادكردنی تاریق  ڕه‌مه‌زان ,  كه‌  چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌ ناوخۆی كوردستان و هانده‌ران  ئه‌نجامدا و  تاوانی  قێزه‌ونی ئازادكردنی  تاریق  ڕه‌مه‌زانی شه‌رمه‌زاركرد و داوای  سزادانی  ئه‌نجامده‌رانی كرد  ,  به‌ بێ  گوێدانه‌  پله‌ و پایه‌ی  كه‌سی  تاوانبار  , كه‌چی  ئێستا ئاشكرا  ده‌كرێت  كه‌ ینك  پێشتر  جه‌لادێكی  دیكه‌شی  ئازادكردووه‌ , كه‌ ده‌بوایا له‌ 21-8-2006  له‌ پرۆسه‌ی  دادگایی  ئه‌نفال  به‌شداربوایا  وه‌ك  تاوانكار .
لێره‌وه‌  داوا له‌  ینك  ده‌كه‌ین  پێویسته‌  به‌ زووترین كات  , ڕونكردنه‌وه‌  له‌ سه‌ر  هه‌واڵی  ئازادكردنی  كه‌ریم سه‌بتی بدات و  ئه‌نجامی  لێكۆڵینه‌وه‌  له‌ پرۆسه‌ی  ئازادكردنی تاریق  ڕه‌مه‌زان  له‌ ڕۆژانی  داهاتوو بۆ  ڕایگشتی  ڕابگه‌یه‌نێت  , بۆ ئه‌وه‌ی  یادی  21 ساڵه‌ی  هه‌ردوو  تاوانی  هه‌ڵه‌بجه‌ و  ئه‌نفال  ,  نه‌كرێته‌  ڕۆژانی  نه‌فره‌ت له‌ ئازادكه‌رانی  ئه‌م دوو تاوانباره‌ و  داكۆكی كه‌ران له‌ تاوانكارانی  ئه‌نفال و كیمیابارن .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Feb 2009کاتژمێر  0:12 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه گه ر به ناو حكومه تی هه رێم و یه كیه تی و پارتی و جه لال و بنه ماڵه كه ی و مه سعود و بنه ماڵه كه ی نه گۆڕێن ئه دۆڕێن

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Feb 2009کاتژمێر  10:52 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Election in Kurdistan cannot be fair and free

Aryan Baban
February 2009 

We all have heard that the general election in South Kurdistan will be held in May 19th 2009 and we also have heard that it might be some independent lists or different political parties apart from Patriotic Union of Kurdistan (PUK) and Kurdistan Democratic Party of Kurdistan (KDP) might be ready for the election.

PUK and KDP as we know they have their own strategic agreement or truce between them as they intend to participate in all elections as one list either for Iraqi or for Kurdistan regional election.
As one list، one might understand when it comes to election for Iraqi government but for Iraqi Kurdistan or South Kurdistan، by participating as one list it will remind us a dictatorial process for election instead democratic one because PUK and KDP are the only two main strong political parties in Kurdistan.
Imagine in USA if both Republican and Democrats join forces and participate as one list in the election. This means that it will wipe out the opposition and it brings dictatorial system or monopoly of the government instead a healthy democratic system.

In South Kurdistan under the leadership of two mafia families of Talabani and Barzani of KDP and PUK، the process of election is just a joke and reminds us of Saddam’s era، as
we have heard from Prime Minster of Nichirwan Barzani’s speech few days ago as he said that in the next election، the position of Prime Minster will go to PUK and the Speaker of the Parliament goes to KDP as right now they have the other way.Then why do they bother to have an election?

 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Feb 2009کاتژمێر  8:48 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Shame on Jalal Talabani by giving Guns as gifts

Aryan Baban
February 2009

In Middle East due to all the internal and external conflicts through the history، Guns are always being as a very valuable thing and being used to defend or attack.
But the most ironic thing is for a deputy of Social international and also a secretary of Patriotic Union of Kurdistan (PUK) which claims itself a social democratic party and also now a president of Iraq; Mr. Jalal Talabani is giving guns as a gift to government officials and his guests.
Jalal Talabani has been known as a mediator between Sunni and Shiia and known as well to bring peace among all ethnics and religious groups in Iraq. But he is still in love with guns and weapons as he is giving guns to whoever visits him including some American’s officials. This reminds us when Saddam Hussein was always giving some sort of weaponry to his officials or army officers and foreign guests. Over all it is symbolizing that only by weapon you can achieve your purpose and of course you can also read someone mentality and view points towards the world.

Today everyone talks about democracy، peace and ballet، not bullet; however، Jalal Talabani is still in love with weapons and giving guns as present to people.

The mentality of Jalal Talabani is from old school as the same as Saddam Hussein and he would do everything to get rid of his opponents either through his own secret plans or false promises and smiles.
Jalal Talabani cannot be trusted and once Saddam Hussein described him as a fox of Middle East. He tries to give false promises to anyone approach him، as we can see during his political life to these days.
Even the Americans، his Arab brothers from Shiia and Sunni in Iraq، Iranian and Turks have all known him very well and they use him as he is the best tool for suppressing his own Kurdish people and serve the interest of others as he always does.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Feb 2009کاتژمێر  8:43 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌پێشدا بنه‌ماڵه‌ له‌ حیزب جیابکه‌نه‌وه‌ ، ئینجا حیزب له‌ حکومه‌ت !
وتار
2009-02-11
هه‌ژان:
مه‌به‌ست له‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی چییه‌ ؟ بۆچی کورد وچاودێرانی سیاسی نابێت هیچی ده‌رباره‌ بزانن ! بۆچی ده‌یشارنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شتێک نییه‌ له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی کورد ئه‌گه‌ر زینده‌به‌چاڵکردنی دیموکراسی و له‌گۆڕنانی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ نییه‌ که‌ به‌ده‌نگده‌رانتاندا له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
تاکه‌ی ئێوه‌ سه‌کردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌ ده‌که‌ن ، به‌س نییه‌ ئیتر تێرتاننه‌خوارد . ماندوو پیر و شه‌که‌ت نه‌بوون ، نه‌خه‌ڵه‌فاون .
باسی په‌نجا به‌ په‌نجا بکه‌نه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ گه‌وره‌ترین سووکایه‌تییه‌ له‌ پێشدا به‌خۆتانی ده‌که‌ن پاشان به کوردو‌ به‌ دیموکراسییه‌ت.
هێشتا هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه‌ که‌چی ئێوه له‌ ئێستاوه‌ ‌ پۆسته‌کانتان ئاڵشتکردو‌وه‌ و بڕیاری سه‌ر به‌سه‌ر و گۆڕینه‌وه‌تان ده‌رکردووه‌ . ‌ جا باشه‌ ئیتر هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌که‌ن که‌ هه‌موو شته‌کان پێشوووه‌خت له‌ رێکه‌وتنی ستراتیژیدا بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌ و بڕاوه‌ته‌وه‌ . پرسه‌ گورگانه‌ی چی به‌ خه‌ڵکی کوردوستان ده‌که‌ن !
به‌سه‌ وازبێنن سه‌رده‌می ئێوه‌ نه‌ماوه‌ . نه‌وه‌ی نوێ نه‌ک له‌ ئێوه‌ به‌ڵکو له‌ ئه‌لتێرناتیڤیشتان رازی نییه‌ و به‌ناچاری په‌نای بۆ ده‌بات که‌واته‌ ئێوه‌ هه‌ر به‌جارێک فیلمتان سووتاوه ‌و مۆدێلتان به‌سه‌رچووه‌ و سیاسه‌تتان ئێکسپاییر بووه‌.
خۆ گرتنه‌وه‌ی نیووه‌ خنکاو به‌ چڵه‌ پووشه‌وه‌ کارێکی ئه‌سته‌مه‌و په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگه‌ . ئه‌گه‌ر ده‌خوازن ڕزگارتان ببێت که‌مێک دابه‌زنه‌خواره‌وه‌ و بزانن ئه‌و خه‌ڵکه‌ که‌ کاتی خۆی ده‌نگی بۆدان چیتان پێده‌ڵێن و چۆنتان ده‌بینن ! لێیان بپرسن , بزانن که‌ ئایا چۆن ئه‌م هه‌ژده‌ ساڵه‌ی حوکمتان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟
ئێوه‌ نه‌خۆشن ، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێوه‌ و هه‌توان و ساڕێژی برینه‌کانتان لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردوستانه‌ . بفه‌رموون سه‌رتانشۆڕبکه‌ن بۆ میلله‌ت تا ڕێگاچاره‌تان بۆ بدۆزێته‌‌‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌که‌نه‌ مه‌رجه‌عییه‌ت ئه‌وا ئه‌مڕۆ کاردانه‌وه‌کان گه‌یشتۆته‌ ئاستێک که‌ زۆر له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی نه‌وه‌دو یه‌ک ترسناکتره‌ . حیزبی به‌عس ته‌نها به‌ حوکمی درێژی کاته‌که‌ی بوو که‌ دوو هێنده‌ی ئێوه‌ تاڵاوی کرد به‌ قوڕگی تاک به‌ تاکی کورددا.
ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت و مه‌به‌ستتانه‌ حیزب له‌ حکومه‌ت جیابکه‌نه‌وه‌ ، بفه‌رموون له‌ پێشدا بنه‌ماڵه‌ و خێزان له‌ سه‌رکردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی حیزب جیابکه‌‌نه‌وه‌. که‌نگێ بنه‌ماڵه‌کانتان له‌ حیزب جیاکرده‌وه‌ ئه‌وجا وه‌رن باسی جیابوونوه‌ی حیزبمان له‌ حکومه‌ت بۆ بکه‌ن..
هه‌موو تاکێک له‌ ئاستی خۆیه‌وه‌ نموونه‌یه‌کی باڵای مرۆڤه‌ و ده‌بێت ڕێزی تایبه‌ت به‌خۆی لێبگیرێت . ژێر پێخستنی ئه‌م چه‌مکه‌ له‌ ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پدک وینک دابووه‌ته‌ هۆی بێزاری نه‌وه‌ی نوێ . تاکه‌کان مافیان نه‌پارێزرراوه‌ و به‌پێی ناسراوی و ناسیاوی و راده‌ی دوورو نزیکی له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ مافیان ده‌درێتێ . مه‌خابن ئه‌م ڕه‌فتاره‌ ناشارستانییه‌تییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشوردا وایکردووه‌ که‌ لاوان به‌چاوی دوژمن له‌ده‌سه‌ڵاته‌ کوردییه‌که‌ی خۆیان بڕوانن .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Feb 2009کاتژمێر  6:37 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

باشووری کوردستان، یان هه‌رێمی کوردستان؟ (به‌شی سێیه‌م)
وتار
2009-02-11
که‌مال جه‌مال موختار:
‌کاره‌ساتیی‌ ئاشبه‌تاڵ، به‌ ته‌نها مسته‌فا بارزانیی، لێی به‌رپرس نییه‌، هه‌ر وه‌ک چۆن به‌ ته‌نها  مه‌سعود بارزانی له تاوان و خیانه‌تیی‌ 31ی ئاب به‌رپرس نابێت، به‌ڵکوو ئه‌و عه‌قڵه‌ی که‌ سه‌رجچاوه‌ی چالاکیی و بزووتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ و پێی ده‌گووترێ ‌ڕووناکبیران، ئه‌وانیش پشکی گه‌وره‌یان به‌رده‌که‌وێت. کاتێک ئینگلیزه‌کان ده‌وڵه‌تیی عێراقیان دروستکرد زۆربه‌ی ڕووناکبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردی له‌گه‌ڵدا بوو، ته‌نانه‌ت پشتیان کرده‌ شێخ مه‌حمودی حه‌فید، ئه‌گه‌ر کورد هه‌موو یه‌ک ده‌نگ، یه‌ک هه‌ڵوێست ‌دژی ئینگلیز بووه‌ستانایه‌‌. له‌و بڕوایه‌دام، کێشه‌ی کورد به‌شێوه‌یه‌کی جیددیانه‌تر ئاوڕی لێ ده‌درایه‌وه‌، وه‌ک ئه‌مڕۆ نه‌ده‌بوو.
له‌ مێژوودا ڕووناکبیرانی‌ کورد، ڕۆڵێکی نه‌گه‌تیڤ و چه‌واشه‌کارانه‌یان بینیوه‌ له‌ تێگه‌یشتوون و به‌لاڕیبردنی ڕاستییه‌کان، هه‌ر ئه‌و عه‌قله‌ی‌ که‌ خۆیان کردۆته‌ چاو و ده‌مڕاست، وه‌ک (نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، خوێنده‌وار و سیاسیی .. هتد) پشکی ته‌واویان له‌و نه‌هامه‌تییانه‌دا به‌رده‌که‌وێت. ئه‌مانه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ و خیانه‌تیی سه‌رکرده‌کان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، تاوانباریان بکه‌ن، که‌چی زۆربه‌یان له‌گه‌ڵدا بوون، له‌ کۆڕ و قسه‌ و باسه‌کاندا پاساوی نه‌به‌جێیان بۆ بڕیاره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا ده‌هێنایه‌وه‌.
زۆر له‌وانه‌ی، تا ئه‌مڕۆش‌ خۆیان پێ نه‌ته‌وه‌ییه‌ و حیزبه‌که‌یان پێ به‌ حیزبێکی ناسیۆنالیستی کوردییه عه‌یاره (‌24)ه‌، به‌ تایبه‌تی کۆنه‌ کاژیک و پاسۆکه‌کان، له‌ بری ئاشبه‌تاڵ به‌ کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی و خیانه‌تی رابه‌رایه‌تییه‌که‌ی دابنێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ خیانه‌تیشی نه‌زانن، بیکه‌نه‌‌ هه‌ڵه‌ی ڕابه‌ره‌کانی،  به‌ پێچه‌وانه‌وه، تا ئه‌مڕۆش‌ ئاشبه‌تاڵ به‌ بڕیارێکی بلیمه‌تییانه‌ و عاقڵانه‌ی مه‌لا مسته‌فا و تاکه‌ ڕێگایه‌ک داده‌نێن، گوایه‌ بارزانیی کوردی له‌ کوشتن و قه‌ڵاچۆکردن ڕزگارکردووه‌‌‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کردایه‌، ئه‌ی چی بکردایه‌؟! ئێران سنووری داده‌خست، به‌ ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێکانیشه‌وه‌ په‌لاماری کوردییان ده‌دا.‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌، له‌ ناوه‌رۆکدا ڕوویه‌کی دیکه‌ی ناوشیاریی ئه‌م ڕووناکبیرانه‌ی کورد ده‌رده‌خات، له‌ هه‌مانکاتیشدا بۆ خۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ و ‌ ددان پیانانێکه‌، که‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ و نووسینانه‌ی له‌ سه‌ر ئاشبه‌تاڵ وتراوون و نووسراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، که‌‌ شۆڕشه‌که‌ی بارزانی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ داواکردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد نه‌بووه‌، به‌ڵکو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی و خواستیی دوژمنانی کورد بووه‌، به‌ پلان و به‌ فه‌رمانی ئه‌وان کورد چه‌کی پێهه‌ڵگیراوه‌،  کاتێکیش کاریان به‌ بارزانیی و به‌ کورد نه‌ما، داوایان کرد چه‌ک دابنێن، ئیتر مه‌لا مسته‌فاش ئاشبه‌تاڵی ڕاگه‌یاند، جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و پاساوهێنانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م ڕووناکبیرانه‌‌‌ ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنیت، که‌ قسه‌کانی عیسا پژمان ڕاستن و مه‌لا مسته‌فا و سه‌رانی دیکه‌ی کورد، به‌ وه‌کاله‌ت ئه‌و یاخیبوونه‌یان دژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و ڕژێمه‌ یه‌ک له‌ دواییه‌کانی عێراق ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر قسه‌ له‌ سه‌ر پێچه‌وانه‌که‌شی بکه‌ین، ئه‌وه‌ مه‌لا مسته‌فا وه‌ک سه‌رکرده‌ و ڕابه‌ڕێک ده‌بوو ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت، به‌وه‌ی، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک وشیار بوایه‌ ئه‌وه‌ی بزانیانه‌ ئه‌گه‌ر ئێران، ئیسڕائیل، ئه‌مه‌ریکا و سۆڤیه‌ت ده‌ستی لێبه‌ربده‌ن، ئه‌م کاره‌ساته‌ی به‌دوادا دێت؟ حیزب دروستکردن و شه‌ڕهه‌ڵگیرساندن، هانابردنه‌ به‌ر دوژمن، به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ سه‌رانی کورد کاری له‌ سه‌ر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجانه‌ی دوژمن بۆتی داده‌نێت، جگه‌ له‌ ماڵویرانی و کوشتن و قه‌ڵاچۆکردن،

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Feb 2009کاتژمێر  4:51 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مەسعود بەرزانى چاکى مەکە باخراپ نەبێت، پەیامێکیش بۆ کۆیلەکانى!.
خێڵان بەختیار
Xelan11@yahoo.com
"وەک خۆت بیر بکەرەوە، نەک وەک بەرامبەرەکەت"
بۆ قەڵەم خوار و چڵکاو خۆرەکانى دەسەڵات

بە پێى ئەو بەڵگە و کتێبانەى ئێستا بۆ نەوەى نوێ بوونەتە بەڵگە و بۆمان بوونەتە بەڵگەى نەقڵى، لە پەنا ئەو بەڵگە نەقڵیانەدا گەر بە عەقڵ و دوور لە سۆز و بیرکردنەوەیەکى تەسکى حیزبى و بەرژەوەندییانە بیر بکەینەوە، ئەوکات دەگەیتە ئەو رایەى کە خۆت وەک مرۆڤ بڕیار بە سەر بابەت و رووداوە باش و خراپەکاندا دەدەیت، گەر هاتوو وەک بەرامبەرەکەت بیرتکردەوە، ئەوکات جگە لە مرۆڤێکى بە (رۆبۆت)کراو لە پێستى مرۆڤدا چیتر نیت، (تۆ بیر ناکەیتەوە، کەواتە تۆ نیت، من بیر دەکەمەوە، کەواتە من هەم)، هەردەم بەهاى ئازادى و جوانى بۆ جیهان بینى لە مێشکى کەسانى جواندایە، نەک لە مێشکى تەپیو و لە قاڵب دراوەکانى حیزب، سەمەرەتر لەوە کۆیلەى حیزبێکى خێڵەکی و بەربەرى وەک پ.د.ک بیت!
رەنگە بپرسن کە من ساڵانێک دواى ئەو پارتە کەوتووم و پێشمەرگەیان بووم، ئێستاش ئاوارەى شەڕى نەگریسى ناوخۆم لە شارى هەولێر و لە ساتە ناهەموارەکانى پارتیدا لەگەڵیاندا بووم؟! پەیشمان نیم لە هەر کارێک کە کردبێتم، ئەو کەسانەى کە لێمەوە نزیکن گەواهى دەرى ئەو راستیەن، کە هەرگیز کەس نەیتوانیوە من بکاتە پرد و رۆبۆتێک چ بۆ شەخس چ بۆ حیزبێک، بەندە هەردەم لە شتە نەگریس و نا راست و نا دادپەروەریەکان سەرى ئەرێنیم بۆ هیچ کەس و لایەنێک دانەنەواندووە و داشى نانەوێنم و بەڵێى ناڕاست و خۆ بردنەپێشیش بۆ هیچ کەس و لایەنێک ناکەم.
من خێڵانم جیا لەو خێڵانانەى کە هەن، یاخیم لەو دەسەڵاتە بۆگەنەى کە براى من و هەزاران برا و مێرد و کوڕى ئەم میللەتەى لە پێناو مانەوە و مەرامە شەخسیەکانى خۆیان بەکوشتیان دان و دواتریش لە برى دەس هێنان بەسەر منداڵە شەهیدەکان و هاوکارى کردنیان، بۆ کارى جنسى کردنیانە ئالەت و حەزە ناوگەڵیەکانى خۆیانیان پێ دادەمرکاندنەوە. ئەگەر ئافرەتێکى جەزائیرى لە لایەن فەرەنسیەکانەوە دەستدرێژى سێکسی بکرایەتە سەر، ئەوا شۆڕشگێڕە جەزائیریەکان پێشبڕکێیان بوو لەسەر ئەوەى کەوا کام لە شۆڕشگێڕەکان ئەو ئافرەتە مارە بکات، ئەمەش لە پێناو کڕینەوەى ئابڕووى نەتەوەکەیان، لێ وەک یەکێک لە بەرپرسەک باڵاکانى ناو خودى پارتى پێى وتم: "رۆڵە شۆڕشى گوڵان شۆڕشى (گونان) بوو، تاکە شۆڕش کە پاک بووبێت تەنها ئەیلوول بووە"، ئەم قسەیە  گەواهیدەرى ئەو راستیەن کە لە دواى شۆڕشى ئەیلوول زۆربەى بەرپرس و کادیرەکانى پ.د.ک شۆڕشى بۆ ئازادى (ناوگەڵ) کردووە، نەک بۆ ئازادى نیشتیمان، هەر بۆنموونە بەرپرسێکى تر گێڕایەوە و گوتى: "کاتى خۆى لە سەردەمى شاخ، بۆ گواستنەوەى چەک و تەقەمەنیەکان گوێدرێژ و ماینمان بەکار دەهێنا، من رۆژانە سەیرى ماین و گوێدرێژەکانم دەکرد، هەستم دەکرد کە کلکى ماینەکە رۆژانە تاڵە موەکانى کەم دەبنەوە، بۆیە هەستم بەوە کرد کە شتێک هەیە، تا رۆژێکیان سوێنم خوارد، کە ئەو ماینە پێشمەرگەیەکى بە بڕنەوێکى وەسەتەوە دەبێت"، جوان دەڕۆینەوە شۆڕشگێڕەکانى دوێنێ و جەبەڕوتەکانى ئەمڕۆ! 
ئێستاش ئەو پارتەى کە مەسعود دڵى پێى خۆشە و پێى وایە کە بە هەمان نەهج و میتۆدى سەردەمى دامەزراندنى رێدەکات، نەخێر لێرەوە پێت دەڵێم پارتەکەت تژیە لە کەسانى بودەڵە و شەهوانى، زۆر کەمن ئەو ئەندام و کادیرانەت کە نەهج و میتۆدە پاکەکەى جاران پیادە دەکەن، کە ئەوانیش کەمینەن و لە ئاپۆڕاى گەندەڵان و مشەخۆران بزر بوون، کورد گوتەنى "بە چەند خونچە گوڵێک بەهار نایەت"، بگرە پارتى وەک بەڕەیەکى کۆنى لێ هاتووە و تەنانەت مەسعودیش ناتوانێت بۆ چاکسازى دەستى بداتێ، کە وەک ئەو چەند زانیارییانەى کە بە دەستم گەیشتوون، چونکە دەزانێت هێندە پواوە هەرچۆن لێى بنەوێت لە هەزار لاوە پارچە پارچە دەبێت، جا بۆیە بە مەسعود بەرزانى دەڵێم: "چاکى مەکە با خراپ نەبێت".

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Feb 2009کاتژمێر  10:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت..ئه‌دۆڕێت! نه‌وزاد وه‌لی*

یه‌کێک له‌ ئاواته‌ مه‌زنه‌کانی هه‌ر ڕۆڵه‌یه‌کی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه‌ و به‌ درێژایی ده‌یان ساڵ ، ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان به‌ چاوی خۆی ئازادیی له‌ به‌شێک له‌ خاکی کوردستانه‌که‌یدا ببینێت!

کێ هه‌یه‌ له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا که‌ خزمێکی ، یان دۆست و ئه‌زیزێکی ، له‌پێناوی ئه‌و ئاواته‌ مه‌زنه‌دا گیانی نه‌به‌خشی بێت؟ یان ژیانی شاخ و ئه‌شکه‌وته‌کانی هه‌ڵنه‌بژاردبێت؟ یان جارێک له‌ جاران میوانی زیندانه‌ به‌دناوه‌کانی به‌عس نه‌بووبێت و ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازاری گیانیی و جه‌سته‌یی ، هاوڕێی شه‌و و ڕۆژی نه‌بووبێت؟ کێ هه‌یه‌ له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا که‌ که‌سێکی ، ئه‌نفالکراو و کیماییبارانکراوی نه‌بێت؟ یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌سێکی ، ئاواره‌ی وڵاتانی په‌نابه‌ریی نه‌بێت؟ کێ؟ و کێ؟ بێگومان ژماردنی ئه‌و (کێ)یانه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌!

وا له‌ سایه‌ی خوێن و قوربانییدانی ئه‌و هه‌زاران هه‌زار ڕۆڵانه‌ی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ ، هه‌ژده‌ ساڵه‌ ئه‌و ئازادییه‌مان ده‌ستکه‌وتووه‌ ، به‌ڵام که‌سانێک که‌ نرخیان نه‌زانی ، هه‌ر وه‌ک تۆپی یاریی سه‌یریان کرد و شه‌قیان تێهه‌ڵدا!

هه‌ژده‌ ساڵه‌ دوو حیزب و چه‌ند حیزبێکی هاوکاریان وه‌ک برا ، هه‌موو شتێکیان له‌م خاکه‌دا به‌شکردووه‌! له‌ هه‌ژده‌ ساڵدا نه‌یانتوانی بۆ گه‌له‌که‌یان بسه‌لمێنن که‌ ئه‌توانن کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن و ژیانی کامه‌رانیی و خۆشگوزه‌رانیی بۆ هاونیشتمانییانیان دابینبکه‌ن!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Feb 2009کاتژمێر  7:26 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڕێگه‌دان به‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی  هاتنه‌  سه‌ركاری  كۆماری تاوانی  ئیسلامی  ئێران  له‌ هه‌ولێر شه‌رمه‌زار  ده‌كه‌ین

له‌ كاتێكدا كۆماری ئیسلامی  ئێران  به‌رده‌وامه‌  له‌ تیرۆركردنی  تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتـی كوردستان   له‌ باشووری  كوردستان  و درێژه‌  ده‌دات به‌  تۆپبارانكردنی  ناوچه‌ سنوورییه‌كان كوردستان, هه‌روه‌ها   زیندانه‌كانی به‌ تێكۆشه‌رانی  كورد  پڕ  كردوه‌و  هه‌ر ڕۆژه‌ی  بڕیاری  سێداره‌دان  به‌سه‌ر تێكۆشه‌رێكدا  ده‌دات, هه‌ر رۆژه‌‌ی  له‌ ده‌ڤه‌رێك  تاوان  به‌رامبه‌ر به‌ كورد  ئه‌نجام ده‌دات , به‌ بێ  گوێدانه‌  هه‌ستی  كوردان , به‌ تایبه‌تی  جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی  كوردستان, كه‌ هه‌میشه‌ پشت و په‌نای ئێمه‌ بوونه‌ له‌ كاته‌  ناخۆشییه‌كان و پاش  هه‌ره‌س  و نوشستییه‌كان ,  له‌م  كاته‌دا به‌ داخه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر مه‌راسیمی  ڕێزگرتن له‌ یادی  30 ساڵه‌ی هاتنه‌  سه‌ركاری  ئه‌و ڕژێمه‌ فاشییه‌ به‌  به‌شداری  به‌رپرسانی  باڵای  كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.
ئێمه‌  ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌  شه‌رمه‌زار  ده‌كه‌ین و  به‌شداریكردنی  ده‌سه‌ڵاتدارانی  كوردیش  له‌و  یاده‌  و  ڕێگادان   به‌و مه‌راسیمه‌  له‌  پایته‌ختی  كوردستان  به‌ توندی  مه‌حكووم  ده‌كه‌ین  .
ئێمه‌  كردنی  كوردستان به‌ مه‌ڵبه‌ندی  پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ داگیركه‌رانی كوردستان و به‌كارهێنانی  خاكی  كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی  تاوانكاران و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ و كۆنفرانس دژ به‌ كوردان  شه‌رمه‌زار  ده‌كه‌ین,  داواكارین  له‌ هه‌موو  لایه‌ك  پرۆتستۆی  هه‌ر كۆنفرانس  و مه‌راسیمێك  بكه‌ن  داگیركه‌ران  له‌ سه‌ر خاكی  كوردستان  ئه‌نجامی  ده‌ده‌ن  به‌ هه‌ر ناوێك  و  له‌ژێر هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كدا  بێت .
http://ku.aswataliraq.info/?p=106901

چاودێری  كوردۆساید- چاك

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Feb 2009کاتژمێر  7:9 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

چنار سه‌عد ئه‌م جه‌رده‌ی شه‌هیدانی بۆچیه‌ بۆچیه‌. باشه‌ خۆ حه‌مه‌خانی حاجی دارا له‌راوه‌ کێروێشکدا کوژرا.  کوردێک
له‌سه‌ره‌تاوه‌ یه‌کیه‌تی  به‌ په‌نارتیه‌ک گۆڵێکی بێ وینه‌ی له‌ پارتی کرد، به‌ناوی پاکسازی له‌ شه‌هیداندا، ئه‌وه‌بو دوای په‌نارتیه‌که‌  خاتو چنار سه‌عد هه‌ستا به‌برینی  5000 پێنج هه‌زار شه‌هیدی به‌ ناو شمولناکات ، که‌ له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌م ناوه‌یان لێنابو، پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڵه‌که‌ی یه‌کیه‌تی  ده‌بێ بڵێم ئاخۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ که‌ ناوتان لێنابو شمول ناکات، بۆ کردتان ، باشه‌ که‌ کردتان بۆ بریتان و پێنج هه‌زار خانه‌واده‌ی کوردتان بێ موچه‌کرد.
یه‌کیه‌تی که‌ هاته‌ ناو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان یه‌که‌م هه‌نگاویان گۆڵکردن بو له‌ پارتی دوای ریککه‌وتنه‌ که‌ی چنارو یه‌کیه‌تی له‌ سه‌ر برینی موچه‌ی ئه‌و شمولناکاتانه‌  که‌ بریار بو یه‌کیه‌تیش ئه‌وانه‌ ی خۆیان ببرێت  به‌ڵام دواجار یه‌کیه‌تی شه‌هیده‌کانی نادروستی خۆیان به‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و دروست هێنایه‌ ناو وه‌زاره‌ت و رایان گه‌یان ده‌توانن هه‌ر شه‌هیدێکی نادروستی ئێمه‌تان  دۆزیه‌وه‌  ئه‌و کاته‌ بێمنه‌ت بن له‌ برینی ، چونکه‌ یه‌کیه‌تی هیچ کات هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ خه‌ڵکی له‌ خۆی دوربخاته‌وه‌ به‌ڵام به‌ کفره‌و کونێک توانیان پێنج هه‌زار خانه‌واده‌ی کورد له‌ پارتی بکه‌ن ، بۆیه‌ یه‌کیه‌تی به‌رنامه‌ی شه‌ری روبه‌روبونه‌وه‌ی گۆریوه‌ بۆ ئه‌م شه‌ره‌ی که‌ خه‌ڵک له‌ پارتی بکات.
هه‌روه‌ک چۆن پێشمه‌رگه‌کانی له‌به‌غداوه‌ و له‌ میزانیه‌ی جلال تاڵه‌ بانی  بۆی دابین کراوه‌و مانگانه‌ له‌ کاتی خۆیدا موچه‌ سه‌رف ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێکی دیکه‌ی یه‌کیه‌تی بو بۆ راکێشانی خه‌ڵکانی ناو پارتی و تا ئێستاش ده‌یان کادیرو پێشمه‌رگه‌ی پارتی سه‌نگه‌ریان گواستۆته‌وه‌ ناو یه‌کیه‌تی و پارتیش له‌ گوێی گادا نوستوه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Feb 2009کاتژمێر  6:58 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لیسته‌ جیاکه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا شمشێرێکی نه‌بڕو چه‌ماوه‌یه!‌   یاشێخ

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر جه‌لال تاله‌بانی دانیشتنی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان موسته‌فاداکرد. ئه‌نجامی دانیشتنه‌که‌یان وه‌ک پیویست بڵاونه‌کرایه‌وه‌، به‌لام به‌پرۆژه‌به‌ناوچاکسازیه‌که‌ی تاله‌بانی سه‌نگوبه‌ردنرا. نه‌بوونی هیج ئه‌نجام گیریه‌ک له‌و کۆبوونه‌وانه‌، په‌تی ته‌حه‌موولی نه‌وشیروانی پساند. ئه‌وه‌بوو ته‌رحی لیستی جیای کردوه‌ بۆهه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌ڵام پێده‌چێت گلا بووبێت به‌یه‌کیک له‌ته‌ڵه‌کانی تاڵه‌بانیه‌وه‌.
 دابه‌زاندنی لیستی جیاواز سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ناتوانێت خزمه‌ت به‌هه‌ڵته‌کاندنی گه‌نده‌ڵی بکات، ئه‌وه‌ ناشتوانێت برینی پڕسۆزی خه‌مخۆرانی یه‌کیتی تیماربکات. چوونکه‌؛ له‌لایه‌ک به‌بێ بوونی رێکخراویک یان ئورگانێکی سیاسی یان پیشه‌یی جیا له‌ویه‌کێته‌ی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ ناتوانیت ئه‌و ململانیه‌ی که‌به‌رنامه‌ریزی بۆکردوه‌ بخاته‌گڕوگاڵ. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ خۆسازدانه‌ناتوانیت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو زلهێزه‌که‌دا خۆگربێت بۆیه‌ به‌چۆکدادیت، وه‌یان ده‌بێت به‌دڵی ئه‌وان بکات. جگه‌له‌وانه‌ش یان ده‌بیت نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌وه‌ی وه‌ک رێگایه‌کی دیبلۆماسیانه‌ گه‌ڵاڵه‌کردبیت به‌مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاله‌بانیدا تا به‌وه‌ش نه‌شیش بسوتێت وه‌نه‌که‌باب کورد ووته‌نی. واته‌ نه‌لایه‌نگیرانی لێ بره‌نجێت وه‌نه‌ تاله‌بانیش. سه‌رئه‌نجام ریفۆرمو چاکسازیه‌که‌ی نه‌وشیروان له‌گه‌مه‌یه‌کی سیاسی زیاتر نابیت، واته‌ تا ئه‌ودۆستو لایه‌نگرانه‌ی که‌ زویرن له‌یه‌کێتی جه‌زب بکاته‌وه‌و خه‌ڵکیکی تریش له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی که‌له‌ئه‌نجامی تامه‌زرۆییان به‌ هه‌لته‌کاندنی گه‌نده‌ڵی خۆشباوه‌ریان به‌هه‌ڵوێستی نارازی نه‌وشیروان په‌یداکردبوو بهێنرێنه‌پای سندوقی ده‌نگدانوو به‌ و ‌جۆره‌ تیژترکردنی چنگوددانی گه‌نده‌ڵی به‌تووندتر له‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌گیانی کرێکارانو خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردوستان گیرترده‌بێت.
نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ده‌بێت وه‌ڵام به‌وه‌بداته‌وه‌ که‌:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Feb 2009کاتژمێر  1:24 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دارا ئه‌حمه‌د: میدیای ئه‌لکتڕۆنیی له‌ شه‌ڕ دایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی‌ خێله‌کیی و گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌پارێز.
 
سازدانی: که‌مال چۆمانی

دارا ئه‌حمه‌د سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ، له‌ گفتوگۆیه‌کی ''ستانده‌ر'' دا سه‌باره‌ت به‌ میدیای ئه‌لکتڕۆنیی، ئاماژه‌ به‌ چه‌ندین پرس ده‌کات. ناوبراو که‌ خۆی به‌ خاوه‌نی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌زانێت، پێیوایه‌ میدیای ئه‌لکتڕۆنی له‌ شه‌ڕ دایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی‌ خێله‌کیی و گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌پارێز. له‌و گفتوگۆیه‌دا ''دارا ئه‌حمه‌د'' ده‌ڵێ: ''ده‌سه‌ڵات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ فه‌ند و یارمه‌تییه‌ک به‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و بڵاوکراوه‌یه‌ک نادا ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ خۆیان نه‌بن و به‌ سه‌روپۆته‌لاکی سه‌کرده‌کاندا هه‌ڵنه‌ڵێن و هه‌لهه‌له‌یان بۆ نه‌کێشن، جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ ماڵپه‌ڕی له‌بابه‌تی ئێمه‌ هه‌ر له‌ناوده‌به‌ن.. وه‌ک ده‌یبینین رۆژانه‌ له‌سه‌ر میدیا بووق‌ئاسایه‌که‌ی سه‌ر به ‌خۆیان ده‌یانه‌وێ ماڵپه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌سووک پیشان بده‌ن…''.
 
ستانده‌ر: به‌ر له‌ هه‌ر شتێک، کورته‌یه‌کی ئه‌مڕۆ و گه‌ر پێشم بڵێیت فه‌نده‌که‌ی له‌ کوێ وه‌رده‌گرێت و ئایا ریپۆرته‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌کانتان، به‌ شێوازی پاداشت کارده‌که‌ن یان به‌ شێوازی دامه‌زراندنن؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕێکی رۆشنبیریی گشتییه‌ و درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئه‌و یه‌که‌مین رۆژنامه‌ ئازاد و ناحیزبیی و نا حکومییه‌یه‌ که‌‌ یه‌که‌مین ژماره‌ی له‌ ١٥\٨\١٩٩۴ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ کوردستانی باشوور ده‌رچوو که‌ به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی مۆڵه‌تی خۆی له‌ یه‌که‌مین کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی باشوور وه‌رگرتبوو و بڵاوده‌بۆو ، به‌ڵام هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ک یه‌که‌مین ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد هاته‌ سه‌ر گۆره‌پانی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و له‌هه‌مان کاتیشدا رۆژنامه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ و بێلایه‌ن بوو و وه‌ک تاکه‌ ده‌نگێکی ئازاد و بوێر دژ به‌ شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوخۆ بابه‌تی ده‌نووسی و خۆی نه‌دایه‌ ده‌ست یه‌کێک له‌ پارته‌ باڵاده‌سته‌کان و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاریی نه‌ته‌وه‌یی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی له‌لایه‌ن پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان و نه‌بوونی ئازادیی راده‌ربڕین و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی... جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بووایه‌ کارمه‌نده‌کانمان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک خۆبشارنه‌وه‌ و خۆ له‌ تیرۆرکردن ده‌ربازبکه‌ن به‌ڵکه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٥ هه‌ر مۆله‌ته‌که‌شیان راگرتین و ده‌رفه‌تیان نه‌دا رۆژنامه‌که‌مان له‌ هیچ چاپخانه‌یه‌ک بڵاوببێته‌وه‌ و ئه‌وکاتیش چاپخانه‌کان هه‌مووی حیزبه‌کان راسته‌وخۆ داگیریان کردبوون.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  10 Feb 2009کاتژمێر  1:16 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online