تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 
دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا، دوو بنه‌ماڵه‌ی ریسوا.. دانا حوسێن

پاشی ئەوەی کە 663 ڕۆژ بە سەر تەپڵ پێ لێدانی ڕژێمی سەدام تاڵەبانی ببورن تکریتی دا تێپەڕی، خەڵکی کوردستان خۆشحاڵتر لە تەواوی مرۆڤەکانی سەر زەوی لەوێ ڕۆژێ دا ڕوویان کردە سەنتەرەکانی دەنگدان لە 31.01.2005 دا، بۆ ئەوەی ئەم جارە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان دیاری بکەن و دڵپاکانە بە درۆ شاخ دارەکانی دوو حیزبی بنەماڵە گانگستەرەکەی سەر شەقامی کوردی فریویان خوارد و دەنگیان بەخشی پێیان بەو هیوایەی کە ئەو خەباتەی گەلەکەمان کە بە درێژایی سەدەکانی مێژوو خوینی گەشی لە سەر ڕشتووە و ئاوارەبوونی لە پێناو سەربەرزمانەوەدا هەڵبژاردووە، بنەمای کۆمەڵگایەکی شارستانی ڕەنێو بهێنی و ئیدی بە هەوڵی هەموو لایەک بتوانین باشترین توانامان بخەینە گەڕ بۆ گێڕانەوەی کەرکوک و هەموو ناوچەدابڕاواکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
ئەفسووس کە ئێوەی دوو بنەماڵەی مافیا لە ڕێککەوتننامە ستراتیجیەکەتان دا، پەتی سێدارەتان بۆ چارەنووسی کوردان هەڵواسی و زۆر نامرۆڤانە، چەتە ئاسا گەندەڵیتان کردە پەرستگایەک لە بەردەم حیزب و حکومەتە نادەستورە بێ بنەماکەتاندا. بە شێوەیەک کە هەڵەکانی ئێوە مەودای دیاریکراویشی تێپەڕاند ، دووای کەرکوک دۆڕاندن داوای خۆپیشاندانی جەماوەریتان کرد. پاشی نزیکەی شەش ساڵ لە ماستاوکردن بۆ ئەمریکا هەر لە دووای پرۆسەی ئازادی عێراق، ئینجا مایە پووچانە ئەو سەرۆکی حکومەتی هەرێمەی کە دوو ساڵە بە سەر ئێکسپایەربوونەکەی دا تێپەڕیوە، دەبێژێت ئەمریکا پێویستە پێش بە تەواوی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە عێراق کێسەی کورد چارەسەر بکات ئەگەرنا شەڕی کورد-عەرەب هەڵدەگیرسیتەوە، بەشێوەیەک فەرمان دەکات وەکو ئەوە وایە کە ئەو ئەمریکا زەبەلاحە کەسێکی کارتۆنی ناو بنەماڵەکە بێت. وا باشترە کە جارێ باس لەو ئەگەرە خوێناویە نەکرێت و بەشی پێشینەو ستۆری تاوانباریەتی لە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری هاووڵاتی بوونەکەی مەسروووووور لە ئەمریکا، پەردەپۆشبکرێت بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم و پسمامی گەورەی مەسرووووور.
هەروەکو لە بابەتێک دا کە لە ساییتی دەرووی کورد ،زمانحاڵی (ڕەگ) دا هاتووە، کە شکستی سەرکردایەتی کورد گەیشتۆتە ئەوەی کە لە نێو نیو ملیۆن کوردی دانیشتووی بەغدا دا لیستی هاوپەیمانی کوردستان یەک دەنگی نەهێناوەتەوە! ئەمە لە کاتێکدا کە بێ ئەزموونی ئیوە لە خەبات و ژیانی سیاسی دا وای کردووە کە گێچی بێزاری دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا بە تایبەتی لە دەستی ئاسایشی پارتی گەیشتۆتە سەر سوور و سەرەنجام ستەمکاران بە سزای خۆیان گەیشتن و لە هەڵبژاردنەکاندا وەک و ئەوەی کە کوێرانە پێشبینی دەکرا، نەتوانرا سەرکەوتن بە دەست بێنن.
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Feb 2009کاتژمێر  9:56 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
تازه ترین ڤیدیۆ: کۆبونه وه ی سه دامو خائنانی کورد پاش ڕاپه ڕین - ب 1

ئه و خاینانه ی که زۆربه یان یاخود پیاوه کانیان له سایه ی بنه ماڵه ی خۆفرۆشی مه سعود به رزانی و جه لال تاله بانی و به ناو حکومه تی هه رێمدا باشترین ژیانیان بۆ ده سته به رکراوه.  

تایبه ت به ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Feb 2009کاتژمێر  6:59 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
مافه‌کانی ئینگلیز وه‌کو ساچمه‌ بڵاو بوونه‌وه‌. ناسر حه‌فید:
ئه‌م وتاره‌ ده‌رباره‌ی چاوپێکه‌وتنێکی د.که‌مال مه‌زهه‌ر نوسراوه‌ که‌ گۆڤاری لڤین له‌ ژماره‌ی (80)دا له‌گه‌ڵی ساز کردووه‌.

مه‌لیک مه‌حمود:
ده‌یانه‌وێت کار و فه‌رمانێکی پۆلیسییم پێ بسپێرن.
من چۆن بۆ ماڵی دنیا شتی وا ناشرین ده‌که‌م!

کاک که‌مال مه‌زهه‌ر ده‌ڵێت له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا که‌ باسی کۆنگره‌ی ئاشتیی له‌ پاریس و په‌یمانی سیڤه‌ر ده‌که‌ن هه‌ست ده‌که‌یت به‌ ئاشکرا دیاره‌ ئینگلیزه‌کان به‌ دڵ ویستویانه‌ یاریده‌ده‌ری کورد بن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو ده‌وڵه‌تانی تر، ده‌وڵه‌تی کوردییش دابمه‌زرێت. به‌ڵام هه‌ر کاک که‌مال خۆی دوا به‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: "زلهێزه‌کانی وه‌ک روسیا، ئینگلیز و ئه‌مریکا ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هه‌یه‌، خۆ نابێت تۆ بڵێیت ئه‌مریکا من بکه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌ویش له‌ سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌که‌ ده‌ڕوانێت، نه‌ک له‌سه‌ر داوای کورد."
له‌ بواری زانستییدا تێکست که‌ ناکۆکیی تێکه‌وت سکوت ده‌کات، ئیتر زیاده‌یه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام له‌ناو کورددا ئه‌م جۆره‌ پره‌نسیپانه‌ ره‌چاو ناکرێن بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بکه‌م که‌ ئه‌م خاڵانه‌ش له‌سه‌ر قسه‌کانی کاک که‌مال بخه‌مه‌ روو:
یه‌که‌م، کاک که‌مال به‌ دڵ ئینگلیز ده‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌گینا ئه‌وان وه‌کو خۆی ده‌ڵێت کاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان کردووه‌ نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پێک بهێنن بۆ گه‌لان. به‌ریتانیا زلهێزێک بوو که‌ پێیان ده‌وت کۆلۆنیالیست. کۆلۆنیالیستیش شه‌رحی ناوێت لای هه‌موو گه‌لانی جیهان، کورد نه‌بێت، ناوی خۆی به‌ خۆیه‌وه‌یه‌تی، گاندی رزگارکردنی هندستان له‌ داگیرکردنی به‌ریتانیا کردی به‌ گاندی.
دووه‌م، نوسراو و تێکست ده‌توانن ببن به‌ که‌ره‌سه‌ی مێژوویی به‌ڵام کاتێک ده‌بن به‌ به‌ڵگه‌ که‌ باسی راستییه‌ک بکه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌ نوسین بێت سه‌ددامیش دیموکرات بوو.
سێیه‌م، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا که‌ هاتنه‌ ناوچه‌که‌ رۆژی 08/11/1918 به‌یانیان ده‌رکرد که‌ ئه‌وان بۆ رزگارکردنی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیی هاتوون، خۆیان له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون که‌ ئه‌و درۆیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌کاربن. مه‌لیک مه‌حمود که‌ به‌ دیل گیرا ئه‌و گفتانه‌ی دایه‌وه‌ به‌ چاویاندا. شێخ قادری حه‌فید جوانترین پێناسه‌ی ئه‌و مافانه‌ی کردووه‌ که‌ کاک که‌مال دوباره‌ بۆمانی ده‌خاته‌وه‌ پاکه‌ت. شێخ قادر ده‌ڵێت: "مافه‌کانی ئینگلیز وه‌کو ساچمه‌ بڵاو بوونه‌وه‌." رۆژنامه‌نوسی سویدییش "بیتته‌ هامه‌رگرێن" ده‌ڵێت: "به‌ریتانیا ته‌نها چه‌کی مه‌عده‌نیی به‌کار نه‌هێنا (1)."
چواره‌م، بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی له‌ پاریس شێخ مه‌حمود دوو نوێنه‌ری نارد بۆ پاریس، ره‌شید زه‌کی کابان و سه‌ید ئه‌حمه‌دی مه‌ره‌خه‌س. له‌ سوریا و لوبنان به‌ فیتی ئینگلیزه‌کان رێگایان لێگیرا، فه‌ره‌نسییه‌کان گرتیانن، هێنرانه‌وه‌ بۆ موسڵ و حوکمدران (5/36). رۆژی 23/07/1919 جۆرج پێکۆت بۆ وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسیی
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Feb 2009کاتژمێر  4:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ماڵپه‌‌ڕی توێژه‌‌ر - که‌مال سه‌ید قادر

گۆڤارێکی ئه‌‌لکترۆنی تایبه‌‌ت به‌‌توێژینه‌‌وه‌‌ی زانستیو به‌‌ڵگه‌‌نامه‌‌کان

کۆبونه وه ی سه دامو خائنانی کورد به ڤیدیۆ(ب 1)


که‌مال سه‌ید قادر:

ئاقاری ڕاگه‌‌یاندنی کوردستانی به‌‌ه‌ه‌‌مو جۆره‌‌کانی یه‌‌وه ‌‌له ‌‌پاش ڕاپه‌‌ڕینه‌‌وه ‌‌به ‌‌شێوه‌‌یه‌‌کی به‌‌رده‌‌وام له ‌‌فراوانبوندایه‌، به ‌‌تایبه‌‌تیش پاش داهاتنی چه‌‌رخی ئینته‌‌رنێت له‌‌نه‌‌وه‌‌ده‌‌کانی سه‌‌ده‌‌ی ڕابردودا که‌‌وا ده‌‌توانین به‌‌گه‌‌وره‌‌ترین داهێنانی مرۆڤایه‌‌تی دابنێین له‌‌بواری ڕاگه‌‌یاندن و په‌‌یوه‌‌ندیکردندا وه ‌‌گه‌‌وره‌‌ترین خزمه‌‌تیشی به‌‌هه‌‌مو ئازادییه ‌‌بنه‌‌ڕه‌‌تی یه‌‌کان گه‌‌یاندوه ‌‌به ‌‌تایبه‌‌تیش ئازادی ڕۆژنامه‌‌گه‌‌ریو ڕاده‌‌ربڕین به‌‌جۆرێک که‌‌سنوره ‌‌سروشتی و سیاسییه‌‌کانی ڕاماڵی وه ‌‌سانسۆر کردنی میدیاکانی ڕه‌‌وانه‌‌ی مۆزه‌‌خانه‌‌ی مێژو کرد. ڕۆژنامه‌‌نوسان و ڕۆشنبیرانی کوردستان هه‌‌رچه‌‌نده‌‌زوو ئه‌‌م هه‌‌ڵه‌‌یان قۆسته‌‌وه‌، به‌‌ڵام پڕۆسه‌‌که‌‌یه‌‌ک ڕه‌‌نگی لێ به‌‌دی ده‌‌کرێت، چونکه ‌‌زوربه‌‌ی هه‌‌ره ‌‌زۆری سایت و ڕۆژنامه ‌‌و گۆڤاره‌‌کانی کوردستانی تایبه‌‌تن به‌‌هه‌‌واڵ و گوتاری سیاسی به‌‌ده‌‌گمه‌‌نیش خۆیان له‌‌توێژینه‌‌وه‌‌ی زانستی و به‌‌ئه‌‌رشیڤکردنی به‌‌ڵگه‌‌نامه‌‌کان له‌‌سه‌‌ر دۆزی کورد ده‌‌ده‌‌ن. جا لێره‌‌دا گۆڤاری ئه‌‌لکترۆنی توێژه‌‌ر هه‌‌وڵێکه ‌‌بۆ پڕکردنه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌م که‌‌لێنه‌. ده‌‌رکردنی گۆڤاری توێژه‌‌ر ته‌‌نها یه‌‌کێک ده‌‌بێت له‌‌چاڵا کی یه‌‌کانی کۆمپانیای توێژه‌‌ر که‌‌وا به‌‌پێی یاساکانی نه‌‌مسا وه‌‌کو ئاژانسێکی هه‌‌واڵ تۆمارکراوه‌‌ بۆ ئاسانکردنی کاره‌‌کانی له‌‌ڕیگای یاساییه‌‌وه‌.
ئه‌‌رکێکی تری گرنگی ماڵپه‌‌ڕی توێژه‌‌ر به‌‌ئه‌‌رشیڤکردنی به‌‌ڵگه‌‌نامه‌‌کان ده‌‌بێت له‌‌سه‌‌ر دۆزی کورد. ئه‌‌م به‌‌ڵگه‌‌نامانه ‌‌که‌‌وا خۆیان له‌‌چه‌‌ند هه‌‌زارێک ده‌‌ده‌‌ن له‌‌ئه‌‌رشیڤه‌‌کانی ئه‌‌مه‌‌ریکی و به‌‌ریتانی و ڕوسی وه‌‌رگیراون، جگه‌‌له‌‌نزیکه‌‌ی 10 هه‌‌زار به‌‌ڵگه‌‌نامه‌‌ی عێراقیش که‌‌وا له‌‌پاش ڕوخانی ڕژێم که‌‌وتنه‌‌ده‌‌ست ئه‌‌مه‌‌ریکییه‌‌کان له‌‌وێشه‌‌وه ‌‌له ‌‌ڕێگای وه‌‌رگێڕێکه‌‌وه ‌‌که‌‌وتنه ‌‌ده‌‌ستی که‌‌سایه‌‌تییه‌‌کی کوردی له ‌‌له‌‌نده‌‌ن، ئه‌‌م که‌‌سایه‌‌تییه ‌‌له‌‌خۆبوردوو ماندو نه‌‌ناسه‌‌ش به‌‌ڵگه‌‌نامه‌‌کانی پێشکه‌‌ش به‌‌گه‌‌لی کوردستان کرد، ماڵپه‌‌ڕی توێژه‌‌ریش هه‌‌مو ئه‌‌م به‌‌ڵگه‌‌نامانه ‌‌بڵاوده‌‌کاته‌‌وه‌‌ که‌‌وا هه‌‌ندێکیان له‌‌و په‌‌ڕی نهێنی و گرنگیدان بۆ نمونه ‌‌چه‌‌ند ڤیدیۆیه‌‌ک له‌‌سه‌‌ر دانیشتنه ‌‌نهێنی یه‌‌کانی سه‌‌دام له‌‌گه‌‌ڵ خائنانی کورد جگه ‌‌له ‌‌چه‌‌ند دۆکومێنتێکی مخابه‌‌راتی عێراقی که‌‌وا ناوی هه‌‌ندێ که‌‌سو کۆمپانیای کوردی ئاشکرا ده‌‌که‌‌ن که‌‌وا نه‌‌وتی عێراقیان له‌‌ڕێگای زاخۆوه ‌‌ڕه‌‌وانه‌‌ی تورکیا ده‌‌کرد. به‌‌شێکی تری به‌‌ڵگه‌‌نامه‌‌کان په‌‌یوه‌‌ندی به‌‌م کۆمپانیانه‌‌وه ‌‌هه‌‌یه‌‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Feb 2009کاتژمێر  3:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان
مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریی؟ یان ده‌رفه‌تێک به‌ره‌و دیموکراتی!

ئه‌یوب بارزانی و نه‌وزاد وه‌لی
له‌ سیستمه‌ دیموکراتییه‌کاندا ، هه‌ڵبژاردن ئامرازێکه‌ بۆ گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامیی و مانای ڕێزگرتنه‌ له‌ بڕیاری گه‌ل که‌ له‌ ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئازادییه‌کانی ده‌رئه‌بڕێت و ئاوات و ئامانجه‌کانی ئه‌هێنێته‌دی و بڕیاری ئه‌وه‌ ئه‌دات که‌ ئایا ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رکه‌وتوو بوون له‌ کاره‌کانیاندا یان نا. به‌ بێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات وه‌ک گۆمێکی داخراوی لێدێت و به‌ره‌به‌ره‌ به‌ره‌و بۆگه‌نبوون ئه‌چێت و ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ناتوانێت ده‌ربڕی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌ی بێت و به‌ره‌نگاری کێشه‌ و سه‌ختییه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ببێته‌وه‌ ، چونکه‌ متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه‌.
ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵبژاردن بووه‌ به‌ دیارده‌یه‌کی باو ، له‌ وڵاته‌ دیموکراتییه‌کان و دیکتاتۆرییه‌کانیشدا په‌یڕه‌وئه‌کرێت ، به‌ڵام بێگومان به‌ شێواز و دروشمی جۆراوجۆر و جیاوازه‌وه و به‌گوێره‌‌ی خواست و ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتداران.
له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌ ئه‌مێریکا ڕێز له‌ ویست و خواستی گه‌لانیان ئه‌گرن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ هه‌مان تێڕوانیان له‌سه‌ر دیوکراتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی خۆیان هه‌یه‌ و پشتگیریی کاروانی دیموکراتی ئه‌که‌ن! ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا گرنگیی ناده‌ن به‌ دیموکراتی له‌ وڵاتانی دنیای سێیه‌مدا ، ئافریکا ، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستانیش!
حه‌ماس له‌ هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتییانه‌دا سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ڕێکخراوی فه‌تح دا ، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ دیموکراتییه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ڕۆژئاوادا ، بۆیه‌ هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و ‌گه‌نده‌ڵه‌کانی فه‌تح ڕێککه‌وتن دژی ئه‌و دۆخه‌ نوێیه‌.
هه‌ر به‌و جۆره‌ش و وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداره‌ ، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوودا ، ئه‌مێریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگییه‌کی ئه‌ووتۆیان نه‌دا به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و خۆیان له‌و هه‌موو گزیی و فڕوفێڵه‌ی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ بێده‌نگ کرد ،  له‌ کاتێکدا که‌ پێشێلکارییه‌کان گه‌یشتنه‌ ڕاده‌ی کوشتنی هاونیشتمانییان و سوتاندنی نوسینگه‌ی لایه‌نی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
ئه‌مڕۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کورد بووه‌ به‌ کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی و چه‌ندان لایه‌ن به‌شدارن له‌ پروسێسه‌که‌دا ، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ که‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان هه‌ر ته‌نیا به‌ده‌ست لایه‌نه‌ خۆماڵییه‌کانه‌وه‌ نیه‌.
گه‌لی کورد ژیانی ڕاستینه‌ی دیموکراتی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ ، نه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا و نه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵییدا. ئه‌مڕۆش که‌ له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی پێشکه‌وتنی گه‌لاندا و گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ئه‌چێت و بۆ یه‌که‌م جار ده‌یان ڕێکخراوی هه‌مه‌جۆره‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ و حیزبه‌ کلاسیکییه‌کان ، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن ، ئه‌بێت وه‌ک پێشتر له‌ وتاره‌کانماندا باسمان کردووه‌ ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بین که‌ ده‌سه‌ڵاتداران په‌نا بۆ هه‌موو کارێکی نایاسایی و نابه‌جێ ئه‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخه‌ن و چاره‌یه‌ک بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ که‌ مانه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا مسۆگه‌ر بکات.
هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ و یه‌که‌م هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌ بوو که‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانیان دواخست. دواتر پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان کرد که‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان له‌ کاتی خۆیدا ئه‌کرێت. دواتریش کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق که‌ پارتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کات ، ڕایانگه‌یاند که‌ له‌به‌ر هۆی تێکنیکیی ، کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆیان نیه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی عێراق ، دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵییان ته‌رخانکرد بۆ گه‌یاندنی کوردانی ئه‌وروپا به‌ سنوقه‌کانی ده‌نگدان. جگه‌ له‌وه‌ش که‌ سه‌رانی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ زۆر بێشه‌رمانه‌ فتوای ئه‌وه‌یان ئه‌دا که‌ ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات "خائین و زۆڵه‌". ئه‌مڕۆش هه‌موومان ئه‌یبینین که‌ چونکه‌ گڵۆڵه‌یان که‌وتووه‌ته‌ لێژیی ، ئه‌ڵێن له‌به‌ر "هۆی تێکنیکیی" کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆیان نیه‌ ده‌نگ بده‌ن!
هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان و هه‌ر له‌ڕێی کۆمیسیۆنه‌که‌ی پارتییه‌وه‌ که‌ ناویان ناوه‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ، دیسان ڕایانگه‌یاند که‌ "له‌به‌ر هۆی تێکنیکیی" هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان دوائه‌خرێت! سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ چونکه‌ پارله‌مانی کوردستان سه‌ربه‌ دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌ ، بڕیاری هه‌ڵبژاردنه‌کانی داوه‌ته‌ ده‌ست کۆمیسیۆنێکی عێراقیی!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Feb 2009کاتژمێر  2:49 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مام نادره‌وه‌ بۆ تەلەفزیونى گەلى کوردستان کەناڵى هەولێر

لە شەوى 21/22/ئەم مانگە لە کەناڵەکەتان یادى کەسێک و کردەوە  بە ناوى جەوهەر خدر کە لە شەڕى کورد کوژى لەناوچووە ، ئەگەر چى  ئێمە دەمێکە گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی گرنگى دان بەو جۆرە کەسانە ماناى  ( تەیرى کول ئاشقى دارى زەقنەبووتە) هەر ئەو جۆرە  سیاسەت و ئەقلیەتانە بوو حزبەکەتانی گەیاندە ئەو دۆخەو قەیرانە سیاسیانە کاتێ ئەو کەلتورەو قەبووڵکرد ، کە لەوەو پێش خۆتان خەڵکتان پێ تاوانبار دەکرد (دروستکردنى مێژوو بۆ تاوانباران و  روو لە جاش و پشت لەکەسانى  نیشتمان په‌روه‌ر)  ، ئەوا ئێوە بەو سیاسەت و عەقلیەتە  ئاستى خۆتان دابەزاند و کچکە کردەوە . ئەوجۆرە یادکردنەوەو سیاسەتانە لاى ئێمە سەیر نییە چونکە لەوەو پێش پەیڕەوتان کردوە و نرخاندنى ئەو رەفتارانەشتان بۆ کادیرو ئەندامەکانتان   خەڵکى نیشتمان پەروەرى کوردستان بەجێ دەهێلین ، بەڵام هەموو شتێک سنوورى خۆى هەیەو قەت بڕوامان نه‌ده‌کرد ،بەو شێوەیە رەفتار بکەن و هێندە بێ وەفا بن بۆ ئەندامانى رۆژانى سەخت . باوەڕیشمان وایە    لەوەش خراپتر کەسانى دلسۆزو نیشتمانپەروەر تاوانبار بکەن  یان بە چەواشەیى باس لە مێژوویان بکەن  ، بۆیە بە پێویستمان زانى  هەلوێستى خۆمان لەم خالانانە بۆتان دیارى  بکەین :

1_ئەو کەسەى ئێوە یادتان کردۆتەوە ، لە ئێوارەى 28/4/   1988  ( رۆژى لە دایک بوونى سەدام حوسێن )لە سەر دەمەقاڵیەک برایەکى ئێمەیان کە  ئەندامێکى یەکێتى خوێندکارانى کوردستان  بوو لەبەر رەتکردنەوەى سیاسەتى بەزۆر رەوانەکردن بۆ ریزەکانى  جێش شەعبى  لە معهد دەرکرابوو  بە ناوى (کاوێس نادر) شەهیدکردو 5 کەسى دیکەى خێزانەکەمانیان بریندار کرد بە چەکى جاشایەتی فەوجى خەفیفەى 135 له‌گه‌ڵ پۆلێ جاشی تر  ، دوایى لەرێگاى بنکەى پۆلیسى ئازادى و دادوەرەکانى ئەوسا کە زۆربەیان نیشتمانپەروەر بوون لە دادگاى دادوەرى کەتنى هەولێر لە رێکەوتى 5نیسانى 1989   سى و چوار ساڵ زیندانى کران  بە بڕیارى 34ج/1989 بە پێى ماددەى 406یاساى سزادانى تاوانى عێراقى  بە سەرۆکایەتى   خوالێخۆشبوو حاکم (نازم یونس رەئوف).

ئەوەى لاى ئیمە قەبوول نییە لە ئێوەى راگەیاندن  بەو شێوە نامەسئولانە ئێمە و خەلکى دڵسۆز بە ناپاک دابنێنن ، وەک ئامادەکار و پێشکەشکەرى  بەرنامەکە ئەو ناماقوڵیەیان کردوە.  

 ئێمە خەڵکى دیبەگەیین و خەڵکى ناوچەکەو زۆربەى کادیرو سەرکردەکانتان زۆر لە نزیکەوە  دەمانناسن و کێشەکەشیان باش لە بیرە لەسەر چى بووە !!! لە ویژدانى ئەوانە داوا دەکەین و با حوکم  لە سەر ئەو مەسەلەیە بدەن.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Feb 2009کاتژمێر  2:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ ئازادكردنی تاریق  ڕه‌مه‌زان  , دادگای تاوانه‌كانی  نێو  ده‌وڵه‌تی  ئاگادار  ده‌كرێته‌وه‌

له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی   چاودێری  كوردۆساید-چاك بۆ له‌قاودانی  ئازادكردنی  فڕۆكه‌وانی تاوانبار  تاریق ڕه‌مه‌زان , كه‌ مخابن  دوایی تاوانكاری  قڕكردنی  گۆپته‌په‌ و  قه‌ڵاسێوكه‌شی هاته‌  سه‌ر ,  دادگای  تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ( بیرۆی داواكاری گشتی دادگا )  ئاگاداركرایه‌وه‌ و  به‌یاننامه‌ی  چاودێری  كوردۆساید-چاك به‌ زمانی  ئینگلیزیان  پێ گه‌یه‌نرا , سه‌باره‌ت  به‌ ئازاد  كردنییه‌وه‌  .
له‌ وه‌ڵامی چاودێری  كوردۆساید-چاك دا بیرۆی  داواكاری  گشتی  دادگای تاوانه‌كانی  نێو  ده‌وڵه‌تی  ڕایده‌گه‌یه‌نن  كه‌ به‌ پێی  پێوه‌ره‌كانی  په‌یماننامه‌ی  ڕۆما  سه‌یری  ئه‌و دۆزه‌  ده‌كه‌ن  , وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی  له‌سه‌ر  ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر   وه‌رده‌گرن .

تێبینی :  نامه‌ی  فه‌رمی  بیرۆی  داواكاری  گشتی  دادگای تاوانه‌كانی  نێو  ده‌وڵه‌تی لای ئێمه‌ پارێزراوه‌

چاودێری  كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Feb 2009کاتژمێر  1:51 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پارێزگاری سلێمانی دانا ئه حمه د مه جید بڕی 187 ملیۆن دۆلار له مه شروعێک ده دزێت

مشروع ينفذ بكلفة تبلغ عشرة أضعاف ;كلفته الحقيقية

فتتح صباح اليوم الثلاثاء 24/2، مستودع ضخم لتخزين الوقود على طريق السليمانية- ناحية عربت، بحضور محافظ السليمانية دانا أحمد مجيد ومسؤولين حكوميين وحزبيين.

يذكر ان المشروع يضم 8 خزانات كبيرة للوقود تسع لـ40 مليون لتر، مع خزان للماء بسعة 4 ملايين لتر.

وفي تصريح خاص لـ PUKmedia قال المهندس المشرف على المشروع درون حسين، إن هذا المشروع يعتبر من المشاريع الهامة والتي تعالج الى حد كبير مشكلة نقص المشتقات النفطية في السليمانية.

وأضاف أن المشروع نفذ من ميزانية مجلس محافظة السليمانية بكلفة 200 مليون دولار، وتم تصميمه وفق أحدث الأنظمة العالمية ويتم الاشراف عليه عن طريق غرفة تحكم.

و يرى خبراء بأن الكلفة الحقيقية لهذا المشروع تبلغ حوالى ( 10 ) مليون دولار ، حيث أن مستودع أربيل الجديد بسعة 40 مليون لتر أيضا و بتكنولوجيا أكثر تطورا قد بلغت كلفته ( 13 ) مليون دولار فقط

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Feb 2009کاتژمێر  10:41 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان /هه‌ولێر جاشێكی تاوانكار ده‌كه‌نه‌ شه‌هیدی قاره‌مان !.

ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان- هه‌ولێر, شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21 ی ئه‌م مانگه‌ , له‌ به‌رنامه‌ی شه‌هیدانی خۆی به‌ناوی( چڕۆ سه‌وزه‌کان) , له‌ یادی تاوانكار جه‌وهه‌ر خدردا , ئه‌وی كرده‌ شه‌هیدی قاره‌مان , كه‌ ناوبراو له‌ ساڵی 1978 ه‌وه‌ تا كوژرانی له‌ 1995 دا , مێژووییه‌كی پڕ له‌ تاوانكاری و خیانه‌تی هه‌بووه‌ . ناوبراو له‌ جاشایه‌تیدا جێگری فه‌وجی 135 بووه‌ , ئه‌و فه‌وجه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نفاله‌كانی دوو و سێدا دڵسۆزانه‌ كوردی بۆ به‌عس ئه‌نفال كرد , ده‌توانن له‌سه‌ر زاری به‌رپرسی ئیستخباراتی هه‌مان فه‌وجه‌وه‌ تاوانكار سه‌فوان هه‌زاع قاره‌مانییه‌تی جه‌وهه‌ر خدر ببیستن که‌ چاک به‌به‌ڵگه‌ له‌به‌رده‌ستێتی .
به‌رنامه‌ی ناوبراو به‌وه‌ نه‌وه‌ستا تاوانباری به‌ دڵسۆزی كورد داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م , هاوكات هه‌ندێ له‌ بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌م تاوانباره‌ی به‌ناپاک و سیخوڕی ڕژێم له‌قه‌له‌م داوه‌ .
له‌ هه‌مان به‌رنامه‌دا دووان له‌ سیماكانی ریفۆرم خوازی شاری هه‌ولێر به‌ ناوه‌كانی سه‌فین مه‌لا قه‌ره‌ و عوسمان بانی مارانی بوونه‌ شایه‌دحاڵی كورد په‌روه‌ری تاوانكار , هیوادارین ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی هه‌موو ریفۆرم خوازه‌كان نه‌بَێت له‌ به‌رامبه‌ر تاوانكاران , ئامانج له‌ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی و ده‌نگ نه‌بێت .
لێره‌وه‌ داوا له‌ ڕاگه‌یاندنی ینك و ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێری گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین , داوای لێبوردن له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بكه‌ن .

چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Feb 2009کاتژمێر  6:44 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
Kurds crying out for change Kurdish officials without ears
By : peshraw hamid
Translated By: Dr Kamal Mirawdeli To English Language

In every country human beings from those at the top of power to those in the dark alleys of their neighbourhoods, the rich and the poor, are all equal in the eyes of law.
If no one can stand and swim above the law with the wings of power, then we can be certain that every citizen can enjoy unlimited freedom and we will have a conscious people that can face up to the challenges of time without falling into the trap of the games of fate, disasters of nature and the excesses of power. This will create a semi-paradise society in which individuals get even bored of the range of freedoms they enjoy and democracy ensures that no one misses participation in its fruits and horizons.
But where do we stand from these achievements of democracy which the Kurdish power claims with pride? Have we ever, at any time of our lifetime, felt that there is no one above the law? Who has among us become overwhelmed with those ranges of freedoms that the Kurdish power has given us?
When we did not know what democracy was, the Kurdish parties came down from the mountains and offered it to us with their bloodstained hands. We took a breath of rest and a sigh of satisfaction that our bodies survived the pains of breaking into pieces. They always tell us that democracy and freedom are the gifts of the uprising and the Kurdish parties have offered them to us as their presents. Perhaps those who are still lying in the jails of the two parties or have been made disappear, just because they were wearing a green or a yellow shirt, they were just unlucky and they missed picking up a juicy fruit of freedom from the body of the parties.
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Feb 2009کاتژمێر  5:31 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Genocide murderers, who currently live in United Kingdom, must be taken to the Iraqi criminal court!!
By koyar rawf

After the American occupation of Iraq, many murderers from the former regime were arrested; however some of them were later released by the American army and the Kurdish regional government.
Wafiq al Samurai is one of those murderers, he was the head of the former regime’s intelligence, but after the occupation and following the formation of the new government, Wafiq al Samurai became the adviser of the new Iraqi president Jalal Talabany.
Whilst in his intelligence post, Wafiq al Samurai led the genocide of the Kurdish people which is known as the Anfal operation. Anfal operation took place during 1987-1988, in result of the operation 182,000 Kurdish people were killed and then buried in mass graves, the victims were mostly women and children.
In august 2008, the Iraqi criminal court wanted Wafiq al Samurai for his crimes that he carried out against the Kurdish people but suddenly after few weeks he escaped Iraq to United Kingdom, now he lives in UK freely.
People of United Kingdom must be aware of how dangerous is Wafiq al Samurai and he must be arrested by the metropolitan police and be deported back to Iraq , in order pay the price of his genocide crimes.
I am from Halabja town; I was there when the town was gassed by the former regime in 1988. We left Halabja to Iran and we settled there for six months, then Saddam Hussein announced safety for those who left Halabja and promised them that if they come back to Iraq, they will be as safe as everybody else in Iraq.
My uncle Mikhail believed the announcement and he went back to Iraq with his wife and children in October 1988, his son was eight years old and his daughter was only six years old. However as he arrived in Iraq he was arrested by the Iraqi secret police, then he was taken to the deserts to be part of the Anfal operation, where he was shot and buried in mass graves with his family. This did not just happen to my uncle the same scenario was repeated to all those people who went back to Iraq.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Feb 2009کاتژمێر  4:43 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Barzani and Talabani: Discredited Leaders Who Have Gone Too Far‏

By: Rauf Naqishbendi


Barzani and Talabani have sold out the country. Nowhere is this treason more conspicuous than in Kirkuk, Mosel and Khanqeen. The American invasion of Iraq, which presented itself as a golden opportunity, is gone with the wind thanks to these two incompetent leaders. They cheated the nation; they betrayed the confidence placed in them; they helped themselves and their cronies to get rich; they looted the nation's entitlements and proceeds from resources; they forced their control on the media, the army and all government posts and locked the whole nation in the grasp of their power struggle. Barzani and Talabani divided the nation into two, not ideologically but as a consequence of a power struggle that developed around these two despicable and selfish figures. They suffocated or undermined every voice for reform and change and silenced every goodwill aimed at justice and fairness. Not only are they disinclined to do good for the masses, but they
remained as obstacles standing in the way of good deeds and good initiatives. People expected to realize national recognition embodied in a truly sovereign Kurdish state that would be recognized internationally. Instead, Barzani and Talabani created a phony government unrecognized and meaningless in the eyes of the rest of the world.

The list of atrocities Barzani and Talabani has committed against Kurds is long, atrocious, and painful to disclose. People in Kurdistan used to be communities of people upholding the sanctity of their country and their land. They were proud of their origin and their national identity and without it they would have been liquidated like many other nations in Mesopotamia. To their consternation, Barzani and Talabani interjected a culture of greed, mistrust, and corruption. They have attempted to root out every iota of patriotism to silence national exigency, and to clear the field for themselves to exercise cronyism, nepotism and favoritism.

Prior to their ascendancy, people lived in a society where they were taught to give and sacrifice everything for the well-being and liberty of greater commonwealth. They were encouraged to fight injustice and the enemies of humanity. They revolted and sacrificed for decades. They endured suffering, destruction, bloodshed, mass slaughter, mass imprisonment and genocide. While all that was happening, Barzani and Talabani and their families were provided protection and they were shielded from harm's way. They lived abroad. People sacrificed painfully and greatly while their leaders lived normal lives. Barzani and Talabani lived like kings and princes, they never rendered any personal sacrifices. They were never jailed, or were persecuted. They contributed nothing from their personal coffer to assist the cause they led. They lost nothing and gained everything. Sure, they haven’t been Nelson Mandela or George Washington.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Feb 2009کاتژمێر  4:11 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

له‌ گۆڤاری نوگره‌ سه‌لمانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م نووسه‌ران و پسپۆرانی بواری پرسی جینۆساید

چاودێری كوردۆساید- چاك لقی كه‌ركوك، له‌ ساڵیادی ئه‌نفال گۆڤارێك به‌ناوی نوگره‌ سه‌لمان به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌ جیا جیا ده‌ر ده‌كات، بۆیه‌ داوا له‌ نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ر (لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌ق و شیعر و چیرۆك و وێنه‌ و تابلۆ و وه‌رگێران)ێكیان هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ تاوانی ئه‌نفال، بۆمانی بنێرن به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌كه‌مان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌.
تكایه‌ به‌م ئیمایڵه‌ بۆمانی بنێرن
nugra.salman@yahoo.co.uk

تێبینی تاوه‌كو به‌رواری 1/3/2009 بابه‌ته‌كان وه‌رده‌گرین
گۆڤاری نوگره‌ سه‌لمان/ كه‌ركوك

چاودێری كوردۆساید-چاك
لقی كه‌ركووك

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Feb 2009کاتژمێر  9:7 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ڕاگه‌یاندنێک بۆ سه‌رجه‌م ئافره‌تان بۆ به‌رهه‌مهێنانی کورته‌ فیلمێکی سینه‌مایی.

فلیمێکی کوردی کچه‌ کوردێکی پێویسته‌ بۆ به‌شداریکردن   له‌لایه‌ن نوسه‌رێکی کورده‌وه‌ و به‌هاوکاری وێنه‌گرو مونتیژکاری کۆمپانیایه‌کی ئه‌وروپی، که‌ دواتر لایه‌نه‌کانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئاماده‌یی کراوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی کورته‌ فیلمێکی سینه‌مایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وتی ژیانی ژنان له‌ژێر سایه‌ی ئایینی ئیسلامدا. پێشنیارو ڕێککه‌وتنی سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که تا ‌ئافره‌تی کورد هه‌بێت بۆ پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی فیلمه‌که‌ په‌نا بۆ هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌وروپییه‌کان نه‌برێت. جا داوا له‌هه‌ر ئافره‌تێک ده‌که‌ین که‌ له‌خۆی ڕاده‌بینێت بۆ ئه‌و کاره‌ هونه‌رییه‌، په‌یوه‌ندی بکات به‌و ئیمایله‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ نوسراوه‌ .

مه‌رجه‌کانی به‌شدار بوو:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Feb 2009کاتژمێر  6:59 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ که‌یان کڵاونان نه‌بێت له‌سه‌رپارتی ئه‌وه‌ ملدانه‌ به‌ دیکتاتۆریه‌ت وه‌ به‌ئنتهازیه‌ت. یاشێخ

ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی 4ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌ب سیاسی ینک سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ دورمان ناخاته‌وه‌ ،ئه‌وه‌ ده‌شێت کڵاونانێکیش بێت له‌سه‌رپارتی بۆده‌ورانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌له‌کوردوستان. به‌ده‌لیلی رێگرتن له‌زۆربوونی نفوزی پارتیو 4پارته‌که‌ی تر. له‌رێگای بنیات نانی چه‌ند رێکخراوی تر له‌ شێوازداجیاوازله‌یه‌کێتیو له‌ناوه‌رۆکداله‌وچوو. که‌ تاله‌بانیش به‌ره‌یه‌کیان له‌گه‌ڵدا دروست ده‌کات. واته‌ به‌هه‌موویان به‌وه‌ی نه‌وه‌شیروانیشه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ بۆ یه‌کێتی. ئه‌وه‌ش وه‌ک یاری کردن وایه‌ به‌عه‌قڵی پارتی. له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌رکاتێک پارتی زانی زه‌ره‌ر بۆ په‌زه‌کانی ده‌بێت. ئه‌وکات زۆر ئاسایی خوێنی بۆشه‌ڕ ده‌جووڵێت.

لێدوانی یه‌کێک له‌ ده‌ست له‌کار کێشاوه‌کان، جه‌لال جه‌وهه‌ر ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ داخوازیه‌کانیان گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان بوه‌. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ نه‌وشیروان تا ئێستا نه‌به‌باش وه‌نه‌به‌خراپ باسی له‌هه‌لویستی ئه‌وان نه‌کردوه‌، له‌کاتێکدا ئه‌وان بۆ ئه‌و سووتاونو دراون له‌ شیشی تاله‌بانی و چاودێره‌که‌ی مه‌لابه‌ختیارش باوه‌شینی پشکۆی وه‌جاخه‌که‌ ده‌کات تا باشتر هه‌ڵقرچێن بۆ نه‌وشیروانێک که‌ مێش میوانی نیه‌ بۆیان.

کاتێک جه‌لال جه‌وهه‌ر باس له‌وه‌ده‌کات که‌ تاڵه‌بانی (مام جه‌لال كارنامه‌یه‌كی‌ جیاواز له‌وه‌ی‌ پێشتر رێككه‌وتنی‌ له‌سه‌ر كرابو، ناردوه‌ته‌ كۆبونه‌وه‌كه) له‌سایتی ویراشه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.                                                  
ئه‌وه‌له‌سایتی چاودیردا ئاوهاوه‌لامی جه‌لال جه‌وهه‌ردراوه‌توه‌ (له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا باسى ئه‌وه‌ كراوه‌ گوایه‌ جه‌نابى مام جه‌لال كارنامه‌ى نوێى بۆ كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ناردووه‌، ئه‌مه‌یان راست نییه‌. جه‌لال جه‌وهه‌ر، زۆر باسى شه‌فافیه‌ت ده‌كات. ئه‌بوایه‌ له‌ نه‌قڵكردنى ئه‌م هه‌واڵه‌شدا شه‌فاف بوایه‌. راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕ‌ێز كۆسره‌ت ره‌سول جێگرى جه‌نابى مام جه‌لال، له‌ شارۆچكه‌ى دوكاندا كارنامه‌كه‌ گه‌ڵاڵه‌كراوه‌. مام جه‌لالیش په‌سه‌ندى كردووه‌. نه‌ك مام جه‌لال كارنامه‌كه‌ى ناردبێ).
ئه‌گه‌ر خوینه‌ری خۆشه‌ویست سه‌یری ئه‌و چه‌ند دێره‌ نه‌قڵکراوه‌ له‌ سایتی چاودیره‌وه‌ بکات تێده‌گات که‌ قسه‌که‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر ته‌واوه‌و هه‌ر خودی سایتی چاودیرئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌. ئه‌وه‌تا خۆی ده‌ڵێت کارنامه‌که‌ له‌ دووکان گه‌ڵاڵه‌کراوه. واته‌ ئه‌وه‌نیه‌ ئه‌گینا بۆجاریکی تر گه‌ڵاڵه‌ده‌کرێته‌وه‌، له‌کاتێکدا پیشتر راگه‌یه‌نراوه‌که‌یان گه‌ڵاله‌کرابوو.
له‌ولاشه‌وه‌ به‌دوور له‌وه‌فاداری به‌ تاکه‌ رۆژێک له‌هه‌ڵسورانی رابووردویان پێکه‌وه‌، وه‌ به‌دوور له‌ شێوازی ره‌خنه‌وکاری رۆژنامه‌وانی (له‌کاتێکدا سه‌ری زمانو بنی زمانیان باس له‌ شکاندنی پره‌نسیپی رۆژنامه‌ورۆژنامه‌وانی دژه‌کانیان ده‌کات) ئه‌وه‌تا سه‌باره‌ت به‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت؛ بۆئه‌وه‌ى جه‌لال جه‌وهه‌ر بیسه‌لمێنێ كه‌ فكرو رێبازى جیاوازى هه‌یه‌، با بفه‌رموێ یه‌ك وتار، یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فكرى، به‌درێژایى مێژووى سیاسى خۆى بڵاوبكاته‌وه‌، هه‌تا باوه‌ڕ‌ بكه‌ین كه‌ ناوبراو فكرى جیاواز یان ململانێى فكرى هه‌یه‌. ئه‌وه‌ى دوورونزیك جه‌لال جه‌وهه‌ر بناسێ، ده‌زانێ چ ئاستێكى فكرى‌و سیاسى هه‌یه‌.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Feb 2009کاتژمێر  3:38 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بەداخەوە ڕۆژنامەی (ڕۆژنامە) پەیامەکەی ئێمەی شێواند...؟! کاروان سالار

ڕونکردنەوە

گومان لەوە دانییە کە دەبێت ڕۆژنامەنووس بابەتێک یان کێشەیەک کاریگەری لەسەر درووست بکات، ئینجا بابەت یان ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی لەسەر بنووسێت یان ئامادەبکات، جا ئەم کاریگەری درووست کردنە لە ڕووی ویژدان و هەست و سۆزەوە بێت یان واقع و مەترسی بابەتەکە بێت...
کاتێکیش ئەو ڕۆژنامەنووسە، بۆ نموونە بابەتێکی وەک: کێشەی گەندەڵی لە فەرمانگەیەکدا کاریی تێکرد، تاوەکو ڕاپۆرتێکی لەسەر ئامادەبکات، ئەوا بێگومان ئەو ڕۆژنامەنووسە دەچێت لێدوانی ئەو کەس و لایەنانە وەردەگرێت کە گەندەڵیەکە زیانی پێگەیاندوون بەڕێژەی یەکەم نەک ئەو کەسەی کە سەرچاوەی گەندەڵییەکەیە، وە ئەگەر ڕاپۆرتە کە پشت ببەستێت بە وەرگرتنی ڕای خەڵک لەسەر ئەو شوێنە، ئەوا بیگومان کاری ڕۆژناموونووسەکە دەبێتە ئەوەی کە بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە قسەیان هەیە لەسەر ئەو گەندەڵیە و ڕۆژنامە نووسەکەش تەنیا ئەرکی گەیاندنی ئەو پەیامانەیە بە ئامانەتەوە نەک ڕەئی دان، وە ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت کە ئەو ڕۆژنامەنووسە لایەنگری بکات (کە هەندێک بەو شێوەیە لێکی دەدەنەوە)... بەڵًکو ئەو تەنیا ئەو پەیامانە دەگوازێتەوە و ڕای ئەوان وەردەگرێت و هیچ ڕایەکی خۆی تێدا نابێت، وە دیارە ئامانجی ڕۆژنامەنووسەکەش دەبێت ئەو بەرپرسیاریەتیەی تێدا بێت کە ڕاپۆرتەکەی خزمەت بە نەتەوەکەی بکات و ڕاپۆرتەکەی نەچێتە قاڵبی خزمەت کردن بەگەندەڵی، چونکە ئەگەر ڕۆژنامەنووس بەرپرس بێت ناچێت لە ڕاپۆرتەکەیدا وەسفی گەندەڵی بکات،  بەڵکو بە پێچەوانەوە کاردەکات.
ئەمەی سەرەوە وەک نموونەیەک باسم کرد بۆ ئەوەی لای هەمووان دیاربێت کە چۆن لە لاپەڕە پێنجی  ژمارە (407)ی (16/2/2009)ی ڕۆژنامەی (ڕۆژنامە) بەداخەوە! ئەو ڕاپۆرتەی بەندە ئامادەی کردبوو لەمەڕ سەرنجی ئەو لایەنانەی کۆنفرانسی (ئابانت پلاتفۆرم) یان بە باش نەزانیوە کە لە هەولێر سازدرا لە (15-16/2)دا بەڵام جارێکی تر دەیڵێمەوە بەداخەوە! ڕۆژنامەی (ڕۆژنامە) ئەو پەیامەی منیش و ئەو لایەنانەی بە ئامانەتەوە نەگەیاند و زۆربەی بۆچوونی ئەو لایەنانەی پێچەوانە کردۆتەوە و هاوکات لەنێو ڕاپۆرتەکەدا هەندێ ڕای تێدایە کە بەهیچ شێوەیەک دوور و نزیک ڕای من نییە و پەیوەندی بە منەوە نییە، وە سرووشتی ڕاپۆرتەکەش (ئەوەی کە من ئامادەم کردووە) پێویستی بەوە نەبووە من ڕا بدەم لەسەری... 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Feb 2009کاتژمێر  3:19 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئه‌مشه‌و سمینارێک له‌سه‌ر مێژووی جاشایه‌تی له‌ کوردستان بۆ مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22-2-2009 کاتژمێر 9،30 به‌ کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ، ژوری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان سمینارێک بۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کاڕگێری چاک و به‌رپرسی به‌شی دادگایی تاوانکاران ساز ده‌که‌ن .
شوێن : ژوری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان
کات : 21،30 به‌ کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا .
ڕۆژ: یه‌کشه‌مه‌ 22-2-2009

چاودێری  کوردۆساید-چاک
Kurdocide Watch

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Feb 2009کاتژمێر  2:34 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

لە 16-3 ئەمساڵ هەڵوێست و چالاكى دژى دەستەڵاتى كوردى ئەنجام دەدرێت. ناسح عه‌بدولڕه‌حیم

هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

نوسینگەى پەرلەمان پێشوازى لە خۆپیشاندەران كرد و پەروەردەى هەڵەبجە ئامادە نەبوو پێشوازى لە خۆپیشاندەران بكات.


بەدروشمى "كەس داواى هەڵبژاردن نەكات گەنج گۆڕانكارى ئەكات"و"با وەزیرى پەروەردە دەست لەكار بكێشێتەوە "سەعات 9:30 ئەمڕۆ دەرچووانى پەمانگاى مامۆستایانى خۆپیشاندانێكیان كرد بۆ بەردەم نوسینگەى پەرلەمان و بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵبجەى شەهید لەیەم وێستگەى خۆپیشاندانەكەدا یاداشتێكیان دایە دەست بەرزان عەبدوڵا پەرلەمانتار و بەرپرسى نوسینگەى پەرلەمان لە هەڵەبجەى,ئەویش بەڵێنى پێدان كە داخوازیەكەیان بگەیەنێتە پەرلەمان و كار بكرێت بۆ ئەوەى كێشەكەتان چارەسەر بكرێت.


تەربییەى هەڵەبجە چۆڵ و وێرانە.... شێخ حەسەن لە گەڕانە"

خۆپیشاندەران ڕوویان كردە پەرورەدەى هەڵەبجەى شەهید,بەڵام بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجە ئامادە نەبوو پێشوازیان لێبكات و گوێ بۆ داخوازیەكانیان بگرێت ,بۆیە خۆپیشاندەران لەبەردەم تەربیەى هەڵەبجەدا دروشمیان دا خۆپیشاندەران :تەربییەى هەڵەبجە چۆڵ و وێرانە.... شێخ حەسەن لە گەڕانە"
"با وەزیرى پەروەردە دەست لەكار بكێشێتەوە "
"كەس داواى هەڵبژاردن نەكات گەنج گۆڕانكارى ئەكات"
"گەر دامەزراندن نییە ئەى شەهادە ماناى چییە"
"یا تاعینات یان ئیسناد"

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  23 Feb 2009کاتژمێر  2:8 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

چاودێری كوردۆساید-چاك: لیستی ناوى 65 بێسه‌روشوێنی كورد به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌داته‌ سه‌دان ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی جیهانی

چاودێری كوردۆساید-چاك: لیستی ناوى 65 بێسه‌روشوێنی كورد به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌داته‌ سه‌دان ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی جیهانی پاش خۆپیشاندانه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌كه‌ی چاك و كه‌سوكاری بێسه‌روشیۆنان له‌به‌رده‌م پارله‌مانی كوردستان , كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو پارتی ناچاركرد به‌ فه‌رمی باسی دۆزه‌كه‌ بكه‌ن , له‌ هه‌نگاوێكی ديكه دا پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر , چاك یاداشتنامه‌كه‌ی به‌ زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر سه‌دان ڕێكخراو كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی گرنگی جیهانی دابه‌ش كرد , ئاگاداریانی كرده‌وه‌ له‌م دۆزه‌ گرنگه‌ و ئاستی پارێزگاری له‌ مافی مرۆڤ له‌ كوردستان , كه‌ تاكو ئێستا سه‌دان خێزان به‌ هۆی بێسه‌روشوێنبوونی كه‌سوكاریانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن " پارتی دیموكراتی كوردستان , یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , كۆماری ئیسلامی ئێران " ه‌وه‌ ده‌ناڵێنن .
چاك به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنكراوانی گه‌له‌كه‌مان . هه‌ر لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوان ده‌كه‌ین , په‌یوه‌ندی به‌ چاك ه‌وه‌ بكه‌ن , له‌ ناوخۆو هانده‌ران , ناوی كه‌سوكاره‌ بێسه‌روشوێنكراوه‌كانتانمان بۆ بنێرن و به‌شداری چالاكییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی داهاتوومان بكه‌ن .
ئه‌ركی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌ وه‌ڵام به‌ داخوازی خه‌ڵك بداته‌وه‌ و چاره‌نووسی بێسه‌رو شوێنكراوان ئاشكرا بكات و قه‌ره‌بووی قوربانیان بكاته‌وه ‌ .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Feb 2009کاتژمێر  9:30 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

کاتى ئەوە هاتووە پەردە لەسەر گەندەڵى و راوەڕووتەکانى ( دەروێش ئاغا ) بەرپرسى مەکتەبى کۆمەڵایەتى گشتى پارتى هەڵماڵین!
زاموا  سیوەیلى

لەم ماڵپەرە دڵسۆزو کورد پەروەرە، ئەوەندەى بۆمان کرابێ دەمامک و ڕووى دزێوى دزیى و گەندەڵیەکانى زۆرێک لە بەرپرسانى گەندەڵ و مافیایى پارتى و یەکێتى یمان ئاشکرا کردووە، تا نەوەکانى ئێستا باشتر سەرانى خوێنمژو زاڵم و دۆگماکان  ئاشنا بکەین!!
لە حەوتووى رابردوو ئاشنایەکم بە ترس و شەرمەوە باسى هەندێک دیاردەو گەندەڵى و راوەڕووتى ( دەروێش ئاغایى ) نۆرکى بۆکردم، کە بەرپرسى مەکتەبى کۆمەَیەتى گشتى پارتیەو لە هەولێر باشتر لە هەولێریەکان ژیان دەگوزەرێنێ!
لە چایخانەکەى چوارتا لەگەڵ ئەو دۆستەم تا نزیکەى سەعاتێک بەیەکەوە 4 چایى دیشلەمەمان خواردەوە، بە دەم باسکردنى گەندڵیەکانى ئەو ئاغایەى لە ژیانیدا مەگەر لەشای و ڕاودا تەقەى خۆشى کردبێ و!!
ئەمڕۆ لە سایەى شەهیدانى سەربەرز ( فەتاح ئاغا و عەبدوڵڵا ئاغا ) کەوتۆتە هەوایى خۆى و هەرچى بۆ کرابێ و لە دەست هاتبێ بۆ خۆى و براو خزمەکانى کردووە، بە ناعەدالەتى و نادادپەروەرى،  لەکاتێکدا بەرپرسى مەکتەبێکە بۆ چارەسەرکردنى کێشە کۆمەڵایەتیەکان، کە گشتیان لە هەناوى نادادپەروەرى و نا عەدالەتى و نایەکسانى ڕوویانداوە!
دەرویًَش ئاغا لە شۆڕشى ئەیلولدا هەموو خەڵکى نۆرک و سیوەیلى و بارێ و شارباژێر ئەو شاهیدیە دەدەن بۆ ساتێک سەنگەرێکى ئەو شۆڕشەى نەدیوە، هەر خەریکى خۆ جوانکردن و شاڵلەبەر کردن و ڕاوکردنى ئاژەڵان و پەلەوەران بووە!
لە ساڵانى دواى شۆڕشى گوڵانیش لەگەڵ سوارا ئاغایى ئامۆزایى و عەلە خڕە لەشارى سلێمانى لە ڕۆژى نەورۆزى 1983  بە دەمانچەوە دەستگیرکران ، ِتەنها 4 سەعات مانەوەو لەلایەن سەدام کاملەوە ئازاد کران ، خزمان شاهیدى بۆ من دەدەن، ئەوسا من لە ڕیزەکانى کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان بووم ، هەواڵەکە لە دەنگى شۆڕشى عێراقى یەکێتى بڵاوکرایەوە، چونکە ئیزاعەکەى یەکێتى دواى وتووێژەکەى 1985 کرایە دەنگى گەلى کوردستان!
دواى ئەو ماوەیەش هەردوو کیان دەروێش و سوارە چونە ئێران و لە بانەو شارەکانى ترى ئێران بوونە پێشمەرگەى سەرجادەو باوەڕناکەم 10 شەو لە ناو بارەگاکانى پارتیدا مابنەوە، بەختیارى براى دەروێش ئاغا پارەى خۆى و کاکەى و سوارە ئاغایى بە دەستەوە بوو قاچاخچێتى دەکرد، لەگەڵ شێح زرارى حاجى شێخ قادر ئەوسا ئەوانە ئیشلامى بوون و تا لەلایەن کوڕانى یەکێتیەوە چەک کران و ئێستاش گەورەترین دزى ناو (فەرماندەى لەشکرى پارتیە لە سەڵاحەدین!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Feb 2009کاتژمێر  8:11 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نێچیر بەرزانى شەڕ دەكات و مەسرور بەرزانى هەڵدێت!
ڕه‌خنه‌
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:
هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

لە لێدوانێكى نێچیر بەرزانى بۆئاژانسى دەنگوباسى ئەسۆشیت پرێز(AP)گلەى لە ئەمەریكا دەكات كە لەگەڵ كوردا ڕِاست ناكات و درێژە دەدات بە قسەكانى و دەڵێت شەڕى كورد و عەرەب دەست پێدەكات دوای كشانەوەى هێزەكانى ئەمەریكا لە عێراق.

هەڕەشەكردن بەم شێوەیە و هەوڵدان بۆ خۆشكردنى ئاگرى شەڕى نەتەوەى لە عێراق لەسەر دەستى كوڕانى بنەماڵەى بەرزانى بۆخۆى شتێكى چاوەڕوانكراوە, چونكە مێژووى ئەو شتە بۆگەنەى كە پێى دەڵێن شۆرش هیچ نەبووە لە هەوڵدان بۆ ڕشتنى خوێنى میللەت و دواتر وەرگرتنى پارەى خوێنى ڕژاوى میللەت لەلایەن كوڕانى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى,كۆبوونەوەى كوڕانى هەردوو بنەماڵە لەسەر خوانى لاشەى هەلاهەلابووى میللەت و سەوداو مامەڵەكردن پێوەى لە بازاڕەكانى كڕین و فرۆشتنى لاشەى مرۆڤدا.

هەر ئەو دەمەى نێچیر هەوڵى خۆشكردنى ئاگرى شەڕ دەدات, مەسرور بەرزانى ئامۆزاى هەوڵى بەدەستهێنانى ڕەگەزنامەى ئەمەریكى دەدات,سەیرە بنەماڵەى بەرزانى وا دەزانن ئێستاش ساڵ ساڵى حەفتاو چوارەو كە شوێنى گەم و نەرمیان لە كەرەج بۆ خۆیان ئامادەكردوو زیاتر لە 75ملیۆن دۆلاری شۆڕشەكەیان ڕەوانەى بانقەكانى ئەمەریكا و ئەوروپا كرد و پاش ئەمە هەستان بە هەڵگیرساندنى شەڕ لەگەڵ حكومەتى عێراق,هەرئەو كاتەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق توانیان بۆمبەكانیان بگەیەننە نزیكى بارەگاكانى بنەماڵە ئیتر ئاشبەتاڵیان لێكردووە بەرەو كەرەج كەوتنەڕێ و خەمى پارەكانیان بوو لە بانقەكانى ئەمەریكاو ئەوروپا.

هەڕەشەكەى نێچیر بۆ هەڵگیرساندنى شەڕ لەبەر چییە؟

- نێچیر دەزانێت پۆستى سەرۆكایەتى مافیاى وەزیرانى بەجێدێڵێت ئەیەوێت شەڕێك دروست بكات و هەموو شتێك تێكبدات و خۆى ڕابكات بۆ ڤیڵاكانى لە باشورى ئیتالیا.
-نێچیر ئەیەوێت شەڕێك ڕووبەڕووى یەكێتى بكاتەوە چونكە چەند مانگێكیتر پۆستى سەرۆكایەتى مافیاى ئەنجومەنى وەزیران دەكەوێتە دەست یەكێتى.
-نێچیر بەدروست كردنى ئەم شەڕە ئەیەوێت فەزاعەتى دۆڕانەكانیان لە هەڵبژاردنەكانى شارى موسڵ و دیالەو تكریت بشارێتەوە.
-نیچیر بەم هەڕەشەیە ئەیەوێت بە 4 حیزبەكان و لیستى سەربەخۆ بڵێت دۆڕان قبوڵناكەین لێتان بەتەماى بردنەوەى دەستەڵات نەبن,وەك چۆن دۆڕان بە عەرەبەكان قبوڵناكەین و شەڕ هەڵدەگیرسێنین ئەوا لە ئێوەشى قبوڵناكەین.
- نێچیر دەیەوێت بەم هەڕشەیە قەناعەت بە ئەمەریكا بهێنێت كە ئاشتى ئارامى نییە لە عێراق ,ئەمەش بۆ ئەوەى ئەمەریكا جنسیە ئەمەریكى بدات بە مەسرورى ئامۆزاى.
جەنابى نێچیر بەرزانى بە پاڵپشتى چ خەڵكانێك شەڕى عەرەب و كورد هەڵئەگیرسێنیت؟هێشتا باوەڕت وایە خەڵك ئامادەیە شەڕتان بۆ بكات؟

بەرپرسى دەزگاى پاراستن بۆچى دەیەوێت جنسیەى ئەمەریكى وەربگرێت

لە مێژووى ئەو شتە بۆگەنەى كە پێى دەڵێن شۆرش هیچ كات بەرپرسان و كوڕەكانیان لە دوریشەوە نزیكى شەڕو هەراكان نەدەبوونەوە كوڕەكانى بنەماڵەو كوڕانى بەرزانى لەكەرەج و بنەماڵەو كوڕانى تاڵەبانى لە پایتەختەكانى ئەورووپا هایڤ لایڤانە دەژیان و هەزارانى كوڕى هەژار و گوند نیشینى وەك مامە ڕیشە ڕۆژانیان لەژێر تۆپ و تەیارە و شەوانیشیان لەناو ئەشكەوتەكاندا دەگوزەراندن,كەچى دواتریش كوڕانى بنەماڵەى پەروەردەبووى پایتەختەكانى ئەوروپا كە دەستەڵاتى كوردستانیان گرتە دەست خەڵاتى بكوژانى مامە ڕیشەیان كردو ئەنفالچیەكان پاراست و و بكوژانى هەڵبجەشیان ئازاد كرد.

كەسێك بەرپرسى دەزگایەكى ئەمنى بێت ئەبێت جنسیەى ووڵاتێكیتر چ سودێكى بۆى هەبێت؟تۆ بڵێ مەسرور بەرزانى بۆنى ئاشبەتاڵێكیترى نەكردبێت؟تۆ بڵێى مەسرور بەرزانى متمانەى بە دەزگاكەى خۆشى نەبێت و جنسیەى ئەمەریكاى وەك پارێزگاریەك بۆخۆى بەكاریبهێنێت؟

دواجار ئەمەوێت بڵێم"
بنەماڵەى بەرزانى و تاڵەبانى خۆیان بەتەنها شەڕى عەرەب بكەن,چونكە ئێمە ئامادە نین شەڕتان بۆ بكەین و كوڕەكانى خۆتان لە ئەمەریكاو ئەوروپا خۆش ڕابوێرن

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  21 Feb 2009کاتژمێر  1:28 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

خۆپیشاندەران: با وەزیرى پەروەردە دەست لەکار بکێشێتەوە
هەواڵ
ناسح عبدولرەحیم-هەڵەبجەى شەهید

بە دروشمى با وەزیرى پەروەردە دەست لە کار بکێشێتەوە دەرچوانى پەیمانگاى مامۆستایان و زانکۆ لە هەڵەبجەى شەهید لە بەرامبەر دانەمەزراندنیان دەست بە مانگرتن و خۆپیشاندان دەکەن .

بڕیار وایە ڕۆژى یەک شەممە 22-2-2009   زیاتر لە 400 دەرچوى پەیمانگاى مامۆستایان و زانکۆ  کە تا ئێستا دانەمەزراون،خۆپیشاندانێک بکەن لە کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى هەڵبجەوە بۆ بەردەم نوسینگەى پەرلەمانى کوردستان پاشان بۆبەردەم بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید سەرەکیترن دروشمیان دەست لەکارکێشانەوەى وەزیرى پەروەردەیە.

سامان انوەر حەمە رەحیم بەناوى  لیژنەى ڕێکخەرى خۆپیشاندانەکە ووتى:  14 ساڵ خوێندوومانە،ماوەیەى ساڵێکە چاوەڕوانى دەکەین دامانبمەزرێنن وەک مامۆستا کە حەق و مافى خۆمانە، بەڵام بە بیانووى زۆرى مامۆستا داماننامەزرێنن، لە کاتێکدا ئێمە دەزاننین چەندین قوتابخانە هەیە لە سنورى هەڵەبجەدا پێویستى بە مامۆستا هەیە، هەڵەبجە کێشەى کەمى بیناى قوتابخانەى هەیە نەک زۆرى مامۆستا، ئەوانەى دەڵێن مامۆستاى پێویست نییە ڕاست ناکەن با سەردانێکى قوتابخانەکانى هەڵەبجە بکەن ئەوکاتە دەزانن ئەگەر بیناى خوێندنگە هەبێت هەڵەبجە دوو هێندەى تر مامۆستاى پێویستە، سامان  ووتى با وەزیرى پەروەردە دەست لەکار بکێشێتەوە ئەگەر کێشەى ئێمەى پێ حەل نابێت، ئەمە دواین چالاکیمان نابێت ئەگەر داماننەمەزرێنن هەڵوێست و چالاکى ترمان دەبێت کە هەتا ئێستا هاوشێوەى نەبوبێت، جالەبەر ئەوە داواکارین کار نەگاتە ئەو حالڵەتانە چونکە ئەوە تەنهاکێشەى ئەم 400 کەسە نییە، بەڵکو کێشەى زیاتر لە چوارسەد خێزانى هەڵەبجەیە و ئەوکاتە وەزیرى پەروەردەو بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید بەرپرسیار دەبن لەسەر ئەم کێشەیە.
Nasehh2007@yahoo.com

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Feb 2009کاتژمێر  10:14 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ مه‌سرور بارزانی! که‌مال سه‌ید قادر:

سایتی په‌یامنێر ئه‌مڕۆ 19.2.2009 ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی تۆی بڵاو کردۆته‌وه‌ له ‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی، هه‌رچه‌نده ‌مافی خۆته داکۆکی له‌خۆت بکه‌یت وه‌ هه‌واڵێکی له‌م جۆره‌ به‌درۆ بخه‌یته‌وه، به‌ڵام چونکه‌ ناوی من له ‌ڕونکردنه‌وه‌که‌ت هاتوه‌ وه ‌پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ‌ده‌که‌یت که‌وا دادگاکانی نه‌مسا تاوانی فڕاندنو ئه‌شکه‌نجه‌دانی منیان له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه ‌ڕه‌تکردۆته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م درۆیه ‌زه‌به‌لاحه‌ت به‌ سه‌را تێنه‌په‌ڕێت، چونکه‌ کێشه‌که‌ هێشتا له ‌ژێر لێکۆلینه‌وه‌دایه‌ وه ‌فایله‌که‌شت له ‌ده‌ستی داواکاری گشتییه‌ پاش بڕیاره‌که‌ی دادگای باڵا بۆ ئه‌نجامدانی ڵێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ کێشه‌که‌ به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شوفێری ئه‌م ته‌کسیه‌ی که‌وا هه‌وڵتدا پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ت له ‌گه‌ڵیا ڕابکه‌یت وه‌ گومانیشت له‌وه ‌نه‌بێت که‌وا له‌ده‌ست تۆڕی یاساکانی نه‌مسا ده‌ربازت نابێت ئه‌وکاته‌ش ده‌بینیت جیاوازی له‌نێوان دادگاکانی نه‌مساو دادگا کارتۆنییه‌که‌ی تۆ که‌وا له‌هه‌ولێڕ به‌نهێنی بۆ منت سازدا له‌19.12.2005 چی جیاوازییه‌ک هه‌یه‌ ؟!. دڵنیاشبه ‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکیش وه‌رگریت له‌ده‌ست دادگا ده‌رباز  نابێت هه‌ر له‌ترسی دادگاکانی نه‌مساش ده‌تویست خۆت له‌ئه‌مه‌ریاکا حه‌شار بده‌یت به‌ڵام وا دیاره‌ ئه‌مریکییه‌کان تۆشیان فت کردوه ‌وه‌کو چۆن پێشتر نۆکه‌ره‌کانی تری خۆیان له‌جۆری موبۆتۆو نۆریێگا  ڕسوا کرد ئه‌گه‌رنا هه‌واڵی له‌م جۆره ‌چۆن ده‌گاته ‌ده‌ست میدیاکان، ئه‌مریکییه‌کان وا دیاره‌ به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ پێیان وتیت ئێره ‌جێگای تۆنییه‌ ئه‌شکه‌نجه‌چی بڕۆ ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر له‌دادگاکانی نه‌مساش ناترسیت بۆچی ده‌ستت به‌پاڕانه‌وه‌ کردوه لێت خۆشبم، ئه‌وه‌تا یه‌ک هه‌فته ‌له‌وه‌ پێش من داوای تۆمه‌تبارێکی تری سه‌ر به‌تۆم به‌ناوی (قیس) ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌وا له‌25.5.2008له ‌ناکاو، وه‌ به‌نامه‌ردانه‌ هێرشی کرده ‌سه‌رم له‌ڤیه‌نا به‌ڵام پۆلیس ئه‌میشی ده‌ستگیرکرد وه‌کو تۆو سه‌روه‌ر پێداوی جێگره‌که‌ت. تۆ نه‌ک هه‌ر مافی ئه‌وه‌ت نییه ‌ڕه‌گه‌ز نامه‌ی ئه‌مه‌ریکی وه‌رگریت به‌ڵکو له‌ ڕاستیدا نابێت ڕێگات پێبدرێت بچیته ‌ئه‌مه‌ریکاش چونکه ‌له‌لایه‌ن به‌شی دژه‌تێڕۆڕ له‌ئاسایشی نه‌مسا له‌ژێڕ ڵێكۆڵینه‌وه ‌دایت، وا دیاره‌ سازمانی کۆچی ئه‌مه‌ریکی و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا تا ئێستا ئاگاداری ئه‌م کێشه‌یه‌ نه‌بون، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانیش ئاگادار کرانه‌وه ‌به ‌به‌ڵگه‌نامه‌وه. جا ئه‌مجاره‌بۆ کوێ ڕاده‌که‌یت؟ باشتره ‌هه‌تا زووه‌ بۆ خۆت ئه‌شکه‌وتێك  یا کونێک بدۆزیته‌وه‌ وه‌کو ئه‌بو عده‌ی هاوپه‌یمانی  31 ئابی بنه‌ماڵه‌که‌ت.
 
 19.2.2009
 ڤیه‌نا  کوردستانپۆست

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Feb 2009کاتژمێر  8:25 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
بۆ زاخاوی مێشک: تازه ترین کلیپی عه زیز وه یسی پیاوه خۆشه ویسته که ی ناو ژنان و بنه ماڵه ی تاڵه بانی و به رزانی مافیا. شنۆ
ئه و عه زیز وه یسیه ی که به پاره و قورتی خه ڵکی ڕه شو ڕوتی کوردستان هه ر ڕۆژه و له وڵاتێک هه ڵده خاته وه.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Feb 2009کاتژمێر  5:30 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بۆ چاکسازی  ،  یان  بؤ چه‌کسازی بۆ شه‌ڕی ناوخۆ!   
یاشێخ

زۆر زوو خه‌مو خه‌فه‌ت دام ده‌گرێت که‌ گوێبیستی ئه‌گه‌ری روودانی هه‌رشه‌ڕێک ده‌بم. ده‌زانم له‌شه‌ڕدا خه‌ڵکی سیڤیل تیا ده‌چێت و له‌وانیش به‌دبه‌ختر مناڵانی چاوگه‌شی میلله‌ت و که‌سانی پیرو که‌فته‌کاره‌ که‌ تیا ده‌چن وه‌یان زه‌ره‌رمه‌ند  و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن.
ئه‌مرۆش میله‌ته‌که‌مان که‌م تا زۆر رۆژانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ ژێر بۆردومانی تۆپو ته‌یاره‌ی رژێمه‌ کانی ئیران، تورکیا. له‌ولاشه‌وه‌ رژێمه‌که‌ی به‌عسی سوریا ده‌ست ناپارێزێت له‌ گرتنو راونانی کوردانو له‌وه‌ش خراپتر به‌شێوازی جۆراو جۆر له‌ژێر ناوی جێبه‌جێکردنی یاسادا که‌وتۆته‌ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی جینۆسایدی گه‌لی کورد له‌وبه‌شه‌ی کوردوستان.
یاسای ژماره‌ 43 ی ده‌ستی رژێمی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رحکردوه‌ که‌ رێگا له‌ کوردانی ئه‌وێ بگرێت نه‌توانن ببنه‌ خاوه‌نی زه‌وی خۆیان و فشاریشیان له‌سه‌رداده‌نێت ئه‌وه‌ی هه‌یانه‌ ده‌بێت بیفرۆشن. ئه‌وه‌ش به‌نیازی پاکتاوکردنی میلله‌تی کورد له‌وبه‌شه‌ی کوردوستان.
خۆشه‌ویستان سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ، له‌وه‌ش نه‌هامه‌ت تر کورد به‌کورد به‌کوشتدانه‌که‌ی یه‌کێتیو پارتیه‌. راسته‌ ماوه‌یه‌ک ده‌بێت ئه‌وشه‌ڕه‌ وه‌ک شه‌ڕێکی  خامۆش وایه‌ ‌ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌جووته‌ ده‌ستیان ناوه‌ته‌ گه‌ردنی میلله‌ته‌که‌مان. سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌هه‌وڵی سازدانی مانۆرێکی سیاسیدان به‌ مه‌به‌ستی حه‌ڵاڵکردنی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕێکی پڕ خوێناوی له‌کوردوستان.
وه‌ک ده‌زانیین له‌م ماوه‌یه‌دا سیناریۆیه‌کی ده‌ستکردی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی هه‌یه‌ که‌ میدیاکوردیه‌کانی سه‌رقاڵکردووه‌. داینه‌مۆو مۆتیڤه‌یتی ئه‌و مانۆره‌ سیاسیه‌ بێگوومان تاڵه‌بانیه‌.

تاڵه‌بانی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی ئه‌وه‌ له‌ دانووستانه‌کانیدا ته‌نازوولاتی سیاسی ده‌کاتو دووایش ده‌یه‌وێت پاشووی داچووی خۆی له‌ژێریدا ده‌ربهێنێت، ئه‌وه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته‌ ئه‌وه‌ی که‌ چۆن ده‌بێت ئه‌نجامه‌که‌ی، هه‌روه‌ک چۆن ته‌نازووله‌ته‌کانیشی که‌ ده‌یکات بیر له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی چۆن ده‌بێت. بێگوومان بوونی به‌رپرسو سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ها زۆر ترسناکه‌ بۆ دۆزی میلله‌ته‌که‌مان.
مه‌دو جه‌زری سیناروێیه‌که‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی 5-11 که‌سی مه‌کته‌بی سیاسی و له‌سه‌روویانه‌وه‌ کۆسره‌ت ره‌سول ته‌ووای میدیای کوردیو سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی سه‌رسام کرد. چوونکه‌ ئه‌و سیناروێیه‌ به‌جۆرێک هه‌ڵده‌ئاوساو خاوده‌بوه‌وه‌ ئه‌وه‌ تا ده‌هات دووری ده‌خسته‌وه‌ له‌ واقعیه‌ت. به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رهه‌موویان به‌ بزه‌یه‌کی مامیان ئامێزانی یه‌کتر بوونه‌وه‌و ماچی ژیانیان پێبه‌خشرا له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه‌. ئه‌وه‌بوو کۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ سه‌فه‌رێکی دا بۆ به‌غدا،له‌گه‌ڵ عوسمانه‌که‌یدا  که‌وتنه‌ سه‌ر به‌رئه‌نجامی ده‌رکردنی راگه‌یاندراوێک. ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌راستی بۆنی شه‌ڕێکی گه‌رمی دیکه‌ی ناوخۆی لێ دێت له‌جیاتی هه‌نگاو نان بۆ چاکسازی.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Feb 2009کاتژمێر  2:12 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

كوردۆساید ۆچ – چاك : دروست كردنی ڤیه‌لا بۆ ‌ سه‌رۆك جاش عه‌باس بایز ڕیسوا ده‌كه‌ین

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر دروست كردنی ڤیلا بۆ قاسم ئاغا ‌، له‌لایه‌ن سه‌ید كاكه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ سه‌ر لستی پارتی له ‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان وروژێنرا!! ئه‌مجاره‌ هه‌ر دیسان پارتی به‌ڵام له‌سه‌نگه‌سه‌ری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، ڤیه‌لایه‌ك  بۆ  تاوانكار  عه‌باس بایز دروست ده‌كات كه  له‌سه‌ر بودجه‌ی خوێنی شه‌هیده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ يه .
عه‌باس بایز جگه‌ له‌وه‌ی ناوی له ‌لستی تاوانبارانی ئه‌نفالدايه , كه ‌ ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا ئاماده‌ بێت . خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر زیاتر له‌ ٤٧ داوای یاساییان له‌سه‌رى تۆمار كردووه , كه ضى وه ك  ده بينين ئيستا  پاداشته كريت !!! ‌.
تاكو ئيستا ده‌یان جار له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانى داوا كراوه‌ ,  كه چى ئاماده‌ی داگا نابێت، له‌ كاتێكدا هه‌ر له‌ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ,  هه‌مان ئه‌و شه‌هیدانه ى كه  ئه‌م تاوانكاره ‌ شه‌هیدی كردوون، هێشتا پارچه‌یه‌ك زه‌ویان  وه‌رنه رگرتووه‌  نه خوازه لا  ڤیه‌لايان بؤ دروستبكريت .
لێره‌وه‌  ئێمه‌ سه‌رباری  ئه‌وه‌ی  بڕیاری  دانی  ئیمتیاز  به‌ هه‌موو  تاوانكارێك ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و شه رمه زارى ده كه ين  , لێره‌وه‌   به‌ توندی   ئه‌م هه‌وڵوێسته‌ی  پارتی سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین  , هاوكات  ئه‌وه‌ ئه‌ركی شاره‌وانی  سه‌نگه‌سه‌ریشه‌  كه‌ ده‌بوایا  ئه‌و داوایه‌  ڕه‌ت بكاته‌وه‌ و ڕێز  له‌ 47  خێزانی شه‌هیدی سه‌نگه‌سه‌ر بگرێت  و ريگا  نه دات به م  كاره  شه رمه زارييه  .
له‌  یادی  21 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال  , دیسانه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ینه‌وه‌  , سه‌رجه‌م تاوانكارانی ئه‌نفال  بۆ به‌رده‌م   دادگا  به‌ بێ جیاوازی  .

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Feb 2009کاتژمێر  1:45 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

سیناروێی ناکۆکیه‌ده‌روونیه‌کانی یه‌کێتی چیان له‌ خۆ گرتووه‌!
یاشێخ
گرژبوونو خاوبوونه‌وه‌ی رووداوه‌کانی ناو ده‌روونی یه‌کێتی به‌رده‌وام ماویه‌که‌ زوو زوو له‌ مه‌دو جه‌زرێکی سیاسیدا خۆ ده‌نوێنێت. ئه‌و به‌رزوونزم بوونه‌وه‌یه‌ له‌ته‌نگه‌ژه‌ی ناکۆکیه‌کان به‌بێ بوونی کاری گه‌رییه‌کی ده‌ره‌کی وه‌یان ناوه‌کی تایبه‌تی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه‌ واده‌کات بڵێن زیاتر خۆرسکه‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رله‌نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتو زیاتر وه‌رگرتنی به‌شه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌که‌ی که‌ پارتیه‌.
به‌پێی ئه‌وبۆچوونه‌مان مادامه‌کی ده‌سه‌ڵاتو به‌شی زیاتر له‌ئارادایه‌ ئه‌وه‌ سیانروێی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ جا ده‌ستکردو خۆرسک بێت وه‌یان داسه‌پاوی ئه‌مری واقیع ئه‌وه‌ به‌ده‌رنیه‌ له‌ له‌خۆگرتنی ئه‌م دوو راستیه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌که‌م:
 مانۆڕێکی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارتیو به‌ چوارپارته‌ ناکوردوستانیه‌که‌ی تریشه‌وه‌ وه‌ک کارتێکی سیاسی له‌به‌رامبه‌ریاندا به‌کاری ده‌هێنێت له‌ هه‌لوو مه‌رجی نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ کوردوستان.
مێژووی ناکۆکیه‌کانی یاریزانانی ئه‌م کایه‌یه‌ له‌ناو یه‌کێتیدا پێمان ده‌ڵێت که‌ ئه‌وه‌ ته‌ڵه‌یه‌کی سیاسیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌زانیدا چ رێکخراوه‌یی بن وه‌یان تاکو کۆ. بۆنموونه‌ ئه‌ومێژووه‌ بیرمان دێنێته‌وه‌ که‌چۆن باڵه‌ به‌ناو جیاوازه‌کانی یه‌کێتی یه‌کبوونێکیان راده‌گه‌یاند له‌دوای دروستکردنی چه‌ند ناکۆکی لاوه‌کی ده‌ستکرد. ئه‌وه‌ش وه‌ک یه‌کگرتنه‌وه‌کانی باڵه‌کانی؛ شۆڕشگێران ، بزووتنه‌وه‌ ، خه‌تی گشتی، وه‌ حه‌لو فه‌سڵکردنی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ناو مارکسی-لینینی له‌ناو یه‌کێتیدا که‌هه‌رهه‌مووی به‌به‌لاغو راگه‌یاندنێکی تاڵه‌بانی ده‌درا به‌گوێی جه‌ماوه‌ری فریودراوی کوردوستان به‌ناوی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌وه‌. ئه‌وه‌شیان له‌لایه‌ک بۆ چاوترساندنی ناحه‌زانیان وه‌ک( پارتی و یاوه‌رانی) له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌دا وه‌ له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ بۆ چاوسورکردنه‌وه‌ له‌ جه‌ماوه‌رو وه‌ له‌هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی تری ئیمکان بوو له‌ کوردوستان. له‌راستیدا یاری زانانی ئه‌و کایه‌یه‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ تاڵه‌بانی بوو وه‌به‌دووای ئه‌ودا دووه‌مین گه‌وه‌ره‌پیاوی ناو یه‌کێتی نه‌وشیروان موسته‌فا بوو. که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌ک ئه‌وکه‌سه‌ وایه‌ که‌ گۆشتی چۆله‌که‌ی نه‌ده‌خوارد به‌ڵام گۆشتاوه‌که‌ی هه‌ڵده‌قوڕاند.
ئه‌مڕۆش به‌کورتیو به‌ کوردی سه‌رانی یه‌کێتی ده‌یانه‌ویت ئه‌م یاریه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنێک ساغ بکه‌نه‌وه‌ له‌ قوماری هه‌ڵبژاردندا. چوونکه‌ هه‌ڵئاوسانی خێراو زۆر زوو خاوبوونه‌وه‌ی به‌بێ هۆی دیار ئه‌وه‌ده‌رده‌خات که‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ک نوێکاریه‌ک و نوێبوونه‌وه‌یه‌ک

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  19 Feb 2009کاتژمێر  5:13 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

چەپکێک  چالاکی کۆمیتەی  نەرویجی چاودێری  کوردۆساید-چاک

چۆن  کۆمیتەی  نەرویجی چاک  دەستپێشخەربوون لە سازدانی کەمپین  بۆ بە فەرمی ناسینی جینۆسایدی  کورد و بۆ یەکەمین جار  لەم وڵاتە پاش 18 ساڵ  لە هەردوو تاوانی هەڵەبجە و  ئەنفال  ، پۆلێک  پەرلەمانتاری  نەرویجییان  قەناعەت پێ  هێنا ، واژۆ بخەنە سەر  داخوازینامەی  چاک بۆ بەفەرمی ناسینی  ئەم کردە  جینۆسایدانە، بە دوایدا خۆشبەختانە  کۆمەڵێک  لایەنی دیکەی  کوردی  هەمان ڕێچەیان گرتە  بەر .  ئێستاش  هەمان کۆمیتە  لەسەر چالاکییەکان بەردەوامن، لە هەموو  بۆنەو یادێکی نەتەوایەتی  لە سەر ئاستی  هەموو  کورد  و نیشتمانی  کوردستان  ئامادەن  و قسە و باس و  لێدوان  دەدەن .
 رۆژی شەمە 07.02.2009 لەسەر بانگهێشتی حزبی ‌دیمۆکراتی کوردستان ـ ئێران ، شاندێکی کۆمیتەی  نەرویجی چاک  باشداری یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بوو. کە ژمارەیەک میوانی نەرویجیش هاتبوون، لەوانە  نوێنەری هەندێک لە پارتە  گەورەکانی نەرویج... چاکیش بە  بروسکەیەک  بەشداری یادەکەی کرد  و ڕۆژەکەی  پیرۆز کرد .
رۆژی 8ی مانگ رێکخراوی ( راوێژکاری نەرویجی بۆ مافەکانی کوردان) سیمینارێکی بۆ پرسی پەنابەرە  موفەکان رێکخستبوو، ژمارەیەکی بەرچاو کورد و نەرویجی تێدا بەشداربوون، نوێنەری چاکیش ئامادەی کۆرەکە بوو ، ئەوەی  شایانی باسە  ، پێِشتر  کۆمیتەی  نەرویجی  چاک  چالاکانە  بەشداری  مانگرتنە  دوو ڕۆژییەکەی  موفەکان  بوو ، کە بۆ   بەدەست هێنانی  مافی پەنابەری  ڕێکیان خستبوو  .
 هەمان ڕێکخراو رۆژی 10ی ئەم مانگە ،  سیمینارێکی  بەرفراوانی دیکەی رێکخست لە 2 تەوەردا، یەکێکیان باسێک بوو لەسەر شاری حەسەنکیف کە بەڕێز کاک ئەرکان پێشکەشی کرد و وتووێژی زۆر لەسەرکرا. دووەمیان باسێک بوو لەسەر سەرچاوە سروشتیەکان و نەوتی کوردستان کە پسپۆرێکی نەرویجی ئامادەی کردبوو .بریابوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدار بێت  لەم پانێڵە ، بەڵام نەیانتوانی بوو لەکاتی پێویستدا بگەنە نەرویج . نوێنەری چاک کە بە فەرمی بانگکرابوو لە هەردوو باسەکەدا موداخەلەی کردو، جگە لەوەش لەگەل کامپینی حەسەنکێف و ڕێکخراوی راوێژکاری نه‌رویجی بۆ مافه‌کانی کورد

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  19 Feb 2009کاتژمێر  4:36 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online