تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

بەیاننامەى یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە
سەبارەت بە غرامەکردنى ڕۆژنامەى هاووڵاتى
لەکاتێکدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان واژۆى یاساى ڕۆژنامەنوسى کرد ڕۆژنامەنووسان چاوەڕوانبوون لەگەڵ تێبینى زۆردا بەکردەکى جێبەجێکرێت ، بەڵام داواى پرۆژەکە زیاتر ڕۆژنامەنووسان دووچارى پێشێلکارى بوونەتەوە ، وەک ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە وبەناوى یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە ئیدانەى ئەو بڕیارەى دادگاى سلێمانى دەکەین بەرامبەر ڕۆژنامەى هاوڵاتى لەکاتێکدا دادگا نەیتوانیوە پێچەوانەکەى بسەلمێنێت خوازیارین سەرجەم ئازادیخوازن وڕۆشنبیران و لەم هەڵوێستەدا لایەنگرى ئازادیین ، ئەمەهەنگاوێکى ترە بۆ بەتەسک کردنەوەى ئەو ئازادییەى بانگەشەى بۆ دەکرێت پێمانوایە بەغەرامە کردن و سزادان و گرتن ڕۆژنامەنووسان زیاتر سوور دەبن لەسەر خستنەڕووى ڕاوبۆچوونى ڕۆژنامەنووسان و لێکۆڵەرانى بیانى ، چونکە دەسەڵاتى کوردى تەنها گوێى چاک دەبستێت و بەکردەوە بەقسەى ڕەخنەو ئەرکەکانى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان ناکات ، لێرەوە داوا دەکەین بەزووترین کات بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە  ودادگاى تەمیزى هەرێم ڕۆڵى دادوەرانەى خۆى ببینێت.

 18/3/2009
 یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Mar 2009کاتژمێر  9:35 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

تۆنی بلێر بە گوڵبارانەوە ماڵئاوایی  لە دەسەڵات پێکرا، بەڵام مامە بە تف و بە پێڵاو  با پێی بکرێت.
 نووسینی: دانا حوسێن   
danaarsenal@yahoo.co.uk
بەو پەندە کوردیەی کە دەڵیت قومارچی کە دۆڕا، نەڵێت بە گونمەوە دڵی شەق دەبات، دەست بە نووسینەکەم دەکەم. مامەکەی لە مەڕ مەیدانێ خۆشمان چۆن دەزانێت فڕۆکەوانەکەی کیمیابارانی هەڵەبجە بە چ پیلانێک ئازاد کرا،ئاوهاش دەزانێت کە بە هیچ شێوەیەکی تر تازە جارێکی تر خەڵکی ڕاستەقینەو کوردپەروەری کوردستان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان بە بەڵێنی جاشئاساییانەی ئێوەی جووتە بنەماڵەی پەسفندە هەڵناخەڵەتێنرێنەوە و وەکو وەفادارییەک بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئەو خاکە پیرۆزە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتیدا تازە دەنگتان پێنادەنەوە. جا بۆیە وەکو قومارچیەکە لێت ناگیرێت کە بشڵێی دەتەوێت خۆت هەڵنەبژێریتەوە. بەڵام  جیاوازی نێوان تۆو قومارچیەکە : ئەو تەنها ڤایرۆسێکە بۆ جەستەی خۆی، کات و ڕەنجی خۆی بە خەسار دەڕەوێنێت، بەڵام تۆ هەروەکو کە لە ڕاپرسیەکانی کوردستانپۆستی سەنگەردۆست دا دەردەکەوێت، هەمیشە گەورەترین ڤایرۆسی ناواخنی شۆڕش و دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی گەلی کوردستان  بوویت .
تۆ بازرگانیت بە خوێنی قوربانیانی 16 ی مارس و منارەی کەللە سەری بە جامەدانە پێچراوی  ئەنفالی عروبەوە کرد و گیانی هەموو شۆڕشگێڕێکتان هەرزانفرۆش کرد لە پێناوی ورگێکی فشەڵ و بنەماڵەیەکی چرووکدا، بنەماڵەیەک کە بۆگەنی چڕە دووکەڵی چرووکایەتیەکەی میوانی سێ ژەمەی سەر سفرەی هەموو ماڵە هەژارێکی ڕەنجدەری کوردە.
پێویستە دان بەو ڕاستییە حاشا هەڵنەگرەدا بنرێت کە مێژووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕیەتی لە سەروەری و قوربانیدان. یەکێتییەک کە مێژوو تۆماری کرد باشترین کەرەستەی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بوو بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک، ئەویش تا ئەو سەردەمە. لە هەمان کاتتدا جەنابتان هەمیشە وەکو جاش سکرتێرێک ی تاکە کەس هەر خەریکی خۆفرۆشی و هەرزانفرۆشکردنی گیانی پیرۆزی پێشمەرگە و شۆڕشی

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Mar 2009کاتژمێر  9:32 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

جه‌نابی مام جه‌لال دڵمان تۆقی

بابزانین جه‌نابی مام جه‌لال
چاوی داگیرکه‌ران ده‌به‌ستێ‌ یان چاوی کورد ده‌به‌ستێ بۆ داگیرکه‌ران

دێته‌ بیرم له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول جه‌نابی مام جه‌لال لاوێکی باڵا با‌ریکی خۆش ره‌نگ بوو، کلێته‌یه‌کی شۆڕشگیری له‌سه‌ر کردبوو، له‌جیاتی سه‌ڵاو ده‌یگووت کوردستان یان نه‌مان، ریشی هێشتبۆوه‌و خه‌ڵک لێی ده‌پرسی بۆ ریش ناتاشی ؟، ده‌یگوت تا کوردستان رزگار نه‌بێ ریشم ناتاشم، ژنی نه‌هێنابوو و خه‌ڵک لێی ده‌پرسی بۆ ژن ناهێنی ؟، ده‌یگوت تا کوردستان رزگار نه‌بێ ژن ناهێنم، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ مام جه‌لالی لای زۆرینه‌ی کورد خۆشه‌ویست کرد به‌تایبه‌تی له‌لا من.
 
هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌گه‌ڵ کاک دکتۆر ره‌فیق سابیر ته‌مه‌نمان 14 بۆ 15 ساڵ ده‌بوو، کاک ره‌فیق کۆمه‌نیستێکی عه‌یار 24 و منیش کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌یار 24 بووم، کاک ره‌فیق وه‌ک هه‌موو کۆمه‌نیستێک دژی دیانه‌ت و شێخه‌کان بوو، ته‌واوی شێخه‌کانی به‌ چاو به‌ست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان و به‌رێوه‌به‌رانی شۆڕشی ئه‌یلولیشی به‌چاو به‌ست ده‌زانی، به‌تایبه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ کوڕه‌ شێخ و چاوبه‌ستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان، وا ئه‌مڕۆ دنیا سوڕاوه‌و کاک ره‌فیق سابیر ئه‌و کوره‌ شێخه‌ ده‌کاته‌ مه‌ندێلاو منیش وه‌ک چاو به‌ستی کورد ته‌ماشای ده‌که‌م.

جه‌نابی مام جه‌لال دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌و هه‌ڵوێسته‌ شۆڕشگێریه‌ی خۆی به‌ ته‌واوی کورد ناساند، ریشی خۆی تاشی و ژنی هێناو ده‌ستی له‌ کوردستان یان نه‌مان هه‌ڵگرت و که‌وته‌ باسی لامه‌رکه‌زی، به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی لامه‌رکه‌زیش له‌ژێر ناوی دووبه‌ره‌کیدا رۆیشته‌ پاڵ سه‌نگه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقی چوار ساڵ کوری کوردی کوشت و به‌ کوشت دا بۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌ پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی،

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Mar 2009کاتژمێر  9:25 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

تو قه‌بری ره‌حمه‌تی، کاک مه‌سعود داوای به‌ڵگه‌ مه‌که‌ (ئاغای به‌نی ئه‌حمد) شاهیده‌.  هه‌ڵکوروزاوێک
ناله‌ پێپانی هه‌ورامی نه‌ک ئێستا خۆی و کوره‌ ئیتڵاعاته‌که‌ی دزی دۆلارن . به‌ڵکو دزیشیان له‌ کفنی شه‌هیده‌کان کرد.
ئێستا گه‌وجی و ساویلکه‌یی خۆمم بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ وام ده‌زانی پارتی به‌ ئابونه‌ی ره‌شو روتانی کوردستان ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌خه‌م ده‌کات ، به‌ڵام نه‌م زانی  ناوم تۆماره‌ که‌ هه‌رکات شه‌هید بوم به‌نی ئه‌حمه‌د کفنه‌که‌م بۆ ده‌نێرێ ، به‌ڵام ناله‌ هه‌ورامی ده‌یدزێت و ده‌یکات به‌ ئاوه‌ڵ کراس بۆ.............................. به‌ڵام
درۆت فه‌رمو ناله‌ هه‌ورامی که‌ ده‌تگوت تا گه‌نج بوم په‌رۆیه‌کی سورم نه‌ده‌دی و تا دانی نانم هه‌بو نان نه‌ بو بیخۆم ، ئێستا هیچیانم نه‌ماوه‌ خه‌ڵک بۆ به‌غیڵیم پێ ده‌بات،ئه‌ی ئه‌و هه‌مو دزیه ی سه‌رده‌می شاخ حیساب ناکه‌یت که‌ هه‌مو مانگێ به‌لای که‌م  100 هه‌زار تمه‌نی ئه‌و کاته‌  ده‌که‌وتیت که چڵه‌و که‌بابێک 50 تمه‌ن بو، وابزانم ئه‌وانه‌ ت به‌هیچ حسێب کردوه‌ ،  خۆ چاک له‌ یادته‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ته‌نازولت بۆ به‌نی ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی قه‌رارگای ره‌مه‌زان کرد تا بیست هه‌زارتمه‌نی پێدایت، درۆت فه‌رمو ناله‌ هه‌ورامی ، تۆ له‌ سه‌دا په‌نجای خاروباره‌ سواڵیه‌که‌ی جمهوری ئیسلامی ئێرانت گومرگ ده‌کردو په‌نجاکه‌ی دیکه‌یت ده‌دا به‌ پێشمه‌رگه‌و باره‌گاکان، هه‌ر له‌ یه‌غزه‌ده‌وه‌ تا په‌نیره‌ سوێره‌که‌و برنج و شه‌کرو هه‌مو پێداویستیه‌کانی تر، له‌ بیرته‌ هه‌مو ئه‌و خارو باره‌ی که‌ وه‌رده‌گیرا به‌ته‌نها خۆت نیوه‌یت ده‌زی و ئه‌وجاره‌شیان  حه‌فتا جوت ئه‌دیداسه‌که‌ ی له‌ گه‌ڵدابو لات خست و له‌ بازاری شه‌بره‌نگی مه‌ریوان فرۆشتت، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستای کفنی شه‌هیده‌کانت دزی ،  به‌نی ئه‌حمه‌دی قه‌رارگای ره‌مه‌زان (50) تۆپ کفنی  نارد بۆ هێزه‌کانمان ، ناردنی کفنیش وه‌ک حیسه‌ پێمان ده‌درا له‌ هه‌مو کات و ساته‌کان و تا ئه‌و کاته‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و ئێران له‌ توندو تۆڵیدا بو، له‌یادمه‌ پێش ئه‌وه‌ی  که‌ ئه‌و 10 پێشمه‌رگه‌یه‌ شه‌هید ببن  کفنه‌ کان وه‌رگیرابو دواجاریش ( نامیق قادر حمه‌ ساڵح ) شه‌هیدبو، جارێکی تر داوا له‌ به‌نی ئه‌حمه‌د کرا بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریمان بکات بۆ ناردنی کفن، ئه‌وه‌ بو وه‌ڵامی به‌نی ئه‌حمه‌د ، گوتی من 50 تۆپ کفنم ناردوه‌  ئێوه‌ 10

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  20 Mar 2009کاتژمێر  9:18 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

با به‌ڵگه‌نامه‌کان بدوێن
به‌ڵگه‌نامه‌

که‌مال سه‌ید قادر:

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ده‌زگای جاسوسی کی.جی. بی. له‌ سه‌ر ناوی نهێنی مه‌لا مسته‌فا و پاره‌ وه‌رگرتنی له‌م ده‌زگایه.
کورد ده‌ڵێت مرد و شه‌یتانیش ده‌ستی لێ ده‌شوات، واته ‌ئه‌گه‌ر ئه‌و مردوه‌ خراپه‌شی کردبێت باسی لێوه‌ ناکرێت. منیش باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌وا هه‌رکه‌سێک لێپرسراوه ‌له‌ چاکه ‌و خراپه‌ی خۆی و که‌س وارسی خراپه‌ی که‌سی تر نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سوکاری مردویه‌ک هه‌وڵبده‌ن ئه‌و که‌سه ‌وه‌کو سیمبۆلێک به‌سه‌ر خه‌ڵکدا فه‌رزکه‌ن و بیکه‌نه ‌سه‌رچاوه‌یه‌کی شه‌رعیه‌تدان بۆ به ‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات له ‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی تر، ئه‌و کاته‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی تریش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ‌به ‌دواچوونه‌وه ‌له‌ سه‌ر ڕابردوی ئه‌م مردوه ‌بکه‌ن بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان.
مه‌لا مسته‌فای خوالێخۆشبو که‌وا بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کاره ‌باشه‌کانی بکه‌نه‌ سه‌نگه‌رێکی خۆزاڵکردن به ‌سه‌ر خه‌ڵکا و ئامرازێکیش بۆ ڕاوڕوتکردنی داهاتی گه‌ل، ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌ندامانی ئه‌م گه‌له‌ مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی مه‌لا مسته‌فا بخه‌ینه ‌ژێر لێکۆڵینه‌وه، هیچ مافێکیشمان نییه ‌به ‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ هیچ که‌سێک تۆمه‌تبار بکه‌ین، ناشتوانین بڵێین له ‌پشت به‌ڵگه‌نامه‌کانه‌وه‌ چی هه‌بووه.
به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌م به‌شه ‌باس له ‌ناوی نهێنی مه‌لا مسته‌فا ده‌کات وه‌کو یه‌کێک له‌ پیاوه‌کانی ده‌زگای جاسوسی کی. جی. بی سۆڤیه‌تی پێشو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بێینه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌که ‌ده‌بێت کورته‌یه‌ک له‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ‌پێشکه‌ش به‌خوێنه‌رانی به‌ڕێز بکه‌ین که‌وا به ‌ئه‌رشیڤی میترۆخین ناسراوه.
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Mar 2009کاتژمێر  10:9 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

هەڵەبجە قوربانى دەستى كام عەقڵیەتە شاخ یان بیابان؟
ڕه‌خنه‌

ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:

"لە شازدەى سێى هەموو ساڵێكدا تەنها لەو ڕۆژەدا هەڵەبجەتان دەكەوێتەوە بیر"ئەمە وێردى سەرزمانى هەموو خەڵكێكى بەویژدان و خاوەن هەڵوێستە بەگشتى هەڵەبجەییە بەشمەینەتەكانە بەتایبەتى,وەك هەڵەبجەییەك بیرم نایەت بەدرێژاى 17 ساڵ ڤیستیڤاڵ و یادكردنەوەى هەڵەبجە لە خۆنمایشكردنى بەرپرسانى حیزبى و حكومى شتێكیترمان دیبێت.
دەستەڵاتدارانى كوردى زۆر زیرەكانە توانیان لە دواى ڕاپەڕینەوە بەبەرنامەیەكى تایبەت و نەخشە بۆ كێشراو بیركردەنەوەى خەڵكى هەڵەبجە بەلاڕێدا ببات و هەموو دۆسیەى هەڵەبجە و گەورەى كارەساتەكەو هۆكارى ڕوودانى كارەساتەكەو دەستكەوتى كارەساتەكە و دەرەنجامەكانى دواى ئەو ڕووداوە لە پرۆسەیەكدا بەناوى ئاوەدانكردنەوەى هەڵەبجە كورت بكاتەوە,بەستنەوەى كارەساتى هەڵەبجە بە پرۆەى ئاوەدانكردنەوەى شارى هەڵەبجە دەمانباتەوە بۆ ئەو بیركردنەوەو عەقڵیەتە ڕۆژهەڵاتیەى كە لە دوونیاى سیاسەتى ڕۆهەڵاتیدا باوە,لەووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى و لە نێو كلتورە مەرگ دۆستیەكاندا مرۆڤ
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Mar 2009کاتژمێر  10:6 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
ئەمساڵ بە چ ڕوویەكەوە یادى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەینەوە؟
ڕه‌خنه‌.
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:

ئەوا بیست و یەك ساڵ بەسەر شەهید كردنى شارەكەمدا تێپەڕى و قریوەیەكىخۆشیم نەبیست لە كوچە و كۆڵانێكى ئەو شارەوە هەر ساڵە و بە كۆمەڵێك خەمەوە دەگەڕێنەوە بۆ یادى شەهیدەكانمان هەرساڵەو چەندین بریندارمان دەگەیەنینەوە بەكاروانى شەهیدەكانمان,هەرساڵە و كۆمەلێك لە ئێمەى هەڵەبجەیى دەچێتە ڕیزى بریندارەكان ,هەموو ساڵێك تەنها تێپەڕێن و زیاد بوونى ژمارەى ساڵیادى شەهید بوونى شارەكەم نەبووە بەڵكو هاوكات زیادبوونى ژمارەى تاوانەكانیش بووە دەرحەق بە خەڵكى شارەكەم ,ساڵێك تێدەپەڕێت و خەمێكیتر دێتە سەر مڵۆى خەمەمەكانى نێو سینەى دایكانى شارەكەم,ئەو خەمەى ئەمساڵ خەمێكە ئازارەكەى هێندە بە تینە مەگەر تەنها چاوەڕوانى مەرگ هێندە ئازارى هەبێت,بەڵام چیبكەم قەدەرى من وەهایە لەگەڵ تێپەڕینى ساڵیادى شەهید بوونى شارەكەم هەمیشە ژمارەى شەهیدەكانم زیاتر ئەبێت ,هەمیشە زامەكانیشمان قوڵتر ئەبێت هەمیشە بریندارەكانیشمان زیاتر ئەبێت,خایەنەت كردنیش لێمان ئاسانتر ئەبێت ,منیش نازانم بۆ؟بەڵام ئەوەندە دەزانم برینى ئەم جارەیان برینێك نییە هیچ كەس بتوانێت ساڕێژى بكات,تەنها لاپەڕەكانى مێژوویەكى ڕاستەقینە نەبێت, ئەو خەمە كە بۆ ئەمساڵ زیاتر بووە ئەوەیە كە یادكردنەوەكەى ئەمساڵ جیا دەكاتەوە لە دیادكردنەوەكانى ساڵانى ڕابردوو ویژدانمان پێمان دەڵێت كە ڕوومان نەبێت باسى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەین لەبەرامبەر بكوژى شارەكەماندا.
من لێرەدا دەپرسم ئەم ساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك دەبینین بەدەستى سەكردەكانى خۆمان بكوژى شارەكەمان ئازاد دەكرێت و تا ووڵاتانى ئەووروپا ڕەوانە دەكرێت؟
ئەمساڵ بە چ ڕوویەكەوە یادى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەینە و كاتێك ڕۆژانە بریندارەكانى كیمیاویبارنى هەڵەبجە بەبەرچاوى بەرپرسانەوە و لە نێوان ئەم ڤیستیڤاڵ بۆ ئەو ڤیستیڤاڵ یەك لەدوا یەك دەمرن.
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Mar 2009کاتژمێر  10:2 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مام جه‌لال له‌ تاران پێغه‌مبه‌ری بینی و کاک مه‌سعودیش له‌ ئه‌وروپا خوای بینی

جارێک دوو که‌س هه‌موو رۆژێ تاوڵه ‌یان (ته‌خته‌) یان ده‌کرد، پیاوێکی وه‌ک منیش هه‌ر قسه‌ی تێدا ده‌کرد، ئه‌وانیش به‌ پیاوه‌که‌یان ووت: کاکه‌ تۆ نازانی ئێمه‌ له‌سه‌ر چی ئه‌و تاوڵه‌یه‌ ده‌که‌ین، خۆ هه‌ر کامێکمان براوه‌ بین یان دۆراو تۆ هیچت ده‌ست ناکه‌وێ، پیاوه‌که‌ش ووتی ئه‌وانه‌ راست ده‌که‌ن، ته‌ڵاقی خوارد که‌ جارێکی تر قسه‌ی تێدا نه‌کات، رۆژێکی تر خۆی بۆ نه‌گیراو رۆیشته‌وه‌ لایان، هه‌ڵه‌یه‌کی له‌ یه‌کێکیان بینی و وتی ئه‌و داشه‌ به‌ره‌ بۆ ئێره‌و ئه‌وه‌ش به‌ره‌ بۆ ئه‌وێ، ئه‌وا منیش ده‌رۆم ته‌ڵاقه‌کانم چاک ده‌که‌مه‌وه‌.

زۆرینه‌ی کورد وه‌ک ئه‌و پیاوه‌یان لێهاتوه‌، بڕیار ده‌ده‌ن قسه‌ له‌ کردارو هه‌ڵوێستی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود دا نه‌که‌ن، به‌ڵام که‌ هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌بینن و شک ده‌که‌ن که‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ زه‌ره‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌دات، خۆیان بۆ راناگیری و ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیشیان تێدا که‌وتبێ قسه‌ی خۆیانی تێدا ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو لایه‌کمان بینیمان که‌ له‌و دوو حه‌فته‌دا مام جه‌لال دوو جار سه‌ردانی ئێرانی کردو کاک مه‌سعودیش سه‌ردانی هه‌ندێ له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌کانی کرد، میدیاکانی کوردستانیش ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌روگوێلاکی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌یان دا گووت، هه‌ر ئه‌ونده‌ مابوو که‌ بڵێن خواو پێغه‌مبه‌ریشیان دیوه‌، به‌ڵام با هه‌ندێ پرسیار له‌ میدیاکان بکه‌ین و بڵێین وا له‌ 1992 وه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری کورد به‌خه‌واڵووی ده‌نگی بۆ کاک مه‌سعودو مام جه‌لال داو کردیانن به‌ قسه‌که‌رو پێشڕه‌ی کورد، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ تاکو ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دان ملوێن دۆلاری کوردیان له‌و سه‌فه‌رانه‌دا خه‌رج کردوه‌، چ ده‌سکه‌وتێکی سیاسیان به‌ده‌ست هێناوه‌ بێجگه‌ له‌ وێنه‌ گرتن و تازه‌ کردنه‌وه‌ی په‌یمانی لۆزان له‌ژێر په‌رده‌ی عێراقچیه‌تی و عێراقچیه‌کی باش ؟.

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  17 Mar 2009کاتژمێر  9:56 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online