تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

ئەحمەدتورک و نەوشیروان لە دیاربەکر و سلێمانیەوە بەرامبەر مەسعود و ئۆردۆغان لە هەولێرو ئەنقەرە.

ناسح عبدوالرەحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

29ى ئازار لە دیار بەکرو چەند مانگێکیتر لە سلێمانى گەورەترین رووبەڕوو بوونەوەی مەدەنیانە و چارەنووسسازییە بۆ میللەتى کورد لە باکورو باشور ئەو ڕوبەڕووبوونەوەیەش خۆى لە  هەڵبژاردندا دەبێنێتەوە،هەڵبژرادنى دیموکراسیانەو مەدەنیانە بۆ خۆى تابوتىمەرگى هەموو سیستمێکى تۆتالیتارییە،ئەوەى دەستەڵاتى مافیاى و دیکتاتۆرانەى یەکێتى و پارتى قائیم کردووە هەڵبژاردن نییە وەک ئەوەى زۆرێک خەڵک بە هەڵە لە هەڵبژاردن تێگەتوون و پێیان وایە هەڵبژاردن لە سود و قازانجى دەستەڵاتە،نەخێ  تەواو بە پێچەوانەوە بوونى هەڵبژاردن  هەر چوارساڵ جارێک بۆ خۆى لەقکردنى کورسى دەستەڵاتدارانى یەکێتى و پارتییە هەر ئەمەشە وا دەکات لە ماوەى 17 ساڵدا بە ناچارى یەکیێتى و پارتى دوو هەڵبژاردن بکەن و توانانى قوبڵکردنى دەرەنجامەکەشیان نەبێت.

ئەوەى من دەمەوێت لەبارەیەوە بدوێم دیارى کردنى دووبەرەیە لەم هەڵبژاردنانەدا کە کاریگەرى زۆریان لەسەر یەکترى هەیەو شکستى هەریەکەیان ماناى شکستى ئەویتریانە و بە پێچەوانەوە،ئەو دوو بەرەیەش بەرەى دیاربەکرو سلێمانى بەسەرکردایەتى ئەحمەد تورک و نەوشیروان مستەفا و بە پشتوانى خەڵکى هەژارو  ئازادیخوازو نیشتمانپەروەر لەبەرامبەر بەرەى ئەنقەرە و هەولێر بە سەرکردایەتى  ئۆردۆغان و مەسعود بەرزانى و بە پاڵپشتى پارەو چەک و میت و پاراستن.
بە بڕواى من هەڵبژاردنى ئەم جارە چارەنووسسازە، ئەگەر ئێمەى کوردانى باکور و باشور بمانەوێت بۆیەکجارى لەدەست جەورو ستەم و مافیاى تورکى و کوردى ڕزگارمان بێت ئەوا دەبێت سلێمانى و دیار بەکر هاوپشت و هاو خەباتى یەکتر بن چونکە دۆڕانى سلێمانى ماناى دۆڕانى کوردە لە باکورو باشور و هەروەها دۆڕانى دیاربەکریش مانانى دۆڕانى باکورو باشوورە.
چۆن؟
-ئەگەر سلێمانى لە هەڵبژاردنەکاندا بباتەوە ماناى ئەوەیە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى نێوان پارتى و یەکێتى هەڵدەوەشێتەوە لەگەڵ ئەمەشدا ئۆتۆماتیکى ڕێکەوتنە خیانەتکارانەکەى نێوان تورکیا لەگەڵ یەکێتى و پارتیش هەڵدەوەشێتەوە،ئەمەش بۆ خۆى دەبێتە هۆى نەمانى گەورەترین مەترسى لەسەر باکورى کوردستان،چونکە سلێمانى وەک سەنگەرێکى دژ بە تورکیا وەهایە و هەتا ئێستاش خەڵکى سنورى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ ئەوەدا نین ببن بە کلکى ئەو تەورەى کە دەیانەوێـت درەختى سەوزى باکورى کوردستانى پێببڕنەوە ئەویش لە پێناوى 80 کۆمپانیاکەى بنەماڵەى بارزاانى و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانى بنەماڵەى تاڵەبانى.
-ئەگەر سلێمانى بدۆڕێت و هەولێر بیباتەوە، ماناى ئەوەیە ڕێکەوتننامە ستراتیژیەکەى نێوان یەکێتى و پارتى پێ دەنێتە قۆناغى هەرە مەترسیەوە کە ئەویش بێدەنگکردنى خەڵکى کوردستان لەبەرامبەر جێبەجێکردنى ڕێکەوتنى تورکیا و هەرێمى سەوزو زەرد بۆ لەناوبردنى پەکەکە و دواتر سڕینەوەى ناسنامەى نەتەوەیەک لە باکورو  و پاش ئەوەش کۆنترۆڵکردنى دیاربەکر کە وەک جەبهەى پشتەوە وەهایە بۆ پارێزگارى کردن لە هەرێمى باشورى کوردستان،هەتا ئێستاش گەورەترین لەمبەر لەبەردەم تورکیا بۆ داگیرکردنەوەى ووڵایەتى موسڵ هێزە خەسیو میلیشاکەى یەکێتى وپارتى نییە بەڵکو دیاربەکرو کوردانى باکورى کوردستانە کەتورکیا ناتوانێت بیناخاتە پشتى جەبهەکەو بێتە ناو باشورى کوردستان چونکە ئەوکاتە لەوە ئەترسێت کە دیاربەکر ڕاپەڕێت و لە پشتەوە سوپاى تورکیا تێ: بشکێنێ.

_ئەگەر دیاربەکر بیدۆڕێنێت ،ماناى ئەوەیە کێشەى میللەتى کورد دەچێتە قۆناغی دژوارو ناڕەحەتەوە ئەو مافانەش کە هەتا ئێستا بەدەست هاتوون هەمووى لە کیس دەچێت و کێشەى کورد لە باکور دەچێتە حاڵەتى متبوونەوە،لەم حاڵەتەشدا تورکیا خۆى یەکلاى دەکاتەوە بۆ مەسەلەى باشورى کورستان و بەهەموو شێوەیەک تواناى دەست تێوەردانى ئەبێت و سلێمانى و هەولێرو دهۆک وەک دیاربەکر ئەخاتەوە ژێر کۆنترۆڵى خۆى،بەڵام داگیر کردنەوەى ئەمجارەى بە هەمان شێوەى دەوڵەتى عوسمانى نابێت بەڵکو ئێستا پێویستى بە جەندرمە نییە چونکە ئەوەى جەندرمەو سوپاى تورکیا ویستبێتى  لەلایەن میلشاکانى یەکێتى وپارتیەوە بۆى جێبەجێ کراوە،ئەم جارەیان لەداگیرکردنى زمان و فەرهەنگ و کلتور و هۆش و عەقڵى کوردانى باشورەوە دەست پێدەکاتەوە.
-ئەگەر دیاربەکر بیباتەوە ماناى ئەوەیە تورکیا گیرۆدەى کێشەى کوردانى باکورى کوردستان دەبێت و نایپەرژێتەوە سەر باشور و ناتوانێت گوشار دروست بکات و دەست لەمەسەلەى کەرکوک وەربدات،نەک ئەوە بەڵکو ناچار دەبێت بەتەواوى و بە عەمەلى دەن بنێت بە مافە ڕەواکانى کوردانى باکور و چیتر نەتوانێت نکوڵى بکات لە بوونى کێشەیەک بەناوى کێشەى کوردانى باکور ،ئەمەش بۆخۆى زیاتر تورکیا توشى کێشەو قەیران دەکات.

بە پێى ئەو دەرەنجامانەى لەو گریمانانەى سەرەوە پێى دەگەین ئەوەیە کە دۆڕانى سلێمانى ماناى دۆڕانى دیاربەکرو بردنەوەى هەولێرو ئەنقەرە بەپێچەوانەشەوە بردنەوەى سلێمانى و دیار بەکر ماناى دۆڕانى هەولێر و ئەنقەرە،بۆیە پێویستە خەڵکى سلێمانى و دیار بەکر لە پێناوى بڕێک دینارى بریمەر و لیرەىئەتاتورکى کێشەیەکى گەورەى سەدان ساڵ لەبیر نەکەن و نەیدەنە بەر ڕەشەباى تۆفانى مافیاى تورکى و کوردى چونکە هەتا ئێستاش لە هەر چوار پارچە داگیر کراوەکەی کوردستاندا یەک کێشەی هەیە ئەویش ئەوەیە کە لە لایەن دەستەڵاتێکى مافییایەوە داگیر کراوە و بەڕێوە دەبرێت،لە ڕۆژهەڵات مافیاى ئاخوندەکان  و لە باکور مافیاى ئەتاتۆرک و لە ڕۆژئاواش مافیاى ئەسەد و لە باشوریش نۆکەرو بەکرێگیراوى ئەو سێ مافیایە.

تێبنى/
ناو هێنانى شارى سلێمانى وەک ڕەمزێکە بۆ هەموو ئەوانەى لەگەڵ چاکسازیدان،بۆیەش ناوى سلێمانیم هێناوە چونکە قورساى لیستى نەوشیروان لە سنورى پارێزگاى سالێمانیدایە.
ناو هێنانى شارى دیار بەکریش وەک ڕەمزێکە بۆ هەموو ئەوانەى کە لەگەڵ (دەتەپە )ن ،ئەوەش ئاشکرایە دیار بەکر چەقى قورساى کوردانى باکورە

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Mar 2009کاتژمێر  1:18 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئەکرمى ئەحۆلێ بەڕێوەبەرى ئاسایشى شارەزوور یەکەم پێشێلکەرى یاسا...

رۆژنامەنوسیک           

من وەک رۆژنامەنوسیک لەڕێگەى سەرچاوەیەکى باوەرپیکراوەوە لەبەڕێوەبەرایەتى  ئاسایشى شارەزوور ماوەیەکە خەریکى کۆکردنەوەى بەڵگەو داتام لەسەر گەندەڵى وکەموکوڕیەکانى ئەو  بەڕێوەبەڕایەتیەوبەڕیوەبەرە نەخویندەوارەکەى.. هەوڵ دەدەم لەم سەکۆئازادەوە لەماوەیەکى نزیکدا تەواوى گەندەڵى ودزى و کارەنابەجێکانى ئەکرمى ئەحۆلى بڵاو بکەمەوە بۆئەوەى روى ڕاستەقینەى لاى جەماوەر بەتەواوى ئاشکرابێت وهەموان پێکەوە کارەقێزەونەکانى شەرمەزارو ڕیسوا بکەین. بەڵام  تەنها ئەوەى مەبەستمە لەم کورتە نوسینەدا ئاماژەى پێبدەم پێشێلکاریەکى زەقى پاسەوانەکانى بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایشى شارەزوورە کەبەپشتیوانى راستەوخۆو بۆسودى بەڕێوەبەرەکەیان خەریکى کڕین وفرۆشتنى ئۆتۆمبیلى دزراوو بێئاڕمن لە  هەڵەبجە. بەجۆریک هەرکەس ئۆتۆمبیلى دزراوى بوێت پەیوەندى بەباندەکەى ئەکرەمى ئەحۆلێ وە دەکات.ئەوانیش بەزوترین کات بۆى پەیدادەکەن.من لە ئاسایشى گشتى ئەپرسم ئایا ئەم عەمیدەى ئاسایش پاریزەرى سەروماڵى هاوڵاتیانە یان پارێزەرى دزو پیشیلکەرى یاسایە!!!؟؟؟وینەکە وینەى( ئەکرەم احمد )ناسراو بەئەکرەمى ئەحۆلێ

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  27 Mar 2009کاتژمێر  0:51 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

پڕۆژەكەى نەوشیروان بۆ هەتا هەتایە كۆتایى بە دەستەڵاتى تاڵەبانى و بەرزانى دێنێت
ڕه‌خنه‌
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:

لە هەر سەردەم و قۆناغێكدا مرۆڤ ئەتوانێت بە بوونە خاوەنى دوو شت تەواوى ئەوەى دەیەوێت بەدەستى بهێنێت ئەو دوو شتەش(ئومێد + ئیرادە)تاكى كوردى لە ئەمڕۆدا ئەگەر بتوانرێت ئومێدو تروسكایەكى ڕۆشنى بخەیتە بەرچاو و هەوڵى لەگەڵدا بدرێت ببێتە خاوەنى ئیرادەیەكى بەهێز ئەوا ئەتوانى بەم نەوەیەى ئێستاى كوردستان گەورەترین گۆڕانكارى پێ ئەنجام بگەیەنیت و كۆمەڵگاى كوردى بخەیتە سەر ڕاستە شەقامى پێشكەوتن,هەر بەم نەوەیەش ئەتوانى كۆتایى بەدەستەڵاتى بنەماڵەو خێزان بهێنرێت لە كوردستان.

وەرەقەى دۆڕاو نەماوە تاڵەبانى و بەرزانى راینەكێشن,هەموو وەرەقە دۆڕاوەكانیان تاقى كردەوە هیچ دادى نەدان,من نامەوێت باسى هەموو ئەو وەرەقە دۆڕاوانە بكەم كە تاڵەبانى و بەرزانى بەرامبەر بە گردەكە و نەوشیروان بەكاریان هێناوە,بەڵام تەنها باسى دوو هەوڵى هەریەك لە تاڵًەبانى و بەرزانى ئەكەم.
دواهەمین وەرەقەى دۆڕاوى تاڵەبانى بەكار هێنانى سەرۆك خێڵەكان بوو,مەسەلەیەك هەیە دەڵێت (ماڵى سپى بۆ ڕۆژى ڕەش)تاڵەبانیش ماوەى 17 ساڵە ئەم سەرۆك عەشرەتانە وەك .....بەخێویان دەكات و دەفتەرە دۆلار دەبارێنێت بەسەریاندا,كەچى هیچیان بۆ سەوز نەكرد,من دەڵێم بەتاڵەبانى ئەگەر ئەو بڕە پارەیەى ماوەى حەڤدە ساڵە دەیبەخشیتە سەو سەرۆك عەشرەتانە بۆ خەڵكى هەژارو داماوى كوردستان بەكار بهێنابایە,بۆ گەنجەكانى نێو ئەو عەشرەتانەت بەكار بهێنابا ئەوا ئەو هەزاران گەنجەى كە ئێستا لە نەوشیروان كۆبوونەوەتەوە و هەوڵى ئەوە ئەدەن كە كۆتاى بە دەستەڵاتى تۆ بەرزانى بهێنن بۆ هەتا هەتایە, ئەوا ئەو گەنجانە ئێستا لە دەورى تۆ كۆدەبوونەوە,بەڵام ئەو عەیامە گوزەشت نەوەى نوێ باوەڕو متمانە بەتۆ و مەسعود بەرزانى بكات و بەڵكو ئەوەى گەورەترین خەونە لەلاى نەوەى نوێ ئاوابوونى خۆى دەستەڵاتى تاڵەبانى و بەرزانییە,ئەو هەموو سەروەت و سامانەى نەوەى نوێ كە تۆ ئەتبەخشیە سەرۆك خێڵەكان واى كرد نەوەى نوێ بیر لە گۆڕینى تۆ بكەنەوە,چونكە تۆ چاوت تەنها دیوەخان و مشكى و جامانە و خاوەن تەكیە و خانەقاكاتن دەى ,چاوت بەراى نە ئەدا نەوەى نوێ ببینیت بۆیە ئێستا كار گەشتووەتە ئەوەى كە پێویست بە دیوەخانەكان هەبێت,بەڵام ئەبێت ئەوە بزانیت لەشكرى دەرەوەى دیوەخانەكان كە لە تۆو سەرۆك خێلەكان بێزارە هەزار هێندەى خاوەن دیوەخانەكانە.
دەست بردنى تاڵەبانى بۆ سەرۆك خێڵەكان دواهەمین پەلەقاژەى تاڵەبانى بوو بۆ ڕزگار بوون لە تۆفانى ناڕەزاى نەوەى نوێ بەسەكردایەتى نەوشیروان,هەر ئەمەش مرۆڤ لەكاتى نوقووم بووندا دەست بۆ چڵە پوشێكیش دەبات,مناوەرەى سەرۆك خێڵەكان ئەو تاڵە پووشەبوو كە نەیواتى تاڵەبانى ڕزگار بكات لە تۆفانى توڕەى و ناڕەزاى نەوەى نوێ.
دواهەمین وەرەقەى دۆڕاوى دەستى مەسعود بەرزانى دواخستنى هەڵبژاردنە,ئەم كارتە دۆڕاوەى مەسعود بەرزانى دەمێكە ئیكسپایەر بووە هەروەك عەقڵًیتە بۆگەنەكەى شۆڕش ئیكسپایەر بووە و دەرمانى ئەو وەرەمە شێرپەنجەیە ناكات كە گشت جەستەى گەندەڵبووى ئێوەى گرتووەتەوە,گەڕانەوەى یاساى هەڵبژاردنەكان لەلایەن مەسعود بەرزانى بۆ پەرلەمان و سەفەركردنى بۆ ئەورووپا بۆ بەسەر كردنەوەى موڵك و سەروەت و سامانەكەى لە ئەورووپا,ناتوانێت سودێكى ئەو تۆى هەبێت بۆى ,چونكەهەڵبژاردن هەر دەكرێت ئەگەر چەند مانگێكیش دوا بكەوێت ,هەتا زەمەنەكە زیاتر بێت جامى ڕقى خەڵك ڕۆژ لەدواى ڕۆ پڕتر ئەبێت لەسەرانى دەستەڵاتدارى ئێستاى كورد, خەڵكى كوردستان و نەوەى نوێ ئاواتەخوازى ڕۆژى هەڵبژاردنن بۆ تۆڵەكردنەوەن لە تاڵەبانى و بەرزانى.
ئەوپرۆژەیەى كە نەوشیروان موستەفا دەستى داوەتێ پرۆژەیەكە كە مامانى گۆڕانێكى جەوهەیەریە و جوانترین و باشترین میكانیزمە بۆ كۆتایهێنان بە حوكم و دەستەڵاتى بنەماڵەیی لە كوردستان.
-هەڵەبجەىشەهید
Nasehh2007@yahoo.com

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  26 Mar 2009کاتژمێر  2:13 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

وەڵامێک بۆ رۆژنامە بەکرێ گیراوەکەی (بەدرخان) و جاش قەڵەمێک
بەنێوی مەسعود ئیبراهیم مەلا
سازان کەمال پێنجوێنی - سلێمانی
پێش کەش بەو کەسانەی تەنیا دوو بست بەرچاوی خۆیان دەبینن....
من دەمێکە بێدەنگم و وازم لە کاری رۆژنامەوانی هێناوە، ناڵێم رۆژنامەنووسێکی ئەکتیڤ و پرۆفیشناڵ بووم، ناشڵێم من سەرنووسەری رۆژنامەیەکی وەک (هاوڵاتی، رووداو، ئاوێنە، لڤین، جیهان، هەڵبوون) بووم، ناشڵێم پەیامنێرێک بووم رۆژانە دە هەواڵم لە رۆژنامەو گۆڤارەکان بڵاو دەکردەوە...
بەهەر حاڵ رۆژنامەنووسێکی بچووک بووم لە نێو ریزبەدنی رۆژنامەنووسەکانی وڵات، بەڵام لە نووسین و بابەتەکانم خۆم و کارەکانم بەهیچێک لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسانە ناگۆڕمەوە کە تازە هاتوون، خۆیان ناو ناوە رۆژنامەنووس، کە تەنها تووتی ئاسا بەکرێ گیراون و (بنشێتێک) دەجوون لەزاریان کە نازانن بۆکێ و بۆچی ئەو (بنێشت)ەیان لەزار ناوە و تێ ناگەن و ناترسن رۆژێک لە گەڵ جوینی دا رێگە هەڵە بکات و بچێت قوڕگە بچوکەلەیان و بیان خکێنێ...
بەداخەوە کاری رۆژنامەنەوانی لە ئێستادا بە جۆرێک قێزەوەن بووە، بۆیە شەرم دەکەم بڵێم رۆژنامەنووسم، لەگەڵ رێزم بۆ هەموو ئەو قەڵەم بەداستانەی کە بەویژدانەوە قەڵەم دەوەشێنن و بە ئەمانەتەوە کار بە هەموو بەها ئەخڵاقیەکانیانی رۆژنامەنەوانی دەکەن..
بە هەر حاڵ بابێمە سەر وەڵامەکەم و باسەکەم زۆر سەرتان نەیشێنم، لە دوا ژمارەی بڵاوکراوەی بەدرخان، کەسێک بەناوی (مەسعود ئیبراهیم مەلا هەمزە) کە لەوەتەی من هەموو و کاری رۆژنامەوانیم کردووە کەسێکم بەو ناوە و ئەدرێسە دوور درێژە نەکەوتۆتە بەرچاوم و نەمزانیوە زاتی وا رۆژنامەوان بێت، بەڵام دەکرێ ئەو برادەرەش لە بێ کاری بێ ئیشی و گەڕان و سووڕان بە نێو کوچەو کۆڵان و پارکەکانی هاتبێت بۆ (10) هەزار یاخوود (15) هەزاری کارتی مۆبیلەکەی شەوانەی ژێر بەتانی، دەستی کردبێت بە کاری رۆژنامەوانی...!!!
 بەرای خۆی ئەو برادەرە مەخسەدم ئەو مەسعود ناوەیە ببورن کەی پێ ی ئەڵێم برادەر چونکە نامەوێ زۆر ناوی بێنم و لە خۆی بای بێت و بەم نووسینە ناوبانگێک بۆخۆی پەیدا بکات، هاتووە گوایە بە چەند دێرێکی تێکەڵاوی بێسەر و بەری نووسیوە و رەخنەی لە هونەرمەندی بەتوانا و گەورە (هاوتا ئەسعەد) گرتووە، سەرەتا لە شتێک دەستپێ دەکەم، ئەویش ئەوەیە ئەو زەمی "(هاوتا) دەکات و باس لە مێژوویەک دەکات کە ئەو نازانم لەو ساڵانەدا لەکوێ و لەکام رۆژنامەی جیهانی کاری کردووە، بەهەر لە وێنەکەیەدا کە لە ماڵپەری بەدرخان بینیم بەکەسێکی زۆر مناڵ ئەچێ کە لەوانەیە تەمەنی نەگەیشتبێتە (20) ساڵ، کەچی هاتووە باسی مێژوویەک دەکات کە ئەو نە خوێندویەتی نە خۆشی لەو سەردەمەدا ژیاوە!!!!!!
عەجایب نیە توخوا خوێنەرە بەرێزەکان...؟؟!!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Mar 2009کاتژمێر  5:0 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

دەستگیر کردنی سەرنوسەری گۆڤاری ڕێگا ئیهانەیەکی تری میدیای ئازادو بێدەنگ کردنی ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆیە.

بڕیاری گرتن و فەرمانی زیندانی کردنی "سۆران عومەر" سەرنوسەری گۆڤاری "ڕێگا" لەسەر دوو داوای یاسایی کەیەکێکیان بەبێ ئاگادار کردنەوە فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە، هەروەها زیندانی کردنی لەزیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و پاشان بەزیندانی بردنی بۆ شاری ڕانیە، بەسوکایەتی دەزانین و ئیهانەیە بەسەرجەم ڕۆژنامەنوسان و هیچ بەهانەیەک نابینین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوس وەک پیاوکوژ مامەڵەی لەگەڵ بکرێ و بخرێتە زیندان بەداخەوە کەدادگای ڕانیە یەک ئاگادارکردنەوەی ئاراستەی گۆڤاری رێگا کردووە، ئێمە بەدەنگ ئەو بانگێشتەوە چوین و داوایەکمان پێشکەش بەدادگا کردۆتەوە کەلەبەر باری ئەمنی سەرنوسەری گۆڤاری رێگا ناتوانێ بێتە ناوچەکە، بۆیە داوای گواستنەوەی شوێنی دادگاییەکە دەکەین، دادوەر وەڵامی داوەتەوەو ئاماژەی بەڕێوشوێنی گواستنەوەی دادگاییەکە کردووە، ئێمە لەهەوڵًی گواستنەوەی دادگاییەکەدا بوین لەگەڵ پارێزەرەکەمان، بەڵام دادگا لەم کاتەدا فەرمانی گرتنی دەرکردووە، داوای دووەم کەلەسەر سۆران عومەر تۆمار کراوە بەبێ ئاگادار کردنەوەمان فەرمانی گرتنی تێدا دەرچووە، هەموو ئەمانە ئەمانخاتە بەردەم ترسێکی گەورە کەئایا مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنوس بەو جۆرەیە کەبەبێ ئاگادار کردنەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت و زیندانی بکرێ؟ ئەی ئەو مافەی کەلەیاسای نوێی ڕۆژنامەنوسی دا چەسپاوە کەنابێ ڕۆژنامەنوس بگیرێ؟ نیگەرانین لەو مامەڵەی کەدادگا لەبەرامبەر سۆران عومەر ئەنجامی دا ئەویش فەرمانی دەستگیر کردنی و زیندانی کردنی و بەزیندانی گواستنەوەی بوو لەسلێمانیەوە بۆ زیندانی ڕانیە، هەمان کات سوپاسی هەڵوێستی جوانی پۆلیس دەکەین لەپۆلیسی سەرای سلێمانی و چوارقوڕنەو ڕانیە کەبەناڕەزایەتیەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەستگیر کردن و زیندانی کردنی ڕۆژنامەنوسێک دەکردو ئەسەفیان دەخوارد بۆ

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Mar 2009کاتژمێر  4:56 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

بەرێوبەرى پەروەردەى مخمور دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە
لاوە قادر قەراجى
پەندێکى کوردى هەیە دەڵێن (سەد خۆزگەم بە کفن دز)بەڵام خەڵکى دەشتى شەمامک و کەندێناوە دەبێت لە پەیوەند بە ئاڵوگۆڕەکانى پەروەردەى مەخمور هەر وا بلێن.
دوایى ئەوەى مامۆستا بەهرام بەرێوبەرى پێشوى پەروەردەى مخمور کە کەسێکى تا بڵێ گەندەڵ بوو،بەڵام ئیش کەر و لێزان و بە توانا بوو لە راپەراندنى کاروبارەکانى پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن بە شاهیدى هەموو مامۆستایان و سەرپەرشتیارانى دەڤەرەکە کە لە چەندین بۆنە و مناسەبە ئەو شاهیدیەیان داوە ،لەسەر کار لابرا و بە فیتى پاکیزە تەلعەتى بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر کە رێگەى نەدا بە ئاسانى سەروەت و سامانى دەڤەرەکە قۆرخ بکات و لە شەقڵاوە بیکاتە مەزرەعە و باخ و بێستان، مامۆستا شۆرش خدرى ماستاوچى کرایە بەرێوبەرى پەروەردەى مخمور،پێش هەموو شتێک لە دوایى ئەو گۆڕانکارییە زۆرێک لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەکە لە هەوڵدان بۆ ئەوەى بە زووترین کات خۆیان بۆ پەروەردەیەکى تر بگوازنەوە بە گووتەى سەرپەرشتیارێک( لە کوێى دونیا بوە ئێمە بڕوانامەى کلۆریوسمان هەیە و بەرێوبەرى پەروەردەش ( دارمعلماتى) تەواو کردووە،تاکو ئیستاش روون نیە کە ئەو بڕوانانەى سەردەمى بەعسى چۆن بەدەست هێناوە،بۆیە ئامادەنین لەگەڵ کەسێک کە ئەسڵ و فەسڵى دیار نیە کاربکەین تەنانەت ئەگەر بمانگوازنەوە پەروەردەى موێلیش دەرۆین!!!)
بەهەرحاڵ ئەمانە لەکاتى خۆییدا باسى لێوەدەکەین، شازى کاسبى بەرێوبەرى پەروەردەى مخمور فێرى بوە کە هەم خیانەتێکى ئیدارییە و هەمیش یەکێکە لە خیانەتە نەتەوەییەکان و دەبێت لایەنى پەیوەندیدار بە زووترین کات فریایى بکەون،بە پارە و دەسکەوتى مادى و مەعنەوەى بە شێوەیەکى زۆر ئاشکرا مامۆستایان و فەرمانبەرانى سەر بە پەروەردەکە بۆ هەر شوێنێک کە خۆیان بیانەوێت دەگوازێتەوە و لە جێگایان مامۆستا و فەرمانبەرى عەرەب و کۆنە بەعسیە هەڵاتوەکانى تکریت و بەغدا و موێل

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  25 Mar 2009کاتژمێر  4:52 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online