تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

ده‌نگدان به‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و به سه رانی بنه ماڵه ی به‌ بارزانیی و ‌ تاڵه‌بانی و یه کیه تی و پارتی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌، هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه و ئه و دوو حزبه تیرۆریستو میلیشیایه‌ ئه‌ر‌کێکی نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆزه‌.

ڤیدیۆ: بۆ زاخاوی مێشک

http://www.youtube.com/watch?v=SPBfs4ywPN8

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  15 Apr 2009کاتژمێر  3:14 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

فازیل میرانى لە هەڵبژاردنەكاندا لەوانەیە بەڵگەو فایلى خیانەتى31ى ئاب بڵاو بكاتەوە
ڕه‌خنه‌
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:
Nasehh2007@yahoo.com

لە درێژەى ئەو فشارانەى كە دەكرێتە سەر خودى فازیل میرانى لەلایەن بنەماڵەى بەرزانیەوە بۆ ئەوەى خۆى زیاتر ڕسوا بكات لەبەرچاوى میللەت لە لیدوانێكیدا بۆ سایتى هاووڵاتى سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى (فازیل میرانى) دەڵێت ئەگەر لە هەڵمەتەكانى هەڵبژاردندا كاربگاتە سەر بەڵگەو فایل بڵاو كردنەوە ئەوا ئێمەش دانانیشین و فایل و بەڵگەمان لەلایەو بڵاوى دەكەینەوە.

من نازانم فازیل میرانى بە چ حەیاكەوە باسى فایل و بەڵگە نامە دەكات؟ ئەبێت باسى چ جۆرە فایل و بەڵگەنامەیەك بكات؟فایلى 31ى ئابى ئاغاكەت؟فایلى بەیوەندیەكەت بە میت و ئیتڵاعات؟فایلى ئەرگەنەكۆن ؟فایلى دیل كوشتەكانتان؟فایلى هەتكردنى ژنانى بادینان؟یان فایلى جۆرى ئەو بۆیاخەى سمێڵەكانتى پێ ڕەش ئەكەیتەوە؟یان فایلى ئەو گۆرانیبێژەى هاتەوە كوردستان بۆ ئاهەنگێك و لە نیوەشەودا بەپەلە گەیاندیانە نەخۆشخانە,یان فایلى دزیەكانى ئیبراهیم خەلیل ؟یان فایلى زیندانیەكانى پاراستن لە ئاكرێ ,یان فایلى ئەو ژنە سۆزانیانەى كە شەوە سورەكانتان بۆ دەڕازێننەوە لە ڤێلاكانى نێوا مەسیف و هەولێر ؟ئیتر نازانم تۆ باسى چ جۆرە فایلیك ئەكەیت ؟
ئەگەر حەز ئەكەیت بە ڤیدیۆ كارو كردەوەكانى خۆت ببینیت ئەوا كوڕى مەردبەو ئازابە بەڵگەیەك بڵاو بكەرەوە ئەگەر چى دڵنیام هیچ شتێكى ئەوتۆت لەلا نیییە تا بیكەیتە چەكى دەستى خۆت بۆ هەڵبژاردنەكان,تەنها ئەوەندە نەبێت هاشو هوش نەبێت.
هەڵەبجەى شەهید

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Apr 2009کاتژمێر  5:2 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نەوەى نوێ داوا دەکات مۆنۆمێنتێک بۆ جاش و سیخوڕ و ئەنفالچیەکان دروست بکرێت

ن. ناسح عبدالڕەحیم /هەڵەبجەى شەهید

ئەگەرپرۆسەى ڕزگارى عێراق و ڕووخانى بەعس بۆ باقى گەڵانى عێراق سەرەتاى ڕزگاربوونبێت لە دەسەڵاتێکى دیکتاتۆر و تۆتالیتار، کۆتای هێنانبێت بە جینۆساید و قڕکردنى نەتەوەکانى ناو دەوڵەتى عێراق، لە هەمان کاتدا سەرەتاى  هەنگاونانبێت بەئاراستەى دامەزراندنى سیستمێکى  دیموکراسى  و کۆمەڵگایەکى مەدەنى و دور لە کوشتن و ڕاوەدوونان، ئەوا بۆ ئێمەى نەتەوەى  کورد لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەزار جار لەوەش گرنگترى تێدابوو  تا لە ڕێگەیەوە جارێکى تر بە چەمکى نیشتمانپەروەرىو چەمکى خیانەتدا بچینەوە، بۆ ئەم میللەتە بەشمەینەتەى ڕوون بکەینەوە نیشتمان پەروەرى ڕاستەقینە کامانەن،ئەگەر هەڵەبجە لە 16/3/1988 تاقیگەى چەکى کیمیاوى بێت بۆ تاقیکردنەوەى بەرهەمى پیشەسازى چەکى کۆمپانیاکانى ڕۆژئاوا، ئەوا بەغداد لە 9/4/2003 تاقیگەیەک بوو بۆ کۆمەڵگەى کوردى تا  بۆ ئێمەى نەوەى نوێ بەیان بکات کێ نیشتمان پەروەرەو کێ خائینە و تا دواساتەکانى کەوتنى ئەو ڕژێمە سیخوڕى بۆ کردووە، ئەگەر ڕاپەڕین دەروازەیەک بێت بۆ ئەوەى نەوەى نوێ تێبگات پێشمەرگە کێیەو جاش کێیە؟ ئەوا کەوتنى بەغداد دەروازەیەک بوو بۆ ئەوەى تێبگەین پێشمەرگەى میللەت و پێشمەرگەى خائین کێیە؟بۆ ئەوەى تێبگەین بەرپرسى دڵسۆز کێیەو بەرپرسى خائین کێیە؟ ئەگەر لە دواى ڕاپەڕینەوە چاومان زاق کردبێتەوە لەسەر ئەوانەى بەئاشکرا پیاوى بەعس بوون بە هەموو شێوەکانى، ئەوا لە دواى کەوتنى بەغداد بە دیقەتترەوە ڕوانیمان بۆ ئەوەى بزانین کێ هەتا سەر پێشمەرگەو بەرپرسى میللەت بووە و کێش پێشمەرگەو بەرپرسى خائین بووە؟.
ئەگەر نەوەى پێشوو لە خەمى ئەوەدابن، ئێمەى نەوەى نوێ ئەو هەموو تراژیدیاو کارەساتانەى کە بەسەر نەتەوەى کوردا هاتووە لەبیرمان نەچێتەوەو نەوەى نوێ ئاشابێت بە کارو کردەوەکانى یەکێک لە دڕندەترین دەسەڵاتى تۆتالیتار لە نیوەى دووەمى سەدەى بیستەم، بۆ ئەم مەبەستە دوو مۆنۆمێنتیان بۆ دروست کردبین ئەگەرچى ئەو دوو مۆنۆمێنتە خاڵى کرابوونەوە لە هەر ڕەمزێک کە ئاماژەبێت بۆ گەورەیى  ئەو کارەساتەو ئەو دەرنجامانەى لە دواى خۆى بەجێى هێشتووە،لێرەدا نامەوێت لە سەر ئەم دوو ڕەمزە حیزبیە بدوێم کە بۆ ئێمەیان دروست کرد،بەڵکو دەمەوێت قسە لەسەر پێشنارێک بکەم بۆ ئەوانەى خەمخۆرو دڵسۆزى ئەم میللەتەن، ئەوانەى بۆ ساتێک چییە لە سەنگەرى نیشتمانپەروەرى نەپەڕیونەتەوە بۆ سەنگەرى خیانەت، ئەوانەى هەوڵو کۆشێکى بێوچانیان داوە تا ئێمەى نەوەى نوێ  ئاگادار بکەنەوە لە هەموو خائین و جاسوسەکانى ناو کۆمەڵگەى کوردى، ئەوا ئێمەى نەوەى نوێ داوایان لێ دەکەین لەگەڵ ئەو دوو مۆنۆمێنتەدا کە حیزب و دەسەڵاتى کوردى دروستى کردووە، ئێوەى دڵسۆزو خەمخۆرى میللەت مۆنۆمێنتێکیش بۆ خائینان و جاسوسەکان و بەعسی و جاشەکان و ئەنفالچیەکان دروست بکەن، بۆ ئەوەى نەوەى دواى ئێمە سەرى لێنەشێوێت تا بزانێت کێ نیشتیمان پەروەرەو کێ خائین بووە لە مێژووى خەباتى ڕزگارىخوازى گەلى کورد،چونکە ئێمەى نەوەى ئەم سەردەمە چەندین ساڵە بەقسەى لوس و دەمامکە درۆزنانەکەیان فریویانداوین و

تێبینی: وێنه که تایبه ته به کوردستانپۆست 

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Apr 2009کاتژمێر  4:41 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

نه‌فره‌ت له‌ بیرو راتان له‌ دروشم و له‌ ناوتان ،! هاوکار.

کورد کاتێک به‌سه‌ر هاتێکی ناخۆش  به‌سه‌ریدا دێت  ده‌ڵێ شه‌رتبێ تا لوتم له‌ به‌ردی ئه‌لحه‌د ده‌دا له‌بیرم نه‌چێت ، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ئێستا ده‌ڵێن  شه‌رتبێ تا رۆژی هه‌ڵبژاردن  ئه‌م هه‌مو نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌ریانه‌مان له‌ بیر نه‌چێت ، که‌ چۆن به‌برچاوی  خواو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ هه‌رچیه‌ک خوا پیی ناخۆش بو ئێوه‌ کردتان ، ئێستاش که‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیک بوه‌ته‌وه‌ و ده‌رپێکه‌تان له‌ قاچتان ئاڵاوه‌  خه‌ریکی مامه‌ حه‌مه‌یی و دڵنه‌وایی کردنی خه‌ڵکن  تا له‌ گێژاویی دۆراندن ده‌ر بازتان بکات ، تازه‌ ئێوه‌ له‌ سه‌ره‌ مه‌رگدان و هیچ دوعاو پارانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئێه‌وه‌ی خائین که‌ڵکی نیه‌  ته‌نها ئه‌وه‌ی بۆتان ماوه‌ته‌وه‌ بارگه‌و بنه‌تان بپێچنه‌وه‌و ئه‌م نیشتیمانه‌ خێر له‌ خۆ نه‌دیوه‌ به‌جێبهێڵن ، تازه‌ ئه‌ستێره‌ی ئێوه‌ ئاوا بوه‌ و به‌ته‌مای هیچ مه‌بن ، خواش پێتان ده‌ڵێ فه‌رمون له‌ ئه‌رزی من بچنه‌ ده‌رێ  چونکه‌  نه‌دنیاتان بۆخۆتان هێشت و نه‌ قیامه‌تیش ، خواش لێتان توره‌یه‌  .
خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌م فرسه‌ته‌ له‌ده‌ست خۆی نادات ، فرسه‌تێکی که‌میشتان له‌ له‌به‌رده‌م ماوه‌ خۆتان به‌ که‌سه‌وه‌ سه‌رقاڵ مه‌که‌ن و ئه‌م ماوه‌که‌مه‌ بۆتان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی نه‌تان کردبێ  بیکه‌ن ، ئه‌وه‌ی  ده‌ستتان ده‌که‌وێ بیدزن  مه‌شاریع و خه‌ده‌ماته‌کانتان  که‌ بۆ روپامایی ده‌تان کرد بیان وه‌ستێنن ، واز له‌ قوتابیه‌کان بهێنن با سه‌رقاڵی ده‌رسی خۆیان بن، قه‌ت بیر له‌وه‌ نه‌که‌نه‌وه‌ تۆوی پیسی ئێوه‌ له‌م کوردستانه‌دا شین ده‌بێ ، بارکه‌ن برۆکه‌ی جاران و شه‌ری ناوخۆ ئێستا له‌ خۆتان دیاری دا ، ئێستا هه‌مو میله‌ت پێتان ده‌ڵێ بارکه‌ن برۆن، ئه‌وه‌ش به‌خه‌یاڵتانا نه‌یه‌ت و بڵێن کرێکه‌ی بۆ زیاد ده‌که‌ین ، تازه‌ کرێی ئه‌م نیشتیمانه‌ به‌ ئێوه‌ی خوێن مژ نادرێت، سه‌دامیش نه‌ما تا 31 ی ئابێکی ترتان بۆ تۆمار بکات ، ئه‌مریکاش ئێرانی به‌ چه‌کی ناوه‌کییه‌وه‌ هه‌ڵپساردوه‌ تا پاسداره‌کانیتان بۆ ره‌وانه‌ بکات و له‌ ژێر په‌رده‌شه‌وه‌ برا رۆژهه‌ڵاتیه‌کانیشمان  قه‌تڵو عام بکه‌ن ، تورکیاش وا له‌به‌رامبه‌ر  کوردا خه‌ریکه‌ گره‌وه‌که‌ ده‌دۆرێنێ ، به‌ته‌مای که‌س مه‌بن ، هه‌ل له‌ باره‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان  تا به‌ئاواته‌کانی خۆی بگات ، ئه‌و کاته‌ سۆزانیش نامێنێ  دوایی چی له‌ خۆتان ده‌که‌ن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!  مه‌گه‌ر ئه‌وکاته‌ بۆخۆتان ئاڵۆشی خۆتان دابمرکێننه‌وه‌، ئه‌وا خۆتان چاره‌ سه‌ری

تێبینی: وێنه که تایبه ته به کوردستانپۆست

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Apr 2009کاتژمێر  4:15 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

به‌ عه‌ره‌ب کردن ده‌ستی پێکرده‌وه‌
ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت ساڵێک پێش ئێستا بابه‌تێکم نوسی ده‌رباری پڕۆژه‌ی هێنانی فه‌له‌ستینیه‌کان بۆ کوردستان، له‌به‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بابه‌ته‌که‌ی پێشوو تریان نه‌خوێندۆته‌وه‌ وا جارێکی تر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ئاشکرا ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕوانیته‌ ئه‌و سایته‌، له‌خواره‌وه‌ ده‌بینی له‌خوار نه‌خشه‌که‌ی ویلایه‌تی موسڵه‌وه، نه‌خشه‌ی پارێزگای دیاله‌ی تێدایه‌ که‌ خانه‌قین و مه‌نده‌لی له‌خۆی گرتوه‌و پڕۆژه‌یه‌ک به‌رێگاوه‌یه‌ بۆ هێنانی فه‌له‌ستینیه‌کان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌‌:
http://www.solami.com/mvc.htm

هه‌ندێ که‌س بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ هه‌م خۆی ده‌فرۆشێ و هه‌م نیشتمان و هه‌م داب و کلتوری کورده‌واری، که‌س نیه‌ فه‌له‌ستینیه‌کان نه‌ناسێ، ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ که‌ زوربه‌یان دور له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماڵه‌ییدا په‌روه‌رده‌ بوون، له‌هه‌ر شوێنێک بن رۆڵی به‌ره‌ڵایی و نه‌پارستنی یاسا ده‌بینن، نموونه‌ی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ش ملازم موحسنه‌ که‌ سوکایه‌تیه‌کی زۆری به‌ناوچه‌ی سله‌یمانی کردوه‌.

له‌دوای به‌دیهاتنی پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ له کۆتایی ‌ساڵی 1991، له‌ مانگی چواری 1992 کێشه‌ له‌ نێوان من ئه‌و مافناسه‌ی که‌ ئه‌مه‌ریکایه‌کان بۆیان دیاری کردبووم په‌یدا بوو له‌سه‌ر هێنانی فه‌له‌ستینیه‌کان بۆ کوردستان:


we were all but favorably inclined to lend a helping hand when two American colleagues, Patrick Martin and Philip Wainwright, brought an exiled Kurdish leader into contact with the editor in May 1991. Here again, the jury is still out on whether or not we should have followed our gut reaction.


بڕوانه‌ کۆتایی لاپه‌ڕه‌ی ‌یه‌که‌می ئه‌و سایته‌ی مافناسه‌که‌:

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Apr 2009کاتژمێر  4:5 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

Deputy head of KRG: Who takes part as an independent list in coming elections will pay the price

  • KurdishMedia.com
  • 11/04/2009 00:00:00

London (KurdishMedia.com) 11 April 2009: The deputy Prime Minster of Kurdistan Regional Government, Emad Ahmed, stated that those who take part as a separate lists from that of joined PUK-KDP must pay the price, reported local media.

Ahmed was attending the international book exhibition in Arbil’s regional capital. In a press conference, Ahmed was threatening any party or group who are planning to take part in the next elections for the Kurdistan Parliament. “They must pay the price for standing against PUK-KDP list.”

The PUK and KDP, the two ruling political groups, stand in the election as one list. However, recent threats and intimidations have not retarded others to form their own independent election lists outside the two dominant groups.

Two main lists have already announced outside the traditional political groups. Nawshirwan Mustafa, the former deputy head of PUK is based in Sulemani, who is very popular amongst the people of areas traditionally controlled by the PUK. He is taking part in the election to separate political parties from the Kurdistan Regional Government. In what has been the hard land of KDP, a list is constituted by Dr Abdulmusawar Barzani, who is extremely popular among youths and intellectuals in what has been KDP controlled areas. Dr Barzani is a university lecturer and holding a PhD from a western university. It was confirmed to KurdishMedia.com that there is good cooperation between these two lists that are politically and geographically apart.

The PUK and KDP fear that they can badly lose in the coming elections that is why they started two fold campaign, campaign of threaten-the-voters and cash-for-vote campaign. Recently Massuad Barzani, the president of Kurdistan and the head of KDP, threatened independent lists by saying: We [KDP] have come to power with blood and we only leave with blood. Mala Bakhtyar, the member of the politburo of the PUK, in his recent visit to Khanaqin told the crowd of PUK cadres that anyone who is not voting for PUK-KDP list is not part of the people. In the town of Raniya, near Sulemani, religious leaders were paid handsome amounts of cash to vote for PUK.

Independent lists believe that without international observers in the elections, the PUK and KDP may forge votes. They also fear that their candidates and supports may face persecution and assassination without international protection.

The election in Kurdistan cannot be fair, as the PUK and KDP use the people’s resources for their election campaign. Their campaign has an open budget. The administration and the two main political groups are inseparable. So what is own by the administration is used by PUK and KDP. There is no transparency in government expenditure. Even the Minster of Finance has no idea how the budget is spent.

The PUK and KDP media outlets are funded by the people’s budget. The majority of people are employed by two political groups as civil servants, who fear losing their income if they vote for other lists. In this dilemma independent elections are impossible.

  • KurdishMedia.com
  • 11/04/2009 00:00:00

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Apr 2009کاتژمێر  3:39 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مه‌سعود بارزانی کۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ستداوه، هه‌ڕه‌شه له‌ به‌رزانییه‌کان‌ ده‌کات.

کوردستانپۆست:

له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا، به‌ڕێز ئه‌یوب بارزانی، که‌ ئامۆزا و مێردی خوشکی مه‌سعود بارزانییه‌، به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 12 – 4 – 2009 سوداد برای مه‌سعود بارزانی، به‌ ڕاسپارده‌ی مه‌سعود ده‌چێته‌ بارزان و به‌ ده‌می نه‌ک به‌ نووسین ڕاسپارده‌که‌ی مه‌سعود به‌ سه‌لام بارزانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ڕاسپارده‌که‌ بریتیی ده‌بێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تووند، که‌ ئاڕاسته‌ی عه‌بدولسه‌لام و عه‌بدولمسور بارزانی ده‌کات و ‌ ده‌ڵێت: پێویسته‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌ و لیستی سه‌ربه‌خۆ دانه‌به‌زێنن.
ئه‌یوب بارزانی له‌ ته‌له‌فونه‌که‌دا به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ پێش 10 ڕۆژ به‌ر له‌ ئیستا مه‌سعود بارزانی ناردوویه‌تی به‌ شوێن باوه‌ری (عبدولموئمن)دا، که‌ له‌ ڕاستییدا، ئه‌و وه‌کو سیاسی کارناکات، پێی وتووه‌ چۆن ئێوه‌ هاریکاریی نه‌وشیروان ده‌که‌ن و لیستی سه‌ربه‌خۆ دژی ئێمه‌ داده‌به‌زێنن؟
کاتێک ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ عه‌بدولسه‌لام و د. عه‌بدولمسور ده‌گاته‌وه‌، له‌ وڵامدا ده‌ڵێن: ئه‌و خۆی چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا دوژمنایه‌تیی یه‌کتریان ده‌کرد و ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان وای کردوه‌ که‌ بوونه‌ته‌ دۆستی یه‌کتر، ئیتر بۆچی ئه‌م کاره‌ بۆ مه‌سعود‌ حه‌ڵاڵه‌، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟
ئه‌یوب بارزانی وتی: ئیستا ته‌له‌فونه‌ موبایله‌کانی ئه‌م سێ که‌سه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه.
پرسیار: ئایا هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌وان هیچ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، ئه‌وان هه‌ر له‌ سه‌ر کاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ ناوچه‌ی بارزان جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌یه‌.
پرسیار: ئه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌م حاڵه‌ته‌دا چی پێده‌کرێت؟ ئایا هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ده‌هێنێته‌ دی؟
وه‌ڵام: له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 و هه‌فته‌یه‌ک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌کوو له‌ بیرتان بێت، پارتی هه‌ڵسا به‌ په‌لاماردانی باره‌گای ئیسلامییه‌کان له‌ دهۆک، ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی نه‌کرد. بۆ ئه‌مه‌یان نازانین که‌ ئایا ئه‌مه‌ریکا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ داده‌گیرسێنێت، یان نا، به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا، وه‌کوو ئیسلامییه‌کان بۆیان ناچێته‌ سه‌ر.
پرسیار: باشه‌ بۆچی به‌ نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ نه‌ناردوون؟
وه‌ڵام: ئه‌م کاره‌ میتودێکی به‌عسیانه‌یه‌، نایه‌وێت وه‌کو به‌ڵگه‌ بیدات به‌ ده‌سته‌وه‌
پرسیار: ئه‌ی تۆ خۆت؟
وه‌ڵام: زۆر جار مه‌سعود که‌ باسی من کراوه‌، وتوویه‌تی ئه‌وه‌ کێشه‌ی خێزانی له‌گه‌ڵماندا هه‌یه‌، بۆیه‌ وا ده‌کات، به‌ڵام له‌ ڕاستییدا وا نییه‌، کێشه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سیاسییه‌، نه‌ک کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌.
کوردستانپۆست: دوا قسه‌تان
وه‌ڵام: له‌ راستییدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مه‌سعود، زۆر خه‌ته‌ره‌ بۆ ئانده‌ی کورد و بۆ پرۆسه‌ی به‌ دیموکراتییکردن و هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێویسته‌ خه‌ڵکی هه‌ڵوێست له‌ باره‌یه‌وه‌ وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ کارێک نه‌کرێت، وا بزانم هه‌ڵبژاردن هیچ نرخێکی نابێت‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ به‌ ناوی دیموکراتیی و ئازادییه‌وه‌ ڕه‌وا به‌ ده‌سه‌لاتی خۆیان بده‌ن. ده‌یڵێمه‌وه‌ پێویسته‌ جه‌ماوه‌ری کورد ئه‌مه‌ به‌ ئاسانی وه‌رنه‌گرێت و هه‌ڵوێستی له‌ سه‌ر وه‌ربگرێت.

تێبینی:
عبدولسه‌لام، عبدولموئمین و د. عه‌بدولمسور، هه‌رسێکیان بران و کوڕی شێخ سلێمانن، شێخ سلیمانیش برازای مه‌لا مسته‌فایه‌

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Apr 2009کاتژمێر  3:33 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

گه‌ر جه‌وهه‌ر نامق به‌لیستی جیاواز یان له‌گه‌ڵ هه‌ر لیستێکی دیکه‌دا  بچێته‌ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن  50% کادرو پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانی ناو خۆی پارتی ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن،!  عوسمان ئاڵی مه‌رانی.

به‌پێی  خه‌باتی  له‌ مێژینه‌و به‌رپرسیاریه‌تی و خودی که‌سایه‌تی خۆیی و کلتوری حیزبایه‌تی ، جه‌وهه‌ر نامق خاوه‌نی خه‌باتێکه‌ و مێژوی سیاسی پره‌ له‌ سه‌روه‌ری و متمانه‌و گیانی له‌ خۆ بردو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی  پێگه‌یه‌که‌ ‌ له‌ناو کادرو پێشمه‌رگه‌و  هێزه‌کانی ناوخۆی پارتی ، جگه‌ له‌مه‌ش  هاتنه‌ده‌ری جه‌وهه‌ر نامق له‌ پارتیدا ته‌ئسیراتێکی به‌رچاویشی  له‌ کۆمه‌ڵگادا دروست کردوه‌، چونکه‌ هاتنه‌ده‌ری جه‌وهه‌ر نامق له‌ پارتی  وابه‌سته‌ نه‌بو به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه‌  به‌ڵکو ناعه‌داله‌تی و نابه‌رابه‌ری و چاره‌ سه‌ر نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی و گوێ نه‌گرتنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌راو پیشنیازه‌کانی  که‌ ده‌رنجامه‌که‌ی  وازهێننانی له‌و حیزبه‌ لێکه‌وته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستاش جه‌وهه‌ر نامق سه‌دان کادری سه‌ربازی و له‌شکری و هێزه‌ ئه‌منیه‌ کانی له‌گه‌ڵدایه‌  له‌ پله‌کانی  کارگێر لق و ئه‌ندام لق و  عه‌میدو عه‌قیدو موقه‌ده‌م و بۆ خواره‌وه‌ش کادیره‌کانی ترله‌م حیزبه‌دا، به‌ڵام ده‌بێ کاک جه‌وهه‌ریش شه‌فافانه‌  هه‌ڵوێستی خۆی له‌م باره‌وه‌ رون بکاته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان  به‌ به‌شداری کردنی و به‌شداری نه‌کردنی له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه‌ک ته‌نها ئه‌و قاعیده‌یه‌ی که‌ باسمان کرد ، گه‌ر بێت و جه‌و هه‌ر نامق هه‌ڵوێستی خۆی ئاشکرا بکات  ئه‌وا گۆرانه‌که‌ زیاتر له‌ ترۆقی و خۆشحالیدا به‌دی ده‌کرێت و ئه‌و ئاسۆیه‌ش که‌ میله‌ت له‌ چاوه‌روانیدایه‌  زیاتر روناک ده‌بێته‌وه‌. به‌بروای من گه‌ر شێخ موعته‌سه‌م و نه‌وشیروان و جه‌وهه‌ر نامق له‌م پرۆسه‌یه‌دا یه‌کگرتو بن  ئه‌وا نه‌ک ته‌نها گره‌و ده‌به‌نه‌وه‌ به‌ڵکو له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست  مافیاکانی کوردستانیش ده‌ر ده‌هێنن و میله‌تیش متمانه‌ی ته‌واویان پێ ده‌ به‌خشێت ، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ خواست و داخوازیه‌کانی گه‌لدا مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و گوێ بۆ رای جه‌ماوه‌ر بگرن . ئه‌وکاته‌ش چجای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ عه‌قارێکی تردا هه‌نگاو ده‌نێ  له‌وه‌ زیاتریش پشت و په‌نای جه‌ماوه‌ریشیان له‌گه‌ڵ ده‌بێ بۆ پاراستنی . ئه‌و کاته‌ش ده‌سه‌ڵات له‌ ژێر ته‌ئسیراتی ده‌رو دراوسێ ئینقاز ده‌بێ و بۆخۆی ده‌بێته‌ خاوه‌نی بریاری خۆی، که‌ئه‌مه‌ش ته‌مانای هه‌مو لایه‌که‌و له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌ خوازیارین  ئه‌م سێ که‌سایه‌تییه‌ی کوردستان بتوانن گره‌وه‌که‌ ببه‌نه‌وه‌و میله‌ت له‌ده‌ست فه‌نان بون ده‌رباز بکه‌ن .

[HyperLink1]

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  13 Apr 2009کاتژمێر  3:5 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

ئاشه‌وانه‌که‌ به‌ ئاش گێرێک ئاو باراشی بۆ نه‌هاردرا، ئێستا به‌ میزاوێک ده‌توانێ  ده‌ریا دروست بکات! هاوکار.

ده‌گێرنه‌وه‌ ئاشه‌وانێکی  ته‌وه‌زه‌ل هه‌بوه‌ له‌ ناوچه‌ی شارباژێر خه‌ڵکی گیری به‌ده‌ست درۆو ساخته‌ چییه‌تی ئه‌و ئاشه‌وانه‌وه‌ خواردبو ، هه‌ر رۆژه‌و بیانوییه‌کی ده‌دۆزییه‌وه‌  چونکه‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ناچارو موحتاج بون به‌و ئاشه‌ له‌به‌ر دوری رێگه‌ ، به‌ڵام ئاشه‌وانه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکه‌که‌ به‌لای خۆیدا زیاتر رابکێشێ و مه‌جبوری ببن  له‌ و ئاشگێره‌ ئاوه‌دا ئاشه‌که‌ی وه‌گه‌ر نه‌ده‌خست  تا کاروباری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌  راپه‌رێنێت و ناچاری رێگه‌ی دوریان نه‌کات، له‌پشتی گونده‌که‌وه‌ میزاوێک ئاوی پێدا ده‌هات ئاشه‌وانه‌که‌ په‌ڵپی ئه‌و میزاوه‌ی له‌ خه‌ڵکی گرتبو ده‌یگوت گه‌ر ئه‌و میزاوه‌ نه‌خرێته‌ سه‌ر جۆگه‌ی ئاشه‌که‌ ئه‌وا ئه‌م ئاشگێره‌ ئاوه‌ به‌رده‌که‌ هه‌ڵناسورێنێ، تا کابرایه‌کی دونیا دیده‌ لێی هه‌ڵده‌په‌رێت و به‌ ئاشه‌وانه‌که‌ ده‌ڵێت تۆ یه‌ک به‌م ئاشگێره‌ ئاوه‌وه‌ ئاشه‌وانیت پێ نه‌کرێ ده‌ته‌وێ  به‌میزاوێک ده‌ریادروست بکه‌یت.
مه‌لا به‌ختیاری ئاشه‌وانی دێرینیش به‌و هێزه‌ کارامه‌و زه‌به‌لاح و زرنگه‌وه‌ نه‌ی توانی خۆرابگرێ و هه‌مو چیاکانی کوردستانی لێ بوبو به‌ کونه‌مشک ، تا له‌رزۆکانه‌ که‌وته‌ ته‌ڵه‌که‌ی مامه‌و چوارمێخه‌ی کێشا ، گه‌ر مه‌لا به‌ختیار مرۆڤێکی رودار نه‌بوایه‌ ده‌بو له‌ ئاست نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌رم دایبگرتایه‌ به‌ڵام چون که‌سێکی بێ ئابرو بێ شه‌رمه‌ هیچی پێ عه‌یب نیه‌و زه‌لیلی و دیلی و سوکایه‌تیه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ دۆڵی جافایه‌تی و سه‌رگه‌ڵو به‌ خه‌ڵات ده‌زانێ و خۆی ملکه‌چ و سه‌ر شۆری جه‌لال و بنه‌ماڵه‌ ئێکسپایه‌ره‌که‌ی کردوه‌، ناهه‌قیشی نیه‌ چونکه‌ گه‌ر وانه‌کات جه‌لال تاڵه‌بانی  هه‌مو سره‌ نهێنیه‌کانی ده‌خاته‌ ده‌ر، به‌ڵام تا ئه‌م راده‌یه‌ خه‌ڵکی هه‌ر به‌ وه‌ی زانیوه‌ که‌له‌ ته‌ویله‌ی ووڵاخه‌کاندا به‌ستبویه‌وه‌و میزی به‌یانیانی به‌ ده‌مو چاوی دا ده‌کرد، به‌ڵام گه‌ر بێت و  مه‌لا له‌خه‌ت لابدات ئه‌وا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ی زیاتر ده‌بیستین له‌کاتی په‌تکردنه‌که‌یدا.

تێبینی: هه ردوو وێنه که تایبه ته به کوردستانپۆست

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  13 Apr 2009کاتژمێر  2:50 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

عێراقى عەرەبى لە ئێمەوە ئەزموونى وەرگرت بۆ ئەوەى ئەزموونى ئێمە دووبارە نەكاتەوە
ڕه‌خنه
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم: - هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

بەداخەوە دەبێت بەدوور لە هەموو عاتیفەیەكى كوێرانەى نەتەوەى و نیشتمانى دان بەوەدا بنێین هەتا ئەم ساتەوەختەى ئێمەى تێدا دەژین ئێمەى كورد وەك نەتەوەیەكى سەر ڕووى زەوى شتێكى ئەو تۆمان نەبووە كە پێشكەشى مرۆڤایەتى بكەین ,بەش بەحاڵى خۆم گوومانم هەیە لەو مێژووەش كە مێژووناووسانى كورد بەهەزاران لاپەڕەوە خستوویانەتە بەر چاوى ئێمەىنەوەى نوێ, زۆرم پێخۆش بوو كە ئەگەر ئێمەى نەتەوەى كورد وەك هەر نەتەوەیەكیترى سەر زەوى دەستمان لە جواتر كردن و ئاوەدانكردنەوەى سەرزەوەیدا هەبووایە,زۆرم پێخۆش بوو فەیلەسوفێكمان هەبوایە و نێوى لە گەڵ سارتەر و دیكارت و ڕۆسۆ ....هتد ببرابە,زۆرم پێخۆش بوو داهێنانێكى نەتەوەكەم بدیبا و بەدەستمەوەبوایەوە بەرپەرچى هەموو دوژمنانى كوردم بدایەوە و بمگووتا ئەوە بەرهەمى ئێمەیە ئەوە جێگە دەستى ئێمەیە لە ئاوەدانكردنە و جوانتركردنى دونیا,نەبوونى هەموو ئەوانەى كە زۆرێك لە میللەتانى دوونیا هەیانە و ئێمە نیمانە,تا ئێستا بە بەهانەى خۆمانى لێقوتار ئەكەین ,ئەوەى زیاتر بووتە بەهانە بەدەستمانەوە یان ڕاستر بڵێم ئەوەى تا ئێستا خۆمانمان پێ هەخەڵەتاندوو ئەوەبووە كە ئێمە تائێستا خاوەنى حكومەت و دەستەڵاتێكى خۆبەخۆى كوردە نەبووین و هەمیشە لە ژێر دەستى داگیركەراندا بووین بۆیە ئەو دەرفەتەمان بۆ نەڕەخساوە و نەمانتوانیووە هێزو وزەى خۆمان بخەینە كارو شتێك پێشكەشى مرۆڤایەتى بكەین و جێگە دەستى خۆمان دیارى بكەین و بیسەلمێنین ئێمەى نەتەوەى كورد ئەگەر دەرفەتمان پێبدرێت ئەتوانین و لە تواناماندا هەیە كە لە بەرەوپێشبردنى جیهاندا دەورمان هەبێت.

پاش ڕاپەرینى خەڵكى كوردستان و دامەزراندنى حكومەتى هەرێم و ئیدارەكردنى خۆبەخۆى كورد ئیتر لەو ساتەوە ئەو بیانووەشمان نەماو چیتر ناتوانین بڵێن ئێمە خاوەنى ئیدارە و حكومەت نیین بۆیە ناتوانین هیچ پێشكەش بكەین و تواناو هێزى تاكى كوردى و بەرپرسەكانى و سەرۆكەكانى بۆ دونیاو مرۆڤایەتى بسەلمێین.

ئەوەى لەماوەى حەڤدە ساڵ دەستەڵات و حكومەتى خۆبەخۆى كوردیدا دیمان لە كۆتایەكانى سەدەى بیست و سەرەتاكانى سەدەى بیست ویەك ئەگەر خۆمان لە گێلى نەدەین ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە كورد نەیتوانیوە سود لەو دەرفەتە وەربگرێت و خۆى و ئەوەى لەهگبەكەیدا و چەند ساڵە ئیدیعاى بۆ دەكات بۆ دۆست و دوژمنى بسەلمێنێت چونكە بەرپرسانى كورد وایان دەزانى تەنها دەرفەت كافیە بۆ تاودانى ئەسپى خۆت لە مەیدانەكەدا لە كاتێكدا نەیان دەزانى دەرفەت ڕەخسان بۆ ئیدارەكردن و بەڕێوەبردن بە بێ بوونى عەقڵیەتێكى ئیدارى و سیستمێكى تەندروست مەحاڵە بتوانرێت هیچ دەستكەوتێكى لێبەرهەم بهێنرێت كە شایەنى ئەوە بێت كە پێشكەش بكرێت و جێگەى دڵخوازى نەك دووژمن بەڵكو دۆستە هەرە نزیكەكانیشت بێت.
ئەزموونى چەند ساڵەى دەستەڵاتى كوردى لەگەڵ ئەو هەموو دەرفەت و ئیمكانیات و پشگیریەدا لەسەدەى بیست و یەكدا نەیتوانیبێت ببیتە خاوەنى ئەزمونیێكى حكومڕانى باش كە هاووڵاتیانى خۆى لێیڕازیبن,ئەبێت لە چەندین سەدە لەمەوبەر چۆن توانیبێتمان ئەزموون و نموونەیەكى باش و جوان لە حوكمڕانى پێشكەش بكەین؟ لە كاتێكدا لەم دوونیاى ئەمڕۆ ئەتوانى ئەوەى مۆدێل و ئەزموونى ووڵاتانى جیهان هەیە هەموو ببینیت و چاوى لێبكەیت!
سەرەتاى ڕووخانى دەستەڵاتى بەعس قسەى باوى سەر زمانى بەرپرسانى حیزب بریتى بوو لە ئەوەى با ئەزموونى هەرێمى كوردستان بگوێزینەوە بۆ ناوەڕاست و باشورى عێراق,ئیتر ئەوەى پێنج ساڵە خومان بەم قسەیەوە گرتووە و بەڕۆژ ئەیڵینە و ب

ەشەویش وڕێنەمان پێوە دەكرد و خۆمانمان پێهەڵئەنا تا ئەو ڕادەیە زۆر بەرچاو قایمانە بە ناوەڕاست و باشورى عێراق بڵێین وەرن چاو لە ئەزموونەكەى ئێمە بكەن.
تاكى كوردى نەك ناتوانێت لە دەورووبەى خۆى بكات بەڵكو ناشیەوێت لە خۆى تێبگات,تاكى كوردى دوژمنى ئاوێنەیەكە كە خودى خۆى پیشانبدات وەك ئەوەى كە هەیە,ئێمە ئاوێنەیەكمان ئەوێت كە ئەوەى حەز بە بینى دەكەین ئەوەمان پیشان بداتەوە,هەر ئەمەشە هەتا ئێستا نەمانتاونیوە واقیعى ژیانى كۆمەڵایەتى و سیاسى و

ئیدارى خۆمان ببینین وەك ئەوەى كە هەیە,تاكى كوردى هەمیشە گیرۆدەى دەستى حەزەكانیەتى و دووژمنى عەقڵ و بیركردنەوەیە,ئەگەر ئێمە بۆ مێژووى بەغدادى پێش بەعس بگەڕێینەوە هەرگیز نەدەكەوتینە ئەو هەڵەوە كە عەرەب بەجاهیل و نەزان و بزانین و خۆشمان بە زاناو لێزان لە دونیاى حكومەت و بەڕیوەبردن.......
دەتوانین بڵێین سیاسى و بەرپرس و سەكردە و تەواوى عێراقى عەرەبى زۆر بەووردى هەڵسەنگاندنى بۆ ئەزموونی كوردستان ئەكرد,هەموو چركە ساتێكى ئەزموونى هەرێمى كوردستان لەسەرەتاوە هەتا ئەمڕۆ لەلایان تۆمارە و دەرەنجامەكایشى دەبینن ,بۆیە ئەوان چاویان لەسەر ئەزموونەكەى ئێمە بوو بۆ ئەوەنا كە ئەوان شوێن پێكانى ئێمە هەڵگرن لە حكومەتدارى و بەڕێوبردندا بەڵكو لە ئێمەوە ئەزموونیان وەرگرت لەوەى كە ئەوەى ئێمە ئەزموونمانكردووە ئەوان دووبارەى نەكەنەوە.هەر ئەمەش واى كردووە كە ئەمجارەیان نەك بەقسەو باسى ناو ڕاگەیاندنەكان بەڵكو بە واقیعى داواى ئەوە دەكرێت كە خەبات بكرێت بۆ گواستنەوەى ئەزموونى حكومدارى و بەڕێوەبردنى ووڵات لە عێراقى عەرەبیەوە بۆ هەرێمى كوردستان,
ئەزموونى چەند جارەى هەڵبژاردنەكان و دەستاو دەستكردنى پۆستەكان و چالاكى پەرلەمانى عێراق و بوونى دەستە نەزاهە و هەڵبژاردنێكى تاڕادەیەكى زۆر پاك و پوختى پارێزگاكان,كێبڕكێكى توندى مەدەنیانەى نێوان لیستەكان و دادگایكردنى بەرپرسان و دەیان و سەدان كارو كردەوە و چالاكى مەدەنیانە و دیموكراسیانەى تر لە باروو دۆخێكى پڕ لە ترس و تۆقاندن و تیرۆرو شەڕدا لەبەرامبەردا لە كوردستانێكى ئارام و پڕ لە ئاسایش و یەك زمان و یەك نەتەوە و یەك چارەنووسسازیدا حەڤدەساڵ دوو هەڵبژاردنى پڕلە تەزویرات و پڕ لە توندوتیژى و كوشتن و سوتاندنى بارەگاى حیزبى,نەبوونى دەستەى نەزاهەت و نەبوونى كۆمیسیۆنێكى سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەكان و دادگاینەكردنى بەرپرسێك و دابەش كردنى پۆستەكان لەدەرەوەى ئیرادەى دەنگەكانى هەڵبژاردن و دەیان سەدان دزێو ناشیرینیتر لە لەماوەى حەڤدەساڵ دەستەڵاتى كوردى هۆكارى سەرەكین لاتان سەیر نەبێت ئێستا بەشى هەرەزۆرى خەڵك و نووسەران و نوخبەى ڕۆشنبیرى ووڵاتى ئێمە تێكڕا هاودەنگن لەوەى كە با ئەزموونى ناوەڕاست و باشوورى عێراق لە كوردستانیش پیادەبكرێت .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Apr 2009کاتژمێر  8:57 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

زه که ریا عه بدوڵا له (مایک)ه وه بۆ مه شقو ڕاهێنانی میلیشیا ی و تیرۆرستی بۆ پاراستنی خۆی و بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی و پاراستنی به رژه وه ندی و پاره دزراوه کانی هه ژارانی کورد.
هه ژارێکی وڵات پارێز.

 Zakaria Abdulla hwnirmind yan koeli binimalai barzani
که سێکی نزیک له بنه ماڵه ی به رزانی و زه که ریا عه بدوڵله وه پێی وتم زه که ریای به ناو هونه رمه ند له لایه ن پاراستنی پارتی و لایه نێکی ده ره کیه وه که پێده چێت میتی تورکی بێت مه شقو ڕاهێنانی نیزامی، میلیشیای، تیرۆرستی و ئیستیخباراتیان به زه که ریا عه بدوڵا کردوه، سه رچاوه که گوتی سه ره تا بنه ماڵه ی به رزانی به که زه که ریا عه بدوڵایان گوتوه که تۆ ده بێت ئه و ده ورانه ببینیت تا له کاتی خه ته ریاتو مه ترسی حه یاتی دا بتونیت دیفاع له خۆت بکه یت ئه گه ر ڕوبه ڕوی خه ته رو مه ترسیو هێرشکردن بویته وه، پێشیان وتووه ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی خۆت ئه م هه له مان بۆ ڕوخساندیت چونکه تۆ که سی نزیکی ئێمه و بنه ماڵه که مانیو نه یارت زۆره، به ڵام بنه ماڵه ی به رزانی و پاراستنی پارتی به هاوکاری میتی تورکی زه که ریایان ئیجبار کردووه که ده ستی له سه رنگون کردنی چه ند که سێکی نه یاری بنه ماڵه ی به رزانیه وه بگلێنێت،
من داوام له سه رچاوه که کرد که زانیاری زیاتر بدا یاخود په یوه ندی نێوان زه که ریاو که سه سه رنگونکراوه کان یان په یوه ندی نێوان بنه ماڵه ی به رزانی و که سه سه رنگونکراوه کانو هۆکاری سه رنگونکردنیانم پێبڵێت
سه رچاوه که له به ر چه ند هۆکارێک ڕونکردنه وه ی زیاتری نه داو وتیشی که سوکاری قوربانیه کانو خه ڵکیش ده بێت خۆیان نه هێڵن خۆیانو که سوکاریان ببنه قوربانی پلانه گڵاوه کانی ئه و دوو بنه ماڵه تیرۆریسته ی به رزانی و تاڵه بانی و هاوپیشه کانیانو نه هێڵن ئه و تاوانانه ی یه کیه تی و پارتی و هه ردوو بنه ماڵه ی مافیاو کۆیله و نۆکه ره کانیان به سه ریاندا تێپه ڕێت و هه ڵویست و بیری په رپرسیاریه تیان له به رامبه ر گه لو نیشتیمانه که یاندا هه بێت.
تێبینی: ئه م هه واڵو زانیاریه م به شێوه یه کی که مێک جیاواز ناردبو بۆ (کوردستانپۆست)ی به ڕێز به ڵام کوردستان پۆست بڵاوی نه کرده وه

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  12 Apr 2009کاتژمێر  3:5 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

مەسعود بەرزانى و بەرپرسانى کورد سەفەرەکانیان بۆ بەغدا لەپاى چییە

ناسح عبدولرەحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

جاران خەڵکى کوردستان بۆ بینینى بەغداىپایتەخت یان بۆ چارەسەرى نەخۆشى یان بۆ کرێکارى یان بۆ مەبەستێکى تایبەت ڕوویان لە بەغداد دەکردوو دەچوونە ئەو شارە،،ئەوکات بەغداد شارێک بوو ئەوانەى سەفەریان بۆ دەکرد بڕێک پارەیان لەگەڵ خۆیان دەبرد و لەوێ سەرفیان دەکرد،بە ئارامى و دڵخۆشیەوە کاتەکانى خۆیان لەوێ بەسەر دەبرد و کارو کاسبى خۆیان دەکرد و بە بێ ترس و دڵە ڕاوکێ دەگەڕانەوە بۆ کوردستان،جاران کوردێک نەبوو بەبیریدا بێت لەلایەن عەرەبێکەوە پەلامار بدرێت و هەڕەشەى لێبکرێت و  بکوژرێت،چونکە ئەوانەى جاران مسافیرى بەغداد بوو کەسانێکى بێوەیى و بێزەرەرو زیان بوون،خەڵکانێک بوون نەڕۆشتبوون بۆ زوڵم کردن و نەڕۆشتبوون بۆ زەوتکردنى مافى هیچ کەسێک ،بۆیە هیچ کەسێکیش بیرى لەوە نەدەکردەوە ئازارى کوردێکى موسافیر بدات،بەڵام موسافیرەکانى ئێستا نە بۆنەخۆشى و نە بۆ دیتنى ئەو شارە و نەبۆ.... ڕوو لەو شارە ناکەن،ئەوانەى ئێستا ڕوو لەو شارە دەکەن یەک باوەڕیان هەیە ئەویش ئەوەیە "هیى خۆم ئەخۆم بەشەکەى تۆش ئەخۆم"ئەو موسافیرانەى ئێستا بەناوى نوێنەرایەتى خەڵکى کوردستانەوە،وەک بەرپرسى میللەت ساڵانە چەند جارێک سەفەرى بەغداد دەکەن بە چاوێکیترەوە لێیان ئەڕوانرێت،چونکە بەغداد باش ئەوە دەزانێت،ئەوانەى بەناوى میللەتى کوردەوە هاتوونەتە بەغداد بۆچ مەبەستێک لە پێناوى چیدا هاتوونەتە بەغداد.
ئەگەر بە وردى لە پەیوەندى نێوان هەریم و بەغداد بڕوانین لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا،هەموو ئەو کێشمەکێش و هێنان و بردنى بەرپرسانى هەرێم لە کوردستانەوە بۆ بەغداد لە ڕووکەشدا خۆى لەوەدا دەبینێتەوە کە بۆچارەسەرکردنى دۆزى ڕەواى میللەتى کورد لە هاتن و چووندان ،بەڵام ئەى ئایا بۆ ڕۆژ لە ڕۆژ لە لێوارى کێشەکانەوە بەرەو قوڵاى کێشەکان دەڕۆین؟پێم سەیرە ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنەکانى سەر بەدەستەڵاتەوە ئەوەمان دەدەن بە گوێدا کەوا سەفەرى بەرپرسانى هەرێم بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانى خەڵکى کوردستانە؟ئەگەر ڕاپرسیەک بکەیت ئێستا لە ناو خەڵکى و کوردستاندا ئەتوانم بڵێٍم زۆرێک لە خەڵک باوەڕیان وای ئێمە کٍێشەکەمان لە ماڵى خۆماندایە و چارەسەرەکەشى هەر لەماڵىخۆماندا دەکرێت

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2009کاتژمێر  2:36 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

حەسەن جەبارى کارگێڕى لقى 4 ى پارتى، هاوکارى 390 قوتابى زانکۆ و پەیمانگاکانى سلێمانى دزیوە!
کاروان کانێسکانى

پارتى لە کاتى گەڕانەوەى بۆ سلێمانى چەند هەولێێکى نەزۆکى دا، بۆ ئەوەى متمانەى چەند ساڵ ئاوارەیى بۆ خۆى بگێڕێتەوە، یەکێک لەو هەنگاوانە یارمەتى و هاوکارى کردنى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگاو ئامادەیەکانى سنورى لقى 4 بوو، بۆ ئەو هەنگاوەش حەسەن جەبارى کە بە پیاوە دوو ڕوو ترسنۆک و هەزیلەکانى پارتى ناسراوە، کە سەر شۆڕدەکاتەوە بۆ هەموو مەسئولێک لە خۆى گەورەترو، ڕێَزێکى دۆگمایانەش لە خوار خۆى دەگرێت و، ئەوەندە بۆ مەسئولەکانى پانکردەوەو بەڵى قوربان و بەڵێ گەورەمى بەکارهێناو، زۆرێک لە کچانەى کە دەیناسین بە عزەدین بەروارى ناساند تا ئەویش کردیە( کارگێڕى لقى 4) هیچ شتێک لا شەرم نەبوو تا ئەو ڕادەیەى کاتێ عزەدین بەروارى تووشى ڕووداوەکە بوو، ئەو ڕووداوەى کرێکارێکى چاڵ هەڵکەند و زێرێاب پاک کەرەوە 260 (کۆندۆمى)  لە ئاودەستە تایبەتیەکەى ژوورى بەرپرسى لق دۆزیوە و هەرایەکى لێکەوتەوە، هەموو یەکێتى و حزبەکانى سلێمانى و مەکتەبى مەسعود بارزانى و مەکتەبى سیاسى و پاراستن و خەڵکى کوردستان بە تەواوى ئاشنا بوون بە عزەدین بەروارى و ئەم ڕووداوە هیچى کەمتر نەبوو لەو تاوانەى پێشووترى کە عزەدین بەروارى کچێکى 17 ساڵى مەسیحى دهۆکى دواى دەستدرێژى کردن کوشت!!

جا حەسەن جەبارى ئامادەبوو سوێند بخوات کە عزەدین خاوەنى کۆندۆمەکان نەبووە، بەڵکو خۆى ئەو کارەى کردووە، ئەوەندە گەوادى بۆ مەسئولێکى بادینانى کرد تا ئێستا بە حەسەن بەرواى ناسراوە!
ئەوەى جێگاى باسەکەمانە حەسەن جەبارى پێش ئەوەى ببێتە کارگێڕى لقى 4 ئەندام لق بوو بە خزمایەتى قادر جەبارى وەک ناوچەگەڕێتى بۆى کردبوو، دواتریش کرایە  مەسئول ناوچەى زانکۆى سلێمانى پارتى و، یەکێک لە چلاکیانەى هەیانبوو یارمەتى دانى قوتابیان بوو بە بڕى 5000 هەزار دینارى چاپ و حەسەن ماوەى 3 ساڵ پارەى 1200 قوتابى وەرگرتوەو پارەى 390 قۆتابى مانگانە بۆ خۆى بە ناوى وەهمى سەرفى کردووە!
ئارى ئەو کادیرەى ناوچەى زانکۆ بوو لەبەر دزى و فسادى حەسەن جەبارى وازى لە پارتى هێنا، چونکە هەموو مەسئول لقەکان پشتیوانیان دەکرد لە جیاتى لێپرسینەوەو سزا دان و چونکە هەموو بەدرەوشتیەکى قبۆڵ بوو!

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2009کاتژمێر  2:23 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
حسن تۆفانەكەى ڕۆمانى غەزەلنووس و باغەكانى خەیاڵ و ژن كوژەكانى ئەمڕۆ. ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:
هەڵەبجەىشەهید
Nasehh2007@yahoo.com

ڕۆمانەكانى بەختیار على تازەگەرى و داهێنانێكى وەها یان پێوە دیار كە دواى خوێندنەوەى وا لە مرۆڤ دەكات بەگومانەوە بڕوانێتە سەر لەبەرى ئەوەى لە ڕابردودا بیستویەتى و دراوە بەگوێیدا و ئەوەى بەچاوانى خۆى بینویەتى ئەوەى بەبیركردنەوەى خۆى بیرى لێكردووەتەوە هیچ نەبووە جگە لە زرنگانەوەى گوێكانى بە دەنگى دەستەڵات و جگەلە پیشاندانى تارمایەكى لێڵ و ناڕوون و سیناریۆیەكى دەستەڵات و جگەلە هەست كردن بە دزراوى زاكیرەمان ,غەزەلنووس و باخەكانى خەیاڵ یان ڕاستر بڵێین غەزەلنووس و گۆڕستانى ژنى كورد"پێمان دەڵێت تاكى كوردى بە گشتى و ژنانى ئەم ووڵاتەو ڕێكخراوەكانى داكۆكیكار لە مافى ژنان سەنتەرى بیركردنەوەیان لەلاى خۆیان نەماوە و بە هەموومانەوە وامان لێهاتووە ئێمە لەبرى ئەوەى خۆمان بیر بكەینەوە خەڵكانێكیتر لەبرى ئێمە بۆ ئێمە بیر دەكەنەوە,ڕۆمانى غەزەلنووس و باخەكانى خەیاڵى بەخیار على پێت دەڵێت ئەوەى بەناوى حەقیقەتەوە پێتان دەدرێت هیچ نییە جگەلە حەقیقەتى دەستەڵاتێكى كە دەیەوێت بەرەو كوێریتان ببات ,چونكە ئەوانەى ئاوازەكانیان دەبیسترێت ئاوازى هیچ نییە جگە لەحەقیقەتێكى بەتاڵ.

كوشتنى ژن بەناوى ئەخلاق و شەرەفەوە كوشتنى ئەخلاق و شەرەفى كۆمەڵگایە,من لام سەیرە تەواوى هێزەكانى ئەمڕۆى دەستەبەردارى ئەوە بوون كە پێناسەى شەرەف و ئەخلاقى كۆمەڵگا لەبن دەستى كۆمەڵێك خەڵكى دژە هیومانستیدا بێت و ئەوانیش لێبدەنگ بن,بەشێك لە بەرپرسانى نێو دەستەڵاتى كوردى بەهۆى سەرقاڵیان بە بازاڕو سەوداكانى ڕۆژانەى كۆمپانیاكانیانەوە نایبەرژێتە سەر ئەوانەى كە دەیانەوێت لە ڕێگەى كوشتنى ژنانەوە تەواوى ماناو سنورى كارى هێزى نوخبەى ووڵات و تیۆستەكانى نێو كۆمەڵگاى كوردى بۆ خۆیان مۆنۆلۆپۆل بكەن ,بەشێكیتر لەبەرپرسانى ئەم ووڵاتە بەرژەوەندیەكانیان لەگەڵ ئەوەدا كە پێناسەى شەرەف و نامۆسى كۆمەڵگاى كوردى لەدەستى ئەو جۆر تاقمە و گروپانەدا بمێنێتەوە چونكە سومعەى كۆمەڵایەتی ئەوان لە ژێر ڕەحمەتى ئەو دەستەو تاقمانەدایە,كە ناوى شەرەف و نامووسەوە چ ژن و كچێكیان بیەوێت لەناوى دەبەن.

لەماوەى 17 ساڵى دەستەڵاتى كوردى مەرگى هەزاران ژن و كچى ئەم ووڵاتەمان بیست,هەموو ئەوانەشى باسیان لە هۆكارى مەرگى ژنان و كچاى ئەم ووڵاتە كردووە بەو شێوەیە بووە كە كوشتنى ژنان و كچانى كوردستان خراوەتە ئەستۆى داب و نەریت و كلتورى كۆمەڵگاو ئاین و سیستمى پیاو سالارى ناو خێزان و ئەو جۆرە بابەتانە,ڕاستە كلتور و دابونەریت و ئاین و عەقڵیەتى پیاوسالارى ڕۆڵیان هەیە لە بەردەست كردنەوەى ئازادیەكان و سنور دانان بۆ هەموو ئەو ژن و كچانەى كە ئەگەر ویستبێتیان و سنورى داب و نەریتەكانى كۆمەڵگا ببەزێنن ,ڕاستە ئاین لە كۆمەڵگاى ئێمەدا ڕۆڵى هەبووە لە سنورداركردنى ئازادى ژن و مەحكوم كردنى بە كوشت ئەگەر ویستبێتى سنورى حەرامە ئاینەیكان ببەزێنێت,بەڵام ئایا ئەكرێت ئەم هۆكارانەى باسمان كردن تەنها هۆكار بن بۆ كوشتنى ئەو هەزاران ژن و كچانەى ووڵاتى ئێمە؟بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا هەرگیز باس لەوە نەكراوە كە ئایا سیاسە ت و حیزب و حكومەت چ ڕۆڵێكیان هەبووە لە كۆت كردنى ژن و سنورداركردنى و مەحكومكردنى بە كوشتن ئەگەر ویستبێتى سنورى بەرژەوەندى بەرپرسانى بەزاندبێت و هەیمەنەى سیاسى و دەستەڵاتى ئیدارە
dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2009کاتژمێر  2:18 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 

عەبدولموهەیمەن بارزانى: من عەبدولخالق تەڵعەتم لەسەر دزى 2 مانگ زیندانى کردوو، کەریم شنگاریش کردویەتى بە بڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر!
ئەندامێکى فەرماندەیى پارتى

ئەوى ڕۆژێ زیاتر لە 40 فەرماندە دەبووین سەردانى کاک عەبدولموهەیمەن بارزانیمان لە مەسیف سەڵاحەدین کرد، پاش قسەو باسێکى زۆر و دەربڕینى گڵەیى و گازندەیەکى زۆر لە کن عەبدولموهەیمەنى بارزانى کە وەک ئێمەومانان قسانى دەکردو، هەموو قسەکانى لۆئەوە بوون تا ئێمەى باش بیناسین!
یەکێک لەو قسانەى  کە موهەیمەن بارزانى بە توڕەیى کردى، باسى ساڵى 2000 کرد کە کاتێ جێگرى مەسعود بارزانى بووە، لە فەرماندەیى لەشکرى کوردستان(فەلەک) و هەموو کاروبارى سەربازى پارتى بەدەست هەوەوە بووە، ئەو ڕووداوەى لۆ گێڕاینەوە کە عەبدولخالق تەڵعەت کە ئێستا بەبێ بوونى هیچ بڕوانامەیەکى سەربازى و پۆلیسى ئەکادیمى کەریم شنگارى پلەى عەمیدى پۆلیسى لۆ دابینکردیەو لە موقەدەمەوە کراوەتە عەمید بێ ئەوەى پلەى عەقیدى ببڕێت وکراوەتە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، من لەسەر ئەوەى لە لێژنەى کڕینى خۆراک و خواردەمەنى دامنابوو، دواتر بۆمان دەرکەوت کە گەورەترین دزى لە دروست کردنى وەسڵدا کردووە، بەڕادەیەک پێشمەرگەکۆنەکانیشى فێرکردبوو، بایى 120 هەزار دینار سیویسرى وەسڵى تەزویرى لە 10 دوکاندار وەرگرتبوو، دواى پێکهَێنانى لێژنەیەک بە فەرمانى جەنابى سەرۆک ، لۆمان ڕوون بووەو سزامان دا بەوەى 2 مانگ لە ئاکرێ مان توند کردوو، دواى بەربوونیشى نوسراومان بۆ هەموو لەشکرى پارتى کرد کە عەبدولخالق تەڵعەت لەسەر دزى دەرکراوەو کەس توخنى نەکەوێ؟!!
ئەوەتا ئەوڕۆ کەریم شنگارى کردویەتى بە ڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر! پیاوێک خۆى لەسەر دزى و پارەخواردن و ساختەکارى دەستگیرکرابێ، چۆن و بە چ مافێک سەرو ماڵ و گیانى هاوڵاتیانى پێدەسپێردرێت؟!
دیارە عەبدولخالق کەسێتى ناسراوە لە ناو هەولێرو توانوێتى بەرژەوەندیەکانى کەریم بپارێزێت، دەنا دزو ساختەکار چۆن دەبَێتە پارێزەرى خەڵکى هەولێر؟!
کاک موهەیمەن بارزانى ئەوەندە توڕەبوو، گۆتى: بچن هەوڵى منداڵى عەبدولخالق

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2009کاتژمێر  2:5 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online