تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

با نه وشیروان مسته فاو کاندیده کانی لیستی گۆڕان ڕونکردنه وه یه ک بۆ هاوڵاتیان بده ن سه باره ت به ده نگۆی (پۆست کڕینه وه، ئیمتیازات) تا متمانه یان لا ی گه ل له ق نه بێت

کۆ مه ڵێک چاودێری گۆڕان خواز

بۆ نه وشیروان موسته فاو کادێرو کاندیده کانی لیستی گۆڕان ئاشکرایه که میژوی خیانه ت له ناو هه ندێک له به ناو سه رکرده کانی کوردو به ناو حزبه کوردستانیه کاندا به تایبه ت یه کیه تی و پارتی و ئیسلامی و به ناو سۆسیالیست به ڵگه یه کی حاشا هه ڵنه گره و هه مو دڵسۆزێکی کوردو کوردستانیش ئه و ڕاستیه تاڵه ده زانن و ئازارو گورزی له ڕه نجو خه باتی زۆربه ی هه ره زۆری گه لی کورد داوه،

هه روه ها ئه وه ش ده زانین گورزه کانی خیانه تی نه ته وه ی ئه و به ناو سه رکردانه ش شکست و ناکامی چاره نوسی گه لی کوردو سه رنه که وتنی شۆڕش و ڕاپه ڕێنه کانی گه لی کوردی به دواوه بووه که بوه ته مۆرکی خیانه ت به ته وێڵی ئه و به ناو سه رکردانه وه و هه ر خیانه تیش له ناوی بردون،

به ڕێزان ئه وه ی لێره دا ئه م کۆمه ڵه چاودێرو گۆڕان خوازه مه به ستیه تی پێتان ڕاگه یه نێت هه ڵوێستێکی پاک و دڵسۆزانه یه بۆ گه ل و نیشتیمانه که مان و به س!

ئه ویش ئه وه یه که چه ند ڕۆژێکه ده نگۆی ئه وه له ناو خه ڵکی دا بڵاوبوه ته وه که گوایا نه وشیروان موسته فا به بڕێک پاره ی زۆر خه یاڵی و کۆمه ڵێک ئیمتیازات له ژێره وه ته سلیم به ده سه ڵاتی کوردی و هه ردوو بنه ماڵه ی خاین و مافیای به رزانی و تاڵه بانی بوه،

ته نانه ت له ناو چین و توێژی خه ڵکه باشه که ش دا ئه م ده نگۆیه هه یه که نه وشیروان موسته فا له گه ڵ نێچیر به رزانی و سه رانی ناپاکی بنه ماڵه دا ڕێک که وتوه و له به رامبه ر چه ندین ملیۆن دۆلارو پۆست و ئیمتیازاتی گه وره دا ته سلیم به ده سه ڵات بووه،

ئێمه وه ک کۆمه ڵێک چاودێرو دڵسۆزی گه ل و نیشتیمانه که مان له به ر ئه وه ی ویژدانی خۆمان ئاسوده بکه ین هه ر شتێک چاکبێت بۆ سه رکه وتنی گه ل و نیشتیمانه که مان ده یکه ین، هه رچه نده ئێمه ناتوانین بڕوا به هه مو هه واڵێکی بی به ڵگه بکه ین،

به ڵام هه روه ک له سه ره وه ئیشاره تمان پێدا خیانه تی نه ته وه ی کۆمه ڵێک به ناو سه رکرده و مێژوی خۆیان و حزب و بنه ماڵه کانیان له گه ڵ ئاڵۆزی و ناسکی بارودۆخه که،

هه روه ها کۆمه ڵێک نا یه کسانی و هه ندێک کارێکته رو ڕه فتاری ناحه زی ناو گرده که و کۆمپانیای (وشه و - سبه ی) دژ به زۆرێک خه ڵکی به توانا و دڵسۆز هه ندێک کاربه ده ستی گومان لێکراو هه ندێک که سی له ڕابردودا تاوانبار که ئێستا له گرده که کولفیکول خۆیانن و کۆنترۆڵی گرده که و کۆمپانیای وشه و سبه ی یان کردوه و به هێچ شێوه یه ک ناهێڵن خه ڵکانێک که خوازیاری گۆڕانی ڕاسته قینه و خزمه ت کردنن لێیان نزیک بێته وه و دژایه تی و بێڕێزی به خه ڵک ده که ن،

گرنگی دانی (که ی ئێن ئێن تیڤی و سایتی سبه ی و کۆمپانیای وشه) ته نها به کۆمه ڵێک ده مو چاو که تا ماوه یه کیش له مه و به ر موچه و مه عاشی ده زگای پاراستنی پارتی و ده زگای زانیاری یه کیه تیان وه رده گرت، یان ته نها گرنگی به و ده موچاوانه ی که به رده وام له سایتو ڕۆژنامه ی سبه ی و ک ن ن تیڤی دا ده بینرێن،

نه بون و باس نه کردنی چاره سه ری و ئه ڵته رناتیڤی چاره سه ری کێشه کان و به رنامه یه کی چاره سه ری کێشه گرنگو مه به سته کان و ته نها باسکردنیان به شێوازێکی ڕۆتینی و به کار هێنانی کۆمه ڵێک تیۆری بێ ڕێگا چاره و به کارهێنانی بۆ ته بلیغاتی هه ڵبژاردن و ده نگ کۆکردنه وه،

ته نها ده رکه وتنی نه وشیروان مسته فا وه ک کارێکته رێکی بزێو! وه ک تاکێکی بێ هاوتا بێ هاوکار بێ په ل و پۆ بێ باڵی ڕاست و چه پ هه ر خۆی و خۆی،

ئه مانه و زۆرێک شتی تر که ده کریت باسیان لێوه بکه ین وای لێکردین هه ڵوێستمان هه بێت و گۆمانیشما هه بێت، بۆ یه له نێوان ویژدان و هه ڵوێستی دڵسۆزانه مان و گومانیش دا به ئه رکی خۆمان زانی وه ک دڵسۆزی کورد و کوردستان داوا له نه و شیروان موسته فاو کاندیده کانی لیستی گۆڕان بکه ین که ڕونکردنه وه یه ک بۆ جه ماوه ر بده ن و پێمان بڵێن که ئه وان له به رامبه ر پاره و ئیمتیازات دا ته سلیم به سه رانی مافیای کورد نه بوون تا متمانه یان لای گه لی کورد له ده ست نه ده ن،

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Jul 2009کاتژمێر  10:55 PM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
له کۆمپانیای وشه و گرده که چه ند که سێک نایه ڵن خه ڵکی خۆ به چش دامه زرێت
کوردێکی تاراوگه:
 

کوردێکی تاراوگه
ئه گه ر گۆڕان ته قلیدی نه بێت! یاخود بۆ ئیمتیازات، به رژه وه ندی سه خسی، کورسی و ده سه لات و هه ندێک شتی تر نه بێت، ئه وه گۆڕانی ڕاسته قینه یه
ئه گه ر گۆڕان پێگه ی ڕۆشنبیر، کرێکار، جوتیار، دایک، باوک، ژنان، لاوان، مناڵان، که مئه ندامان، ئازادی، سه ربه خۆی پێگه کانی تری مرۆڤی کورد دروست و دیاری و قبوڵ بکات ئه وا ئه و بزوتنه وه سه رکه وتو به رده وام ده بێت،
به پێچه وانه ی ئه مانه وه شکست ده خوات
ئێستا هه ندێک نایه کسانی له گرده که ده بینرێت که ده بێت بگۆڕێت و ببێته یه کسانی! ئه ویش ئه وه یه که ئه و تاکانه ی که له گرده که و کۆمپانیای وشه کارده که ن دژایه تی که سانی خۆبه شو به توانا ده که ن به شه رتێک ئه و که سانه ده یانه وێت خزمه ت بۆ گۆڕانی ڕاسته قینه بکه ن!
هۆکاره که شی ئه وه یه که به گشتی زۆرێک له مرۆڤه کان ده ترسن که کاره کانیان له ده ست بده ن ئه گه ر تاکی به توانای تر لێیان کۆ بێته وه که ئه مه ش ئه رکی خۆیان قورس و زه حمه ت ده کات! بۆیه ده بێت ئه و تاکانه ی له گرده که ن ئه و ترسه یان بشکێنن و پێشوازی له و تاکانه ی تر بکه ن که وه ک خۆیان به توانان یاخود توانای هاوکاریان هه یه!
ئه گه ر ئه م کاره بکه ن ئه رکیان سوک ده بێت و سه رکه وتنیش به ده ستدێنین، به پێچه وانه وه خۆشیان و بزوتنه وه که ش شکست پێدێنن.
به هیوام نه وشیروان موسته فا چاودێری کۆمپانیاو گرده که بکات و نه هێڵێت که س کۆنترۆڵی بارودۆخه که بکات و چاوی له خه ڵکانی به تواناو ئه وانه شبێت که ده یانه وێت کار بۆ گۆڕان بکه ن، ئه گه ر دژایه تی که سانێکی باش و به توانا بکرێت ئه وا خه ڵکتان لێده کشێته وه. سوپاس

ئه م هه واڵه م ده م به ده م بیستوه ..

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  9 Jul 2009کاتژمێر  0:37 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online