تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - عەبدولموهەیمەن بارزانى: من عەبدولخالق تەڵعەتم لەسەر دزى 2 مانگ زیندانى کردوو، کەریم شنگاریش کردویەتى
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

عەبدولموهەیمەن بارزانى: من عەبدولخالق تەڵعەتم لەسەر دزى 2 مانگ زیندانى کردوو، کەریم شنگاریش کردویەتى بە بڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر!
ئەندامێکى فەرماندەیى پارتى

ئەوى ڕۆژێ زیاتر لە 40 فەرماندە دەبووین سەردانى کاک عەبدولموهەیمەن بارزانیمان لە مەسیف سەڵاحەدین کرد، پاش قسەو باسێکى زۆر و دەربڕینى گڵەیى و گازندەیەکى زۆر لە کن عەبدولموهەیمەنى بارزانى کە وەک ئێمەومانان قسانى دەکردو، هەموو قسەکانى لۆئەوە بوون تا ئێمەى باش بیناسین!
یەکێک لەو قسانەى  کە موهەیمەن بارزانى بە توڕەیى کردى، باسى ساڵى 2000 کرد کە کاتێ جێگرى مەسعود بارزانى بووە، لە فەرماندەیى لەشکرى کوردستان(فەلەک) و هەموو کاروبارى سەربازى پارتى بەدەست هەوەوە بووە، ئەو ڕووداوەى لۆ گێڕاینەوە کە عەبدولخالق تەڵعەت کە ئێستا بەبێ بوونى هیچ بڕوانامەیەکى سەربازى و پۆلیسى ئەکادیمى کەریم شنگارى پلەى عەمیدى پۆلیسى لۆ دابینکردیەو لە موقەدەمەوە کراوەتە عەمید بێ ئەوەى پلەى عەقیدى ببڕێت وکراوەتە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، من لەسەر ئەوەى لە لێژنەى کڕینى خۆراک و خواردەمەنى دامنابوو، دواتر بۆمان دەرکەوت کە گەورەترین دزى لە دروست کردنى وەسڵدا کردووە، بەڕادەیەک پێشمەرگەکۆنەکانیشى فێرکردبوو، بایى 120 هەزار دینار سیویسرى وەسڵى تەزویرى لە 10 دوکاندار وەرگرتبوو، دواى پێکهَێنانى لێژنەیەک بە فەرمانى جەنابى سەرۆک ، لۆمان ڕوون بووەو سزامان دا بەوەى 2 مانگ لە ئاکرێ مان توند کردوو، دواى بەربوونیشى نوسراومان بۆ هەموو لەشکرى پارتى کرد کە عەبدولخالق تەڵعەت لەسەر دزى دەرکراوەو کەس توخنى نەکەوێ؟!!
ئەوەتا ئەوڕۆ کەریم شنگارى کردویەتى بە ڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر! پیاوێک خۆى لەسەر دزى و پارەخواردن و ساختەکارى دەستگیرکرابێ، چۆن و بە چ مافێک سەرو ماڵ و گیانى هاوڵاتیانى پێدەسپێردرێت؟!
دیارە عەبدولخالق کەسێتى ناسراوە لە ناو هەولێرو توانوێتى بەرژەوەندیەکانى کەریم بپارێزێت، دەنا دزو ساختەکار چۆن دەبَێتە پارێزەرى خەڵکى هەولێر؟!
کاک موهەیمەن بارزانى ئەوەندە توڕەبوو، گۆتى: بچن هەوڵى منداڵى عەبدولخالق تەڵعەت لە کاکەمین نەجارو سەفینى مەلا قەرە و حاجى شەهاب و بپرسن!
یەکێک لە فەرماندەکانى ئامادەبوو، گۆتى: هەفتەى رابردوو عەبدولخالق تەڵعەت لە پێشنگاى سەیارە فرۆشانى ئازادى هەولێر گەورەترین دزى سەیارەى بە ئاساتیشى گشتى بەرداوەو بۆ بەیانى هەر خۆى لە بنکەى پۆلیسى خانەقا سەیارەکەى تەسلیم کردووە گوایە لە ماڵى کابرایەکى تردابووە، بەرگرى لە ( غازى هەولێرى ) کردووە!
هەموو  زانیاریەکانى وەها گۆڕیوە تا هیچ شتێک لۆغازى نەبێت، هەر لەوێدا باسى ئەو هەواڵەى ڕۆژنامەى چاودێریان کردووە، کە بەعبدولخالق تەڵعەت بە زۆر ژنى پیاوێکى داگیرکردوەو بە تۆپزى پێ تەڵاق داوەو بە پێى گۆتەى فەرماندەکە عەبدولخالق بە بێ فەرمانى کەریم شەنگارى ئەوکارانە ناکات،
عەبدولخالق تەڵعەت هەر تاوانبارێکى گەورە دەستگیربکرێت، ئەوا پێش هەر لێکۆڵینەوەیەک خۆى بە تەنها دەیبینێت، گەر لەگەڵى بگونجێ ئەوا کێشەکەى وەها دەگوڕێت، تا دادوەر ئازادى بکات و، ئەو فەرماندەیە گووتى:ئەمن 26 دزى سەیارە دزین دەناسم بە پارە عەبدولخالق تەڵعەت ئازادى کردوون.
یەکێکى تر گۆتى، لەگەڵ دوکاندارەکانى بازاڕى نیشتیمان ڕێکەوتووە، کە مانگانە نزیکەى 15 ملێون دینارى بۆ براوەتەوە، تەنانەت کەریم شنگاریش دەزانێت، پارەش لە هەموو دوکاندارەکانى ئەتارى و قومارخانەکانى دمدم و هەورامان و چوارچرا و تەیراوا حسەى هەیە!
عەبدولخالق بە هۆى دزى و سەرانەو ئازاد کردنى تاوانبارانەوە، گەورەترین فێلاى کڕیوە بە 2000000 ملێۆن دۆلار کە ڕووبەرەکەى 300 دۆنمە و لە گوندى ئینگلیزى فێلایەکى بۆ رابواردن کڕیوە بە 170000هەزار دۆلارو 8 خانووى لە کرێدایە، ئەگەر عەبدولخالق تەڵعەت عەمیدە تەزویرەکەى کەریم شنگارى و نەوزاد هادى بە دزى ئەو سامانانەى کۆنەکردۆتەوە، ئەى بە چى دەستى کەوتیە؟

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2009کاتژمێر  2:5 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online