تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - حەسەن جەبارى کارگێڕى لقى 4 ى پارتى، هاوکارى 390 قوتابى زانکۆ و پەیمانگاکانى سلێمانى دزیوە!
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

حەسەن جەبارى کارگێڕى لقى 4 ى پارتى، هاوکارى 390 قوتابى زانکۆ و پەیمانگاکانى سلێمانى دزیوە!
کاروان کانێسکانى

پارتى لە کاتى گەڕانەوەى بۆ سلێمانى چەند هەولێێکى نەزۆکى دا، بۆ ئەوەى متمانەى چەند ساڵ ئاوارەیى بۆ خۆى بگێڕێتەوە، یەکێک لەو هەنگاوانە یارمەتى و هاوکارى کردنى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگاو ئامادەیەکانى سنورى لقى 4 بوو، بۆ ئەو هەنگاوەش حەسەن جەبارى کە بە پیاوە دوو ڕوو ترسنۆک و هەزیلەکانى پارتى ناسراوە، کە سەر شۆڕدەکاتەوە بۆ هەموو مەسئولێک لە خۆى گەورەترو، ڕێَزێکى دۆگمایانەش لە خوار خۆى دەگرێت و، ئەوەندە بۆ مەسئولەکانى پانکردەوەو بەڵى قوربان و بەڵێ گەورەمى بەکارهێناو، زۆرێک لە کچانەى کە دەیناسین بە عزەدین بەروارى ناساند تا ئەویش کردیە( کارگێڕى لقى 4) هیچ شتێک لا شەرم نەبوو تا ئەو ڕادەیەى کاتێ عزەدین بەروارى تووشى ڕووداوەکە بوو، ئەو ڕووداوەى کرێکارێکى چاڵ هەڵکەند و زێرێاب پاک کەرەوە 260 (کۆندۆمى)  لە ئاودەستە تایبەتیەکەى ژوورى بەرپرسى لق دۆزیوە و هەرایەکى لێکەوتەوە، هەموو یەکێتى و حزبەکانى سلێمانى و مەکتەبى مەسعود بارزانى و مەکتەبى سیاسى و پاراستن و خەڵکى کوردستان بە تەواوى ئاشنا بوون بە عزەدین بەروارى و ئەم ڕووداوە هیچى کەمتر نەبوو لەو تاوانەى پێشووترى کە عزەدین بەروارى کچێکى 17 ساڵى مەسیحى دهۆکى دواى دەستدرێژى کردن کوشت!!

جا حەسەن جەبارى ئامادەبوو سوێند بخوات کە عزەدین خاوەنى کۆندۆمەکان نەبووە، بەڵکو خۆى ئەو کارەى کردووە، ئەوەندە گەوادى بۆ مەسئولێکى بادینانى کرد تا ئێستا بە حەسەن بەرواى ناسراوە!
ئەوەى جێگاى باسەکەمانە حەسەن جەبارى پێش ئەوەى ببێتە کارگێڕى لقى 4 ئەندام لق بوو بە خزمایەتى قادر جەبارى وەک ناوچەگەڕێتى بۆى کردبوو، دواتریش کرایە  مەسئول ناوچەى زانکۆى سلێمانى پارتى و، یەکێک لە چلاکیانەى هەیانبوو یارمەتى دانى قوتابیان بوو بە بڕى 5000 هەزار دینارى چاپ و حەسەن ماوەى 3 ساڵ پارەى 1200 قوتابى وەرگرتوەو پارەى 390 قۆتابى مانگانە بۆ خۆى بە ناوى وەهمى سەرفى کردووە!
ئارى ئەو کادیرەى ناوچەى زانکۆ بوو لەبەر دزى و فسادى حەسەن جەبارى وازى لە پارتى هێنا، چونکە هەموو مەسئول لقەکان پشتیوانیان دەکرد لە جیاتى لێپرسینەوەو سزا دان و چونکە هەموو بەدرەوشتیەکى قبۆڵ بوو!
پاش 4 ساڵ تێپەڕبوون لێژنەیەک بۆ ڕاستى ئەو دزیانە گەیشتە سلێمانى و بەراوردى هەموو ناوەکانیان کردبوو، نزیکەى 400 ناو وەهمى بووەو لێژنەکە ڕایى 28 کادرو قوتابى و مامۆستایان وەرگرتووەو ئیسپات بوو، کە حەسەن تەنانەت دزى لە 10 قوتابى کردووە کە خوشکە زاو ئامۆزاو دراوسێى خۆشى بوون !
ئەمڕۆ حەسەن جەبارى خانوویەکى بە 12 دەفتەر دۆلار لە سلێمانى کڕیووەو، 4 پارچە زەوى باشى لە سلێمانى کڕیوەو نیوە سۆپەرمارکێتێکى لە سەهۆڵەکە هەیەو 3 پارچە زەویشى لە هەولێر وەرگرتوەو سەیارەیەکى لە هێڵى بەغداد سلێمانى ئیش دەکات و باشترین سەیارەشى لە حزب بۆ وەرگیراوەو، کە دێتە سەر قسەکردن خۆى بە مەسعود بارزانى ناگۆڕێتەوەو لە بەرچاوى خەڵکى هاوار دەکا من ئیش بۆ براکەم ناکەم، ئەوەندە حزبیم!!
دەیان پێشمەرگەى دێرین لە سنورى لقى 4 هەیە نەک خانویان نیە بەڵکو بە دەست کرێچیەتیەوەو سوک ڕیسوابوون و ئەوا باسى سەیارە مەکە هەر فریاى سوارى پاسەکانى ناوشاردەکەن و هەزار دینارى چاپ لە ماڵەکانیان نیە!
بە چەشنێک لە گەڵ ڕۆشنبیران دەدوێ خۆى بە ئازاد دەزانێ، و کۆڕو سیمنارەکانیش لەناو لقدا کە باسى مەدەنیەت و دیموکراسى دەکا بە 4 لۆفەدا بۆ ڕێبازى بارزانى نەمرى دەباتەوەو هەر مەسئولێک لە مەسیف و هەولێرەوە بگەنە سلێمانى حەسەن جەبارى زۆر جوامێرانە لە چاوتروکانێکدا 13 ئافرەتى گەنج و جوانى لە خزمانى خۆى و ناوچەى ئافرەتان کۆدەکاتەوە بۆ ڕێزگرتن لە میوانەکان!!!
حەسەن جەبارى ئەوەندە غرور ببوو بە دەمانچەیەکى 14 خۆر کە دیارى عزەدین بەروارى بوو هەڵیکوتایە سەر ماڵى زاواکەى و ژن و منداڵى ئەو گەڕەکە دەمانچەو پێڵاوەکانی حەسەن جەباریان وەک غەنیمە بردبوو، دواتر کاک فوادى  نووسەرو ڕووناکبیرى سلێمانى بە دیارى بۆ سەلام عەبدوڵاى بردبووە، لە ناو لقى 4 دا یەک کارگێر ڕێزى دەگرێ ئەویش سۆران مەحویە وەک خۆى وایە !

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2009کاتژمێر  2:23 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online