تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - ناسح عبدولرەحیم-هەڵەبجەى شەهید. Nasehh2007@yahoo.com
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

مەسعود بەرزانى و بەرپرسانى کورد سەفەرەکانیان بۆ بەغدا لەپاى چییە

ناسح عبدولرەحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

جاران خەڵکى کوردستان بۆ بینینى بەغداىپایتەخت یان بۆ چارەسەرى نەخۆشى یان بۆ کرێکارى یان بۆ مەبەستێکى تایبەت ڕوویان لە بەغداد دەکردوو دەچوونە ئەو شارە،،ئەوکات بەغداد شارێک بوو ئەوانەى سەفەریان بۆ دەکرد بڕێک پارەیان لەگەڵ خۆیان دەبرد و لەوێ سەرفیان دەکرد،بە ئارامى و دڵخۆشیەوە کاتەکانى خۆیان لەوێ بەسەر دەبرد و کارو کاسبى خۆیان دەکرد و بە بێ ترس و دڵە ڕاوکێ دەگەڕانەوە بۆ کوردستان،جاران کوردێک نەبوو بەبیریدا بێت لەلایەن عەرەبێکەوە پەلامار بدرێت و هەڕەشەى لێبکرێت و  بکوژرێت،چونکە ئەوانەى جاران مسافیرى بەغداد بوو کەسانێکى بێوەیى و بێزەرەرو زیان بوون،خەڵکانێک بوون نەڕۆشتبوون بۆ زوڵم کردن و نەڕۆشتبوون بۆ زەوتکردنى مافى هیچ کەسێک ،بۆیە هیچ کەسێکیش بیرى لەوە نەدەکردەوە ئازارى کوردێکى موسافیر بدات،بەڵام موسافیرەکانى ئێستا نە بۆنەخۆشى و نە بۆ دیتنى ئەو شارە و نەبۆ.... ڕوو لەو شارە ناکەن،ئەوانەى ئێستا ڕوو لەو شارە دەکەن یەک باوەڕیان هەیە ئەویش ئەوەیە "هیى خۆم ئەخۆم بەشەکەى تۆش ئەخۆم"ئەو موسافیرانەى ئێستا بەناوى نوێنەرایەتى خەڵکى کوردستانەوە،وەک بەرپرسى میللەت ساڵانە چەند جارێک سەفەرى بەغداد دەکەن بە چاوێکیترەوە لێیان ئەڕوانرێت،چونکە بەغداد باش ئەوە دەزانێت،ئەوانەى بەناوى میللەتى کوردەوە هاتوونەتە بەغداد بۆچ مەبەستێک لە پێناوى چیدا هاتوونەتە بەغداد.
ئەگەر بە وردى لە پەیوەندى نێوان هەریم و بەغداد بڕوانین لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا،هەموو ئەو کێشمەکێش و هێنان و بردنى بەرپرسانى هەرێم لە کوردستانەوە بۆ بەغداد لە ڕووکەشدا خۆى لەوەدا دەبینێتەوە کە بۆچارەسەرکردنى دۆزى ڕەواى میللەتى کورد لە هاتن و چووندان ،بەڵام ئەى ئایا بۆ ڕۆژ لە ڕۆژ لە لێوارى کێشەکانەوە بەرەو قوڵاى کێشەکان دەڕۆین؟پێم سەیرە ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنەکانى سەر بەدەستەڵاتەوە ئەوەمان دەدەن بە گوێدا کەوا سەفەرى بەرپرسانى هەرێم بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانى خەڵکى کوردستانە؟ئەگەر ڕاپرسیەک بکەیت ئێستا لە ناو خەڵکى و کوردستاندا ئەتوانم بڵێٍم زۆرێک لە خەڵک باوەڕیان وای ئێمە کٍێشەکەمان لە ماڵى خۆماندایە و چارەسەرەکەشى هەر لەماڵىخۆماندا دەکرێت ئیتر ئەوانەى دەڕۆن بۆ بەغداد بەناوى چارەسەر کردنى کێشەکانى میلەت،لە ڕاستیدا ڕۆشتن و هاتنەوەیان هیچ پەیوەندیەکى نییە بە مەسەلەى میللەتەوە بەڵکو ئەوان لە پێناوى دەست کەوتنى ئیمتیازاتى بوجە و نەوت و پۆست و نەسریەو موچەى ملیۆنى و ئەو جۆرە بابەتانەیە:

پەشێوى شاعیر دەڵێت:
 تا پرتەقاڵ ومۆزو سێو مابن
کۆبوونەوەکان قەت تەواو نابن
گەر دەتانەوێت
ئەو سیسەرکانە وەک کەو کەوى کەن
لە بەغداد چۆنن
 لە کوردستانیش سەرى سەقەتیان وا پێنەوى کەن
توخوا ئەم جارە کە کۆبوونەوە
جەرەس ومیوەى سەر مێزەکانیان هەموو وەلا نێن
 ئێسک و پرۆسکى ئەنفالەکانیان لەبەر دەم دانێن..........

ئەم وتارە لە ڕۆژنامەى ئاڵاى ئازادى ژمارە(  554)بڵاو بووتەوە

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  11 Apr 2009کاتژمێر  2:36 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online