تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - نەوەى نوێ داوا دەکات مۆنۆمێنتێک بۆ جاش و سیخوڕ و ئەنفالچیەکان دروست بکرێت
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

نەوەى نوێ داوا دەکات مۆنۆمێنتێک بۆ جاش و سیخوڕ و ئەنفالچیەکان دروست بکرێت

ن. ناسح عبدالڕەحیم /هەڵەبجەى شەهید

ئەگەرپرۆسەى ڕزگارى عێراق و ڕووخانى بەعس بۆ باقى گەڵانى عێراق سەرەتاى ڕزگاربوونبێت لە دەسەڵاتێکى دیکتاتۆر و تۆتالیتار، کۆتای هێنانبێت بە جینۆساید و قڕکردنى نەتەوەکانى ناو دەوڵەتى عێراق، لە هەمان کاتدا سەرەتاى  هەنگاونانبێت بەئاراستەى دامەزراندنى سیستمێکى  دیموکراسى  و کۆمەڵگایەکى مەدەنى و دور لە کوشتن و ڕاوەدوونان، ئەوا بۆ ئێمەى نەتەوەى  کورد لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەزار جار لەوەش گرنگترى تێدابوو  تا لە ڕێگەیەوە جارێکى تر بە چەمکى نیشتمانپەروەرىو چەمکى خیانەتدا بچینەوە، بۆ ئەم میللەتە بەشمەینەتەى ڕوون بکەینەوە نیشتمان پەروەرى ڕاستەقینە کامانەن،ئەگەر هەڵەبجە لە 16/3/1988 تاقیگەى چەکى کیمیاوى بێت بۆ تاقیکردنەوەى بەرهەمى پیشەسازى چەکى کۆمپانیاکانى ڕۆژئاوا، ئەوا بەغداد لە 9/4/2003 تاقیگەیەک بوو بۆ کۆمەڵگەى کوردى تا  بۆ ئێمەى نەوەى نوێ بەیان بکات کێ نیشتمان پەروەرەو کێ خائینە و تا دواساتەکانى کەوتنى ئەو ڕژێمە سیخوڕى بۆ کردووە، ئەگەر ڕاپەڕین دەروازەیەک بێت بۆ ئەوەى نەوەى نوێ تێبگات پێشمەرگە کێیەو جاش کێیە؟ ئەوا کەوتنى بەغداد دەروازەیەک بوو بۆ ئەوەى تێبگەین پێشمەرگەى میللەت و پێشمەرگەى خائین کێیە؟بۆ ئەوەى تێبگەین بەرپرسى دڵسۆز کێیەو بەرپرسى خائین کێیە؟ ئەگەر لە دواى ڕاپەڕینەوە چاومان زاق کردبێتەوە لەسەر ئەوانەى بەئاشکرا پیاوى بەعس بوون بە هەموو شێوەکانى، ئەوا لە دواى کەوتنى بەغداد بە دیقەتترەوە ڕوانیمان بۆ ئەوەى بزانین کێ هەتا سەر پێشمەرگەو بەرپرسى میللەت بووە و کێش پێشمەرگەو بەرپرسى خائین بووە؟.
ئەگەر نەوەى پێشوو لە خەمى ئەوەدابن، ئێمەى نەوەى نوێ ئەو هەموو تراژیدیاو کارەساتانەى کە بەسەر نەتەوەى کوردا هاتووە لەبیرمان نەچێتەوەو نەوەى نوێ ئاشابێت بە کارو کردەوەکانى یەکێک لە دڕندەترین دەسەڵاتى تۆتالیتار لە نیوەى دووەمى سەدەى بیستەم، بۆ ئەم مەبەستە دوو مۆنۆمێنتیان بۆ دروست کردبین ئەگەرچى ئەو دوو مۆنۆمێنتە خاڵى کرابوونەوە لە هەر ڕەمزێک کە ئاماژەبێت بۆ گەورەیى  ئەو کارەساتەو ئەو دەرنجامانەى لە دواى خۆى بەجێى هێشتووە،لێرەدا نامەوێت لە سەر ئەم دوو ڕەمزە حیزبیە بدوێم کە بۆ ئێمەیان دروست کرد،بەڵکو دەمەوێت قسە لەسەر پێشنارێک بکەم بۆ ئەوانەى خەمخۆرو دڵسۆزى ئەم میللەتەن، ئەوانەى بۆ ساتێک چییە لە سەنگەرى نیشتمانپەروەرى نەپەڕیونەتەوە بۆ سەنگەرى خیانەت، ئەوانەى هەوڵو کۆشێکى بێوچانیان داوە تا ئێمەى نەوەى نوێ  ئاگادار بکەنەوە لە هەموو خائین و جاسوسەکانى ناو کۆمەڵگەى کوردى، ئەوا ئێمەى نەوەى نوێ داوایان لێ دەکەین لەگەڵ ئەو دوو مۆنۆمێنتەدا کە حیزب و دەسەڵاتى کوردى دروستى کردووە،ئێوەى دڵسۆزو خەمخۆرى میللەت مۆنۆمێنتێکیش بۆ خائینان و جاسوسەکان و بەعسی و جاشەکان و ئەنفالچیەکان دروست بکەن، بۆ ئەوەى نەوەى دواى ئێمە سەرى لێنەشێوێت تا بزانێت کێ نیشتیمان پەروەرەو کێ خائین بووە لە مێژووى خەباتى ڕزگارىخوازى گەلى کورد،چونکە ئێمەى نەوەى ئەم سەردەمە چەندین ساڵە بەقسەى لوس و دەمامکە درۆزنانەکەیان فریویانداوین و خۆیانیان لێکردین بە نیشتیمانپەروەرى عەیارە 24 و ئێمەى نەوەى دواى ئەنفال و کیمیاویبارانیان دەکرد بە خائین و دەستى بێگانەو ئاژاوەگێڕ. بۆیە لێرەوە داوا لەوانە دەکەم و تکایان لێدەکەم دەست هەڵنەگرن لە ڕووهەڵماڵین لەسەر ڕوخسارى هەموو ئەوانەى چەندین ساڵە خۆیان بە سەر ئێمەدا
هەڵدەکێشن، پێشنارەکەشم ئەوەیە مۆنۆمێنتێکى گەورەو فراوان لە ناوچەیەکى سەر سنورى هەر چوار پارچەکەى کوردستان  دروست بکەن و ناو کارو هەموو ئەو چالاکیانەى کە ئەو خائینانە کردوویانە وەک دۆکۆمێنتێک تیایدا دابنرێت بۆ ئەوەى خەڵکى کوردستان  سەردانى بکات،شوێنێک وەک ئەو شوێنەى کە لە مەککەدا مسوڵمانەکان سەردانى دەکەن بۆ ڕەجمکردنى شەیتان کە یەکێکە لەو فەریزانەى لەحەجکردنى مسوڵماناندا هەیە، بۆ ئێمەى کوردیش دروستکردنى شوێنێک بەو شێوەیە واجبێکە و هەنگاوێکە بۆ ئەوەى تۆوى خائینان لە ووڵاتى کورداندا جارێکیتر سەوز نەبێتەوە و بنبڕبکرێت، بۆیە دەڵێم لەو شوێنەدا چونکە بەبڕواى من ئەنقەرەو تاران و دیمەشقیش وەک بەغداد پڕن لەناوى ئەو جۆرە کەسانە، کە خەریکى کارى جاسوسی و خیانەتکردنن لە میللەتى کورد، شوێنێک بێت بە پێچەوانەى ئەو دوو مۆنۆمێنتەکەوە ،ئەو دوو مۆنۆمێنتەکە شوێنێک بوون بۆ ئازاردانى پاشماوەى ئەنفال و کیمیاویباران ،بەڵام ئەم مۆنۆمێنتەیان شوێنێک دەبێت بۆ ئارامى بەخشین بە گشت خەڵکى کوردستان و کەسوکارى شەهیدانى هەڵەبجەو ئەنفالکراوەکان.شوێنێک بێت هەموو ساڵێک لە 16/3 و 14/4 واجببکرێت لە سەر هەموو کورد زمانێکى سەر ڕووى زەوى لەو دوو ڕۆژەدا سەردانى مۆنۆمێنتى خائینان بکات و بەرباران تفبارانى بکات، بە بڕواى من ئەگەر کارێکى لەو شێوەیە بکرێت بۆ هەتا هەتایە تۆوى خائین و جاسوسى لەم ووڵاتەدا بنبڕ دەبێت.لە کۆتایدا دەڵێم تەنها و تەنها کارو چالاکى و ئەو ئەرکانەى کە پێیاسپێراوەو جێبەجێیان کردوو دەبێتە سەنگى مەحەق بۆ ئەوانەى ناویان هەیە لە لیستى ناوى سیخوڕەکانى بەعس نەک کروزانەوەو لێدوان و شایەتى دانى بەرپرسە حیزبیەکان کە هەریەکەیان لە لایەن خۆیانەوە کەوتوونەتە پاکانەو سپیکردنەوەى هەندێک سیخوڕ و جاش و ئەنفالچى.
تێبینى/
ئەم وتارەم 3 ساڵ پێش ئێستا لە بەروارى 8-10-2006 بڵاو کردووەتەوە لە هەر یەک لە ڕۆژنامەى خوێندنى لیبراڵ و  سایتى(
www.kurdistanpost.com)
سایتىگەنجان
www.gencan.org
بە پێوستى دەزانم جارێکیتر بڵاوى بکەمەوە و دەنگى خۆم بخەمە پاڵ دەنگى کاک سەباح على قارەمان و ناوەندى چاک و خەڵکى گەرمیان

تێبینی: وێنه که تایبه ته به کوردستانپۆست

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  14 Apr 2009کاتژمێر  4:41 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online