تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - با دادگاکان نەبنە مۆدێلێکیی نوێی بۆ بێدەنگ کردنی رۆژنامەنوسان .
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 
با دادگاکان نەبنە مۆدێلێکیی نوێی  بۆ بێدەنگ کردنی رۆژنامەنوسان .
ئاشکرایە ماوەیەکە سکاڵا تۆمارکردن دژی رۆژنامەنوسان بۆتە مۆدێلێکی دیار، کە زۆرینەی سکاڵاکان لە لایەن بەرپرسان وکەسانی نزیکیانەوەن.
  ئێمە وەک یانەی رۆژنامەنوسانی هەلەَبجە نیگەرانین لە دەرکەوتنی ئەم مۆدێلە و بەکارهێنانی دادگا وەک یەکەم چەک و دوا چەکی بەرگری لە خۆکردن،کە زیاتر کەسانی ناو دەسەڵات لەپشت ئەم سکاڵایانەوەن،لەکاتێکدا بوار هەیە بۆ وەڵامدانەوە و رەدکردنەوەی زۆرینەی نوسراوەکان لە کەناڵە راگەیاندنەکانەوە.
ئێمە لە کاتێکدا ئەمە دەڵێین بڕوای تەواومان بە مافی بەرامبەر و پەیرەوکردنی دەقە یاساییە هاوچەرخەکان هەیە بۆ گێرانەوەی مافی پێشێلکراوی هەر کەسێک کە هەست بە مافخوراوی و ناو زڕاندن بکات.بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمە بەگومانین لە چۆنیەتی و بێلایەنی دادگاکان لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەکاندا،کە زۆرینەی دۆسیەکان بە زیانی رۆژنامەنوسان کۆتای پێدەهێنرێت.وە ئەوەشمان لا روونە لە ووڵاتێکدا کە گەندەڵی زۆرینەی کایەکانی تەنیوە، تا ئێستا تاقە دادوەرێک نە لەسەر گەندەڵی یان دژە گەندەڵی لانەبراوە و دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە.
بۆیە ئێمە وەک یانەی رۆژنامەنوسانی هەڵەبجە،ئەو سکاڵایەی دژی بە نوسراوەکەی گۆڤاری لڤین تۆمارکراوە،بە هەوڵێکی شەرمنانە دەزانین بۆ دروستکردنی گرفت لەبەردەم پرۆسەی نوسینی ئازاد و رەخنەی بونیاتنەرانەدا.
لێرەوە  داواکارین ،کە پێویستە چیتر دادگاکان بێلایەنی خۆیان بپارێزن  وبڕیارەکانیان بەرامبەر رۆژنامەنوسان عادیلانەبێت،لە بەرژەوەندی راستی بێت نەک بەرژەوەندی دەسەڵات.
 لە کۆتایدا وەک رۆژنامەنووسانی هەڵەبجە رووی دەممان دەکەینە داواکاری گشتی هەڵەبجە گەر تائێستا نەیزانیبێت کاری چی یە،ئەوا ئەرکی خۆیەتی لەو دۆسیانەی مافی گشتیان تیا پێشێلکراوە،لە دۆسیەیەکی وەک نوسینەکەی گۆاڤاری لڤیندا ،قسەو لێکۆڵینەوەی خۆی هەبێت .تا چیتر پیرۆزی بۆ دادگاکان بگەرێتەوە و دادگاو دادوەرەکانی ئەم هەرێمە نەبنە چیرۆک ووشەی گاڵتە جاڕی و  نەوەی نوێ کۆمەڵکاگەمان بیانڵێنەوە.
 یانەی رۆژنامەنوسانی هەڵەبجە
14/4/2009

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2009کاتژمێر  3:14 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online