تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - کێ بانقەکەى هەڵەبجەى تاڵانکرد لە ساڵى 1988؟
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

شیرین حەفید داواکارى گشتى لە دادگاى هەڵەبجە،
کێ بانقەکەى هەڵەبجەى تاڵانکرد لە ساڵى 1988؟

(لە کوێ دیوتانە حاکمێک دوو زیندانى ئافرەت بەربدات لەبەرامبەر سێکسدا،دواتر بکرێتە نائیب مودەعى عام و هەموو حاکمەکانى ترى ووڵات لێى بێدەنگ بن!)


ناسح عبدولرەحیم هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

لە ژمارە 87 گۆڤارى لڤین بابەتێکى تێدایە کە باس لە تاڵانکردنى بانقەکەى هەڵەبجە دەکات ،لەو ڕاپۆرتەدا باس لە وە دەکات چەندین بەپرس و پێشمەرگە دواى کیمیاویبارنکردنى هەڵەبجە دەستیانکردووە بەتاڵانى و دزى و راو ڕووت کردن،ئەوەى لە گۆڤارى لڤیندا بڵاو بووەتەوە شتێکى تازە نییە و 21 ساڵە ویردى سەرزمانى هەموو هەڵەبجەییەکە و هەموو ساتێک لە ناو هەموو کۆڕو کۆبوونەوەیەکدا ڕۆژانە باس دەکرێت و دەوترێت،بەڵام ئەوەى لڤین و پەیامنێرەکانى کردوویانە تەنها ئەوەیان بۆ زیاد کردوە کە ئەم باس و خواستیەیان گواستۆتەوە بۆسەر کاغەز ،ئەمەش بۆخۆى گەورەترین کارێکە کە کراوە و بۆ مێژوو نەوەى نوێ دەمێنێتەوە و ڕابردووى پێشمەرگەو بەرپرسە دزەکانمان بۆ ئاشکرا دەکات .
تۆمارکردنى داواى یاساى لەسەر د.فائیق گوڵپى ڕاستگۆو حق بێژ هیچ نییە جگە لە کۆتا پەلەقاژەیەکى مەرگى دەستەڵاتى قێزەونى کوردى ،تۆمارکردنى داواى یاسایى لەسەر گۆڤارى لڤین و عیرفان ئەحمەدو هونەر حەمە ڕەشید و نزار ناشان هیچ نییە جگەلە وەرقە دۆڕاوەکانى دەستەڵاتى بۆگەن و عەقڵ سستى بەرپرسان جاش و نۆکەرەکانیان.

زۆربەى زۆرى دادگاکانى کوردستان بۆگەنیان کردووە و لە زێراب بۆگەنترن و  داواشم لە خەڵک ئەوەیە کە ئەگەر چوونە دادگاکانى کوردستان یان لە نزیکیانەوە ڕەت بوون ئەوا دەست بگرن لە لوتانەوە بۆ ئەوەى بۆگەنى دادگاکان مێشکتان پوچ نەکاتەوە هەروەک مێشک پوچى زۆرێک لە حاکمەکانى ئەم ووڵاتە ،حاکمەکانیش نۆکەرو بەکرێگیراوى بەرپرسانن  زۆرێک لە بەناو حاکمەکانى کوردستان یان پەروەردەى دەستى بەعسن و بەعسى بوون کاتى خۆى ،یان حەبى زەردوو سەوزیان قوت داوە و بۆیە کراونەتە حاکم ،لە هەموو کوردستاندا بەدەگمەن حاکمێکت دەست دەکەوێت خۆى و ویژدانى نەفرۆشتبێت.


ئەوەى من دەمەوێت لەم وتارەدا  لەبارەیەوە بدوێم داواکارى گشتى (مودعى عام) لە دادگاى هەڵەبجەى شەهید کە ناوى( شیرین حەفید)ەلەو دادگایە بەناو وەک پارێزە و وەرگرەوەى حەق و مافى خەڵکى هەڵەبجە دەوام دەکات و مانگانە جەردەیەک پارە وەردەگرێت بە ئێوە بناسێنم،لە هەمان کاتدا شیرین حەفیدیش بەئیش و کارەکانى ئاشنا بکەم .
هەتا ئێستا ئەم داواکارى گشتیە بە بێدەنگى لێى دانیشتووە و چاوەڕوانى ئەوەیە بەرپرسێک گەندەڵێًک،دزێکى دەستەڵات سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنوسێک قەید بکات و ئەمیش خۆى بباتە پێشە و بڵێت حەقى عامى لەسەرە ،لەلاى ئەم خانمە تەنها ئەمەیە ئیش و کارى داواکارى گشتى ،من گومان نییە کە ئەم خانمە نازانێت ئیش و کارى داواکارى گشتى چییە؟
داواکارى گشتى لە هیچ شوێنێک ئەگەر ئیشى نەبێت ئەوا لە هەڵەبجە شیشى زۆر و  مەسەلەى زۆر  هەیە کە ئەو خۆى بخاتە ناوى ئیش و کارەکانى خۆى جێبە جێبکات،من لێرەدا تەنها پرسیارێکى لێدکەم ئایا ئەو موچەیەى وەری ئەگریت لەبەرامبەر چیدایە؟


دزینى ماڵو سەروەت و سامانى هەڵەبجەییەکان  لە ساڵى 88 بە شێوەکى گشتى و بانقەکەى هەڵەبجە کە زیاتر لە 780 هەزار  دینارى سویسرى ئەو کاتى  خەڵکى هەڵەبجە تێدابووە بەڵام لەلایەن بەرپرسانى ئەوکاتەى هەڵەبجە و دزراوە و لەگەڵ ئەوەشدا وەک شایەت حاڵەکان دەیگێڕنە و ناوى چەنید کەس هێنراوە کە ئەو کارەیان کردووە ،بەڵام داواکارى گشتى لە دادگاى هەڵبجە دەبێت پێمان بڵێت کێ ئەو پارەیەى دزیووە و  کێ دەستى ژن و کچانى هەڵەبجەى بڕیوە بۆ بازنەکانى.
بۆیە لێرەوە پێویستە هەموو خەڵکى هەڵەبجە هەڵوێستیەک بکەن و تێکڕا شیرین حەفید کە بە حساب داکۆکیکەرى مافى گشتیە ناچار بکرێت کە بەدواى ئەو مەسەلەیەدا بچێت ئەگەر نا ناچار بکرێت کە بنێردرێتەوە بۆ ماڵ چونکە ئێمە پێویستمان بە کەسانێک نییە کە هیچى لێنەیەت و لەسەر کۆرسیەکەى دانیشتێت و مانگانە جەردەیەک پارە بخاتە باخەڵکەیە و بەبەرچاویەوە ڕۆژانە شارێک هەتک بکرێت و گەندەڵى تیا بکرێت و پرۆژە سەقەتەکانى ببینرێت،ئەگەر هەر هیچ نازانێت ئەوا من لە نوسراوێکدا بە خاڵ و بە دەستنیشانکردنى شوێنەکەیى و جۆرى گەندەڵى و دزیەکەسى 30 گەندەڵیم پێشکەش بە دادگاو جەناى کردووە .....

ئەبێت شیرین خان ئەوە بزانێت مێژوو شەرم لەکەس ناکات وئەگەر بەردەوام بیت لەو کەمتەر خەمیەت  ناوت دەڕاواتە ڕیزى ئەوانەى خیانەتیان کردووە لە هەڵوبجە بێدەنگى تۆش لە ئاست ئەو هەموو دزى و گەندەڵییەى کە لە خەڵکى هەڵەبجە دەکرێت تاوانە و هیچى کەمتر نییە لە تاوانى ئەوانەى دزى و گەندەڵیەکان دەکەن.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2009کاتژمێر  3:18 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online