تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - مه‌سعود بارزانی پێی گوتین جاشێکمان پێ باشتره‌ له‌وه‌ی داوای پاره‌مان لێ ‌ ده‌کات.. ئێناخی.
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

مه‌سعود بارزانی پێی گوتین جاشێکمان پێ باشتره‌ له‌وه‌ی داوای پاره‌مان لێ ‌ ده‌کات..  ئێناخی.
ساڵی 2003 بو  کاتی په‌ۆسه‌ی ئازادی عێراق بو، چه‌ند مانگێک بو موچه‌مان وه‌ر نه‌گرتبو بێ پاره‌ییش ته‌نانه‌ت به‌رۆکی فه‌رمانده‌کانیشی گرتبو، که‌یه‌ کێک له‌وانه‌ خۆم بوم یه‌ک دینارم پێ نه‌ بو پێسمه‌رگه‌ی قور به‌سه‌ریش خوا خوای ئه‌وه‌ی بو جگه‌ره‌یه‌کی ده‌ست بکه‌وێ ، ئێمه‌ دانرابوین له‌ میحوه‌ری که‌رکوک ، ئیتر له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ که‌رکوک  گیرا  له‌ لایه‌ن سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیه‌ وه‌ داوا کراین که‌ فه‌رمانده‌کان ببینێ ، به‌م بروسکه‌یه‌ زۆر دڵخۆش بووم  ماندو بوین چڵکن و پڵکن  ، به‌ڵام به‌ بروسکه‌که‌ وه‌ختبو ماندوێتیمان ده‌حه‌سایه‌وه‌  زیاتر دڵمان به‌وه‌ خۆشبو که‌  گه‌یشتینه‌ لای سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی  باسی موعاناتی پێشمه‌رگه‌و خۆمان ده‌که‌ین که‌ چه‌ند مانگێکه‌ موچه‌مان وه‌ر نه‌گرتووه‌و پێشمه‌ رگه‌ زۆر بێ پاره‌و ئیمکاناته‌ ، ئێمه‌ش دڵی پێشمه‌رگه‌کانمان وا خۆش کرد که‌ به‌ گه‌شتنمان داوای شتێکی له‌م جۆره‌ ده‌که‌ین ، ئه‌وه‌بو هه‌مو فه‌رمانده‌کان چوینه‌ لای سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و دوای تاوتوێ کردنی هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ هه‌بو ، پاشان  پێمان گوت ئه‌زبه‌نی  جه‌نابت ده‌زانی ئه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌  موچه‌ نه‌دراوه‌  هه‌ر وه‌ک ئێستای خۆمان ،  پێشمه‌رگه‌ زۆر وه‌زعی خراپه‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کان بێ پاره‌ین به‌ڵکو جه‌نابت هه‌رچۆنت کردوه‌ عیلاجێکمان لێ بکه‌یته‌ ، ئه‌رێ به‌قه‌بری باوکم خیلافی نیه‌ چۆنتا بۆ ده‌گێرمه‌وه‌ ئاوا سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی ساینه‌وه‌و گوتی  هه‌فاڵان وه‌زع له‌ مه‌خۆشتر له‌م ئازادیه‌ باشتر ئیتر چیتان ده‌وێ  گه‌ر بێته‌ سه‌ر مه‌سئله‌ی پاره‌ من جاشێکم لا باشتره‌  تا ئه‌وه‌ی باسی پاره‌م لاده‌کات ، زۆر بێتاقه‌ت بوم  قه‌ت چاوه‌روانی وه‌ڵامێکی ئاوه‌هام نه‌ده‌کرد  خوسس وه‌ڵامی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیش ، چونکه‌ ئێستاش ره‌نگه‌ که‌س بروا به‌م قسه‌یه‌ نه‌کات به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌و نهێنیانه‌یه‌ ده‌یخه‌مه‌ روو له‌و کاته‌شه‌وه‌ که‌ سه‌رۆک له‌ وتاره‌کانیدا ده‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ ئازیز ترین که‌ سه‌لای منه‌ ئه‌و رۆژه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ و له‌ ناخدا پێی ده‌ڵێم قه‌ت به‌و دوعایه‌ت ناڵێم ئامین ، کاتێک که‌ پێشمه‌رگه‌  خواخوای جگه‌ره‌یه‌کی بو  ئێمه‌ش هانامان بۆ بردو به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دامه‌وه‌ ئیدی هه‌مو قسه‌و گوتاره‌کانیم له‌ به‌ر چاو که‌وت ، هه‌ر به‌گیرفانی خاڵی گه‌راینه‌وه‌ ماڵ و زۆر بێتاقه‌ت بوم  له‌ هه‌یوانی ماڵه‌وه‌دا  شانم لێدا دا و دایکی منداڵه‌کان جامۆڵه‌یه‌ ئاوی پێدام  ئیتر ماڵه‌وه‌مان  ده‌رکیان به‌ بێتاقه‌تی من کردو پرسیان بۆ وا بێتاقه‌تی  خۆ شتێک نه‌بوه‌ ، ئه‌وه‌ی راستی بێت  وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌رۆ هێنده‌ کاریگه‌ر بو  هه‌رده‌بو له‌ هه‌مو جێگه‌یه‌ک باسی بکه‌ی  ، به‌ڵام من ته‌نها نه‌تیجه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌م بۆ منداڵه‌کانم گێرایه‌وه‌ ، ئیتر دایکی منداڵه‌کان دای له‌ قوڵپی گریان و گوتی دایکتان بمرێ پێشمه‌رگه‌  خۆتان ئه‌نێن به‌گوله‌وه‌و  کاک مه‌سعودیش ئاوا وه‌ڵامتان ئه‌داته‌وه‌ ، گوتی ده‌ی پیاوه‌که‌ خوا گه‌وره‌یه‌  وه‌زعێکه‌و هاتوه‌ ده‌بێ شان بده‌ینه‌ به‌ری تا بزانین له‌ کوێ کۆتایی دێ ، بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌م نهێنیشه‌ ته‌نها هه‌ڤاڵێکم به‌بیر هاته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش یه‌ک له‌و فه‌رماندانه‌ بو  پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنیش بو  به‌ڵام هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌ گۆری به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌وه‌ گیانی سپارد ، زۆر جار که‌ ده‌که‌وێته‌ خه‌یاڵم  به‌ خۆم ده‌ڵێم تۆ بڵێی به‌رگه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی نه‌گرتبێت و هێنده‌ی پێوه‌ تلابێته‌وه‌ تا توشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوبێت ، خۆ دوریش نیه‌ چونکه‌ پیاوێکی خه‌مخۆرو به‌ به‌زه‌یش بو هه‌میشه‌ به‌ په‌رۆشی پێشمه‌رگه‌وه‌ بو ، بۆیه‌ ئیدی له‌و رۆژه‌وه‌ بروام به‌و درۆ زلانه‌ی  سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی نه‌ماوه‌ ، ئه‌ی ئیتر چۆن خه‌ڵکی بروای پێ ده‌مێنێ و ده‌نگی بۆده‌دات که‌ کۆڵی خۆی هه‌ر به‌کۆڵیوه‌یه‌ ..

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2009کاتژمێر  3:26 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online