تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - مەلا بەختیار دەڵێت :یەکێتى حیزبێکى تیرۆرست بووە و کارى تیرۆرستى کردووە. ناسح عبدوالرەحیم
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

مەلا بەختیار دەڵێت :یەکێتى حیزبێکى تیرۆرست بووە و کارى تیرۆرستى کردووە
ناسح عبدوالرەحیم-هەڵەبجەىشەهید

Nasehh2007@yahoo.com
لە ئەنجامى ئەو بەرەوپێش چوون و چاوکرانەوەیەى کە خەڵکى کوردستان پێى گەشتوە ،لەئەنجامى ئەو پێشەلکاریانەى مافى مرۆڤ و دزى و گەندەڵى و خیانەت و  کارە مافیایانەى کە حیزبەکەى مەلا و حیزبەکەى فازیل میرانى پێى هەستاون خەڵکى کوردستان واى لێهاتووە کە ئاواتە خوازى کۆتای هاتنى دەستەڵاتى مەلا و حیزبەکەى و فازیل و حیزبەکەی بێت،هەر ئەمەش وا دەکات لە مەلا بەختیار و فازیل میرانى کە هێرشى ناڕەوا بکەنە سەر جەوهەر نامیق سالم  و نەشیروان موستەفا ،چونکە باش ئەزانن ئەگەر نەوشیروان موستەفا و جەوهەرنامیق ببنە پشتوپەناى خەڵکى ناڕازى کوردستان ئەوا ئەتوانن لەگۆڕتان بنێن و میللەت تف و نەفرەتان لە دووتان بنیرێت  ،هەر ئەمەش وادەکات هێرش بکرێتە سەر ئەو دوو کەسایەتیە،ئەوەتانێ فازیل میرانى نۆکەرو بەکرێگیراوى بنەماڵە هێرش دەکاتە جەوهەر نامیق سالم و هەڕەشەى ئەوەى لێدەکات کەگوایە بەڵگە و فایلى لەسەر بڵاو ئەکاتەوە.مەلا بەختیاریش لە سایتى چاودێردا لە زمانى ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتیەوە لە نوسینێکدا بە ناونیشانى (ئەگەر مەکتەبى سیاسى  یەکێتى وەکو مجلیس قیادە الپورە بیت ،کەواتا نەوشیروان مستەفاش وەکو عیزەت دوورى بووە) هێرش دەکاتە سەر نەوسیروان مستەفا،من دڵنیام ئەو قسەو باسە هیچ ئەندام سەرکردیەتیەکى یەکێتى نەیکردووە بەڵکو ئەوە قسەى مەکتەب سیاسى جەلالیەکانە و لەناو ئەوانیشدا خودى مەلا بەختیار.
سەبارەت بەو وەڵام دانەوەیە مەلا بەختیار و سایتەکەى  بۆ چاو پێکەوتنەکەى نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژنامەى سەرق ئەوسەت،من نامەوێت قسەلەسەر هەموو بڕگەکانى ئەو ڕوونکردنەوەیە بکەم چونکە ئەوە کاتێکى زۆرى ئەوێت،هەروەها ناشمەوێت خوێندنەوەیەکى سایکۆلۆژیانە بکەم بۆ خاوەنى ئەو نوسینەکە کە  ئەگەرەکانى گۆڕانکارى و دەرەنجامەکانى تا چ ڕادەیەک کارى کردووەتە سەر  تێکچوونى بارى دەرووونى ئەو کەسەى کە هەستاوە بە ئامادەکردنى وەها بابەتتێک چونکە ئەگەر سەیرى نوسینەکە بکەین تێدەگەین نووسەر ئەوەندە ترسى لە ئایندەى خۆى هەیە کە هەموو ڕابردووى خۆى ناشیرین کردووە ،ئەمەش کوتومت لەو بارى دەروونیە خراپە دەچێت کە سەرانى تاونبارانى بەعس لە دادگا توشیان بووە.هەروەها دەمەوێت هەڵوێستە لەسەر یەک ووشە بکەم ئەویش بەکار هێنانى" ووشەى تیرۆرە" لەم بڕگەیەى خوارەوەدا
به‌ڵام ئه‌بوایه‌ نه‌وشیروان بیزانیایه‌ که‌وا شوبهاندنی‌ مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌کێتی‌ به‌ مجلس قیاده‌ الپوره‌، خۆیشی‌ ئه‌گرێته‌وه‌. خۆی‌ زیاتر له‌(30)ساڵ ئه‌ندامی‌ مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌‌و جێگری‌ سکرتێری‌ گشتی‌ بووه‌. ئه‌وپه‌ڕی‌ ده‌سه‌ڵاتیشی‌ له‌ شه‌ڕ، رێکه‌وتنه‌کان، کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کان، مفاوه‌زاته‌کان، پیلانه‌کان، شه‌ڕی‌ ناوخۆ، تیرۆره‌کان......تاد هه‌بووه‌.
ئەو نوسینە ماڵە لەسەر مەلا بەختیار و پێویستە ئەو مەسئولیتى مێژووى ئەو ڕوونکردنەوەیە  بگرێتە ئەستۆ چونکە بە پێى ئەو ڕوونکردنەوەیە دەتوانین بڵێن خەباتى 33 ساڵەى یەکێتى یەکسانە بە تیرۆرو تیرۆرستى ،بۆیە لێرەوە حەقوایە هەموومان لە مەلا بەختیار بپرسین  کە ئەو کارو کردوە تیرۆرستیانەمان بۆ دەربخات و  ئاشکراى بکات کە یەکێتى لەماوەى 33 ساڵ تەمەنیدا ئەنجامیداوە؟ چۆن ئەنجامدراون؟ کێ فرمانى کردووە بە ئەنجامدانى؟چۆن بە ئەنجام گەیەنراوە ؟ کێبوون قوربانیەکانى ئەو تیرۆرە؟
بۆیە پێویستە هەموومان وەمان لەلا ڕوون بێت کە ئەگەر سبەى یەکێتى خریە لیستى حیزبە تیرۆرستەکانى جیهانەوە ئەوا تاوانەکە لە ئەستۆى مەلا بەختیارو سایتى چاودێردایە نەک پیلانى دەرەکى و دەستى دوژمنانى دەرەوە و ناوخۆ وەک ئەوەى خۆتان زمانتان پێى فێربووە چونکە ئەوەتانێ بە ئاشکرا خۆیان ئیعتراف لەسەر خۆیان ئەکەن.

لینکى وەڵامدانەوەى مەلا بەختیار لە سایتى چاودێر
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=11952

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2009کاتژمێر  3:29 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online