تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - چنار سەعد عەوڵا کچى شەهیدى چەرەساتو بیکەن بە وەزیرى ئارایشگا بۆجوانکارى تەحسین شاوەیس
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

چنار سەعد عەوڵا  کچى شەهیدى چەرەسات
بیکەن بە وەزیرى  ئارایشگا بۆجوانکارى تەحسین شاوەیس

ناسح عبدوالرەحیم –هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com
"کاتێک چنار سەعد عەوڵا بە عومەرى خاوەر بڵێت شەهیدى سوتفە  منیش مافى خۆمە
 وەک هەڵبجەیەک بە سەعد عەوڵا بڵێم شەهیدى چەرەسات"

لە هەرێمى بەرزانستان و جەلالیستاندا هیچ کەسیک لەسەر ئەساسى تواناو لیهاتووى و شەهادەو دڵسۆزى پۆستى پێنادرێت و ناکرێتە بەرپرس،لەم هەرێمە مافیایەى سەوز و زەردا،بوون بە وەزیر ماناى ئەوەیە لە هەموو مۆرالێکى ئینسانى داماڵاراوى،ئەگەر بزانن تۆسقاڵێک ئینسانیەتت تیدایە نەک ناتکەنە وەزیر بەڵکو ناتکەنە مودیرى قوتابخانەیەکى سەرەتای لە کوێرە گوندێکى سەر سنوریش،بۆیە ئەمە بەسە بۆئەوەى ژچنارو تەواوى وەزیرەکان بزانن کە خەڵکى کوردستانیش وەک هەر شتێک تەماشاتان بکەن وەک ئەوەى  ئینسانێک بن لێتان ناڕوانن،لەبەرچاوى من لە دواى مەکتەب سیاسى وسەرکردایەتیەکان قیزەونترین کەس وەزیرەکانن،چنار سەعد عبدوڵا کە کچى شەهیدى چەرەسات لە سوکایەتى بە شەهیدان و ئەنفالکراوەکان زیاتر هیچى نەکردووە ئەو کاتێک بە عومەرى خاوەر بڵێت شەهیدى سوتفە منیش مافى خۆمە وەک هەڵەبجەیەک بە باوکى بڵێم شەهیدى چەرەسات چونکە سەعد عەوڵا لە هۆڵێکى رازاوە و لەسەر قەنەفەى نەرم گەرم و میزێکى پڕ چەرەسات لەبەردەمى بوون کاتێک کوژرا....حەز ئەکەم چنار ئەوە باش بزانێت  بەکارهێنانى وشەى سوتفە بۆ عومەرى خاوەر لە دوێندا و وشەى نۆخۆش و سەرلێشێواو بۆ کەسوکارى ئەنفالکراوەکان درێژەدانتە بەو خیانەتەى کە باوکت دەیان ساڵ خەریکى بوو،باوکت هاوپێشەو هاوسەنگەرى جاش و ئەنفالچى و بەعسى و  موستەشارەکانى وەک تەحسین شاوەیس و حەموخانى حاجى داراو ئەنوەر بەگى بێتواتە و عەباسى بالۆ ئاغاو  بووە ئیتر چۆن تۆ سوکایەتى ناکەیت بە شەهیدانى وەک عومەرى خاوەر و کەسوکارى ئەنفالکراوەکان ئەوە ئاوێکەو باوکت بۆى ڕوشتووى،کارەکانت  تەواکردنى کارەکانى تەحیسن شاوەیسى برا گەورەتە.

سەفرەو سەیرانى لەندەن خۆش گوزەراند جەنابى وەزیر ؟بەس پێم بڵێت لەماوەى ئەو 2 مانگەدا خۆت و خێزانەکەت چەند هەزار دۆلارتان لەسەر حسابى وەزارەت بۆ سەرف کرا؟تۆ نەخۆشى یان ئێَمەى کەسوکارى ئەنفالکراوەکان ؟نەخۆش تۆ و سەرۆکەتە کە بوونەتە پارێزەرى دزو گەندەڵو جاش و ئەنفالچیەکان؟دڵنیابە ڕۆزێک دێت دینار بەدینارى دزراوى ئەم میللەتە لە قورگتان دەردێنینەوە و سوک و ڕسواتان دەکەین ،دڵنیابن سبەینێ گۆڕستانێکى خائینانتان بۆ  ئامادەیە بۆ خۆت و سەرۆکەکەت  و هەموو ئەوانەى وەک ئێوەن لەو گۆڕستانەدا ئەنێژرین،بۆئەوەى باش بزانن ناهیڵێن لاشەى بۆگەنتان بەر خاکى پیرۆزى کورستان بکەویتە و گڵاوى بکات نا هیڵین لە خاکى پیرۆزى کوردستانیشدا بنیژرێن بەڵکو دەبێت گۆڕەکانیشتان لە ناو زەلاکاودا بێت نەک لەناو خاکى بیرۆزى شەهیدان.
بۆیە دەڵێم دەمت داخەیت باشە ئەگینا لەوەڕسواترو سەرشۆڕترو بیقیمەترت دەکەین ،پێڵاوەکانى کەسوکارى ئەنفالکراوەکان و ئەوانەى کە تۆ پێیان دەڵێت نەخۆش و سەرلێشێوان هەزار ئەوەندەى خۆت و تەحسین شاوەیسى برا گەورەت بەقیمەترن.

داواکاریم ئەوەیە ئیتر بە چنار خان مەڵێن وەزیرى شەهیدان چونکە شەهیدان زۆر لەوە گەورەترن کە سێکى وە چنار وەزیریان بێت و سوکایەتی بە کەسوکارەکانیان بکات ، بەڵکو ناى بنێن وەزیرى ئارایشتگا بۆ جوانکارى تەحسین شاوەیس و حەمەوخانى حاجى داراو گشت جاش و بەعسیە کوژراوەکانى هاوسەنگەرى شەهیدى چەرەسات .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2009کاتژمێر  3:35 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online