تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - ڕادیۆى ( دەنگى کوردستان ) ئاگات لێیە ؟! ش – لەهەڵەبجە ، هاوڕێى بەرنامە
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

ڕادیۆى ( دەنگى کوردستان ) ئاگات لێیە ؟!
نوسینى :  ش – لەهەڵەبجە ، هاوڕێى بەرنامە

… لەهەموو دنیادا درووستبوونى کەنالێکى ڕادیۆیى لەبنەڕەتدا بۆخزمەت کردنى جەماوەرو تاکى کۆمەڵگەیە تابەرەو پەروەردەیەکى باش ئاراستەیان بکات بائەوکەناڵە سەربەخۆیش نەبێ وەک میدیایەکى ئازاد ، خۆ ئەگەر کەنالێک خاوەنى دەسەڵاتبێ و جەماوەرى خۆى هەبێت ئەوا پێویستە زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتى بکات لەڕووى پەروەردەیى و هۆشیارى و سەرجەم بوارەکانى تر ، تا ئەو دەستکەوتانەى کە بەدەستى هێناوە نەکەونە مەترسییەوەو لەدەستى نەدات .
لێرەدا وەک ڕەخنەو ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بەرپرسانى ڕادیۆى ( دەنگى کوردستان ) کەڕادیۆیەکى ناخۆیى ( محەلى ) یەوە سەربە کەناڵە ئاسمانیەکەى ڕادیۆى دەنگى کوردستانە و بۆماوەى 3 ساڵە لە هەڵەبجەى شەهید پەخشى خۆى دەکات .
پێویستە ئەوە بڵێم کە هۆکارى نووسینەکەم سەرچاوەى گرتووە لەکێشەیەکى خۆم کەمن هاوڕێى هەمیشەیى بەرنامەبووم ، لەگەڵ مۆنتێرى ڕادیۆکەدا کەناوى ( د .....) ە و ئەو ناچارى کردم لەمیدیاکاندا لەسەر هەندێ لەکێشە شاراوەکانى ناو ڕادیۆ لەسەریان بنووسم بەشێوەیەکى گشتى ،لەگەڵ هەبوونى کۆمەلێک هۆکارو فاکتەرى تر کە ئاماژەیان پێ دەدەم .
بەداخەوە کە ئەو برادەرەى مۆنتێرى بەرنامەکانە داواى ئەوەم لێکرد کەدەنگم بگەیەنێتە سەروى خۆى کە  ( بەرپرسى دەنگى کوردستان ) ە بۆچارەسەرکردنى هەندێ کێشە و خستنە رووى چەند پێشنیارێک ، بەڵام دیار بوو ئەو هیچ گرنگ نەبوو بەلایەوە لەسەر ڕادیۆکەیان هەرچیەک  بنووسرێ ، جونکە من دڵنیام کرد لەسەرى دەنووسم ئەگەر وەڵام نەدرێمەوە ،  مەبەستى من ڕەخنەگرتن نەبوو لە تەنها شەخسێک بۆبریندارکردنى ، بەنیاز بووم بەشێوەیەکى ناراستەوخۆ و بێ ناوهێنانى هیج کارمەندێک کێشەکان بە بەرپرسى ڕادیۆ بڵێم .
دووبارە بەداخەوە وەک دۆست و هاورێى بەرنامە قسەمکرد لەگەڵ  بەڕێزیان کە مۆنتێرى  بەرنامەکانەو پێمووت  ئێوە ڕەخنەى من قبوڵ ناکەن و پەیوەندیەکانم بچربچر دەکەن و جیاوازیش لە نێو هاوڕێیانى بەرنامەدا لەوەرگرتنى پەیوەندیەکاندا دەکەن ، وە مەهێڵن کەسێک لە ڕادیۆکەتاندا بۆ مەرامى شەخێى خۆى قسە بکات و ڕیکلام بۆ خۆى بکات ، من پێشتر ئەوکەسەم  بە هاوڵاتیان و گوێگران ناساند کە کێیەو لەچ  ئاستێکدایە . بێ ئەوەى هیچ  لە ئەخلاقیاتى کارى ڕادیۆى لابدەم  وە  دوور لە ڕووشاندنى شەخێى ئەو کەسە بەپەیامێکى جوان راستەوخۆ لە ڕێى ڕادیۆوە مەبەستى خۆم بەو کەسە گەیاند ، بەڵام نەمزانى لەلایەن مۆنتێرى ڕادیۆوە لەجیاتى دەستخۆشى ڕکەبەرایەتى دەکرێم ، بۆیە منیش وەک ڕەخنە لە خۆگرتن  پێمووت  : ڕادیۆ کەتان ئاستى جەماوەرى دابەزیوەو ئێستا زیاتر کەسانى کەمئەندام و شوانەکان

گوێتان لێ دەگرێ ، لە راستیدا مەبەستى من کەسانى کەم فام و ناکامڵ و بێکارەکان بوو ( لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو چین و توێژێکى کۆمەڵگەکەم  وە بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەى کە گوێ لەو ڕادیۆیە دەگرن ، وە لەهەمانکاتدا دەستخۆشى و ڕێزى زۆرم  هەیە بۆ پیِشکەشکارى بەرنامەکان) ، شایەنى باسە  ئەم  قسانەم  لە ڕێگەى پەخشى ڕادیۆیى یەوە نەکرد  بەڵکو لە کاتێکى تایبەتدا بەو برادەرەى مۆنتێرکاک ( د..... ) م  ووت .
ئەویش لە وەڵامى ڕەخنەکانمدا وەڵامى نەشیاو و ڕو شێنەرى دامەوە ، پاش ئەوەش دەرفەتى لێبوردنم پێدا ، بەڵام هەر گوێى بەمن نەدا کاتێک ووتم بەگشتى لە سەر ڕادیۆ دەنووسم .
بەڕێز لێپرسراوى ڕادیۆ :
ئەمانەى کەمن ئاماژەم پێدا ڕاستن و خاوەنى قسەى خۆمم ، وە لە ئەنجامى بەهەڵەتێگەشتنەوە نەبووە کە ئەو برادەرەى مۆنتێر  باسى لێوە کردبوو
بۆیە بڕیارم دا کۆتا بڕیارى خۆم بدەم وە لە ڕێگەیەکى ترەوە ڕەخنەکانم بگەیەنم .
بەڕێز لێپرسراوى ڕادیۆ ئایا ئێوە ئاگاتان لەوە هەیە کە جیاوازى دەکرێ لە وەرگرتنى پەیوەندیەکاندا ، ئایا لە چ ڕادیۆیەکى ترى هەڵەبجە ئەوە هەیە کە جگە لەو هێڵانەى ڕادیۆ هەیەتى وئاشکرا کراوە  هێڵى تایبەت هەبێ بۆکەسانى تایبەت ، بۆیە بەمە توورەیى هاورێیانى لێ کەوتۆتەوە ، کاتێک چەند هاوڕێیەک پەیوەندییان کردبوو بە هەردوو ژمارەى ڕادیۆکەوە کەچى پەیوەندیەکەیان وەڵام نەدراوەتەوەو کەسێکیش لەسەر ڕادیۆ بە هێڵێکى تر ڕاستەو خۆ قسەى کردووە .
بەبڕواى من بەرپرسى یەکەم لەم خروقاتانە بەتەنها مۆنتێر نیە ، بەڵکو چەند هۆکارێک هەیە کە پێویستە ستافى ڕادیۆو هەم  بەرپرسانى رادیۆ بیزانن کە.
1 . ڕادیۆ کەتان تائێستا پاشکۆى ڕادیۆ مەرکەزیە ئاسمانیەکەى دەنگى کوردستانە و مۆڵەتى ئەم کەناڵە زیندوەتان نیە کە پەخشى ناوخۆى هەڵەبجەیە ،ئەمە دەرهاویشتەى ئەو خەم سارد یەى دەسەڵاتى سەرەوەیە بۆ ئەم کەناڵەو پاشان شۆربونەبوونەى  بۆناو یەک بەیەکى کارمەندان و سەرەنجام رەِنگدانەوەى هەبوە لەلاواز کردنى بەرنامەکان و پشتگوێ خستنى گوێگران .
لیرەوە پێویستە ڕووى دەممان بکەینە وەزارەتە پەیوەندیەکانى تایبەت  بە مۆڵەتدانى کەناڵەکان ، چۆن ماوەى 3 ساڵ ڕادیۆیەک توانیویەتى بێ مۆڵەت  کار بکات ، کەپێویستە هەر کەناڵێک بەرنامەو پرۆگرام و ستایلى کارکردنى بۆ لایەنى پەیوەندیدارى تایبەت  بە مۆڵەت وەرگرتن ئاشکرا بکات ئەوجا مۆڵت بدرێ ، بۆیە ئەم ڕادیۆیە لەسەرەتاوە باپەند نەبووە بەهەندێ پڕەنیسپى عملى و مەیدانى .
2 . هەرجەندە ئەم ڕادیۆیە سەربەخۆ نییەو لە پرۆگرامەکانیدا بانگەشەى سەربەخۆبوون دەکات ، من پێم وایە نەک هەر موڵکى حزبە ( کە حاشا هەڵنەگرە ) بەڵکو بووە تە موڵکى تاکەکەس و بەئارەزوو و خواستى تاکە کەسى ڕادیۆ دەچێ بەڕێوە .
پرسیارو سەر سورمان لەوەدایە : ئایا بەر پرسانى ڕادیۆ ئەمانە دەزانن ؟ ئایا کە ئاگادار کرایەوە ، گۆڕانکارى دەکات ؟  یان ئاگادارەو کێشەکانى بۆجارەسەر ناکرێ ؟
یان ئەم ڕادیۆیە تەنها ئەرکى وەزیفى جێبەجێدەکەن وەک فەرمان بەر ێکى دوور  لەبنەما گرنگەکانى کارى ڕادیۆیى کە پسپۆرى و سەلیقەو تایبەتمەندێتى و ڕاستگۆیى و داهێنان و پابەندبوون و  هتدە ، گەر ئەم مەرجانە لە هەر ڕادیۆ یەکدا نەبێ ئەوا دەبێتە کەناڵێکى تەرفیهى بۆ کاتبەسەر بردن و خەڵەتاندنى گوێگرەکانى .
لەکۆتایدا ڕێزى زۆرم  بۆ گوێگرانى ئەم ڕادیۆیە و وە ڕێزى زۆرم  بۆئەو کارمەندە دڵسۆزانەى کە ئەرکى خۆیان وەک خۆى جێبە جێ دەکەن.  هەروەها ڕێزى زۆرم بۆ ڕادیۆکە خۆى هەیە کەلەسەرەتاى دروستبوونیەوە ماڵى دڵم بووە و ئێستا لێى تۆراوم ، وەمن نەمویستوەو ناشمەوێ رکەبەرایەتى شەخسى بەکار بهێنم لەگەڵ هیچ کارمەندێکى ئەم ڕادیۆیەدا  .پیتى ( د.....) کە سەرەتاى ناوى مۆنتێرى ڕادیوکەَیە بەرپرسى یەکەمە لە نووسینى ئەم بابەتەمداو مەبەستم کەسى تر نییە .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2009کاتژمێر  3:59 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online