تبليغاتX
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی و ناردنی بابه ت
Photobucket



ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان - بانگەوازێک بۆ گشت دڵسۆزان و خەمخۆرانى هەڵەبجەى شەهید. ناسح عبدوالرحیم
 
ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان
 
 
هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری، هتد
 

بانگەوازێک بۆ گشت دڵسۆزان و خەمخۆرانى هەڵەبجەى شەهید

ناسح عبدوالرحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

لە پێناوى بنبڕکردنى گەندەڵى و خراپ بەکارهێنانى پۆست و پلەو پایەى حکومى ،لە پێناوى ئاشکرا بوونى گەندەڵیەکانى شارەوانى هەڵەبجەى شەهید ،لە پێناوى خزمەت کردن بە هەڵەبجە و هەڵەبجەیەکان،ئاگادارتان ئەکەینەوە کەوا دیوانى چاودێرى دارایى "ڕەقابەى مالیە) ئێستا لە هەڵەبجەى شەهیدە و خەریکى تاوتوێکردنى گەندەڵیەکانى شارەوانییە.

بۆیە لێرەوە داوا لە هەمووخەمخۆرێکى هەڵەبجە دەکەین کە هەر بەڵگەو زانیاریەکى لەلایە سەبارەت بە گەندەڵى و کەمتەرخەمى و خزمخزمێنە و هەرجۆرێکیترى گەندەڵى کە لە شارەوانى هەڵەبجەدا ڕویداوە و دەیزانێت باسەردانى نوێنەرانى دیوانى چاودێرى بکات کە ئێستا لە بیناى شارەوانى هەڵەبجەن و خەریکى ڕووماڵکردنى گەندەڵیەکانى شارەوانین و ئامادەن پێشوازى بکەن لە هەرکەسێک کە گەندەڵیەکى شارەوانیان بۆ ئاشکرا بکات،ئاشکرا کردنى گەندەڵیە گەورەترین خزمەتە بە هەڵەبجە.
من بەشە بەحاڵى خۆم سەردانى ئەو بەڕێزانەم کردووە و ئەوەى زانیوومە لەبارەى گەندەڵیەکانى شارەوانیەوە پێشکەشى ئەو لیژنەیەم کردووە،بۆیە داواکارم لە خەڵکى هەڵەبجە هاوکارى ئەو لیژنەیە بکەن و زانیاریان پێبدەن،ئەگەر خۆیان پێیان ناکرێت ئەوا زانیاریەکانیان بە بەڵگەوە بگەیەننە دەستى من لەم ڕێگایانەوە:
ئیمەیڵ:nasehh2007@yahoo.com
   تەلەفون         07701507514   
یان پەیوەندى بکات بە هەر ڕۆژنامەنووسێکیترى" یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجەى شەهید"ەوە

لێرەشەوە دەڵێم ئەگەر هەر کەسێکى هەڵەبجەیەیى ئامادە نەبوو هاوکارى ئەو لیژنەیەى دیوانى چاودێرى و دارایی بکات ئەوا  پێویستە گومانى بخرێتەسەر و بەکەسێکى ترسنۆک و هەلپەرست و گەندەڵ سەیر بکرێت و چیتر باوەڕ بە قسەکانى نەکرێت کە ئەگەر باسى گەندەڵى کردو ڕەخنەى گرت.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  24 Apr 2009کاتژمێر  4:5 AM  له لایه ن  ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه‌‌
Visitors Since 21/07/2008


9 ميوان له‌سه‌رخه‌ته - Online